مەبەستى کردنەوەى چەند پرۆژەیەک گرنکى بوارىکارەبا لە ناوچەى گەرمیان ، ئەمرۆ رێکەوتى 24-8-2014 د.سەڵاحەدین بابەکر وەزیرىکارەبا بە یاوەرى شاندێکى باڵاى وەزارەت سەردانى ئیدارەى گەرمیانیان کردوو لە ڵایەنبەرێز سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیانەوە پێشوازى لێکرا وێراى بەخێرهاتنىوەزیرى کارەبا و شاندى یاوەرى ئەم سەردانەى بە گرنگ هەڵسەنگاند، لە لایەن خۆشیەوەوەزیرى کارەبا باسى بەرنامە و کارەکانى وەزارەتى کارەباى لە گەرمیان کردوو وتى : خەڵکى خۆراگرى گەرمیان کە خاوەن قوربانیەکى گەورەن لە پرۆسەى ئەنفالدا زیانێکىزۆریان بەرکەوتووە شایەنى هەموو پڕۆژەو کارێکى خزمەتگوزارین و کردنەوەى ئەوپڕۆژانەش لەو چوارچێوەیەدا دێت و رۆلى لە کەمکردنەوەى کێشەى ڤۆلتیەو پێشخستنىژێرخانى کارەباى ناوچەکەدا دەبێت لە داهاتووشدا لە هەوڵى جێبە جێکردنى پڕۆژەیەکىبەرهەمێنانى کارەباین .هەر هەمان ڕۆژ وەزیرى کارەبا لە پریزەیتەیشنێکدا لە هۆلىئیدارەى گەرمیان باس لە ڕۆل و گرنکى ئەو پڕۆژانە کرا کە بۆ پێشخستنى ژێرخانىکارەباى گەرمیان کەمکردنەوەى کێشەى ڤۆلتیە رۆڵى بەرچاوى هەیە .دواتریش لەمەراسیمێکداهەریەک لە بەرێزان هۆگر شالى بریکارى وەزیر و ڕاوێژکارانى وەزارەت وبەرێوەبەرانى گشتى وەزارەت و بەرێوەبەرى گشتى کارەباى سلێمانى و گەرمیان و ژمارەیەکلە ئەندازیاران و کارمەندانى وەزارەت و ئامادەیبون وەزیرى کارەبا بە یاوەرىسەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان بیناى بەرێوەبەرایەتى گشتى کارەباى گەرمیان و پڕۆژەىهیِلى گواستنەوەى 132 کەڤى (چەمچەمال – کفرى –کەلار ) یان لە سەنتەرى کەلار کردەوە، کە پرۆژەى هێلەکە بە گوژمەى لە 38 ملیار دینار بە سەرپەرشتى بەرێوەبەرایەتىگواستنەوەى ووزە جێبەجێکراوە لەلایەن بەرێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى بودجەىبۆ خەرج کراوە .لە ووتەیەکیشدا د.سەڵاحەدین بابەکر وەزیرى کارەبا رۆلى وەزارەتىکارەبا و ئەندازیاران و کارمەندانى هەر دوو بەرێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى وگەرمیان و هەر دوو کۆمپانیاى جێبەجێکارى پڕۆژەکەى بەرز هەڵسەنگاندوو تەئکیدى لەسەرگرنکى هێلەکە کردو کە رۆڵى کاراى دەبێت لە کەمکردنەوەى کێشەى ڤۆلتییە و بەهێزکردنىژێرخانى کارەبا اە دەڤەرى گەرمیان.هەر لەو سەردانەیدا بۆ ئیدارەى گەرمیان وەزیرىکارەبا لەگەڵ بەرێوەبەرى گشتى کارەباى گەرمیان وبەرێوەبەرانى دابەشکردنى و ژمارەیەکلە ئەندازیاران و کارمەندانى کارەبا لە بەرێوەبەرایەتى گشتى کارەبا کۆبوونەوە لەنزیکەوە گوێبیستى داواکارى و پێشنیارەکان بوو .بەلێنى پێدان بە پێى تواناى بەردەستو تەرخانکردنى بودجە درێخى لە جێبەجیکردنى داواکاریەکانیان ناکرێت .پاشان وەزیرىکارەبا و شاندى یاوەرى سەردانى قەڵاو شارى کفریان کردوە چەند پرۆژەیەکى گواستنەوەىووزەى کارەباى نوێیان کردەوە ، کە ئەم پرۆژانى بریتین لە چەند پرۆژەیەکىدامەزراندنى وێستگەى گۆرینى کارەباو بەشێکى پرۆژەى دانانى هێڵى تەوژم بەرزىکارەبایە .

ڕاگەیاندنى بەرێوەبەرایەتى کارەباى گەرمیان

24-8-2014