کوشتنی

ژنان

هۆڵه‌ندا: بابه‌ته‌کانی ڕۆژی 16-7-2007


به‌ به‌رزی باڵای شه‌هیدانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ په‌ته‌كه‌ی بۆ ئاماده‌ بكه‌ن! ... عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د: چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وپێش هاوڕێیه‌كی مرۆڤ دۆستم زه‌نگێكی بۆم لێدا و وتی: چییه‌ بونه‌ به‌ عه‌رابی ئیعدامكردن له‌ كوردستان، له‌ وه‌ڵامدا وتم من، وتی: به‌ڵێ تۆ، ئه‌ی ئه‌وه‌ نییه‌ شه‌و ڕۆژ ده‌نووسیت و كار بۆ هه‌ڵواسینی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ده‌كه‌یت له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌؟،


من کێوی بووم، ئه‌وه‌ تۆ بوویت که‌ویت کردم ... حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن: ئه‌گه‌ر پێت وایه‌ بزربوونی من، شتێك ده‌گۆڕێت و ده‌بێته‌ هه‌وێنی به‌ختیاریت، هێنده‌م خۆش ده‌وێیت، ده‌توانم به‌و شێوه‌یه‌ی ده‌خوازیت، له‌به‌ر چاوت بزربم، بۆ هه‌ر كوێیه‌ك سه‌فه‌ر بكه‌یت، هه‌رچه‌ند لێم دوور بیت، له‌به‌رچاوم بزر نابیت. دووری و دابڕان، ناتوانن ئه‌و شته‌ هاوبه‌شانه‌ی نێوانمان كه‌ له‌سه‌ر بناغه‌ی ڕاستگۆیی و جوانی ڕۆ نراون، بڕووخێنن. ته‌نیا تاقه‌ ژنێك، ته‌مه‌نی پیاوێك داگیر ده‌كات


د. به‌رهه‌م ساڵح خوازیاری پته‌و كردنی پێگه‌ی تیرۆریستانه‌!!! ... ته‌نیا كوردی: سیفه‌تی كه‌سێكی سیاسه‌تمه‌دار بریتی نییه‌ له‌ناشیرین كردنی كولتوور و عه‌یب و عاره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی خۆی له‌هه‌مبه‌ر گه‌لاندا، به‌ڵكو له‌به‌دیلی ئه‌مه‌ به‌پلانێكی تۆكمه‌ درك پێكردنیه‌تی بۆ ڕیفۆرم... !!! جا ئه‌گه‌ر به‌رهه‌م ساڵح ئه‌و كه‌سه‌ سیاسیه‌ بوایه‌ وه‌ك خه‌مخۆری میلله‌تی كورد


کتێبی (خۆڕۆشنبیرکردن) ی سەلامە موسا پاش شەست ساڵ بە کوردی... خوێندنەوەی: سەردار فەتاح ئەمین: سەلامە موسا نوسەرێکی ناسراوی میسریە ساڵی 1887 لە گوندێک نزیکی شاری زەقایق، کە پایتەختی هەرێمی ڕۆژهەڵاتە لە میسر لە دایک بووە. ڕێکەوتی 4 ی ئابی 1958 کۆچی دوایی کردووە، لە پێشڕەوانی بیری سوشیالیزم و یەکێکە لە ڕوناکبیرە پێشکەوتنخوازەکانی میسر،


ته‌وڕاته‌ نه‌ك قورئان! وه‌ڵامێك بۆ (هادی ئه‌لمه‌هدی) ... سه‌روه‌ر عه‌بدوڵه‌حمان پێنجوێنی: به‌ نیگه‌رانیه‌وه‌ مشت و مڕی نێوان كاك (رێبین هه‌ردی) و (هادی المهدی) م ده‌خوێنده‌وه‌، و زۆریشم پێ ناخۆش بو كه‌ (هادی) له‌ وه‌ڵامه‌ عه‌ره‌بیه‌كه‌یدا (1) كۆمه‌ڵێك قسه‌ی نه‌گونجاوی به‌رامبه‌ر كاك رێبین فڕێ دا كه‌ ئه‌گه‌ر ناوبراو رێزی هونه‌ره‌كه‌ی لا بوایه‌ نه‌ده‌بوا به‌و شێوه‌یه‌ وه‌ڵامی كاك رێبینی بدایه‌ته‌وه‌.


به‌هاواری شه‌هیدانی کوردستانێکی په‌لپه‌لکراوو زامداره‌وه وه‌رن ... خاڵه‌ حه‌مه‌: ئه‌مڕۆ کورد خاوه‌نی ده‌نگێکی دیاره‌ له‌ دنیای سیاسه‌تداو پێده‌چێت کێشه‌که‌شمان سه‌نگین و ڕه‌نگین له‌قه‌واره‌کۆنه‌که‌یدا هاتبێته‌ سه‌ر مێزی گفتوگۆوجێگه‌یه‌کی دیاریکراویشی بۆ ته‌رخان کرابێت، ئه‌مڕۆکورد له‌به‌شێکی کوردستانه‌ په‌لپه‌لکراوه‌که‌ی خۆێدا میمچه‌ ده‌وڵه‌تێک شک ده‌بات


گه‌ڕانه‌وه‌ بۆخودوئازادی ئه‌وی تر... !! شادیه‌ حه‌سه‌ن: قسه‌كردن له‌سه‌ر چه‌مكی ئازادی دووچاری ڕامانێكی قوڵمان ده‌كات وناتوانین هه‌روابه‌ساده‌یی وسه‌رپێیی ڕسته‌یه‌ك فڕێ بده‌ین و ده‌ست به‌رداری بین، چونكه‌ چه‌مكی ئازادی هه‌ڵگری دیایه‌ك ئیشكالیاتی جۆراوجۆره‌و، هه‌ڵگری دنیایه‌ك پێناسه‌ی جۆراوجۆره‌. هه‌ربزوتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی فكری وسیاسی به‌جۆرێك


مانگه‌ شه‌وی ئه‌مشه‌و بانگی ڕۆشنایی ده‌دات ... هاوڕێ زه‌نگه‌نه: له‌ باڵه‌خانه‌یه‌کی گه‌رمێانه‌وه‌، تا کو هزرم بربکات به‌ قولای ده‌روانمه‌ زه‌مه‌نێکی زه‌وتکراوی مه‌حاڵ؟ ئه‌رێ هه‌موو نوستوون؟ نیوه‌ شه‌وه‌ێکی تاڵه‌ و شرین مێوانێتی.... به‌ نیگای دڵ ده‌روانمه‌ ئێوه‌، ئه‌ستێره‌کان! نه‌رمه‌ بایه‌کی ناسک سه‌ما به‌ گه‌ڵا کان ده‌کات. به‌ڵام چی سه‌مایه‌ک.


PKK‌ ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌بیانۆیه‌ نه‌ک مه‌به‌ست له‌ ته‌نگژه‌کانی تورکیا ... مه‌هدی کاوانی: ته‌نیا 9 ڕۆژ له‌ به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختانه‌ی تورکیا که‌ ده‌کاته‌ 22ته‌مووز ماوه‌، به‌ڵام دیسانیش مه‌رج نیه‌ ئه‌و هه‌لبژاردنه‌ش ببێته‌ مایه‌ی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی و ته‌نگژه‌کانی تورکیا. ئێستاکه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا بهAKP (پارتی عه‌داله‌و گه‌شه‌پێدان) و عه‌سکه‌رو عه‌لمانیه‌کان هه‌ر


ژنانی وڵاته‌كه‌م! خۆتان ئازاد بكه‌ن ... به‌هێز حوسێن: هه‌ندێك بیروبۆچونی پاشكه‌وتوی واهه‌یه‌ كه‌ ئێستاش پێی وای گه‌ر ژن ئازادی قسه‌ و كار و له‌به‌ركردن و پیوه‌ندی به‌ستن به‌ده‌ستبێنێت ئه‌وا ئیتر كۆمه‌ڵگه‌ به‌ره‌و سه‌رگه‌ردانی و لادان ده‌بێته‌وه‌ و هه‌ندێكیش به‌ (كۆتایی دونیا) ی ناوده‌به‌ن، به‌ڵام هه‌مو ئه‌م ترسه‌ ئه‌وان له‌ ژن و جوانی و سۆز و تواناشاراوه‌كانی ژن


ڕۆژنامه‌ی خه‌بات و كوشتنی ئافره‌تان ... هێمن عه‌لی: له‌ ووڵاتانی جیهان ئه‌گه‌ له‌ ساڵێكدا ته‌نها یه‌ك تاكه‌ ئافره‌ت به‌ توندو تیژی بكوژرێت ئه‌وا تا ساڵ ده‌سوڕێته‌وه‌ له‌ ڕاگه‌یاندن و میدیاكان باس ده‌كرێته‌وه‌ و ده‌بێته‌ بابه‌تێكی زه‌ق و دیاری میدیاكان له‌ ژماره‌ (2554) ی ڕۆژی هه‌ینی ڕۆژنامه‌ی خه‌بات و له‌لاپه‌ڕه‌ چوار و له‌ گۆشه‌ی دوێنێی كوردستان هه‌واڵێكی


ئیسلام و ئیسلامی سیاسی ناسیۆنالیزمی كورد و و ئیسلام! ... محسن كریم: بیرۆكه‌ی بنه‌ڕه‌تی ئه‌م باسه‌و به‌شێكی زۆریش له‌ خودی باسه‌كه‌ له‌ سیمینارێكدا له‌سه‌ر پاڵتۆك له‌ ساڵی رابردوودا پێشكه‌ش كرا، به‌ڵام بۆ ئاماده‌كردنی به‌شێوه‌ی ئه‌م نوسینه‌ له‌كاتی داڕشتنه‌وه‌ی باسه‌كه‌دا هه‌م ده‌ستكاری كراوه‌ و هه‌م كه‌موزیادی تێدا كراوه‌.


ته‌وه‌رێک له‌ سه‌ر نه‌خۆشیه‌کانی گوورچیله‌Nephrotic diseas -  به‌شی 6 ... گوڵاڵه‌ پشده‌ری

له‌ نێوان فه‌یله‌سوف ونه‌خوێنده‌وارێکدا... بۆ (ڕێبین هه‌ردی) ڕۆشنبیر ... عه‌زیز خدر عه‌بدوڵا: زیندوویی میلله‌ت وهه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌ چاوی قه‌ڵه‌می ڕۆشنبیرو ڕه‌خنه‌گرانیه‌وه‌یه‌تی وئه‌وانن ده‌شێت زۆر به‌ی کات ڕێنوێنی ئه‌م میلله‌ته‌ بکه‌ن وببن به‌ ده‌زگاوکه‌ناڵێك که‌ له‌خزمه‌ت نه‌ته‌وه‌ ومرۆڤ بونی خه‌ڵکه‌که‌یاندابن، مه‌رجه‌ ڕۆشنبیر جیاواز بیر کاته‌وه‌و جیاواز بدوێت


پێویسته‌ مه‌له‌فی توركیا دابخرێت ... دڵزارحه‌سه‌ن: زۆرێك له‌م پێشبینیه‌ سیاسیانه‌ی سه‌باره‌ت به‌ دۆزی ئاڵۆزی ناوچه‌كه‌ و به‌تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌وڵه‌تی توركیا له‌ ئارادایه‌، ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ شه‌ڕێكی درێژخایه‌ن "كه‌ به‌شه‌ڕی سارد ناسراوه‌" له‌ نێوان ئه‌جندای سیاسیانه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره‌ كه‌مالیسته‌كانی توركیا و شێوه‌ مامه‌ڵه‌ی سیاسیانه‌ی سه‌ركردایه‌تی


نامه‌یه‌ك بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی ... شیرین عوسمان ڕه‌حیم: ماوه‌یه‌كه‌ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌وتۆته‌ خۆ به‌بڕینی ئه‌و مووچه‌ زیادانه‌ی كه‌به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش كراوه‌، و به‌تایبه‌تی تر له‌م ماوانه‌ی دواییدا به‌بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری توانرا سه‌رجه‌م ئه‌و مووچانه‌ ببڕدرێن


شارەوانی بەکرەجۆ... دایکانمان بێ ئومێد مەکەن!! ... کاروان سالار: بۆ بەر چاوی لایەنە بەرپرسەکان: ناچار کرام لەسەر ئەم بابەتە قسەی خۆم بکەم.. پێش ئەوەی دایکانمان هیوا بڕاو بکەن!!. بەشێک لەو دەریا کەم و کورتیەی کەلەسنوری شارەوانی بەکرەجۆدا هەیە کەوتۆتە نێو ئەو ناوچەیەوە کە ئێمەی تێدا نیشتەجێین و دەکەوێتە نزیک فڕۆکەخانەی بەکرەجۆ،


وه‌ڵامێک بۆ (سه‌یران ئازاد) دیاره‌ لای ئیوه‌ ڕاستی گووتن زوڕنا ژه‌نینه‌... م. عه‌ونی خۆشناو: له‌ ئه‌نجامی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێشوومان بۆ شه‌پۆڵ ناوێک ئه‌ویش به‌هۆی دڵسۆزی وپه‌رۆشیمان بۆ پاراستنی ڕیزه‌کانی گه‌ڵ ویه‌کێتیه‌که‌مان که‌ زۆر بێ ویژدانانه‌ هێرشێکی ناڕه‌وای کردبووه‌ سه‌ر شۆڕشی نوێ ی گه‌ڵه‌که‌مان به‌ ڕابه‌رایه‌تی (ی. ن. ک) له‌ ڕێگای ناو زڕاندنی به‌ڕیزان (مام جه‌لال.. کاک نه‌وشیروان.. کاک کۆسره‌ت)


یادێک له‌ ڕابوردووی پڕ شانازی ... خوینی خاك ... ئه‌حمه‌د ده‌شتی:  ده‌بێ كه‌ی بێ ئێمه‌ی كوردیش به‌ ئاواته‌ دیرینه‌كانی كوردستان شاد ببیت و ئێمه‌ش وه‌ك ته‌واوی گه‌لانی ئه‌م جیهانه‌ به‌ هه‌موو مافه‌ ڕه‌واكانی میللی خۆمان بگه‌ین و به‌ نیشتمانی شیرینی خۆمان شاد ببینه‌وه‌و ئێمه‌ی كوردیش وه‌لاتێكی سه‌ر به‌خۆی كورده‌واری خۆمان هه‌بێت و به‌ چاوی خۆمان


كاك نووره‌دین له‌ ده‌ست هه‌موو، تاقه‌تی نوسینیشم چوو... هێمن مه‌لازاده‌:  ئه‌گه‌ر نانووسم هه‌ندێك هه‌ڤاڵم هه‌نه‌ ده‌بێژن هێمن بۆ بێ ده‌نگیی؟ ئه‌گه‌ر ده‌شنووسم ناچارم به‌رگریی له‌ منێك بكه‌م كه‌ هێشتا پێم ده‌بێژن گه‌نج و له‌ نووره‌دینێك قبووڵ نه‌كه‌م بوختانم پێ بكات.


له‌نێوان كولتور و خێڵدا چه‌ند سه‌رنجێك له‌ په‌راوێزی كوشتنی "دوعا"دا ... ئارام سدیق: یه‌كه‌مین پرسیارێك كه‌ ده‌كرێت پاش كوشتنی "دوعا" له‌ خۆمانی بكه‌ین ئه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ی كورد بۆ هێنده‌ مه‌رگدۆستین؟ بۆ هێنده‌ حه‌ز به‌ ئازاردانی به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ین؟ چین ئه‌و شتانه‌ی كه‌ ئێمه‌یان كردۆته‌ تاكێكی شه‌ڕانگێز؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ نه‌ك من ناتوانم بیده‌مه‌وه‌، به‌ڵكو


ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌رزان ئه‌یوب ه‌وه‌: ڕۆژی 7-7-2007 له‌سایتی كوردستان نێت بابه‌تێك بڵاو كرایه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ئێمه‌ واته‌ (به‌رزان ئه‌یوب و غه‌مگین كۆساری) هاوسه‌رم له‌ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌سته‌ی هونه‌ری كۆساری پێم باشه‌ ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌و باره‌یه‌وه‌ بخه‌مه‌ ڕوو


له‌ كۆڵانه‌كه‌ی خۆماندا هه‌ست به‌ غه‌ریبی ده‌كه‌م ... گه‌رمیان حه‌مه‌خان: صه‌ددامی دیكتاتۆر و ڕژێمه‌ فاشییه‌كه‌ی هه‌تا حوكمی عێراقی كرد هه‌زاره‌ها تاوانی به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵكی عێراق كرد به‌ جۆرێك كه‌ له‌به‌ر گه‌وره‌یی ئه‌و تاوانانه‌ له‌ دوای له‌ ناوچوونی ڕژێمه‌كه‌ی بوو به‌ میوانی په‌تی سێداره‌.


به‌رنامه‌ی فرمێسكه‌كانی حه‌وا ده‌روازه‌یه‌كی نوێیه‌ بۆ ڕۆشنبیركردنی تاكی كورد دژ به‌ ره‌شه‌كوژی ئافره‌تان له‌‌كوردستان. ... گه‌شاو جاف: هه‌روه‌ك هه‌موومان ده‌زانین له‌م ماوه‌ی پێشوودا كه‌ هه‌موو رۆژێ هه‌واڵێكی دڵته‌زه ێنمان به‌رگوێ ده‌كه‌وت به‌ كوشتن و به‌ردبارانكردنی ئافره‌تانی كورد له‌ ده‌روه‌و ناوه‌وه‌ی كوردستان وه‌های لێ كردین كه‌ سه‌ری شه‌رم دانه‌وێنین بۆ ئه‌م كرداره‌ نا مرۆڤانه‌یه‌ كه‌ ده‌رهه‌ق به‌ مێ ووڵاته‌كه‌م ئه‌نجام ده‌رێت.


پاش كه‌شفبوونی گه‌نده‌ڵیه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دوو له‌ ئه‌نجامده‌رانی هه‌ڵاتن ... تارا خۆشناو: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی یه‌كێكه‌ له‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه‌ تاوه‌كو ئێستا به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ زۆرترین گه‌نده‌ڵی تیادا كرابێت، ئه‌م گه‌نده‌ڵیانه‌ش تاوه‌كو ئێستا له‌ چه‌ندین رۆژنامه‌و سایته‌وه‌ دركی پی دراوه‌، به‌ڵام برو بیانوویان بۆ گه‌نده‌ڵیه‌كانیان ده‌دۆزیه‌وه‌


ڕه‌خنه‌و ڕه‌خنه‌ کاری بۆ شێواندنی ئه‌زموونی دیموکراسی کوردستان و ڕووی جوانی گه‌لی کورد ... سلێمان پشده‌ری: شتێکی زۆر سه‌یر ئێستا بووه‌ته‌ باو له‌ ناو هه‌ندێ له‌ کوردستانیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات و ئیسلامیه‌ تونده‌ڕه‌وه‌کان به‌ناوی خه‌ڵکانی دیموکراسی و به‌رگری له‌مافی مروۆڤ هێرش و تۆمه‌تی ناه‌ڕه‌وا ده‌کرێته‌ سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم و سه‌رکردایه‌تی کورد، به‌داخه‌وه‌ میلله‌تی


ڕێز لێنان... یان... ڕێزبڕین؟؟!! ... تاڤگه‌ ئه‌حمه‌د میرزا: تێبینیه‌كی گرنگ ئه‌مه‌ شینی هه‌ریسه‌كه‌ نیه‌ بڵێن بۆ خۆیان وا ده‌نووسن له‌ یه‌زدانی مه‌زن پیرۆز به‌زیادبی ته‌نها یه‌ك قڕان چیه‌ به‌سه‌ر نه‌كراوینه‌ته‌وه‌ و سه‌ره‌شمان بۆ نه‌گرتووه‌ ته‌نها مه‌منونی بڕوانامه‌كانی خۆمان و ئه‌رك و مانووبوونی خۆمان بووین ...


ڕه‌خنه‌یه‌ك له‌ به‌رنامه‌ی به‌رنامه‌ ... جه‌مال پووركه‌ریم: به‌رنامه‌ی به‌رنامه‌ یه‌كێكه‌ له‌م به‌رنامانه‌ی كه‌ مانگانه‌ له‌لایه‌ن ته‌له‌فزیۆنی خاكه‌وه‌ ئاماده‌ ده‌كرێ و له‌كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات بڵاو ده‌كرێته‌وه‌، ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ له‌ناو خه‌ڵكدا جه‌ماوه‌رێكی باشی هه‌یه‌و زۆر به‌ی خه‌ڵك خوازیاریێتی و حه‌زی پی دی، ئه‌كته‌ر، ده‌رهێنه‌ر، نووسه‌رو ئاماده‌كارانی ئه‌م


پاتۆلۆژی بزاڤی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان یا بزاندنۆلۆژی حیزبه‌كان دژبه‌یه‌ك؟ ... دیاكۆ.م: وه‌ك ئاگادارن چه‌ند رۆژ له‌مه‌وپێش كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ژێرناوی پاتۆلۆژی بزاڤی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه‌ به‌ڕواله‌ت له‌لایه‌ن چه‌ند رۆشنبیرێكی به‌ناوسه‌ربه‌خۆ به‌ڕێوه‌ چوو سازدرا كه‌ له‌ئه‌نجام دا بووه‌ هۆی زێده‌بوونی چرۆی ناكۆكییه‌كان له‌ نێوان حیزبه‌كانی


روونکردنەوەیەک لە ئەحمەد کۆییەوە : من سەرەتا دەمەوێت بە خوێنەرانی کوردستان ئازیز ڕابگەیەنم کە ماوەیەک بەر لە ئێستا کەسانێکی ناحەز بابەتیێکیان لە دژی من و دکتۆر نوری بڵاوکرایەوە من لێرەدا ڕاستی بۆ خوێنەرانی کوردستان پۆست ڕابگەیەنم بەم شێوەیەی خوارەوە:


 ئۆپۆزیسیۆنی كوردی و ره‌وشی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ... ئاسۆ باوه‌جانی: ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی قووڵ وبێ لایه‌ن له‌مێژووی خه‌بات و ساڵه‌كانی تێكۆشانی نه‌ته‌وه‌یی روونی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ره‌وشی سیاسی ناوخۆیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی بیست و ته‌نانه‌ت سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیست ویه‌ك تاكو هه‌نووكه‌شی له‌گه‌ڵ بێ، كاریگه‌ری ئه‌وتۆی هێزولایه‌نه‌كانی


سه‌رۆكی حكومه‌ت - سه‌رۆكی په‌رله‌مان ... وه‌ڵامیكیش بۆ هه‌ڵمه‌ت خالید له‌ سه‌نته‌ری رۆشنبیریی قوشته‌په‌ ... دیامان مسته‌فا: ماوه‌یه‌ك به‌رله‌ ئیستا له‌ كوردستان نیت داو دوایش له‌ نیشتیمان نیت دا نامه‌یه‌كی كراوه‌ی مامۆستا هه‌ڵمه‌ت خالیدم بینی له‌سه‌نته‌ری رۆشنبیریی قوشته‌په‌ ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردبوو له‌راستیدا كاتیك


هۆنراوه‌


له‌سه‌رده‌می تاریکیدا! ... ئه‌رسه‌لان مه‌حمود


له‌دوات هاتم ... هێمن بـابـان


 

شای شیرین ... سامان سه‌رده‌م


له‌ فرمێسکه‌کانم ئه‌چی... هێمن که‌ریم خورشید

 

چوار وه‌رز ... سالار سیامه‌ند


ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و هه‌واڵ


پشتیوانی له‌با نگه‌وازی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران بو ریزگرتن له‌سه‌رکه‌رده‌ی نه‌مر دوکتور عه‌بدالرحمن قاسملو: با هه‌موومان له‌با نگه‌وازی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران بو ریز گرتن له‌سه‌رکه‌رده‌ی نه‌مر دوکتور عه‌بدالرحمن قاسملو پشتیوانی بکه‌ین، سبه‌ی شه‌و‌‌22ی پووشپه‌ر (13ی ژووییه‌ی 2007) کاتژمیری 10 ی شه‌و (22) ی پا ش نیوه‌رو به‌کا تی تاران و 8 و نیوی شه‌و به‌کا تی ئه‌وروپا، به‌ما وه‌ی 3 خو له‌ک روناکی له‌مالان رابگرین


ڕۆژێك بۆ داواكردنی "بێجیاوازی هه‌موو تاوانكاران بۆ دادگا": كۆمه‌ڵكوژی كوردان پشكێكی باشی به‌ر ئه‌و سیخوڕ و تاوانباره‌ كوردانه‌ ده‌كه‌وێت، كه‌ ڕاسته‌وخۆ پشكداری كوشتنی تاك و به‌كۆمه‌ڵی هاووڵاتیانی نه‌ته‌وه‌كه‌مانیان كردووه‌، یاخود به‌شداری ده‌سه‌ڵاتی به‌عسیان كردووه‌ و شه‌رعیه‌تیان پێ داوه‌.


بۆ به‌ڕێز/ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:  ئه‌وه‌ی نۆزده‌ ساڵ به‌ر له‌ ئیستاو له‌ 16/3/1988 دا له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ڕویدا ڕوداوێكی ئاسایی و ساده‌ نه‌بوو، كه‌ ته‌نها ئه‌و قوربانیانه‌ی لێكه‌وتبێته‌وه‌ كه‌ له‌و چركه‌ ساته‌دا شه‌هید بوون، له‌و مێژووه‌ به‌دواوه‌ به‌ ته‌واوی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی شارێك گۆردرا و هه‌زاران كه‌سی بێتاوان بوونه‌ قوربانی و شه‌هید بوون به‌


بژی خه‌بات و یه‌کیه‌تی کورد، بژی جه‌ماوه‌ری شاری سه‌فز!: هاولاتیه‌ئازیزه‌کان! به‌بو نه‌ی ریز گرتن له‌یادی گیا نبه‌ختکردوانی کاره‌سا تی تیروریستی له‌وین له‌22 ی ژوییه‌ی 1998، که‌کو ماری ئیسلامی خو لفا ندی، شاری سه‌قز ما نیان گرتووه‌و جاده‌و کولا نه‌کانی شار هه‌مووی چول و دوکان و بازار دا خراون. ترس له‌م چالاکیه‌جه‌ما وه‌رییه، که‌له‌په‌ره‌سیندن بو شاره‌کانی


پارتی ژینگه‌ی سه‌وزی نه‌رویجی Miljøpartiet De Grønne و هه‌روه‌ها ڕێكخراوی SU ڕێكخراوی لاوانی پاتی سۆسیالیستی چه‌پ SV، شاڵاوی ئه‌نفال و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌یان وه‌ك تاوانی كۆمه‌ڵكوژی ناساند


بڕیارنامه‌ی په‌رلمانی ئه‌ورووپا ده‌رباره‌ی په‌نابه‌رانی عێراقی و پشتیوانیكردن له‌ مۆجاهێدینی شاری ئه‌شڕه‌ف: دوانیوه‌ڕۆی پێنجشه‌ممه‌ 12ی ته‌موز په‌رلمانی ئه‌ورووپا له‌ كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمیی خۆی له‌ ستراسبورگ، بڕیارنامه‌یه‌كی په‌سند كرد ده‌رباره‌ی ره‌وشی په‌نابه‌ره‌ عێراقییه‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ زۆره‌ملی له‌ ژیگه‌ی خۆیان دوور خراونه‌ته‌وه‌. له‌م بڕیارنامه‌یه‌دا


درێژه‌ی چالاكیه‌كانی ناوه‌ندی ئاڤێستا- لقی هه‌ولێر: له‌ شه‌شی پاش نیوه‌رۆی رۆژیدووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 16–7–2007 ناوه‌نده‌كه‌مان له‌ هۆلی (هه‌ولێر) له‌ [هۆتێل هه‌ولێر ئینته‌رناشینال- شیراتون- ]، كۆرێك ساز ئه‌كات بۆ به‌رێز قادر عزیز سكرتێری حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و نوِێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌دواداچونی ماده‌ی 140 له‌ ژێر ناونیشانی { ماده‌ی 140 و گرفته‌كانی}شادمانین به‌ ئاماده‌بونتان و هاتن بۆ هه‌موانه‌.


گه‌نجانی رانیه‌ داوای گۆرینی سیسته‌می په‌روه‌رده‌ ده‌كه‌ن كۆرێك بۆ به‌هات حه‌سیب قه‌ره‌داغی ... له‌ هێڤاره‌وه‌: له‌ ژوانێكی تری رۆژانی پێنج شه‌ممه‌ی سه‌نته‌ری چالاكی گه‌نجانی رانیه‌دا و بۆ قسه‌ كردن له‌سه‌ر پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ و فێركردنی كوردستان و ده‌ست پێكردنی هه‌وڵێكی گه‌نجانه‌ بۆ گۆرین و به‌ مۆدێرن كردنی پرۆسه‌ی


سه‌نته‌ری گه‌نجانی رانیه‌ ده‌روازیه‌ك به‌رووی سینه‌مای كوردیدا ده‌كاته‌وه‌ .. ره‌حیمی زه‌بیحی و سینه‌ماو سیاسه‌ت ... له‌ هێڤاره‌وه‌: بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌ك به‌ رووی سینه‌مای كوردیدا و ره‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌ك بۆ نمایش كردنی چه‌ند فلمێك و دیالۆگێكی هونه‌ری له‌سه‌ر سینه‌ماو سیاسه‌ت به‌شی هونه‌ری سه‌نته‌ری چالاكی گه‌نجانی رانیه‌، هه‌ڵسا به‌ سازدانی كۆرێكی رۆشنبیری بۆ سینه‌ماری كوردستانی رۆژهه‌ڵات (ره‌حیمی زه‌بیحی)


ئاگاداری ئاگاداری: بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و کورده‌ په‌نابه‌رانه‌ی که‌ به‌ (موف) ناسراون له‌ وڵاتی نه‌رویج. بۆپێشخستنی مۆڵه‌تی داواکاریه‌کانیان بۆ پاسپۆرتی (ج) تکایه‌ په‌یوه‌‌ندی بکه‌ن به‌م ژماره‌ ته‌له‌فونانه‌وه‌ بۆ کار ئاسانی و پێشخستنتان. 1- ئاراس کۆیی 95723394 .. 2- ئامانج 48026440 .. 3- فاخر 90289885 - aras957@yahoo.com


به‌بڕی (60، 000) شه‌ست هه‌زار دۆلارحكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆمه‌ك و هاوكاری پێشكه‌شی به‌شاره‌دێی ئامرلی كرد... دوای كرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌كه‌ی ڕۆژی 7/7/2007 شاره‌دێی ئامرلی سه‌ربه‌شارۆچكه‌ی دووزخورماتوو كه‌به‌هۆی لۆریه‌كی بارهه‌ڵگره‌وه‌ تیرۆریستێكی خۆكوژلێی ده‌خوڕی و خۆی ته‌قانده‌وه‌و له‌ئاكامدا زیاتر له‌ (160) هاوڵاتی بوونه‌ قوربانی و (250) دیكه‌ش


دزیکردنێکی مۆدێرن... ئاماده‌کردنی وریا خۆشناو: ئه‌و پیاوه‌ی که‌ له‌ وێنکه‌ ده‌بێنن به‌شێوه‌یه‌کی زۆر هێمنانه‌و له‌سه‌ر خۆ بێئه‌وه‌ی که‌س هه‌ست به‌ هیچ شتێکی نائاسایی بکات به‌جلوبه‌رگی دره‌خت له‌شێوه‌ی دره‌خت که‌ له‌له‌شی خۆی پێچاوه‌و ده‌چێته‌ ناو بانکیک له‌ به‌ریتانیا و له‌ سڕه‌ ده‌وه‌ستێتوو تاکو سڕه‌که‌ی دێ له‌ناکاو زه‌رفێک به‌رزئه‌کاته‌وه‌و داوا له‌فه‌رمانبه‌رانی بانک ئه‌کات که‌وا ئه‌م زه‌رفه‌ پرکه‌ن له‌ پاره‌، پاشان کاره‌که‌ی بۆ ده‌کرێت و راده‌کان، به‌ڵام پاش چه‌ند کاژمێریک له‌دووای رووداوه‌که‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ست گیرده‌کرێت، ، له‌ماڵه‌که‌ی.

 

 

 

مووچه‌ی خانه‌نیشنی پێشمه‌رگه‌ ... رهبه‌ر سه‌ید برایم


هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: ئێمه‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت نین، سازدانی دیدار: که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د


چه‌ندان فێستیڤاڵی فراوانیان سازداوه‌.. عه‌شیره‌ته‌كان سه‌رله‌نوی زیندووده‌بنه‌وه‌وخۆیان رێكده‌خه‌نه‌وه‌ ... ڕاپۆرت: ستیڤان شه‌مزینانی


له‌یادی بیردۆزێکی مه‌زن و ڕێبه‌رێکی ده‌گمه‌ندا ... که‌مال مه‌جید پوور


بێ لێپرسینه‌وه‌ی حاكم تائێستایش سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی گه‌رمیانی ئه‌مڕۆ له‌زینداندایه‌ ... ڕاپۆرتی / هیواكه‌لاری



چاره‌نوسی ئێراق له‌ کتێبێك و به‌رنامه‌یه‌کدا! ... ئاماده‌کردنی هیوا به‌کر - کتێبی تورکیا و ئه‌مریکا و ئێراق!


ئاگادارییه‌ك بۆ هه‌موو ئه‌و ڕۆژنامه‌ و گۆڤاره‌ به‌ڕێزانه‌ی که‌ له‌ کوردستان نێت دا سایتی تایبه‌تیمان بۆ کردونه‌ته‌وه‌

 

تکایه‌ ته‌نها ئه‌م ئیمایڵه‌ی خواره‌وه‌ به‌کاربهێنن بۆ ناردنی بابه‌ته‌کانتان

ofaziz@hotmail.com 

بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ: 0031641514057

Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net

Copyright © 1999-2007 Kurdistan Nêt، All rights reserved

بۆ خوێندنه‌وه‌ی زۆربه‌ی بابه‌ته‌کان پێویستت به‌ به‌رنامه‌ی Adobe Acrobat هه‌یه‌.کلیکی ئێره‌ بکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی داونلۆدی بکه‌یت 

جگه‌ له‌ هه‌واڵ و ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و ڕوونكردنه‌وه‌، هه‌ربابه‌تێك له‌ ماڵپه‌ڕی تردا له‌ هه‌مان کاتدا، بڵاوكرابێته‌وه‌، له‌ كوردستان نێت بڵاو ناكرێته‌وه‌.تکایه‌ تکایه‌ ئه‌گه‌ر نووسینه‌که‌ت بۆ سایتێکی تر ناردووه‌ بۆ ئێمه‌ی مه‌نێره‌..ك.ن

وێنه‌ی هه‌ندێ له‌و نووسه‌رانه‌ی به‌ ناو وێنه‌ی خۆ