کوشتنی

ژنان

هۆڵه‌ندا: بابه‌ته‌کانی ڕۆژی 13-8-2007


زمانی کوردی و چه‌ند نیگه‌رانییه‌ک... فه‌همی کاکه‌یی: زۆر سه‌یره‌، ئه‌مڕۆکه‌ وای لێ هاتووه‌ به‌ ترسه‌وه‌ باسی ئه‌لفبێ و زمانی یه‌کگرتووی کوردی بکه‌یت، ترسی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر باسی ئه‌لفبێی کوردی بکه‌یت (ئه‌وه‌ی من ئه‌م گوتاره‌ی پێ ده‌نووسم) ئه‌وه‌ تۆمه‌تی ئیخوانوموسلمین ده‌خه‌نه‌ پاڵت (با کاکه‌ییش بیت) . ترسی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر باسی زمانی یه‌کگرتوو بکه‌یت، (دیسان پێم وایه‌ ئه‌وه‌ی من ئه‌م گوتاره‌ی پێ ده‌نووسم)


د. كوردستان موكریانی: لێت تێكنه‌چێت تۆ دختۆر نیت!! ... د. زاهیر سوران: ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ رۆژانه‌ ده‌سته‌ڵاتدارانی حیزبه‌كانی كوردستان كه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌ حكومه‌ته‌وه‌ نییه‌ به‌ رۆژی نیوه‌ڕۆ ده‌ست ده‌خه‌نه‌ كاروباری دامه‌زراوه‌ حكومییه‌كانه‌وه‌، هه‌ندێك جار مرۆ ده‌یان هه‌ڵسوكه‌وتی نابه‌جێ و ناحه‌قیان لێ ده‌بینێت، هه‌ندێك جاری دی ئه‌وه‌نده‌


بۆ: ماڵپه‌ری كوردستان نێت ,به‌رێز: : له‌رۆژی 3-8-2007 له‌سایتی كوردستان نێت بابه‌تێك به‌ناونیشانی (یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ بۆ دانانی پرۆژه‌ یاسایه‌ك) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ رۆژی 1-8-2007 له‌ باره‌گای یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان له‌ شاری سلێمانی ئه‌نجامدراوه‌ به‌ مه‌به‌ستی دانانی یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌كه‌مئه‌ندامان و له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستاندا ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.


نامه‌یه‌كی كراوه‌ بۆ وویژدانی كاك عوسمانی حاجی مه‌حمود ... سیروان: سه‌ره‌تا خوا ده‌كه‌م به‌شاهید كه‌ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جاره‌ له‌پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌ بابه‌تی بنووسم یان بڵاوی بكه‌مه‌وه‌، به‌ڵام بێگومان هه‌میشه‌ خوێنه‌ر و چاودێری بابه‌ته‌ گرنگه‌كانی ئه‌م پێگانه‌ بووم به‌تایبه‌تی كوردستان نیت كه‌ بی موجامه‌له‌ ئه‌م پێگه‌یه‌ متمانه‌ و قورساییه‌كی به‌رچاوی هه‌یه‌


پرسیارێکی مێژوویی: هاوکێشه‌که‌ی مسته‌فا بارزانی کێ پارسه‌نگی ده‌کات و ئاواته‌که‌ی مسته‌فا گه‌رمیانی کێ ده‌یهێنێته‌ دی؟.. مه‌هاباد قه‌ره‌داغی: نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوسه‌رم بوو، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کرۆکیم ده‌ناسی و ده‌مزانی چی ئاخێک له‌ ناخیدایه‌، بۆیه‌ به‌ نازناوی (شه‌هیدی که‌رکووک) ناوی ده‌به‌م. زۆر به‌یانیانی ته‌زیووی ستۆکهۆڵم به‌خه‌به‌ری ده‌هێنام و خه‌ونه‌کانی بۆ


ئازادى عه‌شق، يان ...!! شادیه‌ حسن: یه‌كێك له‌خواسته‌ هه‌ره‌گه‌وه‌ره‌كانی مرۆڤـــ، دوای گه‌یشتنی به‌هۆشیاری و بیركردنه‌وه‌ مه‌سه‌له‌ی ئازادی عه‌شق بوه‌و هه‌زاره‌ها قوربانیش له‌پێناوی ئه‌وئازادیه‌دا دراوه‌و هه‌زاران چیرۆك و داستانیش له‌باره‌ی عه‌شقه‌وه‌ هاتونه‌ته‌بوون... ئه‌گه‌ر چیرۆكه‌كانی سه‌ره‌تا به‌زمانی ئه‌فسانه‌ ده‌ستی پێكردبێت، كه‌دواتر ده‌بێته‌ بنه‌مای


په‌یڤێك له‌مه‌ڕ ووتاره‌كه‌ی كاك نه‌وشیروان مسته‌فا... "گۆڕان لێره‌وه‌ ده‌ست پی ئه‌كا: بوونی ده‌وڵه‌تی یاسا -مه‌بده‌ئی سه‌روه‌ری یاسا" ... بێستون محه‌مه‌د ساڵح مسته‌فا:  سرووشتی یاسا گرنگی به‌ ناوه‌رۆك و جه‌وهه‌ری رێسا یاساییه‌كان ده‌دا وه‌ك له‌ شێواز، چونكه‌له‌ ئاست شێوازدا به‌ته‌نها ناوه‌ستی به‌ڵكه‌ زۆر دوورتر ده‌ڕوا، گه‌ر بڕوانیینه‌ ئه‌و هۆكاره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی كه‌


گه‌شتی سلێمانی، شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی ... خه‌بات لاوباخ: تا زۆرتر مرۆڤ له‌ ئاواره‌ییدا بژێت، هه‌ستی نامۆیی به‌رده‌وام لای ده‌بێته‌ میوان و بیر و ئه‌ندێشه‌کانی ده‌بنه‌ باڵنده‌یه‌کی سه‌رلێشێواو له‌ ئاسمانی خه‌وه‌کانیاندا په‌روازه‌ ده‌بن و هه‌وڵی نیشتنه‌وه‌ ده‌ده‌ن له‌ سوچێکی کۆڵانی بیره‌وه‌رییه‌کانی سه‌ر ده‌می منداڵیان له‌و ووڵاته‌ شیرینه‌دا، که‌ له‌ خه‌ویشدا بێدار


کاتی (که‌رکووک یان خۆکێشانه‌وه‌) هاتووه‌. ! ... موحسین جوامێر:  سه‌فه‌ری سه‌رۆکی کوردستان بۆ به‌غدا، کارێکی چاکه و پێویسته‌. به‌ته‌واوی دیار نییه‌ داخوه‌ ئامانجی گه‌شته‌که‌ی چییه‌. خۆزگه‌ جاری ئاوا، په‌رله‌مانی کوردان ئه‌وه‌نده‌ کارا بووایه‌، په‌یامی خۆی پێ بدایه‌ و ڕایسپاردایه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بیخستایه‌ته‌ به‌رده‌م به‌رپرسانی به‌غدا، ئه‌وانه‌ی گوایه‌ له‌سه‌ر


وادیاره نوری مالکی نازانێ به‌کێ ئه‌ڵێن تیروریست؟!! ... نه‌جمه‌دین شێخ بزێنی: به‌ڵێ ڕاسته‌ هه‌مو مرۆڤێک ئازاده له‌ده‌ر بڕینی بیرو ڕاو بۆچونه‌کانیدا، به‌ڵام دیاره جیاوازێکی زۆر هه‌یه له‌نێوانی که‌سایه‌تێێکی به‌ر پرس و که‌سێکی ساده‌دا، له‌ئاستی بابه‌ته هه‌ستیاره سیاسیه‌کاندا، به‌تایبه‌ت کێشه‌ی مافی نه‌ته‌وایه‌تی!! هه‌رئه‌و جیاوازیه‌شه که‌ئه‌بێته هۆکاری پله‌و پایه‌ی


ئاماده‌كردنی كادری كار ... ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئابڵاخی: ئه‌وه‌ی ئاشكرایه‌ زانكۆكانی كوردستان ساڵانه‌ وه‌جبه‌یه‌كی باش له‌ كوڕان و كچان ده‌رئه‌چێنن و فڕێیان ئه‌ده‌نه‌ بازاڕی بێكاریه‌وه‌، ئه‌و بازاڕه‌ی كه‌ قۆرخكراوه‌ له‌لایه‌ن كه‌سانی ڕۆتین په‌رست و كلاسیكی و مه‌سله‌كی كه‌ زۆریان ده‌مێك ساڵه‌ كاتی خانه‌نشینیان هاتووه‌و كه‌چی باوه‌شیان كردوه‌ به‌كورسی و مێزه‌كاندا و


مندالێكی كه‌متر ژیانێكی ئاسوده‌تر ... سه‌میر حسین : ئه‌مه‌ ئه‌و دیره‌یه‌ كه‌له‌زۆربه‌ی شوێنه‌ گشتیه‌كانی ئیران دا نوسراوه‌، له‌وانه‌ یه‌ ئه‌مه‌ ته‌نیا بۆ ئیران راست نه‌بێت، بۆ هه‌موو دنیا بشێت به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و كۆمه‌لگایانه‌ی كه‌ئاستی بژیوی و هۆشیاری و كۆمه‌لایه‌تیان لاوازه‌، به‌تایبه‌تی بۆكوردستان، یه‌كێك له‌و پیشێلكاریانه‌ی كه‌به‌رامبه‌ر به‌منداڵ ده‌كرێت


كۆنفڕانسی داهاتووی ئاشتی رۆژهه ڵاتی نێوه ڕاست وپووش به سه ر كرانی كێشه ی كورد ... عه زیز شێخانی : ئه مڕۆكانه سه ر و به ندی سه ردان و دانووستانی به رپرسانی تورك، ئێران، عێراق، ئه مریكا، سووریه و كاراكردنه وه ی رێكخراوی نه ته وه یه كگرتووه كان له عێڕاقدایه و ته نانه ت گرتنی كۆنفڕانسی ئاشتی به ناورۆژهه ڵاتی نێوه ڕاست له ئارادایه. له تۆپباران


خه‌باتكارانی دوێنی، بازرگانانی ئه‌مڕۆن ... ئارێز سمكۆ حسێن : دیاره‌ گه‌لی كورد یه‌كێكه‌ له‌م گه‌لانه‌ی كه‌زۆرترین خه‌باتی كردووه‌، تاوه‌كو مافه‌ ڕه‌واكانی خۆی به‌ده‌ست بهێنێت، بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش مێژوومان هه‌ر له‌ دێره‌وه‌، شاییه‌تیمان بۆ ده‌دات، دیاره‌ له‌شۆرش وخه‌باته‌كانیش، كه‌ به‌ومه‌به‌سته‌ كراون، واته‌ بۆبه‌ده‌ست هێنانی مافه‌ زه‌وت كراوه‌كانمان، ته‌نیا چه‌ند


تانوته‌كانی (شێرزاد فاتح) و تالاسیمای زانیاری ... ملاحسن قادیانه‌یی: من واده‌زانم نوسین به‌گشتی و كاری ڕۆژنامه‌نوسی به‌تایبه‌تی به‌رله‌وه‌ی گوزارشت له‌هه‌رشتێك بكات كارێكی ئه‌خلاقیه‌و په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه‌ به‌سلوكی ئینسانه‌وه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ من و هه‌ركه‌سێكی تریش كاتێك خامه‌ ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر ڕوپه‌ڕی كاغه‌زه‌وه‌ ئه‌بێ بیرله‌وه‌ كه‌ینه‌وه‌ كه‌خامه‌ كه‌لگرتن


ئێوه‌ عه‌ینه‌كه‌كه‌ی منتان دزیوه‌ ... . ؟!! جه‌لال ئه‌حمه‌د به‌رزنجی: ئه‌م ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه‌ قسه‌ی یه‌كێكه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ له‌ هه‌نده‌رانه‌و خۆی به‌ كه‌سێكی زۆر رۆشنبیرو خاوه‌ن ئه‌زموون ده‌زانێت، دیاره‌ له‌م رۆژانه‌ بۆ هه‌ر كارێك بێت ده‌چێته‌ یه‌كێك له‌ قاوه‌خانه‌كانی ئینته‌رنێت، ئه‌مه‌و دوای ماوه‌یه‌ك دانیشتنی له‌و قاوه‌خانه‌یه‌دا، كاتێك هه‌ڵده‌ستێت و ته‌واو ده‌بێت


كه‌ركوكی قوودس و دڵ ... جاری ده‌بێت ب (58) وجارێ ب (140) ... مـــه‌لا فـریاد : ئه‌مڕۆ هه‌ر هه‌موومان ئه‌و ڕاستیه‌ ئه‌زانین ناسنامه‌ی كه‌ركوك (140) ه‌ ئه‌گه‌ر نه‌گۆرێت بۆ مادده‌یه‌كی تر. نازانم له‌ كوێوه‌ ده‌ستی پیی بكه‌م ئێمه‌ی كورد زۆر هه‌ڵه‌مان هه‌یه‌ ته‌نانه‌ت له‌ ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆمانیشدا، نه‌ك ئه‌مڕۆ به‌ڵكو به‌ درێژای مێژوو. له‌ دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه‌ له‌


نامه‌یه‌كی كراه‌ بو به‌رده‌م به‌رپرسانی ئاسایش و پولیسی كوردستان به‌ تایبه‌تی هه‌ولێر و ده‌وربه‌ری ... ره‌جه‌ب حاجی ئااكره‌یی: ده‌مێكه‌ میلله‌تی ئیمه‌ له‌ خوشیا دا ده‌ژیت. من ده‌مه‌وی ئاگاداری به‌رێزتان بكه‌م كه‌؟ ئایا ئیوه‌ ده‌زانن له‌ روژانی پشویی ره‌سمیه‌كان دا خه‌لكانه‌ك چ به‌ خێزانه‌وه‌ یان به‌ ته‌نیا چون له‌ ناو سه‌یرانگه‌یه‌كان ده‌گه‌رێن و روژانی خویان به‌ كوتایی دێنن


هه‌یئه‌ی عولامای موسولمانانی عێراق... ئه‌حمه‌د ده‌شتی: ئه‌و دژایه‌تی کردنه‌ی گه‌لی کورد خه‌سله‌تێک مێژوویه‌ که‌‌ له‌لایه‌ن هه‌یئه‌ی موسلمینی عیراقی ئه‌نجام ده‌درێت، وه‌نه‌بی که‌ ه‌مه‌ شتێکی تازه‌ نێت که‌ دژ به‌ گه‌لی کورد ده‌یه‌که‌ن‌، ئه‌وان که‌سانه‌ی که‌ هه‌ر له‌ کۆنه‌وه‌ دوژمنانه‌یه‌تی گه‌لی کورد و کوردستاناین کردوهوه‌و ده‌ی‌که‌ن دیارن که‌ ئه‌و که‌سانه‌‌ کێن و هاو


کاریکاتێر ... هیوا: گه‌لیك پیم سه‌یره‌ وه‌كو خوینده‌واریك فێل له‌ نه‌خوینده‌واریك بكات و پیتی میم ی به‌ نون بۆ بنوسیت و قه‌ناعه‌تیشی پی بكات ئاوا كاریكاتیریك بلاو كراوه‌ته‌وه‌ ئالای كوردستانه‌ و په‌تی خنكانی له‌ مل دایه‌ و به‌ خوین ئه‌ی ره‌قیب ئه‌نووسیت و له‌ دواشه‌وه‌ مۆم داگیرساوه‌ من نازانم خاوه‌نه‌كه‌ی زانیویتی چی كردووه‌؟ یان مانه‌كه‌ی ئه‌زانی؟ بۆ ئالا


رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ناوه‌ندی سه‌ركردایه‌تی پێشووی پارتی كاری سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌وه‌ بۆ كۆنفرانسه‌ خه‌یاڵییه‌كه‌ی شوان شێخانی: وه‌ك لای هه‌مووان ئاشكرایه‌ پارتی كاری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان وه‌ك پیداویستییه‌كی مێژویی و له‌پێناو به‌دیهێنانی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كوردستانی و یه‌كخستنی تواناكانی بزاڤی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان و پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی راپه‌ڕین كه‌


رونکردنەوەیەک بۆ ماڵپەری کوردستان پۆست ... گۆران شێخ مستەفا: لەبابەتەکانی رۆژی 2/8 ی ماڵپەری کوردستان پۆست، کەسێک بەناوێکی خوازراوەوە (ئەڵماس بانەیی) ناوێک بەبێ ئەوەی زاتی ئەوە بکات ناوی راستەقینەی خۆی بنوسێت و، بەبێ گوێدانە ئەخلاقی نوسین و رادەربڕین، کەسادەترینیان راستگۆیی و زانیاری دروستە، ، تۆمەتێکی ناڕەوای بەرامبەربە


ئافره‌تی كورد قوربانی په‌یامی ئیسلامه‌؟ یان نه‌ریتی كۆمه‌ڵگه‌. !؟ ... مه‌لا عه‌بدوڵڵا شێركاوه‌یی: زۆر جار كه‌ باس له‌ ئافره‌ت و كێشه‌ و ماف و خواسته‌كانی ده‌كرێ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا، ناكری باس له‌ نه‌ریت و عاداتی كۆمه‌ڵگه‌ له‌ لایه‌ك و مافی ئافره‌ت له‌ ئیسلامدا، له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ نه‌كرێت. له‌م دوو نێوه‌نده‌شدا تێروانینی جیاوازو ته‌نانه‌ت زۆر جار هه‌ڵه‌ش له‌ مه‌ڕ مه‌سه‌له‌كه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ ئاراوه‌


چیرۆك و به‌سه‌رهاتی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ڕۆژانه‌ خه‌ریكی هه‌ڵدا نه‌وه‌ی جۆزه‌ی مۆلیده‌ن له‌سه‌ر عه‌موده‌كانی گه‌ڕه‌ك .. شوان هیوا: پیاوێك:- من به‌ڕێوبه‌ری خوێندنگه‌ یه‌كم، كاتێك كه‌ له‌ خوێندنگه‌ ده‌رده‌كه‌وم خوێندكاره‌كانم زۆرلێم ئه‌ترسن، به‌ڵام ئستا كه‌ ناچار ئه‌بم بچم جۆزه‌كه‌مان هه‌ڵبده‌مه‌وه‌ به‌خۆم و ماسیحه‌ی حه‌وشه‌كه‌مانه‌وه‌ هه‌رچی خوێندكاره‌كانم هه‌یه‌ ئه‌وه‌ی له‌به‌ر ده‌رگابن پێم پێ ده‌كه‌نن


ساڵانێکە لەکوردستان یاسا فیوزی کردووە ... سامان فاروق محه‌مه‌د : زۆرجار ڕۆژانە ئاشنای ووشەی دادپەروەری و یاسا و ئەرکەکانی کاربەدەستانی دەوڵەت دەبین لەکاتی پێشێل کردنی یاسا لەلایەن خەڵک و هاوڵاتیانەوە، دیارە گەلی کورد بەدرێژایی مێژووی 16 ساڵ لە ئازادی و تەراتێن بە هەڕێمی فریزۆن و شکاندنی پۆرتریتی سەروەری یاسا جێی دەست و


ژیانێكی باشترمان ده‌وی؟! ... مه‌حه‌مه‌د سیاسی ئه‌شكه‌نه‌یی : پانزده‌ ساڵه‌ خاوه‌نی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی خۆمانین كه‌چی تاكو ئێستا ئاسووده‌نین، پێداویستیه‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌مان بۆ مه‌یسه‌ر نه‌بوون، ئازادانه‌ نه‌مانتوانیووه‌ قسه‌ له‌سه‌ر دیارده‌ نایاساییه‌كان بكه‌ین، گه‌ر قسه‌شمان كردبی بووین به‌ دژ به‌ ده‌سه‌ڵات و خیانه‌تكاری ئه‌ولا و ئه‌م وڵات و پێیان وتووین


به‌ملیۆن و نیوێك بڕوانامه‌ی په‌یمانگای مامۆستایان وه‌ربگره‌!؟ ... ئاراس ئیسماعیل : كاتێك خوێندكاری ناوه‌ندی بووم زۆرم حه‌ز ده‌ركرد بگه‌مه‌ ئاماده‌یی و پاشان له‌پله‌یه‌كی به‌رزتر بخوێنم، كاتێكیش گه‌یشتمه‌ قۆناغی شه‌شه‌می ئاماده‌یی ئینجا زانیم باری ده‌روونی خوێندكاران چۆنه‌ له‌لایه‌ك و مامۆستایانی شه‌شه‌می ئاماده‌یی چۆنن له‌گه‌ڵ خوێندكاراندا له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ

ڕوونکرده‌وه‌یه‌ک بۆ کا‌که (هه‌رمان خالید) ی خۆشه‌ویست له‌ سه‌ر بابه‌ته‌که‌ی ڕۆژێک له‌ ڕۆژان خۆشمان ده‌ویستن ... باوکی شازاد: برای به‌ڕیزم کاکه‌ هه‌رمان گله‌ییه‌کانت خرا سه‌ر چاوان ئه‌وه‌ی ووتبوت هه‌ر هه‌مووی ڕاست و دروسته‌ به‌ڵام به‌خوا کاکه‌ کار له‌ کار ترازاوه‌ ده‌زانی بۆ؟ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ئێستا کار به‌ده‌ستن ئه‌وانه‌ زۆربه‌یان ئه‌و که‌سانه‌ نین که‌ جه‌نابت باسیان


هه‌یئه‌ی عوله‌مای موسلمین یان هه‌یئه‌ی عوله‌مای به‌عس؟!! ... سلێمان پشده‌ری: هه‌موولایه‌کمان باش ده‌زانین به‌ کورد و عه‌ره‌ب و هه‌موو که‌مه‌نه‌ته‌وه‌کانی ناو عێراق که‌ پاش ڕووخانی ڕژێمی فاشستی به‌غدا زۆر گروپ و لایه‌ن دروست بوون له‌ژێر ناونیشانی جیاجیا به‌ تایبه‌ت عه‌ره‌بی سوننه‌ که‌ پێشتر زۆر به‌ی هه‌ره‌ زۆریان سه‌ر به‌ دام و ده‌زگا سیخوڕی و


فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی كه‌تنێكی تریشی كرد! ... میران هه‌ركی: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆشكی هونه‌ر یه‌كه‌م هه‌ڵه‌ی مێژوویی فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی نیه‌، كه‌ بوو به‌ داخێك به‌ رۆحی هونه‌رمه‌ندانه‌وه‌ نرا، هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ له‌وه‌ دایه‌ وه‌ك خۆی ده‌ڵی: (وه‌زاره‌تی رۆشنبیری روخاوه‌) ره‌نگه‌ كۆشكی هونه‌ریش دوا هه‌وڵی ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزه‌ بێت بۆ ته‌واو كردنی ئه‌و روخانه‌، به‌ڵام ئه‌و


نووسینه‌كه‌ی باوكی خۆشناو.. به‌سه‌ بۆ تارا خۆشناو.. سالار نه‌وبه‌هار : په‌ندێك هه‌یه‌ ده‌ڵێت... ئه‌گه‌ر گله‌یی ئینسانێكی ناقست هاته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ باشترین به‌ ڵگه‌یه‌ كه‌ تۆ كامڵی ... هه‌فته‌ی رابردوو.، له‌ سایتی كوردستان نێت ی ئازادوسه‌ربه‌خۆدا، نووسینێكم دی و خوێنده‌وه‌ به‌ناوی ... . ((دكتۆر زریان. خه‌م خۆری منداڵه‌ نه‌خۆشه‌كانمانه‌)) . به‌ناوی باوكی خۆشناو


مه‌خموور له‌به‌رده‌م خۆپیشانداندا ... موحسین شوانی : دوای پێپه‌ربوونی زیاتر له‌چوار ساڵ به‌سه‌رروخانی رژێم وئازادكردنی قه‌زای مه‌خموور، كه‌چی ده‌ستی ئاوه‌دانی وخزمه‌تگوزای به‌شێوه‌یه‌كی وانه‌گه‌یشتۆته‌ ئه‌م شاره‌ودانیشتوانی به‌ده‌ست كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی وه‌ك كه‌می كاره‌با وسوته‌مه‌نی وئاوهتد.. ده‌نالێنن، به‌تایبه‌تیش دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی


سڵاو، له‌ وه‌زیری ته‌ندروستی پێشوو، سڵاوله‌ بنكه‌ی ته‌ندروستی بێستانه‌!! ... كارمه‌ندێكی ته‌ندروستی.. ڕانیه‌: له‌ ژماره‌32 ی رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌ی كۆمپانیایی وشه‌دا، له‌ لاپه‌ڕه‌ 3 دا، بابه‌تێكی سه‌یرم دی به‌ ناونیشانی بنكه‌ی ته‌ندروستی بێستانه‌ ده‌وامی تیاناكرێت و 214 ملیۆن دینار یشی بۆ سه‌رف كراوه‌، به‌راستی جوانه‌، ئه‌مه‌یه‌ كاره‌ جوانه‌كانی دكتۆر محه‌مه‌د


زه‌واجی مسیار ... روداو كركوكی:  زۆرن ئه‌وانه‌ی به‌رله‌خۆیان سود له‌ئه‌زمونی خه‌ڵكانیتر وه‌ر ده‌گرن، یائه‌وبیرو فه‌لسه‌فانه‌ی پشتیان به‌دیدوفه‌لسه‌فه‌كانی به‌رله‌خۆیان به‌ستووه‌، گه‌لێك جاریش ئه‌وكه‌س وفه‌لسه‌فانه‌ ئه‌وراستیانه‌یان دان پێداناوه‌. قورئانیش وه‌ك ئا ینێك كه‌له‌دوای ئاینه‌كانیتری وه‌ك جوله‌كه‌و مه‌سیحی هاتوه‌، به‌شێكی به‌ر چاوی هه‌ردووئه‌زمونه‌كه‌ی


بوونی ئاژاوه‌ی نێوان هاوسه‌رگه‌ری کاریگه‌ری بۆ سه‌ر منداڵ...شه‌ماڵ مه‌حموود موبڕه‌ی: بڕواناکه‌م خێزانێک هه‌بێیت له‌سه‌ر گۆی ئه‌م زه‌مینه‌داتامه‌زرۆی ئاژاوه‌ی نه‌کردبێیت، ئیتر ئه‌م تامه‌زرۆیه‌که‌م بوو بێیت، وه‌یاخود زۆر بێیت، که‌دابڕان و جیابوو نه‌وه‌روو بدات. ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێیته‌وه‌بۆ تێیگه‌یشتنی ژیانی هاوسه‌ره‌کان له‌یه‌کتری. ئێیمه‌ کاتێیک باس له‌ئاژاوه‌ ده‌که‌ین بێگومان


خه‌ڵكی كوردستان و به‌تا یبه‌ت باشووری كوردستان ده‌بێ زۆر زۆر وریان بن! ... زه‌هاوی: دیاره‌زۆرم نه‌گوتووه‌كه‌بڵیم نه‌ته‌وه‌ی كورد هۆشیارترین میلله‌ته‌له‌ڕۆژ هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. كورد به‌كرده‌وه‌له‌مێژوودا نیشانی داوه‌و به‌خوێن و ڕه‌نچ و ئاواره‌یی و ماڵ وێرانی و كوێره‌وه‌ری، توانیوێتی ئازایی و قاره‌مانیه‌تی و تامه‌زرۆی ئازادی خۆی له‌سه‌ر به‌ردی مێژوو بنه‌خشێنێ و دوژمن


ئه‌زموونی وتووێژكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئێران ... عه‌بدولره‌حمان مه‌هابادی: دوای شكستی خولی یه‌كه‌م و دووهه‌می وتووێژه‌كانی باڵیۆزی هه‌ردوو حكومه‌تی ئێران و ئه‌مریكا له‌ به‌غدا له‌ مانگی ئایار و ته‌مووزی رابردوو، ئێستا بۆ هه‌مووان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ مه‌به‌ستی حكومه‌تی ئێران له‌م وتووێژكردنانه‌، له‌ وه‌ده‌ستهێنانی «كات» و بۆ ده‌ستێوه‌ردانی زێده‌تر له‌ كاروباری عێراق


هه‌ڵكه‌وت زاهیر و قه‌ڵه‌م به‌تاڵه‌كان له‌ نێو دڵی گه‌نجه‌كاندا قوتابخانه‌كانی "هه‌ڵكه‌وت و زیاد" یان پارتی و یه‌كێتی ... هونه‌ر هاوڕێ: ئه‌وانه‌ی كه‌ حه‌زیان له‌ نوسینه‌ و ناتوانن بنوسن ئه‌وانه‌ی كه‌ حه‌زیان له‌ قسه‌یه‌ و نازانن بیكه‌ن ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌م له‌ هه‌موو شت ده‌كوتن و هیچیان پێنییه‌ بۆ وتن ئه‌وانه‌ی به‌ده‌ر له‌و قسه‌ قۆڕانه‌ی ئه‌وانی سه‌روی خۆیان فێریان ده‌كه‌ن له‌ هیچی تر

بۆ رۆژنامه‌ چاپکراو و ئه‌لکترۆنییه کوردییه‌کان ... مسته‌فا چوارتایی: به‌نده‌ به‌هۆی سه‌رقاڵی کارکردن و که‌موه‌ختی، له‌ رۆژی 27 ـ 6ـ 2007 دا، ده‌ست له‌ کارکێشانه‌وه‌ی خۆم پێشکه‌ش به‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی چاک و کۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیای چاک کرد. سه‌ره‌تا هیچ کام له‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر و کۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیا و زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی به‌ڕێزی چاک رازی نه‌بوون ده‌ست


بۆ گیانی پاكی هه‌ڤاڵ جه‌بار فه‌رمان پێشكه‌شه‌ ... بۆكان حسین: چی له‌ مه‌رگی رێگای حه‌قی به‌ره‌و ئاسۆی سه‌رفرازی به‌رزتره‌، چی له‌ مرۆڤی حه‌ق په‌رست و دادپه‌روه‌ری ئه‌م زه‌مه‌نه‌ شێت و هاره‌ مه‌زنتره‌، چی له‌ لاشه‌ی شۆرشگێرو كۆلنه‌ده‌ری به‌ جۆشتره‌. چی له‌ ژانی كوژانه‌وه‌ی مۆمی كاكه‌ جه‌بار به‌ سۆتره‌


 

هۆنراوه‌

 كۆبه‌ندی چه‌ند حوزنێك بۆتۆ ئه‌ی شار ... كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر

قه‌ده‌ری بێهوده‌یی ... سه‌روه‌ر که‌ریم

له‌پێناو تۆدا ... خالد باران

جاش و سه‌رکرده ... هه‌ڵه‌بجه‌یی

ته‌نیایی ... هێمن که‌ریم خورشید


ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و هه‌واڵ


کورته‌یه‌ک له‌ چالاکیه‌کانی یه‌ک ساله‌ی چاک ئه‌لمانیا: هه‌ر له‌دوای به‌ستنی کۆنگره‌ی چاک له‌ المانیا له‌شاری کۆلن له‌ 3 و4 مانگی 6 ساڵی 2006. چاک له‌ رووی چه‌ندایه‌تی وه‌ چۆنایه‌تی چووه‌ پێشه‌وه‌ کاری زۆر باشی کرد وه‌ هه‌نگاوی باشی نا وه‌ ده‌سکه‌وت و وه‌ ده‌رئه‌نجامی چاکی لێکه‌وتوه‌ وه‌ یه‌کێک له‌و داسکه‌وتانه‌ دامه‌زراندنی کۆمیته‌ی المانیا

په‌یامی (میدیای ئازاد) له‌ كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا:  به‌ ئامانجی تێگه‌یشتن له‌پره‌نسیپه‌كانی میدیای ئازاد له‌ كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیداو خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ سروشتی كاری میدیای ئازاد له‌ كوردستاندا و ڕونكردنه‌وه‌ی ئاراسته‌ی تێگه‌یشتنی ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌ ئازادی كاری ڕۆژنامه‌نووسی، (ڕێكخراوی كوردستان بۆ په‌ره‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت) دیالۆگێك ڕێكده‌خات


حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا له‌رێگای هێڵی ئاسمانی زاگرۆس په‌نابه‌رانی عیراقی دیپۆرتی هه‌ولێر ده‌كاته‌وه‌: به‌پێ راپۆرتێك كه‌ رۆژی 11-8-2007 كه‌مپینی دژی دیپۆرتی په‌نابه‌ران له‌ وولاتی ئه‌ڵمانیاوه‌ به‌ده‌ستی فیدراسیۆنی گه‌یاندوه‌، حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا له‌مانگی 6 ئه‌مساڵه‌وه‌ هه‌ر سێ هه‌فته‌ جارێك 2 په‌نابه‌ری عیراقی له‌ هامبۆرگ ئه‌نته‌رناشناڵ له‌ رێگای هێڵی ئاسمانی زاگرۆس


بانگه‌وازێک بۆ سه‌رجه‌م په‌نابه‌ران و خه‌ڵکی ئازادی خوازو ئینسان دۆست له سوید: بانگه‌وازتان ده‌که‌ین که‌ رۆژی 20/08/2007 خۆپیشاندانی فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له‌ به‌رده‌م دادگای باڵایی کۆچی سوید (migrationsöverdomstol) له ستوکهۆلم په‌یوه‌ست بن تا بتوانین به هێزی یگرتومان خواستی په‌نابه‌ران بگه‌یه‌نین به‌ ده‌وله‌ت و کاربه‌ده‌ستانی سوید که‌


ئاگاداریه‌ك له‌ کۆمپانیای شاهۆوه بۆ ڕای گشتی ‌: ماوه‌یه‌که‌ کوردستان پۆست هێرشێکی نابه‌جێی به‌رپاکردوه‌ دژی به‌رهه‌مه‌کانی شاهۆ به‌ناوی خوازیاره‌وه‌ ده‌ستیان کردوه‌ به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی چه‌ند شه‌ڕفرۆشتنێك و به‌رهه‌مه‌کانی شاهۆیان به‌ ساخته‌ و ساخته‌کار ناوبردوه‌ و سوکایه‌تیان به‌و که‌سانه‌ش‌ کردوه‌ که‌ به‌رهه‌می شاهۆ به‌کاردێنین و بێگومان ئه‌م زیاده‌ڕۆی و


تکایه‌ ته‌نها ئه‌م ئیمایڵه‌ی خواره‌وه‌ به‌کاربهێنن بۆ ناردنی بابه‌ته‌کانتان

ofaziz@hotmail.com 

بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ: 0031641514057

Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net

Copyright © 1999-2007 Kurdistan Nêt، All rights reserved

بۆ خوێندنه‌وه‌ی زۆربه‌ی بابه‌ته‌کان پێویستت به‌ به‌رنامه‌ی Adobe Acrobat هه‌یه‌.کلیکی ئێره‌ بکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی داونلۆدی بکه‌یت 

جگه‌ له‌ هه‌واڵ و ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و ڕوونكردنه‌وه‌، هه‌ربابه‌تێك له‌ ماڵپه‌ڕی تردا له‌ هه‌مان کاتدا، بڵاوكرابێته‌وه‌، له‌ كوردستان نێت بڵاو ناكرێته‌وه‌.تکایه‌ تکایه‌ ئه‌گه‌ر نووسینه‌که‌ت بۆ سایتێکی تر ناردووه‌ بۆ ئێمه‌ی مه‌نێره‌..ك.ن

وێنه‌ی هه‌ندێ له‌و نووسه‌رانه‌ی به‌ ناو وێنه‌ی خۆیانه‌وه‌ له‌ کوردستان نێت دا ده‌نووسن

ئێمه‌ وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا که‌ ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به‌ به‌ڵگه‌وه‌، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه‌ گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به‌ کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه‌ وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه‌ پارێزراو ده‌بێت. ‌هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه‌ وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا دژی تاکه‌ که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که‌ به‌ ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه‌ بابه‌ت ده‌نووسێت، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه‌، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه‌ به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007

کوردستان نێت نووسینی کۆنه‌ به‌عسیه‌کان و جنێوفرۆشان بڵاوناکاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌ڕابوردوشدا کردبێتمان داوای لێبووردن له‌ خوێنه‌ران ده‌که‌ین.