کوشتنی

ژنان

هۆڵه‌ندا: بابه‌ته‌کانی ڕۆژی 11-8-2007


ده‌سته‌ی نازانایانی ئاینی ئیسلامی عێراق به‌ چ حه‌قێک گه‌ف و گوڕ له‌‌ کۆمپانیا بیانیه‌کان ده‌که‌ن که‌ له‌ کوردستان نه‌وت و غاز ده‌ر نه‌هێنن و گرێ به‌ست له‌ گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێم نه‌به‌ستن ... باوکی شازاد: پاش ئه‌وی په‌ڕله‌مانی کوردستان یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێمی کوردستانی په‌سند کرد کۆمه‌ڵێک له‌ شۆڤینیه‌ عاره‌به‌کان و هه‌ندی له‌ کۆنه‌ پیاوه‌کانی ڕژێمی داڕماوی له‌ ناو چووی


له‌شفرۆشی و دیارده‌یه‌كی ترسناك... !!؟؟ سه‌روه‌ر كه‌ریم: له‌دوای راپه‌رینی ئازاری (1991) به‌دواوه‌و له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دام و ده‌زگا ئیداریی وسیاسیه‌كانی به‌عس له‌كوردستان و جێگیربونی ده‌سه‌ڵات و ئیداره‌ی كوردی، چاوه‌روانی ئه‌وه‌ده‌كرا، كه‌سه‌رله‌به‌ردی ده‌ستوورو یاساكانی به‌عس هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌ و كۆتایی به‌عه‌قڵییه‌تی به‌عسیزم بهێنرێ و ده‌ستوور ویاسایه‌كی


ناوی حاجیه‌كان و گه‌نده‌ڵی ڕاگه‌یاندنی (ئه‌وقاف) ... ئه‌حمه‌د تازه‌دێیی:  باشی و خراپی ڕۆژێك یان دوو ڕۆژ له‌ خوێندنه‌وه‌ی، یان نه‌خوێندنه‌وه‌ی ناوی حاجیه‌كانی كوردستان، له‌چیدایه‌، وا ڕاگه‌یاندنی ئه‌وقاف، ئه‌م هه‌موو هاوار و نوسینی به‌ناو خوازراوو ڕۆژنامه‌ نوسی بێناو، له‌ سایته‌كانی ئێنته‌رنێتدا بڵاو ده‌كاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر نوسه‌رانی تر له‌ترسی ده‌سه‌ڵات، به‌ناوی خوازراوه‌وه‌


حكومه‌تی ته‌قه‌شوف ... گۆران فه‌تحی: له‌ماوه‌ی ده‌واییدا چه‌ندین جار گوێمان له‌به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم بوو له‌لێدوانه‌كانیاندا باسیان له‌عه‌جزی میزانیه‌و دارایی حكومه‌تی هه‌رێم كرد، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌یان پاساویان هێنایه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر رۆژه‌و ئه‌و عه‌جزه‌ ده‌خه‌نه‌ ملی لایه‌نێك، له‌هه‌مووی خۆشتر بڕیاریاندا حاڵه‌تی ته‌قه‌شوف رابگه‌یه‌نن له‌نێو


توخوا ئیعدامیان مه‌كه‌ن؟!! ... مه‌حه‌مه‌د سیاسی ئه‌شكه‌نه‌یی : بۆ یه‌كه‌م جاره‌ ده‌پارێمه‌وه‌ و ده‌گریه‌م بۆ هاوپیشه‌كانم له‌ كوردستانی رۆژهه‌ڵات كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ دادگای شۆڕشی ئیسلامی سنه‌ حوكمی ئیعدامی به‌سه‌ر هه‌ردوو (عه‌دنان حه‌سه‌ن پور) و (هیوابوتیمار) داداوه‌، كه‌ ئه‌م حوكمه‌ كارێكی دژ به‌ مرۆڤ و ئازادیه‌كانی یه‌تی، هه‌قه‌ ده‌وڵه‌تان ئیدانه‌ی بكه‌ن و نه‌هێڵن


ئایا حاكم كه مال ی(دادگای سلێمانی) كه سێكی ڕۆشنبیره؟ ... تاریق ئیبراهیم: سه ره تا با پێناسه یه كی ڕۆشنبیر بكه ین: به و كه سه ده وترێت كه ڕێز له هه مو به ها مرۆڤایه تیه كان بگرێت به هه مو جیاوازیه كانه وه، بگره ده بێت به هه مان شێوه ڕێز له ئاژه له كانیش بگێرێتو به پێی جیاوازی و تواناو سودمه ندیان ڕه فتاریان له گه ڵدا بكرێت. كه سی ڕۆشنبیر ده بێت


یاسای نه‌وت و ورته‌ی زانایان ... بڵند نه‌وره‌س : له‌ زانستی سیاسه‌تدا شتێك نیه‌ جێگیر بێت به‌ڵكو گشت ئاراسته‌كان به‌ لای به‌رژه‌وه‌ندێكاندا ملی ڕی ئه‌گرن. له‌ كوی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌بوو له‌وی ئه‌گیرسێنه‌وه‌ له‌ كوێش به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ما ئه‌وا دژایه‌تی ده‌ست پێده‌كات... !


بیره‌ نه‌وته‌كان له‌سه‌ر گۆڕی باپیرانی هیئه‌ی عوله‌مای موسلمین لێدراون.. !! ره‌سوڵ مینه‌: دوای نه‌مانی حوكمی به‌غدایه‌ ئه‌وه‌نده‌ی سه‌ركرده‌كانمان خه‌ریكی چاككردنه‌وه‌ی ماڵی عێراق بوون ئه‌وه‌نده‌ له‌خه‌می ئه‌و كه‌ركوكه‌ قه‌له‌نده‌ره‌ نه‌بووه‌. ئه‌وه‌شمان كرده‌ قوربانی برایه‌تی و دۆستایه‌تی پێكه‌وه‌ ژیان. گه‌ر كورد ئه‌و ئیداره‌و وه‌زعه‌ی له‌ ئه‌ستۆ نه‌گرتبا. ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌قه‌ومێ


عوقده‌ی قیـر... !! عومه‌ر عه‌بدول: زیاتر له‌ نۆزده‌ ساڵه‌ ئێمه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یی سه‌ری زمانمان وبنی زمانمان قیڕاندنه‌ بۆ قیر، چاومان قیچ بو له‌ چاوه‌ڕوانی قیرا و هه‌رچی قاڵه‌ قاڵی دنیا هه‌یه‌ كردمان بۆ قیر وهه‌مومان توشی عوقده‌ی قیر بوین و هه‌رچیه‌كمان لی ئه‌پرسی به‌ هه‌ق وناهه‌ق ده‌ڵێین قیر، قیرو قیر... !!!


مامه‌جه‌لالیش ده‌ڵێت کارتۆنیه‌ شوان کۆژه‌ : کاتێک که‌سانێک هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مان ئه‌وه‌ خۆی به‌پێی شاره‌زایی و باش وخراپه‌ی ئه‌وبابه‌ته‌ی که‌ ده‌نگی بۆئه‌دات یان نا و ئازاده‌ و ده‌بێت ئه‌و به‌ڵێنه‌ی له‌کاتی خۆناسینی به‌ کۆمه‌ڵگا بۆ هه‌ڵبژاردنی داوێتی له‌ یادی بێت وپه‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵگا بپارێزێت وه‌ک له‌ده‌سه‌ڵات و حیزب گه‌ر ئێمه‌ش په‌ڕله‌مانکه‌مان


وه‌زیری رۆشنبیری كۆشكی هونه‌ری ده‌ڕوخێنی ... میران هه‌ركی : دوێنێكه‌ له‌ بڕیارێكی به‌ په‌له‌و كتو پڕدا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی وه‌زیری رۆشنبیری، به‌ نووسراوێكی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆشكی هونه‌ری هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ كه‌ له‌ ره‌سه‌ندا شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریری وه‌ك ماڵێك بۆ هونه‌رمه‌ندان به‌ردی بناغه‌ی بۆ دانابوو تا ببێته‌ هه‌وارگه‌یه‌كی


هۆنراوه‌

 كه‌ تۆم ناسی... !!! خالید شه‌یدا

دوا په‌یام ... مسته‌فا چوارتایی

په‌شیمان نیم ... هێمن بـابـان

هیوایه‌ك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ ... هه‌ردی شارباژێڕی

خیانه‌ت ... به‌کر حه‌بیب

نامرادی ... ئه‌حمه‌د ده‌شتی

ساتێک بۆ په‌شیمانی ... گه‌شبیر ئه‌حمه‌د


ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و هه‌واڵ


به‌ داخ و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه‌ بۆ کۆچی دوایی شه‌هیدی سه‌رکرده‌ ئه‌ندامی مه‌کته‌بی ســـیاســی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان، هه‌ڤاڵی پێشمه‌رگه‌ی شاخ و زیندان جه‌بار فه‌رمان، کۆمیته‌ی رێکخستنی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردســـتان و کۆمه‌ڵه‌ی پێشــــمه‌رگه‌ دیرینه‌کانی کوردســـتان له‌ نه‌رویج هه‌ڵده‌ســـتن به‌ ڕێکخســتنی مه‌راســـیمی پرسه‌ی سه‌ره‌خۆشی کۆچی دوایی هه‌ڤاڵی تێکۆشــه‌ر. هه‌روه‌ها ســـه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراســته‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردســتان و که‌س و کاری ســـه‌ربه‌رزی شــــه‌هیدان و سه‌رکردایه‌تی کورد و هه‌ڤاڵانی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشــبوو ده‌که‌ین. له‌ خوای گه‌وره‌ داواکارین ســه‌بوری گشـت لایه‌کمان بدات و گیانی پاکی شــه‌هید به‌‌ به‌هه‌شت به‌رین شــاد بکات.  نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕێگای ئازادی کوردستان. .مزگه‌وتی ئازادی رۆژی یه‌کشــه‌مه‌ 08. 12. 2007 کاتژمێر 18. 00 بۆ 20. 00


کۆمیتەی ڕێکخستنی بەنەلۆکس یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان - کۆمیتەی هۆڵەندە بە هاوکاری یانه‌ی کوردی "میدیــا" له‌ هۆڵەندە مه‌راسیمی پرسه خوالێخۆشبو پێشمه‌رگه‌ی‌ ماندونه‌ناسی گه‌له‌كه‌مان " کاک جه‌بار فه‌رمان " دەگرن


به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی هه‌ڤاڵی تێكۆشه‌ر و فه‌رمانده‌ی لێهاتووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان "هه‌ڤاڵ جه‌بار فه‌رمان": "یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان" پرسه‌ و سه‌رخۆشی خۆی به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی "به‌ڕێز هه‌ڤاڵ جه‌بار فه‌رمان" تێكۆشه‌ر و خه‌باتگێڕو كۆڵنه‌ده‌ر و ماندوونه‌ناسی رێگای نه‌ته‌وه‌یی و یه‌كێتی وبرایه‌تی گه‌له‌كه‌مان و كه‌سایه‌تی به‌ئه‌مه‌گ و فه‌رمانده‌ی لێهاتووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و كه‌سایه‌تی پایه‌به‌رزی نه‌ته‌وه‌كه‌مان به‌ بنه‌ماڵه‌ و هه‌مووی هاوڕێیانی ئه‌و به‌ڕێزه‌ و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و سه‌رجه‌م خه‌ڵكی به‌هه‌ست و ئه‌مه‌گی كوردستان پێشكه‌ش ده‌كات وخۆمان به‌ به‌شداری ئه‌م كه‌سه‌ره‌ گه‌وره‌ و بێ كۆتاییه‌ ده‌زانین و ئاواته‌خوازی سه‌بر سه‌بوورین بۆ هه‌موو لایه‌ك. كوردیناسیۆنی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان 10/8/2007 www. ydkurdistan. com


شانۆی لیدی ماكبێست له‌ چه‌مچه‌ماڵ  ... چه‌مچه‌ماڵ: هیوا ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د .. له‌ ژێر چاودێری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و به‌ هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆ. مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری چه‌مچه‌ماڵ له‌ ڕۆژانی 8-9/8/2007 كاتژمێر 6 ی ئێواره‌ له‌ هۆڵی ڕۆشنبیری چه‌مچه‌ماڵ شانۆیی (لیدی ماكبێس) نمایش ده‌كرێت نوسینی (ولیام شكسپیر) ده‌رهێنه‌ری هونه‌رمه‌ندی دیاری چه‌مچه‌ماڵ (تالیب عبدالكریم) له‌نواندنی چه‌ند كاره‌كته‌رێكی به‌توانای شاری چه‌مچه‌ماڵ.


به‌یاننامه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌رباری هه‌ڵوێستی (هیئه‌ علما و المسلمین فی العراق) له‌سه‌ر یاسای نه‌وتی کوردستان: له‌ ڕۆژی 7/8/2007 دا (هیئه‌ العلما و المسلمین فی العراق) به‌یانێکی دژی په‌سه‌ند کردنی یاسای نه‌وت له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌رکرد. له‌و به‌یانه‌دا ده‌ڵێن په‌له‌مانی کوردستان نوێنه‌ری خه‌ڵکی کوردستان نییه‌ و هیچ مافی نییه‌ یاسای له‌ جۆره‌


له‌ ژوورێكی گه‌رمدا نزیكه‌ی (60) گه‌نجی حاجیاوا بابه‌ته‌كانی (رۆژنامه‌گه‌ری، نه‌وه‌ی كۆن و نوێ) تاوتوێ ده‌كه‌ن ... له‌ هێڤاره‌وه‌: له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و پرۆژه‌ فراوانه‌ی كه‌ سه‌نته‌ری چالاكی گه‌نجانی رانیه‌ له‌ شارۆچكه‌ی حاجیاوا ئه‌نجامی ده‌دات رۆژانی 8-9/8/2007 چه‌ند چالاكیه‌كیی رۆشنبیری ئه‌نجام دران كه‌ بریتی بوو له‌ ووتنه‌وه‌ی

تکایه‌ ته‌نها ئه‌م ئیمایڵه‌ی خواره‌وه‌ به‌کاربهێنن بۆ ناردنی بابه‌ته‌کانتان

ofaziz@hotmail.com 

بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ: 0031641514057

Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net

Copyright © 1999-2007 Kurdistan Nêt، All rights reserved

بۆ خوێندنه‌وه‌ی زۆربه‌ی بابه‌ته‌کان پێویستت به‌ به‌رنامه‌ی Adobe Acrobat هه‌یه‌.کلیکی ئێره‌ بکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی داونلۆدی بکه‌یت 

جگه‌ له‌ هه‌واڵ و ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و ڕوونكردنه‌وه‌، هه‌ربابه‌تێك له‌ ماڵپه‌ڕی تردا له‌ هه‌مان کاتدا، بڵاوكرابێته‌وه‌، له‌ كوردستان نێت بڵاو ناكرێته‌وه‌.تکایه‌ تکایه‌ ئه‌گه‌ر نووسینه‌که‌ت بۆ سایتێکی تر ناردووه‌ بۆ ئێمه‌ی مه‌نێره‌..ك.ن

وێنه‌ی هه‌ندێ له‌و نووسه‌رانه‌ی به‌ ناو وێنه‌ی خۆیانه‌وه‌ له‌ کوردستان نێت دا ده‌نووسن

ئێمه‌ وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا که‌ ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به‌ به‌ڵگه‌وه‌، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه‌ گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به‌ کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه‌ وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه‌ پارێزراو ده‌بێت. ‌هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه‌ وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا دژی تاکه‌ که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که‌ به‌ ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه‌ بابه‌ت ده‌نووسێت، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه‌، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه‌ به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007

کوردستان نێت نووسینی کۆنه‌ به‌عسیه‌کان و جنێوفرۆشان بڵاوناکاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌ڕابوردوشدا کردبێتمان داوای لێبووردن له‌ خوێنه‌ران ده‌که‌ین.