کوشتنی

ژنان

هۆڵه‌ندا: بابه‌ته‌کانی ڕۆژی 4-7-2007

بابه‌تی زۆرمان به‌ده‌ست ده‌گات، به‌داخه‌وه ته‌نیا باڵی وای کردووه‌‌ پیاڕانه‌گه‌ین هه‌موویان بڵاوبکه‌ینه‌وه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ هه‌زار که‌س له‌ کوردستان نێت دا ده‌نووسێت، بۆیه‌ داوا ده‌که‌ین هه‌ر که‌سێك ته‌نیا بۆی هه‌یه‌ له‌ هه‌فته‌یه‌کدا دوو بابه‌ت بنێرێت و داوا کاریشین به‌ سیستمی ۆرد بابه‌ته‌کان بنووسن و فیلی ۆرده‌که‌مان بۆمان بنێرن. تکایه‌ هه‌ر بابه‌ته‌ی به‌ یه‌ک ئیمایڵ بنێرن، واته‌ (چه‌ند بابه‌تێک به‌ یه‌ک ئیمایڵ مه‌‌نێرن). پێشمان خۆشه‌ گه‌ر بخوازن هه‌موو بابه‌تێك وێنه‌ی نووسه‌ره‌که‌ی له‌گه‌ڵدا بێت. وه ‌ڕایده‌گه‌یه‌نین ئه‌و ڕۆژه‌ی ئیمایله‌که‌مان به‌ده‌ست ده‌گات، مه‌رج نییه‌ هه‌مان ڕۆژ بابه‌ته‌که‌ بڵاوبکه‌ینه‌وه‌. له‌گه‌ڵ ڕێز و خۆشه‌ویستیمان بۆتان .. کوردستان نێت


قوڕمیشکردنی دیموکراسی هه‌رێم ... سلێمان عه‌بدوڵڵا یونس: دیموکراسی به‌ بانگه‌شه‌یه‌کی فریوده‌رانه‌ی حزب بنیات نانرێت. له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ حزبی‌کوردی پاشکۆی دیموکراسی ته‌نها بۆ ماکیاژی ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌ ئه‌زمونی باشوری کوردستانه‌وه‌ خست. هه‌رئه‌وه‌نده‌ش نا، به‌ڵکو له‌ودیوی بانگه‌شه‌ی دیموکراسیه‌وه‌ هه‌میشه‌ پرۆسه‌یه‌کی ئه‌نتی دیموکراسی به‌به‌رده‌وامی بوونی هه‌بووه


من مخرج مسلسل ئاريا الشهيد هادي المهدي ... تێبینی کوردستان نێت: کوردستان نێت له‌ نۆ ساڵی ته‌مه‌نیدا جگه‌ له‌ زمانی کوردی به‌هیچ زمانێك بابه‌تی بڵاونه‌کردۆته‌وه‌، ئه‌م وتاره‌ له‌به‌ر گرنگی و خۆشه‌ویستی نووسه‌ره‌که‌ی و ئه‌و ناهه‌قییه‌ی به‌رنبه‌ر دارمای ئاریا کراوه‌، بڵاومانکرده‌وه


ئاریا و ئاماری ده‌نگه‌کان... جه‌لال ڕه‌ووف ئه‌مین: ماوه‌یه‌که‌ له‌ به‌شێکی باشوری کوردستاندا ده‌نگ بایه‌خ و گرنگی پێده‌درێ و سه‌نگ و پێگه‌ی زیادی کردووه‌ ئه‌گه‌رچی جاربه‌جار کڕین و فرۆشتنی پێوه‌ ده‌کرێ و ناچار کردنیشی تێدایه‌ که‌ مرۆڤ دژ به‌ بیر و بۆچونه‌کانی خۆی ده‌نگ ده‌دات، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا له‌م به‌شه‌دا تروسکایه‌کی دیموکراسی به‌دیده‌کرێ و


توندو تیژی و ئاكامه‌ ترسناكه‌كان له‌ كۆمه‌ڵگای كوردیدا... ! سه‌روه‌ركه‌ریم: ئه‌زموونی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی پڕیه‌تی له‌ كاری جۆراو جۆر دژی مرۆڤ و هه‌ریه‌كێك له‌و كارانه‌ش قورسای و ئاسه‌واری له‌ ناو دڵی مرۆڤدا به‌جێ هێشتووه‌ و به‌رده‌وامیش له‌سه‌ر كه‌سێتی ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌ و كاریگه‌ری خۆی هه‌یه‌.


منداڵێك له‌ د ا یك بوو ناوی ئاریا بوو كه‌چی پێتچ شه‌و ژیا... گه‌زیزه‌:  ماوه‌یه‌كی زۆره‌ ئه‌م خێزانه‌ كوردیانه‌ چاو له‌ ر ِێگه‌ن تا ئه‌و منداڵه‌ له‌ دا یك بوو:: شه‌وانه‌ بانگه‌شه‌ی هاتنی ئه‌و منداڵه‌ ده‌كر ا:: پێش ئه‌وه‌ی له‌ دا یك ببێت ناوی لێنرا (ئاریا) به‌ڵام له‌ كه‌ڵ داخێكی زۆر گراندا ئه‌و منداڵه‌ كه‌ هاته‌ د نیاوه‌ ته‌نها 5 شه‌و هه‌ر 5 شه‌و ژیا


وابزانم به‌شی هه‌ره‌زۆری مه‌ڵاكان كۆلكه مه‌لان!!؟ ... نه‌جمه‌دین شێخ بزێنی: گومان له‌وه‌دا نیه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای داهاتنی ئاینی ئیسلامی پیرۆزه‌وه، زانایانی ئاینی كه‌ناو زه‌ند كراون به‌ (مه‌لا) كۆڵه‌گه‌ی بنه ڕه‌تی و ڕاگرو پارێزه‌ری ئاینی پیرۆزی ئیسلام بونه، له‌هه‌مان كاتیشدا په‌یغه‌مبه‌ری ئیسلام درودی خوای له‌سه‌ربێت زانای (عوله‌ما) كردووه به (وارسی) خۆی


"تۆنی بلێر" و جووته‌ پێڵاوه‌كه‌ی... له‌شكرێك له‌"حیمایه‌"و "مه‌سئول" ئاسته‌نگی دارایی كوردستان!!!... بێستون محه‌مه‌دساڵح مسته‌فا: تۆنی بلێری سه‌ره‌ك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا، له‌ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی جیهانیه‌وه‌ باسیان له‌وه‌ كرد كه‌ له‌ماوه‌ی "10" ساڵی فه‌رمانڕه‌واییدا ته‌نها خاوه‌نی " یه‌ك جووت پێڵاو سی قات!!!"بووه‌...


نه‌به‌ردی دوو به‌ره‌ له‌نێوان دارمای ئاریاو هستریای ئیسلامیه‌كان! ... ڕێبوار عارف: هێشتا هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی چه‌ند به‌شێكی زنجیره‌ی درامای ئارایا تێنه‌په‌ڕیبوو، هێشتاسه‌ره‌تای نیشاندانی گۆشه‌یه‌ك له‌ كارنامه‌ی مه‌لاكانی كوردستان بوو. ئیسلامیه‌كان پردی ته‌حمولیان پساو پاش ته‌كبیركردنێك ڕۆژی هه‌ینیان كرده‌ سه‌عاتی سفر بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی


ئایا کورد له‌ ناو هاوکێشه‌ سیاسیه‌کانی ناوچه‌که‌ شوێنی بۆته‌وه! ... مه‌هدی کاوانی: ئه‌وا 16 ساڵه‌ کورد حوکمی خۆی ده‌کات حکومه‌ت و په‌ڕله‌مان ودامه‌زراوه‌ی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشه‌نبیری.... . خۆی هه‌یه‌. عیڕاقێکی به‌و وه‌زعه‌ی ئێستای ته‌نیا کوردستانی تیادا ئارامه‌.


ئه‌وكاته‌ی خاتری واعیز ده‌گرن په‌تی سێداره‌ش بۆئازادی ئه‌ستور هه‌ڵده‌خه‌ن.. ئامانج عه‌بدوڵا سوور: دیمه‌نی دڵرفێن وتابلۆی ده‌ستی شێوه‌كارێك ئادگاری مرۆڤایه‌تیمان له‌لابه‌جێده‌هێلن كه‌چی ئامۆژگاری واعیزه‌كان چاوسوركردنه‌وه‌یان له‌ئاینده‌ به‌ره‌وكاسه‌تمان ئه‌بات ئاخر ئه‌ویان ئه‌مانباته‌وه‌ بۆ ئه‌وسه‌رچاوه‌یه‌ی بێگه‌ردوپاكه‌ به‌س رووی مانگی له‌نیوه‌ شه‌وی تایئه‌بینین ئه‌بێـت سوهراب ووته‌نی تكا له‌دایكمان بكه‌ین ده‌سكی


تا ده‌سته‌ڵات گه‌وره‌ی یاسا بێت، کێشه‌ی ناسۆری ڕه‌شه‌کوژی ژنان چاره‌سه‌ر نابێت. ... کانی هه‌ڵه‌بجه‌یی: وه‌لێ دڕنده‌یی و کوشتن و زه‌وت لێ کردن له مرۆڤ چ مێینه بێ یان نێرینه له گشت شوێنێکی ئه‌م زه‌مینه هه‌یه‌ و ڕۆژانه له دام و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنه‌وه چه‌ندین کاره‌ساتی دڵته‌زێن به‌رامبه‌ر به


که‌ ده‌مامکه‌کان دائه‌ماڵین... حه‌مه‌ره‌شی هه‌ره‌س: کۆمۆنیستی عه‌مه‌له‌یی به‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ئه‌ڵێن قه‌ومی، به‌ڵام به‌ خۆیان ئه‌ڵێن کۆمۆنیستی کرێکاری، بۆ خۆیان بۆ وشه‌ی مۆزیکایی کوردی و بۆ نه‌یارێش بۆ وشه‌ی عه‌ره‌بی قه‌به‌، جا که‌ ئه‌وه‌نده‌ دژی کوردن و له‌ به‌رژه‌وه‌ندی بێگانه‌دان ئه‌و ئاڵوگۆڕه‌تان به‌و دوو وشه‌یه بۆ ‌کردووه؟


كێن ئه‌وانه‌ی زمانی نوسینیان شێواند؟!!... ئیبراهیم بالیسانی: ئه‌گه‌ر ئێمه‌ چاوێك بخشێنین به‌ ناو هه‌موو ئه‌و رۆژنامه‌و گۆڤارانه‌ی كه‌ سه‌رده‌مانی زووده‌رچون وبلاوكراونه‌ته‌وه‌، زمانی نوسینی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ زمانێكی پاراوو جوان و به‌ئه‌ده‌به‌ بوه‌. هۆكاری ئه‌و جۆره‌ شێوازه‌ له‌نوسینیش ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ:ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌له‌و سه‌رده‌مه‌دا ژیاون و نوسیویانه‌


ئه‌گه‌ر یه‌کێتی و پارتی ڕێکبن!؟... ئیبراهیم عه‌باس: ده‌نگۆی که‌مکردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم "1" دوای ئه‌و به‌قایم  هاوارکردنه‌ی حیزب و حکوومه‌ت بۆ له‌ده‌ستڕۆیشتن و به‌هه‌ده‌رچوونی (75%) بودجه‌ی کوردستان بۆ مووچه‌ی مووچه‌خۆران، هه‌واڵێکه‌ هێنده‌ی بۆنی بێ منه‌تبوونی پارتی و یه‌کێتی له‌خه‌ڵک و


به‌ری تیشکی رۆژ به‌ بێژنگ ناگیرێ! ... دلێر په‌روێز: هه‌ق وابوو کوردسات وراگایاندنی یه‌کێتی و که‌سایه‌تییه‌کی نوێخوازی وه‌ک مام جلال ده‌مکوتی ئه‌و که‌سانه‌ بکه‌ن که‌ چاویان به‌ ئازادی وپێشکه‌وتنی گه‌لی کورد هه‌ڵنایه‌ که‌ به‌ ناوی ئاینه‌وه‌ به‌ هه‌وه‌سی خۆیان کلتورمان ده‌شێوێنن ومێشکی لاوانمان به‌ هزری کۆنه‌په‌رست وکلتوری بێگانه‌ بۆگه‌ن ده‌که‌ن


سه‌باره‌ت به‌ گومانه‌ گوناهكاری و هه‌ڵبه‌ستراوه‌كانی موحسن شوانی….خه‌لیل پاڵانی: حه‌زم نه‌ده‌كرد وه‌ڵامی (موحسن شوانی) بده‌مه‌وه‌، به‌ڵكو بۆ خوێنه‌رو رۆشنبیرانی جێبهیڵم و خۆیان بابه‌ته‌كه‌م له‌گه‌ڵ وه‌ڵامه‌ گوماناوییه‌ پڕ له‌ گوناه و هه‌ڵبه‌ستراوه‌كه‌ی (شوانی) به‌راورد بكه‌ن ئه‌وجا ده‌زانرا چۆن شه‌لم كوێرم هێرشی كردۆته‌ سه‌رم و


منیش له‌گه‌ڵ ئێوه‌دام بۆ دیفاع له‌ مافی ئافره‌تان ... ئه‌رده‌ڵان غه‌فوور ئه‌مین: كێشه‌ی ئافره‌ت پێشینه‌یه‌كی مێژوویی هه‌یه‌و ده‌چێته‌ خانه‌ی دیارده‌ی ڕه‌گه‌زپه‌رستییه‌وه‌. فه‌لسه‌فه‌ی دینی ئیسلام و ده‌سه‌ڵاته‌ ئیسلامییه‌كان ئه‌م كێشه‌یه‌یان قووڵتر و ئاڵۆز تر كرد ئه‌ویش به‌ پشتگیری كردنی كولتوری توندوتیژی (عونف) له‌ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌كه‌دا له‌ بری دیالۆگ و ململانێی ئاشتیانه‌ی بیروڕا جیاوازه‌كان.


ته‌وه‌رێک له‌ سه‌ر نه‌خۆشیه‌کانی گوورچیله‌... گوڵاڵه‌ پشده‌ری: جه‌سته‌ یان له‌شی مرۆڤ دوونیایه‌کی پڕ له‌ سرنج و ته‌کنیکه‌: هه‌موو ڕۆژێک له‌شی مرۆڤ ماده‌ پێکهاته‌کانی به‌ سوود درووست ئه‌کات و ماده‌ی ژه‌هراوی له‌ جه‌سته‌ دا فرێ ئه‌داته‌ ده‌ره‌وه‌. بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ وورده‌کاریه‌کی زۆر ناسکی پێویسته‌.


دادگا كردنی موسته‌شاره‌كان.... هێرش ئه‌مین: پاش ئه‌وه‌ی به‌درێژایی مێژوو گه‌لی كورد له‌ هه‌وڵی بونیادنان ودروست كردن و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی بوو، به‌ڵام دوژمنان و ناحه‌زانی كورد هه‌میشه‌ له‌ پیلان و نه‌خشه‌ دانان بوون بۆ سڕینه‌وه‌ی ئاساری كورد و كوردستان و له‌ خشته‌ بردنی كورد، ڕوخاندنی دێهات و كاولكاری و

ده‌رئه‌نجامی منافه‌سه‌ی ڕابردوی ((پ. د. ك)) و ((ی. ن. ك)) وایكرد ئه‌مڕۆ له‌65%ی خه‌ڵكی كوردستان موچه‌ خۆربێت و به‌شێكی زۆر له‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ موچه‌ سه‌رف بكرێت... هیوا کۆیی: منافه‌سه‌، گه‌ر وریانه‌بی له‌ چۆنیه‌تی پراكتیزه‌كردنیداو شه‌ریفانه‌ ئه‌نجامی نه‌ده‌یت بێگومان سلبیات و ده‌رئه‌نجامی چاوه‌ڕوان نه‌كراو شوێنی ئیجابیاتی ئه‌گرێته‌وه‌.


كاك خالد گڕاوی ته‌ق ته‌ق ته‌ق! ... له‌تیف حه‌سه‌ن: به‌داخه‌وه‌ دیاره‌ خالد گڕاوی هێشتا به‌فیتی مه‌نسوله‌كانی وازله‌ ماڵپه‌ڕی ڕۆشنایی ناهێنی و به‌رده‌وامه‌ له‌ هێرشكردنه‌. هه‌رچه‌نده‌ ئێمه‌ نامه‌نه‌وێت وه‌ڵامی بده‌ینه‌وه‌. به‌ڵام پێویسته‌ هه‌ندێ شتی گرنگ بێنینه‌وه‌ یاد ئه‌و نوسه‌ره‌ ماستاو چییه‌ ی عه‌بدولله‌ ڕه‌سول. ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ ئه‌ڵێین ئێمه‌ ڕاستیه‌كان وه‌كو خۆی ئه‌خه‌ینه‌ ڕوو، ماستاو بۆ هیچ حزب و لایه‌نه‌ێك ناكه‌ین


ماڵپه‌ری ڕۆشنایی یا عه‌قله‌ نه‌خۆشه‌كان... خالد گڕاوی: ماڵپه‌ڕی ڕۆشنایی ماڵپه‌ڕێكی ئه‌له‌كترۆنی كوردیه‌، به‌ڵام له‌ ڕۆژنامه‌یه‌كی ساڵی 1995 ی شه‌ڕی ناوخۆ ده‌چێت له‌ ناوه‌ڕۆك نه‌ك له‌ فۆڕم، ئه‌وه‌ی بۆ یه‌ك جار سه‌یری بكات، خوێندنه‌وه‌یه‌كی ناشارستانی و عه‌قڵێكی شه‌ڕانگێز و چه‌واشه‌كاریانه‌ ده‌بینی له‌ پشت سه‌رجه‌م نوسینه‌كان


هۆنراوه‌

مه‌ملله‌که‌تی میرو بلۆک ... م. حه‌مید عه‌زیز:

گوناهێ له‌ نیشتمان... سالار جه‌وهه‌ر

 

 

كوردستان پۆست، شێره‌ یان مه‌یمونه‌؟ سایه‌بان سه‌مین


کێله‌کان به‌ سه‌گ ده‌وه‌ڕن ... نه‌فره‌ت




ئاگادارییه‌ك بۆ هه‌موو ئه‌و ڕۆژنامه‌ و گۆڤاره‌ به‌ڕێزانه‌ی که‌ له‌ کوردستان نێت دا سایتی تایبه‌تیمان بۆ کردونه‌ته‌وه‌

 

تکایه‌ ته‌نها ئه‌م ئیمایڵه‌ی خواره‌وه‌ به‌کاربهێنن بۆ ناردنی بابه‌ته‌کانتان

ofaziz@hotmail.com 

بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ: 0031641514057

Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net

Copyright © 1999-2007 Kurdistan Nêt، All rights reserved

بۆ خوێندنه‌وه‌ی زۆربه‌ی بابه‌ته‌کان پێویستت به‌ به‌رنامه‌ی Adobe Acrobat هه‌یه‌.کلیکی ئێره‌ بکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی داونلۆدی بکه‌یت 

جگه‌ له‌ هه‌واڵ و ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و ڕوونكردنه‌وه‌، هه‌ربابه‌تێك له‌ ماڵپه‌ڕی تردا له‌ هه‌مان کاتدا، بڵاوكرابێته‌وه‌، له‌ كوردستان نێت بڵاو ناكرێته‌وه‌.تکایه‌ تکایه‌ ئه‌گه‌ر نووسینه‌که‌ت بۆ سایتێکی تر ناردووه‌ بۆ ئێمه‌ی مه‌نێره‌..ك.ن

وێنه‌ی هه‌ندێ له‌و نووسه‌رانه‌ی به‌ ناو وێنه‌ی خۆیانه‌وه‌ له‌ کوردستان نێت دا ده‌نووسن

ئێمه‌ وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا که‌ ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به‌ به‌ڵگه‌وه‌، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه‌ گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به‌ کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه‌ وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه‌ پارێزراو ده‌بێت. ‌هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه‌ وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا دژی تاکه‌ که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که‌ به‌ ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه‌ بابه‌ت ده‌نووسێت، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه‌، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه‌ به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007

کوردستان نێت نووسینی کۆنه‌ به‌عسیه‌کان و جنێوفرۆشان بڵاوناکاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌ڕابوردوشدا کردبێتمان داوای لێبووردن له‌ خوێنه‌ران ده‌که‌ین.