هۆڵه‌ندا: بابه‌ته‌کانی ڕۆژی 6-12-2007


سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراوی کوردستان نێت: سه‌رۆکی هه‌رێـم له‌ وڵاتی نه‌مسایه‌:  دوێنێ 5-12-2007 چوارشه‌ممه‌ کاتژمێر 1 ی پاش نیوه‌ڕۆ سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی و مه‌سروری کوڕی له‌گه‌ڵ 2 پاسه‌وانی کورد و 4 بۆدیگاردی نه‌مسایی. به‌یاوه‌ری (دکتۆر مسته‌فا ڕه‌مه‌زان) به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان‌ له‌ نه‌مسا، له‌سه‌نته‌ری ڤیه‌نای پایته‌خت  (ستیڤان پلاتز) له‌کاتی هاتوچۆ و که‌لوپه‌ل کڕیندا بینراون، ئه‌مه‌ش ئه‌و هه‌واڵه‌ پشت ڕاست ده‌کاته‌وه‌ که‌ میدیاکان ئاشکرایان کرد سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم ته‌نها بۆ چاره‌سه‌ری دانی سه‌فه‌ری بۆ ده‌روه‌ی ووڵات کردووه‌. ... کوردستان نێت


راگه‌یاندنی ژماره‌ چواری کۆمه‌ڵه‌ گیانفداکاره‌که‌مان بۆ میلله‌تی کوردی خاک داگیرکراو: : به‌پێویستمان زانی وه‌ڵامی ئه‌و لێدوانه‌ ناراست و ترسنۆکانه‌ی (علی مه‌هدی) جێگری حیزبی توڕکمان ئیللی بده‌ینه‌وه‌ له‌ (رۆژنامه‌) له‌ژماره‌ی ١١٢ی سێ شه‌مه‌ رێکه‌وتی٤/١٢/٢٠٠٧دا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، گوایه‌ ‌ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی کوردی شاری که‌رکوکیش هاوڕان له‌گه‌ڵ دوژمنانی کورد بۆ رازیکردنی دڵی تۆرانی یه‌کان به‌ (ئیدانه‌) کردنی کۆمه‌ڵه‌که‌مان.


ڕۆژنامەگەری لە باشووری کوردستان لە نێوان دز و خاوەن ماڵدا... هیشام ئاکرەیی:  لەم ڕۆژانەدا یاسای کاری ڕۆژنامەوانی لە لایەن پەرلەمانی باشووری کوردستانەوە تاوتوێ دەکرێت، گوایە ئازادی و کاری ڕۆژنامەوانی ڕێک دەخەن و چوارچێوەیەکی یاسایی بوو دادەنێن. هەلبەتە کارکردن لە سنووری یاسایەکی دیموکراسیدا کە لە لایەن گەلەوە پەسەندکرابێت، هیوا و داخوازێکی


پرۆژه‌ی ئاشتی ناخه‌وه‌ (به‌ڕێگرتن له‌وزه‌ی تووندوتیژی له‌ کارمادا) ... مه‌هاباد قه‌ره‌داغی - به‌شی پێنجه‌م: مرۆڤ له‌به‌ر سه‌رقاڵی به‌ کاروباره‌کانییه‌وه‌ و شپرزه‌یی کار یان خوێندن یان هه‌ر خه‌ریکبوونێکی تر وای لێده‌کات نه‌په‌رژێته‌ سه‌ر ته‌واوی ئه‌رکه‌ پێویسته‌کانی سه‌رشانی. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سروشتی چاخی ئێستا به‌ به‌ها مادییه‌کانه‌وه‌ به‌نده‌ و بایه‌خی ئه‌وان له‌ به‌ها


هه‌ركه‌سێك له‌م گه‌له‌ كۆمه‌یه‌ی توركه‌كان به‌شدار بی له‌ئاست مرۆڤایه‌تی دا دڕنده‌یه‌ ... دایكی مێرخاس: داگیركه‌رانی كوردستان كه‌ ده‌بینن له‌ ماڵی كوردان پێشكه‌وتن و گۆڕانكاری گرنگ و نه‌ته‌وه‌یی دێته‌ ئاراوه‌. وه‌ك سیفه‌تی هه‌میشه‌یی و نه‌ژادپه‌رستی خۆیان توركه‌كان ناڕه‌حه‌تی و نیگه‌رانی به‌ جۆرێك دایان ئه‌گری له‌ خانه‌ی مرۆڤایه‌تی و یاسایی به‌ده‌رئه‌بن. چی بكه‌ن به‌ ده‌ستی خۆیان


ئایه‌ ژن له‌ سروشته‌وه‌ بنده‌ستی پیاوه‌؟ ... شه‌هلا یارحوسێنی : زۆر جار باس له‌ زوڵمو زۆریه‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌کرێت ورۆژانه‌ به‌به‌رده‌وامی ده‌خرێته‌ به‌ر باسو خواست و له‌ کاناڵ و راگه‌یاندراوه‌کاندا بڵاو ده‌بنه‌وه‌. به‌ڵام لێردا باسه‌که‌مان ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا هیچ لایه‌نێک یان هیچ رێکخراوێک یان که‌سانی به‌تواناله‌ بواری ئاین و کۆمه‌ڵناسیدا هیچ راستیه‌کیان نه‌خستۆته‌ به‌رده‌م


هه‌ر که‌لتورێ له‌گه‌ڵ کوشتن و هه‌ڕه‌شه‌و لێداندا بێت ئه‌وه‌ کولتورێکی نائینسانی و وه‌حشه‌تناکه‌ و ئه‌بێ بگۆڕدرێ ... به‌یان ناسیح: ئه‌م پارچه‌ شیعره‌ی خواره‌وه‌ کچێکی پانزه‌ ساڵ بێگانه‌ نووسیویه‌تی بۆ دایک و باوکی له‌ سوید. ئه‌م کچه‌ یه‌کیکه‌ له‌و هه‌زاره‌ها کچه لاوانه‌ی که‌ سه‌ر به‌ کولتورێکی ترن وه‌کو کوردو عه‌ره‌بو تورک. کێشه‌ی لاوانی بێگانه‌ له‌ سوید کێشه‌یه‌کی زۆر قووڵه‌و تا ئێستا ده‌وڵه‌ت


تراژیدیای وشه‌ ... ستیڤان شه‌مزینانی: بیرۆكه‌ دێرینه‌كه‌ جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ (مرۆڤ ئاژه‌ڵێكی قسه‌كه‌ره‌) جیا له‌وه‌ی ئه‌م تێزه‌ قسه‌ی زیاتر هه‌ڵده‌گرێت، شیاوه‌ بڵێین قسه‌كردن یان وێنه‌ كردن له‌رێی ده‌نگه‌وه‌ مۆركێكی مرۆڤه‌ كه‌له‌وه‌تی هه‌یه‌ نه‌یتوانیوه‌ ده‌ستبه‌رداری بێت، له‌میتۆلۆجیای وه‌حیدا خودا له‌ئه‌شكه‌وتی حه‌ڕا له‌یه‌كه‌م فه‌رمانیدا بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی داوای


گرێی ته‌لیسمی وونبوونی سه‌رۆک لای کێیه‌؟؟؟ ... خاڵه‌حه‌مه: بۆماوه‌ی (15) ‌رۆژێک ئه‌بێت (سه‌رۆکێ فه‌رمانده‌*!!) خودا نهێنیه‌کانی بپارێزێ دیار نییه!!‌ و که‌سیش  نازانی له‌کام جێگا خه‌ریکی راوه‌ که‌روێشکه‌، یاخود له‌کام هه‌وارگه‌ بایه‌کی باڵی خۆی ئه‌دات، یاخود له ‌کام ووڵات سه‌رقاڵی کڕینی پێداویستیه‌کان ژانی خۆیه‌تی، به‌داخه‌وه‌ ئه‌م سه‌رۆکه‌مان هێنده‌ بێ خه‌مه‌


كاك كۆسره‌ت سه‌ركرده‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریه‌ وه‌ڵامێك بۆ (عزیز خدر عبدالله) ... کاکۆ عەبدوللا: دیارە نوسینی بابەتێک ویژدانی نوسەرەکە ڕێڕەوی نوسینکە دیاری دەکات بۆ ئەو نوسەرەی کە خاوەن ویژدانی نوسینە، مەبەستەکەش دۆزینەوەی چارەسەریێکە بۆ کێشەکان لە ڕێگای وروژاندنی بابەتەکە ئینجا دیاری کردنی چارەسەریەکە لە لای نوسەر بێت یاخود لایەنی پەیوەندیدار، زۆرن


چارلز دیكنز و رۆمانی ئۆلیڤه‌ر تویست ... شكار ئه‌حمه‌د: چارلز دیكنز به‌ یه‌كێك له‌ نووسه‌ر و رۆماننووسه‌ هه‌ره‌ ناوداره‌كانی ئینگلیز داده‌نرێت، كه‌ له‌ ماوه‌ی ژیانی ئه‌ده‌بی و نووسینی خۆیدا جگه‌ له‌ كاری رۆژنامه‌نووسی خاوه‌نی چه‌ندین رۆمانی به‌ناوبانگه‌. له‌ گرنگترین و پڕخوێنه‌رترین نووسین و رۆمان و به‌رهه‌مه‌ ئه‌ده‌بییه‌كانی چارلز دیكنز: (دوا كاخه‌زی یانه‌ی پكویك، گۆرانیی


هەولێر تێكنەدراوە... ئاسۆ عەلی فەرەج: به‌هۆی زۆری پرۆژەكانی حكوومەتەوە زۆرێك لە شەقامە سەرەكی و لاوەكیەكانی نێو شاری هەولێر رێگای هاتووچۆی زەحمەت كردووە بەڕادەیەكی زۆر كەمیش، نەك بەو شێوەیەی خەڵكی گازندەی لێدەكەن. ماوەیەكە لە نێو پاس و تاكسیەكانی شاری هەولێردا گوێبستی وشەیەكی ناشیاو و دوور لە هەستكردن بە بەرپرسیاریەتی دەبین، كە


باشتروایه‌ په‌كه‌كه‌ قه‌ندیل بۆ په‌ژاك چۆڵكات و تێكۆشانی چه‌كدارانه‌ی بگوازێته‌وه بۆ قوڵایی باكووری كوردستان ... مه‌هدی كاوانی: بزاڤی چه‌كداری كورد له‌ هه‌ر چوار پارچه‌كاندا له‌ شۆڕشه‌ یه‌ك له‌ دوایه‌كه‌كانی كورداستانی باكوورو كۆرپه‌له‌ی مه‌هابادو شۆڕشی شێخ مه‌حمودی نه‌مرو بزوتنه‌وه‌ی بارزانیه‌كان و شۆڕشی ئه‌یلول و نوێی ئه‌م جاره‌و سه‌رهه‌ڵدانی بزاڤی سیاسی و چه‌كداری له‌ ڕۆژهه‌ڵات و


ئه‌م ساڵ به‌ هۆی كه‌می خزمه‌تگوزاریه‌ گه‌شتوگوزاریه‌كان هاتنی گه‌شتیاران بۆ كوردستان زۆر كه‌م ببوه‌وه‌؟! ... ئا: نادر روستی : ئه‌گه‌رچی ئامارێكی دروستمان له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌، به‌ڵام به‌ پێی ئه‌و سه‌ردانه‌ مه‌یدانیانه‌ی بۆ هاوینه‌هه‌واره‌كان و شوێنه‌ گه‌شتیاریه‌كان ئه‌نجامم دا؛ خاوه‌ن شوێنه‌ گه‌شتیاریه‌كان ئه‌م راستیه‌یان دووپات ده‌كرده‌وه‌ كه‌ رێژه‌ی هاتنی گه‌شتیاره‌كان له‌ نیوه‌ی


عه‌جایباتی وه‌زاره‌ته‌كان ... ئه‌نوه‌ر حسین (بازگر) : چه‌ند مانگ پێش ئێستا په‌رله‌مانی سوید، وه‌زیری به‌رگری ئه‌و وڵاته‌ی بانگهێشتی په‌رله‌مانكرد بۆ لێپێچینه‌وه‌، له‌و زیاده‌ مه‌سره‌فیه‌ی كردوویه‌تی كه‌به‌شێوه‌یه‌كی زیاد تاكسی به‌ كرێگرتووه‌ بۆ ده‌وام و له‌سه‌ر حكومه‌تی نوسیوه‌، وه‌زیر له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندا وتی" به‌هۆی مه‌ترسی له‌ تیرۆركردن، زیاتر تاكسیم گرتووه‌و به‌میترۆو پاس


به‌خشین وه‌ك داینه‌مۆی كاره‌سات له‌شیعری"هه‌ر یه‌كجار بۆم هه‌یه‌" ی كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌ددا ... خه‌ڵه‌ف غه‌فور: ره‌نگه‌ ساده‌ترین پرسیار كه‌زۆریش گرنگه‌ ئێمه‌ی مرۆڤ له‌خۆمانی بكه‌ین ئه‌وه‌ بێت: ئه‌وه‌ ئێمه‌ین شته‌كان ده‌خوڵقێنین و فۆرمی (باوێتی) یان ده‌ده‌ینی، یان قه‌ده‌ر و رۆژگار بی خواستی ئێمه‌ ئه‌مه‌ی كردووه‌ و له‌سه‌ر سفره‌ی ژیان (مائده‌ الحیاه‌) له‌گه‌ڵیدا ئاشنابووین و ناشكری لێی لابده‌ین؟


گه‌نجه‌كانی تورك وسایته‌ كانی كورد ... هه‌ردی شه‌فیق: ئه‌گه‌رچی حاڵی گه‌نجه‌ كانی تورك له‌وانه‌یه‌ له‌هه‌ندێك ڕوه‌وه‌ له‌حاڵی گه‌نجه‌كانی كورد باشتر نه‌بێت لی ئه‌و ئه‌توانێت به‌شه‌ قامێكی ئازاد دا بێ ترس و له‌رز پیاسه‌ بكات و لایه‌نی كه‌م كارێكی ده‌ست كه‌وێت ودوو شه‌قامی جوان و شارێكی ڕازاوه‌ ببینێت. ڕۆژانه‌ گه‌نجه‌كانی خۆشمان ده‌بینی به‌تاڵ به‌شه‌قامه‌كاندا


وه‌زاره‌تی گه‌شت و گوزارو هه‌نگاوێكی گرنگ ... ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئابڵاخی*: وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزار له‌هه‌ڵمه‌تێكی به‌تیندا بۆ بره‌ودان به‌گه‌شت و گوزار له‌ڕاپۆرتێكدا ده‌ستیان خستۆته‌ سه‌ر كرۆكی گرفته‌كانی گه‌شت و گوزار له‌كوردستاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌و راپۆرته‌دا وه‌زیری به‌ڕێزو زۆر له‌پسپۆڕانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی سه‌ردانی شاره‌كانی دهۆك و هه‌ولێرو سلێمانی ئه‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی


شارستانی، هه‌ڵوێستی ته‌نهاخۆیه‌تی، یاحکومه‌ته‌به‌گشتی؟!! ... نه‌جمه‌دین شێخ بزێنی- (به‌شی سێهه‌م) : دیاره ئێمه له‌به‌شی یه‌که‌م و دوهه‌مدا، ته‌نها باسمان له‌هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ڵوێستی ئه‌مریکاو چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌کردنی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردستان‌کردله‌به‌رانبه‌ردا، بۆزیاتر ئاشنابون به‌ناوه‌ڕۆکی ئاریشه‌ ڕامیاریه تایبه‌تیه‌کانی گه‌لی کورد. جائێستا کاتی ئه‌وه هاتوه، باس له‌هه‌ڵوێستی


سه‌فه‌ره‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕیز کاک (مه‌سعود بارزانی) گه‌یشت به‌ کوێ؟؟؟ ... باوکی شازاد: ئه‌وه‌ ماوه‌ی پتر له‌ 2 هه‌فته‌یه‌ ده‌نگوباسی خۆش و ناخۆشمان گوێ لێ ده‌بێ سه‌باره‌ت به‌ دیار نه‌مانی سه‌رۆکی کوردستان، به‌ڕاستی یه‌که‌م جار ڕۆژنامه‌ی (هائارتسی) ئیسڕائیلی له‌ 25 نۆڤیمبه‌ر ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاو کرده‌وه‌ دوایش رۆژنه‌مه‌یه‌کی تری ئیسڕائیلی به‌ ناوی (دیبکا فایل) له‌ هه‌مان


ئه‌و هه‌مووخۆپیشاندانانه‌ی خوێندكاران بۆ؟ ... ئیبراهیم بالیسانی: هه‌موو سالێك، له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن خوێندكارانی ناوه‌نده‌كانی  خوێندن له‌ شوێنه‌كانی خۆیان ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ خۆپیشاندان ومانگرتن. بیانوی خوێندكارانیش بۆ ئه‌و رابونانه‌یان ده‌گه‌رێنه‌وه‌ بۆ نه‌بونی پێداویستیه‌كانی خوێندن و  ئامرازه‌كانی تر وه‌ك نه‌بونی بیناو كاره‌باو ئاوو


ئه‌وه‌ی له‌ مشک بێت هه‌مانه‌ دڕه‌ ... ئه‌حمه‌د ده‌شتی: شتێکی ئاشکرایه‌ که‌ گه‌لێ له‌ وان‌ که‌سایه‌تیه‌ عاره‌بانه‌ی که‌ ئه‌مڕۆ له‌ سه‌ر کارن و ده‌سه‌لاتدارێکی حکومه‌تی مه‌رکه‌زی عێراقین، هه‌تا ئه‌م ساته‌ش له‌ هه‌ڵس و که‌وته‌کانیاندا دژایه‌تی گه‌لی کورد ده‌که‌ن و زۆر ناره‌وایانه‌و‌ ناڕاستانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ گه‌لی کورد بیر ده‌که‌نه‌وه‌، که‌ ئه‌مه‌ش خه‌ته‌رێکی مه‌زنه‌ و له‌وانه‌یه‌ که‌ دیسانه‌که‌


وێنای گه‌نج له‌قورئانی پیرۆزدا! ... د. ئاراس محمد صالح:  گه‌نجان زۆرترین وبه‌تواناترین وزیندووترین توێژی هه‌موو كۆمه‌ڵگاكان، گه‌نجان ئه‌و هێزه‌ یاخیه‌ن كه‌نایانه‌وێت هیچ كاتێك ملكه‌چی واقیعه‌ دۆگماو داخراو پڕنادادگه‌ریه‌كان بن، ئه‌گه‌ر توێژه‌ پیروبه‌ته‌مه‌نه‌كان له‌به‌ر خاتری پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان یابه‌هۆی قاڵبوونیان له‌ناوبه‌رزونزمیه‌كان ژیان بێده‌نگ بن


شاره‌وانی مه‌خموور له‌نێوان موسڵ وهه‌ولێردا! موحسین شوانی :  سیمای شار هه‌رله‌سه‌ره‌تای بینینی تابلۆی سنووری شاره‌وانی یه‌وه‌ به‌رچاوده‌كه‌وێت، هه‌رله‌وێشه‌وه‌ جوانی ورازاوه‌یی وپاك وخاوێنی ودروستی ژینگه‌ده‌بینرێت، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ دیمه‌نی ناشیرین ونارێك وپیسی وته‌پ وتۆزو خۆڵاوی شار ده‌رده‌كه‌وێت مه‌خموور ئه‌وشاره‌ی هه‌رله‌ده‌روازه‌ی بازارگه‌وه‌كاتی له‌چیایی


ماده‌ی 140 و چاره‌نوسی ناوچه‌ دابڕاوه‌كان ... سه‌باح تاهیر: بۆ هه‌موان ئاشكرایه‌ واده‌ی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی تایبه‌ت به‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كان خه‌ریكه‌ ته‌واو ده‌بێت، بێئه‌وه‌ی ته‌واوی به‌نده‌كانی جێبه‌جێبكرێت. بێگومان جیاوازی ماده‌ی 140 ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی له‌گه‌ڵ ماده‌ی 58 یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت له‌وه‌دابوو، ماده‌ی 140 سه‌قفێكی زه‌مه‌نی بۆ


وه‌ڵامێك له‌ زاهیر روستیه‌وه‌ بۆ نه‌به‌ز گۆران : له‌ هه‌فته‌نامه‌ی میدیا بابه‌تێكم به‌رچاو كه‌وت كه‌ له‌ ژماره‌ (316) ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی (27 / 11 / 2007) نه‌به‌ز گۆران بڵاوی كردۆته‌وه‌ له‌ ژێر ناونیشانی (ناوی خوازراو كلتوری به‌عس و كلتوری شیوعیه‌ت) كه‌ گوایه‌ ئه‌ده‌بیاتی شیوعیه‌ت و به‌عس ناوی خوازراوی گواستۆته‌وه‌ نێو دونیای ئێمه‌ و تا ئێستاش به‌شێك له‌ پانتایی دونیایی


هه‌نگاو بۆ ماده‌ی 140هه‌بوو، مردوو بیهاوێژێ یا خه‌وتوو... ؟! هیوا كۆیی: له‌به‌هاری 2003وه‌، ترسی گه‌ڕانه‌وه‌ی كركوك بۆنێو سنوری هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن نه‌یارانی كورده‌وه‌ هاته‌كایه‌وه‌، ئه‌مه‌بوو هه‌وڵی جدیاندا بۆ په‌كخستنی هه‌رهه‌وڵێك كه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بدرێ بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، له‌به‌رامبه‌ریشدا ده‌سه‌ڵاتی كوردی بێخه‌م بوو له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و


نه‌مری ... عه‌تا محه‌مه‌د


له‌فیستیڤاڵی گه‌لاوێژدا وڕێنه‌كان خه‌ڵات كران ... سۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی: بنكه‌ی ئه‌ده‌بی ڕوناكبیری گه‌لاوێژ هه‌مووساڵێك به‌ناوی گه‌وره‌و دێی وێرانه‌وه‌ ئه‌مساڵیش له‌ژێناوی (سه‌ركه‌وتنی ئازادی ئاسوده‌یی مرۆڤایه‌تیه‌) یانزه‌هه‌مین ساڵه‌ی ته‌مه‌نی به‌ڕێكرد. ئه‌مساڵیش وه‌ك هه‌ر ساڵانێكی ڕابردوو جگه‌ له‌یه‌ك دووده‌نگی دیاری نێو فیستیڤاڵه‌كه‌ هیچ تازه‌ گه‌ریه‌كی تێدا نه‌بینرا وزۆرینه‌ی


بمبه‌خشه‌ ... ئاسۆ حه‌مه‌ ساڵح: بمبه‌خشه که‌ نه‌متوانی پرست پێبکه‌م بۆ هاتنته‌ ناو ژیانه‌وه‌، به‌ بڕیاری من و هاوژینه‌کم بو هاتیته‌ دنیاوه‌ که‌چی تۆ وه‌ک ساوایه‌کی نۆرمال ده‌م به‌گریانوگڕۆز نه‌بویت، بێده‌نگو خامۆش بویت، تارمایی گومان ‌له‌وه‌ی ده‌ژیت منی داپۆشیبو، هاوکات هه‌واڵی مردنه‌که‌ی باوکم بیرده‌که‌وته‌وه‌، دیسانه‌وه‌ شوشه‌ی گریان هاڕه‌یکرده‌وه‌ تا دکتۆره‌که‌


ده‌سه‌ڵا تی كوردی به‌م جۆره‌ڕا گه‌یاندنانه‌ زه‌ره‌ر له‌خۆی و نیشتیمان ده‌دات!!.. هاوار بانیخێڵانی: ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ئه‌گه‌ڕۆژێك به‌ردێك بخاته‌سه‌ربه‌ردێك بۆئه‌م میله‌ته‌. منی پێ دڵخۆش ده‌بم و ده‌ست خۆشیشی لی ئه‌كه‌م و، به‌شانو باڵیشیدا هه‌ڵده‌ده‌م. خۆئه‌گه‌رپێچه‌وا نه‌ش هیچی نه‌كرد، ئه‌وا قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی بۆده‌رده‌هێنم و هه‌رچی نه‌شی پێی ده‌كه‌م، لێره‌دا ده‌كری بڵێم ئه‌م


ده‌ستخۆشیه‌ك له‌ به‌ڕێز جمال فتاح ... هه‌لۆ مێرگه‌سۆری: كاتێك بابه‌ته‌كه‌م خوێنده‌وه‌ به‌ پێویستم زانی منیش وه‌كو ئه‌ركێكی نیشتمانی روونكردنه‌وه‌یه‌ك بنووسم به‌ راستی ئه‌و سایتانه‌ی به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی پێدا شێوازێكی نوێیه‌ له‌ جاشایه‌تی و خۆفرۆشی. ئه‌وه‌ی له‌ نووسینه‌كانیان ده‌رده‌كه‌وێت هه‌مووی ئامانجه‌كانیان دیاره‌. هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وانه‌ له‌ژێر په‌رده‌ی ئازادی


وه‌ڵامێكی سه‌ر پێ یی بۆ به‌ناو هه‌ولێری عه‌یار 24 ... هه‌ولێریه‌ك: من حه‌زم نه‌ده‌كرد وه‌ڵامی ئه‌و براده‌ره‌ بده‌مه‌و كه‌ ناوی له‌خۆی نایه‌ هه‌ولێری عه‌یار (24) به‌ڵام ئه‌و براده‌ره‌ پیچ ده‌چێ بێ خه‌به‌ر بێ له‌ وه‌زعی هه‌ولێر، پێ ده‌چێت ئه‌و براده‌ره‌ له‌ دارو ده‌سته‌ نزیكه‌كانی نه‌وزاد هادی بێت. نه‌وزاد هادی هیچ پرۆژه‌یه‌ك له‌ هه‌ولێر ئیمزای ناكات ئه‌گه‌ر بێت و كۆمپانیاكه‌ زیاتر له‌


ده‌ست خۆشیه‌ك بۆ وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان ... میران ڕۆژبه‌یانی: زۆر جار له‌دوره‌وه‌ هه‌ندێ دیارده‌ ده‌بینین له‌ كوردستان له‌ناخه‌وه‌ توڕه‌ده‌بین ده‌ڵێن تاكه‌ی وڵاتی ئێمه‌ش ڕوو له‌ پێشكه‌وتنی شارستانیه‌ت ناكات، ڕۆژی 25 نۆڤمبه‌ر له‌ هه‌ولێر بووم پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕمه‌وه‌ بۆ ئه‌ڵمانیا هاوڕێكم پێی ووتم ئه‌مڕۆ خه‌ڵاتی ژن پارێزی ده‌درێت وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان پرۆگرامیان



هۆنراوه‌

نووره‌كانی ئه‌شكه‌وت ... حه‌مید قه‌ڵادزه‌یی

تۆ له‌ توێی ئاو ناسکتریت... سامان سه‌رده‌م

ژان ... هێمن بـابـان

هه‌ناسه‌ی بووكه سووره‌كان ... ئا. شێخانی

له‌شکری‌ غه‌م ... به‌کر‌حه‌بیب

دڵی من ئیتر.. (دڵێکی شکاو) ه؟ بۆ ئهبهدی!.. ههردی ئهحمهد

دڵم نایه‌ت ... هیوا طه


ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و هه‌واڵ


(میدیا) ی ئه‌مسته‌ردام به‌شداری فیستیفاڵی (ومان ئینك) ده‌کات


با حه‌سكیف بناسین:  ئینستیتیوتی كه‌له‌پووری كورد، هه‌ڵده‌ستێ به‌ كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی و فیلمێك ده‌رباره‌ی شوێنه‌واره‌ مێژووییه‌كانی (حه‌سكیف) له‌ باكووری كوردستاندا، پێشانگاكه‌ پتر له‌ (50) وێنه‌ی فۆتۆگرافی و فیلمێكی (10) خوله‌كی له‌خۆده‌گرێ، جگه‌ له‌وه‌ی بروشوورێكی تایبه‌ت به‌م پێشانگایه‌ ئاماده‌كراوه‌ كه‌ چه‌ندین بابه‌ت و وێنه‌ی ده‌رباره‌ی


ناسین وڕاهاتنی كۆمه‌ڵایه‌تی ... مه‌ڵبه‌ندی كلتووری كورد له‌ شاری ده‌نهاخ: زۆرێكی ژنانی كورد به‌هره‌ وتوانای شارراوه‌یان هه‌یه‌، له‌پراكتیكدا به‌شێكی كه‌م له‌و به‌هره‌ وتوانایه‌یان به‌كارده‌هێنن. له‌ڕاستیدا زۆر له‌وه‌ زیاتریان پێیه‌ یان له‌ توانادایه‌.. تایبه‌تمه‌ندیه‌كی ئه‌م گروپه‌ ژنه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كه‌م باوه‌ڕن به‌خۆیان و، دواتر توانای به‌رگری یان سه‌بر و به‌رده‌وامبوونیان نیه‌.. زۆرجار


گێلاسی خوێن رۆمانێكی نوێی عه‌تا محه‌مه‌د ... ئاشتی سدیق: گێلاسی خوێن ناوی رۆمانێكی نوێی "عه‌تا محه‌مه‌د" كه‌ یانه‌ی قه‌ڵه‌م له‌ شاری سلێمانی به‌ تیراژی (1000) دانه‌ به‌چاپی گه‌یاندووه‌. ئه‌م رۆمانه‌ ئه‌زموونێكی نوێی عه‌تا محه‌مه‌ده‌ و ئه‌و ده‌یه‌وێت له‌ رێی ئه‌م رۆمانه‌وه‌ گه‌شتێكی فه‌نتازیانه‌ به‌نێو میرنشینی باباندا بكات و بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و مێژووه‌ی كه‌ زۆر به‌شی


پرسه‌ نامه‌ ی كۆمه‌ ڵێك له‌ پێشمه‌ رگه‌ دێرینه‌ كانی پارتی: به‌ بۆنه‌ ی كۆچی ناواده‌ ی كادیروپێشمه‌ رگه‌ ی دێرین، كاك (محمدی ئامۆزا) باخانی وه‌، سه‌ ره‌ خۆشی له‌ خۆمان و بنه‌ ماڵه‌ به‌ رێزه‌ كه‌ ی و گشت پێشمه‌ رگه‌ دێرینه‌ كان ده‌ كه‌ ین، كاكه‌ حمه‌ جگه‌ له‌ وه‌ ی ماندو نه‌ ناسێكی شاخ بوو ڕۆشنبیرێكی به‌ ئه‌ زمون و خاوه‌ نی چه‌ ندین به‌ رهه‌ م و بڵاوكراوه‌ ش بوو، محمد ڕۆستم


له‌ چله‌ی شه‌هید دکتۆر هوشیار عوسمان: ئه‌وه‌ی ساتێک دکتۆری ناسیبێت له‌ خووره‌وشتی و روحی کوردایه‌ تی گه‌یشتووه‌، پێی زانیوه‌ ج مرۆڤێکی نیشتمان په‌ روه‌ر بووه‌. شه‌هید دکتۆر هوشیار یه‌کێک بوو له‌ دامه‌ زرێنه‌ره‌ ئه‌کیڤه‌کانی سه‌نته‌ره‌که‌مان و ئه‌ندامێکی کارامه‌و لێهاتوو بوو، هه‌رده‌م خه‌ریکی پلاندانان بوو که‌ کاره‌کانی چۆن به‌سه‌رکه‌توانه‌ به‌رێوه‌ببات. بگره‌ دکتۆر


چله‌ی ماته‌مینی: ئێمه‌ی ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ڕێکخستنی گلاسگۆی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو مامۆستا عبدالستار ڕمین ئاگاداری گشت هاوڵاتیانی کوردی دانیشتووی شاری گلاسگۆ ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ ڕۆژی ٧ – ١٢ – ٢٠٠٧ چله‌ی ماته‌مینی مامۆستای خوالێخۆشبوو داده‌نرێ له‌ هۆڵی کۆمیونیتی سایتهیڵ له‌ سایتهیڵ له‌ شاری گلاسگۆ و به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری زۆر له‌ ڕێکخراوه‌ خێرخوازیه‌کانی شاری گلاسگۆ.


پرسه‌نامه‌: هاوڕێی به‌ڕێز هاوڕێ ساماڵ به‌رپرسی مه‌کته‌بی کۆمیته‌ی ڕیکخستنه‌کانی دره‌وه‌ی حیزبی شیوعی کوردستان. به‌ داخ و که‌سه‌رێکی زۆره‌وه‌ هه‌وڵی کۆچی دوایی خوشکه‌ {ئاڤان}مان پێگه‌یشت. خۆشکی به‌ڕیزتان چه‌ندین ساڵه‌‌ گیرۆده‌ی نه‌خۆشیه‌کی کوشنده‌ بووه‌،به‌داخه‌وه‌ هه‌ر ئه‌و نه‌خۆشیه‌ کۆتایی به‌ژیانی هێناو به‌ گه‌نجی ماڵئاوایی لێکردین. ئێمه‌ی هاوڕێیان و دۆستانمان له‌هه‌نده‌ران به‌گه‌رمی به‌شداری غه‌م و په‌ژاره‌تان ده‌که‌ین و له‌ڕێگه‌ی به‌ڕیزتانه‌وه‌ پرسه‌و سه‌رخۆشیمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م بنه‌ماڵه‌که‌تان و خێزانه‌که‌ی ده‌که‌ین، وه‌ هیودارین چیتر خه‌م ڕێگه‌تان نه‌گریت. مه‌کته‌بی کۆمیته‌ی ڕێکخستنه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ... حیزبی شیوعی کوردستان - 3. 12. 2007


تکایه‌ ته‌نها ئه‌م ئیمایڵه‌ی خواره‌وه‌ به‌کاربهێنن بۆ ناردنی بابه‌ته‌کانتان

ofaziz@hotmail.com 

بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ: 0031641514057

Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net

Copyright © 1999-2007 Kurdistan Nêt، All rights reserved

بۆ خوێندنه‌وه‌ی زۆربه‌ی بابه‌ته‌کان پێویستت به‌ به‌رنامه‌ی Adobe Acrobat هه‌یه‌.کلیکی ئێره‌ بکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی داونلۆدی بکه‌یت 

جگه‌ له‌ هه‌واڵ و ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و ڕوونكردنه‌وه‌، هه‌ربابه‌تێك له‌ ماڵپه‌ڕی تردا له‌ هه‌مان کاتدا، بڵاوكرابێته‌وه‌، له‌ كوردستان نێت بڵاو ناكرێته‌وه‌.تکایه‌ تکایه‌ ئه‌گه‌ر نووسینه‌که‌ت بۆ سایتێکی تر ناردووه‌ بۆ ئێمه‌ی مه‌نێره‌..ك.ن

وێنه‌ی هه‌ندێ له‌و نووسه‌رانه‌ی به‌ ناو وێنه‌ی خۆیانه‌وه‌ له‌ کوردستان نێت دا ده‌نووسن

ئێمه‌ وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا که‌ ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به‌ به‌ڵگه‌وه‌، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه‌ گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به‌ کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه‌ وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه‌ پارێزراو ده‌بێت. ‌هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه‌ وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا دژی تاکه‌ که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که‌ به‌ ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه‌ بابه‌ت ده‌نووسێت، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه‌، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه‌ به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007

کوردستان نێت نووسینی کۆنه‌ به‌عسیه‌کان و جنێوفرۆشان بڵاوناکاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌ڕابوردوشدا کردبێتمان داوای لێبووردن له‌ خوێنه‌ران ده‌که‌ین.