هۆڵه‌ندا: بابه‌ته‌کانی ڕۆژی 8-12-2007


کۆنگره‌ی دووه‌می (نائاسایی) ‌چاک له‌ ئه‌لمانیا به‌رێوه‌ چوو ... یوسف مه‌نتک: له‌ رێکه‌وتی 1-2/12، 2007، له‌ ئه‌لمانیا له‌ هه‌رێمی راینلاند پفالتز له‌یه‌کێک له‌ گونده‌کانی‌سه‌ر به‌  شاری کۆبلنز، له‌ شه‌قامی‌..... وخانوی ژماره‌...، که‌ که‌وتبووه‌ بناری چیایه‌کی چروپڕ له‌دار، ئه‌وڕۆژه‌ شه‌مه‌بوو هه‌واش تاراده‌یه‌ک سارد‌بوو، کاتژمێر 10 ی به‌یانی ڕۆژی یه‌که‌م کۆنگره‌ ده‌ستی به‌کاره‌کانی کرد. ئه‌و کاته‌ی من وشاندی هاو‌سه‌فه‌رکه‌ گه‌یشتین، عه‌لی قادر زۆر به‌گه‌رمی له‌به‌ر ده‌رگای سه‌ره‌کی شوێنی کۆنگره‌ پێشوازی لێکردین، به‌ره‌و ژوری کۆنگره‌ هه‌ڵکشاین، مێوانان وئه‌ندامانی چاک به‌خێر هاتنیان کردین وخۆشحال بوون به‌ ئاماده‌بوونی ئێمه‌، به‌دیده‌نی‌زۆر له‌ براده‌رانی فولکه‌ی چه‌پی هه‌ولێرشاد بوومه‌وه‌، که‌ماوه‌یه‌کی زۆره‌ له‌یه‌کتردابراوین.


خه‌ندان ده‌رگای بوێری کرده‌وه‌... گه‌لاوێژ بابان: بوێری نیشانه‌ی متمانه‌ و ڕاستی و پشت ئه‌ستوری و باوه‌ڕی پته‌وی ئه‌و زینده‌وه‌ره‌یه‌ که ئه‌ینوێنێ.. هه‌ر تاکێک له هه‌ر ڕه‌گه‌زێک بێت، توانی ووشه‌ خنکاوه‌کان و که‌تم کراوه‌کان بۆ مه‌به‌ستی سوود به‌خشین و کارێکی ڕاسته‌قینه‌ بدرکێنێ، پێش وه‌خت زۆر بیری لێ ئه‌کاته‌وه‌ و ستروکتوری باوه‌ڕپێکراوی بۆ داده‌ڕێژێ و هه‌وڵی ئه‌رێنی


زڕه‌ی درۆ.. ! ... به‌هێز حوسێن: درۆ نه‌رێتێكی كۆنی مرۆڤه‌ و هیچ مێژوو نووس و لێكۆڵیار و كۆمه‌ڵناسێك نییه‌ كه‌ ئاماژه‌ی به‌ مێژووی درۆ كردبێت و زانیبێتی یه‌كه‌مین مرۆڤ له‌ چ ناوچه‌یه‌ك و به‌كامه‌ زمان و له‌ چ ساڵێكدا یه‌كه‌مین درۆی كردووه‌!، به‌ڵام مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆكن كه‌ درۆ (هه‌ندێكجار نه‌بێت كه‌ به‌ درۆی به‌رژه‌وه‌ندی یان سپی ناسراوه‌) كۆكن له‌سه‌ر


قه‌دری ددان به‌لێوه‌وه‌یه‌!! ... ستار محه‌مه‌ د قادر: پێشینان ئه‌م په‌نده‌یان به‌ گۆتره‌ نه‌گووتووه‌، به‌ڵكو ددان ئه‌گه‌ر لێو نه‌یشارێته‌وه‌، چه‌ندێ ئازیزه‌، لێ زۆر ناشرین ده‌بوو! قه‌دری هه‌موو حوكومه‌تیًكیش به‌ میلله‌ته‌كه‌یه‌وه‌یه‌تی، ئه‌گه‌ر میلله‌ت له‌ هه‌ر حوكومه‌تێ ناڕازی بێت، ئه‌وا وه‌كو ددانێكی بێ لێوی لێ دێت، بۆیه‌ ئه‌و كاته‌ یان ده‌بێت لێوێكی ده‌ستكرد بۆ خۆی بكات،


شۆڕشی ڕاگەیاندن و دیالۆگ، یان شۆڕشی چەكداری خزمەت بەبزاڤی ڕەوای گەلەكەمان دەكات؟ ... خەبات لاوباخ: مێژوو بۆمان دەسەلمێنێت كە لە ڕابووردودا زۆر لە دەسەڵاتداران و ووڵاتانی بەهێزی جیهانی كۆن و سەردەمی نوێدا، لە پاڵ جەنگ و ناوكۆكی سیاسی و نەتەوەیی و ئابوورییەكاندا، ڕۆڵی ڕاگەیاندن و دیالۆگ بەرچاو دەكەون، جا چی پێش ڕوودان یان دوای دەرەنجامی


کێ گه‌لی کوردی ئه‌نفال کرد؟سلطان هاشم و علی حسن المجید (عه‌لی کیمیایی) و حسین رشید التکریتی یاخود سه‌رۆک کۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌‌بانێ؟!!: عارف که‌ریم: ڕۆژی 04/09/2007 ده‌سته‌ی دادگای باڵای تاوانه‌کان له‌ عێراق بریاری حوکمی له‌سێداره‌دانی هه‌ریه‌ک له‌ سلگان هاشم، عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جید (عه‌لی کیمیایی)، حسه‌ین ڕه‌شید ئه‌لتکریتی په‌سه‌ند کردو یه‌کسه‌ر بریاره‌که‌یان نارد بۆ دادگای باڵای ته‌میزی عێراق که‌ ئه‌ویش له‌لای خۆیه‌وه‌ په‌سه‌ندی کرد


راگەیاندن و نەبوونی پەیامی كۆمەڵایەتی ... ئاسۆ عەلی فەرەج: واستنەوەی كێشەی كۆمەڵایەتی بۆ نێو راگەیاندن رێك هاوتەریبی پێشكەوتنی راگەیاندنە لە كوردستان بۆیە لەژێر دەیان پرسیاردا ماونەتەوە، كارەسات لەوێیەوە دەست پێدەكات كاتێك راگەیاند، پەیامێكی كۆمەڵایەتی بەئاڕاستە چاكساز نەبێت، لاریمان لەوەدا نیە هەوڵی تاك و تەرا دراوە، بەڵام هەموو ئەو


خۆزگه‌ منیش 5 برام شه‌هید نه‌بوایه‌ ئه‌وکاته‌ وه‌کو خه‌ڵک له‌ڕۆخان ده‌مخواردو له‌ ناوه‌ندان پاڵم ده‌دایه‌وه‌و به‌بێ منه‌ت قسه‌کانی خۆشم ده‌کرد ... باوکی ئازاد: به‌داخه‌وه‌ ئێمه‌ گوتمان کوردستان رزگار بوو حکومه‌ت و په‌ڕله‌مان هاته‌ کایه‌وه‌، ئینجا بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌کان گه‌یشتن به‌و ئاواته‌ی که‌ ڕۆڵه‌کانیان ژیانی خۆیان له‌پێناویدا به‌خت کردبو و شه‌هید کران، شه‌هید بونی 5 که‌س له‌یه‌ک ماڵ


شكستی قاعیده‌ له‌ عێراق و فه‌شه‌لی ستراتیژی ئه‌مه‌ریكا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ... سه‌باح تاهیر: ئه‌وه‌ی ئه‌م سه‌ردێره‌ بخوێنێته‌وه‌ تووشی شۆك ده‌بێت چۆن له‌یه‌ك كاتدا شكست به‌ ڕێكخراوی ترۆریستی قاعیده‌ دێت له‌ عێراق و له‌هه‌مان كاتدا ئه‌مه‌ریكاش فه‌شه‌ل دێنێ له‌ جێبه‌جێكردنی ستراتیژی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره‌ی ڕاگه‌یندراو، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی كۆماری كۆشكی سپی و سه‌ره‌ك بۆش.


هیچ گه‌لێک ئه‌وه‌نده‌ی کورد ڕقی له‌خۆی نییه‌ ... جه‌مال فه‌تاح: ماوه‌یه‌که‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆپشودانێکی کورت کوردستانی به‌جێ هێشتووه‌، لای هه‌موان ئاشکرایه‌ که‌ هه‌موکه‌س له‌ژیاندا پێویستی به‌پشودانی ئاسایی هه‌یه‌، وه‌پێویستی به‌پشکنینی پزیشکی هه‌یه‌ وه‌ مافی هه‌رمرۆڤێکه‌ له‌هه‌ر پله‌و مقامێکدابێت که‌ساڵانه‌ پشوی ڕه‌سمی خۆی هه‌بێت، یان ئه‌وه‌ی


مسروربارزانی چاوه‌ ڕوانی زۆرشتی لی ده‌كرا!! ... هاواربانیخێڵانی: له‌دوای كۆنگره‌ی 12ده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، كه‌ مسروربارزانی به‌ هێنانی ده‌ نگێكی زۆره‌وه‌ هه‌ ڵبژێردراو كه‌ وته‌ حه‌ وزه‌ ی كۆمیته‌ ی ناوه‌ ندی و پاشا نیش كۆمیته‌ ی ناوه‌ ندی ده‌ نگیان پێدا و بو به‌ ئه‌ ندامی مه‌ كته‌ بی سیا سی، ئیترله‌ و ده‌ مه‌ وه‌ زۆرێك له‌ لاوانی سه‌ رده‌ م و ڕۆشنبیرانی لاو و ئه‌ وانه‌ ی


كوردستان ئاینده‌ی گه‌ش و رێگای پڕ له‌مپه‌ر...عومه‌ر شه‌ریف*: وا خه‌ریكه‌ ساڵێكی تر ده‌چێته‌ سه‌ر له‌ ته‌مه‌نی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و حكومه‌ته‌ی به‌ درێژایی شانزه‌ ساڵی رابردوو پڕ بوو له‌ ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی جۆراو جۆر، هه‌رچه‌نده‌ توانیویه‌تی تا ئێستا بمێنێته‌وه‌ و خۆی رابگری وه‌لی ئه‌و خۆ راگرتنه‌ باجی قورسی هه‌بووه‌، زۆر ته‌گه‌ره‌ و گرفتی بۆ هاتووه‌ته‌ پێش و بۆ



هۆنراوه‌

‌ئه‌ویندارێکی ‌‌پاک‌ ... ‌‌به‌کر‌حه‌بیب


ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و هه‌واڵ



 پرسه‌ی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی دێرین (كاك حه‌مه‌ی ئامۆزا) : مه‌رگی له‌ناكاو شاڵاوی ڕه‌شی ڕۆژانه به‌رۆكمان ده‌گرێت و هه‌ر جاره یه‌كێك له‌پێشمه‌رگه‌و تێكۆشه‌ران له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات.... ئه‌‌‌و ووته‌یه‌ی كه‌ئه‌ڵێت هه‌موو چین و توێژ و كۆمه‌ڵه‌كان له‌ زۆربووندان، ئه‌وا پێشمه‌رگه دێرینه‌كان به‌ته‌‌واوی پێچه‌وانه‌یه و به‌رده‌وام ڕوو له‌كه‌می ده‌كات و ئه‌وه‌تایه‌كێكی تر له‌تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستان كاك (حه‌مه‌ی ئامۆزا) له‌گه‌رمه‌ی گه‌نجێتی و سه‌ره‌تای كامڵ بووندا به‌جێـمان دێڵێت و ئه‌چێته كاروانی نه‌مرانی كورد وكوردستانه‌وه.... به‌م بۆنه‌یه‌وه پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان له‌كه‌س و كار و سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانی ڕاده‌گه‌یه‌نین و هیوادارین دواین كۆستیان بێت و خوا سه‌بووری هه‌موو لایه‌ك بدات. .. كۆمیته‌ی سویدی   پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستان


چله‌ی شه‌هیدی جوانه‌مه‌رگ کاک هوشیار عوسمان مه‌ردۆخ: له‌ یادی چله‌ی شه‌هیدی جوانه‌مه‌رگ کاکه‌ (هوشیار عوسمان) لێپرسراوی لیژنه‌ی ڕێکخراوی کوێلن ی پارتی دیموکراتی کوردستان و به‌رپرسی سه‌نته‌ری کولتوری کوردی له‌ شاری کولن هه‌ڵده‌ستین به‌ گێڕانی ئێواره‌ ماته‌مێک به‌ ئاماده‌ بوونی که‌س و کارو دۆست وهه‌ڤاڵانی شه‌هید، له‌ ڕۆژی 16. 12. 2007 کات ژمێر (13:00) له‌


تکایه‌ ته‌نها ئه‌م ئیمایڵه‌ی خواره‌وه‌ به‌کاربهێنن بۆ ناردنی بابه‌ته‌کانتان

ofaziz@hotmail.com 

بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ: 0031641514057

Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net

Copyright © 1999-2007 Kurdistan Nêt، All rights reserved

بۆ خوێندنه‌وه‌ی زۆربه‌ی بابه‌ته‌کان پێویستت به‌ به‌رنامه‌ی Adobe Acrobat هه‌یه‌.کلیکی ئێره‌ بکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی داونلۆدی بکه‌یت 

جگه‌ له‌ هه‌واڵ و ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و ڕوونكردنه‌وه‌، هه‌ربابه‌تێك له‌ ماڵپه‌ڕی تردا له‌ هه‌مان کاتدا، بڵاوكرابێته‌وه‌، له‌ كوردستان نێت بڵاو ناكرێته‌وه‌.تکایه‌ تکایه‌ ئه‌گه‌ر نووسینه‌که‌ت بۆ سایتێکی تر ناردووه‌ بۆ ئێمه‌ی مه‌نێره‌..ك.ن

وێنه‌ی هه‌ندێ له‌و نووسه‌رانه‌ی به‌ ناو وێنه‌ی خۆیانه‌وه‌ له‌ کوردستان نێت دا ده‌نووسن

ئێمه‌ وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا که‌ ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به‌ به‌ڵگه‌وه‌، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه‌ گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به‌ کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه‌ وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه‌ پارێزراو ده‌بێت. ‌هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه‌ وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا دژی تاکه‌ که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که‌ به‌ ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه‌ بابه‌ت ده‌نووسێت، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه‌، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه‌ به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007

کوردستان نێت نووسینی کۆنه‌ به‌عسیه‌کان و جنێوفرۆشان بڵاوناکاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌ڕابوردوشدا کردبێتمان داوای لێبووردن له‌ خوێنه‌ران ده‌که‌ین.