ژنان
هۆڵه‌ندا: بابه‌ته‌کانی ڕۆژی 7-7-2007
كاك كۆسره‌ت كوشتنی من بۆ ئێوه چ سودێكی هه‌یه؟ ... . د. به‌ڵێن محمدامین: كاتێك سایتی كوردستانپۆستم كرده‌وه توشی شۆك بووم كه ئه‌و هه‌واڵه‌م خوێنده‌وه كه گوایا پلانی كوشتنم له لایه‌ن كاك كۆسره‌ته‌وه دارێژراوه، من پێش ئه‌وه‌ی بچمه ناو باسه‌كه‌وه ده‌مه‌وێت ئه‌وه روونبكه‌مه‌وه كه قه‌ت من برواناكه‌م كه كاك كۆسره‌ت نه‌ك پلانی بۆ من دانه‌ریشتووه بگره بیریش له شتی وا ناكاته‌وه
که ده‌مامکه‌کان دائه‌ماڵین - به‌شی یانزه‌هه‌م ... حه‌مه‌ره‌شی هه‌ره‌س: چه‌ند نووسه‌رێک مانگی هه‌زار دۆلاریان بۆ بڕڕاوه‌ته‌وه، کاریان ئه‌وه‌یه دژایه‌تی بوونی ده‌وڵه‌تی کوردیی بکه‌ن، چونکه له به‌رژه‌وه‌ندی وه‌لینیعمه‌ته‌که‌یانا نیه، یه‌کێکیان تا دوێنێ بوو له‌به‌ر ده‌م قه‌یسه‌ری سلێمانی حه‌بی مه‌نع و قه‌ڵه‌ویی ئه‌فرۆشت، ئه‌مرۆ محاڵ بوونی ده‌وڵه‌تی کوردی ئه‌فه‌لسه‌فێنێت
ڕۆڵی (حاجی) له‌جومعه‌دا... وڕۆڵی (مه‌لا) له‌ئاریادا! ... موحسین شوانی: هونه‌ر زمانی گه‌لانه، زۆر له‌گه‌ل ووڵاتان به‌هونه‌ره‌كه‌ینه‌وه ده‌ناسرێنه‌وه، شانازی به‌كه‌لتوور وشوناسی خۆیانه‌وه ده‌كه‌ن، به‌شێك له‌وهونه‌ره‌شیان سه‌رچاوه‌كه‌ی له‌ژیان وبه‌سه‌ر هات وخه‌بات وتێكۆشان وئه‌ده‌ب وداب ونه‌ریت وئاین وه‌رگرتووه وشانازی به‌ڕابردووی مێژووكه‌سایه‌تیه رۆشنبیروسیاسی وئاینیه‌كانیانه‌وه ده‌كه‌ن بۆیه‌ش گه‌یشتوونه‌ته ئه‌م ئاسته
كوردسات به‌ره‌و پێشه‌وه نه‌وه‌ك به‌ره‌و دوواوه، زنجیره‌ی ئاریا پێشكه‌ش بكه‌ره‌وه... زانا مارف: به‌هیوام ئه‌وه‌ی كه خوێندمه‌وه یاخوود بیستم، من به‌هه‌ڵه تێگه‌یشتبیتم، یا بوچوونه‌كه‌م به هه‌ڵه چووبێت، بۆیه به‌هیوام كه كوردسات هه‌ستی به روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌و باره‌یه‌وه، ئه‌وش به ته‌رخان كردنی چه‌ند كاتژمێریك بۆ به‌رنامه‌یه‌ك ئه‌وش باس كردنی، ئایه بۆ زنجیره ئاریا راده‌گرێت له په‌خش كردن؟
زۆر به‌په‌له ماده‌ی 140ی ده‌ستوور له‌كاتی دیاریكراوی خۆیدا جێبه‌جی ناكرێت ... نه‌وزادی موهه‌ندیس: هه‌ر له‌سه‌رده‌می دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی حوكمه‌وه له‌دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عس و ڕزگاركردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانه‌وه له‌ساڵی 2003دا و نوسینه‌وه‌ی یاسای كاتی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقی و به‌رجه‌سته‌كردنی ماده‌ی 58 كه تایبه‌ت بوو به‌چاره‌نوسی شاری كه‌ركوك
ژن و مناڵ ... نه‌جات روستی: له‌كۆڵانه ته‌سكه‌به‌ری نزیك خوێندگایه‌كه‌مان له‌به‌ر لێزمه‌ی باران هه‌نگاوه‌وكانم خێرا تركرد بۆ ئه‌وه‌ی باران به ته‌واوی نه‌مشواته‌وه، له‌ناوه‌ڕاستی ڕێگا پیاوێك چه‌تره‌كه‌ی به‌رزكرده‌وه، به‌هێواشی داوای لێكردم كه بچمه ژێرچه‌تره‌كه‌وه، به‌شه‌رمه‌وه سوپاسم كرد به‌ڵام ئه‌و چه‌تره‌كه‌ی نزیك كرده‌وه لێم و ئاگام لێ بوو
جۆری خزمایه‌تی تورك له‌گه‌ڵ دانیشتوانی هه‌رێمی کوردستان ... خه‌بات لاوباخ: له ده‌ره‌نجامی ته‌نگژه‌ی سیاسی و ئایینی وکۆمه‌ڵایه‌تی و رکه‌به‌رایه‌تی نێوان سیاسه‌تمه‌دارانی گه‌نده‌ڵی تورك و ژه‌نه‌ڕاڵه ڕه‌گه‌زپه‌رست و شۆڤینه‌کاندا بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاتی زۆرتر و کێبڕکێ نێوانیان بۆ مانه‌وه یان نه‌مانه‌وه‌ی بیری که‌مالیستی و به‌ربه‌ری
یاسای نه‌وتی كوردستان یان یاسای گه‌ڕاوی كوردستان ... سه‌ردار پشده‌ری: گه‌ڕاو به‌و كانیه بۆگه‌نیوانه ده‌ڵێن كه ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه تووشی نه‌خۆشی پێست ده‌بن و ده‌چنه ناو ئه‌و ئاوه‌وه‌و خۆی پێ ده‌شۆن، ده‌وڵه‌ته گه‌نده‌ڵه‌كه‌ی كوردستانیش یاسای گه‌ڕاوی كوردستانی نوسیوه‌ته‌وه‌و ناوی لێناوه یاسای نه‌وتی كوردستان.
شۆرشێك دژ به‌گه‌نده‌ڵی حكومه‌ت، گه‌نده‌ڵیه‌كانتان به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه په‌رده‌پۆش مه‌كه‌ن ... به‌ناز كوێستانی: له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوودا، له‌گه‌ڵ ده‌رچونی یه‌كه‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌ی رۆژنامه كه‌كه‌وته رۆژ دووشه‌ممه‌ی رابردوو، كه‌هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی رۆژنامه‌ی چاو‌دێر، دوو مانشێت زۆر سه‌رنجیان راكێشام، یه‌كه‌میان: رۆژنامه‌ی رۆژنامه بووكه به‌مانشێتی گه‌وره نووسیبووی بڕی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌م ناكرێته‌وه
زه‌واجی (مسیار) ، یان هه‌نگاوێكی تربۆسوكایه‌تی كردن به‌ژنان... !! شادیه حه‌سه‌ن: له‌م دواییانه‌دا ده‌سه‌ڵاتی كوردی، به‌بیانووی به‌رگرتن به‌دیارده‌ی له‌شفرۆشی وكه‌م كردنه‌وه‌ی خۆسوتاندنی ژنان، بڕیارێكی نویی ده‌ركرد، تاچه‌ند ئه‌م بڕیاره په‌سه‌ندده‌كرێت، یان ناكرێت، به‌ڵام بۆخۆی قسه‌كردن له‌سه‌رجی به‌جی كردنی
دیارده‌ی له‌شفرۆشی و هۆکارو مه‌ترسییه‌کانی ... که‌ژاڵ ئیسماعیل: کاتێک مرۆڤ وه‌ک نه‌هه‌نگه یاخییه‌کانی ده‌ریا ڕوو له‌که‌ناری نائومێدی ده‌کات گومان نییه ژیان هه‌موو جوانی وخۆشییهکانی له‌ده‌ست ئه‌دات، هیواو ئاواته‌کان له‌گه‌ڵ ساڵه‌کانی ته‌مه‌ندا ههڵدهورێن، به‌ڵێ مرۆڤ به‌هێزه تا ئه‌و ساته‌ی نائومێدی یهخه‌ی ده‌گرێت و خه‌ونه‌کانی ده‌چنه گۆڕ
ئابڕو بردنی شه‌ره‌ف له‌پێناو كڕینه‌وه‌ی شه‌ره‌ف دا ... هه‌ورامان علی تۆفیق: ئه‌و شه‌ره‌فه‌ی كه پیاو پێ ی وایه ڕۆشتووه‌و له‌ده‌ستی داوه‌و ته‌نها به‌سوكایه‌تی كردن به‌ئافره‌ت و ئابڕو بردنی به‌و شێوه‌ی كه خۆیی پێ ی وایه هێنانه‌وه‌ی ئه‌و ئابڕو شه‌ره‌فه له‌م ڕێگایه‌وه ده‌بێت كه كوشتن به‌و جۆره نامرۆیانه‌وه ته‌نها ڕێگا چاره‌سه‌ره.
كاك نه‌وشیروان مه‌كه به پاساو حه‌سودی خۆت كاكه‌ی ئه‌شكه‌نه‌یی... هۆشیار عه‌بدوڵا: له سایتی كوردستان نێت (خدر ئه‌شكه‌نه‌یی) ناویك كه ناوی خوازراوی كه‌سێكی فاشیلی قه‌ڵادزێیه ئێستا خۆی لێبۆته نوسه‌ر و ریفۆرمیست، حه‌ساده‌ت و به‌رچاو ته‌نگی خۆی داباراندۆته سه‌ر من، گوایه پشتیوانی له كاك نه‌وشیروان ده‌كات و پێی وایه نابێت من ره‌خنه‌ی كاك نه‌وشیروان بكه‌م...
ئه‌زبه‌نی ئاخر بۆ نه‌نووسین.. ؟! ... به‌ختیار سه‌عید: - له‌م ڕۆژانه‌دا، به سوتفه له شه‌قامی باته له هه‌ولێر ئوتومبیلێك ده‌نگی ڕیكۆرده‌ره‌كه‌ی زۆر به‌رز كردبوه‌وه، به جۆرێك بوه مایه‌ی سه‌رنج دانی خه‌ڵكی و ئه‌و ده‌نگه‌ش گۆرانیه‌كی هونه‌رمه‌ندێكی میللی هه‌ولێربوو، كاتی نزیك بوه‌وه لێمان شۆفێره‌كه گۆرانیبێژه‌كه ده‌رچوو!
سه‌ره‌قه‌ڵمی هه‌مه‌ره‌نگ... !!! بڵند نه‌وره‌س: له یه‌كێك له رادیۆ ناوخۆیه‌كانی شاری هه‌ولێردا له به‌رنامه‌ی كه‌له‌پوردا برای بێژه‌ر داوای له بینه‌ران كرد كه نامه بۆ به‌رنامه‌كه ئه‌نێرن با به له‌هجه‌ی هه‌ولێری بینێرن، نمونه‌شی هێنایه‌وه كه له جیاتی بنوسن ماڵ با بنوسن مار!
چه‌ند سه‌رنج و پێشنیارێك بۆ گۆڤاری (منداڵی سه‌رده‌م) ... محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان مێرگه‌یی: گۆڤاری (منداڵی سه‌رده‌م) گۆڤارێكی كوردی منداڵانه، هه‌روه‌ك له‌سه‌ر به‌رگی پێشه‌وه‌ی گۆڤاره‌كه‌دا نووسراوه بۆ منداڵانی ته‌مه‌ن (5 تا 12) ساڵان، به شێوه‌ی مانگانه و له شاری سلێمانی له لایه‌ن (ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م) ده‌رده‌چێت. تا نووسینی ئه‌م بابه‌ته ته‌نها (پێنج) ژماره‌ی لێده‌رچووه،
له‌ش كوتین.. !!؟؟ ... سه‌ركۆ عابد محمد : سه‌رده‌مێكه مرۆڤ خوی به دیارده‌ی خۆكوتاندنه‌وه گرتووه و هه‌رله كۆنه‌وه ئه‌م دیارده‌یه هه‌بووه و هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامی پێ ده‌درێت، زۆر له خه‌ڵك خوویان به‌م دیارده‌یه‌وه گرتووه به تایبه‌تی ئه‌و ئافره‌ت و پیاوانه‌ی كه مه‌سه‌له‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی یاخود گرفتێكیان هه‌بووه
گۆڕان به‌سه‌ر دیارده کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا... ! جه‌لال خۆشکه‌لام: مرۆڤ به‌هێزترین و باڵاترین بوونــــــه‌وه‌ری سه‌ر ئه‌م گێــــــتیه‌یه، که‌به‌هۆی عــــه‌قڵ و شـــعوریه‌وه توانیویه‌تی گۆڕان له‌شێوه و فکریه‌تی خۆی دا بچه‌سپێنێ. هه‌ر ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌ش یه‌که‌م فاکته‌ری سه‌ره‌کیه بۆ تێکدان و ئاڵۆزبوونی ده‌وروبه‌ری خۆی، به‌شێوه‌یه‌ک که هه‌ندێ جار گه‌وره‌ترین و ترسناکترین زیان
ده‌ریا به ده‌می سه‌گ پیس نابێت ... به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان – سلێمانی: رۆژی 26 ی حوزه‌یرانی 2007، له‌ژێر ناونیشانی (به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان، نمونه‌ی گه‌نده‌ڵی و شه‌رواڵپیسییه) ، قه‌ڵه‌مێكی سوك، له سایتی ڕوو زه‌ردی (كوردستان پۆست) دا له درۆنامه‌یه‌كدا، جگه له‌وه‌ی قاچی به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گرتووه، به‌ناوی به‌رگریكردن له مافی شه‌هید، هێرشی ناڕه‌وا ده‌كاته سه‌ر ئه‌رك و
وه‌لامێكی خێرا بۆ له‌تیف حسن ... خوشكه شه‌هیدێك:به داخه‌وه چه‌ند رۆژێكه له سایته‌كانی ئه‌نته‌رنێت قسه‌و گێرمه‌و بگره كێشه‌ش دروست بووه له‌سه‌ر نامه‌كه‌ی د. كمال سه‌ید قادر‌و وه‌لامه‌كه‌ی كاك كۆسره‌ت، من نوسه‌ر نیم به‌ڵام تاكێكم له‌م كۆمه‌لگایه‌و خوێنه‌ری سایده‌كانی ئه‌نته‌رنێتم وخوشكی شه‌هیدێكم كه له ته‌مه‌نی (26) ساڵی له زیندانی ئه‌بوغرێب له پێناوی به دیهێنانی ئه‌مرۆ بۆ گه‌له‌كه‌مان خۆی و هه‌زارانی لاوی تر گیانی خۆیان كرده قوربانی.
ئه‌ی حه‌ز داره‌كانی یه‌كگرتوو... وه‌ڵامێك بۆ محمد صاڵح كه له (كوردستان نێت) ی به‌رێز دا به‌رگری له دۆگما بوون ئه‌كات ... ئا‌ڤێستا: ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له سه‌ده‌كانی سفره‌وه خه‌وتوون. تكایه به ئاگا وه‌رن... چونكه ئیوه تازه به تازه خه‌ریكن حزبێكی اسلامی خۆپه‌رست له ئێمه ده‌كه‌نه شاسواری ڕیگه‌ی كوردایه‌تی و هه‌وڵدان بۆ سه‌ر به‌خۆیی كورد. برای به‌رێزم به خۆت و مامۆستای سه‌ره‌تاییكه‌ت ده‌ڵیین ئێمه ئێستا ڕه‌خنه‌مان له پارته لیبراڵ و ئازادی خوازه‌كان هه‌یه
له 44 وه‌زاره‌ته‌وه بۆ 16 وه‌زاره‌ت له كۆمپانیاوه بۆ فرۆشتنی هه‌وا... دڵزارحه‌سه‌ن: ASK كه رێكخراوێكی كوردی – ئه‌مریكییه و له بواری گه‌شه‌پێدانی تواناكانی كورد كارده‌كه‌ت له دوا راپۆرتیدا سه‌باره‌ت به رێژه‌ی هه‌ڵاوسانی ئابوری و نرخی شت و مه‌ك له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا له نێوان هه‌رسی شاری هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك،
ئازادی من به‌خته‌وه‌ری تۆیه.... گه‌لاوێژ بابان: پڕۆسه‌ی ئازادی، هه‌ر ئازادیێکی به‌دواوه هاتبێ، ئازادی ئافره‌تی به‌جێ هێشتوه!! زۆرمان ووت و زۆرمان باس کرد، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی ژن هاواری بۆ ئه‌که‌ین و داوای ئه‌که‌ین، کێ هه‌وڵی بۆ داوه و خه‌مییه‌تی!!
نێچیرڤان بارزانی ئه‌قڵی حكومه‌ته له سیستمی ئیداری و ئابوورییه‌كی به‌هێزدا... هونه‌ر: ئه‌گه‌ر له‌ڕووی جه‌وهه‌رییه‌وه كاركردنی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ندێ له‌و بنه‌ماو ستراتیژیه‌تی ده‌ست نیشان بكه‌ین بێگومان ئه‌زمونێكی به‌هێزی ئیداری و ئابووری ئه‌و سه‌رۆك حكومه‌ته گه‌نجه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، له‌وانه:
TV گه‌لی كوردستان له نیوان محسوبیه‌ت و كاری ڕاگه‌یاندندا ... ئاراز عبدالرحمن: ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان یه‌كێكه له‌و ته‌له‌فزیۆنانه‌ی كه پاش ڕاپه‌ڕین مافی یه‌كه‌مین ته‌له‌فزیۆنی پێ ده‌به‌خشرێ كه په‌خشی خۆی ئاراسته كردبێت دیاره ئه‌مه‌ش ده‌بێته سه‌روه‌ریه‌ك بۆ ئه‌م كه‌ناڵه، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج و تێڕوانینه
وه‌زیری مافی مرۆڤ، كه‌م بژی و كه‌ڵ بژی!! ... شادۆ رواندوزی: ده‌كرێ به شێوه‌یه‌كی گشتی مافی مرۆڤ به‌وه پێناسه بكه‌ین كه ئه‌و پێوه‌ره بنه‌ڕه‌تیانه‌ن هه‌رگیز ناكرێ مرۆڤ به‌بێ بوونیانه‌وه وه‌ك ئاده‌میزاد كه‌رامه‌تی پارێزراو بێت. له به‌ر ئه‌وه هه‌میشه پاراستنی مافی مرۆڤ به بنه‌مای سه‌ره‌كی ئازادی و یه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاشتی داده‌نرێت
زۆڵه کوردی دوێنێ، ئه‌مڕۆ ناوی چی یه؟؟!! ... هوشیار عوسمان: هه‌موومان که‌م تا زۆر ده‌زانین زۆڵ مانای چی یه و به كێ ده‌وترێت، له ناو کۆمه‌ڵگای کوردی دا ئه‌و که‌سانه‌ش زۆڵ و ناکه‌س به‌چه‌ن که به‌کرده‌وه وگوفتاری فێڵبازانه و دوور له یاسا‌و ڕێسای کۆمه‌ڵ شه‌وو ڕۆژ هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاکه که‌سی و ژێر پێ‌خستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی
به‌دواداچوونێك له‌سه‌ر دو بابه‌تی (ئیسلام په‌یك) . ... راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف: له‌سایتی ئیسلام په‌یك كاك رێبوار محه‌مه‌د له‌نوسینێكدا و چه‌ند كه‌سێكی (دڵسۆز) ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ره‌خنه‌یان له هه‌ڵوێستێكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف گرتوه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناحه‌قی و ناراستی هه‌یه له‌ناو هه‌ردو نوسینه‌كه‌دا هه‌یه به‌پێویستمان زانی رونی بكه‌ینه‌وه كه
وانه‌ی تایبه‌تی (دروس خصوصی) دیارده‌یه‌كی مه‌ترسیدار ... سه‌یران ئازاد: ماوه‌یه‌كه دیارده‌ی (دروس خێوێی) واته وانه ووتنه‌وه‌ی ما مۆستایان بۆ قوتابی به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی و له ما ڵاندا سه‌ری هه‌ڵداوه به شێوه‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیدار.
به‌رپرسی ده‌سته‌ی هونه‌ری كۆساری سه‌ربه كۆمه‌ڵی یسلامی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند. .. هیوا عوسمان: دوێنی چوار شه‌ممه (به‌رزان ئه‌یوب) به‌رپرس و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ده‌سته‌كه وازنامه‌ی خۆیان پێشكه‌شی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كرد. له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به‌رزان ئه‌یوب ڕایگه‌یاند به وازهێنانی من ده‌سته‌كه‌ش هه‌ڵوه‌شایه‌وه وئه‌ندامانیشی وازیان هێنا.
تاکه‌ی یه‌کیه‌تی بێده‌نگ ده‌بێ به‌رامبه‌ر سایتی ڕۆشنایی ... هه‌لگورد: به‌ریزان وه‌کو لای هه موومان ئاشکرایه که‌یه‌کیه‌تی نیشتمانی خاوه‌ن خه‌باتیکی درێژ خایه‌نه‌و خاوه‌ن مێژووی