هۆڵه‌ندا: بابه‌ته‌کانی ڕۆژی  10-9-2007


شار و پێشمه‌رگه‌ ... عه‌زیز ڕه‌ئووف: سه‌رده‌می دوای ڕاپه‌ڕین سه‌رده‌می گۆڕانی گه‌وره‌ و ڕیشه‌ییه‌ به‌سه‌ر كۆنسێپتی پێشمه‌رگه‌دا. له‌ ماوه‌ی ئه‌م شازده‌ ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا هه‌رگیز پێشمه‌رگه‌ ئه‌و كاره‌كته‌ره‌ نه‌بووه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تای شه‌سته‌كانه‌وه‌ تا كۆتایی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو وه‌ك سیمبوڵی گیانفیدایی و به‌رخۆدان خۆی به‌ ئێمه‌ ده‌ناساند


گفتوگۆیه‌ک له‌گه‌ڵ مه‌هاباد قه‌ره‌داغی نووسه‌ر و ڕووناکبیر له‌سه‌ر پرسی تاوان له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان ... سازدانی: خالید عه‌بدولکه‌ریم حه‌مه‌لاو: زۆرێک له‌ ئایینییه‌کان باوه‌ڕیان به‌ نه‌مری ڕۆح هه‌یه‌ و پێیان وایه‌ که‌ ئه‌وه‌ کڵێشه‌کان (جه‌سته‌کان) ن که‌ ده‌مرن و ڕۆح ده‌مێنێته‌وه‌ و دووباره‌ له‌ به‌رجه‌سته‌بوونێکی تردا له‌ نێو جه‌سته‌ی منداڵێکی تازه‌له‌دایکبوو دێته‌وه‌ دنیا و دووباره‌


گۆڕان له‌ کوێوه‌‌ ده‌ست پێ ئه‌‌کا... ؟ سه‌رکرده‌ی سیاسی یان چاودێری سیاسی... ؟ سه‌لام محه‌مه‌د: له‌ "ماڵپه‌ڕی سبه‌ی"دا دوو ووتاری ڕه‌خنه‌ ئامێزی به‌ڕێز نه‌وشیر‌وان مسته‌فا له‌ژێر ناونیشانی گۆڕان لێره‌وه‌ ده‌ست پێ ئه‌‌کا جیاکردنه‌وه‌ی حزب له‌ حکومه‌ت و کێ به‌رپرسه‌ له‌ جێبه‌جێ نه‌بوونی مادده‌ی 140؟ له‌سه‌ر پرسی که‌رکوک بڵاوکردوته‌وه‌. جێگای ده‌سخۆشی لێکردنه‌ و بۆته‌


سه‌رۆكی حكومه‌ت كوانی لێژنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ ئیفاده‌كان؟ ... د. به‌ڵێن محمدامین: له‌ كاتی كابینه‌ی چواری حكومه‌تی هه‌رێم كاك نێچیر به‌ وه‌زیری ته‌ندروستی د. جمالی ووت كه‌وا له‌سه‌ر بودجه‌ی حكومه‌ت پێویسته‌ دكتۆره‌كان بنێردرێنه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ فێری زانستی نوی بن وه‌ پاشان بگه‌رێنه‌وه‌ بۆ كوردستان، ئه‌وه‌بوو چه‌ندین


راپۆرتی پاتریۆس- کرۆکه‌ر و کورد و ئه‌مریکا له‌ گێژاوی عیراقدا... سه‌دیق سالح عه‌زیز: بارودۆخی عیراق ئه‌وه‌نده‌ ئالۆز بووه‌ که‌ نه‌ ئه‌مریکاییه‌کان و نه‌ عیراقیه‌کان به‌ کوردستانیشه‌وه‌ نازانن چۆن چاره‌سه‌ریه‌کی گونجاوی بۆ بدۆزنه‌وه‌. هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای روخانی رژێمه‌وه‌ له‌ به‌هاری 2003 عیراقیه‌کان کۆنگره‌و کۆنفرانس و کۆبوونه‌وه‌ی نێوده‌وله‌تی و ناوچه‌یی و عیراقی نه‌ما


بیرته‌ پێم گووتی شووهره‌تی مێزی ئه‌ده‌ب به‌ جۆکه‌ری جوانیی ڕووخسار ناڕه‌خسێت؟! ... نه‌وزاد شێردڵ: زه‌مه‌نێك که‌ ژماره‌ی قه‌ڵه‌می ڕه‌گه‌زه‌ په‌شمه‌کیی و له‌تیفه‌کانمان له‌ په‌نجه‌کانی ده‌ستێك نه‌ ئه‌ترازان تۆ ده‌تووییست به‌و به‌ژنه‌ شییك و شانێلستانه‌ی خوار ڕووخساره‌ ڤینۆسییکه‌ت که به‌ حه‌ق ئینکار له‌ جه‌رگ ئاودانی تابوورێك نیگای برسی میوانی لییکنی سیمیناره‌ ئیفلیجه‌


ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌رعییه‌ت ده‌ستوور داده‌نێن؟!!!! تاڤگه‌ سابیر: ده‌سه‌ڵات وه‌کو چه‌مک و مانا بریتییه‌ له‌توانای سه‌پاندنی ویستێک به‌سه‌ر ویستێکی ترداو ئه‌و هێزه‌ سروشتییه‌ یا مافه‌ شه‌رعی و ناشه‌رعییه‌یه‌ له‌ڕه‌فیار و ده‌کردنی بڕیارو له‌نێو کۆمه‌ڵێکداو به‌سه‌ر کۆمه‌ڵدا، ده‌سه‌ڵات وه‌کو دیارده‌یه‌ک له‌ نێو سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگا بوونی هه‌یه‌. ده‌سه‌ڵات له‌سه‌‌رده‌می


باشتریــــن تــــۆله‌ سـه‌ندنــــه‌وه‌ ... دایكی مێرخاس: ئه‌وه‌ نه‌زه‌ری خۆمه‌، خویا كردن و خستنه‌ ڕووی هه‌ر تاوانێك، نه‌ك نیوه‌ به‌لكو دوو به‌شی تۆله‌ سه‌ندنه‌وه‌یه‌ له‌ تاوانباره‌كه‌، له‌ مێژ ڕایه‌ ئافره‌ت سوكایه‌تی پێده‌كرێت، ناپاك و بی ڕێز، له‌ ڕه‌وشێكی پڕ ئالۆز و نا ئاسوده‌ ژیان ئه‌گوزه‌رێنی، له‌ سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی ژیان جه‌سته‌ی تێكشكێندراوه‌، ده‌ستدرێژی هه‌میشه‌ كراوه‌ته‌


شێوازه‌كانی نووسین ... جوان جه‌لال: سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی نووسین له‌هه‌ر بوارێك له‌بواره‌ جیاجیاكان، پێویستی به‌ بیركردنه‌وه‌و به‌خۆداچوونه‌وه‌و به‌رپرسیارێتی هه‌یه‌ له‌ئاست ئه‌و ده‌ربڕینانه‌ی كه‌ نووسه‌ر ده‌یه‌وێ تیشك له‌سه‌ر خاڵه‌ ئاماژه‌بۆكراوه‌كانی بكات، مه‌به‌ستی نووسین یان ده‌ست پێكردنی هه‌ر نووسینێك مه‌رج نییه‌ له‌پێشه‌كییه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی


دوای شۆڕش و ئیداره‌ی کوردی، نامۆیی و کۆچ بۆ هه‌نده‌ران!! ... هوشیار عوسمان: له‌مێژه‌ کورد بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه‌کانی، بزاڤی ڕزگاریخوازانه‌ی ده‌ست پێ کردووه‌، له‌م رێگه‌دا ده‌یان هه‌زار ڕۆڵه‌ی شه‌هید بووه‌، ئه‌نفال و کیمیا باران و ڕاگواستن و گۆڕی به‌ کۆمه‌ڵ و سه‌دان نه‌هامه‌تی دیکه‌ی بینی به‌ڵام ناحه‌زان نه‌یانتوانی کورد له‌ کوردستان جیا بکه‌نه‌وه‌


مالكی له‌خه‌و هه‌سته‌ وابه‌یانه‌!! ... د. دانا هه‌ڵه‌بجه‌یی: له‌م ڕۆژانه‌دا دوو سیناتۆری ناوداری دیموكراسیخوازه‌كانی ئه‌مریكا كه‌هیلاری كلینتۆن وبایدن بوون داوای گۆڕین ولابردنی حكومه‌ته‌كه‌ی مالكی و خودی مالكیان كرد!!! بۆڕۆژی دواتر مالكی خۆی تووڕه‌كرد وله‌پرێس كۆنفرانسێكدا شتێكی زۆرتازه‌ی ئاشكرا كرد كه‌پێشتر پێی نه‌زانی بوو و وایشی ده‌زانی كه‌ كه‌س


ئه‌گه‌ر بایبێت ئه‌گه‌ر باران هه‌ر به‌زه‌ره‌ری یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ته‌واو ده‌بێت ... باوکی شازاد: لای هه‌موان ڕون و ئاشکرایه‌ که‌ له‌باره‌ی ڕاگه‌یاندن هیج کاتێک یه‌کێتی ته‌نگژه‌ی نه‌بوه‌ زۆر جاری وا هه‌بووه ‌به‌ ڕاگه‌یاندنه‌ به‌هێزو تواناکه‌ی له‌ زۆر قه‌یرانی گه‌وره‌ خۆی ڕزگار کردوه‌ که‌ دووچاری بۆته‌وه‌، وه‌ به‌ درێژایی ته‌مه‌نی ئه‌و حیزبه‌ خه‌ڵک به‌ چاوێکی زۆر به‌ ڕێزه‌وه‌


کۆمیته‌ی هاوکاری پارته‌ کوردستانیه‌کان له‌ ووڵاتی نه‌رویج سه‌لاوتان لێ بێت چما ئیوه‌ ماون؟ وامان زانی خۆتان هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌ بۆیه‌ دیار نین له‌ کۆڕه‌ کوردیه‌کان. ... باوکی شازاد: خوێنه‌رانی به‌ڕێز پێتان سه‌یر نه‌بێت که‌ بۆچی مانشێتی ڕاپۆرته‌که‌م به‌و شیوه‌ نوسیوه‌، ئه‌وه‌ی که‌ نوسیومه‌ هه‌ر هه‌مووی ڕاست ودروسته‌ وامه‌زانن ڕێپۆرتاجێکی خه‌یاڵیه‌ تانها حه‌قیقه‌تم بۆ نوسیون، ئێمه‌


ئه‌م هه‌می د بێژین ئه‌ڤه هڕچه هێژا موحسین جوامێر د بێژیت ئه‌ڤه‌ ده‌وسه!! ... سادق سالح: كاكی جوامێر پێویست به موجامه‌له و دیبلوماسیه‌ت ناكات. مڕۆڤ ده‌بێت راستگویانه له گه‌ڵ بابه‌تێك كه مه‌به‌ستیه و كاری بۆ ده‌كات دانوستاندن بكات. جه‌نابت چوكت داناوه و بریاری خۆت داوه ئه‌وه‌ی باسی كرمانجی سه‌رو بكات به بڤه‌ (مه‌ترسی) ده‌زانی بۆ سه‌ر زاراوی كرمانجی


مشتێک نموونه‌یه بۆ خه‌روارێک! ... خالد ئاسنگه‌ر: زۆر به‌ی کۆنه‌ پێشمه‌رگه‌ و نیشتیمان په‌روه‌ره‌کان که‌له‌ هه‌نده‌ران ده‌ژین، ته‌نها به‌ جه‌سته‌ له‌و ووڵاتا‌نه‌ن که‌تێیدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ئه‌گینا به‌روح هه‌ر له‌کوردستانن. به‌نده‌ نه‌ک هه‌ر به‌ ڕۆژ به‌ڵکو به‌خه‌ونیش هه‌ڕ له‌کوردستانم. له‌گه‌ڵ خۆشیه‌کانیان خه‌نده‌ی خۆشی دام ده‌گرێت و له‌گه‌ل ئاهو حه‌سره‌ته‌کانیشیان


ده‌ركه‌وتنی ئوسامه‌بن لادن له‌م كاته‌دا بۆچی؟؟!! مافپه‌روه‌ر – هه‌ڵكه‌وت جه‌میل: دواین ده‌ركه‌وتنی ئوسامه‌ بن لادن له‌ كاسێتێكی نوێ بووه‌ بابه‌تی راگه‌یاندكان و جێگای ووتووێژ و لێكۆلینه‌وه‌، ئه‌وه‌ی ده‌رئه‌كه‌وێت له‌م كاسێته‌دا بن لادن نزیكبونه‌وه‌ی له‌ 11ی سێپتێمبه‌ر به‌هه‌ل ده‌قۆزێته‌وه‌ تا په‌یامێكی چه‌ند لایه‌نه‌ ئاراسته‌ی رۆژئاوابكات، وه‌ك شیكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ قسه‌كانی بن لادن


سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌ست له‌كار ناكێشێته‌وه‌، وه‌ڵامێك بۆ سارا بابه‌ شێخ ... محمد سیاسی ئه‌شكه‌نه‌یی : ده‌بوایه‌ كاك جه‌مال عه‌بدوڵڵا به‌ناو وته‌بێژی سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌ڵامی سارا بابه‌شێخی بدابایه‌وه‌ نه‌ك من، به‌ڵام بێده‌نگی ئه‌و وای كرد كه‌من وه‌ده‌نگ بێم و وه‌ڵامم هه‌بی بۆسارا، كه‌ زۆر نه‌نگیه‌ كاتی كه‌ به‌ناو قه‌ڵه‌مێك كه‌ ره‌خنه‌ ئه‌گری و ناشزانی ره‌خنه‌كانی ئاراسته‌ی كی


ناهه‌قم نیه‌ كه‌ ده‌ڵێم حه‌وت به‌رد به‌دواتانا، هه‌ندێك له‌ خانه‌نشینكراوه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ... !! په‌رۆش عبدالله‌ :  ڕاستیان وتووه‌ كه‌ كورسی پۆست و ده‌سه‌ڵات به‌وێنه‌ی كورسی ده‌لاكه‌ و تاكوسه‌ر بۆكه‌س نیه‌، ده‌به‌نگیش ئه‌وه‌یه‌ به‌باق و بریق و تواناكانی ئه‌و كاته‌ی مه‌ست ده‌بێت یان خراپ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به‌كار ده‌هێنێت به‌ڵام له‌ووڵاته‌كه‌ی مندا هه‌ر كه‌سێك ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگرت


هه‌ڵبه‌ست سه‌ڵاح: هه‌لكه‌وت زاهیر گه‌نده‌ڵی هونه‌ری خسته‌ ناو پڕۆگرامی ستۆدیۆی ئه‌ستێران و دڵی چه‌ندان به‌هره‌مه‌ندی لاوی شكاند! ... دیمانه‌: رزگار كۆچه‌ر _ دیلان رشاد: له‌ڕاستیدا ده‌مه‌وێ باسی سه‌ره‌تایه‌كی دروست بوونی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ بكه‌م كه‌ زیاتر له‌ ساڵێك من وه‌ك میوزیك ژه‌نێك له‌گه‌ڵ هاوكارم مامۆستا ئامانج نه‌ورۆز و د. محمد زازا


هه‌موو شتێك له‌ پێناو كوردستانیه‌تی كه‌ركوكدا ... محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د گه‌رمكی : ئێمه‌ی گه‌لی كورد نه‌ك ئێستا به‌ڵكو به‌ درێژایی مێژوو هه‌ر تووشی ده‌رده‌ سه‌ری و سته‌م دیده‌ بووینه‌ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش وه‌كو گه‌لانی تر ئه‌مانه‌وێ ببینه‌ خاوه‌ن وڵاتی خۆمان و به‌سه‌ر فرازی بژین، به‌ڵام چه‌ند لایه‌نێك هه‌ن كه‌ نایانه‌وێ ئێمه‌ به‌سه‌رفرازی بژین، ته‌نانه‌ت پێیان ناخۆشه‌


ئافره‌ت له‌ نێو ڕاگه‌یاندنی كوردی ... هه‌رمان خالید: زۆرمان گوت ئافره‌تیش هه‌مان مافی پیاوی هه‌یه‌، زۆریان داكۆكی له‌ یه‌كسانی ژن و پیاو كرد، ئه‌گه‌ر له‌ زۆر بواره‌كان به‌م یه‌كسانیه‌ نه‌گه‌یشتبن، ئه‌وا بی هیچ گومانێك له‌ بواری ڕاگه‌یاندن پێی كه‌یشتن! تۆ سه‌یری شاشه‌ كوردیه‌كان بكه‌، پڕیه‌تی له‌ ژن و كچۆڵه‌ی جوان! به‌ڵام زۆربه‌یان وه‌ك كورد گوته‌نی سه‌ر قۆزی بن ئاڵۆزن!


وه‌زیری په‌رو‌ه‌رده‌ نیازی دڵی خۆی ئاشکرا کرد: ده‌بێ کرمانجی نه‌مێنێت ... عارف زێڕه‌ڤان: دهۆک، 8-9-2007 – وه‌زیری په‌رو‌ه‌رده‌ی حوکوومه‌تی کوردستان دڵشاد عه‌بدوڕه‌حمان به‌ ڕۆژنامه‌ی (ئه‌ڤڕۆ) ده‌ڵێ نابێ له‌ وڵاتێکدا دوو زمان یان دوو زاراوای ره‌سمی هه‌بن و ده‌ڵێ ده‌بێ به‌ ڕێگای قه‌ناعه‌ت پێکردنه‌وه‌ ئه‌وه‌ بچه‌سپێنن که‌ سۆرانی ده‌بێته‌ زمانی ڕه‌سمی و په‌روه‌رده‌


گرێ كوێره‌ی سه‌ركرده‌، حیزب، حكومه‌ت... به‌كر هێرۆیی: جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی حیزب له‌ حكومه‌ت، یه‌كێك له‌و باس و خواسه‌ هه‌ستیارانه‌ی ناو مه‌سه‌له‌ سیاسی و ئیداریه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌، كه‌ناو به‌ناو له‌ لایه‌ن هه‌ندێك نوسه‌رو سیاسی یه‌وه‌ ده‌ووروژێنرێت به‌مه‌به‌ستی تیشك خستنه‌ سه‌ر كێشه‌و كه‌موكورییه‌ هه‌نووكه‌ییه‌كان، یان له‌لایه‌ن هه‌ردوو


خوێنده‌نه‌وه‌ک له‌ سه‌ر رۆمانی ئیلشا له‌ نوسینی دیدار مه‌سیفی ... ساڵحی مووسا گه‌ردی: چه‌نده‌ بێزم له‌و مه‌لایه‌ بوویه‌وه‌ که‌ ئاماده‌ نه‌بوو به‌ شیوه‌ی مرۆیی مامه‌له‌ له‌گه‌ڵ ناشتنی ئیلشادا بکات و پێی وابوو به‌ بێ ئه‌و ئیتر ئیلشا به‌ره‌و دۆزه‌خ ملی رێگا ده‌گرێته‌ به‌ر.  ئه‌رێ به‌راست خۆ ئیڤا له‌ په‌نجه‌ره‌که‌وه‌ زۆر جوان دیار ده‌که‌وت، ئه‌وه‌نده‌ جوان بوو ئێره‌ییم به‌ دلشاد ده‌برد.


نامه‌یه‌ك بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی حه‌ز له‌ ژیانی دیموكراتی ده‌كه‌ن ... توانا ره‌سوڵ: خه‌ڵكینه‌ ئاگاداربن ژیانی دیموكراتی له‌م ووڵاته‌ی ئێمه‌ گیشتۆته‌ ئه‌و حه‌ده‌ی لێپرسراوێكی گه‌وره‌ی یه‌كێك له‌ ده‌زگای ڕاگه‌یاندن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ گله‌یی هه‌یه‌ له‌ حیزب و له‌ حكومه‌ت سه‌باره‌ت به‌ ژیانی ئه‌مرۆی شاری كه‌ركوك و ئه‌یه‌وێت بڵێت ئه‌م شاره‌ پشت گوی خراوه‌ بۆ لێپر سراوان ئاورێكی


هۆنراوه‌

فیرعه‌ونه‌كانی سه‌رده‌م ... موحسین شوانی

بۆ كوردستان ... نیان بابان

هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند ... باوکی دیار

له‌یادمه .. ئاشتی گۆران‌

بم به‌خشه.... !!!‌ خالید شه‌یدا

هه‌راسانی رۆح له‌ شیعری (ملوانكه‌یه‌ك له‌ موحیبه‌ت) ی كه‌ژاڵ ئیسماعیل دا . سه‌رهه‌نگ خامۆش

 هه‌ست ناكه‌یت كه‌ تاوانباریت؟... ئومێد علی فتاح

 


ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و هه‌واڵ


خۆپشاندنای کورده‌کان نه‌رویج دژی تۆپبارانکردنی باشوری لوردتان له‌ لایه‌ن ڕژێمی ئێرانییه‌وه‌


پارتی سوسیالیستی چه‌پی نه‌روێژی SV شاڵاوی ئه‌نفال و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌‌ی به‌فه‌رمی وه‌ك جینۆساید ناساند : له‌درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی ئیمزا كۆكردنه‌وه‌ی پارتی سیاسی و ڕێكخراوه‌ نه‌روێژییه‌كاندا، له‌دواهه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی فراوانی به‌شی نیونه‌ته‌وه‌یی پارتی سوسیالیستی چه‌پی نه‌روێژ SV شاڵاوی ئه‌نفال و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌‌ی به‌فه‌رمی وه‌ك جینۆساید ناساند.


ئاگاداری: لقی بازیانی ڕابوونی خوێندكار و لاوانی كوردستان كفتوگۆیه‌كی كراوه‌ له‌سه‌ر پرۆژه‌كانی شاره‌وانی (گه‌نجان، كێشه‌ی ئاو، دابه‌شكردنی زه‌وی) له‌ نێوان سه‌رۆكی شاره‌وانی ته‌یناڵ (كه‌مال حه‌مه‌ ئه‌مین) و دانیشتوانی ته‌یناڵ سازده‌كات شوێن: هۆڵی پرسگه‌ی ته‌یناڵ - به‌روار: 10/9/2007 ،، كات: (5) ی ئێواره‌ . به‌ هاتنتان خۆشخاڵین

 

تکایه‌ ته‌نها ئه‌م ئیمایڵه‌ی خواره‌وه‌ به‌کاربهێنن بۆ ناردنی بابه‌ته‌کانتان

ofaziz@hotmail.com 

بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ: 0031641514057

Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net

Copyright © 1999-2007 Kurdistan Nêt، All rights reserved

بۆ خوێندنه‌وه‌ی زۆربه‌ی بابه‌ته‌کان پێویستت به‌ به‌رنامه‌ی Adobe Acrobat هه‌یه‌.کلیکی ئێره‌ بکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی داونلۆدی بکه‌یت 

جگه‌ له‌ هه‌واڵ و ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و ڕوونكردنه‌وه‌، هه‌ربابه‌تێك له‌ ماڵپه‌ڕی تردا له‌ هه‌مان کاتدا، بڵاوكرابێته‌وه‌، له‌ كوردستان نێت بڵاو ناكرێته‌وه‌.تکایه‌ تکایه‌ ئه‌گه‌ر نووسینه‌که‌ت بۆ سایتێکی تر ناردووه‌ بۆ ئێمه‌ی مه‌نێره‌..ك.ن

وێنه‌ی هه‌ندێ له‌و نووسه‌رانه‌ی به‌ ناو وێنه‌ی خۆیانه‌وه‌ له‌ کوردستان نێت دا ده‌نووسن

ئێمه‌ وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا که‌ ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به‌ به‌ڵگه‌وه‌، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه‌ گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به‌ کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه‌ وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه‌ پارێزراو ده‌بێت. ‌هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه‌ وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا دژی تاکه‌ که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که‌ به‌ ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه‌ بابه‌ت ده‌نووسێت، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه‌، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه‌ به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007

کوردستان نێت نووسینی کۆنه‌ به‌عسیه‌کان و جنێوفرۆشان بڵاوناکاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌ڕابوردوشدا کردبێتمان داوای لێبووردن له‌ خوێنه‌ران ده‌که‌ین.