ژنان
هۆڵه‌ندا: بابه‌ته‌کانی ڕۆژی 9-7-2007
لیستی هاوپشتیوانی بۆ زنجیره درامای ئاریا لیستی چواره‌م وكۆتایی .. ئاماده‌و كۆكردنه‌وه‌ی: ئاسۆ عوسمان – ستیڤان شه‌مزینانی: دوا په‌یام: ئێمه له كه‌مپینی داكۆكی له درامای ئاریا كاره‌كانمان گه‌یشته خاڵی كۆتایی، ئه‌ویش دوای دروستكردنی رای گشتییه‌كی به‌ر فراوان و كه‌مپینێكی راگه‌یاندنیی كه كێشه‌یه‌كی به ته‌واوی ته‌قانده‌وه و ته‌نانه‌ت بردیه ئاستێكی هه‌رێمیی به ده‌لیلی ئه‌وه‌ی سایت و رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كان و كه‌ناڵی (العربیه) له‌مباره‌وه راو بۆچوونیان هه‌بوو، جگه له‌مانه‌ش هه‌ڵوێستی كوردستان نێت و 100 وتاری نووسه‌رانی كورد شایه‌نی فه‌رامۆشكردن نین
من خه‌می ئاریام نیه! ... ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئابڵاخی: ئه‌م بابه‌ته زۆری له‌سه‌ر ئه‌وترێ، من نیازم نه‌بوو هیچ بڵێم، به‌ڵام له‌لایه‌ك پێش هه‌موو ئه‌وانه من به‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمی ئه‌زانم، چونكه كه‌سێكم زۆر ده‌مێكه من وه‌ك خه‌مخۆرێكی درامای كوردی له‌و بواره‌دا قسه ئه‌كه‌م و له‌لایه‌كی تریش هه‌موو ئه‌و نوسینانه‌م خوێندۆته‌وه ئه‌وه‌ی خه‌می منه باسیان نه‌كردووه
ريبين هردي : من معلق كرة قدم الى كلام ابناء الشوارع … هادي المهدي: اولا وقبل كل شي‌ء ومن حق اخلاقيات الادب والفن يتوجب علي الاعتذار عن كلمة ( مرتزقة ) والتى صدرت عنى في مقال في سايت كوردستان نيت ازاء تصريح لريبين هردي في قضية من‌ع مسلسل ئاريا ودور رجال الدين والاحزاب الاسلامية بذلك , وربما جاءت تلك الكلمة بقسوة يحتم علي ضميري ان اسحبها واعتذر.
ئیدی ناكرێت بی ده‌نگ بم؟ چه‌ند قسه‌یه‌كی سارد ده‌رباره‌ی شه‌رێكی گه‌رم (ئاریا له‌نێوان حه‌قیقه‌ت و درۆ گه‌وره‌كاندا) ... دڵشاد مسته‌فا: به‌شێك له‌نه‌هامه‌تییه‌كانی كورد له‌وێوه ده‌ست پیده‌كات كه كه‌سانێكی نه‌خوێنده‌وار له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆی دێن و ده‌بنه چاوساغی و به‌واژه‌ی خۆیان ده‌ست ده‌نێنه سه‌ر برینه‌كانی و پاش خه‌م بۆ خواردنی ده‌رمانێكی ئه‌فسونی به‌رهه‌م ده‌هێنن و ئیدی ته‌واو سه‌رله‌به‌ری مه‌ینه‌تییه‌كانی ئێمه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و ئه‌فسونگه‌ره عه‌جایه‌به‌دا كۆتایی دێت
ئه‌مه‌چیه، وه‌زیره‌کانمان خه‌ریکن جێگه‌ی (محمدالعریبی) بگرنه‌وه؟! ... نه‌جمه‌دین شێخ بزێنی: ئه‌وبه‌ڕێزانه‌ی‌که‌ته‌مه‌نیان له‌سه‌روی چل ساڵیدایه، ڕه‌نگه به‌بیریان بیت که‌شۆڕشی 14 ده‌ی ته‌موز ڕویدا‌و ڕژێمی پاشایه‌تی (دیاره ناڵێم بۆگه‌ن چونکه ڕژێمی زۆر بۆگه‌نتر له‌دووای ئه‌وهات) ڕووخاو ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی له‌ئێراقدا له‌دایک بو دیاره ئه‌گه‌ربه‌راوردی‌بکه‌ین
كلاشینكۆف، ئه‌ی خۆشه‌ویست و نه‌فره‌تی... حیکمه‌ت مه‌عروف: ئه‌مڕۆ یادی 60 ساڵه‌ی دروست كردنی چه‌كی كلاشینكۆفه، ئه‌و چه‌كه‌ی له ئه‌نجامی ململانێی سیاسییه‌كانه‌وه بووه هۆی كوشتن و كه‌مئه‌ندام كردنی ملیۆنان مرۆڤ. شه‌ست ساڵه و ئه‌م چه‌كه نه‌فره‌تییه دروێنه‌ی گیان و جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌كات، شه‌ست ساڵه و داهاتی مرۆڤ بۆ كڕینی ئه‌م چه‌كه ده‌ڕوات و مرۆڤ بۆ كوشتنی خۆی به‌كاری ده‌هێنێ.
نه‌وشیروان مسته‌فا ؛ به‌ره‌یه‌ك خوشه‌ویستی له‌پشته؛ ... ئوردویه‌ك ؛ حاقیدیش له‌به‌رده‌می وه‌ستاوه....!!؟ هه‌رمان هه‌ولیری: یه‌كیه‌تی ؛ ئه‌و ریكخرا وه‌زل و زه‌به‌لاحه‌ی سه‌رده‌می هه‌شتاكان و سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كان بوو ؛ به‌لام به‌داخه‌وه ئه‌مرو بوته ساحه‌ی ململانیی یه‌كتر و یه‌كتر قبول نه‌كردن ؛ به‌تایبه‌تیش له‌هه‌لبژاردنی چه‌ند مانكی رابردوو‌و له‌كشانه‌وه‌ی هه‌فال نه‌وشیروان دا
ئایا ده‌كرێ له وڵاتێكی موسڵمان ئافره‌تێك یان مه‌سیحییه‌ك ببێته سه‌رۆكی وڵات؟ ... مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانی: پێداچوونه‌وه‌ی ده‌قه‌كان و ، شیكردنه‌وه‌ی چه‌مكه‌كان به‌پێی قۆناغه‌كانی ئێستاكه، یه‌كێكه له خاڵه هه‌ره گرنگه‌كان و هه‌ستیاره‌كان رووبه‌رووی هه‌ڵگران و پشتیوانانی شه‌ریعه‌ت ده‌بێته‌وه، كه یه‌كێك له‌وانه مه‌سه‌له‌ی بوونی ئافره‌ت و كه‌سانی غه‌یره موسڵمانه به سه‌رۆك له وڵاتێكی موسڵماند
پڕۆژه‌ی ئیسلامی سیاسی، دژی پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه ... به‌هێز حسێن: به درۆیه‌كی گه‌وره و شاخداری ده‌زانم هه‌ركاتێك گروپ و حیزبه ئیسیلامییه‌كانی كوردستان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه ئه‌وان كار بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان ده‌كه‌ن یان پشتیوانی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ن كه ڕێگه‌ی به‌ره‌و ئه‌و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه ده‌بڕن
باش ده‌نگه‌کان به‌کاربێنن تا باش بژین... جه‌لال ڕه‌ووف ئه‌مین: له جوگرافیای گۆی زه‌ویدا که دستکردی سه‌رکرده و جه‌نراڵه‌کانی سه‌ربازین گه‌لی کورد زه‌ره‌رمه‌ند ترین مرۆڤی به‌رکه‌وته‌ی ئه‌و نێوه‌نده بڕیار و ده‌سڵاتانه بووه له مێژوی کۆن و نوێ‌دا، ئێستا له زۆر جێگای گێتیدا ده‌نگی زۆرینه‌ی گه‌ل له ده‌سڵاتدار و تواناداری چک و پاره‌ش زیاتر کاریگه‌ری گۆڕانکاری و تێپه‌ڕاندنی هێڵه سوره‌کانی هه‌یه
به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشی توركیا له هه‌جینه‌كان ته‌نیا ئه‌ركی پێشمه‌رگه‌و گه‌رێلا نییه.... رێبوار ئیدریس: خه‌ریكه هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیله‌كان ده‌بنه رۆژانه‌و هه‌ر جاره‌ی فس‌فس پاڵه‌وانێكیان خۆی گڤ ده‌كاته‌وه‌و به نیازی هێرش و داگیر كردنی باشوری كوردستانن، ئه‌وانی هه‌رده‌م دوژمن به بوون و كیانی نه‌ته‌وه‌ی كورد
یاده‌وه‌ری و كاریگه‌ری له‌سه‌ر نه‌ست... !! سه‌روه‌ر كه‌ریم: قسه‌كردن له‌سه‌ر یاده‌وه‌ری و كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر كه‌سێتی مرۆڤـــ بۆخۆی هه‌ڵگری دنیایه‌ك ئیشكالیاتی جۆراو جۆره‌و ناكری هه‌ربه‌ساده‌یی سه‌یر بكرێت... یاده‌وه‌ری سه‌ره‌تا له‌دنیای مناڵیه‌وه‌ده‌ست پێده‌كات و له‌سایكۆلۆژیه‌تی تاكدا جێگیر ده‌بێت و كاركردی خۆی هه‌یه و قۆناغ دوای قۆناغی گه‌شه‌كردن زیاتر له لاشعوردا به‌رجه‌سته‌تر ده‌بێت و قورسایی خۆی داده‌نێت...
نامه‌یه‌ك بۆ دكتۆر نوری له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.... گوڵستان جاسم قادر : به‌رێزم زۆر جار له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن نیگای هه‌ڵسوكه‌وت و راوه‌ستان و دانیشتنت ده‌كه‌م له‌وانه‌شه من وه‌ك كه‌سانێك نه‌بم تا رۆژانێك چ به ته‌له‌فۆن یان به دانیشتن له پرسگه‌كه‌ت بێزارم كردووبیت و ته‌نها بۆ به‌رژه‌وندیه‌كانی خۆم له كارت بكه‌م و ماستاوت بۆ سارد بكه‌مه‌وه كه دڵنیام به‌رێزت قبولی ئه‌م شتانه ناكه‌یت
هه‌ناسه‌یه‌کی قووڵ و خه‌مێکی گه‌وره بۆ حکوومه‌تی ته‌کنۆکڕات ... ئیبراهیم عه‌باس: مانگی ڕابردوو له‌و ساته‌وه‌خته‌ی گوێبیستی ناردنی بوودجه‌ی حکوومه‌ت ته‌کنۆکڕات بۆ په‌ڕله‌مان بووم، هیچ دڵخۆشییه‌کم له‌دڵدا نه‌گه‌ڕا. به‌ڵام ئه‌و ساته‌ی ورده‌کاری قسان به‌وه‌دا شکایه‌وه که‌بوودجه‌ی حکوومه‌ت، ئه‌وه‌نده‌و ئه‌وه‌نده عجزی هه‌یه (به‌کوردیه‌که‌ی بوودجه که‌می هێناوه‌و حکوومه‌ت قه‌رزدار بۆته‌وه)
پرسیاریک له نه‌جیبه خان قه‌ره‌داخی له به‌شی ده‌نگ و باسی سورانی ته‌له‌فیزیونی روژ! ... عه‌تا که‌رکووکی: پیش هه‌موو شتیک من سپاسی ئه‌م هه‌مووه فیداکاری و ئه‌رکه ئه‌که‌م که له سه‌ر شانی ئیوه‌یه. هه‌روه‌ها سپاسی ته‌له‌فیزیونی روژ ئه‌که‌م که شوینیکی گرینگی له ناو میدیای کوردی دا هه‌یه. من پیم وایه که کاتی ئه‌وه هاتوه که کوردیش هه‌ولی ئه‌مه بدا
تاکه‌ی یه‌کیه‌تی بێده‌نگ ده‌بێ به‌رامبه‌ر سایتی ڕۆشنایی ... هه‌لگورد: به‌ریزان وه‌کو لای هه موومان ئاشکرایه که‌یه‌کیه‌تی نیشتمانی خاوه‌ن خه‌باتیکی درێژ خایه‌نه‌و خاوه‌ن مێژوویه‌کی پاک و پڕسه‌روه‌ریه به‌دریژایی خه‌باتی خۆی خاوه‌ن سه‌دان شه‌هیدی سه‌رکرده‌یه دیاره هیچ که‌سک وهیچ حیزبێک بی هه‌ڵه نیه یه‌کیه‌تیش له‌و هه‌لانه به‌ده‌ر نیه‌به‌لام مه‌خابن حیزبه‌کانی سه‌ر خاکی
سایتی نوێنه‌ر كرایه‌وه: ئاگاداری: سایتی نوێنه‌ر كه كۆمه‌ڵێك گه‌نج له‌كفری كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن رۆژی 7/7/2007 ده‌ست به‌كاره‌كانی خۆی كرد، ئه‌م ماڵپه‌ڕه به‌دوور یان نزیك په‌یوه‌ندی به‌هیچ حیزب و لایه‌نێكه‌وه نییه و له‌ئه‌نجامی هاوكاری چه‌ند گه‌نجێك بۆ یه‌كتری توانیویانه ئه‌م ماڵپه‌ڕه بكڕن.
پاره له جیاتی رێزڵێنان ... ئیبراهیم بالیسانی: گه‌نده‌ڵ بوونی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك له‌بنه‌ره‌تدا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ گه‌نده‌ڵ بوونی كه‌سانی به‌رپرس و ده‌سه‌ڵاتدار (واته ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌رووی هه‌ره‌مه‌كه) . ئامانج له‌و په‌رش و بڵاوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌ش له‌ناو ده‌زگاكانی حكومه‌تدا به‌پله‌ی یه‌كه‌م بۆسودمه‌ندبوونی خودی لێپرسراوه‌كانه!
وه‌ڵامێك بۆ شوێنكه‌وتوانی حه‌سه‌ن به‌ننا.... رۆژ: سه‌ره‌تا ده‌بێت زۆر باش ئه‌وه بزانن كه ئه‌و دوو حزبه سه‌ره‌كییه بوون به پشتیوانی ئه‌حزابه كوردستانییه‌كانی دیكه كه رۆژانێك به‌رخودانیان له پێناوی ئه‌مڕۆیه‌كدا كردووه كه ئێوه‌ی كورد فرۆش بۆ گه‌یشتن به حه‌زه نه‌گریسه‌كانتان له هه‌وڵی له‌به‌ینبردنی درێخیتان نه‌كردووه
وه‌ڵامێك بۆ به‌ڕێز كۆنه وه‌زیره‌كه‌ی داد، سوێند بخۆن به نیشتمان چیدی خیانه‌ت به كورد نه‌كه‌ن له پاساو هێنانه‌وه‌تان باشتره.. !! هه‌ڵۆ رانیه‌یی: سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت بزانم به‌ڕێز هادی عه‌لی باس له كۆنگره‌ی قاهیره به‌و جۆره ده‌كه‌یت كه‌وا ئه‌و پارت و لایه‌ن و كه‌سایه‌تیی و جاشانه‌ی به‌شداربوون و ئیمزایان له‌ته‌ك ئیمزای شێخ ولئیسلامی موڕشیدتانه‌وه كردووه به‌ڕاستی هی ئه‌وه‌ن ئاوا ناویان بێنیت
ده‌سا هه‌ولیریه‌کان کوده‌تایه‌ک دژ به گه‌نده‌لیزم ... عه‌زیز خدر عه‌بدولا: سه‌ره‌تاتکیی ده‌ستپیکی قوناغیکی تازه ودروست سه‌ره‌تای میژوویه‌کی تازه‌یه‌وپیویستیه‌کی زه‌مه‌نیه که ده‌بیت سه‌رهه‌لبدات وبه‌و‌ده‌سه‌لات وگه‌نده‌له به‌ریوه‌به‌رانی ئه‌و ده‌سه‌لاته بوتریت که ئیمه‌ین هه‌ولیرین وچیتر رازی نابین به خه‌وتن ورابوین وده‌مانه‌ویت به هه‌موو ئه‌و گه‌نده‌لانه
په‌رله‌مان بۆته جه‌جاڵ و ئێمه‌ش ده‌روێش و سۆفی!!!.... بێستون محه‌مه‌د ساڵح مسته‌فا: چاودێران وای بۆده‌چن كه كوردستان له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌بێته ووڵاتی هه‌ژاران!!!... به‌ڵام جوانتر بوو بڵێن كوردستان له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌بێته فه‌قیرستان و چه‌شنی سۆماڵ و سودان
كوردستان پۆست ماڵپه‌ری میت و كۆنه به‌عسیه‌كان؟؟ ... نه‌سیم كه‌لهوری : زۆرم پێ سه‌یره كاتێك كار‌و په‌یامی جوانی راگه‌یاندن ده‌بێته كارێكی چاوه‌شكارنه و دوور له راستیه‌كان، دیاره ئه‌گه‌ر هه‌ره‌یه‌ك له ئێمه مانان رۆژانه چاوێك به نێو لاپه‌ره‌كانی مه‌ڵپه‌ره كوردیان بخشێنیته‌وه زۆر به روونی بۆ ئاشكرا ده‌بێت كه ته‌نها ماڵپه‌ری كوردی كه بریاری خزمه‌تكردنی داگیراكه‌رانی كوردستانی داوه
وه‌ڵامێك بۆ به‌كر هێرۆیی.. بچوكی ئێوه زه‌فه‌ر به گه‌وره‌یی من نابات.. هۆشیار عه‌بدوڵا: له كوردستان نێت به‌داخه‌وه وتارێكی بێمسته‌واو پر له جنێو دابه‌زیوه له‌سه‌ر من زۆر به‌كورتی وه‌ڵام ده‌ده‌مه‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر شتم له وه‌ڵامی كاكه‌ی ئه‌شكه‌نه‌یی دا روون كرده‌وه..
ئه‌مڕۆ کێڵگه نه‌وتیه‌کان داگیر ده‌کرێن به‌یانیش چیاکان!! ... عزیز منسوربگ: که‌سێک که بیه‌وێت بچێته سه‌ربانێک یه‌که‌م جار پێی له یه‌که‌م پلیکان داده نێ، دوایی یه‌که یه‌که سه‌رده‌که‌وی تا ده‌گاته سه‌ره‌وه. وادیاره کاربه‌ده‌ستانی به‌غداش هه‌مان مه‌به‌ستیان هه‌یه به‌رانبه‌ر گه‌له‌که‌مان بۆیه له و یاسایه‌ی که‌ده‌ریان کردووه مافیان به‌خۆیان داوه که کێڵگه نه‌وتیه‌کانی
بۆ ئه‌وه‌ی یاسا به‌رقه‌رار بێت. ... هاوری رواندزی: له هه‌ر ووڵاتێكدا ئه‌گه‌ر یاسایی تێدا به‌رقه‌رار بێت ئه‌وا ئه‌و ووڵاته زۆر پێشكه‌وتووه، هه‌موو مافه‌كان به‌پێی بنه‌ماكانی یاسا دیاری كراون سیستمی به‌رێوه‌بردن به‌پێی یاسا كاره‌كانیان رایی ده‌كه‌ن چونكه یاسا بۆ هه‌موو ئه‌و كارانه داندراوه كه‌رۆژانه هاوڵاتیان كاریان پێی هه‌یه
وه‌رن با هاوسه‌فه‌ری چاک بین له جنێف دا! ... ستار عه‌بدولا ئاپۆ: ڕێکخراوی چاک له هه‌وڵی زۆردایه بۆ ئه‌وه‌ی له یادی شومی په‌یماننامه‌ی (لۆزان) دا کارێکی شیاو ئه‌نجام بدات، که به قه‌د قورسایی و کاردانه‌وه‌ی له سه‌ر ڕه‌وشی ژیانی گه‌له‌که‌مان، هه‌ر له پاش ئه‌م په‌یماننامه‌یه‌دا تاوه‌ک و ئه‌مڕۆ.
سی دی یه‌كه‌ی فه‌رهاد سنگاوی و ڕاچله‌كاندنی نوستوه‌كان ... باوكی هه‌لۆ گه‌رمیانی:پێشه‌كی ده‌ست خۆشی له كاكه فه‌رهاد ئه‌كه‌م بۆ ئه‌و سی دی یه‌ی كه بلاوی كردۆته‌وه له‌سه‌ر سایتی www.serwan.net هه‌موو كوردوستانیه‌كی دلسۆز به‌خاك ونیشتمان وخوێنی شه‌هیدان ئاگاداری هه‌موو روداوه‌كانی كوردوستان وجیهانه ئه‌وه‌ی بۆ كورد ئه‌كرێ و ئه‌وه‌ی دژی گه‌له‌كه‌مان ئه‌كرێ
جه‌ند تێبینییه‌که له‌سه‌ر نوسینه‌که‌ی به‌ڕێز کاک عه‌بدوله‌تیف ئاوماری . ... د. نامۆ: نامه کراوه‌که‌ی به‌ڕێزتم خوێنده‌وه که بۆ کورده‌کانی هه‌نده‌رانت نوسیوه و که منیش یه‌کێکم له‌وان، هه‌ر بۆیه حه‌زم کرد جه‌ند تێبینییه‌کی خۆمت بۆ بنێرم که له‌وانه‌یه به‌ڕێزت له هه‌دێکیا له‌گه‌ڵم نه‌بیت و هه‌ندێکیشیان هه‌ر به هه‌ڵه بزانیت.
چه‌ند دێرێك بۆمه‌ڵبه‌ندی (26) ی ته‌كه‌تولی گه‌رمیان ... عه‌لی گه‌رمیانی: خوێنه‌رانی به‌ریزی كوردستان نیت له‌رۆژی 4\7\2007 نوسینێكم به‌رچاوكه‌وت كه‌خوێندمه‌وه‌سه‌ره‌تاگوتم ئه‌بی ئه‌مه‌نووسینی چیناشاره‌زایه‌ك بێت وائه‌م سه‌ره دێره‌ی نوسیوه بۆ. به‌ڵام خوێنه‌رانیكوردستان نیت ئه‌و نوسه‌ره‌لێپرسراوی مه‌ڵبه‌نده ته‌كه‌توله‌كه‌وه
داواکاریه‌ك بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ... مامۆستا جوان حوسنی: پێویسته وه زاره‌تی په‌روه‌رده قانون و ده‌ستوری نوێ دا بنێت بۆ ساڵی داهاتووی خوێندن چونکه زۆربه‌ی هاولاتیان گله‌یان له گه‌نده‌ڵی قوتابخاناکاندا هه‌یه زۆربه‌ی گله‌یه‌کانیش له باره‌ی ئه‌زموونه‌کانه و نمره‌کان و مامۆستا و به‌رێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌ری به‌رێوه‌به‌رکانن. داواکاریه‌کانیش وه ك
ئایا مه‌به‌ستی توركیا چیه بۆ هێرش كردنه سه‌رهه‌رێمی كوردستان …؟ محه‌مه‌د نه‌جات: ماوه‌یه‌كی زۆره راگه‌یاندنه‌كان له‌هه‌واڵی ئه‌وه‌ن كه‌وا حكومه‌تی توركیا به‌مه‌به‌سته هێرش بكاته سه‌رسنوره‌كانی كوردستان و گوایه ئاماده‌باشی خۆی راگه‌یاندوه و له‌كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا هێرش ده‌كات وئه‌گه‌ر ئه‌مریكا رازی بی یاخودنا
شێرزاد عه‌بدوره‌حمانی گه‌نده‌ڵ و كه‌ریم سنجاری، كامیان فێڵیان له كامیان كرد ... كارزان كه‌مال: له‌وه‌ته‌ی شێرزاد عه‌بدوره‌حمان كراوه به سه‌رنوسه‌ری هه‌رێمی كوردستان هه‌می گۆواره‌كه‌ی بۆ مه‌سڵه‌حه‌تی خۆی به‌كار هێناوه، دیاره باسی بودجه‌ی ئه‌م گۆواره ناكه‌م كه مانگانه (55) په‌نجاوپێنج ملیۆن دیناره كه زۆر خه‌یاڵییه‌و
هۆنراوه
میوان: به‌یارمه‌تی كاك فاتح سه‌لام ئه‌م شعره‌م نارد بۆ خوشكی شاعیرم كه‌ژاڵ ئیراهیم خدر
ئه‌مشه‌و ته‌زوو میوانمه ... سه‌رگوڵ عه زی‌زی
بۆمه‌رگی ناواده‌ی سیاسه‌تمه‌داری کورد (ئۆرهان دۆغان) ... شێرکۆ جه‌لال
گله‌یی... !! خالید شه‌یدا
شه‌وێ له میحرابا ... سالار جه‌وهه‌ر
لوتکه‌ی پێنووس ... سامان سه‌رده‌م
ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و هه‌واڵ
خه‌لکی به‌ئه‌مه‌گی مه‌هابادی خوراگر، د یسان راپه‌رین!: له‌سالیاد یتیروری را به‌رو سه‌ر کرده‌ی نه‌مر، دوکتور قاسملو و هه‌روا تیکوشه‌ری گیان به‌ختکردوو « شوا نه‌ی سه‌ی قادر»، جه‌ما وه‌ری خوراگری شاری پیشه‌وا، شاری مه‌هابادی خو شه‌ویست، ده‌نگی خویان یه‌ک خست و تیروری دریندانه‌ی قاسملو و هاورییانی و هه‌روه‌ها« شو انه» ی قاره‌مانیان پروتستوکرد