هۆڵه‌ندا: بابه‌ته‌کانی ڕۆژی  21-9-2007


مفهوهز شهماڵی تاوانكاری ناسراوی شاری ههڵمهت و قوربانیش لای یهكێتی شههیدی سهنگهره: ناوهندی چاك، له ههوڵ و كۆششهكانی بهردهوامه بۆ پاكسازی لیستی سهربهرزان " شههیدان، قوربانیانی چهكی كیمیاوی، زیندانی سیاسی، پێشمهرگهی دێرین " له ناوی تاوانكاران. شهماڵ قادر ئهحمهد ناسراو به مفهوهز شهماڵ ئهو تاوانبارهیه، ههموو هاووڵاتییه بهشهرهفهكانی شاری ههڵمهت و قوربانی به تایبهتیش كاسبكارانی ناو شار، چاوهڕوانی ئهو ڕۆژهیان دهكرد پاداشتی دڕندهییهكانی بدرێتهوه، تاكو له ڕاپهڕیندا، جهماوهر ئهو ههلهیان بۆ ڕێككهوت، له بهردهم دهركی سهرا به سزای گهلیان گهیاند و ههڵیان واسی، كهچی مخابن ئێستا به پێی سهرجاوهیهكی باوهڕپێكراو كه چاكی لێ ئاگاداركردۆتهوه، ئێستا كراوه به شههیدی یهكێتی نیشتمانی كوردستان، زهویشی له كانی سپیلكه پێدراوه.



هێرش بۆ سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان و كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌ كوردستان شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین: ماوه‌یه‌كه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارته‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان به‌ ڕێگاو شێوازی جۆراوجۆر هێرش بۆ سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان و كاری ڕۆژنامه‌گه‌ریان ده‌ست پێكردووه‌ له‌ كوردستان، بڕینی مینحه‌ی ڕۆژنامه‌ ئازاده‌كان، گرتن و تۆقاندنی ڕۆژنامه‌نووسان سه‌ره‌تای وه‌رزێكی ترسناكه‌ له‌ هێرش بۆ سه‌ر ئازادییه‌كان و ته‌سككردنه‌وه‌ی بازنه‌ی دیموكراسی له‌ كوردستان.


فیلمی (نیوه‌ مانگ) له‌ ده‌رهێنانی به‌همه‌نی قوبادی یه‌کێکه‌ له‌و فیلمانه‌ی له‌ نیمایشێکی چه‌ندین فیلمی جیهانی له‌ شاری Enschede له‌ وڵاتی هۆڵه‌ندا، بۆ ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژ له‌سه‌ر یه‌ك له‌ یه‌کی له‌ سینه‌ماکانی ئه‌و شاره‌ ده‌ نمایش ده‌کرێت. له‌ ڕۆژه‌کانی 20-21-22-23-24-26 مانگی نۆی 2007  له‌ هۆڵی Concordia – Langestraat 56 –Enschede  نمایش ده‌کرێت... کوردستان نێت


 
 
 

 

تکایه‌ ته‌نها ئه‌م ئیمایڵه‌ی خواره‌وه‌ به‌کاربهێنن بۆ ناردنی بابه‌ته‌کانتان

ofaziz@hotmail.com 

بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ: 0031641514057

Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net

Copyright © 1999-2007 Kurdistan Nêt، All rights reserved

بۆ خوێندنه‌وه‌ی زۆربه‌ی بابه‌ته‌کان پێویستت به‌ به‌رنامه‌ی Adobe Acrobat هه‌یه‌.کلیکی ئێره‌ بکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی داونلۆدی بکه‌یت 

جگه‌ له‌ هه‌واڵ و ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و ڕوونكردنه‌وه‌، هه‌ربابه‌تێك له‌ ماڵپه‌ڕی تردا له‌ هه‌مان کاتدا، بڵاوكرابێته‌وه‌، له‌ كوردستان نێت بڵاو ناكرێته‌وه‌.تکایه‌ تکایه‌ ئه‌گه‌ر نووسینه‌که‌ت بۆ سایتێکی تر ناردووه‌ بۆ ئێمه‌ی مه‌نێره‌..ك.ن

وێنه‌ی هه‌ندێ له‌و نووسه‌رانه‌ی به‌ ناو وێنه‌ی خۆیانه‌وه‌ له‌ کوردستان نێت دا ده‌نووسن

ئێمه‌ وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا که‌ ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به‌ به‌ڵگه‌وه‌، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه‌ گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به‌ کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه‌ وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه‌ پارێزراو ده‌بێت. ‌هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه‌ وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا دژی تاکه‌ که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که‌ به‌ ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه‌ بابه‌ت ده‌نووسێت، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه‌، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه‌ به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007

کوردستان نێت نووسینی کۆنه‌ به‌عسیه‌کان و جنێوفرۆشان بڵاوناکاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌ڕابوردوشدا کردبێتمان داوای لێبووردن له‌ خوێنه‌ران ده‌که‌ین.