هۆڵه‌ندا: بابه‌ته‌کانی ڕۆژی  9-9-2007


داکۆکی تاڵه‌بانی له‌ جه‌لادانی ئه‌نفال به‌تووندی ڕه‌تده‌که‌ینه‌وه‌: تاله‌بانی له‌کۆنگره‌ ڕۆژنامه‌گه‌ریه‌که‌ی‌ ڕۆژی 7/9/2007، له‌وه‌ڵامی رۆژنامه‌نوسێکدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ سوڵتان هاشم مافی ئه‌وه‌ی نیه‌ له‌ سێداره و سزا بدرێت، چونکه‌ به‌ر له‌ روخانی سه‌دامدا په‌یوه‌ندی به تاله‌بانی هه‌بووه‌ و ه‌ دژی سه‌دام بووه‌.  ئێمه‌ لێره‌دا رای ده‌گه‌یه‌نین که‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌ی تاله‌بانی راستیشی تێدا بێت، به‌مانای ئه‌وه‌ نایێت که‌ تاوانبار لێبوردن و سزا نه‌درێت! پاشان په‌یوه‌ندی هه‌بوون به‌ تاڵه‌بانی په‌یوه‌ندی به‌ تاوانباری و بێتاوانی تۆمه‌تبار نییه‌.


بۆ كوردستان نێت - به‌ڕێز کاک عومه‌ر فارس ... خوێنه‌رێك: سه‌ره‌تا هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم، ئێمه‌ وه‌ک گه‌لی کورد قه‌رزاری ماندو بوونی تۆین که‌ غه‌م خۆرانه‌ ئه‌وه‌ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ سایتی کوردیستانێتت له‌ ئه‌ستۆ گرتوه‌. ئه‌زیزم کاکه‌ عومه‌ر من وه‌ک کوردێکی موسڵمان، وه‌ک مافێکی ڕه‌وای خۆم ڕه‌خنه‌یه‌کت ئاراسته‌ ده‌که‌م دوا کارم به‌ دڵێکی گه‌وره‌وه‌ لێمی


كوردستان له‌ باشووره‌وه‌ ڕزگار نابێت، به‌ڵكوو باكووره‌وه‌... هیشام ئاكره‌یی: له‌ دوای ڕاپه‌ڕینی 1991 وه‌ پارته‌ سیاسیه‌كانی باشووری كوردستان و به‌ تایبه‌تی پارتی و یه‌كێتی و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان، سیاسه‌تی نه‌هێلان و سڕكردنی خه‌باتی به‌شه‌كانی تری كوردستانیان گرتووته‌ به‌ر، و به‌ زۆری بێت یان به‌ شێوه‌یه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ بێت ڕێگای خه‌بات و چالاكیان له‌


با زمانی ئێره‌مان ڕێک بخه‌ین.. خوا که‌ریمه‌ بۆ دیاربه‌کر. ! وه‌ڵامی هێژا سادق ساڵح ... موحسین جوامێر: که‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له‌ ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه‌ بوو، ده‌یوت ده‌بێ هه‌تا ساڵی دوو هه‌زار ده‌وڵه‌تی کوردی دابمه‌زرێت، خه‌نی بووین.. که‌ گرتیان ـ هه‌ی ده‌ستیان شکێ ـ وتی دایکم تورکه‌، هاتینه‌وه‌ سه‌ر سفر.. پاشان ئه‌ونده‌ ته‌سریحاتی له‌ دڵگرانی ده‌دا، پیاو له‌ شه‌رمانا یا


 شه‌ڕه‌ نوسین... تیرۆری دایه‌لۆگه‌... خالد گڕاوی: ناعه‌داله‌تی سیاسی، ئابوری، دارایی، ئه‌مڕۆ وه‌ك په‌تایه‌ك گه‌لێك له‌ دام و ده‌زگاكانی هه‌رێمی گرتۆته‌وه‌و بۆته‌، سه‌دایه‌ك كه‌ زۆربه‌ی تاكه‌كان ده‌یڵێنه‌وه‌، كاڵفامه‌كانیش هه‌ستی پی ده‌كه‌ن، ئه‌ندامه‌كانی حیزبیش ناتوانن پینه‌ی بكه‌ن، بۆیه‌ كه‌ گوی بیستی بوون سه‌ری بۆ داده‌نوێنن، زۆرێك له‌ ڕۆشنبیرانیش بونی


كه‌ی ده‌رگای یاخیبوون ده‌كرێنه‌وه‌؟ رامانێك له‌مه‌ڕ شانۆیی ده‌رگا ... ئارام سدیق: هه‌موو به‌رهه‌مێكی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری له‌ هه‌ر ئاستێكدابێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ داده‌نێت كه‌ پێی ئاشنا ده‌بن. بێگومان ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه‌ به‌رهه‌می به‌پێزن و خاوه‌نی ریشه‌یه‌كی فیكرین و قوڵبوونه‌ته‌وه‌ بۆ نێو نهێنیه‌كانی ژیانی مرۆڤ زیاتر له‌ به‌رهه‌مه‌كانی تر ده‌توانن له‌نێو دڵی


شۆفێر و كوڕی به‌رپرسێك به‌كلكه‌ ده‌مانچه‌ لوتی جه‌میل ده‌شكێنن ... به‌رزان پێنجوێنی: ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌رله‌شه‌قامی خانه‌قای سلێمانی، له‌كاتێكدا به‌ئۆتۆمبێله‌كه‌یانه‌وه‌ تێده‌په‌ڕن، شۆفێرو كوڕه‌كه‌ی ڕائید ئه‌كره‌م، شۆفێری پێشوی جه‌لال تاڵه‌بانی و كارگێڕی ئێستای پۆلیسی ئالیات، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كه‌ دارێكی كێشاوه‌ به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌یاندا، به‌كلكه‌ ده‌مانچه‌و بۆكس و


مانه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی له‌ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت له‌ به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی دایه‌!!! ... مه‌به‌ست جه‌میل: بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌ له‌ سه‌ر ئێستا بكه‌ین و ئه‌مرۆ بكه‌ینه‌ بابه‌تی باسه‌كه‌مان پێویسته‌ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ پۆزه‌تیڤه‌ بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئالیه‌تی حكومه‌تی كوردستانی له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌ به‌و مانایه‌ی كاتێك پرسی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت ده‌ورووژێندرێت پێویسته‌ ئه‌و


تیـرۆركردنی ئازادی لـه‌ فۆرمـی جـۆراوجـۆردا ... ڕێبوار ڕه‌زا چوچانی: باسكردن له‌ ئازادی، مرۆڤ ناچار به‌ چه‌ند پرسیارێك ده‌كات كه‌ هه‌ڵوه‌سته‌یان له‌سه‌ربكات و به‌دوای وه‌ڵامه‌كانیاندا بگه‌ڕێت، تا له‌وێوه‌ مانا و ده‌لاله‌ته‌كانی ئازادی بدۆزێته‌وه‌ و ده‌ست نیشانیان بكات، شوناسی راسته‌قینه‌ی ئازادی چییه‌؟، چ كاتێك مرۆڤ هه‌ست به‌ ئازادی ده‌كات؟، ئازادی چیمان


رۆژنامه‌گه‌ری ئازاد و به‌رپرسیاریه‌تی حكومه‌ت ... هه‌ڵگورد ئه‌حمه‌د عومه‌ر: [رۆژنامه‌گه‌ری ئازاد به‌ شێوه‌یه‌كی سروشتی ده‌كرێ چاك بێت یان خراپ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ جێگای گومان نیه‌ به‌بێ بوونی ئازادی، رۆژنامه‌گه‌ری له‌ هه‌موو حاڵه‌ته‌كانیدا له‌ رۆژنامه‌گه‌ریه‌كی خراپ زیاتر نیه‌] ئه‌لبێر كامۆ ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت بیه‌وێت چاكسازی بكات، ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ ئیداری و مالیه‌ی


نانی منتان بڕی ده‌ك خوا نانی ئێوه‌ش ببڕی؟؟!! ... محمد سیاسی ئه‌شكه‌نه‌یی : نان بڕین ئه‌و ووشه‌یه‌ كه‌ هه‌ندی له‌ حیزبه‌ سیاسیه‌كان وه‌ك شه‌ڕێكی ده‌سته‌و یه‌خه‌ به‌كاری ده‌هێنن دژی هه‌ندی ڕۆژنامه‌نووس كه‌ ئه‌وه‌ش شه‌ڕێكی ترسه‌نۆكانه‌یه‌ كه‌ پیاده‌ ده‌كرێت، مرۆڤ چ به‌ چه‌ك بكوژرێت چ به‌ نان بڕین هه‌روه‌ك یه‌ك وایه‌، جاران به‌عس ئێمه‌ی ئه‌نفال ده‌كرد و مناڵ و


وه‌ڵامێك بۆ (هاوڵاتی) له‌مه‌ڕ ووتاره‌كه‌ی بارزانی (هه‌رگیز قــــــــه‌ڵه‌م جاش نابی، به‌ڵام) ... بێستون محه‌مه‌دساڵح مسته‌فا: بیار دۆلاغۆرس ده‌ڵی (پێم بڵی چی ده‌خوێنیته‌وه‌ پێت ده‌ڵێم تۆ كێیت) قه‌ڵه‌م و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست.. گه‌ر له‌ قورئانی پیرۆزه‌وه‌ تا ده‌گاته‌ نووسه‌رو فه‌یله‌سوفه‌كان به‌قوڵی سه‌یر و ئاوڕێكی زانستیانه‌ ی لێبدرێته‌وه‌


نازانم حکومه‌تی کوردستان یه‌کی گرتۆته‌وه‌ یان سه‌رکردایه‌تی پارتی و یه‌کێتی بونه‌ به‌ یه‌ک؟ ... باوکی شازاد: ئه‌وه‌ی له‌ نزیکه‌وه‌ ته‌ماشای ڕه‌وشی کوردستان بکات پاش ئه‌و هه‌موو زنجیره‌ کۆبونه‌وانه‌ ده‌بینی که‌ هه‌نگاوی زۆر باش هاویشتراوه‌ بۆ یه‌کبوونی ماڵی کورد هیوادارین هه‌ر وا به‌رده‌وام بێت به‌ره‌و باشتر بڕوات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجی هه‌موومانه‌ ئه‌وه‌یه‌


زستان ده ڕوات و ڕوو ڕه شی بۆ خه ڵووز ده مێنێته وه ... ئارێز: به ڕێز " شێخ جه عفه ر " وه زیری پێشمه رگه، ده بێ له ئه گه ری هێرشی ئه مریکا بۆ سه ر ئێرانیش، پارته که ت و پێشمه رگه کانت دژ به وڵاته یه کگرتووه کان ڕا په ڕن!! به پێ لێدوانی وه زیری پێشمه‌رگه ی هه رێم که له ماڵپه ڕی کوردستان نیوز بڵاوه بووه ته وه و ده ڵێ: "هه‌وڵده‌ده‌ین


زواج مسیار یا كردنه‌وه‌ی مه‌لها... ؟! هیوا كۆیی: زۆرن ئه‌و ئافره‌ت و پیاوانه‌ی له‌ناو خیێزان و كۆمه‌ڵگادا هه‌مووكات په‌یڕه‌وی ڕێساو یاساكانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن، وه‌ ڕێگه‌ به‌یه‌كتری ده‌ده‌ن ئازادبن له‌ هه‌ڵسوكه‌وتو گفتوگۆ و پۆشینی جلوبه‌رگو خواردن و خواردنه‌وه‌دا، به‌ڵام ئێمه‌ی كورد گه‌ر حه‌ز به‌ ده‌سته‌به‌ر بونی ئازادی ڕاسته‌قینه‌ له‌ وڵاته‌كه‌ماندا بكه‌ین، ده‌بێ دركیش


وه‌ڵامێك بۆ وڕێنه‌كانی نه‌جات حه‌مید ئه‌حمه‌د ... ئه‌سعه‌د عه‌لی: جه‌نابی كاك نه‌جات حه‌مید له‌ بابه‌تێكدا هه‌ستاوه‌ به‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بابه‌تی سارابابه‌شێخ كه‌ منیش به‌ پێویستم زانی چه‌ند وه‌ڵام و ره‌خنه‌یه‌ك ئاراسته‌ی كاك نه‌جات بكه‌م. كاك... له‌ سه‌ره‌تای بابه‌ته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ سارا نوسه‌رێكی ترسه‌نۆك و ده‌مامك به‌ سه‌ره‌، به‌ڵام هه‌رگیز بیری


که‌ ئافره‌ت ئازاد نه‌بێت پیاو و کۆمه‌ڵیش ئازاد نیه ... مه‌هدی کاوانی: له‌ ئه‌وروپا کێشه‌یه‌ک نیه‌ پێی بگوترێ کێشه‌ی پیاو، یان کێشه‌ی ژن. هه‌موو شتێک به‌ یاسا ڕێکخراوه‌ و هه‌رپێشێلکاریه‌ک ڕووبدات له‌ هه‌ر که‌سێ بێت یاسا چاره‌سه‌ری ده‌کات. یه‌کسانی ئافره‌تان و پیاوان له‌ ڕووی یاساییه‌وه‌ 100% ه‌. ئه‌گه‌ر هه‌ر جیاوازیه‌کیش به‌دی بکرێ وه‌ک بگوترێ له‌ بواری


روونکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ به‌رێز باوکی شازاد.... باوکی شاهۆ: دیاره‌ جه‌نابت تۆزێ به‌ درێژی وه‌لامی منت داوه‌ته‌وه‌، که‌ له‌وه‌ ئه‌چێ هێشتا زیاتری بوێ بۆ ئه‌وه‌ی که‌وا هاوبۆچوون بین که‌ پێم وایه‌ به‌یه‌ک ئه‌گه‌ین. ئه‌وه‌ش به‌ شتێکی ئاسایی ئه‌‌بینم ئه‌گه‌ر له‌ هه‌موو شت هه‌مان بووچوونمان نه‌بێ.


مروڤ ئازاد ل دایك دبیت ئو ده‌بیت ئازاد ژی بژیت تاكو ب ئازادی بمریت ... ره‌جه‌ب حاجی ئاكره‌یی: ئایا حكومه‌تا هه‌رێما كوردستانی و ده‌ستهه‌لاتی شاره‌زا ئو پسپور هه‌نه‌ ژ بو رێك گرتنی بو خو كوشتنا گه‌نج وخورتان ل كوردستانی. ئه‌گه‌ر بێت و به‌ری خو بده‌ینه‌ ئه‌خبار و روژنامێن مه‌ كو ل كوردستانی دا كه‌ ده‌ردكه‌ڤێن روژانه‌ ئه‌م شاهدی خو كوشتن ئان مرن ب


خۆزگه‌ هه‌زارانی وه‌ک نێچیرڤان بارزانی له‌ کوردستان هه‌بوایه‌! ... کانی که‌رکووکی: ستایشکردن و ڕه‌خنه‌گرتن له‌ کولتووره‌ پێشکه‌وتووه‌کاندا هه‌یه‌. له‌و وڵاتانه‌دا نه‌ که‌س به‌ بێ به‌ڵگه‌ ستایش ئه‌کرێ و نه‌ که‌س به‌ بێ به‌ڵگه‌ ڕه‌خنه‌ی لێ ئه‌گیرێ. ستایش و ڕه‌خنه‌ له‌سه‌ر بناغه‌ی هۆ و ئه‌نجام دائه‌ڕێژرێ، به‌ بێ باسکردنی هۆیه‌کان و دیاریکردنی ئه‌نجامه‌کان که‌س گوێ


بۆبه‌ڕێز ئازادجوندیانی ... بێداریك: وه‌كوبه‌ڕێزت ئاگاداری چه‌ندجارێك له‌سه‌رت نوسراوه‌بوئه‌وه‌ی وه‌ك به‌رپرسێك له‌ڕێگه‌ی به‌رنامه‌ی (بێدارانی شه‌و) وه‌ یارمه‌تی گه‌نجان بده‌یت و ئه‌وبه‌ڵێنانه‌ی داوته‌ بیبه‌یته‌سه‌ر، له‌ڕێگه‌ی ئه‌وبه‌رنامه‌یه‌وه‌ چه‌ندبنكه‌یه‌ك له‌شاروشارۆچكه‌كان دامه‌زرا، ئه‌مه‌ش بیرۆكه‌یه‌كی جوان بوو كه‌به‌رنامه‌یه‌كی گه‌نجانه‌ دروست بێت


هۆنراوه‌

ئه‌مشه‌و وه‌ره‌ ... پێشکه‌وت جه‌میل

‌‌عاشقه ‌شێته ... به‌کر‌ حه‌بیب

روئیا ... هه‌ردی ڕه‌فیق

کوردستانی شیرینی من .., ئه‌حمه‌د ده‌شتی

شۆڕه‌ ژن ... ئاری ڕه‌فیق

که‌ جێم دێڵی ... سالار جه‌وهه‌ر

ئه‌وینی تۆ ئاوێته‌ی ژیانمه‌ ... مسته‌فا چوارتایی


ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و هه‌واڵ


پرۆژه‌ی كۆ مه‌ڵه‌ی خوێندكارانی سه‌ر به‌خۆ بۆ سیسـته‌مێكی مۆدێـــرنی خوێندن له‌خوێندنگــاكــاندا: ئه‌وه‌ ی لای هه‌موان ئاشكراو هه‌ست پێكراوه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ له‌سه‌ر لاوازبونی پرۆسه‌ی خوێندن هه‌یه‌، كه‌ ئه‌گه‌ر ی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌درێژه‌ كێشانی ئه‌م وه‌زعیه‌ته‌ له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن فاكته‌رێكی بنه‌ڕه‌تی بین له‌پاشه‌و پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاستی زانست و زانیاری له‌لای


به‌یاننامه‌ی کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه‌ سیاسییه‌ کورد و کوردستانیه‌کان له‌ شاری یۆته‌بۆری : به‌ڕێزان له‌م کاته‌دا که‌وا حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان له‌ هه‌وڵی دروستکردنی به‌ره‌یه‌کی عێراقیدان تاوه‌کو ڕه‌وشی عێراق له‌و ئه‌زمونه‌‌ ئاڵۆز و له‌ به‌ر یه‌کترازان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ڕزگار بکات. ده‌وڵه‌تانی دراوسێ وه‌ک ئێران به‌ بیانوی شه‌ڕ له‌ گه‌ڵ پژاکدا که‌وتوه‌ته‌ تۆپ بارانکردنی ناوچه‌

 

تکایه‌ ته‌نها ئه‌م ئیمایڵه‌ی خواره‌وه‌ به‌کاربهێنن بۆ ناردنی بابه‌ته‌کانتان

ofaziz@hotmail.com 

بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ: 0031641514057

Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net

Copyright © 1999-2007 Kurdistan Nêt، All rights reserved

بۆ خوێندنه‌وه‌ی زۆربه‌ی بابه‌ته‌کان پێویستت به‌ به‌رنامه‌ی Adobe Acrobat هه‌یه‌.کلیکی ئێره‌ بکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی داونلۆدی بکه‌یت 

جگه‌ له‌ هه‌واڵ و ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و ڕوونكردنه‌وه‌، هه‌ربابه‌تێك له‌ ماڵپه‌ڕی تردا له‌ هه‌مان کاتدا، بڵاوكرابێته‌وه‌، له‌ كوردستان نێت بڵاو ناكرێته‌وه‌.تکایه‌ تکایه‌ ئه‌گه‌ر نووسینه‌که‌ت بۆ سایتێکی تر ناردووه‌ بۆ ئێمه‌ی مه‌نێره‌..ك.ن

وێنه‌ی هه‌ندێ له‌و نووسه‌رانه‌ی به‌ ناو وێنه‌ی خۆیانه‌وه‌ له‌ کوردستان نێت دا ده‌نووسن

ئێمه‌ وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا که‌ ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به‌ به‌ڵگه‌وه‌، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه‌ گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به‌ کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه‌ وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه‌ پارێزراو ده‌بێت. ‌هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه‌ وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا دژی تاکه‌ که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که‌ به‌ ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه‌ بابه‌ت ده‌نووسێت، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه‌، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه‌ به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007

کوردستان نێت نووسینی کۆنه‌ به‌عسیه‌کان و جنێوفرۆشان بڵاوناکاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌ڕابوردوشدا کردبێتمان داوای لێبووردن له‌ خوێنه‌ران ده‌که‌ین.