5/5/2010 ڕۆژی ئازادی لە کوردستان .. لە چوارەمین ساڵرۆژی تیرۆری ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان لە شاری یۆتۆبۆری، چەند چالاکیەک ئەنجام دەدەین :

یەکەم: کۆبوونەوەی جەماوەری لەلای نەمامی سەردەشت عوسمان لە " Hagakyrkan"

لە ڕۆژی شەممە ڕێککەوتی ٣-٥-٢٠١٤ کاتژمێر ١٣:٠٠ – ١٤:٠٠

 دووەم: پانێلێک سازدەکەین

گۆران مەریوانی، گۆنا سەعید و سۆران کۆستە هاوکات لە ڕێگای هێلی تەلەفۆن پەیامی خانەوادەی سەردەشت عوسمان، کاوە گەرمیانی و سۆرانی مامەحەمە پێشکەش دەکرێ

کات: ڕێککەوتی ٤-٥-٢٠١٤ کاتژمێر ١٣:٠٠ - ١٥:٠٠

شوێن: Angereds Bio

 

((تا ئەو شوێنەی کە ماوین ئەبێت قسە بەکەین، لەو شوێنەش کە تەمەنمان کۆتایی هات. با هاوڕێکەم خاڵێکم بۆ دابنێت و بێتە سەر دێریکی نوێ و سەرلەنوێ دەستپێبکاتەوە))

کۆمیتەی پشتگیری لە داواکاریەکانی خەڵکی کوردستان لە یۆتۆبۆری سوید