کوشتنی

ژنان

هۆڵه‌ندا: بابه‌ته‌کانی ڕۆژی 17-8-2007


ئه‌و وه‌ڵامه‌ی كوردستانی نوی بڵاوی نه‌كرده‌وه‌* ... كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د: دوای ئه‌وه‌ی له‌لاپه‌ڕه‌ی ژناندا بابه‌تێكم بڵاوكرده‌وه‌ به‌ناوی (قه‌ڵه‌مه‌كانتان بشكێنن) و تیایدا دوامكرد بوو ژنان خۆیان بێنه‌ وه‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌ژنه‌وه‌ هه‌یه‌، نه‌ك رێگه‌بده‌ن پیاوان له‌جیاتی ئه‌وان قسه‌بكه‌ن، ڤیان مه‌جید گوێرٍایه‌ڵی داواكه‌مبوو بۆیه‌ له‌ژماره‌ (4346) ی كوردستانی نوی-ی رۆژی 14/8/2007 دا بۆخۆی ده‌ستی دایه‌


زمانی کوردی و چه‌ند نیگه‌رانییه‌ک، ئه‌لفبێ... فه‌همی کاکه‌یی: له‌و ماوه‌یه‌ی دواییدا له‌ لایه‌ن که‌سانی غه‌یره‌کورده‌وه‌ زۆر باسی ئه‌وه‌‌ ده‌کرێت که‌ کورده‌کان ده‌یانه‌وێت ده‌ستبه‌رداری ئه‌لفبێی عه‌ره‌بی ببن و له‌ جیاتی‌ ئه‌وه‌ به‌ ئه‌لفبێی لاتینی بنووسن و ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێکه‌ بۆ جیابوونه‌وه‌ و ته‌ڵاقدانی کولتووری عه‌ره‌بی و ئیسلامی.


نوزه‌یه‌کی تری پیاوه‌ تۆراوه‌که‌ ... عامر سابیر: له‌ ٥/٨/٢٠٠٧ پیاوه‌ تۆراوه‌که‌ (نه‌وشیروان مسته‌فا) وه‌ک ئه‌وه‌ی شتێکی تازه‌ و ڕێگه‌چاره‌یه‌کی نوێی دۆزیبێته‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی خه‌ڵکی کوردستان، مژده‌ ئه‌دات و ئه‌ڵێت (ئێستا کاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ ڕاست بکرێته‌وه‌، ده‌سه‌ڵاتی حیزب له‌ حکومه‌ت جیا بکرێته‌وه‌)


سه‌ده‌یه‌ك بۆ ژنكوژی و هه‌فته‌یه‌كیش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی! ... به‌شدار علی: ئه‌م هه‌فته‌یه‌ تۆڕی دوعا بۆ به‌رگرتن به‌ توندو تیژی دژ به‌ ژنان و چه‌ند رێكخراوێكی تری كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی هه‌فته‌یه‌كیان هه‌ڵویست وه‌رگرت دژی ئه‌و شه‌پۆڵه‌ توندوتیژییه‌ی كه‌ به‌رامبه‌رژنان ئافره‌تانی ئه‌و وه‌ڵاته‌ ده‌كرێت و ده‌زگاكانی راگه‌یاندنیان كرده‌ مینیه‌ری زیاتر شه‌رمه‌زاری و ریسوایی


هه‌موومان ئێزیدین ... دادیار حه‌مرینی: ئه‌وه‌ی هێزه تاریكپه‌رسته‌كانی چاخی به‌ردینی عه‌ره‌بفاشیزم له دژی گه‌لی ئێمه به‌ڕێوه‌ی ده‌با، كاردانه‌وه‌یه‌كی هه‌نووكه‌یی و پرۆسه‌یه‌كی چه‌ند مانگی و چه‌ند ساڵی نیه، ئه‌وه پرۆسه‌یه‌كه له‌و ڕۆه‌ژه‌‌وه به‌ڕێوه‌یه كه سواره عه‌ره‌به‌كان به ناوی ئیسلامه‌وه ده‌روازه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ئێمه‌یان دانه به‌ر مه‌نجه‌نیق و دینی خۆیان به‌زۆر هێنا و به‌سه‌ر ئێمه و گه‌لانی تریان سه‌پاند. ... له‌ شوێنێکی تردا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ بلۆککراوه


به‌بیانووی جنێوفرۆشی چه‌ند که‌س‌و ساییتێکه‌وه‌ په‌لاماری ئازادی مه‌ده‌ن! .. (وه‌ڵام به‌ ته‌له‌فزیۆنی زاگرۆس‌و به‌رنامه‌ی "ڕه‌ش‌و سپی") ... حه‌مه‌غه‌فور: بێگومان "ڕه‌ش‌و سپی" که‌ ناوێکی مه‌جازی ته‌له‌فزیۆنی زاگرۆسه‌ بۆ "قه‌ڵه‌می پاک‌و قه‌ڵه‌می جنێوفرۆش" وه‌ک خۆیان ناویانلێناوه‌، چوارچێوه‌و پانتاییه‌کی ئێجگار به‌رته‌سک‌و نازانستی‌و نادرووستیشه‌ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن‌و گفت‌وگۆ


خه‌ونی ده‌ركه‌وتن: گۆشه‌یه‌كی تایبه‌ته‌ دوو هه‌فته‌جارێك (كامه‌ران سوبحان) له‌ئه‌ده‌ب و هونه‌ری كوردستانی نوێ) ده‌ینوسێت.: كاتێك به‌ شه‌قامه‌كانی له‌نده‌ندا پیاسه‌م ده‌كردو نیگای هه‌ندێ خه‌ڵكم له‌سه‌ربو وام ده‌زانی ئه‌و سه‌یركردنانه‌ بۆئه‌و شێواویه‌ی ڕوخسارو جلوبه‌رگه‌ كلاسیكیه‌كه‌ی به‌رمه‌، یان سه‌رو قژی پژاوم مایه‌ی سه‌رنجدانی ئه‌وانه‌، پاشتر زانیم ئه‌وان ئه‌و


ده‌ركردنی ستران عه‌بدوڵا له‌سه‌ر خزمایه‌تی بوو یان سیاسه‌تی یه‌كێتی؟... ڕێبوار: وه‌ك هه‌مو مان ئه‌زانین كه‌ئه‌مڕۆ ڕۆژنامه‌گه‌ری یاخود ڕاگه‌یاندن له‌جیهاندا پانتاییه‌كی به‌رینی داگیر كردوه‌به‌تایبه‌تی له‌ناو وڵاته‌پێشكه‌وتوه‌كاندا كه‌خاوه‌ن ئه‌زمونن له‌و بواره‌دا وه‌له‌هه‌مان كاتیشدا پێناسه‌یه‌كی گونجاویان كردوه‌به‌سه‌رچاوه‌كه‌ئا زادی ڕۆژ نامه‌گه‌ری تیا ڕه‌چاو كراوه ..... له‌ شوێنێکی تردا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ بلۆککراوه


له‌ سێداره‌دانی ڕه‌خنه‌... بێستون محه‌مه‌د ساڵح مسته‌فا: وه‌بیرم دی له‌ یه‌كی له‌ چیرۆكه‌ كوردییه‌كانا ووته‌ی یه‌ك له‌ كه‌سایه‌تیه‌كانی ئه‌و چیرۆكه‌ بووبووه‌ سه‌ر وێردی زمانمان هه‌میشه‌ به‌ لاسایی كردنه‌وه‌وه‌ ده‌مانووته‌وه‌ (مام حه‌سه‌ن كوژرا... مام حه‌سه‌ن بۆ كوژرا؟!) .. لی له‌ كوردستانی ئازادا وابڕوا نه‌ك خه‌ڵكی نیشتمان په‌روه‌رو داكۆكی له‌ مافی مرۆڤ و ئیلتیزامه‌


نه‌زانێک به‌ردێک باوێته‌ گۆمێکه‌وه‌ به‌ سه‌دان زانا ده‌رنایه‌ت... ئه‌حمه‌د ده‌شتی:  ئه‌مڕۆکه‌ گه‌لی کورد که‌ هیشتان قه‌واره‌یه‌کی نه‌ته‌وایه‌تی خۆی له‌ سه‌ر خاکی کوردستانی نیشتمانی باوو باپیرانی خۆی دا وه‌ده‌ست نه‌هێناوه‌، تا ئێستاکێ گه‌لێ کار و باره‌کانی که‌ زۆر ڕه‌وان و ده‌بێت ئه‌نجام بدرێت زۆر به‌ داخه‌وه‌ که‌ نه‌تواندراوه‌ له‌ کوردستان دا وه‌دی بهێندرێت، یه‌کێ له‌و


هێرشه‌ تیرۆرستیه‌كان، كاروانی نه‌ته‌وایه‌تی له‌ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كاندا راناگرێت!!. ... مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی: پلانی تیرۆرستان له‌رووی ئامانج و چۆنیه‌تی زیانگه‌یاندن به‌خه‌ڵكی سڤیل و گومان دروستكردن له‌ناو عه‌ره‌بی سه‌ننه‌ و شیعه‌دا له‌ناوچه‌یه‌كه‌وه‌ بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی ئێراق جیاوازه‌، زۆربه‌ی كاره‌ تیرۆرستیه‌كان بۆ قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی رقلێبوونه‌وه‌ و شه‌ری تائیفیه‌، به‌ڵام


هه‌ر له‌ حسام ڕه‌ساممان كه‌م بوو!! ... محه‌مه‌د عزه‌دین: دوای ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن هه‌واڵی هاتنی گۆرانیبێژ (حسام ڕه‌سام) م خوێنده‌وه‌ ده‌مێك به‌دیاریه‌وه‌ مات بووم، كه‌چی له‌ ڕۆژانی دواتر له‌سه‌ر دیوار و شوێنه‌ به‌رزه‌كانی شاریش ڕێكلامه‌كانی زۆر به‌خێرای بڵاوبۆوه‌، تێدا به‌ زمانی داگیركه‌ری خاكمان نوسراوه‌ به‌رواری ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وه‌نده‌ گۆرانیبێژ  ...له‌ شوێنێکی تردا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ بلۆککراوه


نه‌خۆشی تالاسیمای مناڵان و به‌هره‌ی ده‌نگ خۆشان... وه‌رگێڕانی: شێركۆ ئه‌حمه‌د : له‌ نێوان گفتو گۆی خێزانه‌كه‌ماندا باس له‌وه‌ ده‌كرێ ئه‌و داواكاریه‌یی كه‌ له‌ هه‌موو داواكاریه‌كانی تری پێ جوان و گه‌وره‌یه‌ خوازیارین به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێ كه‌ ئه‌ویش كۆ كردنه‌وه‌ی كۆی گشتی خێزان و باوانی یه‌تی تا له‌ كۆتایی ژیانیدا به‌ ته‌بایی و ئاشتی شاد بێت.


نامه‌یه‌کی کراوه و به‌ په‌له‌ له لایه‌ن چه‌ند خه‌مخۆر و وه‌رزشوانانێکی ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ی‌ کوردستان: وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان به‌و هه‌موو گه‌وره‌ییه‌ی خۆیه‌وه‌ (که‌ هیواو خه‌ونی وه‌رزشکاران و لاوانی کورده‌، له‌ ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی کوردستان) به‌م شێوه‌ خۆی ره‌زیل و بچووک ده‌کاته‌وه‌؟!. له‌ یه‌کێتی تۆپی پێی عیڕاق ده‌پاڕێته‌وه‌ که‌ سه‌ردانیان بکه‌ن، تاوه‌کو له‌ په‌نایه‌وه‌ چه‌ند ده‌فته‌رێک


پرۆژه‌ی هاوسه‌رگیری (میسار) ڕه‌و ... هه‌ردی شه‌فیق: (حكومه‌ت ده‌ستی بكاته‌وه‌و گیرفانی به‌رپرسه‌كان دابخات زۆرینه‌ی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ئه‌بن. به‌ڵام هه‌رگیز په‌نا بۆ ئه‌مه‌ نابات و هه‌ربۆیه‌ چاره‌سه‌ر بۆته‌ مه‌حاڵ) له‌م ماوه‌یه‌ی پێشودا ڕاوێژكاری كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌زیری ڕۆشنبیری شێخ ئاریان عه‌زیز پرۆژه‌یه‌كی ئاراسته‌ی په‌رله‌مان كردو زه‌نگێكی مه‌ترسیداری


له‌ ساڵیادی 61 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕه‌وتی خه‌باتی‌ سه‌رکرده‌ی هه‌میشه‌ نه‌مر بارزانی (بناغه‌دانه‌ری خه‌بات و ئاشتی وئازادی) ... شوان ده‌لۆ: گه‌لی کورد یه‌کێکه‌ له‌و گه‌لانه‌ی جیهان که‌ به‌ درێژایی مێژووی که‌وتۆه‌ته به‌رهێرش و په‌لاماردانی دو‌ژمنانی ناو خۆو ده‌وروپشتی. له‌گه‌ڵ هه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌یکی مێژووی ئه‌م گه‌له‌ که‌‌ پڕه‌ له‌ ڕاپه‌ڕین و قوربانی و


رۆژنامه‌وانی و دكتاتۆرسازی ... حه‌مه‌كه‌ریم عارف: دیموكراتیه‌تی سیاسی به‌بی دیموكاتییه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی نابی، دیموكراتییه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌بی دیموكراتیه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی نابی، واته‌ ئه‌م چه‌مك و هاوكێشانه‌ له‌ كارلێكی ته‌واودان، هه‌م یه‌كتر ده‌خه‌مڵێنن و هه‌م له‌ كاتی سه‌نگه‌لابوونی په‌یوه‌ندییه‌كاندا یه‌كدی له‌ناو ده‌به‌ن، جا له‌م پێودانگه‌وه‌ ده‌توانین بڵێین


 

بانگه‌وازێک بۆ هه‌موو کوردانی دانیشتوی سویسرا: به‌رێزان به‌م بانگه‌وازه‌ ئاگاداری هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌ینه‌وه‌، که‌ وه‌ک ناڕه‌زایی ده‌ربڕینێک به‌رامبه‌ر بڕیاری دادگای جمهوری ئیسلامی تاوانبار به‌ له‌سێداره‌دان، به‌سه‌ر هه‌ردوو ڕۆژنامه‌نوس و چالاکی بواری مافی مرۆڤ (هیوا بوتیمار و عه‌دنانی حه‌سه‌ن پوور) له‌ به‌رواری 25 ئۆگوستی 2007 کاتژمێر 2 ی پاشنیوه‌ڕۆ


61 ساڵ ته‌مه‌نی پڕ شکۆی خه‌بات و تێکۆشان / سلێمان پشده‌ری: بێگومان هه‌موو پارت و لایه‌نێک له‌ دنیادا ته‌مه‌نێکی خه‌باتی هه‌یه‌، پارتی دیموکراتی کوردستانیش یه‌کێکه‌ له‌و پارتانه‌ی که‌ ته‌مه‌نێکی پڕ شکۆی له‌ خه‌باتی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی کورد هه‌یه‌و جێ ده‌ستی وه‌ک مانگی چوارده‌ دیاره‌.


ده‌نگه‌ جادووییه‌که‌ی فه‌رهاد سه‌نگاوی ... حه‌کیم کاکه‌وه‌یس: ده‌یان ساڵه‌ کورد، به‌ تایبه‌تی ئه‌م کورده‌ی بن ده‌ستوپێی عاره‌بی عیراق، فێڵی لێ ده‌کرێ و کوردایه‌تی بۆ ده‌کرێته‌ چێژ و له‌ سه‌ر ته‌ڵه‌ بۆی داده‌ندرێ و جارێ نه‌بوو پێوه‌ نه‌بێ! ئێستا، دوای ئاشکرابوونی فایلی فایلداران و ڕاده‌ی دڵسۆزیی سیاسه‌تمه‌داران بۆ کورد و کوردستان و خوێنی شه‌هیدی ده‌ستی خۆیان و


مافی ئافره‌ت و كوردستانێكه‌ و دوو هه‌وا ... هه‌رمان خالید: به‌ ده‌ست خۆم نیه‌، قه‌ڵه‌مه‌كه‌م بۆ حه‌ق دێته‌ گۆ، زۆر جار كه‌ حه‌ق ده‌نووسم، ڕه‌زام لای هه‌ندی كه‌س گران ده‌بی. به‌ڵام بڕیارم داوه‌ به‌رده‌وام بم، چونكه‌ بڕوام به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ده‌ینووسم. هه‌ر شتێك له‌ قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی من بێته‌ ده‌ره‌وه‌ تا سه‌ر ئێسقان بڕوام پێی هه‌یه‌، به‌و مانایه‌ی ئه‌وه‌ی بڕوام پێی نه‌بی، ناینووسم.


هۆنراوه‌

به‌رله‌وه‌ی له‌ژێرشانی ئێواره‌یه‌کدا هه‌ڵوه‌رێین هه‌ناسه‌یه‌کی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ بووین... حه‌مه‌شوان شه‌ریف

وه‌سیه‌ت ... به‌کر ‌حه‌بیب

عه‌شق به سوتانه‌وه جوانه ... ئومێد خۆشنووس

یان کوردستان یان دز نه‌مان! ... شێروان بێ دڵ

مۆڕاڵ * ... سه‌لام محه‌مه‌د

 

ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و هه‌واڵ


په‌یامی (میدیای ئازاد) له‌ كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا:: ڕێكخراوی كوردستان بۆ په‌ره‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت له‌درێژه‌ی كارو پرۆژه‌كانی خۆیدا خولێكی په‌ره‌پێدانی ڕۆژنامه‌وانی پێشكه‌وتوو بۆ ڕۆژنامه‌نووسانی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ده‌كاته‌وه‌.


بانگه‌واز بۆ کورده‌کانی دانیشتووی ئه‌ڵمانیا: بۆ ده‌ربڕینی ده‌نگی ناڕه‌زایی سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری له‌ سێداره‌دانی دوو ڕۆژنامه‌ نووسی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان (عه‌دنان حه‌سه‌ن پور، هیوا بوتیمار) له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌ نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی دژی سیاسه‌تی نامرۆڤانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ مه‌ڕ پێشێلکردنی مافه‌کانی خه‌ڵکی له‌ هه‌موو بوارێکی ژیاندا،



ژماره‌ 98 ی مه‌ڵبه‌ند

تکایه‌ ئه‌م فایله‌ که‌مێك قورسه‌ سه‌برت هه‌بێت له‌ کاتی کردنه‌وه‌یدا



تکایه‌ ته‌نها ئه‌م ئیمایڵه‌ی خواره‌وه‌ به‌کاربهێنن بۆ ناردنی بابه‌ته‌کانتان

ofaziz@hotmail.com 

بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ: 0031641514057

Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net

Copyright © 1999-2007 Kurdistan Nêt، All rights reserved

بۆ خوێندنه‌وه‌ی زۆربه‌ی بابه‌ته‌کان پێویستت به‌ به‌رنامه‌ی Adobe Acrobat هه‌یه‌.کلیکی ئێره‌ بکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی داونلۆدی بکه‌یت 

جگه‌ له‌ هه‌واڵ و ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و ڕوونكردنه‌وه‌، هه‌ربابه‌تێك له‌ ماڵپه‌ڕی تردا له‌ هه‌مان کاتدا، بڵاوكرابێته‌وه‌، له‌ كوردستان نێت بڵاو ناكرێته‌وه‌.تکایه‌ تکایه‌ ئه‌گه‌ر نووسینه‌که‌ت بۆ سایتێکی تر ناردووه‌ بۆ ئێمه‌ی مه‌نێره‌..ك.ن

وێنه‌ی هه‌ندێ له‌و نووسه‌رانه‌ی به‌ ناو وێنه‌ی خۆیانه‌وه‌ له‌ کوردستان نێت دا ده‌نووسن

ئێمه‌ وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا که‌ ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به‌ به‌ڵگه‌وه‌، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه‌ گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به‌ کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه‌ وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه‌ پارێزراو ده‌بێت. ‌هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه‌ وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا دژی تاکه‌ که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که‌ به‌ ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه‌ بابه‌ت ده‌نووسێت، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه‌، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه‌ به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007

کوردستان نێت نووسینی کۆنه‌ به‌عسیه‌کان و جنێوفرۆشان بڵاوناکاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌ڕابوردوشدا کردبێتمان داوای لێبووردن له‌ خوێنه‌ران ده‌که‌ین.