کوشتنی

ژنان

هۆڵه‌ندا: بابه‌ته‌کانی ڕۆژی 21-8-2007


وه‌زیری ناوخۆ بڕیاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران جێبه‌جی ناكات ... چاودێرێك: سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌به‌رواری 5/8/2007 دا بڕیارێكی زۆر گرنگی ده‌ركردووه‌ به‌ ژماره‌ 892 و ئیمزای به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئه‌م بڕیاره‌ به‌ هاتووی ژماره‌ 26620 له‌ 9/8/2007 دا وه‌زاره‌تی ناوخۆ واریده‌ی كردووه‌ به‌ئیمزای وه‌زیری ناوخۆ


 

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌رنووسه‌ری كوردستانی نوێ- وه‌: رۆژی (17/8/2007) كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د بابه‌تێكی له‌سایتی (كوردستان نێت!) بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌وه‌ڵامێكه‌ بۆ نووسینێكی ڤیان مه‌جیدو تێیدا ناڕاستییه‌كی زۆر زه‌ق و بێویژدانانه‌ به‌رامبه‌ر كوردستانی نوێ كراوه‌و تیایدا هاتووه‌، كه‌گوایه‌ كوردستانی نوێ به‌هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌سئول ئه‌و وه‌ڵامه‌ی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌و پێشتریش هه‌ر به‌هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌سئول، نووسینی تر به‌سه‌ر رۆژنامه‌كه‌دا فه‌رزكراوه‌!


ڕوشاندنی نامەیێکی پر گلەیی بۆ بەرێز سەروکی کوردستان مەسعود بارزانی گەندەڵی و شاردنەوەی راستیەکان لە لای  پروفیسور دکتور) فریاد فازل عومەر ... ئارام فەتاح:  دوای ئاشکرابوونی حەقیقەتی کەسایەتی فریاد فازل عومەر لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان، کاک فریاد فازل و خێزانی پێشوی کە بە خوشکە روناک ناودەبرێت، توشی هستریایێکی نائاسایی بوون،


شکستی زمان و ئه‌فسانه‌ی ئه‌خلاق ... کازیوه‌ ساڵح: زمان زانستێكی ئه‌نتۆلۆجیه‌ و بوونی مرۆڤایه‌تی به‌رجه‌سته‌ ده‌کات، ته‌نها ئامرازێکه‌ مرۆڤ و گێتی پێکه‌وه‌ گرێ ده‌دات. سیستمێکه‌ هێما و به‌خشیشه‌ بابه‌تیه‌کانی مرۆڤمان بۆ ئاشکراده‌کات. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌ ده‌توانین بڵێین زمان وه‌کو یه‌که‌م مه‌رجی مرۆڤناسی فاکته‌رێکی زیندووی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ و له‌ میانه‌یه‌وه‌


ده‌قی نامه‌ی ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی شێرزاد حافیز .... لای به‌ڕێزتان ئاشكرایه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نێك یان هه‌ر ده‌زگایه‌كی خزمه‌تگوزاری ده‌سه‌ڵات و بودجه‌ی بۆ دابین نه‌كرێت مه‌حاڵه‌ بتوانێت به‌ شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیك كاره‌كانی به‌ره‌و پێشه‌وه‌ به‌رێت له‌ پێناوی گه‌شه‌پێدان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا جگه‌ له‌مانه‌ش جێگه‌ی داخه‌ كه‌ په‌رله‌مانی كوردستان تا ئێستا هیچ


ئیسلام... له‌ ‌تێڕوانینی مه‌لا کرێکاره‌وه ... عه‌بدول قه‌ره‌گۆلی: نازانم ئه‌و کوشت و کوشتارو کۆمه‌ڵ کوژییه‌ و ڕژانی جۆگه‌له‌ی خۆێنه‌ له ناوچه‌که‌دا بۆ ئامانجی چییه‌و له‌ پێناوی کێدایه‌؟ یاخود بۆکام مه‌زهه‌به‌!!!؟ باوه‌ڕ ناکه‌م ئیسلامی سیاسی هیچ شوێنێک یان دامه‌زراوه‌یه‌ک مابێته‌وه‌ به‌ر په‌لاماری ئه‌وان نه‌که‌وتبێت!!! هه‌ر له‌ مزگه‌وت، مه‌رقه‌د، په‌ر‌سگا، دایه‌نگا (ده‌نگی مه‌لا کرێکار وه‌ك به‌ڵگه‌)


ئێمه‌ هه‌موو په‌ژاكین، ئێمه‌ هه‌موو په‌كه‌كه‌ین ... عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د: سه‌ره‌تا حه‌ز ده‌كه‌م هه‌ڤاڵانی ئه‌م دوو حیزبه‌ له‌وه‌ ئاگادار بكه‌مه‌وه‌، هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ناونیشانه‌ بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ كورته‌ به‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ نایات ڕه‌خنه‌ی جدیمان له‌و دوو پارته‌ نه‌بێت و كوێرانه‌ پشتگیری له‌ كاره‌كانی و ده‌روێشانه‌ پاشكۆیه‌تی بۆ ئایدۆلۆژیاكه‌ی بكه‌ین، به‌ڵكه‌ ناونیشانه‌كه‌ په‌یوه‌سته‌


به‌ چ مافێكه‌وه‌ حیساب بۆ مێژوو و جوگڕافیای كوردستان له‌ نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوور نه‌كرێت ... مه‌هدی كاوانی : نه‌ته‌وه‌ زاگرۆسیه‌كان كه‌ له‌ هه‌زاره‌كانی پێش مێژوو له‌ كه‌ركوك ژیاون ته‌شكیله‌ی یه‌كه‌می پێك هاته‌ی زمانی كوردی بۆ ئه‌و سه‌رده‌می بۆ ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ گێڕدراوه‌ته‌وه‌. كاتێ كه‌ نه‌ته‌وه‌ هیندۆ ئاری و ئه‌وروپی به‌ زنجیره‌ زمانه‌وانیه‌ ئێرانیه‌كانیش له‌ ڕێگای شه‌پۆل


مه‌ترسی به‌عه‌ره‌بکردنه‌وه‌ی باشووری کورستان ... ئاسۆ بیاره‌یی: ئه‌گه‌ر سه‌رنجێک بده‌ینه باری نه‌ته‌وه‌‌یی ئه‌مڕۆی باشووری کوردستان دوای ڕوخاندنی ڕژێمی داگیرکه‌ری عێراق، ده‌بینین له جاران زیاتر کۆچکردنی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب بۆ ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان به‌رده‌وامه‌. ئه‌مه‌ خۆی له خۆدا زه‌نگێکی پڕ مه‌ترسیه بۆ داهاتووی پێکهاته‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد وه‌‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ی ته‌واو جیاواز له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب، که پێویسته به هۆشمه‌ندی کاری بۆ بکرێت.


كولتوور و ده‌وڵه‌ت ... دڵزارحه‌سه‌ن: به‌های ده‌وڵه‌ت ئه‌و كاته‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ كۆمه‌ڵگاكه‌ی خاوه‌نی فه‌رهه‌نگێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی كلتوری بن، هیچ كاتێكیش ده‌وڵه‌ت سازنه‌كراوه‌ گه‌ر له‌ ژێره‌وه‌ی ژێرخانێكی كلتوری به‌ هێز ئاماده‌یی نه‌بووبێت. وه‌ك ده‌بیندرێت و ده‌بیسترێت زۆربه‌ی زۆری ئه‌وانه‌ی بونیادی ده‌وڵه‌تی تۆكما و پڕ له‌ سه‌روه‌رییان بیناكردووه‌ ئه‌و نه‌ته‌وه‌ و


کۆمه‌ڵگای کوردی و ئاڵۆزی سیاسی و... ! شه‌هلا یارحوسێنی: رۆژگاری نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌روه‌ک ئێستا له‌به‌ر کۆمه‌ڵێک هۆکار، ئاڵۆز بووه‌ و هه‌نووکه‌ش له‌ زۆر بواردا ئه‌و رابردووه‌ تاڵه‌، دۆزی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ی به‌ره‌و ژیانێکی ئاڵوز و دژوارتر بردووه‌! گه‌ر بمانه‌وێت به‌ دوای نه‌هامه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی کورد بکه‌وین، ده‌توانین بڵێین: به‌ درێژایی مێژوو و به‌ تایبه‌ت له‌ سه‌ده‌کانی19-18 ی زایینی به‌ملاوه‌، کورد به‌ به‌رده‌وامی چه‌وساوه‌ته‌وه‌و زوڵمی لێکراوه‌.


(ئه‌و كه‌سه‌ی دورست تێده‌گات، دورستیش ره‌فتار ده‌كات)* .. وه‌ڵامێكی كورت بۆ مه‌لا حسن قادیانه‌یی ... به‌شدار علی:  مه‌لا حسن قادیانه‌یی له‌ وه‌ڵامی هه‌ڵوێستێكی شێرزاد فاتح له‌ سه‌نته‌ری به‌رگری له‌ مافه‌كانی مناڵاندا له‌باره‌ی په‌روه‌رده‌كردنی مناڵان له‌ حوجره‌ و مزگه‌وته‌كاندا كه‌ به‌ په‌روه‌رده‌یه‌كی ناته‌ندورستی وه‌سف كردووه‌ و وه‌ ئه‌و جۆره‌ په‌روه‌رده‌یه‌ی به‌ مه‌ترسیه‌ك


300 پاسه‌وانی سنوور ده‌توانن ته‌نها 12 ئێزیدی له تیرۆر بپارێزن ... ئاسۆ بیاره‌یی: دوای تیرۆرکردنی ده‌ها ژن، منداڵ و پیاو و تێکدانێکی به‌رفراوانی خانوو و سامانی ئێزیدیه‌کان. سه‌رۆکی ڕژێمی باشووری کوردستان (مه‌سعود بارزانی) سۆزی تڵیسایه‌وه و بڕی 300 پاسه‌وانی بۆ به‌رگری ئێزیدیه‌کان ڕه‌وانه‌‌کرد. ئه‌وه‌ی من بزانم و ئاگام لێ بێت، هه‌ر لێپرسراوێکی پارتی و ینک لایه‌نی که‌م 25 که‌س پاسه‌وانیان ده‌کات


كۆمه‌ڵگه‌... ئه‌خلاق و شتی تریش... ! سه‌روه‌ر كه‌ریم: قسه‌كردن له‌سه‌ر چه‌مكی ئه‌خلاق بۆ خۆی هه‌ڵگری چه‌ندین ماناو ده‌لاله‌تی جیاوازه‌ و له‌ قۆناغێكه‌وه‌ بۆ قۆناغێكی تر ده‌گۆڕێ و مانای جیاوازیش وه‌رده‌گرێ، به‌ تایبه‌ت له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه‌ هه‌موو ماناكانی ئه‌خلاق له‌ سێكسدا كورت ده‌كه‌نه‌وه‌ و ده‌یبه‌ستنه‌وه‌ به‌ڕگه‌زی مێ وه‌.


ئه‌ركه‌كانی حزبی شیوعی له‌به‌رده‌م كۆنگره‌ی چواره‌مدا ... جه‌لال هۆرێنی: یه‌كێك له‌خه‌سڵه‌ته‌كانی بواری سیاسی كاركردنه‌ له‌به‌رده‌م واقیعدا كه‌ چۆن بتوانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنی له‌ئامانجه‌ سیاسیه‌كاندا، بێگومان ئه‌م ئه‌ركه‌یش پێویستی به‌هزرو زانستی سیاسی یه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ چۆن نه‌خشه‌ دابرێژێت بۆ به‌دیهێنانی ده‌ستكه‌وت، حزبی شیوعی له‌سه‌ره‌تایی


پیرۆزكردنی عه‌لمانیه‌ت له‌ به‌رامبه‌ر ئاییندا ... مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانی: جیاوازی عه‌لمانیه‌ت له‌گه‌ڵ ئاییندا به‌تایبه‌تی ئیسلام، له‌وه‌دایه‌، كه‌ له‌ عه‌لمانیه‌تدا هیچ شتێك پیرۆز نییه‌ و، هه‌موو شتێك ده‌كه‌وێته‌ ژێر كاریگه‌ری ئه‌قڵ و، به‌ ئه‌قڵ هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێت، هه‌روه‌ك مرۆڤه‌كان له‌ شته‌ تایبه‌تییه‌كانی خۆیان ئازادن، به‌وه‌ی چ شتێك بۆ خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن،


کرمانجستان یان سورانستان .. سوئێدی، دانمارکی، نه‌روێژی = بادینی، سورانی، هه‌ورامی ... سه‌ردار شه‌ریف سندی: ئه‌ز خوێندکاره‌کێ دانمارکی مه‌ و ل زانکویه‌کا که‌ ئه‌ز لێ دخوینم‎، ئه‌م بابه‌تێن زانستی ب زمانێ نه‌رویژی، سوئیدی دخوینین. ماموستایێ من ب زمانێ نه‌روێژی و سوئێدی وانه‌یان ل زانکویا من ل دانمارکێ بو من دبێژیت، هیچ یه‌ک ژ خوێندکاران


به‌ڕێز/ سه‌رۆکی خۆشه‌ویست، ته‌نهادڵم به‌ماندوبونه‌که‌ت ئه‌سوتێێ‌!! ... نه‌جمه‌دین شێخ بزێنی: ئه‌وا جارێکی تریش سه‌رۆکی کوردستان به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌ردانی به‌غدای کرده‌وه، دیاره هه‌مومان ئه‌زانین هۆکاری ئه‌م سه‌ردانانه له‌ناوه‌ڕۆکدا چیه‌و بۆچ ئامانجێکه!، به‌ڵام ئاشکرایه که‌ئه‌نجامه‌کانی نادیاره که به‌ چ ئاکامێک ئه‌گات؟!! لێره‌دا من ئه‌مه‌وێت ئاماژه به‌وه


به‌ پالپشتی هێزه‌وه‌ سیاسه‌ت بکه‌ین یان به‌ پالپشتی سیاسه‌ت هێزداری بکه‌ین؟ ... خالید هه‌رکی:  ووته‌یه‌کی ماوتسی تۆنگی رێبه‌ری حزبی شیوعیی چین هه‌یه‌ ده‌لێت (سیاسه‌ت روی تفه‌نگ ده‌گۆرێت) . بۆ هه‌مان بابه‌ت و کاری دان و ستانیش، مادلین ئۆلبرایت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشوی ئه‌مریکا کاتێک له‌ دانوستانه‌کاندا له‌گه‌ل ئێراق ده‌گه‌یشتنه‌ ئاستێکی داخراو هاوشان به‌


چـه‌پکێ له‌ بیره‌وه‌رییه‌ سوریالی یه‌کانم ... نه‌وزاد شـێردڵ - به‌شی یه‌که‌م: سه‌عاتێك یا زیاتر بوو که‌ لێره‌و له‌وێ درزێك، دوو درز، شه‌به‌قێك دوو شه‌به‌ق، نه‌خێر که‌لێنێك، ناو به‌ ناو ئه‌که‌وتنه ئه‌و به‌ربه‌سته‌ کۆنکرێتیه ئێجگار ئه‌ستووره‌ی که‌ به‌عس ی ئومێد باریك به‌ سه‌رباز و هێزی تایبه‌تی و پاسه‌وانانی کۆشك و تۆپ و تانگ و زری پۆش و ڕاجیمه‌ و ته‌واوی ئالیه


كۆمه‌ڵگه‌ و نایه‌كسانی ... عه‌زیز ڕه‌ئووف: دوای ڕاپه‌ڕین ده‌ركه‌وته‌ی قۆناغێكی نوێیه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا. ئه‌م قۆناغه‌ش ده‌توانم به‌ قۆناغی"نایه‌كسانی" ناوزه‌دی بكه‌م. هیچ سه‌رده‌مێك له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا نابینین بارته‌قای ئه‌م شازده‌ ساڵه‌ی ڕابردوو چین و توێژه‌كانی هێنده‌ به‌ نایه‌كسانی بژین. له‌ شازده‌ ساڵی ڕابردوودا ئه‌م وڵاته‌ له‌ ڕووی ئابووریه‌وه‌ ده‌بێته‌


نامه‌یه‌كی كراوه‌ بۆ به‌رێزان وه‌زیری لاوان و سكرتێریلاوان! ... هۆزان محمود: به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ به‌رنامه‌مدا نه‌بوو دوو قسه‌تان له‌سه‌ر بكه‌م، چونكه‌ من باش له‌وه‌ تێگه‌یشتوم ئێوه‌ نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو چینێك بكه‌ن نوێنه‌رایه‌تی لاوان ناكه‌ن، بۆ هه‌ر شتێك كار بكه‌ن بۆ لاوان كار ناكه‌ن، خه‌می هه‌موو شتێكتانه‌ خه‌می لاوانتان نیه‌، ... بۆیه‌ باش له‌ كار و كرده‌وه‌كانی ئیوه‌ و


بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، پێویسته‌ خیتابی سیاسیمان یه‌كبخه‌ین ... بەهرەوەر مەرزانی : گەلی كورد بەدرێژایی مێژووی داگیركردنی كوردستان لەلایەن وڵاتە داگیركەرەكانەوە دووچاری دڕندانەترین شێوازی قڕكردن و سڕینەوەی ناسنامە نەتەوەییەكەی هاتووەو لەسادەترین مافە كولتوری و فەرهەنگییەكانی بێبەشكراوە، ئەنفال و جینۆسایدو بەسوتماك كردنی كوردستان


دیدارێكی مێژوویی له‌گه‌ڵ بن لادن ... مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی: پیته‌ر بیرگن به‌م شێوه‌یه‌ دیداره‌ ڕۆژنامه‌نووسیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئوسامه‌بن لادنی سه‌ركرده‌ی ڕێكخراوی قاعیده‌ ی تیرۆرستی ده‌گێڕێته‌وه‌: خالید فه‌واز پیاوێكی سعودی بوو له‌ له‌نده‌ن داده‌نیشت سه‌رقاڵی كاری ڕێكخراوێكی ئیسلامی (خێرخوازی) بوو كه‌ ئه‌و كاته‌ واته‌ له‌ ناوه‌راستی نه‌وه‌ده‌كاندا چاودێری


زانکۆی سلێمانی و فۆرم دابەشکردن ... هورامی.: تۆ بڵیی ئەمە چیبێت ئەم هەموو گەنجە بە پاڵنان سەرەیان بۆ گرتووە!!! (سەرەگرتن!!)، جاران باو بوو کە قەرەباڵغییەکی زۆر یان سەرەگرتن و پاڵنانێکت ببینیایە ئەیانوت ئەوە هێلکە دابەشدەکرێت، بەڵام ئەمەیان نە سەرەی هێلکەیەو نەسەرەی وەرگرتنی غازو نەوتە.. ئەمەیان کۆمەڵی گەنجی رۆشنبیری!!


د. مسته‌فا زه‌ڵمی:نابی وتارخوێنی مزگه‌وته‌كانی كوردستان له‌ژێر بیانووی حه‌رام و حه‌ڵاڵ و ئیجتیهادی شه‌رعیدا ده‌سكه‌وته‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان له‌ناو ببه‌ن ... راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف: له‌درێژه‌ی زنجیره‌ موحازه‌ره‌كانی خولی رۆشنبیری بۆ وتاربێژی مزگه‌وته‌كان كه‌ راگه‌یاندنی ئاینی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌ژێر چاودێری (شێخ محه‌مه‌د شاكه‌لی) وه‌زیری ئه‌وقاف ئه‌نجامی


با راستیه‌کان وه‌ك خۆی بگێڕینه‌وه‌ ... خه‌بات نه‌وزاد قه‌ڕه‌چه‌تانی: له‌ ژماره‌ 286 ڕۆژنامه‌ی میدیادا 24/4/2007 له‌ لاپه‌ڕه‌ 11 دا. له‌ چاوپێکه‌وتنێکی به‌ڕێز حاکم قادردا بڵاوکراوه‌ ته‌وه‌ که‌ باس له‌ خه‌بات و هه‌ستی شۆرش گێڕی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌یان ئه‌کات. له‌ گه‌ڵ ئه‌و په‌ڕی رێزو حورمه‌تمان بۆخه‌بات و ماندووبونی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی به‌ڵام راسیتیه‌کان چه‌واشه‌ کراوه‌،


چۆن كرێكاره‌ به‌ ته‌مه‌نه‌كان فێرده‌بن ... یاسین قادر مسته‌فا*: زۆر كه‌س دوو بیروبۆچوونی هه‌ڵه‌یان هه‌یه‌ ده‌رباره‌ی فێربوون، ئێمه‌ فێری شته‌ راسته‌كان ده‌بین، ئه‌و بۆچوونه‌ی تریش ئه‌وه‌یه‌ فێربوون له‌ بنه‌ڕه‌تدا له‌ ناو پۆله‌كانی خوێندن ده‌كرێت. نه‌خێر ئه‌و دوو بۆچوونه‌ هه‌ڵه‌یه‌. فێربوون په‌یوه‌ندی به‌ گۆرانكاریه‌وه‌ هه‌یه‌، گۆرانكاری له‌ قوتابی و مامۆستا


وه‌لامێكی دره‌نگ بو موحسین جوامێر... صالح سلیم سام: چه‌واشه‌كاری و سوكایه‌تی پێكردنه‌كانی جوامێر به‌گه‌لی كورد هه‌موو سنورێكی به‌زاندووه‌ .. ـ ماوه‌یه‌كه‌ هه‌ندی كه‌سی به‌ناو ڕۆشنبیر، سوكایه‌تی به‌گه‌لی كورد ده‌كه‌ن، وخۆیان كردۆته‌ دلسۆزو خه‌مخۆری كوردو كوردستان و وا خۆیان پیشان ده‌ده‌ن كه‌ كه‌سی له‌وان كورد ترو شاره‌زاتری زمانی كوردی نیه‌ و هه‌رخۆیان


هه‌رزه‌كار و ژن ... نه‌جات روستی: شه‌وان چه‌ند كاتژمێرێك به‌كاركردن له‌سه‌رئینه‌ترنێت ده‌به‌مه‌سه‌ر، هه‌رله‌گه‌ڵ به‌دوای هه‌وڵ و ریپۆرتاژ و هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌مه‌ڵپه‌ره‌كانی ئینته‌رنێت دا هه‌یه‌، هه‌ركاتێكیش كاتم هه‌بوو بۆ چات كردن... yahoo ماسنجه‌ره‌كه‌م ئه‌كه‌مه‌وه‌ له‌گه‌ڵ دۆستان و هاورێیانم قسه‌ده‌كه‌م. به‌راستی دوونیایه‌كی دڵ گیره‌ و به‌بێ پاسپۆرت هه‌موو


به‌لگه‌نامه‌که ‌ڕه‌سه‌نه ...د.که‌مال سه‌ید قادر: زۆر به‌ڕێز لیوای پۆلیسی خانه‌نشین شه‌و که‌ت مه‌لا اسماعیل حه‌سه‌ن ڕێگا بده‌ن له‌سه‌ره‌تادا ده‌ستخۆشیتان لێ بکه‌م که‌وا ڕێگای زانستیتان گرتۆته‌به‌ر بۆ شێ کردنه‌وه‌ی ده‌قی ئه‌و به‌لگه‌نامانه‌ی که‌وا من له‌ئه‌رشیڤی به‌ریتانی له‌له‌نده‌ن له‌سه‌ر دۆزی کورد کۆمکردونه‌ته‌وه، وه‌شانازیش به‌وه‌ده‌که‌م که‌وا کوردێک په‌نا بۆ قه‌له‌مو من


سه‌رۆك حكومه‌تێكی پیرۆز و وه‌زیرێكی فول گه‌نده‌ڵ! ... دیلان ڕواندزی: من زۆر جار گوێم لێ بووه‌ كه‌ ده‌ڵێن وه‌زاره‌تێك هه‌یه‌ به‌ناوی وه‌رزش و لاوان به‌ڵام نه‌مزانیوه‌ وه‌زاره‌تێك هه‌بێت به‌ناوی وه‌رزش و لاوان و ئافره‌تان!!!، من چاوه‌ڕێ ئه‌وه‌ نه‌بووم كه‌ وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان خزمه‌تی هونه‌ر بكات بكات چونكه‌ ئه‌مه‌كاری ئه‌وان نیه‌ ئه‌گه‌ر به‌ ئه‌ركی خۆشیان ده‌زانن! خۆ


نامه‌یه‌كی كراوه‌ بۆ وه‌زیری مافی مرۆڤ فریای نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی كفری بكه‌ون (ئێوه‌ فریای مرۆڤ ده‌كه‌ون) ... چاودیرێك: به‌ڕێزم له‌ كاتیكدا ده‌مه‌وی ئه‌م نامه‌یه‌ت بۆ بنێرم ده‌زانم ناته‌وی نه‌خۆت و نه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ت و نه‌ حكومه‌ته‌ ئیفلیجه‌كه‌ت، گۆیی له‌و ده‌نگه‌ بگرن كه‌ ده‌یه‌وی ته‌نها له‌ پێناوی مرۆڤ دا ڕۆشنایه‌ك بخاته‌ به‌رده‌م ئاسۆی ڵیڵی ئێوه‌دا، بۆیه‌ ئه‌مه‌نده‌ به‌و ڕه‌هایه‌


د. محه‌مه‌د خوشناو؛ له‌ نێوان بوختان و ڕاستییه‌ دره‌وشاوه‌كانیدا ... باوكی هێشوو:  وتارونووسین له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێك یان هه‌ر كێشه‌یه‌ك، یان هه‌ردیارده‌یه‌ك، به‌رله‌هه‌موو شتێك پێویسته‌ ئه‌ركه‌ راسته‌قیته‌كه‌ی خۆی جێبه‌جێ بكا، كه‌ده‌رخستنی ڕاستییه‌ جا ئه‌گه‌ر ئه‌م راستیه‌ تاڵ بێ یان شیرین، به‌ مانایه‌كیتر نووسین و قسه‌كردن له‌ سه‌ر هه‌ر كێشه‌ و مه‌سه‌له‌یه‌ك پێویسته‌ هه‌موولایه‌نه‌كانی نیشان بدرێ به‌ ئیجابی و سلبیه‌وه‌


وێنه‌یه‌كی تری قابیل ... پێشڕه‌و حه‌مید :  له‌پشتی په‌رده‌وه‌ دیمه‌نی له‌دایك بونی (قابیل و هابیل) ده‌نگی مۆسیقا و ژانگرتنێكی پڕله‌ئازار ده‌بێته‌ سه‌ره‌تای ده‌سپێكدرنی شانۆیه‌كه‌ و له‌ماوه‌ی كۆتای هاتنی له‌دایك بونه‌كه‌دا به‌ ودیمه‌نی جیاواز (قابیل و هابیل) له‌نیوان ته‌مه‌نی هه‌ریه‌كه‌یان بۆ (10_ 12) ساڵ ده‌رده‌كه‌ون و به‌ده‌م یاری كردنه‌وه‌ شانۆیه‌كه‌


سفریه‌كی مرور هه‌ڵكه‌وت عه‌بدوڵڵات له‌گه‌ڵدایه‌! ... زیره‌ك عه‌بدوڵڵا مۆریاسی : له‌مێژ بوو نه‌مدی بوو، شه‌وێك به‌ خێزانه‌وه‌ هاتنه‌ میوانیمان و دوای هه‌واڵ پرسین، وتم حاڵت چۆنه‌ له‌گه‌ڵ گرتنی شۆفێر و تاكسییه‌ موخالیفه‌كاندا؟ دوای ساتێ پێكه‌نین وتی: ئێستا هه‌ر بابایه‌و جیهازێك مروری به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و سه‌یاره‌ به‌گرت ده‌دا، ئێمه‌ش ناچارین بڵێین له‌ خزمه‌تداین و دواتر دوورله‌ڕووی جه‌نابت جڕتیان بۆ لێ ئه‌یه‌ین.


ڕێکه‌وتنی چوار قۆڵی وکارکردن بۆ وه‌ده‌ست ‌هێنانی مافه‌کانی گه‌لی کورد / سلێمان پشده‌ری: هه‌موو لایه‌ک ئاگادار بووین ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وه پێش هه‌ردوو سه‌رکردایه‌تی پارتی و یه‌کیه‌تی به‌ ئاماده‌ بوونی هه‌ردوو به‌ڕێزان سه‌رۆک بارزانی و مام جه‌لال په‌یمانی ستراتیژی نێوان پارتی و یه‌کیه‌تی واژۆ کرا له‌ پێناو یه‌ک هه‌ڵوێستی و هاو خه‌باتی بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه‌کانی گه‌لی کورد.


سی دی... شۆڕشی سه‌ركورسی ... . شۆڕشی جاده‌ی قیر ... به‌ختیار جه‌لال مه‌جید: ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا سیدییه‌ك كه‌وته‌ بازاڕه‌وه‌ كه‌پێك هاتووه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك قسه‌ی پڕله‌ حه‌ماس و دوور له‌ واقعی ئه‌مڕۆی بارودۆخی كوردستان، سیدییه‌ك به‌ناو سیاسییه‌ به‌ڵام له‌سه‌ره‌تاوه‌ بی بنه‌ماو زۆر دوور له‌ سیاسه‌تی كوردو تاكی كوردییه‌، چونكه‌ مه‌سه‌له‌ی كوردو كێشه‌ی كورد دوژمنانی


له‌ عاجباتییه‌کانی ته‌له‌فیزیۆنی کوردی: جوندی مووه‌زیع به‌رید! ... ئامانج شاکه‌لی: پێشینان چه‌ند جوانیان فه‌رمووه‌ "خوا غه‌زه‌ب له‌ مێرووله‌ بگرێ، باڵی ده‌داتێ" ئه‌مه‌ راست له‌ ئێمه‌ی کورد قه‌وماوه‌. چونکه‌ له‌وه‌ته‌ی چه‌ند ساڵێکه‌ ئه‌م چوار بسته‌ زه‌وییه‌مان بۆ ئازاد کراوه‌، به‌ چه‌پ و راستدا سه‌رگه‌رمی وێرانکردن و داته‌پاندنی سه‌رله‌به‌ری مه‌تاعی کورده‌واریمانین!


ڤین تی ڤی و حوسام ره‌سام ... باوكی هه‌ریاد: ده‌ركه‌وتنی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئازادو تایبه‌تمه‌ند له‌ دونیای راگه‌یاندنی كوردی شتێكه‌ جێگای ئومێدو دڵخۆشیه‌و رێزگرتنه‌ له‌ حه‌زوو ئاره‌زووی عاشقانی هونه‌رو گۆرانی كوردی و ره‌واندنه‌وه‌ی ته‌می راگه‌یاندنی سیاسی و حزبیه‌ كه‌ وه‌ك ده‌ڵی ناخۆشیان كردووه‌و پیاو خه‌ریكه‌ سه‌رو دڵی پێیان تێك ده‌چی، چین تی ڤی


قادر عه‌زیز دیموكراسی له‌ده‌ره‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی كه‌ره‌گه‌ ... ژیار عبدالله‌: كۆنگره‌ی پێنجه‌می حزبی زه‌حمه‌تكێشان چه‌ند په‌یڤێك هه‌ڵئه‌گرێ، چونكێ له‌ماوه‌ی دوایی دا، ووته‌و لێدوانه‌كانی سكرتێره‌ به‌رێزه‌كه‌یان كاك قادر عه‌زیز، وه‌ك نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ به‌دواداچونی مادده‌ی (140) شایه‌نی تێڕامان وله‌سه‌ر وه‌ستان بوو. ئه‌و به‌ده‌نگێكی دلێر زمانی ره‌خنه‌ی روو له‌


جیاوازی كاك قادر عه‌زیز له‌گه‌ڵ سكرتێری حزبه‌كان ... كۆژان ئه‌نوه‌ر : یه‌كه‌م: جیاوازی له‌گه‌ڵ مام جه‌لال: مام به‌گوێی دنیا بانگ ده‌دا، كاك قادر له‌كونی كولله‌كه‌ بانگ ده‌دا -  دووه‌م: جیاوازی له‌گه‌ڵ كاك مه‌سعود بارزانی: كاك مه‌سعود بارزانی هه‌ڕه‌شه‌ له‌توركیا ده‌كات ئه‌گه‌ر بێته‌ ناو خاكی كوردستان، كاك قادر هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردن ونان بڕین له‌كادیرانی حزبه‌كه‌ی ده‌كات.


هۆنراوه‌

بێ تۆ ناژیم ... م. حه‌مید عه‌زیز

ژه‌نگاری برین ئه‌حمه‌د ده‌شتی

خۆزگه ‌دوو‌ ئه‌بوو‌ به‌یه‌ک ... به‌کر‌حه‌بیب

گه‌ڕان ... ئاشتی گۆران

په‌پووله‌ ... . !! خالید شه‌یدا


ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و هه‌واڵ


با ده‌نگی ناره‌زایه‌تی به‌رزبکه‌ینه‌وه‌ دژ به هێرشی هاوبه‌شی داگیرکه‌رانی کوردستان بۆ سه‌ر ناوچه‌ی قه‌ندیل: ماوه‌یه‌که‌ داگیرکه‌رانی کوردستان به ‌بیانوی بوونی پارتی کرێکارانی کوردستان له باشوور، هێرشێکی به‌ر بلاویان کردۆته‌ سه‌ر هه‌ندێك ناوچه‌ی لێک دابراوی کوردستان، ‌ئامانجه‌ ڕاگه‌یێنراوه‌کانی ئه‌م هێرشه‌، سه‌ركوتكردنی خه‌باتی چه‌كداری و دامركاندنه‌وه‌ی


139 كورد به‌تۆمه‌تی به‌شداریكردن له‌ پرۆسه‌ی‌ ئه‌نفالدا دادگایی ده‌كرێن: دادگای‌ باڵای‌ تاوانه‌كان له‌ به‌غدا له‌ پرۆسه‌ی‌ خۆئاماده‌كردندایه‌ بۆ دادگاییكردنی تاوانبارانی به‌شدار له‌ پرۆسه‌ی‌ ئه‌نفال و چه‌ندین ناوی‌ تاوانبارانیان تۆماركردووه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و ناوانه‌ نهێنین و له‌لایه‌ن دادگاوه‌ ئاشكرا ناكرێن، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كانی (هه‌واڵ) ئاماژه‌ بۆ هه‌ندێك له‌و ناوانه‌ ده‌كه‌ن له‌وانه‌: (عه‌باسی بایزی باڵۆغا، قاسم ئاغا، نه‌وزاد ئه‌نوه‌ر به‌گ و ئیبراهیم ئاغا) و چه‌ندینی‌ تر.


ناوه‌ندی ئاینده‌ بۆ پرسه‌كانی گه‌نج كۆتایی به‌ خولێكی گه‌نجانه‌ هێنا: ناوه‌ندی ئاینده‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 16 / 8 / 2007 كۆتایی هێنا به‌ خولی پێگه‌یاندنی گه‌نجان له‌ شاری سلێمانی. ناوه‌ندی ئاینده‌ بۆ پرسه‌كانی گه‌نج ناوه‌ندێكی سه‌ربه‌خۆی گه‌نجانه‌یه‌ وله‌ئه‌نجامی هاوپه‌یمانێتی وله‌شێوه‌ی نێتوێركێكی گه‌نجانه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند رێكخراو وسه‌نته‌رێكی شاره‌كانی


وه‌ڵامێك له‌ پێگه‌ی ئیسلام په‌یك بۆ هه‌واڵێكی ناڕاستی گۆڤاری لڤین!!!!: ئیسلام په‌یك: به‌سه‌رسورمان و سه‌رسامیه‌كی‌ زۆره‌ ئه‌و په‌ره‌گرافه‌ی‌ گۆڤاری (لڤین) مان هاته‌ پێش چاو كه‌له‌ ژماره‌ 55 به‌میژووی‌ 15-8-2007دا ده‌رچووه‌ كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ پێگه‌ی‌ ئیسلام په‌یك خاوه‌نداریتی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئارام قادر ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌، ئێمه ‌وه‌ك ستافی‌


شه‌رمه‌زارو پرۆتستۆ كردنی كرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌كه‌ی ده‌ڤه‌ری شه‌نگال .. كۆمیته‌ی هاوكاری حزبه‌ كوردستانیه‌كان له‌ ئوسترالیا:  به‌نیگه‌رانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی ئه‌و كرده‌وه‌ چه‌په‌ڵ و دوورله‌ شوناسی ئاكاری مرۆڤایه‌تی و ئه‌وكاره‌ساته‌مان زانی كه‌ ده‌رهه‌ق به‌ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان وبرا ئێزیدیه‌كانمان له‌ (گر عوزێر) و (سیبا شێخ خدری) ده‌ڤه‌ری شارۆچكه‌ی (شه‌نگال)


بڕیاری له‌سێداره‌دانی ڕۆژنامه‌نووسان بڕیارێكی ملهوڕانه‌یه‌ ده‌رهه‌ق به‌ده‌نگی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی .. كۆمیته‌ی هاوكاری حزبه‌ كوردستانیه‌كان له‌ ئوسترالیا: بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌چی ڕژێمی كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌وڵه‌كانی خستۆته‌ گه‌ڕ به‌توند ترین شێواز له‌ هه‌ڵواسین و ده‌ستگیركردن و داخستنی ڕۆژنامه‌كان بۆ سه‌ركووت كردنی ڕۆژنامه‌و ڕۆژنامه‌ نووسان ئه‌مه‌ش كارێكه‌ دوور


وتاری بنکه‌ی ڕۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی کورد له‌ شاری ئه‌ڵمیره‌ -هۆڵاندا به‌ بۆنه‌ی کاره‌ساته‌ تیرۆریستییه‌که‌ی ده‌ڤه‌ری شه‌نگال : به‌ڕێزان ... ڕۆژی 14 ئاگۆست 2007 رۆژێکی ڕه‌ش بۆ کورد له‌ هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستانی مه‌زن بوو. له‌م ڕۆژه‌دا دیسان جارێکی تر نایارانی کورد و دژ به‌ مرۆڤایه‌ت هه‌نگاویکی گڵاویی هه‌ڵێنا و خاکی پاکی کوردستانیان به‌ خوێنی شه‌هیدان و قوربانییانی ڕۆڵه‌کانی کورد ڕه‌نگین کرد


پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ... له‌ خۆمان و له‌ بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌مۆ خه‌لیل ده‌که‌ین: به‌ داخ و خه‌م و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی 16-08-2007 هه‌واڵی کۆچی دوایی راهێنه‌رو یاریزانی دێرینی شاری هه‌ولێر، مامۆستا محه‌مه‌د خه‌لیل عه‌بدولڵا (ناسراو به‌ مه‌مۆ هه‌ولێری) -مان پێگه‌یشت. که‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌دا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌کی کتوپڕه‌وه‌، له‌ ته‌مه‌ی 69 ساڵیدا کۆچی دوایی لێمان کردوو، چووه‌ جیهانی نه‌مرانه‌وه‌.


 به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی که‌سایه‌تیی نێوداری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئێران موهه‌ندیس "به‌هائه‌ددینی ئه‌ده‌ب‌" سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاڕاسته‌ی گه‌لی کورد به‌گشتیی و بنه‌ماڵه‌ و که‌سوکاری کۆچکردوو به‌تایبه‌تیی ده‌که‌ین. ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی "بێستان. نێت"


تکایه‌ ته‌نها ئه‌م ئیمایڵه‌ی خواره‌وه‌ به‌کاربهێنن بۆ ناردنی بابه‌ته‌کانتان

ofaziz@hotmail.com 

بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ: 0031641514057

Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net

Copyright © 1999-2007 Kurdistan Nêt، All rights reserved

بۆ خوێندنه‌وه‌ی زۆربه‌ی بابه‌ته‌کان پێویستت به‌ به‌رنامه‌ی Adobe Acrobat هه‌یه‌.کلیکی ئێره‌ بکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی داونلۆدی بکه‌یت 

جگه‌ له‌ هه‌واڵ و ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و ڕوونكردنه‌وه‌، هه‌ربابه‌تێك له‌ ماڵپه‌ڕی تردا له‌ هه‌مان کاتدا، بڵاوكرابێته‌وه‌، له‌ كوردستان نێت بڵاو ناكرێته‌وه‌.تکایه‌ تکایه‌ ئه‌گه‌ر نووسینه‌که‌ت بۆ سایتێکی تر ناردووه‌ بۆ ئێمه‌ی مه‌نێره‌..ك.ن

وێنه‌ی هه‌ندێ له‌و نووسه‌رانه‌ی به‌ ناو وێنه‌ی خۆیانه‌وه‌ له‌ کوردستان نێت دا ده‌نووسن

ئێمه‌ وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا که‌ ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به‌ به‌ڵگه‌وه‌، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه‌ گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به‌ کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه‌ وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه‌ پارێزراو ده‌بێت. ‌هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه‌ وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا دژی تاکه‌ که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که‌ به‌ ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه‌ بابه‌ت ده‌نووسێت، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه‌، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه‌ به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007

کوردستان نێت نووسینی کۆنه‌ به‌عسیه‌کان و جنێوفرۆشان بڵاوناکاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌ڕابوردوشدا کردبێتمان داوای لێبووردن له‌ خوێنه‌ران ده‌که‌ین.