هۆڵه‌ندا: بابه‌ته‌کانی ڕۆژی  24-9-2007


مانگرتنی گه‌نجانی شاری سلێمانی هه‌ر به‌رده‌وامه‌ .. راپۆرت: كورده‌ – ستیڤان: تایبه‌ت به‌ كوردستان نێت: ئه‌مڕۆ (23\9\2007) مانگرتنی گه‌نجانی شاری سلێمانی كه‌خۆیان له‌ژێر ناوی (پرۆژه‌ی گه‌نجلاو) راگه‌یاندووه‌ پێی ناوه‌ته‌ رۆژی چوارده‌هه‌مه‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ له‌سه‌ره‌تای مانگرتنه‌كه‌دا وه‌زیری وه‌رزش و لاوان سه‌ردانی ئه‌م گه‌نجانه‌ی كرد و پێی راگه‌یاندن كه‌ حكومه‌ت له‌خاڵی چواره‌مه‌وه‌ داواكارییه‌كانتان جێبه‌جێ ده‌كات به‌ڵام به‌وته‌ی یه‌كێك له‌ گه‌نجه‌ مانگرتووه‌كان وه‌زیر بۆچوونی خۆی گۆڕیوه‌و له‌رادیۆی نه‌واوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی مه‌تاتی قسه‌ی كرددوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ جۆرێك له‌ یاریی كردن ده‌گه‌یه‌نێت له‌گه‌ڵ خواسته‌كانی گه‌نج، دواتریش شاندێكی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ سه‌ردانی شاری هه‌ولێریان كرد و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی وه‌رزش ولاوان و په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتنه‌ ئه‌نجام به‌ڵام پاش هاتنه‌وه‌ی شانده‌كه‌ له‌هه‌ولێر ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری مانگرتنه‌كه‌ بڕیاری به‌رده‌وامبوونی مانگرتنیان هێشته‌وه‌ تا ئه‌و كاته‌ی حكومه‌ت هه‌موو داواكانیان بێ چه‌ند وچوون جێبه‌جێ ده‌كات.



كاكه‌ ئیدریسی جوانه‌مه‌رگ... خاڵه‌ شه‌هاب.. شه‌هید ئارام گۆڕ هه‌ڵته‌كێنن.. شه‌ماڵی مفه‌وه‌زو ئاسۆی قومری و مچه‌ی ئه‌حه‌پوت هاوسه‌نگه‌رتانن!!!!... میدیا كوردی: ئه‌ی نه‌ته‌وه‌ سته‌م دیده‌كه‌م.. ئه‌ی كوردستانه‌ ڕه‌نگینه‌كه‌م، گه‌ر كوردستان بچوێنین به‌ گۆی بازنه‌یه‌كی 360پله‌كی هێنده‌نه‌هامه‌تی و داخ و كه‌سه‌ره‌كان زۆرن 350پله‌یئه‌و بازنه‌یه‌ ناهه‌قی كوێرانه‌ و بی سه‌روبه‌ره‌ییه‌، به‌ڵی ته‌نها 10پله‌ بۆ هه‌ناسه‌دان ماوه‌ته‌وه‌ و هه‌موومانی


به‌ واتای سه‌رده‌م نه‌ته‌وه‌ی ئێمه‌ (كوردستانیی) ه‌ نه‌ك كوردی ... هیشام ئاكره‌یی: خه‌ریكه‌ ململانێی نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ی دوای ئه‌وه‌ ده‌گه‌ن زاراوه‌ی سۆرانی له‌سه‌ر باشووری كوردستاندا فه‌رز بكه‌ن و ئه‌وانه‌ی داوای ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ڕێز له‌ هه‌موو زاروه‌كانی زمانی كوردی بگێریت و هه‌مووان پێش بخرێن، ده‌كاته‌ ئاستێكی به‌رز و له‌ سانسۆر دانان له‌سه‌ر كرمانج و هه‌رامیه‌كان مه‌ترسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كێشه‌كه‌ به‌ره‌وه‌ ئاقارێكی خراپتر


كاك جه‌زا چنگیانی، ووشه‌كانت نه‌ك جه‌سته‌ به‌ڵكو چاره‌نووسی كورد خوێناوی ده‌كات ... نه‌جات حه‌مید ئه‌جمه‌د: له‌ سایتی كوردستان پۆست كاك جه‌زا چنگیانی نووسینێكی پڕ له‌ جوێن و تووڕه‌یی بی پاساوو ته‌شهیر پێكردنی بڵاو كرده‌وه‌ له‌ ژێر ناوونیشانی (بی مۆرالی له‌ قسه‌كانی مه‌سعود بارزانیدا)) پێش قسه‌ كردن له‌ سه‌ر ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی هه‌روه‌كو خۆشی دانی پێدا ناوه‌ كه‌ ئه‌و ئه‌و نووسینه‌ی (به‌ زمانێكی ساده‌) نووسیوه‌:


به‌رنامه‌ی بێ کۆنترۆڵ و بێ به‌رنامه‌یی بۆ ئایینده‌!! ... هوشیار عوسمان: كێ هه‌یه‌ نکولی له‌وه‌ بکات ژیانی مرۆڤه‌کانی دوێنێ و ئه‌مڕۆ وه‌ک یه‌ک وایه، پێشکه‌وتنی زانست و به‌رهه‌م هێنانی ئامێره‌ جۆر به‌جۆره‌کان هه‌موو شێوازێکی ژیانی له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ گۆڕیوه‌و ڕۆژ به‌ ڕۆژیش زیاتر ده‌بێت. که‌واته ده‌بێت ئێمه‌ش ڕه‌چاوی ئه‌م ئاڵ و گۆڕه‌ بکه‌ین و له‌ کاره‌کانماندا نه‌خشه‌و پلان و به‌رنامه‌مان هه‌بێت، ئه‌گینا ده‌بینه‌ دارده‌ستی ئه‌وانه‌ی


وه‌زاره‌تی شه‌هیدان پاڵفته‌یه‌كی فایلی شه‌هیده‌كانت بكه‌ ... سه‌رحه‌د یونس محمد: زۆرن ئه‌وانه‌ی خه‌باتیان كردوهه‌وڵیان دا بۆ ئاسوده‌یی میلله‌ته‌كه‌یان و ڕزگاركردنی وڵاته‌كه‌یان له‌ ده‌ست داگیركه‌ران، گرنگ نه‌بووه‌ ئه‌وانه‌ له‌ ژێر چه‌تری هه‌ر پارت و ڕێكخراوێكدا بووبن، گرنگ ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ كورد بوون و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی پاڵی پێوه‌ ناون ئه‌و ئه‌ركه‌ بگرنه‌ ئه‌ستۆ، له‌ ناو ئه‌و خه‌باتكارانه‌دا كۆمه‌ڵێك به‌ خۆڕاگری و


زمانێ ستاندار وپه‌یڤێن بریندار ... ئه‌حمه‌د بالایی: ئه‌گه‌ر ئه‌م ئیرو ته‌ماشه‌ی ره‌وشا باشورێ کوردستانێ بکه‌ین گه‌له‌ک قوناغێن سه‌خت ودژوار ل پێشیا مه‌ مانه‌، به‌رپسیاریه‌ک دیرۆکی ونه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانی دکه‌ڤیت به‌رۆکا گه‌لێ کورد بگشتی، تایبه‌ت به‌رۆکا ره‌وشه‌نبیر وبسپور وزانایێن کورد، کو بکارن ب ئه‌قله‌ک زانستی و بهه‌سته‌ک نه‌ته‌وه‌یی سه‌ره‌ده‌ریێ ل گه‌ل ره‌وشا ئیرو بکه‌ن، پیویسته‌ گاڤێن خوه


ئایا یه‌کگرتوو حیزبێکی (مه‌ده‌نی) یه‌ وه‌ک ڕێبین پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ ئه‌کات ... عامر سابیر: هه‌رچه‌نده‌ ڕێبین هه‌ردی ئه‌ڵێت (له‌ کو‌ێ فکر نه‌بوو قه‌ڵه‌می منیش له‌وێ نیه‌) (١) به‌ڵام پێده‌چێت له‌ کاتی نووسینی ئه‌و دوو وه‌ڵامه‌ی بۆ هادی مه‌هدی، فکر نه‌ له‌ نزیک قه‌ڵه‌مه‌که‌ی وه‌ نه‌ له‌ ته‌نیشت کیبۆرده‌که‌ی بوو‌بێت، ئه‌مه‌ نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ به‌ حیزبێکی کۆنه‌په‌رستی وه‌ک یه‌کگرتووی ئیسلامی ئه‌ڵێت (حیزبێکی مه‌ده‌نین)


له‌ یادی چله‌ی بومه‌ له‌رزه‌كه‌ی شه‌نگال ... كاكۆ عه‌بدوڵلا : چل ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر و له‌ 14\8 هه‌مومان له‌ T V یه‌كان بینیمان كه‌ چ كاره‌ساتێكی گه‌وره‌و جه‌رگ بڕ به‌ كۆمه‌ڵه‌ خه‌ڵكێكی ئارام و بی دیفاعی ناوچه‌ی شه‌نگال كرا، من نامه‌وی وه‌كو زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان و به‌ تایبه‌تی لایه‌نه‌ توند ڕه‌و و ته‌كفیرییه‌كان بڵێم ئه‌م كاره‌ساته‌ دژی ئاین په‌روه‌رانی ئێزیدی كراوه‌، به‌ڵكو كارێكی نامرۆڤانه‌ی قێزه‌ونه‌ كه‌ مرۆڤ له‌ وه‌سف كردنی ڵاڵ ده‌بێت


سه‌رۆكی شاندی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده‌ ئینگلیزی و عه‌ره‌بی نازانی... !! د. موخلێ حمد: سڵاوتان لیبی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و راگه‌یاندنی ته‌ندروستی، سڵاوت لیبی د. كاوه‌. ئه‌وه‌ بۆیه‌ نه‌خۆشی بڵاوده‌بێته‌وه‌ له‌ كوردستان!! كاره‌كانی وه‌زاره‌ت ئاوا به‌رێوه‌ده‌چی: له‌ نوێترین هه‌واڵدا كه‌ به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه‌ ده‌ڵی: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌سه‌ر داوای رێكخراوی یونسێف شاندێكی (8) كه‌سی ده‌نێری بۆ ئوردن


یاعاله‌م، یا دنیا هێشتا ئه‌نفال و کۆمه‌ڵکوژی هه‌ر به‌ر ده‌وامه‌ ... ڕزگار قه‌ره‌داخی: تاکه‌ی گویێ خۆتان که‌ڕ ئه‌که‌نوو ئه‌و چاو چنۆکانه‌ خه‌ریکی له‌ناو بردنی میلله‌تی کوردنو خه‌ریکن ئه‌نفاله‌که‌ی سهبازرگانه‌ ‌دام درێژه پێئه‌ده‌ن و، ئێوه‌ش پرخه‌ی خه‌وتان دێ. ئه‌بوو نه‌شوانی، هه‌ولێری که‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانیه‌کانه‌و، بکوژوو ببڕ خۆیه‌تتی، له‌گه‌ڵ{ جه‌وهه‌رستار) ی ته‌وێڵه‌یی هه‌ڵساون به‌ کڕیینی 800 طن چای ڕزییو ئێکسپاییه‌ر له‌ جمهوری (نا) ئیسلامی


به‌ربانگی گه‌لی كوردستان.. پرسیار ئیكسپرێسی كورسات... تاڤگه‌ ئه‌حمه‌د میرزا:  چه‌ند قه‌شه‌نگ ده‌بوو، گه‌ر ئه‌م دوو به‌رنامه‌یه‌ شوێنی په‌خشیان پێچه‌وانه‌بوایه‌ واته‌یه‌كه‌م له‌كورسات و دووه‌م له‌ گه‌لی كوردستان چونكه‌ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م هه‌موو به‌ها و سۆزه‌ جوانه‌كان كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ مرۆ له‌ خۆ ده‌گری حاڵه‌تێكی زیندوو نموونه‌یه‌كی پڕاو پڕی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مڕۆی كوردی ده‌خاته‌ ڕوو، سه‌ره‌ڕای باره‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و بژێوی و ئاستی ژیانی


بێكاری كیشه‌یه‌كی نیو خۆ یییه‌ ... هه‌ ژار حكیم شیروانی: Unemployment كیشه‌ی ئابووری و كۆمه‌لایه‌ تیه‌، توشی زۆربه‌ی ولاتانی جیهان ده‌بیت بیگومان كوردستانیش بیبه‌ش نیه‌ له‌م جۆره‌. ئه‌وكه‌سانه‌ به‌ بیكار ده‌ژمیردرین كه‌ ئاماده‌ن بوكاركردن وه‌رازیشن به‌وكرییه‌ی كه‌له‌بازاره‌كانی كاركردنداهه‌ن كاریشیان ده‌ست ناكه‌ویت. ئه‌وه‌ی لیره‌دا شایانی باسه‌ له‌ كوردستاندا سه‌ ره‌رای نه‌بونی كار بو خومان


ژنان زیاتر په‌شیمانن له‌ هه‌ڵبژاردنی هاوژینه‌كانیان وه‌ك له‌ پیاوان ... وه‌رگێڕانی له‌ هۆڵاندیه‌وه‌: گه‌شاوه‌ جاف: ئه‌مه‌ سه‌ر ووتارێكی رۆژنامه‌ی ته‌یلی گرافی هۆلاندی بوو كه‌ له‌ ئه‌نجامی ڕاپرسیه‌ك ده‌ركه‌وت بوو كه‌ به‌ نزیكه‌ی ڕێژه‌ی دوو به‌رامبه‌ر ژنان هه‌ر وه‌ك پیاوه‌كان له‌ هه‌لبژاردنی هاوسه‌ره‌كانیان زۆر په‌شیمانن. له‌ ڕاپرسیه‌كدا ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌ مالپه‌ری ده‌یلی مه‌یل كه‌ مالپه ڕێكی به‌ریتانییه بڵا وكرابووه‌وه‌


ده‌روونشیكاریی.. خولیای وێرانكاریی لای ئاده‌میزاد ... به‌هزاد حه‌وێزی : ئایا ئاده‌میزاد له‌ خۆرسكه‌وه‌ حه‌زوخولیای دژمنداریی لاهه‌یه‌ یا به‌پێچه‌وانه‌وه‌ یاخود رێژه‌ییه‌وبه‌پێی رۆڵی هه‌ر فاكته‌رێك كه‌وتووه‌؟ ئایا ده‌وروبه‌ر چ رۆَڵێكی هه‌یه‌ له‌و رووه‌وه‌ ئه‌ی خودی ئاده‌میزاد تاچه‌ند ئه‌و زه‌وینه‌ی تیا به‌دی ده‌كرێ له‌رووی غه‌ریزه‌وده‌روونه‌وه‌ بۆوه‌ی رۆحی تێكده‌رانه‌ی تیا چه‌كه‌ره‌بكات، ئه‌ی چ هانده‌روپاڵنه‌ر هه‌ن بۆ لاسه‌نگ كردنی


په‌یوه‌ندی ئالۆزی ده‌روون و نه‌خۆشی كرژی كۆڵۆن (قولون العصبی) ... ئاسۆ هه‌ڵه‌بجه‌یی: پسپۆری پزیشكی خێزانی... دكتۆر عبدولحمید ئه‌لجه‌دی) له‌ چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌گه‌ریدا له‌ وه‌ڵامه‌كانی بۆ باسكردنی نه‌خۆشی كرژی كۆڵۆن و هۆكاری توش بوونی ووتی:نه‌خۆشی كرژی كۆلۆن كه‌ به‌رێژه‌یه‌كی زۆر مرۆڤه‌كانی جیهان توشی ده‌بن به‌تایبه‌ت له‌چینی گه‌نجان ولاوان ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌ پاڵه‌ په‌ستۆ وكێشه‌ ده‌روونیانه‌ی


ئه‌ی گه‌نجه‌ به‌ ئه‌مه‌كه‌كه‌ی سلێمانی ڕێزدار "نێچیره‌ڤان بارزانی"... فریای پایته‌ختی رۆشنبیری بكه‌وه‌... بێستون محه‌مه‌د ساڵح مسته‌فا: مژده‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌زگای كوردۆلۆژیت به‌ خشیه‌ شاری سلێمانی وبودجه‌ی تایبه‌ت بۆده‌سته‌به‌ر كرد، هه‌نگاوێكی مه‌زنه‌، تا نه‌وه‌ دوای نه‌وه‌ سیحری كاری وه‌فاداریت وه‌ك به‌ڵگه‌نه‌ویستێك بمێنێته‌وه‌ جێگه‌ی شانازی و ئیفتیخاری ته‌واوی رۆشنبیران ونووسه‌ران وئه‌ده‌ب دۆستان و مێژوونووس و جوگرافی ناس


به‌ختیاری مه‌لا عیززه‌ت، وەک نموونەیەکی جوانی پێشمەرگەی دێرین ... جه‌میله‌ شێخ مه‌حمود: به‌ختیار مه‌لا عیززه‌ت و دووموچه‌! یه‌كێك له‌كێشه‌كانی ئه‌مڕۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه‌، كه ‌زۆربه‌ی داهات ده‌چێته‌ به‌شی خه‌رجی مووچه‌، بێگومان ئه‌مه‌ش چه‌ند هۆكارێكی هه‌یه‌ له‌وانه‌ حكومه‌تی هه‌رێم نه‌یتوانیوه‌ كه‌رتی تایبه‌ت به‌ئاراسته‌یه‌كدا ببات كه‌ده‌ستی كاری كوردستان له‌وبه‌شه‌دا بخاته‌ گه‌ڕ ئه‌ویش


Pêşmergê Zêrevaniyê Kurdistanê difiroşin Ereba: Ereb kirina Kurdistanê berî 1400 sala destpêkiriye, lê 35 salên deshelata rejîma Beas bi metirsîtirîn û xirabtirîn qonaxaEreb kirinê tê zanîn, ku di vê qonaxê da baştirîn û giringtirîn deverên başûrê Kurdistanê hatine Ereb kirin.


تێڕوانینێكی بازاری بۆ ڕه‌وشی كورد و ئێڕاق ... هه‌رمان خالید: هه‌موو ئه‌و بابه‌ت ووتارانه‌ی له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئێستای كورد به‌تایبه‌ت و ئێڕاق به‌ گشتی ده‌نووسرێن، بیروڕای كه‌سانی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و سیاسیه‌كانن، كه‌ زۆر جار ئه‌م تێڕوانینانه‌ زۆر جیاوازه‌ له‌ تێڕوانینی خه‌ڵكی بازار و ئاسایی بۆ كێشه‌كان! بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌، ئێمه‌ ئه‌گه‌ر بۆ چه‌ند ساتێك بچینه‌ ناو دانیشتنی شه‌وانه‌ی خه‌ڵك و ناو چایخانه‌كان


پارتی بیره‌ نه‌وت نیه‌، پارتی رێبازه‌... ! بڵند نه‌وره‌س : پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ خۆی رێبازێكه‌ كه‌ ئه‌زموون به‌خشه‌ بۆ ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ی كوردستان له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا به‌ راده‌یه‌ك كه‌ جێگای سوود وه‌رگرتن و لێفێربوونه‌ بۆ كۆی خه‌ڵك به‌ بی جیاوازی، له‌ رووی ئه‌خڵاقی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ ئه‌مه‌و جگه‌ له‌ لایه‌نه‌كانی تری ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكی به‌ گشت پێكهاته‌كانیه‌وه‌.


نامەیەکی غەمگین لە مەستورەی ئەردەڵانیەوە بۆ چەند ژنە بەدنا و شاعیرەیەکی کورد!!! ... یه‌ڵدا: ئەگەر چی من هەێشتا ماندوی زەمەن و ڕۆژگاری خۆمم، ڕەگو ڕیشەی خەمباری من مێژویەکی درێژی هەیە، ڕۆژگار گەلێکی سەخت و دژوارم لەگەڵ ئەو پیاوانەدا بردە سەرکە (ژن) لە بیرو هۆشیاندا مەخولقێکی بێبەهرەو ناچیز بوو، لەگەڵ ئەو یاساو شەریعەتو خێڵ و هۆزانەدا ژیام کە سادە ترین مەفهوم و مانا کە بکرێت شتێک


ئایه‌ خه‌ڵکی کوردستان تا چ راده‌یه‌ک وه‌فادار بوونه‌ به‌رامبه‌ر به‌ خه‌باتی‌ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و خوێنی شه‌هیده‌کانی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه‌ تاکوو ئێستا؟ ... باوکی شازاد: یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له‌ ڕۆژانێک له‌ دایک بوو که‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک تروسکاییه‌کی ڕۆناکی له‌ کوردستان به‌دی نه‌ده‌کرا ئه‌گه‌ر له‌ بیرتان چوه‌ با به‌ بیرتان بێنمه‌و یان ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی که‌ ته‌مه‌نیان بچوکه‌و ئه‌و ڕۆژانه‌یان له‌ یاد نیه‌و ته‌نها


«گورگ»ه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراق چ ده‌كه‌ن؟ ... عه‌لی موكریانی: هه‌نووكه‌ بۆ هه‌مووان روون و ئاشكرایه‌ كه‌ دوای هاتنه‌ سه‌ر كاری پاسدار مه‌حموودی ئه‌حمه‌دینه‌ژاد وه‌ك سه‌ركۆماری حكومه‌تی ئێران، ته‌واوی پۆسته‌كانی حكومه‌تی ئێران درایه‌ ده‌ست ئه‌ندامانی سپای پاسداران و ئه‌وانه‌ی هه‌تا دوێنی به‌ یۆنیفۆرمی پاسدارییه‌وه‌ له‌ ئێران خه‌ڵكیان ده‌دایه‌ به‌ر گولله‌ و شانازییان ده‌كرد به‌ «جیهاد» له‌ دژی گه‌لی كورد


وه‌ڵامێك بۆستیڤان شه‌مزینانی ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ته‌كه‌ی خۆی خۆش نه‌وی ئیتردڵسۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیشی ماڵی خۆیشی نیه‌؟!! ... محمدسیاسی ئه‌شكه‌نه‌یی: وام ته‌سه‌وه‌ڕ نه‌ده‌كرد ستیڤان شه‌مزینانی بیه‌وی خۆی بدات له‌شه‌ڕێك كه‌ ئێستا دروست نه‌بووه‌ كه‌ به‌شه‌ڕی سایته‌كان و ماڵپه‌ڕه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان ناوزه‌د ده‌كرێت، چونكه‌ ستیڤان جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ڕۆژنامه‌نووسه‌ به‌ڵام خۆی له‌و جۆره‌ نوسینانه‌ به‌ دوور گرتوه‌ كه‌ ڕه‌خنه‌ی پی له‌من


بی ئاگای وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بۆته‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی تیرۆر... هونه‌ر سه‌لیم:  وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ نووستووه‌یه‌، كه‌ بوونیشی بۆته‌ سه‌رچاوه‌ی درێژه‌ پێدانی توندو تێژی و ره‌شه‌ كووژی به‌تایبه‌تی ژنان. ئه‌م وه‌زاره‌ته‌یه‌ به‌ یه‌كێك له‌ وه‌زاره‌ته‌ زیاده‌كان ئه‌ژمار ده‌كرێت. كاره‌كانی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ جگه‌ له‌ خه‌رج كردنی موچه‌یه‌كی زیاد و رێكخستنی گه‌شتی حه‌ج و ساڵی دووچار سه‌یری ئاسمان ده‌كات تا خه‌لكی دلنیا


خه‌بات، ی شۆرشگێڕ و ئاسۆیه‌کی ڕوون ... مسته‌فای مه‌لا عه‌لی: ئه‌گه‌ر وردبینانه‌ و ژیرانه‌ مێژوو و سه‌رگوزشته‌ی گه‌لانی بنده‌ست و مافزه‌وتکراوی جیهان وه‌خوێنین، ده‌بینین له‌ ته‌واوی مێژووی ئه‌و گه‌له‌ سته‌مدیدانه‌دا کۆمه‌ڵێک هه‌بوون که‌ ئاماده‌ بوون بمرن تا گه‌له‌که‌یان سه‌ربه‌ست و ئازاد بژی و خه‌مێک بۆ نیشتمانه‌‌‌که‌یان بخۆن و له‌گه‌ڵ ئێش و ئازاری نه‌ته‌وه‌که‌یان گه‌وره‌ بن. هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کردووه‌ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونیشیان سۆز


نامه‌یه‌كی به‌په‌له‌بۆ فه‌له‌كدین كا كه‌یی!! ... له‌هاوار بانیخێڵانی. : به‌رێز وه‌زیری ڕۆ شنبیری زۆر ده‌مێكه‌خه‌ڵكی كوردستان تا مه‌زرۆی كردنه‌وه‌ی كه‌نا ڵی ئا سمانی نه‌ورۆزن كه‌به‌سیما یه‌كی جوان و كلتو رو ره‌سه‌نا یه‌تی و شته‌جوا نه‌كا نی گه‌لی كورده‌وه‌شا شه‌كی بڕا زێ نێ ته‌وه‌به‌ڵام به‌دا خه‌وه‌پێچه‌وا نه‌ده‌رچو كه‌به‌ناوی نهێنی كا مێراوه‌سو كا یه‌تی به‌هو نه‌رمه‌ندان


هۆنراوه‌

شه‌پۆل ... نیاز عه‌بدوڵڵا

به‌رله‌وه‌ی که ئاینیبم، نه‌ته‌وه‌ییم! ... شێخ بزێنی

درێژترین چڵی ده‌ره‌ختی ماد. ... حه‌مه‌شوان شه‌ریف

بۆ ‌مه‌رزیه ... به‌کر‌حه‌بیب

په‌رچه‌می کورد ... ئه‌حمه‌د ده‌شتی

پێشوازی خودا ...موحسین شوانی

کۆڵا نــــەکـــانی منا ڵیی ... دڵشـــادی عـومـەرکـاکـی

شاره‌که‌م ... ئاشتی گۆران


ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و هه‌واڵ


باشه‌هیدان ئاسوده‌تر که‌ین ... کۆمه‌ڵه‌ی پیشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانی کوردوستان: به‌توندی ناڕه‌زایی خۆمان ده‌رده‌بڕین به‌رامبه‌ر ده‌زگای شه‌هیدان، له‌ کاتێکدا تاوان بار (مفه‌وه‌ز شه‌ماڵ) یان به‌ شه‌هیدی سه‌نگه‌ر دانابێ و ده‌بێ به‌زوترین کات ناوی شه‌هیدانی کوردوستان به‌ته‌واوی پاک بکرێته‌وه‌ له‌و جاش و خۆفرۆشانه‌ی به‌ده‌ستی شه‌هیدانی گه‌ل و شۆڕش باسزای خۆیان گه‌یشتوون.


 

تکایه‌ ته‌نها ئه‌م ئیمایڵه‌ی خواره‌وه‌ به‌کاربهێنن بۆ ناردنی بابه‌ته‌کانتان

ofaziz@hotmail.com 

بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ: 0031641514057

Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net

Copyright © 1999-2007 Kurdistan Nêt، All rights reserved

بۆ خوێندنه‌وه‌ی زۆربه‌ی بابه‌ته‌کان پێویستت به‌ به‌رنامه‌ی Adobe Acrobat هه‌یه‌.کلیکی ئێره‌ بکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی داونلۆدی بکه‌یت 

جگه‌ له‌ هه‌واڵ و ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و ڕوونكردنه‌وه‌، هه‌ربابه‌تێك له‌ ماڵپه‌ڕی تردا له‌ هه‌مان کاتدا، بڵاوكرابێته‌وه‌، له‌ كوردستان نێت بڵاو ناكرێته‌وه‌.تکایه‌ تکایه‌ ئه‌گه‌ر نووسینه‌که‌ت بۆ سایتێکی تر ناردووه‌ بۆ ئێمه‌ی مه‌نێره‌..ك.ن

وێنه‌ی هه‌ندێ له‌و نووسه‌رانه‌ی به‌ ناو وێنه‌ی خۆیانه‌وه‌ له‌ کوردستان نێت دا ده‌نووسن

ئێمه‌ وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا که‌ ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به‌ به‌ڵگه‌وه‌، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه‌ گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به‌ کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه‌ وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه‌ پارێزراو ده‌بێت. ‌هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه‌ وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا دژی تاکه‌ که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که‌ به‌ ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه‌ بابه‌ت ده‌نووسێت، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه‌، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه‌ به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007

کوردستان نێت نووسینی کۆنه‌ به‌عسیه‌کان و جنێوفرۆشان بڵاوناکاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌ڕابوردوشدا کردبێتمان داوای لێبووردن له‌ خوێنه‌ران ده‌که‌ین.