کوشتنی

ژنان

هۆڵه‌ندا: بابه‌ته‌کانی ڕۆژی 3-7-2007

کوردستان نێت له‌ لایه‌ن ڕێکخراوی ICPS  ئه‌مریکییه‌وه‌ بڕوانامه‌ی باشترین سایتی کوردی پێ به‌خشرا، به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ خۆمان و هاوکارانمان و نووسه‌ران و خوێنه‌رانی کوردستان نێت ده‌که‌ین، به‌ڵێن ده‌ده‌ین هه‌میشه‌ جێگای بڕوای میلله‌ته‌که‌مان بین و ئه‌و باوه‌ڕبوونه‌یان به‌ ئێمه‌ بپارێزین.


ته‌قه‌ شوف ... مزه‌فه‌ر عه‌بدلوه‌هاب: 75% ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ موچه‌ ده‌ڕوات,ئه‌م رسته‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ له‌رۆژگاری ئه‌مڕۆماندا مانشێتی سه‌ره‌كی رۆژنامه‌كانه‌، بابه‌تی گرنگی كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆنه‌، باس و خواسی گه‌رم وگوڕی دانیشتنه‌كانی ئه‌م و ئه‌وه‌، لێدوانی به‌رپرسه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ته‌ بۆ په‌رده‌پۆش كردنی كه‌م و كوڕییه‌كانیان.


ڕه‌خنه‌گرتن له‌ نه‌وشیروان مسته‌فاوه‌ بۆ هۆشیار عه‌بدوڵڵا... خدر ئه‌شكه‌نه‌یی: هه‌ڵسه‌نگاندنی وته‌كانی هه‌ر مرۆڤێك به‌ بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ باكگراوندی خۆی له‌و بواره‌ی قسه‌ی تیادا كردووه‌، هه‌وڵێكی مایه‌پوچ و بێ بنه‌ما ده‌بێت، به‌ومانایه‌ی دیكتاتۆره‌كانی نمونه‌ی سه‌دام حسێنیش كه‌ گوێبیستی وتار و بۆچوونه‌كانی ده‌بووین ئه‌وا خۆشه‌ویستی بۆ دیموكراسی و ئاشتیان لێده‌چۆڕا به‌ڵام كه‌ له‌ په‌رێزه‌كه‌یه‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكه‌یت به‌ ئاشكرا ده‌بینی كه‌ دوای ده‌یان ساڵ له‌ مردنیشی، ئاسه‌واری دیكتاتۆری و خراپه‌كاریی له‌دوای خۆی جێهێشتووه‌.


نه‌فره‌ت له‌و نووسه‌رانه‌ی که‌به‌ نووسینه‌کانیان خه‌ڵک چه‌واشه‌ ده‌که‌ن... م. عه‌ونی خۆشناو: ئه‌مڕۆ له‌ زۆربه‌ی ماڵپه‌ڕه‌ کوردیه‌کان نوسینی جۆراو جۆرو هه‌مه‌ڕه‌نگ پێش چاو ده‌که‌ون هه‌ریه‌که‌ به‌بێ سانسۆر له‌ ئاوازێک ده‌خوێنن و بابه‌ت بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ خزمه‌تێک به‌ بزاڤی ڕۆشنبیری و نه‌ته‌وایه‌تیمان بکات.


زنجیره‌ درامای ئاریا واقعی كۆمه‌ڵكای كوردییه‌ ... كارزان گلی: زنجیره‌ درامای (ئاریا) ، به‌رهه‌مێكی كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسان بوو و 5 زنجیره‌ی لێ په‌خش كراو و له‌سه‌ر داوای مامۆستایانی ئاینی ئه‌م زنجیره‌ درامایه‌ ڕاگیرا، به‌و مه‌به‌سته‌ی له‌و زنجیره‌یه‌دا سوكایه‌تی به‌ مه‌لا كراوه‌ و وه‌ك بڵێی مه‌لا له‌ژیانیدا هه‌ڵه‌ی نه‌كردووه‌ و له‌ خه‌یانه‌ت به‌دووره‌.


ڕۆڵی ڕێكخراوی ئه‌لقاعیده‌ له‌كوردوستان و له‌هه‌ڵایسانی شه‌ڕی مه‌زهه‌بی له‌ عێراقدا... نه‌وزادی موهه‌ندیس: ئاشكرایه‌ ڕێكخراوی قاعیده‌، ڕێكخراوێكی به‌هێز و خاوه‌ن بنه‌ماو فكر و ئایدیاو پلان و تاكتیك و ستراتیژی خۆیه‌تی كه‌له‌زۆربه‌ی ووڵاتانی دونیادا هێلانه‌ و لق و پۆپ و خانه‌ی نووستو و زیندوو چالاكی هه‌یه‌.


روونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ كوردستان پۆست له‌ هاوژین حه‌مه‌ ره‌شیده‌وه‌:  دوێنی شه‌و بابه‌تێك كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ڵه‌ز هه‌ولێری كه‌من ئه‌م ناوه‌م له‌ژیانم نه‌بیستووه‌و نایناسم له‌ ماڵپه‌ڕِی كوردستان پۆست چه‌ند قسه‌یه‌كی بی بنه‌مای به‌زاری منه‌وه‌ بڵاوكردۆته‌وه‌، چونكه‌ من نه‌ كه‌س له‌م ماڵپه‌ڕه‌ ده‌ناسم ونه‌ ئه‌و قسانه‌ی به‌زاری منه‌وه‌ كردوویانه‌ كه‌هیچ بنه‌مایه‌كی نییه‌.


كێ له‌ له‌ناوچوونی شوێنه‌واره‌كانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ به‌رپرسیاره‌ ... غه‌فور هیرانی: كه‌ده‌بیستم شوێنه‌وارێكی دێرین نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه‌، له‌خۆشیان خه‌ریكه‌ باڵده‌گرم و ئه‌وكات له‌هه‌مووكات زیاتر ئومێدم به‌ نیشتمانی خۆم زیاتر ده‌بێ. له‌ سۆنگه‌ی ئه‌وه‌وه‌ كه‌ ده‌زانم هه‌ر میلله‌تێك شوێنه‌واره‌كه‌ی خۆی به‌قیمه‌ت نه‌بێ، مرۆڤ و نیشتیمانه‌كه‌ی خۆشی لای به‌ قیمه‌ت نییه‌.


ئاریا بۆ ڕاگیرا؟.... .. پێشڕه‌و محه‌مه‌د : ئه‌و پرسیاره‌ له‌لای هه‌موو تاكێكی كوردی دروست بووه‌، ئه‌رێ ئاریا بۆ ڕاگیرا؟ باشه‌ زۆر جار من پرسیار له‌خۆم ده‌كه‌م بۆچی ناتوانین ئازاد بین له‌بیرو ڕا ده‌ربڕین؟ ئه‌ی باشه‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ناڵێیت ئێمه‌ حزبێكی دیموكراتین و هه‌ركه‌س ئازاده‌ له‌ ڕاده‌ربرین و میدیاكانمان ئازادن.


درامای (ئاریا) و دیماجوجسته‌كان و شووتی ... حسین عمر سلیمان: زنجیره‌ درامای ئاریا درامایه‌كی كوردیه‌، كه‌له‌سه‌ر ئه‌ركی كه‌نالی كوردسات به‌هه‌شت ده‌فته‌ر دۆلار به‌رهم هاتووه‌ به‌ 28 هه‌ڵقه‌و 75 ئه‌كته‌ر به‌شداری تیا كردووه‌... وله‌نوسینی ئه‌حمه‌د ڕه‌زاو، ده‌رهێنانی هادی مهدی یه‌..


به هه‌موو‌ مه‌لا‌ی کوردستان به قه‌د یه‌ک دانه گۆرانیبێژ ڕێگای شاشه‌ی تلڤزیۆنیان نه‌داوه، که‌چی بۆ باس له گه‌نده‌ڵی، به شه‌ریکی ده‌سته‌ڵاتیان داده‌نێن!!! ... ڕێناس: سێکۆلاره‌کانمان له پێش دا پڕۆڤۆکاسیۆن ده‌که‌ن، ئه‌مجار هاوار هاواری نه‌بوونی ئازادیی بیر و ڕا وه‌ڕێ ده‌خه‌ن. یه‌که‌م جار سووکایه‌تی ده‌که‌ن، دواییش ئه‌م و ئه‌و به دژی بیری نوێ و شتی وا تاوانبار ده‌که‌ن. ماشه‌ڵڵا له هونه‌ری ئاریا که گوایه کۆمه‌ڵ ڕوون ده‌کاته‌وه، درامای ئاریا و زۆر له ئه‌وانی دیکه‌ش که فیلم دروست ده‌که‌ن


به‌رێز كاك نیهاد قائیمقام وا نابێت ... دهام عبدالباقی: له‌ به‌رنامه‌كی رادیۆیی زاگرۆز له‌ رێكه‌وتی 18/6/2007 كه‌ به‌رێز علی عونی به‌رپرسی رێكخراوه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان. و به‌رێز نیهاد له‌تیف قائیمقامی هه‌ولێر ئاماده‌ بوون زۆر بابه‌ت باسكران به‌ڵام له‌ سه‌ر لاوان چه‌ند خالێك زۆر به‌ بی عه‌داله‌تی باس كرا به‌ تایبه‌ت له‌سه‌ر خولی


له‌ به‌رنامه‌دایه‌ ... سیروان ناشاد: (له‌ خشته‌ی كاركردنی ساڵی نوێماندایه‌- له‌ ئه‌جندای كاركردنمانه‌- له‌ژێردیراسه‌دایه‌- پلان و نه‌خشه‌ی بۆ داڕێژراوه‌- له‌ به‌رنامه‌دایه‌) ئه‌مانه‌ قسه‌و لێدوانی زۆرێك له‌ به‌رپرس و ناوه‌ندو كه‌ ناڵه‌كانه‌ له‌كاتی پرسیارلێكردنیان له‌مه‌ڕ هه‌ر پڕۆژه‌و بابه‌تێك.... . له‌ وڵاتێكدا ده‌ژیین گشمتان پێمان عه‌یب و نه‌نگییه‌ كاتێك


چه‌ند ملایه‌ك بونه‌ پاڵه‌وانی داخستنی درامای ئاریا ... سه‌باح عه‌لی قاره‌مان: دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك مه‌لا له‌ خوتبه‌ی ڕۆژی هه‌ینیدا هیرشیان كرده‌ سه‌ر زنجیره‌ درامای ئاریا داوایان له‌ كه‌ناڵی كوردسات كرد زنجیره‌ دراماكه‌ ڕابگیرێت وه‌كو ئه‌وه‌ی ده‌سڵات دارانی وڵاتی گه‌نده‌ڵستان تائێستا به‌ ڕێنمایكردنی مه‌لاكان ئه‌رك و كاره‌كانیان ئه‌نجام ئه‌ده‌ن یه‌كسه‌ر له‌ سه‌ر ئه‌و داوایه‌ ڕازی بون.


ئیسلام پێناسه‌و شووناسی نه‌ته‌وه‌ی كورده‌، ناكری سازشی له‌سه‌ر بكرێت ... مه‌لا ته‌حسین شێخانی : یه‌كی له‌و بوارولایه‌نانه‌ی له‌كوردستان به‌تایبه‌ت له‌م چه‌ند مانگه‌ی دوایی قسه‌ و باسی زۆری له‌سه‌ر ده‌كرێ، پرۆژه‌ی ڕه‌شنووسی هه‌رێمی كوردستانه‌، زۆرترین بڕگه‌ش كه‌ به‌شی شێری وه‌رگرتوه‌، له‌ به‌دواچوون و لێكۆلینه‌وه‌ وبارگرژی مادده‌ی حه‌وته‌مه‌ كه‌ باس له‌ ئیسلام وه‌ك سه‌رچاوه‌ی یاسا دانان ده‌كات


بزماره‌کانی خالید مه‌جید فه‌ره‌ج ... به‌فر ساز : ئه‌وساڵانه‌ی که‌ له‌کوردستان بوون نه‌ک هه‌ر ناوه‌کانی خۆیان عاره‌بی بوو، به‌ڵکو منداڵه‌کانیشیان هه‌ر به‌و ناوانه‌وه‌ ناو ئه‌نا که‌ له‌سه‌ر زاری عاره‌بان وه‌ک شه‌کرۆکه‌ ‌وا بوون، و به‌بیانووی ئه‌وه‌ی خوێندن له‌زانکۆ به‌کوردی نیه‌، جگه‌ر گۆشه‌کانیان ئه‌نارده‌ ئه‌ومه‌کته‌بانه‌‌ی که‌ به‌عاره‌بی وانه‌ی تیا ئه‌وترایه‌‌وه‌. ئه‌وه‌ی بۆنی سیاسه‌تی لێبهاتایه‌ ئه‌وان حه‌وت فرسه‌خ لێی دوور ئه‌که‌وتنه‌وه


شاری حه‌وزه‌ گه‌وره‌ ... ح. س. سۆران: زۆر له‌ شارگه‌لی کوردستانی مه‌زن، ناسناوی دیڕۆکی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه‌، وه‌ک مه‌هاباد (شاری چوار چرا) ، سه‌قز (شاری 11 ئه‌ستێره‌) ، سنه‌ (شاری ئه‌رده‌ڵان) ، هه‌ولێر (شاری قه‌ڵا و مناره‌) و.... هه‌مو ده‌زانین، که‌ ته‌واوی ئه‌و ناسناوگه‌له‌، هۆی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه‌ و مه‌به‌ستگه‌لی مێژویی وه‌بیر ده‌خه‌نه‌وه‌.


ئه‌نفلچیان و.. هاوكاره‌كانیان.. ! حه‌سه‌ن سه‌ید باقی: گه‌ر چاوێك بخشێنین به‌ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردا به‌مێژووی كۆن و هاوچه‌رخدا. دولای دژ به‌یه‌ك ده‌بینین. یه‌ك شۆرشگێڕو هه‌قخوازه‌، لای دی دژیه‌تی، واته‌ داگیركه‌ران ودوژمنانی به‌شه‌ریه‌ت، پێشێلكه‌ری مافی مرۆڤه‌ له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانی (نۆكه‌رو خۆفرۆشان)


كاتی برینی ده‌ستی كه‌سانی دز و گه‌نده‌ڵه‌.... یاموچه‌ی رێزلێنان ... محه‌مه‌د قه‌ره‌داخی: ئه‌و رێزلێنانه‌ به‌و شێوه‌ بێسه‌روبه‌ره‌یه‌ تا راده‌یه‌ك بوبه‌ هۆكاری باشتركردنی ژیان وگوزه‌رانی ئه‌و ژماره‌یه‌ی كه‌لێی سودمه‌ندبوون و كه‌مێك باری شانیان سوكتربوو. به‌و هه‌موو قسه‌و باسه‌ی كه‌ لێوه‌ی ده‌كرا، به‌وه‌ی كه‌ زۆر ناعه‌داله‌تی تیادا ده‌كرا، هێشتاكارێكی باش و پیرۆز بوو.


گروپی هه‌شت كێن؟ و بۆچی كار ده‌كه‌ن؟ ... علی محمد هه‌ڵه‌بجه‌یی: گروپی هه‌شت پێك هاتووه‌ له‌ هه‌شت ده‌وڵه‌تی جیهانی كه‌ به‌ سه‌رمایه‌دارترین وڵاتانی جیهانی ناسراون، بریتین له‌ وڵاتانی شانیشینی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا و یابان و وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ڕوسیا. تێكڕای ئه‌م وڵاتانه‌ ڕێژه‌ی له‌ 65% ی ئابوری گشت جیهان پێك ده‌هێنن.


وه‌ڵامێك بۆ ناحه‌زانی یه‌كگرتوو.... محه‌مه‌د ساڵح: ده‌مه‌وێت لێره‌دا ئه‌وه‌بخه‌مه‌ به‌ر دیده‌و ده‌ستی نووسه‌رانی به‌رێز كه‌ ئازادی ته‌نها كورت هه‌ڵنه‌هاتوه‌، له‌ وه‌ تۆ هه‌رده‌م باوه‌شت بۆ علمانیه‌ت كردبێته‌وه‌ه‌و ئیسلامت یه‌كپارچه‌ ره‌ت بێت. دیاره‌ له‌كوردستان تا راده‌یه‌كی به‌رچاو ئازادی راده‌ربڕین و فره‌ ڕه‌نگی هه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ هه‌تا نزیك ده‌بینه‌وه‌ له‌ به‌ده‌ست هێنانی مافه‌كانمان ورده‌ورده‌ كاڵ ده‌بێته‌وه‌


وه‌ڵامێک بۆ ئاوات عوسمان ده‌رباره‌ی وه‌ڵامه‌که‌ی کۆسره‌ت ڕه‌سول ... دارا عه‌بدولره‌حمان: کۆسره‌ت ڕه‌سول زۆر به‌ڕاشکاوانه‌ وه‌ڵامیکی شه‌فافی پرسیاره‌کانی (که‌مالی سه‌ید قادر) داوه‌ته‌وه‌، دیاره‌ جه‌نابت به‌م وه‌ڵامانه‌ دڵگرانیت و بانگه‌‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌که‌یت که‌وا وه‌ڵامه‌کان، ڕاست نین. جا برای به‌ڕێز ئه‌گه‌ر تۆ خۆت به‌ کوردێکی دڵسۆز ده‌زانیت و ئه‌و وه‌ڵامانه‌ به‌ ئیستیفزاز ده‌زانیت، راست ده‌که‌یت و درۆ له‌ گه‌ڵ خه‌ڵک ناکه‌یت و کۆسره‌ت به‌ 3 تاوان گوناهبار ده‌که‌یت که‌ ئه‌مانه‌ن:


سه‌رنجێک له‌سه‌ر ئه‌و تیرۆرستانه‌ی که‌ ڕه‌گه‌زنامه‌ی تورکیان پێبووه‌! ... ئه‌ندازیار نه‌ریمان محمد گه‌ڵاڵی: ئه‌مڕۆ قسه‌که‌رێک به‌ ناوی هێزی هاوپه‌یمانان له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌نووسیدا به‌ یاوه‌ریی کارگێری باڵوێزی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق ئاشکرای کرد که‌ ئه‌وان له‌ هه‌ڵمه‌تێکی پشکنین و به‌ داواداچووندا توانیان له ده‌وروبه‌ری حه‌ویجه دوو تیرۆرست ده‌ستگیر بکه‌ن که‌ ڕه‌گه‌زنامه‌ی تورکیان پێ بووه‌!!


كاتێك به‌رژه‌وندی زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ر هاورێیاتی.... .. رزگار كۆچه‌ر: له‌ نیشتیمانێك گه‌نده‌ڵی تا سه‌ر لووتی گه‌نداڵكاران چووه‌ و بێده‌نگی ده‌سه‌ڵاتیش به‌رامبه‌ر زۆر له‌دیارده‌ دزێوه‌كان زیاتر ته‌نگی به‌ مرۆڤه‌ ئاسایه‌كان چه‌نیووه‌، له‌پاڵ ئه‌م هۆكارانه‌ تێك چوونی شیرازه‌ی خێزان و له‌ ده‌ست دانی به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان راسته‌وخۆ بونه‌ته‌ هۆكارێك بۆ نه‌مانی متمانه‌ له‌ نێوان زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌ ئه‌وانه‌ی به‌یه‌كه‌وه‌ له‌ چاوار گۆشه‌ی ماڵێك كۆده‌بنه‌وه‌ به‌ چاوی گومانه‌وه‌ سه‌یری هه‌ڵسوكه‌وتی یه‌كتری ده‌كه‌ن


کاتێک لە ئیسلامدا ئازادی پێشێل دەکرێت ئیسلام پەیک نەوێرا یان خۆیان تیرۆریستن ... ئاسۆ عەلی فەرەج: لەوماوەیەدا لە رێگای ئیمێڵێەکەوە داوام لێکرابوو بەشداری تەوەرێک بەشَیوەی دیمانە بکەم لە ماڵپەرێک بەناوی (ئیسلام پەیک) کە ئەو خوایە بۆ خۆی دەزانێ کێًن و کێیان لە پشتە و لە کوێن؟؟؟؟


 دوای 35 ساڵ هێشتا زیره‌ك له لوتكه‌دا ده‌فرێت ... کاوه‌ ڕه‌ش: ئه‌مساڵیش 35 ساڵ گوزه‌ر ده‌كات به‌سه‌ر‌ مه‌رگی ئه‌ستێره پرشنگداره‌كه‌ی كوردو كوردستان، حه‌سه‌ن زیره‌كی هه‌میشه زیندوو. بۆیه به‌م یاده خه‌وماوییه‌وه، با تاوێك به‌ناو ژانی ژیانییدا شۆر ببینه‌وه‌و له‌ژێر ده‌واری مۆسیقاو گۆرانی و مه‌قاماتی ره‌سه‌نییدا، كرنۆش به‌رین بۆحزوری ئه‌و ژیانه‌ی كه‌بووه‌ته هه‌وێێنی هونه‌رێك كه‌تادونیا مابێت، كورد شانازی پێوه‌بكات. نه‌هامه‌تی ژیان و هه قیقه ت و تاڵییه كان، سه رچاوه‌ی نه‌مری هونه‌ره به‌نرخه‌كه‌ی زیره‌كن و بوونه هه‌وێنێك كه هه‌میشه هونه‌ره‌وكه ی


عه‌لی كیمیایی تۆڵه‌ی لێبكرێته‌وه‌ یان سزای یاسایی بدرێ؟ ... ره‌نج قه‌ره‌داغی: ره‌نگه‌ تاوانی گه‌وره‌ی ئه‌نفال و كیمیارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه‌كانی دیكه‌ی به‌ركه‌وتو به‌گازی ژه‌هراوی له‌كوردستاندا، هێند ناسراو بێت و هێنده‌ش به‌ڕونی ئاماژه‌ بێت بۆتاوان و جینۆسایدی نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه‌ نه‌ك هه‌ر بۆخه‌ڵكی كوردستان، به‌ڵكو بۆته‌واوی دونیاش پێویست به‌دوباره‌ ده‌رخست و باسكردنی به‌مه‌به‌ستی ناساندنی نه‌كات.


ئه‌حمه‌د ڕه‌زاش له‌ بری ئیدانه‌ كردنی كوردسات و یه‌كێتی.... ده‌رهێنه‌ر تاوانبار ئه‌كات ... ئاسۆ مه‌ولود: دنیایه‌كی سه‌یره‌ گوڵم.... سیناریۆ نووسی ئاریا، كه‌ خۆی ئه‌زانێ ڕه‌وشی ڕووداوه‌كان چۆن گوزه‌راوه‌، تا به‌رهه‌مهێنانی ڕۆمانی ئاریا.... كه‌چی ڕێك چووه‌ پاڵ ڕێبین هه‌ردی و ئه‌ویش له‌ ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه‌دا ئه‌ڵێ:


رۆشنبیر له‌ كوێی كۆمه‌ڵگه‌دایه‌؟ رامانێك له‌ كتێبی (فه‌لسه‌فه‌، ئازادی، كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی) یاسین عومه‌ر ... ئارام سدیق: هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك به‌ چه‌ندین قۆناغی جیاوازو جۆراو جۆردا تێپه‌رده‌بی و له‌هه‌رگۆڕانكاریه‌كدا ئه‌رك و به‌رپرسیاری رۆشنبیر زیاتر و زیاتر ده‌بێت و هاوكات گۆڕنكاریش له‌ئه‌ركه‌كانیدا رووده‌دات. به‌پێی پێناسه‌ باوه‌كان رۆشنبیر ئه‌وكائینه‌یه‌ كه‌هۆشیاره‌ به‌هه‌موو گۆرانێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و فه‌رهه‌نگی.. هتد


خۆتان خنكاون ئاریا بۆ خه‌فه‌ ده‌كه‌ن؟ ... داستان كوێستانی: له‌دووای ڕاپه‌ڕینه‌ مێژووییه‌كه‌ی به‌هاری 1991 و كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی لۆكاڵی، له‌ كۆتایی نه‌وه‌ده‌كانیش كردنه‌وه‌ی چه‌ند كه‌ناڵێكی ئاسمانی، هه‌ر یه‌كێك له‌و كه‌ناڵانه‌ كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می درامایی و كورته‌ فلیم و فلیمی دیكۆمێنتی یان به‌رهه‌م هێناوه


جاش هه‌ر جاشه‌ ... به‌ختیار جاف: زۆرم پێ سه‌یر بوو كه‌ ده‌یگووت من له‌وه‌ته‌ی هه‌م و له‌وكاته‌ی فامم كردووه‌ قه‌تاوقه‌ت نه‌مویستووه‌ و نیازم نه‌بووه‌ كه‌س بشكێنم، هه‌میشه‌ و هه‌رگیز حه‌دم نه‌بووه‌ له‌به‌رده‌می له‌خۆم گه‌وره‌تر راست ببمه‌وه‌، من نه‌مزانیوه‌ ئه‌و براده‌ره‌ ئه‌وه‌نده‌ په‌یوه‌ست بێت به‌ خانه‌واده‌كه‌ی كه‌چی زۆر به‌ موسه‌یته‌ری ده‌یگووت:


لانكه‌كه‌ی كوری دكتور زریان، باشترین وه‌لامه، بو ناحه‌زان؟ ... هیدی جه‌لی زاده: نیشتیمان په‌روه‌ری هه‌رئه‌وه ‌نیه‌ به‌و وته‌و قسه‌بلیی من نیشتیمان په‌روه‌رم ونیشتیمانه‌كه‌م خوش ده‌ویت، به‌لكو ده‌بیت قوربانی وخوبه‌خت كردن و ماندوو بوون وخزمه‌تیش پیشكه‌ش بكه‌ی!!!! وته‌ی ناوداریك


په‌له‌قاژه‌ی ژه‌نه‌راڵه‌ تورکه‌کان ... ئه‌حمه‌د ده‌شتی


كێن ئه‌وانه‌ی كه‌گه‌نده‌ڵن؟ ... هاوری رواندزی: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌گه‌نده‌ڵن له‌هه‌مان كاتیشدا خۆشیان به‌كه‌سانی باش و خه‌ڵكی نیشتیمان په‌روه‌ر داده‌ نێن، له‌ناو خه‌ڵكیدا خۆیان به‌كه‌سی دڵسۆز ده‌ناسێنن قسه‌ له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن و به‌كارێكی خراپی ناو ده‌به‌ن، به‌ڵام له‌ئه‌ساسدا ئه‌وانه‌ گورگن له‌ناو پیستی مه‌ڕدا! چونكه‌ تاسه‌ر ئێسقان غه‌رقن له‌گه‌نده‌ڵی.


به‌ڵێ نێچیرڤان شۆڕش و ئاواره‌یی بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان بووه‌.. ! ساكار وه‌هاب:نه‌ته‌نها هه‌ر شۆڕش و ئاواره‌یی نێچیرڤان بارزانی به‌ڵكو هی زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردی به‌پشتیوانی رۆڵه‌كانی ئه‌م گه‌له‌ نه‌به‌رده‌ بووه‌ هه‌موو ئه‌و ئازادیانه‌ی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ فه‌راهه‌م كردووه‌ كه‌ به‌رده‌وام تیرو توانج و بێویژدانی له‌به‌رانبه‌ر ئه‌دای كاری حكومه‌ت و هه‌تا حزبه‌ باڵا ده‌سته‌كانیش ده‌نوێنن


به‌رێز وه‌زیری په‌روه‌رده‌... ! هێمن لهۆنی: ده‌مێكه‌ ده‌مه‌وێت ده‌ستخۆشی له‌ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ بكه‌م له‌ كاره‌كانی كه‌ جێگای ده‌ستخۆشیه‌. باوه‌ر ناكه‌م كه‌س ئه‌و گۆرانكارییانه‌ نه‌بینێت كه‌ ئه‌نجام دراون هه‌ر له‌ پرسیاره‌كانی پۆلی شه‌ش و گرتنی كۆنفراس و هه‌وڵی به‌رده‌وام بۆ گۆرینی پرۆگرامه‌كانی خۆێندن.


یه‌كێتی و پارتی.. رێكه‌وتنی ستراتیژی یان كۆمپانیایه‌كی بازرگانی گه‌وره‌تر... كه‌یوان ته‌ییب: وه‌ك لای هه‌موان روون و ئاشكرایه‌، ئه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی شانزه‌ ساڵ زیاتره‌ یه‌كێتی و پارتی ده‌ستیان ناوه‌ته‌ بینه‌قاقای سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م وڵاته‌ و به‌ كه‌یفی خۆیان ته‌خشان و


هۆنراوه‌

لـه‌غـوربـه‌ته‌وه‌ بـۆ... دایكم ... سالار تاوه‌گۆزی

تاسه‌ ... ئاری ڕه‌فیق


ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و هه‌واڵ:

به‌یانی کۆتایی کۆنفرانسی چواره‌می ڕێکخستنه‌کانی ده‌ره‌وی حیزبی شیوعی کوردستان: ڕۆژانی 23-24/6 /2007 له‌ شاری یوته‌بۆری له ‌وولاتی سوید، له‌ژێر درووشمی {له‌ پێناو گه‌شه‌پێدانی ڕێکخراوه‌کانی ده‌ره‌وی حیزبمان و کاراکردنی ڕێکخراوه‌کانمان له‌نێو ڕه‌وه‌ندی کوردستانی دا. } ڕێکخراوه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی شیوعی کوردستان چواره‌مین کۆنفرانسی خۆی گرێدا.


په‌یوه‌ندی وه‌فیق سامه‌رایی به‌ سه‌رکردایه‌تی کورد، تاوانه‌کانی ڕه‌شناکاته‌وه‌: له‌ چاوپێکه‌وتنێکدا که‌ له‌ کوردستانی نوی له‌ رۆژی 29/06/2007 دا بلاوکراوه‌ته‌وه‌، تۆمه‌تبار و گه‌وره‌ به‌رپرسی پێشووی ئیستخباراتی ڕژێمی ئێراقی وه‌فیق سامه‌رایی، بانگاشه‌ی بێتاوانی خۆی ده‌کات و په‌یوه‌ندی نزیکی خۆی له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی باشوری کوردستان وه‌کو به‌ڵگه‌ی بێتاوانبوونی خۆی له‌ تاوانی ئه‌نفالدا پیشان ده‌دات.



كۆلێجی به‌هره‌داران له‌ هه‌ولێرو سلێمانی ده‌كرێته‌وه‌ ... راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌: وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ كردنه‌وه‌ی دواناوه‌ندی تایبه‌ت به‌ به‌هره‌داران له‌ شاری هه‌ولێرو له‌ ژێر ناوی (كۆلێجی كوردستان بۆ به‌هره‌داران) و (كۆلێجی ئه‌زمه‌ڕ بۆ به‌هره‌داران) له‌ شاری سلێمانی.

 

ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ مه‌كته‌بی سیاسی حزبی دیموكراسیخوازانی كوردستان :  جه‌ماوه‌ری كوردستان.. ئاشكرایه‌ كه‌ حزبی دیموكراسیخوازانی كوردستان نزیكه‌ی پێنچ ساڵه‌ له‌ژێر گه‌مارۆیه‌كی ئابوری توند دایه‌و ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه‌كاتی خۆی وه‌ك هه‌ریه‌ك له‌حزبه‌كانی تر له‌حكومه‌ت وه‌ری ده‌گرت بڕاوه‌

 

 

په‌خشی سایتی یه‌كبوون ده‌ستی پێكرد


چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی سلێمانی له‌هاوینه‌ فێنكه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بێبه‌شن... راپۆرت: ئاسۆ


له‌پشووی هاویندا خوێندكاران به‌دوای كاردا ده‌گه‌ڕێن ... راپۆرت: ئه‌ردین:



دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ جێگری به‌رپرسی راگه‌یاندنی یه‌كگرتوو به‌ بۆنه‌ی به‌ده‌ست هێنانی بروانامه‌ی پله‌ی یه‌كه‌می تێڤێی یه‌كگرتوو له‌ سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كورستان له‌ نێو ته‌له‌فزیۆنه‌ لۆكاڵیه‌كاندا.. ئا. محمه‌د به‌رزنجی


تابلۆی هونه‌رمه‌ند ڕزگار فه‌قێ عه‌وڵا


ئاگادارییه‌ك بۆ هه‌موو ئه‌و ڕۆژنامه‌ و گۆڤاره‌ به‌ڕێزانه‌ی که‌ له‌ کوردستان نێت دا سایتی تایبه‌تیمان بۆ کردونه‌ته‌وه‌

 

تکایه‌ ته‌نها ئه‌م ئیمایڵه‌ی خواره‌وه‌ به‌کاربهێنن بۆ ناردنی بابه‌ته‌کانتان

ofaziz@hotmail.com 

بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ: 0031641514057

Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net

Copyright © 1999-2007 Kurdistan Nêt، All rights reserved

بۆ خوێندنه‌وه‌ی زۆربه‌ی بابه‌ته‌کان پێویستت به‌ به‌رنامه‌ی Adobe Acrobat هه‌یه‌.کلیکی ئێره‌ بکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی داونلۆدی بکه‌یت 

جگه‌ له‌ هه‌واڵ و ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و ڕوونكردنه‌وه‌، هه‌ربابه‌تێك له‌ ماڵپه‌ڕی تردا له‌ هه‌مان کاتدا، بڵاوكرابێته‌وه‌، له‌ كوردستان نێت بڵاو ناكرێته‌وه‌.تکایه‌ تکایه‌ ئه‌گه‌ر نووسینه‌که‌ت بۆ سایتێکی تر ناردووه‌ بۆ ئێمه‌ی مه‌نێره‌..ك.ن

وێنه‌ی هه‌ندێ له‌و نووسه‌رانه‌ی به‌ ناو وێنه‌ی خۆیانه‌وه‌ له‌ کوردستان نێت دا ده‌نووسن

ئێمه‌ وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا که‌ ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به‌ به‌ڵگه‌وه‌، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه‌ گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به‌ کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه‌ وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه‌ پارێزراو ده‌بێت. ‌هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه‌ وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا دژی تاکه‌ که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که‌ به‌ ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه‌ بابه‌ت ده‌نووسێت، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه‌، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه‌ به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007

کوردستان نێت نووسینی کۆنه‌ به‌عسیه‌کان و جنێوفرۆشان بڵاوناکاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌ڕابوردوشدا کردبێتمان داوای لێبووردن له‌ خوێنه‌ران ده‌که‌ین.