{mp4}hellyluv{/mp4} 

سلاو رێز و خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌مووتان هاورێیان..

سوپاس بۆ هه‌موو كۆمێنت و نامه‌ جوانه‌كانتان له‌سه‌ر كلیپه‌م، من داوای لێبوردن له‌ هه‌موو ئه‌و سایت و مالپه‌ر و رۆژنامه‌ و ئازیزانه‌ ده‌كه‌م كه‌ نه‌م توانیوه‌ له‌ كاتی خۆیدا وه‌لامی هه‌مووتان بده‌مه‌وه‌ چونكه‌ له‌گه‌ڵ بڵاو بونه‌وه‌ی كلیپه‌كه‌م پاله‌په‌ستویه‌كی زۆرم له‌سه‌ر بووه‌ … سوپاس بۆ ئه‌وانه‌ش كه‌ لێكدانه‌وه‌ی هه‌له‌یان بۆ هه‌ندێك له‌ دیمه‌نه‌كانی كلیپه‌كه‌م كردوه‌ ده‌مه‌وێت له‌م رۆنكردنه‌وه‌یه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ بده‌م كه‌ په‌یوه‌ندیم به‌ هیچ ئایدولۆژیه‌تێكه‌وه‌ نیه‌..
من كاتێ له‌ ئه‌مه‌ریكا گه‌رامه‌وه‌ كوردستان ویستوومه‌ كلیپێك دورست بكه‌م كلتوری كوردی له‌گه‌ڵ ستایلی ئه‌مه‌ریكی تێكهه‌ڵ بكه‌م و كورد زیاتر به‌ جیهان بناسێنم، هه‌روه‌ها ویستوومه‌ هه‌موو سومبوله‌كانی كوردی تیابێ وه‌ك ئاگر كه‌ كورد له‌ رۆژێكدا ئاگر ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌ی كورد و رۆژ سه‌ركه‌وتنی كورد بووه‌ له‌سه‌ر زولم و زۆرداری هاتنه‌دی رۆژێكی نۆێ بووه‌ و له‌ هه‌مان كاتدا ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌م ئاگره‌ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌لك ئاگای له‌من بێ و له‌ ماله‌كانیان بێنه‌ ده‌ره‌وه‌ چونكه‌ له‌ گۆرانیه‌كه‌م ده‌لێم له‌ هه‌ر شوێنێك بن هه‌ر كه‌سێك بن وه‌رن بۆ ئامانج و خه‌ونه‌كه‌ ..
سه‌ره‌تای كلیپه‌كه‌م ده‌ستپێده‌كات به‌ هاتنم به‌ جلێكی ره‌ش ئاماژه‌یه‌ به‌ دایكه‌كانمان كه‌ هه‌میشه‌ له‌ ناخۆشی و نه‌هامه‌تی بوونه‌ و جلی ره‌شیان پۆشیوه‌ به‌ڵام له‌ كۆتای جله‌كان ده‌گۆرم بۆ ره‌نگی زه‌رد كه‌ ره‌نگی رۆژه‌ و سه‌رهه‌لدانی رۆژێكی نوێیه‌،
به‌كارهێنانی جلی كوردی ئاماژه‌یه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌كانمان به‌ هه‌ردوو جه‌مانه‌ی سور و ره‌ش، هه‌لگرتنی چه‌ك له‌ لایان ئافره‌تان ئاماژه‌یه‌ بۆ خه‌باتی ئافره‌تانی كورد كه‌ هه‌میشه‌ شان به‌ شانی برا پێشمه‌رگه‌كان خه‌باتیان كردوه‌ بۆ خه‌ون و ئامانجه‌كه‌، لۆگۆیه‌كه‌م له‌ناو دیمه‌نێكدا له‌سه‌ر دیواره‌كه‌ دیاره‌ كه‌ له‌ سه‌ر شێوازی سونبولی مێینه‌یه‌ نه‌ك ئاماژه‌ بێ بۆ ئایدۆلۆژیه‌ك، به‌كارهێنانی شێر له‌ناو كلیپه‌كه‌م كه‌ هه‌میشه‌ ره‌مزی ئه‌و گه‌ل و كه‌سانه‌ بوه‌ كه‌ چاو نه‌ ترس و مه‌رد و لێهاتوون وه‌ك ئێمه‌ی كورد هه‌روه‌ها بۆ سه‌رنج راكێشانی بینه‌رانی هه‌موو جیهان بووه‌ كه‌ تا ئێستا هیچ هونه‌رمه‌ندێك له‌ناو كلیپكه‌یدا هاوبه‌شی به‌ شێری نه‌كردوه‌، له‌ كۆتای كلیپه‌كه‌دا ئالای پیرۆزی كوردستان كه‌ هه‌موو چین و توێژه‌كان به‌ پیر و به‌ گه‌نج و به‌ مناله‌وه‌ ئالای خۆمان به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ خه‌ونی هه‌موو گه‌له‌كه‌مان ئازادی و سه‌ربه‌خۆی و به‌رز راگرتنی ئه‌م ئالایه‌یه‌ .


بژی كورد بژی كوردستان…