هۆڵه‌ندا: بابه‌ته‌کانی ڕۆژی 7-12-2007


کوردستان نێت له‌گه‌ڵ هه‌موو ده‌نگێک و ڕاگه‌یاندنێکی ئازاد و بوێردایه‌‌

کوردستان نێت: داخستنی گۆڤاری بزاو ...  یه‌که‌م چالاکی هونه‌رمه‌ند هۆمه‌ر دزه‌یی وه‌ک راوێژکاری سه‌رۆک کۆمار به‌رێز تاڵه‌بانی بۆ کاروباری راگه‌یاندن، له‌ ده‌مه‌وه‌دانی گۆڤاری بزاڤ بوو، که‌ ریبۆرتاجێک و کاریکاتێرێکی له‌سه‌ر دواین سه‌ردانی بۆ وڵاتی میسر بڵاوکردبووه‌وه‌، ئه‌م له‌ده‌مه‌وه‌ دانه‌ بووه‌ هۆی هه‌ڵچوونێکی ئه‌وتۆی تاڵه‌بانی که‌ راسته‌وخۆ گازانده‌ له‌ نێچیروان بارزانی بکاو، به‌ پێداگرتنه‌وه‌ داوای داخستنی ئه‌و گۆڤاره‌ بکات، نێچیروانیش به‌ ده‌وری خۆی داوای له‌ ستافی ئه‌و گۆڤاره‌ کردووه‌ که‌ به‌ شێوازێکی فه‌رمی و(جددی) داوای لێبووردن له‌ به‌ڕێز تاڵه‌بانی بکه‌ن، یان گۆڤاره‌که‌یان داده‌خه‌ین. ستافی گۆڤاره‌که‌ش داخستنه‌که‌یان هه‌ڵبژارد. شایانی وتنه‌ ئه‌مڕۆ راگه‌یاندنی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان وه‌ڵامێکی توندی ئاراسته‌ی خاوه‌ن ئیمتیازی گۆڤاری ناوبراو کردووه‌، له‌ وه‌ڵامی ئه‌و روونکردنه‌وه‌یه‌ی به‌دران حه‌بیبی خاوه‌ن ئیمتیازی گۆڤاره‌که‌ له ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه‌دا‌ بڵاوی کردۆته‌وه و به‌ڕێز ئازاد جوندیانی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی (ی.ن.ك)ی  به‌ حه‌مه‌سه‌عید سه‌حاف ناوزه‌د کردووه‌.. ئه‌ی ده‌ستخۆش ده‌سه‌ڵاتی دیموکراتی و ئازادی خوازی کوردوستان!! بۆ خوێندانه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌ی بزاو کلیکی ئێره‌ بکه‌.


مام جلال نه‌بێ، خراپ ئه‌یدۆڕێنین! ... فریاد هیرانی: یاریكردن به‌ ئاگر، یاریزانی لێوه‌شاوه‌وخاوه‌ن ئه‌زموونی گه‌ره‌كه‌، چونكه‌ بچوكترین هه‌ڵه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی خۆسووتاندنی خۆی، یاریكردن له‌ ناو هاوكێشه‌ سیاسیه‌كانی ئه‌مڕۆی عێراقدا، كارێكی سه‌خته‌وهه‌موو كه‌س و لایه‌نێك ناتوانێ رۆڵی یاریزانێكی باش بگێڕێ، شوێن وپێگه‌ و پله‌پایه‌ی سه‌رۆك كۆمار كه‌وتۆته‌ سه‌نته‌ری


سه‌د خۆزگه‌ منیش كوڕه‌ موسته‌شار بوومایه‌!! ... ستیڤان شه‌مزینانی: نازانم به‌ هۆی گێلێتییه‌وه‌ بووه‌ یان دڵسۆزیی باوكم تێكڕا له‌ بیست ساڵ زیاتر پێشمه‌رگایه‌تی كردووه‌ له‌ شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه‌ تا رۆژگاری ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991، به‌ به‌رینی ئه‌م مێژووه‌ نه‌ك به‌دوای پاره‌ وسامان و به‌رپرسیارێتیدا نه‌گه‌ڕاوه‌ بگره‌ زۆر جار له‌و باره‌گایه‌ی تیایدا به‌رپرس و فه‌رمانده‌ بووه‌ خۆی له‌ هیچ


سه‌رۆك تاڵه‌بانی بۆ هه‌موومان له‌به‌غدایه‌. ... هاوری رواندزی: ماوه‌یه‌كه‌ هه‌ندێك رۆژنامه‌و سایت، بابه‌ت و قسه‌ی ناته‌ندروست ده‌رباره‌ی به‌رێز مام جه‌لال سه‌رۆك  كۆماری عیراق بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌گوایه‌ به‌رێزیان له‌به‌غدان و ئامانجه‌كانی كوردی تائه‌ندازه‌یه‌ك فه‌رامۆشكردوه‌و پشتی له‌ (په‌كه‌كه‌) كردووه‌ و شتی تریش، لێره‌دا به‌پێویستی ده‌زانم چه‌ند راستیه‌ك بخه‌مه‌ روو بۆ ئه‌وه‌ی


هه‌رێمی كوردستان و پێوه‌ره‌ دیموكراتیه‌كان ... تاڤگه‌ سابیر: له‌ هه‌موو وڵاتێكی دیموكراتیدا هه‌ڵبژاردن سه‌نگی مه‌حه‌كه‌ بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی هه‌موو كێشه‌ و  قه‌یرانه‌كان، گه‌ڕانه‌وه‌ش بۆ هه‌ڵبژاردن و سندوقی ده‌نگدان، دیارده‌یه‌كی شارستانی و پێشكه‌وتووه‌، له‌ كوردستانی خۆماندابه‌ درێژایی پانزه‌ ساڵ دوو هه‌ڵبژاردن كراوه‌، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م دوو هه‌ڵبژاردنه‌دا،


ئه‌م لام تات (تاشه‌به‌رد) و ئه‌و لام تات، بانکیمۆن جیقم ده‌رهات!!! ... ح. س. سۆران: نازانم نووسراوه‌ پێشوه‌ ‌که‌م، له‌ ژێر سه‌ردێڕی " ده‌رده‌ کورد " دا، به‌ خزمه‌ت تان گه‌یشتوه‌ یا خه‌یر؟  ئه‌گه‌ر به‌ خزمه‌تتان گه‌یشتبێ و به‌ خشلی سه‌رنجی کوردانه‌ و وردتان رازابێته‌وه‌، بۆ من زۆر جێگه‌ی شانازی‌ و دڵخۆشیه‌. ئه‌گه‌ر نه‌شتان دیبێ به‌ کورتی ده‌ڵێم، له‌و نووسر‌اوه‌ ره‌به‌نه‌ ‌دا، که‌ خۆم


ناره‌زایی ئاماده‌ییه‌ پیشه‌ییه‌كان ... ره‌وا نامق: لای هه‌مومان ئاشكرایه‌ كه‌ئه‌مساڵ تاوه‌كوئیستا ساڵی خۆپیشاندان ومانگرتنی خوێندكاران وقوتابیان بوو بۆ داواكردنی مافه‌ره‌واكانی خۆیان. به‌شێكیش ئه‌وخۆپێشانده‌رانه‌خوێندكاروقوتابی ئامادییه‌پیشه‌یه‌ كان بوون، ده‌كری بلێین ئاماده‌ییه‌ پیشه‌ییه‌كان یه‌كێكن له‌وفاكته‌ره‌گرنگانه‌ی كه‌ده‌تواندریكه‌رتی تایبه‌تی


یەكەی نیشتەجێی بوون بۆ گەنجان یان!!... ئاسۆ عەلی فەرەج: له‌م رۆژانەدا یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان لە رێگای كۆمپانیایەكەوە بانگەشەی ئەوە دەكات لە پێناو ژیانێكی ئاسوودە بۆ گەنجان!!! هەڵدەستن بە دابینكردنی 500 یەكەی نیشتەجێبوونی بۆ گەنجان بەشێوەی (قسط)، لەشاری هەولێر و هەندێك گەنج فۆرمیان پرۆكردۆتەوە و لەوانەشە ئەم هەنگاوە سەرەتایەك بێت


گوڵه‌ مێخه‌ك هونه‌ری حه‌وته‌می برده‌ رانیه‌ به‌ڵام.. !! ئامانج عه‌بدولاًسوور : رۆژانی 25تا 27/11/2007 به‌ ڤێستیڤاڵی گوڵه‌ مێخه‌ك هونه‌ری حه‌وته‌م كه‌ئه‌مرۆ شوناسی سینه‌مایه‌ بۆیه‌كه‌یمن جار له‌رێگه‌ی بزافی رۆشنبیری سلێمانی و سه‌نته‌ری رۆشنبیری ئاسۆسه‌وه‌ له‌ده‌روازه‌ی راپه‌رین رانیه‌ی چێوه‌بوو به‌به‌رده‌ره‌ش رازانده‌وه‌. جه‌ماوه‌ری ده‌ڤه‌ره‌كه‌ به‌وپه‌ری عیشق وتینو به‌بواری هونه‌ری


شارستانی هه‌ڵوێستی‌ته‌نهاخۆیه‌تی، یاحکومه‌ته‌به‌گشتی؟!! ... نه‌جمه‌دین شێخ بزێنی- (به‌شی چواره‌م) : له‌کۆتایی به‌شی سێهه‌‌مدا ئێمه‌ هاتینه سه‌رباسی هه‌ڵوێستی ڕامیاری وکۆمه‌ڵایه‌تی له‌سنوری پاریزگای  که‌رکوک به‌گشتی، به‌رله‌په‌یدابونی سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌ب کردن. دیاره ئاماژه‌مان به‌هه‌ندێ خاڵ کرد، وه‌کو تێکه‌ڵاوبونی خێزانی‌ هاوسه‌رگیری که‌کورد زۆر کچی عه‌ره‌بی ئه‌خواست،


كێشمه‌ كیشمی نه‌وت ... ره‌وا بورهان حمكوڵ: هه‌ر له‌سه‌ره‌تا سه‌ده‌كانی رابردووه‌وه‌ هه‌موو هه‌وله‌كان بۆ له‌ناو بردنی كوردبوو ئه‌میش له‌پێناو ئه‌م وه‌خته‌ی ئیستادا كه‌ حكومه‌تی به‌غداد تییكه‌وتوه‌، به‌واتایه‌كی كه‌ سه‌ره‌تایه‌كبوو بۆئه‌وه‌ كورد نه‌توانی نه‌وت به‌رهه‌مبێنی ئێستاش كه‌ كورد بۆندی له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌كی نه‌وت ئیمزاكردوو مانا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌غداد هه‌ر له‌سه‌رتاوه‌


ده‌ک ڕووتان ڕه‌ش بێت وا ده‌متان کردم به‌ته‌ڵه‌ی ته‌قییو ... ناسر عه‌زیز هه‌ورامی: له‌م ڕۆژانه‌دا، له‌سه‌نته‌ری [کارڵ فان دن ئوڤه‌ر]له‌شاری لاهای. بانگیان کردم که‌وه‌کو شاره‌زایێکی مێژوو، که‌باسی وڵاته‌که‌ی خۆم بکه‌م. بۆئه‌وه‌ی شاره‌زایێکی ئه‌وتۆیان بده‌میێ، له‌ ئێراق و کوردستان به‌تاییبه‌تی، چونکه‌ نه‌ته‌وه‌ی زۆری تیابوونو، هه‌ر که‌سو باسی وڵاتی خۆی ئه‌کرد. منیش وه‌کو کوردێک،


ئایه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی کێیه‌ وه‌فدی‌ په‌ڕله‌مانی دانیمارک ببرێته‌ شوێنه‌ تایبه‌تیه‌کانی ڕابواردن له‌ کوردستان؟؟؟ ... باوکی شازاد: له‌کوردساتان ئیستا چه‌ند شوێنێکی خۆش دروست کراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک بچێت کاتی خۆی و مناڵه‌کانی له‌وێ به‌سه‌ر ببات، بۆ وێنه‌ پارکه‌کانی شاری هه‌ولێر له‌وانه‌ش که‌ به‌ناو ده‌مه‌وێت باسی بکه‌م ئه‌ویش پارکی مناره‌یه‌، له‌گه‌ڵ ویرای ده‌ستخۆشیم بۆ دروست کردنی ئه‌و


سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ... كاوێز حه‌سه‌ن: له‌دوای چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم، كۆمه‌لێك قسه‌و بیروڕا وپرسیار كران و چه‌ندین گریمانه‌و ڕاڤه‌ی بۆكرا. بێگومان له‌ناوئه‌وانه‌دا هه‌بوون خه‌ویان به‌و ڕۆژه‌وه‌ ده‌بینی كه‌سه‌رۆك نه‌خۆش بكه‌وێت یان برینداربێت، ته‌نانه‌ت هه‌ن ئاواتی خراپتریشی بۆ ده‌خوازن.  ئه‌وه‌ی جێی تێڕامان و پرسیاره‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ كێ بڵاوی


نامه‌یه‌ك بۆ خاتوو مهباد قه‌ره‌داغی!! هاواربانیخێڵانی: به‌ڕێز مهاباد قه‌ره‌داغی. لات سه‌یرنه‌بی، كه‌نامه‌یه‌كی له‌م چه‌شنه‌ت بۆده‌نوسم، ڕه‌نگه‌خوێنه‌ریش وا هه‌ست بكات له‌سه‌رباسه‌كانت بیرو ڕا بگۆڕمه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م نامه‌یه‌په‌یوه‌ندی به‌نوسینه‌وه‌نیه‌، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌لایه‌نێكه‌وه‌هه‌یه‌، ئه‌ویش یه‌كسانی و به‌رابه‌ریه‌كه‌زۆرینه‌مان بانگێشه‌ی بۆده‌كه‌ین و له‌كۆڕو سیمینارو ماڵپه‌ڕو


حکومه‌تی به‌ریتانیا یان هه‌رێمی کوردستان.. سوود مه‌ندن له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی کورد؟!؟ ... کاروان. ع. حسه‌ین: به‌ر یتانیا وه‌کو ته‌واوی وڵاتانی ئه‌وروپا جێ ی ژیان و کاری هه‌زاران په‌نابه‌ری کوردی هه‌ڵاتووه‌ له‌ دۆخی ناله‌ باری کوردستان ڕه‌چا و به‌هۆکاری ئابووری به‌ تایبه‌تی و ڕامیاری و کۆمه‌لایه‌تی.. هه‌ندێکی که‌م و ده‌گمه‌ن نه‌بێت ته‌واوی که‌یسی په‌نابه‌ران لێک ده‌چن. به‌ ووته‌ی هه‌



هۆنراوه‌

 ئه‌وه‌ی یام پێت بم ده‌ره‌وه ... ڕێبوار

نه‌فره‌ت ... ‌‌به‌کر‌حه‌بیب

تیشكی شه‌وی ... كاوه‌ ڕه‌ش

گه‌ر ئه‌مجاره‌ هاتییه‌وه‌ پێنج گۆرانیت بۆ ده‌ڵێم ... په‌سار


ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و هه‌واڵ


راگه‌یاندنی كۆتایی كۆنفڕانسی شانۆی كوردی: به‌ناوی خۆمان و سه‌رجه‌م به‌شدارانی كۆنفڕانسی شانۆی كوردیه‌وه‌، جوانترین سڵاو و پیرۆزبایتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین و ده‌ستخۆشی و ماندوونه‌بوون له‌ هه‌مووتان ده‌كه‌ین به‌ بۆنه‌ی به‌ستنی ئه‌م كۆنفڕانسه‌وه‌ له‌ شاری سلێمانی و هیوای به‌رده‌وامی و هه‌میشه‌یی بۆ (تیپی شانۆی سالار) ده‌خوازین و دووباره‌ پیرۆزه‌.


تکایه‌ ته‌نها ئه‌م ئیمایڵه‌ی خواره‌وه‌ به‌کاربهێنن بۆ ناردنی بابه‌ته‌کانتان

ofaziz@hotmail.com 

بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ: 0031641514057

Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net

Copyright © 1999-2007 Kurdistan Nêt، All rights reserved

بۆ خوێندنه‌وه‌ی زۆربه‌ی بابه‌ته‌کان پێویستت به‌ به‌رنامه‌ی Adobe Acrobat هه‌یه‌.کلیکی ئێره‌ بکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی داونلۆدی بکه‌یت 

جگه‌ له‌ هه‌واڵ و ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و ڕوونكردنه‌وه‌، هه‌ربابه‌تێك له‌ ماڵپه‌ڕی تردا له‌ هه‌مان کاتدا، بڵاوكرابێته‌وه‌، له‌ كوردستان نێت بڵاو ناكرێته‌وه‌.تکایه‌ تکایه‌ ئه‌گه‌ر نووسینه‌که‌ت بۆ سایتێکی تر ناردووه‌ بۆ ئێمه‌ی مه‌نێره‌..ك.ن

وێنه‌ی هه‌ندێ له‌و نووسه‌رانه‌ی به‌ ناو وێنه‌ی خۆیانه‌وه‌ له‌ کوردستان نێت دا ده‌نووسن

ئێمه‌ وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا که‌ ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به‌ به‌ڵگه‌وه‌، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه‌ گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به‌ کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه‌ وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه‌ پارێزراو ده‌بێت. ‌هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه‌ وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا دژی تاکه‌ که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که‌ به‌ ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه‌ بابه‌ت ده‌نووسێت، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه‌، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه‌ به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007

کوردستان نێت نووسینی کۆنه‌ به‌عسیه‌کان و جنێوفرۆشان بڵاوناکاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌ڕابوردوشدا کردبێتمان داوای لێبووردن له‌ خوێنه‌ران ده‌که‌ین.