کوشتنی

ژنان

هۆڵه‌ندا: بابه‌ته‌کانی ڕۆژی 19-7-2007


ڕۆژی شه‌ممه‌ 21-7-2007 له‌ ڕوسترانتی دیدار (بیروت) له‌ Halllonberg  له‌ ستۆکهۆڵم (سوید) له‌ کاتژمێری 3:00 تاکو 6:00 پاشنیوه‌ڕۆ پرسه‌ی به‌رزان عارف ته‌مه‌ن 24 ساڵان  به‌ ڕێوه‌ ده‌چێت. شایه‌نی وتنه‌ به‌رزان عارف له‌کاتی به‌سه‌ربردنی پشوی هاوین له‌گه‌ل هاوسه‌ره‌که‌ی، له‌ وڵاتی بولغاریا له‌ ڕۆژی 16-7-2007 له‌ لایه‌ن پاسه‌وانانی شوێنێکی گه‌شت و گوزاری زۆر دڕندانه‌ به‌ بۆکس و پێله‌قه‌ ده‌کوژرێت. پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌تی بنه‌ماڵه‌ و هاوڕێیانی، کاکه‌ به‌رزانی هاوڕێ و خۆشه‌ویست ده‌که‌ین .... ك.ن


پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خۆمان و كه‌س و كاری كاكه‌ ده‌ركه‌وتی عوسمان به‌گ ده‌كه‌ین. تكایه‌ تێبینی ئه‌م زانیاریانه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ن: ڕۆژی هه‌ینی به‌رواری 20/7/2007، كاتژمێر 11:00 له‌ گریمستا  (ستۆكهۆڵم) به‌رامبه‌ر ڤێلینگبی، ته‌رمه‌كه‌ی به‌خاك ده‌سپێردرێت. یی ڕۆژی شه‌ممه‌ به‌رواری 21/7/2007، كاتژمێر 14:00ـــ18:00  پرسه‌ی بۆ داده‌نرێت له‌ ریستۆرانه‌كه‌ی ته‌نیشت خوله‌ی گرۆسیس  له‌ شیستا (ستۆكهۆڵم) له‌گه‌ڵ سوپاسی هاورێكانی كاكه‌ ده‌ركه‌وتی عوسمان به‌گ


کۆبوونه‌وه‌ی ماته‌مینی: ده‌سته‌ی پشتیوانی که‌رکوک به‌ هاوکاری له‌گه‌ڵ مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیریی کورد- له‌نده‌ن، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ماته‌مینی بۆ شه‌هیدان و قوربانیانی تاوانه‌ تێرۆریستییه‌که‌ی رۆژی 16/7/2007 ی که‌رکوک رێکده‌خات له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که‌ سه‌ره‌تاکه‌ی به‌ شێوازی پرسه‌ ده‌بێت، کۆمه‌ڵێ وتار و نامه‌ی ناڕه‌زایی و پرۆتیستکردن ده‌خوێندریته‌وه‌.


به‌داخێکی گرانه‌وه‌ هه‌واڵی شه‌هیدبوونی هاوڕێ و دۆستی ئازیزمان ڕۆژنامه‌نووس مسته‌فا گه‌رمیانی هاوسه‌ری خاتو مه‌هاباد قه‌ره‌داغی مان پێگه‌یشت، کاکه‌ مسته‌فا له‌ کاره‌ترۆریستییه‌که‌ی 16-7-2007 شاری که‌رکوکی کوردان. شه‌هید بووه‌. پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی مه‌هاباد خان و خانه‌واده‌ و هاوڕێیانی کاکه‌ مسته‌فا ده‌که‌ین و ڕۆحی شاد بێت... عومه‌ر فارس عه‌زیز


كه‌س بۆی نییه‌ به‌ناوی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ بڕیار بدات! ... ده‌سته‌ی گه‌نجانی ڕۆشنبیر: جه‌ماوه‌ری كوردستان... خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ی سه‌دان جار لێقه‌وماو... له‌ كاتێكدا نزیك ده‌بینه‌وه‌ له‌ جێبه‌جی كردنی بڕیاری له‌سێداره‌دانی گه‌وره‌ دیكتاتۆر و خوێنمژی هه‌ڵه‌بجه‌ و گه‌له‌كه‌مان و هه‌ندی ڕێوشوێن گیراوه‌ته‌ به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره‌ له‌ سه‌ر ئه‌رز و خاكی به‌ سوتماكبووی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ڕێوه‌ بچی و كه‌س و كاران و جێماوانی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌می ئاهیان به‌ به‌ردا بێته‌وه‌ و به‌ چاوی خۆمان بۆ یه‌كه‌مین جار تۆڵه‌ی كاره‌ساته‌كانمان ببینین


چییان وت و ئێستا چی ده‌ڵێن؟، له‌ په‌راوێزی داوای سزادانی عه‌لی كیمیاوی له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ عومه‌راغای سورچی له‌ دیداری ڕۆژنامه‌ی میدیای ژماره‌ 298ده‌ڵێت: عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید زۆر مه‌رد بوو و هی ئه‌وه‌ نییه‌ ئیعدامی كه‌ن ... عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د: سیاسه‌ت بریتییه‌ له‌ هونه‌ری مومكینات، له‌ كوێ بۆت ڕێكه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی تێدا بوو هه‌له‌كه‌ بقۆزه‌وه‌و بستێك به‌ بانیا باز مه‌ده‌، هه‌رچه‌نده‌ له‌ ناو چه‌په‌ په‌ڕگیڕه‌كان ئه‌مه‌ كارێكی قێزه‌ونه‌ و پێی ده‌وترێت پۆپۆلیزم، وه‌لێ من بۆخۆم ئاشقیم،


مه‌هاباد قه‌ره‌داغی: شه‌ره‌ف چه‌کێکی کۆکوژی ڕێگه‌پێدراوه‌ دژ به‌ ژن. ... دیمانه‌: سه‌میره‌ عه‌لی: خاتوو مه‌هاباد ئه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی دوعا کوژرا زۆرێک له‌ ڕێکخراوه‌کانی ژنان هه‌ڵوێستیان وه‌رگرت و به‌ جۆرێک میدیاکان ئه‌و ڕووداوه‌یان وروژاند ساده‌ترین تاکی کۆمه‌ڵگه‌ تا ئاستێکی باش ئاگادار بوونه‌وه‌ له‌ مه‌سه‌له‌ی کوشتنی ژنان، به‌ڵام هه‌ر دوای ئه‌و ڕووداوه‌ ڕۆژانه‌ گوێمان


ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک ‌ بۆ خوێنه‌ره‌ هێژاکانم: ڕێز و سڵاو ... هیج جۆره‌ پێوه‌ندییه‌کم به‌ سایتی (نیشتمان نێت) ه‌وه‌ نییه‌ و له‌ ڕوانگه‌ی منه‌وه‌ نیشتمان نێتیش زه‌لکاوێکه‌ وه‌ک کوردستان پۆست و سه‌رنووسه‌ره‌که‌شی که‌سێکه‌ له‌ بابه‌تی سه‌رنووسه‌ری کوردستان پۆست. له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستیمدا. حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن .. 19. 07. 2007 - هه‌ولێر


نه‌سیر ئیبراهیم تیته‌ و هادی مه‌هدی... جه‌لال ڕه‌ووف ئه‌مین: ساڵی 2002 که‌ کۆنفرانسێکی کۆنگره‌ی نیشتمانی کوردستان له‌ له‌نده‌ن به‌سترا برایه‌کی عه‌ره‌ب وتارێکی نایابی کوردانه‌ی خوێنده‌وه‌، له‌ پرسیار و به‌دوادا چونمدا بۆم ده‌رکه‌وت ئه‌م برا ڕه‌سه‌نه‌ له‌ دوای پرۆسه‌ی ئه‌نفاله‌وه‌ حاشای له‌ عاره‌ب بونی خۆی کردووه‌*، پێویسته‌ ئاماژه‌ به‌و ئه‌ستێره‌ گه‌شانه‌ی ناو


له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید مه‌رده‌ حه‌زده‌كه‌م له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بكرێته‌ په‌تا. ... حه‌مه‌ كاكه‌ڕه‌ش: عومه‌راغای سورچی له‌ دیداری ڕۆژنامه‌ی میدیای ژماره‌ 298ده‌ڵێت: عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید زۆر مه‌رد بوو و هی ئه‌وه‌ نییه‌ ئیعدامی كه‌ن. ئه‌م قسه‌یه‌ی عومه‌راغای سورچی هێنده‌ سووك و هیچ و به‌تاڵ و بێبایه‌خه‌ ئه‌وه‌ ناهێنێت كه‌ له‌سه‌ری بڕۆین و كاتی خۆمانی پێبكوژین


وانه‌یه‌ك بۆ تاهیر ساڵح شه‌ریف له‌نێوانی خایه‌ن و نیشتیمان فرۆش هه‌ڵبژێره‌ ... نه‌جات حه‌مید ئه‌حمه‌د: له‌ سایتی كوردستان پۆستدا نووسینێكی نووسه‌رم به‌رچاو كه‌وت له‌ژێر ناوونیشانی ( (سۆرانیه‌كان له‌ سه‌ر تۆری بارزانی نێت) ) له‌ ڕاستیدا من به‌ چاكم زانی به‌و ناوونیشانه‌ی سه‌ره‌وه‌ وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و هاونه‌ته‌وه‌ییه‌م بنووسم له‌ به‌ر دوو هۆ:-


فرۆشتنی بلیت... كامه‌ران سوبحان: له‌ گۆشه‌ی ڕابردومدا له‌ سه‌ر كۆنفرانسی شانۆكارانی كورد له‌ ئه‌وروپا ژماره‌یه‌كی زۆر ئیمێڵ و سه‌رنجم له‌ سه‌ر ئه‌و باسه‌ بۆ هات، له‌و سه‌رنجانه‌وه‌ ئه‌وه‌م خوێنده‌وه‌ كه‌ بێگومان كاری هونه‌ریی له‌وڵاتی ئێمه‌دا شه‌ڕكردنێكی به‌رده‌وامه‌ له‌گه‌ڵ مه‌حاڵ، چونكه‌ تا هه‌نوكه‌ ئه‌م كاره‌ی ئێمه‌ كه‌ خۆمانی پێوه‌ خه‌ریك ده‌كه‌ین، جۆرێكه‌


خه‌مه‌کان... قوڵتر ئه‌بنه‌وه‌!! ... گه‌لاوێژ بابان: خه‌مه‌کان قوڵ بوون و... قوڵتر بوونه‌وه‌!! هه‌تا دوێنێ بوو باس له تیرۆر کردن و کوشتن و له‌ت له‌ت کردنی ژنان و ئافره‌تان ئه‌کرا به ده‌ستی سیخوڕه‌کانی ڕژێمی فاشی گۆڕاوگۆڕه‌وه‌‌، ئێستا زۆر به‌داخه‌وه‌ باوک و برا و مێرد درێژه‌ به‌و کاره‌ ئه‌ده‌ن!


به‌کر ئه‌حمه‌د یان هه‌ڵۆ رانیه‌یی ... باوه‌ڕ پیرۆززاده: رۆژی 18/7 له‌ کاتی هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌کانی رۆژنامه‌ی ئه‌لیکترۆنی کوردستان نێت، دیسان چاوم به‌ چه‌ند بابه‌تێک که‌وت که‌ دژی وتاره‌که‌ی د. به‌رهه‌م ساڵح نووسرا بوون، ره‌نگه‌ زۆربه‌مان سه‌رچاوه‌ی هاندانی نووسینی وتاره‌کان بزانین، هه‌ندێک له‌ وتاره‌کان ئه‌وه‌نده‌ به‌ په‌له‌ ده‌نووسرێن‌و بۆ بڵاوکردنه‌وه‌


وه‌ڵامی سۆران سه‌فیر بۆ تۆمه‌ته‌کانی بێریفان سۆزان بابان


دكتاتۆر دروست مه‌كه‌ن. ... مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی: چونكه‌ زۆربه‌ی پۆست و به‌رپرسیاریه‌تی له‌داموده‌زگاكانی كوردستاندا له‌سه‌ر بنه‌مای حزبایه‌تی و مه‌حسوبیه‌ت دانراون، زۆر ئاساییه‌ له‌جیاتی پێشكه‌شكردنی پلانێكی ستراتیژی و نه‌ته‌وه‌یی سه‌رۆكی زانكۆیه‌ك پێشنیاری به‌خشینی دكتۆرای فه‌خری به‌ سه‌رۆكی كوردستان بكات و داوا بكات رۆژی سه‌ردانی سه‌رۆكی


ده‌ست خۆش.. جه‌نابی كاك دكتۆر زریان.. وه‌زیری ته‌ندروستی!!! ... مسته‌فا چاوشین: ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌ركوك.. كه‌ به‌ ده‌یان قوربانی و شه‌هید و برینداری لی كه‌وته‌وه‌ ؛ هه‌ر بۆ كه‌ركوك نه‌بوو به‌ ته‌نها ؛ به‌لكو بۆ هه‌مووكوردبوو ؛ مه‌رامی تیرۆستان وناحه‌زانی كورد له‌باربردنی ئه‌زمونه‌كه‌مان و جی به‌ جی نه‌كردنی مادده‌ی 140 ه‌


موسته‌شاره‌كه‌ی كاك كۆسره‌ت بووه‌ ئه‌ندام كۆمیته‌ی توركمان له‌كفری ... چاودێرێك له‌ كفری: ئه‌وه‌ی له‌م كوردستانه‌ رووئه‌دات بڕواناكه‌م له‌ هیچ كوێیه‌كی ئه‌م وڵاته‌ روویدابێتن. ئه‌گه‌ر به‌یانی زوو له‌ خه‌و هه‌ستایت و وتیان هه‌ر شارێكی كوردستان دوو قایمقامی بۆ دانراوه‌ ئه‌وه‌ زۆر ئاساییه‌، ئه‌گه‌ر وتیان ته‌زویرچی ده‌بێته‌ لێپرسراو ئه‌وه‌ هه‌ر زۆر ئاسایی تره‌. ئه‌گه‌ر وتیان


كاتێك سه‌رۆك گه‌ڕایه‌وه‌ چی وت پاشان چی ڕٍوی دا! ... سه‌میرحسین: ئه‌و ڕۆژه‌ی كه‌به‌ڕێز مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌ئێران گه‌ڕایه‌وه‌ كه‌ چه‌ند دانشتنێك كرابوو له‌نێوان هه‌ردوو لادا كه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ كوردستان له‌فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ئاگادربووم له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسی دا باسی دوو خاڵی كرد كه‌ تاڕاده‌یه‌ك دژی یه‌ك بوون، كه‌ جێگه‌ی تێڕامان بوون


ڕونكردنه‌وه‌ یان وڕێنه‌كردن... هیوا عوسمان: چاوه‌ڕوا نه‌بووم به‌و ئاسانی و ئاساییه‌ كه‌سێك خۆی به‌ هونه‌رمه‌ند بزانی، حاشا له‌ كۆمه‌ڵه‌ قسه‌یه‌ك بكات كه‌ هه‌ر خۆی له‌ ده‌قی ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا دووباره‌یان بكاته‌وه‌ من (هیوا عوسمان) ئه‌و ئێواره‌یه‌ی بیستم كه‌ (به‌رزان ئه‌یوب) ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی داوه‌ته‌ مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندن، هه‌وڵمدا په‌یوه‌ندی به‌ ناوبراوه‌وه‌ بكه‌م


تاکو که‌رکوک نه‌ گه‌ڕێته‌وه‌ باوه‌شی کوردستان ئارامی به‌خۆیه‌وه‌ نابینێت ... عه‌زیز مه‌نسوربه‌گ، دانمارک. : وا سالی دوو هه‌زار و حه‌وتیش به‌ره‌و کۆتایی ده‌چێت که‌چی تاکوئێستاش بڕگه‌ کانی مادده‌ی 140 هه‌ر وه‌کو خۆیان ماوه‌نه‌‌ته‌وه و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژیش قوربانیه‌کانی گه‌له‌که‌مان ڕوو له ‌زیاد بوونه. من نازانم کێ به‌رپرسیاره‌ له‌ جێ به‌ جێ نه‌کردنی مادده‌ی 140، به‌ڵام


برا یاخود دراوسێی بێزاركه‌ر ... كاروان روۆف: له‌ كاتێكدا كوردستانی باشوور ئازاده‌و وه‌ نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌ هه‌رچوارپارچه‌كه‌ی كوردستان دا شادمانه‌ به‌م ئازادیه‌.. وه‌ هه‌ندێك له‌ ده‌سته‌ڵاتدارانی كورد له‌م ئازادییه‌دا له‌هه‌وڵدانی سه‌لماندنو ناساندنی كوردن وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیموكراس و ئازادی خواز. به‌ جیهان و دراوسێكانی كورد. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدابه‌ پاساو هێنانه‌وه‌یی


ئاسته‌نگه‌کانی پیاوی کورد له‌به‌رده‌م ژنی نوسه‌ردا .. ئیسماعیل که‌ریم: تێ. بی. نی... به‌ هۆی کێشه‌ی و هه‌ڵه‌ی ناردنه‌وه‌، له‌ بری ئه‌م پاک نوسه‌، ڕه‌ش نوسی ئه‌م باباته‌م بۆ هه‌ندێ ماڵپه‌ڕ ناردوه‌و بڵاو بۆته‌وه‌، ، داوای لێبوردن له‌ خوێنه‌ر ده‌که‌م نوسین له‌سه‌ر هه‌موو ڕه‌هنده‌ جیاوازه‌کانی ژیان ولێکدانه‌وه‌ بۆ پێشهاتی هه‌موو ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ی ڕوبه‌ڕوی کۆمه‌ڵگا ده‌بێته‌وه‌


ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ی سه‌ركردایه‌تی كورد نه‌بوایه‌ هیچ پێویستمان به‌ ماده‌ی 140 نه‌ده‌بوو ... سه‌باح عه‌لی قاره‌مان: یه‌كه‌م ڕۆژ كه‌ شاری دووز خورماتو ئازاد كرا من له‌ دووز بوم ئه‌و ڕۆژه‌ یه‌ك به‌عسیه‌ك یه‌ك له‌ و شاره‌دا نه‌مابو كه‌وتیان پێشمه‌رگه‌هات. به‌ڵام هه‌رزوو هه‌موو حزبه‌كان به‌ هه‌ڵه‌داوان خه‌ڵكیان ئه‌نارد به‌ شوینیانداو تاكو تسكه‌ره‌ی حزبایتایان بۆ بكه‌ن كێ ئازابوو


ئه‌و عه‌شقه‌ی مسته‌فا گه‌رمیانی بۆ كه‌ركووك هه‌یبوو ده‌بێ له‌دڵی سه‌رۆكه‌كانیشدا هه‌بێت .. له‌یادی شه‌هیدبوونی مسته‌فا گه‌رمیانیدا ... فایه‌ق سه‌عید: هه‌رچه‌ند ده‌كه‌م ناتوانم یاده‌وه‌ری چاره‌كه‌ سه‌ده‌یه‌ك له‌گه‌ڵ مسته‌فا گه‌رمیانی هاورێم له‌یاد بكه‌م كه‌له‌ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی شاری كه‌ركووكدا گیانی له‌ده‌ستدا. نه‌پێم ده‌كرێ یاده‌وه‌ری ناوكۆڵانه‌كانی شۆریجه‌و


من پیاوم و پیاوم ده‌وێت قسه‌ بكات!! ... به‌ختیارجاف: دانیشت بووم خه‌ریكی گۆڕینی كه‌ناڵه‌كانی tv كه‌ی ماڵ بووم، ئه‌وسه‌ر ئه‌وسه‌ری دونیام ده‌كرد، به‌ڕاستی قه‌ت واهه‌ستم نه‌كردووه‌ پڕفه‌راغبم، tv یه‌ كوردیه‌كانیش له‌من خه‌راپتر، ئه‌وه‌نده‌ به‌فه‌راغ ومومیل بوون مه‌گه‌ر به‌ ته‌نها بینه‌رانی بزانن، به‌هه‌رحاڵ نه‌م ده‌زانی سه‌یری چی بكه‌م، له‌پر ِبه‌رنامه‌یه‌ك


هاوارێك بۆ قاسملوی نه‌مر ... جه‌مال پوور كه‌ریم: 22ی پوشپه‌ڕه‌و هاوارێك ده‌به‌مه‌ لای ڕێبه‌ر و پێغه‌مبه‌ری ئاشتی و پێی ده‌ڵێم"سڵاو له‌ گیانی پاكت سڵاو له‌ نیشتیمان و خاكت، سڵاو له‌ چاوی نه‌ترس و بێ باكت، هاتوومه‌ته‌ لات بۆده‌ربڕینی هه‌ستی ناخی پڕ له‌ داخم، هاتووم بۆ گله‌یی و گازنده‌، بۆ لای تۆ، تۆی كۆتری باڵنده‌، كاتێك دوژمنان چاویان به‌رایی نه‌دا و


فرمێسكی یاریزانه‌ كورده‌كان و واته‌نون مه‌دای یاریزانه‌ عه‌ربه‌كان... رزگار كۆچه‌ر : من یه‌كێك بووم له‌وانه‌ی تا درنگی شه‌و له‌پاش سه‌ركه‌وتنه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر له‌ شه‌قام و شۆسته‌كانی شار بژداری ئاهه‌نگی خۆشی وشادی خه‌ڵكم كرد، چونكه‌ سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی هه‌ولێر به‌ ده‌ست كه‌وتێكی مه‌زانی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ژمار ده‌كرێت و بۆ یه‌كه‌مین جاریش له‌ هه‌موو


ڕووداوه‌کانی هاتوچۆ پێویستی به‌ چاره‌سه‌ری و به‌رپێگرتن هه‌یه‌ ... نه‌وزاد مارف ... به‌شی یه‌که‌م


هه‌ڵوێستی پارتی و یه‌کێتی به‌رامبه‌ر کاره‌ساتی ته‌قینه‌وه‌کانی که‌رکوک ... باوکی شازاد: به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ی که‌ رویدا له‌ که‌رکوک هه‌مو کوردستان و دونیای هه‌ژاند وای کرد خه‌ڵکی که‌رکوک جاریکی تر توشی قڕ کردن ببن له‌ لایان دوژمنانی گه‌له‌که‌مان. ئه‌وه‌ی سه‌رنجی هه‌موو لایه‌کی ڕاکێشا هه‌ڵوێستی هه‌ردوو حیزبی فه‌رمان ڕه‌وا بو به‌ تایبه‌تی ته‌له‌فزیۆنه‌ ئاسمانیه‌کانیان


ماكیاڤیلی و عه‌قڵی سیاسی ... وریا ساڵح زاده‌: تیئۆری سیاسی لێكۆڵینه‌وه‌ی هزری فه‌لسه‌فییانه‌یه‌ ده‌رباره‌ی سیاسه‌ت له‌ یوونانی دێرینه‌وه‌ تا ده‌گاته‌ ئه‌مڕۆ، لێكدانه‌وه‌ و چه‌مك گه‌لێكی وه‌ك ئازادی، دێموكراسی، مافه‌كانیمرۆڤ، دادپه‌روه‌ری، ده‌سه‌ڵات، پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندی مۆدێله‌كانی حكوومه‌ت، له‌ نمونه‌ی دێموكراسی هاوبه‌ش یان سیستمه‌ ده‌ستورییه‌كان


هه‌مدیس نوخبه‌ی عێراق ... مزه‌فه‌ر عه‌بدولوه‌هاب: باس و خواسی ئه‌مجاره‌مان مه‌سه‌له‌ی ئه‌و نوخبه‌یه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ له‌عێراق به‌گشتی و كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌سه‌ڵاتیان كۆنتڕۆڵ كردووه‌، هه‌روه‌ها شمولی ئه‌و نوخبه‌یه‌ش ناكات كه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتن و دژایه‌تی توندی نوخبه‌ی هاوتای خۆیان ده‌كه‌ن، خۆی له‌قه‌ره‌ی ئه‌و نوخبه‌یه‌ش نادات كه‌ بازرگانی كۆله‌ (رقیق) ده‌كه‌ن و


ته‌نها سه‌رێك بكه‌ به‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دا یه‌كسه‌ر توشت به‌ نه‌خۆشی گه‌نده‌ڵی ده‌بێت. ... تارا خۆشناو:  ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش له‌ چه‌ندین مالپه‌رو رۆژنامه‌ گه‌نده‌ڵی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌م خوێنده‌وه‌ ومنیش هاورێیه‌كم هه‌بوو له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی زوو زو ئه‌حواڵی یه‌كترمان ئه‌پرسی وا رێكه‌وت رۆژێك توشی هاتم منیش به‌ ته‌علیقه‌وه‌ باسی گه‌نده‌ڵی وه‌زاره‌ته‌كه‌یاتم كرد ئه‌ویش


هۆنراوه‌


هاواری ده‌رون!! ... نه‌جمه‌دین شێخ بزێنی


خوشكه‌ بچكۆله‌كه‌م ... گه‌شاوه‌ جاف


هه‌ر نه‌تپرسی..... ڕه‌وه‌ز ده‌رگه‌ڵه‌یی


مه‌ملله‌كه‌تی دز و جه‌ردان ... مامه‌ خه‌مه‌


فلس و فه‌لسه‌فه‌ ... سامان سه‌رده‌م

چی فه‌لسه‌فه‌ی مێژووی فه‌لسه‌فه‌یه‌ هه‌مبێ

که‌ بێهه‌ست و به‌بێ نه‌ست و بێهه‌ڵوێست بم

له‌ ئاست زوڵم و زۆر و سته‌م

له‌لام فلسه‌ نه‌ک فه‌لسه‌فه‌

کاتێ پێنووسم ده‌سته‌مۆو

ده‌ست و په‌نجه‌م

کۆیله‌ی ده‌سه‌ڵاتی (ته‌م) بێ. ... 2006 – تاراوگه‌


 

 

ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و هه‌واڵ



پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی بۆ مه‌هاباد خان قه‌ره‌داغی ... ئه‌حمه‌د ده‌شتی

 

ڕاگهیاندنی پێکهێنانی کۆمیتهی دیفاع لهمهحموودی ساڵحی : مهحموودی ساڵحی، سیمای جیهانیی بزووتنهوهی کرێکاریی کوردستان و ئێران، زیاتر له سێ مانگه" بهتاوانی" بهشداریکردن لهمهراسمی ڕۆژی جیهانیی کرێکار بۆ جارێکی تر ڕاپێچی زیندانی شاری سنه کراوهتهوه و 2 ڕۆژ لهمهوبهر، دوای بێهۆشکهوتنی، دهیبهنه نهخۆشخانهی تهوحیدی شاری سنه و پاش


 

 

 

ئایا حه‌زده‌که‌ی (عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید) عه‌لی کیمیاوی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ سێداره‌ بدرێت؟

له‌ كۆتایی خولێكی سه‌نته‌ری گه‌نجانی رانیه‌دا هه‌ژده‌ كچی رانیه‌ ده‌توانن دوكانی درومان دابنێن ... له‌ هێڤاره‌وه‌



ئاگادارییه‌ك بۆ هه‌موو ئه‌و ڕۆژنامه‌ و گۆڤاره‌ به‌ڕێزانه‌ی که‌ له‌ کوردستان نێت دا سایتی تایبه‌تیمان بۆ کردونه‌ته‌وه‌

 

تکایه‌ ته‌نها ئه‌م ئیمایڵه‌ی خواره‌وه‌ به‌کاربهێنن بۆ ناردنی بابه‌ته‌کانتان

ofaziz@hotmail.com 

بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ: 0031641514057

Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net

Copyright © 1999-2007 Kurdistan Nêt، All rights reserved

بۆ خوێندنه‌وه‌ی زۆربه‌ی بابه‌ته‌کان پێویستت به‌ به‌رنامه‌ی Adobe Acrobat هه‌یه‌.کلیکی ئێره‌ بکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی داونلۆدی بکه‌یت 

جگه‌ له‌ هه‌واڵ و ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و ڕوونكردنه‌وه‌، هه‌ربابه‌تێك له‌ ماڵپه‌ڕی تردا له‌ هه‌مان کاتدا، بڵاوكرابێته‌وه‌، له‌ كوردستان نێت بڵاو ناكرێته‌وه‌.تکایه‌ تکایه‌ ئه‌گه‌ر نووسینه‌که‌ت بۆ سایتێکی تر ناردووه‌ بۆ ئێمه‌ی مه‌نێره‌..ك.ن

وێنه‌ی هه‌ندێ له‌و نووسه‌رانه‌ی به‌ ناو وێنه‌ی خۆیانه‌وه‌ له‌ کوردستان نێت دا ده‌نووسن

ئێمه‌ وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا که‌ ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به‌ به‌ڵگه‌وه‌، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه‌ گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به‌ کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه‌ وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه‌ پارێزراو ده‌بێت. ‌هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه‌ وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا دژی تاکه‌ که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که‌ به‌ ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه‌ بابه‌ت ده‌نووسێت، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه‌، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه‌ به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007

کوردستان نێت نووسینی کۆنه‌ به‌عسیه‌کان و جنێوفرۆشان بڵاوناکاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌ڕابوردوشدا کردبێتمان داوای لێبووردن له‌ خوێنه‌ران ده‌که‌ین.