هۆڵه‌ندا: بابه‌ته‌کانی ڕۆژی  25-9-2007


له‌ زاخۆ جێگری مسته‌شار و نه‌قیبی ئیستخبارات كراون به‌ شه‌هیدی پارتی دیموكراتی كوردستان: پاككردنه‌وه‌ی لیستی سه‌ربه‌رزان " شه‌هیدان، ئه‌نفالكراوان، قوربانیانی چه‌كی كیمیاوی، زیندانیانی سیاسی كۆڵنه‌ده‌ر، پێشمه‌رگه‌ی دێرینی تێكۆشه‌ر " له‌ ناوی تاوانكاران، سه‌ره‌تای هه‌ر پاكسازی و چاكسازییه‌كه‌ له‌ كوردستان. شه‌هیدان سه‌ر به‌ گه‌لن نه‌ك پارتی سیاسی، بۆیه‌ داواكارین ده‌زگاكانی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و قوربانیان له‌ كوردستان یه‌كبخرێن، ئه‌و شه‌هیده‌ سڤێلانه‌ی تاكو ئێستا له‌ ڕیزی هیچ پارتێك و له‌ هیچ ده‌زگایه‌كدا ناونووس نه‌كراون، له‌ لیستی شه‌هیدان تۆماربكرێن. له‌ كاتێكدا له‌ كوردستاندا تاكو ئێستا سه‌دان و هه‌زاران شه‌هیدی سڤیل تۆمار نه‌كراون، كه‌چی تاوانكاران به‌هۆی ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه‌ به‌ پله‌ی به‌رز له‌ لیستی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان تۆمارده‌كرێن.


كه‌ناڵه‌ كوردییه‌كان له‌ هه‌واڵه‌وه‌ بۆ ده‌ڵاڵ ...كارزان محه‌مه‌د: زیادبوونی كه‌ناڵه‌ كوردییه‌كان له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی له‌ژێر كاریگه‌ریی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیای ڕاگه‌یاندن، هه‌رته‌نها له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ قه‌تیسی نه‌خوارد و به‌ته‌واوه‌تی توانی له‌و جیهانه‌دا جێگه‌ی خۆی بكاته‌وه‌ كه‌ هێنده‌ گچكه‌ بۆته‌وه‌ ده‌كرێ به‌ گوندێكی مۆدێرن ناوزه‌د بكرێت. به‌ومانایه‌ی ئه‌گه‌ر تا دوێنێ كورد خاوه‌نی چه‌ند


جه‌وازێكی G به‌900 دۆلار ... به‌ناز كوێستانی: ماوه‌یه‌كی زۆره‌ له‌چوار ده‌وره‌كه‌م ده‌بیستم كه‌هه‌موویان سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن كه‌ده‌یانه‌وێت جه‌وازی جۆری G ده‌ربهێنن و هه‌ندێكیشیان معامه‌لاتیان ته‌واوكردووه‌ پێشكه‌شی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرت و مانه‌وه‌یان كردووه‌و هه‌ندیكیشان ته‌واویان كردووه‌و بۆیان هاتۆته‌وه‌، هه‌ر هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ینناسم و خه‌ریكی ئه‌م كاره‌ بوون، باس له‌ كارمه‌ندو به‌رێوه‌به‌ری


كێن ئه‌وانه‌ی ده‌هۆڵی ڕیفۆرم خوازی ده‌كوتن؟ ... هیوا سورداشی: له‌ كردنه‌وه‌ی سایته‌كانی ئینته‌رنێتدا و گه‌ڕان به‌دوای هه‌واڵه‌ تازه‌و پڕ بایه‌خه‌كانی جیهاندا گه‌لێك نوسراوی بێ پێزوو جوێن ئامێز له‌لایه‌ن چه‌ند ناوێكی خوازراوه‌وه‌ ئه‌كه‌وێته‌ به‌رچاو كه‌ هه‌موو ئاماژه‌كان ئه‌وه‌ ئه‌گه‌یه‌نێت كه‌ برایانی باڵی ڕیفۆرم له‌پشت ئه‌و نوسراوانه‌وه‌بن.         بۆیه‌ من وه‌ك كه‌سێكی بێ لایه‌ن له‌ هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌مڕۆ ده‌مه‌وێت چه‌ند دێڕێك


كاك كۆسره‌ت كوڕی رۆژانی ته‌نگانه‌یه‌، پێویستی به‌كاری بازرگانی نیه‌ ... ئیرۆن بالیسانی: ئه‌گه‌ر ئێمه‌ له‌روانگه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه‌و سه‌رده‌میانه‌ بیربكه‌ینه‌وه‌، روانینمان بۆ هه‌موو رووداو كێشه‌و پێشهاته‌كان دیموكراسیانه‌بی، بێگومان ئه‌بی بروای ته‌واویشمان به‌ ره‌خنه‌و ئازادی و زمانی گفتوگۆ (دیالۆگ) هه‌بی. له‌پاڵئه‌وه‌شدا هه‌قه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌مرۆ باس له‌ ئازادی و دیموكراسی كوردستان ده‌كه‌ن پێویسته‌ ئه‌وه‌ش


ماڵ ئاوا دكتۆرحمدامین خه‌م خۆره‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شۆرش!! ... سه‌مه‌ند عه‌لی: دوایی تێكه‌ڵ بوونه‌وه‌ی ئیداره‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌خۆشخانه‌كانی شۆرش له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی یه‌وه‌ خرایه‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌ و به‌ڕێز دكتۆر حمدامین، دكتۆره‌ چالاكه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شۆرش و خه‌م خۆره‌كه‌ی كه‌س و كاری شه‌هیدان، بووه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نه‌خۆشخانه‌كانی شۆرش.


لاوان بێئاگانین به‌ڵكو هۆشیارن ده‌سه‌ڵاتداران ... ئارێز سمكۆ حسێن:  ئێمه‌ هه‌رده‌م له‌ قه‌یران گرفت داین، بۆیه‌ ده‌بی ناو له‌م وڵات بنێین وڵاتی قه‌یرانه‌كان، دیاره‌ لاوانیش له‌م قه‌یرانه‌ به‌ده‌ر نین، ئه‌م قه‌یرانانه‌ش ده‌بی بخه‌ینه‌ ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵات، چونكه‌ ئه‌وان ئه‌م فه‌زاییان خوڵقاندووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆرجار ده‌سه‌ڵات دارانی ئه‌م هه‌رێمه‌ له‌ڕاگه‌یاندنه‌كان ده‌ڵێن كه‌ لاوی ئه‌م وڵاته‌ بێئاگان وهیچ له‌م ئه‌زمونه‌ی


كوردستان و دوبه‌ی ... ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئابڵاخی*: ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌فیلمێكی به‌ڵگه‌نامه‌ییدا باس له‌مێژووی دوبه‌ی ئه‌كرا كه‌یه‌كێك له‌كه‌ناڵه‌ عه‌ره‌بییه‌ ئاسمانییه‌كان په‌خشی كرد، له‌مێژوویه‌كی نزیكی ئه‌و شاره‌دا كه‌ساڵی 1958 بوو دوبه‌ی له‌ئێستای به‌كره‌جۆ یا چه‌مچه‌ماڵ ئه‌چوو كه‌دوو قه‌زای ده‌وروبه‌ری سلێمانین، باشتر نه‌بوو، به‌ڵام له‌ماوه‌ی ئه‌م كه‌متر له‌په‌نجا ساڵه‌دا دوبه‌ی بووه‌ به‌و مه‌ڵبه‌نده‌ بازرگانی


کاك نه‌سیم، خه‌روارێك حه‌قت نووسیوه‌ به‌ڵام مشتێکییت نه‌ووتوه‌ ... نه‌وزاد شێردڵ: به‌ڕێزم مادام په‌ندێکی هێند پڕ هه‌قیانه‌تی حه‌زره‌تی مه‌حوییت کردۆته‌ سه‌نگه‌ر ده بوو نووکی قه‌ڵه‌مه‌که‌ی ده‌ستیشت وه ك شاگردێکی ئه‌و هه‌قبێژ و به‌ ئینساف بووایه‌، من که‌ وه‌ڵامه‌که‌ی جه‌نابتم خوێنده‌وه‌ ته‌واو هه‌ستم کرد سه رباری ئه‌وه‌ی‌ ده‌ستت به‌ ووشه‌یه‌کی هه‌ست کردن به‌ لێپرسراوێتی نووسینیشه‌ وه‌ نه‌له‌رزیوه‌ هاوکات


بێزارین له‌ خۆتان له‌ ده‌نگتان له‌ بوونتان.. !! رێبوار ئیدریس: ئه‌م دێڕه‌ی سه‌ره‌وه‌ وته‌ی گه‌نجێكی كوردستانه‌، كه‌ پڕ به‌ده‌نگی له‌ پاركی هه‌ولێر هاواری ده‌كرد، پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند هه‌رزه‌یه‌كی خوێڕی عه‌ره‌ب به‌بێ گوێدانه‌ هه‌ستی برینداری كوردستانیان، له‌ پێش چاوی سه‌دان خێزانی كورده‌وه‌ كه‌وتبوونه‌ قون بادان وعه‌تابه‌یان به‌سه‌ر باڵای هه‌ڵوه‌شاوه‌ی عێراقدا ده‌وت، سه‌یره‌كه‌ له‌وه‌دابوو كه‌س له‌ پۆلیس وفه‌رمانداری هیچی


حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بێ ده‌نگی به‌رامبه‌ر به‌ مشه‌خۆران تا که‌ی؟؟؟ م. عه‌ونی خۆشناو: له‌ په‌ڕاوێزی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی کوردستان له‌ به‌رواری 17. 09. 2007 ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی کۆلێراو په‌یدابوونی خوارده‌مه‌نی به‌سه‌رچوو له‌ بازاڕه‌کانی کوردستان بانگهێشتی چوار وه‌زیریان کرد که‌ په‌یوه‌ست بوون به‌و بابه‌ته‌ بۆ لێکۆلینه‌وه‌ له‌ چۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدان


به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌و پایه‌ی ژن له‌ ده‌سه‌ڵات و زینده‌ به‌چاڵكردنی گه‌نده‌ڵی... دایكی مێرخاس: چۆن له‌ سه‌رده‌می زه‌رده‌شتی په‌یامبه‌ر ژنان خودان پله‌و پایه‌كی به‌رز و پیرۆز بوونه‌ و له‌ هه‌ر بزاڤێكا ئازادانه‌ ده‌ركه‌وتون و له‌ سایه‌ی ئه‌وان ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتن له‌سه‌ر بنه‌مای چاكه‌خوازی په‌یامێك بووه‌ بۆ له‌نێو بردنی باڵی توندڕه‌وی ڕه‌گه‌زی نێر، بۆیه‌ ئه‌ز وه‌ك ئافره‌تێكی نێو كۆمه‌ڵكه‌ی كورده‌واری خوازیارم له‌ ده‌سه‌ڵاتی


نامه‌یه‌كی كراوه‌ بۆ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌ریمی كوردستان ... شڤان عه‌لی: به‌رێز وه‌زیری په‌روه‌رده‌ ئێوه‌ زۆر جار ئه‌وه‌ دوپاتده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ كه‌ گۆرانكاری له‌ سیسته‌كی په‌روه‌رده‌ دا ئه‌مساڵ دوای كۆنگره‌ گۆرانكاری بنه‌ڕه‌تی ده‌بێت زۆر جار ئه‌وه‌ دوپات ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ گۆرانكاری له‌ په‌روه‌رده‌دا زۆر شه‌فافانه‌و مۆدێرن و دیموكراتییانه‌ یه‌، ڕێگه‌نه‌دانی ڕۆژنامه‌نوسان بۆ ناو ناوه‌نده‌كانی خوێندن ئه‌وه‌یه‌ شه‌فافیه‌ت


قه‌یرانی مووچه‌ ... بامه‌ندی محمد: ماوه‌یه‌كه‌ لێره‌و له‌وی، باس له‌ مووچه‌ خۆرانی كوردستان ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش له‌ئه‌نجامی ئه‌و قه‌یرانه‌ ئابووریه‌ وه‌ هاتووه‌ كه‌ تووشی میزانیه‌ی حكومه‌ت بووه‌. ناتوانرێت به‌ پێوه‌رێكی ئاسان ئه‌و كیشه‌ ئابووریه‌ چاره‌سه‌ربكرێت كه‌ هه‌ڵ ئاوسانێك بازاڕه‌كانی گرتۆته‌وه‌ رۆژ به‌رۆژ نرخ له‌به‌رزبوونه‌وه‌ دایه‌ وه‌به‌ هایی داهاتی تاك له‌ئاستی دابین كردنی پێداویستیه‌كان له‌نزم بوونه‌وه‌یه‌


له‌په‌راوێزی راپۆرته‌كه‌ی جه‌نه‌راڵ وباڵوێزدا ... سۆران عه‌زیز: جه‌نه‌راڵ و باڵوێز به‌روونی دانیان، به‌وه‌دانا كه‌ بارودۆخی عێراق، ناله‌باره‌ وه‌به‌ته‌نها هێزناتوانێت، گرفته‌كانی عێراق چاره‌سه‌ر بكات و زیاد، كردنی هێز، له‌عێراقدا ناتوانێت ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی سه‌ربخات، كه‌بنه‌مای ئارامیه‌ و به‌بێ ئاشت، بوونه‌وه‌ی نیشتیمانی مه‌حاڵه‌ له‌عێراقدا ئارامی له‌دایك بێت و ئێستا وه‌زعی ئه‌م وڵاته‌ ئه‌وه‌نده‌


خۆشه‌ویستی مامه‌ڵه‌كردنه‌ له‌گه‌ڵ واقیع نه‌ك خه‌یاڵ ... هه‌ردی شه‌فیق: حه‌قیقه‌ت وخه‌یاڵ دوڕوی ته‌واو لێكتری جیاوازی ژیانن و ژیانیش شه‌ڕێكی به‌رده‌وامه‌له‌گه‌ڵ سڕینه‌وه‌ی كێشه‌كانی ڕۆژانه‌و دووباره‌ دروست نه‌بوونه‌وه‌یاندا. شه‌ڕێكی بێكۆتایه‌ له‌گه‌ڵ خه‌م و ناسۆرو دڵشكان و ژان و حه‌سره‌تدا. بۆئه‌وه‌ی مرۆڤێكی سه‌ركه‌وتوبیت له‌جه‌نگه‌ نه‌بڕاوه‌كه‌ی ژیاندا، به‌رله‌هه‌رشتێك پێویسته‌ پشودرێژبیت و به‌ئه‌قڵی ئه‌قڵ بیربكه‌یته‌وه


سه‌رۆكی حكومه‌تی عیراقی فیدڕاڵ ئه‌و ووشانه‌ هاوشانی تۆ نه‌بوو ... دیاری فه‌ره‌یدوون : ڕۆژی هه‌ینی ڕێكه‌وتی 7/9/2007 له‌شاری سلێمانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی گیرا بۆ سه‌رۆكی حكومه‌تی عیراقی فیدرال بـــــه‌ڕێز (مام جه‌لال) كه‌له‌و كۆنگره‌یه‌دا چه‌ند ڕۆژنامه‌نوسێكی به‌ئه‌مه‌ك و دڵسۆز تێدا ئاماده‌ بوو كه‌هه‌ریه‌ك له‌و ڕۆژنامه‌نوسانه‌ به‌په‌رۆشه‌وه‌ بوون بۆ زیاتر ئاشنا بوون به‌ڕه‌وشی ئێستای عیراق و به‌تایبه‌تی كوردستان


وه‌ڵامێك له‌ هونه‌رمه‌ند ... كامه‌ران عبدولره‌حمان / بۆ هونه‌ر هاوڕی : جاران له‌سه‌رده‌می به‌عس وا باوبوو له‌ ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌كاندا هه‌ركه‌سێك بیویستایه‌ هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر بابه‌تێك یاخوود وه‌ڵامی بابه‌تی كه‌سێكی تر بدا ته‌وه‌ ئه‌وا به‌ناوێكی خوازراوه‌وه‌ بڵاوی ده‌كرده‌وه‌ چونكه‌ هه‌موومان ده‌زانین له‌سه‌رده‌می به‌عس هه‌موو شتی نهێنی وقه‌ده‌غه‌ بوو بۆیه‌ زۆربه‌ی زۆری برا نووسه‌رو رۆشنبیره‌كانمان به‌ناوێكی تره‌وه‌


جارێكی تریش پێویستی چاره‌سه‌ری دیموكراسیانه‌ی كێشه‌ی زه‌حمه‌تكێشان ... هۆگر عبدالله‌: ناكۆكی وململانێی ئه‌و دواییه‌ی نێو كۆنگره‌ی پێنجی زه‌حمه‌تكێشان و ئه‌و ئاڵۆزیه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ناو حزبه‌كه‌دا دروست بووه‌، پێویستی به‌چاره‌سه‌ری دیموكراسیانه‌یه‌. له‌دنیای حزبه‌ پێشكه‌وتوه‌كان جیاوازی فكری وبیرورای جیاجیا، ده‌كرێنه‌ زه‌مینه‌وخاڵی به‌هێزی پێشكه‌وتنی ئه‌و حزبانه‌وده‌وڵه‌مه‌ند بوونی كولتوره‌كه‌یان


كاتێ كه‌ درۆ ده‌بێته‌ خه‌سڵه‌ت! ... هۆشیار: ئه‌م نوسینه‌ وه‌ڵامێكه‌ بۆ خاوه‌نی ئه‌م دوو بابه‌ته‌ (كاتێ بێشه‌رمی ده‌بته‌ خه‌سڵه‌ت) و (قوتابخانه‌ی دیمۆكراسی وقوتابیه‌ ته‌مبه‌له‌كانی) له‌ نوسینی فاروقی عباسی. ئه‌م برایه‌ شه‌نی ‌كردووه‌، به‌ڵام كاوكۆته‌ڵه‌كه‌ی كردۆته‌وه‌ به‌سه‌ر خۆیدا! به‌و نوسینه‌ مه‌ته‌ڵ ئامێزه‌ كه‌سه‌رتاپای پڕه‌ له‌ بێ حورمه‌تی به‌وانه‌ی كه‌ وه‌ك ئه‌و بیرناكه‌نه‌وه‌، ئه‌مه‌ خه‌سڵه‌تێكی گشتی هه‌موو


ئه‌م نووسینانه‌تان ته‌نیا له‌ كاڵ فامی و بێ ئاگایتانه‌ له‌ سیاسه‌ت ... موزه‌فه‌ر سه‌نگۆلانی : ده‌بێت هیچ نه‌ته‌ویه‌ک هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م زه‌مینه‌. له‌ هێندێک له‌م قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانه‌ی کورد‌ کڵوڵ ترو خۆبه‌زلزانتر بێت. یا ده‌بێت هیچ ده‌زگایه‌کی په‌خش وه‌ک هێنژێک له‌ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن و ماڵپه‌ڕه‌کوردیه‌کان بێ ئاگاتر هه‌بێت له‌ ڕه‌وتی سیاسه‌ت و ئه‌گه‌ره‌کانی به‌هه‌ڵدێرچوونی کوردهه‌ریه‌ک له‌م دوو حاڵه‌ته‌ به‌هه‌وای نه‌فسی


مام جه‌لال له‌ ماوه‌ی مانگێکد دوو جار سه‌گی نووستوومان لێ به‌ ئاگا دێنێ... هیوا موحه‌مه‌د: له‌ دوو لێدوانی ڕۆژنامه‌وانی جیا جیادا و له‌ دوو کاتی جیاوازدا سه‌رۆکی عێڕاق ده‌ڵێ (ئه‌گه‌ر عێڕاق و سووریا و ئێران سنووره‌کانمان له‌سه‌ر دابخات ئێمه‌ هیچمان پێ ناکرێت) به‌ڵێ ئه‌مه‌ ده‌کرێت بیرکردنه‌وه‌یه‌کی ناو خۆی ده‌سته‌ڵاتی سیاسی کورد بێت و نه‌درکێندرێت، نه‌ک پێش ئه‌وه‌ی ئه‌وان هه‌ڕه‌شه‌مان لێ بکه‌ن خۆمان بانگ


یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان له‌ نێوان نوێبوونه‌وه‌و کرچبوونه‌وه‌دا ... مه‌هدی کاوانی: گیرو گرفتی ئێستای یه‌کیه‌تی له‌ که‌می جه‌ماوه‌رو چاڵاک نه‌بوونی نیه‌، یان له‌ ڕیبازو بیر کردنه‌وه‌ی نیه‌، به‌لکو له‌ هه‌لسوڕانی باوه‌ڕو چالاکیه‌ حیزبی و جه‌ماوه‌ریه‌کانیه‌تی. زۆر بیر کردنه‌وه‌ له‌ ناو یه‌کیه‌تی و ده‌ره‌وه‌ی هه‌یه‌ که‌ ده‌ڵێ هه‌لسوڕێنه‌رانی ئێستاکه‌ له‌ زیره‌کی و لێهاتووییان نیه‌ که‌ له‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات ماونه‌ته‌وه‌


کاك شه‌ماڵ ئیتلائاته‌ ... سامان خانه‌قینی: ئیتلائات له‌ وانه‌ یه‌ مه‌به‌ست لێ ی دوو جار خوێندنه‌وه‌ی بێ، وه‌ك فه‌لسه‌فه‌ی ده‌زگاکه‌ پێمان ده‌ڵێ، ئاخر من بۆ حه‌وت ساڵ ده چی کاك شه‌ماڵ م هه‌زار جارم خوێندۆته‌وه‌، پێش ئه‌وه‌ی منداله‌کانی بێن ئێمه‌ شه‌ورۆژ به‌ یه‌که‌وه‌ بووین، له‌ که‌مپێك له‌ که‌ مپه‌ کانی نه‌ رویج یه‌کترمان ناسی و به‌ هۆی هه‌له‌ به‌رده‌وام و یه‌ك له‌ دوای یه‌ که‌کانی سه‌ رکردایه‌تی کورد


هۆنراوه‌

پایز .... حه‌مه‌شوان شه‌ریف

ڕاونان ... به‌کر‌ حه‌بیب

په‌شیمانی!! ... هاوار بانیخێڵانی


ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و هه‌واڵ


پاكسازی لیستی سه‌ربه‌رزان و دادگایی تاوانباران له‌ سمینارێكی ناوه‌ندی چاك له‌ ژوری كوردستان ناسیۆنالیست: ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌رواری 25-9 كاتژمێر 8 ی شه‌و به‌كاتی ناوه‌ندی ئه‌وروپا، ناوه‌ندی چاك له‌ ژوری كوردستان ناسیۆنالیست كوردی نه‌ته‌وه‌یی سمینار سه‌باره‌ت به‌ پاكسازی لیستی سه‌ربه‌رزان و دادگایی تاوانباران ڕێك ده‌خات، هه‌ریه‌كه‌ له‌م به‌ڕێزانه‌ پشكداری تێدا ده‌كه‌ن: مسته‌فای حه‌سه‌ن، پارێزه‌ر ڕه‌فعه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌یی، عه‌لی مه‌حموود محه‌مه‌د. ... ناوه‌ندی چاك


كونسولی به‌ریتانیا ره‌وشی ئاینی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌رز ده‌نرخێنێت. ... راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف: خاتو (ئه‌لیسۆن كیمپ) كونسولی به‌ریتانیا له‌هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی كرد و له‌لایه‌ن شێخ محه‌مه‌د شاكه‌لی وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی پێشوازیكرا، له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ به‌رێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئاماده‌بوو، له‌سه‌ر چه‌ندین بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ ئازادیه‌ ئاینیه‌كان

 

 


Sep 2007

7

6

5

4

3

2

1

14

13

12

11

10

9

8

21

20

19

18

17

16

15

28

27

26

25

24

23

22

         

30

29

ئاسایش به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر فشاره‌كانی بۆسه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان - ئاسایشی سلێمانی هه‌ردوورۆژنامه‌نووس (ئه‌سعه‌د عه‌لی و تۆفیق جاف) ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كات ... گروپی ڕاچه‌نین


وه‌ك برای شه‌هیدێكی پارتی هه‌ست به‌ شه‌رمه‌زاریی ده‌كه‌م ... ستیڤان شه‌مزینانی


نابێت له‌ كوردستان كه‌س له‌ یاسا به‌رزتربێت ... نامه‌یه‌كی كراوه‌ بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان


دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ پرۆفیسۆر دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داخی سه‌رۆكی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد/ دیمانه‌: زیاد ره‌شاد - حه‌یده‌ر جه‌میل



 

تکایه‌ ته‌نها ئه‌م ئیمایڵه‌ی خواره‌وه‌ به‌کاربهێنن بۆ ناردنی بابه‌ته‌کانتان

ofaziz@hotmail.com 

بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ: 0031641514057

Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net

Copyright © 1999-2007 Kurdistan Nêt، All rights reserved

بۆ خوێندنه‌وه‌ی زۆربه‌ی بابه‌ته‌کان پێویستت به‌ به‌رنامه‌ی Adobe Acrobat هه‌یه‌.کلیکی ئێره‌ بکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی داونلۆدی بکه‌یت 

جگه‌ له‌ هه‌واڵ و ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و ڕوونكردنه‌وه‌، هه‌ربابه‌تێك له‌ ماڵپه‌ڕی تردا له‌ هه‌مان کاتدا، بڵاوكرابێته‌وه‌، له‌ كوردستان نێت بڵاو ناكرێته‌وه‌.تکایه‌ تکایه‌ ئه‌گه‌ر نووسینه‌که‌ت بۆ سایتێکی تر ناردووه‌ بۆ ئێمه‌ی مه‌نێره‌..ك.ن

وێنه‌ی هه‌ندێ له‌و نووسه‌رانه‌ی به‌ ناو وێنه‌ی خۆیانه‌وه‌ له‌ کوردستان نێت دا ده‌نووسن

ئێمه‌ وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا که‌ ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به‌ به‌ڵگه‌وه‌، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه‌ گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به‌ کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه‌ وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه‌ پارێزراو ده‌بێت. ‌هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه‌ وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا دژی تاکه‌ که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که‌ به‌ ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه‌ بابه‌ت ده‌نووسێت، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه‌، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه‌ به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007

کوردستان نێت نووسینی کۆنه‌ به‌عسیه‌کان و جنێوفرۆشان بڵاوناکاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌ڕابوردوشدا کردبێتمان داوای لێبووردن له‌ خوێنه‌ران ده‌که‌ین.