هۆڵه‌ندا: بابه‌ته‌کانی ڕۆژی  23-9-2007


مچه‌ی ئه‌حه‌ پوتیش شه‌هیدی سه‌نگه‌ری یه‌كێتییه‌: پاككردنه‌وه‌ی لیستی سه‌ربه‌رزان " شه‌هیدان، ئه‌نفالكراوان، قوربانیانی چه‌كی كیمیاوی، زیندانیانی سیاسی كۆڵنه‌ده‌ر، پێشمه‌رگه‌ی تێكۆشه‌ری دێرین " له‌ ناوی خیانه‌تكاران هه‌نگاوی ده‌ستپێكه‌ بۆ هه‌ر پاكسازی و چاكسازی و دادگاییه‌كی تاوانكاران له‌ كوردستان، بۆیه‌ داوا له‌هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین پشتگیری له‌م هه‌نگاوه‌ی ناوه‌ندی چاك بكه‌ن، به‌ ناردنی زانیاری، به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی داخوازینامه‌ی پشتگیری. مسته‌فا ئه‌حمه‌د عه‌بدواڵه‌حمان ناسراو به‌ مچه‌ی ئه‌حه‌ پووت، جاشێكی ناسراوبوو و دڕنده‌یه‌كی كه‌موێنه‌و جانه‌ورێكی كوردكوژ بوو، پێشمه‌رگه‌ ئازاو له‌ خۆبردووه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌سزای گه‌لیان گه‌یاند، كه‌چی مخابن ینك وه‌فادار نه‌بوو به‌ قاره‌مانییه‌تی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌، ئێستا مچه‌ كراوه‌ به‌ شه‌هیدی هه‌مان لایه‌ن!.


 سمینارێكی هاوبه‌ش بۆ ده‌سته‌ی چاودێر و سه‌رپه‌رشتیاری چاك له‌ به‌رواری 23-9 له‌ پاڵتاك: بۆ ده‌رخستنی ڕاستیه‌كان، ده‌سته‌ی چاودێری ناوه‌ندی چاك و سه‌رپه‌رشتیاری چاك عه‌لی مه‌حموود محه‌مه‌د له‌ ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ به‌رواری 23-9 كاتژمێر 9 ی شه‌و به‌ كاتی ناوه‌ندی ئه‌وروپا، سمینارێكی كراوه‌ بۆ سه‌رجه‌م هه‌ڵسوڕاوان و ئه‌ندامانی چاك ڕێك ده‌خه‌ن، تیایدا باسی ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و كێشمه‌ كێشه‌ی ناو چاك بۆ به‌شداربووان ده‌كه‌ن، ئاماده‌بوانیش دوا هه‌وڵوێستی خۆیان دیاریده‌كه‌ن. هاتن ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌. ناوه‌ندی چاك - 21-9-2007 www.chak.be - chak_org@yahoo.com


 

 

تکایه‌ ته‌نها ئه‌م ئیمایڵه‌ی خواره‌وه‌ به‌کاربهێنن بۆ ناردنی بابه‌ته‌کانتان

ofaziz@hotmail.com 

بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ: 0031641514057

Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net

Copyright © 1999-2007 Kurdistan Nêt، All rights reserved

بۆ خوێندنه‌وه‌ی زۆربه‌ی بابه‌ته‌کان پێویستت به‌ به‌رنامه‌ی Adobe Acrobat هه‌یه‌.کلیکی ئێره‌ بکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی داونلۆدی بکه‌یت 

جگه‌ له‌ هه‌واڵ و ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و ڕوونكردنه‌وه‌، هه‌ربابه‌تێك له‌ ماڵپه‌ڕی تردا له‌ هه‌مان کاتدا، بڵاوكرابێته‌وه‌، له‌ كوردستان نێت بڵاو ناكرێته‌وه‌.تکایه‌ تکایه‌ ئه‌گه‌ر نووسینه‌که‌ت بۆ سایتێکی تر ناردووه‌ بۆ ئێمه‌ی مه‌نێره‌..ك.ن

وێنه‌ی هه‌ندێ له‌و نووسه‌رانه‌ی به‌ ناو وێنه‌ی خۆیانه‌وه‌ له‌ کوردستان نێت دا ده‌نووسن

ئێمه‌ وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا که‌ ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به‌ به‌ڵگه‌وه‌، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه‌ گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به‌ کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه‌ وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه‌ پارێزراو ده‌بێت. ‌هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه‌ وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا دژی تاکه‌ که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که‌ به‌ ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه‌ بابه‌ت ده‌نووسێت، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه‌، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه‌ به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007

کوردستان نێت نووسینی کۆنه‌ به‌عسیه‌کان و جنێوفرۆشان بڵاوناکاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌ڕابوردوشدا کردبێتمان داوای لێبووردن له‌ خوێنه‌ران ده‌که‌ین.