هۆڵه‌ندا: بابه‌ته‌کانی ڕۆژی 4-12-2007


کورته‌ ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر کۆنگره‌ی دووه‌می ناموه‌ندی چاك  ... ئاماده‌کردنی: کوردستان نێت: ئێواره‌ی ڕۆژی 2-12-2007 (ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ دژ به‌ ئه‌نفالکردن و ژینۆسایدکردنی گه‌لی کورد (چاك) سه‌رکه‌وتووانه‌ کۆتایی به‌ کۆنگره‌ی دووه‌می خۆی هێنا. له‌م کۆنگره‌یه‌دا گه‌لێك گۆڕانکاری و ئاڵوگۆڕ له‌ په‌یڕه‌ و شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردندا، کرا. هه‌ر له‌م کۆنگره‌یه‌دا بڕیاردرا، ناوی ناوه‌نده‌که‌ وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه‌، که‌ ناوه‌که‌ی (ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ دژ به‌ ئه‌نفالکردن و ژینۆسایدکردنی گه‌لی کورد (چاك) ه‌ کورتکراوه‌که‌ی (ناوه‌ندی چاك) به‌کار ده‌هێنرێت. سه‌باره‌ت به‌ لۆگۆی چاك بڕیاردرا که‌ ئه‌ لۆگۆیه‌ بگۆڕدرێت و له‌ ماوه‌ی یه‌ک مانگدا لۆگۆیه‌کی تر به‌ هه‌ڵبژاردن، دیاری بکرێت.


پرۆژه‌ی ئاشتی ناخه‌وه‌ (به‌ڕێگرتن له‌وزه‌ی تووندوتیژی له‌ کارمادا) ... مه‌هاباد قه‌ره‌داغی - به‌شی سێیه‌م: خۆناسین ده‌روازه‌یه‌که‌ بۆ ناسینی کارما: هه‌ر یه‌ک له‌ ئێمه‌ به‌ شێوه‌یه‌ک خۆی ده‌ناسێ و خۆی ده‌ناسێنێت، به‌ڵام مه‌رج نییه‌ به‌ ته‌واوی خۆی ناسیبێت و توانیبێتی خۆی بناسێنێت ئه‌گه‌ر به‌ هۆشیارییه‌کی ڕۆحی و ده‌روونی چه‌کدار نه‌بێت و زانیاری له‌باره‌ی وزه‌ و کاریگه‌رییه‌کانیه‌وه‌


ئه‌و ساڵه‌ی بێژه‌ری ده‌نگی كوردوستانبووم - 1974/1975 .. به‌شی شانزه‌هه‌م (كۆتایی) ... حه‌مه‌ڕه‌شی هه‌ره‌س: خوێنه‌ری خۆشه‌ویست، مه‌رج نییه‌ توانیبێتم هه‌موو ڕووداوه‌كان به‌ته‌واوی بنووسم، به‌ڵام و‌ه‌ك له‌پێشدا ئاماژه‌م بۆ كرد دڵنیام له‌وه‌ی نووسیومه به‌ ڕاستگۆییه‌وه‌ رووناكی دیوه، هه‌ندێكجار له‌ سنووری ئیزگه‌كه‌ هاتوومه‌ته د‌‌ه‌ر‌‌ه‌وه‌، به مه‌رجم نه‌زانیوه بچمه قووڵایی ئه‌و دیو ئه‌و


ژن وگومان ... نه‌جات روستی: به‌هێمنی له‌ سوچێكی هۆڵی وانه‌ خوێندن سه‌ری خستبۆ سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی به‌رده‌می. هێور هێور فرمێسك له‌ چاوه‌كانی ئه‌هاته‌ خواره‌وه‌، ئه‌ندێشه‌و سۆز ئاوێته‌ی ئه‌و ووشانه‌ ئه‌بوو كه‌ له‌لاپه‌ڕه‌كانی ناو گۆڤاره‌كه‌ی به‌رده‌می نووسرابوون... دوای ته‌واوكردنی خوێندنه‌وه‌كه‌ی به‌رده‌می به‌هه‌ناسایه‌كی قوڵه‌وه‌ ئاخێك له‌ ده‌می هاته‌ ده‌ره‌و..


گرژیی نێوان توركیا – كوردستان.. بۆمبێك له‌لێواری ته‌قینه‌وه‌دا ... ستیڤان شه‌مزینانی - ئاژانسه‌كان: مانگی رابردوو په‌رله‌مانی توركیا به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ (507) ده‌نگی به‌ڵێ له‌به‌رامبه‌ر (19) ده‌نگی نه‌خێر بڕیاری له‌شكركێشی بۆ سه‌ر باشووری كوردستان په‌سه‌ند كرد به‌مه‌به‌ستی راوه‌دونانی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (pkk)، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ده‌وڵه‌ت و سوپای تورك له‌ئاستی


مام جلال نه‌بێ، خراپ ئه‌یدۆڕێنین! ... فریاد هیرانی: یاریكردن به‌ ئاگر، یاریزانی لێوه‌شاوه‌وخاوه‌ن ئه‌زموونی گه‌ره‌كه‌، چونكه‌ بچوكترین هه‌ڵه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی خۆسووتاندنی خۆی، یاریكردن له‌ ناو هاوكێشه‌ سیاسیه‌كانی ئه‌مڕۆی عێراقدا، كارێكی سه‌خته‌وهه‌موو كه‌س و لایه‌نێك ناتوانێ رۆڵی یاریزانێكی باش بگێڕێ، شوێن وپێگه‌ و پله‌پایه‌ی سه‌رۆك كۆمار كه‌وتۆته‌ سه‌نته‌ری


ئه‌وانه‌ی به‌خیلی به‌ برای گه‌وره‌و به‌ڕێزمان (کاک کۆسره‌ت) ده‌به‌ن و سوکایه‌تی به‌ سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ده‌که‌ن ده‌بێ سه‌ری خۆیان دده‌ن له‌ قه‌ڵاو مناره‌ی هه‌ولێر! ... چاودێرێک: مه‌خابن بۆ کادیرو پێشمه‌رگه‌ دڵسۆزه‌کانی یه‌کێتی که‌ ئاوا بکه‌ونه‌ گیانی یه‌کترو به‌بێ ڕوانین له‌ ڕۆژه‌ جوان و پڕ ماناکانی‌ خه‌باتی شاخ، له‌کاتێک که‌ یه‌کێتی شه‌ڕی ئه‌رزو ئاسمانی ده‌کرد و له‌ تۆمار کردنی


کورد بۆچی کۆچی دوایی ده‌کا؟ ... ح. س. سۆران: به‌ زمانی کوردی کاتێ که‌سێک دمرێ یا به‌ هه‌ر چه‌شنێک له‌ دنیا ده‌رده‌چێ، ئه‌و رسته‌یه‌ به‌ کار ده‌به‌ن و ده‌لێن " کۆچی دوایی کردوه‌ "، که‌ له‌گه‌ڵ رسته‌ی هاوشانی زمانه‌ کانی دیکه‌ دا تۆفیری زۆر هه‌یه‌، بۆ وێنه‌: به‌ فارسی ده‌ڵێن " ده‌ر گوزوه‌شت "، واته‌ " بۆی ده‌رچو "، یا له‌ زمانی ئینگلیسی دا ده‌ڵێن " Deceased "، واته‌ "


سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌ی شه‌ڕی ئه‌مریکا له‌ ڤێتنام ... عامر سابیر: پار ساڵ له‌ 4/8/2006 له‌ کاتی دوو‌ ڕۆژ مانه‌وه‌م له‌ ڤێتنام، له‌ شاری هۆشیمن (سایگۆن)، مۆزه‌خانه‌ی شه‌ڕی ئه‌مریکا یه‌کێک له‌و شوێنانه‌ بوو که‌ سه‌ردانم کرد. له‌ شه‌ڕی ڤێتنامدا که‌ گۆشه‌یه‌که‌ له مێژووی هاوچه‌رخی پڕ وه‌حشه‌تی ئیمپریالیزمی ئه‌مریکا، سێ ملیۆن ڤێتنامی که‌ دوو ملیۆنیان هاوڵاتی مه‌ده‌نی بوون


هه‌ر هێرشكردنێك بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان توركیا دووچاری قه‌یرانێكی ناوخۆیی ده‌كاته‌وه‌ ... به‌هره‌وه‌ر مه‌رزانی: به‌درێژایی مێژووی داگیركردنی كوردستان له‌لایه‌ن وڵاته‌ داگیركه‌ره‌كانه‌وه‌ گه‌لی كورد له‌خه‌بات و تێكرشان نه‌وه‌ستاوه‌ له‌پێناو به‌دیهێنانی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی نیشتمانه‌كه‌یداو له‌وپێناوه‌شدا به‌هه‌زاران له‌رۆڵه‌كانی بوونه‌ته‌ قوربانی به‌رگریكردن له‌نیشتمان و


ئه‌فێکت و ڕه‌نگدانه‌وه‌ سامناکه‌کانی ته‌قدیس کردن له‌سه‌ر خوودی که‌سی ته‌قدیس که‌ر و که‌سی ته‌قدیس کراو، ... نه‌وزاد شێردڵ: جێگا‌ی خۆیه‌تی ئه‌گه‌ر که‌سێك یه‌ك کاری چاکی مادیی و مه‌عنه‌ویی ده‌رهه‌ق به‌ کۆمه‌ڵگا کردبێ و، قه‌ڵه‌م و زمانه‌ پاکه‌کانی کۆمه‌ڵگاش له‌ به‌رامبه‌ردا ده‌ وه‌سفی چاکی هه‌مان که‌س بکاته‌وه‌، له‌م حاڵه‌ته‌دا نه‌ریتی پشتگیریی و هاندان - ته‌شجیع - له‌و جۆره‌


چەواشەكردنی موزیكی كوردی لەلایەن (هەڵكەوت زاهیر) ی- بەناو- ڕاوێژكاری هونەری ... خەبات لاوباخ: لە ڕۆژگاری ئیمڕۆدا، كە سیستەمی گلۆبالیزم باڵی كێشاوە بەسەر لایەنی كۆمەڵایەتی و ئابوری و سیاسی و هونەری زۆربەی ووڵاتانی جیهان و ئیمەی كوردیش پڕشكی ئەو ئاگرەمان بەركەوتووە، بەڵام ئەوەی جێگای داخە زیانەكانی بۆ ئێمە زۆرترن لە سودەكانی. ئەوەی من لێرەدا


نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ كه‌مئه‌ندامان پێویستیه‌كی فه‌رامۆشكراو ... سه‌باح تاهیر: چاودێری ته‌ندروستی بۆ هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵ پێویسته‌، چجای ئه‌وه‌ی ئه‌م تاكه‌ كه‌مئه‌ندام بێت و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تی بێت. ژماره‌ی كه‌مئه‌ندام له‌ هه‌رێمی كوردستان ڕێژه‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆماركردوه‌ به‌هۆی ئه‌و هه‌موو كاره‌سات و نه‌هامه‌تیه‌ی به‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه‌دا هاتوه‌، به‌تایبه‌تی


ئۆردوگان به‌ شمشێری ئه‌لقائیده‌... ده‌جه‌نگێت... ! زاگرۆس زه‌رده‌شتی: ئه‌وه‌ی که‌ شاردراوه‌ نییه‌، ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌ر گه‌لێک، مافی زه‌وتکرا و خاکی داگیرکرا... ئه‌و ده‌م ئه‌و گه‌ل و خاکه‌ داگیرکراوه‌، گه‌ل و خاکێکی به‌ کۆلۆنیکراون، له‌ هه‌مانکاتیشدا، گه‌لی سه‌رده‌ست گه‌لێکی داگیرکار و ده‌وڵه‌ته‌که‌شی، ده‌وڵه‌تێکی داگیرکار و سستێمی به‌ڕێوه‌ بردنیش سستێمێکی کۆلۆنیالیزمه‌. له‌م روانگه‌ و


شارستانی‌، هه‌‌‌ڵوێستی ته‌نهاخۆیه‌تی، یاحکومه‌ته به‌گشتی؟!! ... نه‌جمه‌دین شێخ بزێنی - (به‌شی دوهه‌م) : دیاره‌ له‌به‌شی یه‌که‌مدا ئاماژه‌مان به‌وه‌کرد، که‌ مام ئه‌کرێکا وه‌ک داگیرکه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ر ‌ئێراقدا گرد، نه‌ک وه‌ک بوختان پێکردن، به‌ڵکو به‌ ئاره‌زو مه‌ندانه‌یی خۆیو، به‌بڕیاری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان به‌فه‌رمی خۆی پێناسه‌ی خۆی ڕگه‌یاند که‌داگیرکه‌ره نه‌وه‌کو ڕزگار که‌ر! ئه‌وه‌ش دیاره


چۆن زهنیه‌تێك ... عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د گه‌رمكی:  زهنیه‌ت بۆ خۆی دوو لایه‌نی سه‌ره‌كی به‌بناخه‌ وه‌رده‌گرێ، كه‌ ئه‌ویش لایه‌نێكی بیرۆكه‌یه‌و لایه‌نه‌كه‌ی تریشی حه‌ره‌كه‌ته‌، ئه‌مه‌ش له‌كاتی گه‌شه‌سه‌ندنی زهنیتدا ئیتر ده‌كه‌وێته‌ جموجۆڵ و حه‌ره‌كه‌ته‌وه‌، ده‌توانین به‌مه‌ پێناسه‌یه‌كی كوورتی زهنیه‌ت بكه‌ین، ئیدی بێگومان زهنیه‌ت هه‌تا زهنیه‌ت جیاوازی هه‌یه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی


فیستیڤاڵ و خه‌ڵات ... دڵزارحه‌سه‌ن: یانزه‌هه‌مین فیستیڤاڵی گه‌لاوێژ وه‌ك نه‌ریتی جارانی به‌ باوه‌شێك سوپاس و دونیایه‌ك گله‌یی و ده‌رزه‌نێك له‌ دیاری و خه‌ڵات كۆتایی هات. زۆرێك نووسه‌ر و كه‌سایه‌تی جۆرا و جۆر له‌ عه‌ره‌ب و فارس میوانی بنكه‌ی گه‌لاوێژ بوون، ده‌بوا رۆژێك بۆ رووناكبیرانی عه‌ره‌ب و 10 كاتژمێریش بۆ كلتووری فارس بۆ گفتوگۆ و تێكه‌ڵكردنی راو


ئه‌و خوێنه‌ره‌ چه‌واشه‌یه‌.... ئه‌حمه‌د محمد ئابڵاخی : پێشه‌كی ئه‌مه‌وی گله‌ییی ئه‌وه‌ له‌ كاك عومه‌ر فارس بكه‌م كه‌ چۆن ئه‌وه‌ی به‌ سه‌را تێپه‌ڕی كه‌ جارێكی تر یه‌كێك له‌و به‌ڵگه‌ نامانه‌ی بڵاو كردۆته‌وه‌و ناوی منی تیا نه‌بوه‌ ئه‌مجاره‌ ئه‌بو ئه‌وه‌ی بزانیایه‌ كه‌ ناوی منی بۆ زیاد كراوه‌ ئه‌وه‌ ده‌لیلی ئه‌وه‌یه‌ به‌ ڵگه‌ نامه‌كه‌ تزویر و درۆیه‌ ئه‌مه‌وی بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر چه‌واشه‌ نه‌كرێت ئه‌م


بۆ تەرزە خانم... تەرزە جاف.... کاوە پێنجوینی: خانمەکەم ئیمڕۆ بابەتێکتم لە کوردستان نیت بینی نەمتوانی بێدەنگ بهێڵم تێپەڕێت و ئەم چەند وشەیەت بۆ نەنوسم... ڕەنگە هەر من نەبم کە لەمێژە چاوەڕێی دەنگێکی ژنانەی ڕەسەن بوبێتم بێ ترس، بوێرێ ڕاستگۆیانە باسی ئەزمونی ژن بوونی خۆی بکات، بە زمانی خۆی بدوێ و بێ ڕتووش گوزارشت لە بوونی بکات...


خوشکی به‌ڕێزم سۆلاڤ خان ده‌بێ ڕۆشنبیر و رۆژنامه‌نوس و نوسه‌ره‌کانیش به‌ ویژدانه‌وه‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له ‌سه‌ر بابه‌ته‌کان بکه‌ن باش و خراپه‌کان وه‌کو یه‌ک باس بکه‌ن!!! ... باوکی شازاد: به‌ڕیزتان له‌ سایتی کوردستان نێتی خۆشه‌ویست چه‌ند گله‌یێکتان له‌ ڕۆشنبیرانی گه‌له‌که‌مان کردوه‌ له‌ بابه‌تێک ده‌کاتدا که‌ وه‌کو که‌سێکی کوردپه‌روه‌ر ده‌ته‌وێ داکۆکی له‌ شۆڕشگێڕه‌کانی باکوری کوردستان بکه‌یت که‌ ئه‌وه‌


ڕۆڵی مه‌لاكان له‌كۆمه‌ڵگای كورده‌واری دا ...عه‌بدولله‌تیف ئاوماری: گومانی تێدا نی یه‌ به‌درێژایی مێژوویی گه‌لی كورد مه‌لا ده‌ورێكی كاریگه‌ری هه‌بووه‌ له‌بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورد جگه‌له‌وه‌ش هه‌رئه‌وان بوون ڕابه‌روسه‌ركرده‌ی شۆڕشه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی كورد له‌هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان وێنه‌ی قازی موحه‌مه‌دوشێخ مه‌حمودی نه‌مروشێخ سه‌عیدی


ته‌وێڵه‌ مه‌قه‌ری هێزی خه‌بات بوو ... ناسرعه‌زیز هه‌ورامی: ئه‌م مێژووه‌ زیندووه‌ی که‌من بۆتانی ئه‌نووسمه‌وه‌، هێج مه‌به‌ستێکی خراپی له‌پاشه‌وه‌ نییه‌، بێجگه له‌وه‌ی من ئه‌مه‌وێت مێژوو، وه‌کو خۆی به‌ ئامانه‌ته‌وه‌، بۆتانی بخه‌مه‌ ڕوو‌، مه‌به‌ستیشم شکاندنی شۆڕش نییه‌، چوونکه‌ من خۆم ئه‌ندامێکی چالاکی ئه‌و شۆڕشه‌بووم، به‌ڵام هه‌رنه‌ته‌وه‌یێک، به‌وه‌ گه‌وره‌ ئه‌بێت، که‌ ڕاستی


هەولێر تێكنەدراوە... ئاسۆ عەلی فەرەج: به‌هۆی زۆری پرۆژەكانی حكوومەتەوە زۆرێك لە شەقامە سەرەكی و لاوەكیەكانی نێو شاری هەولێر رێگای هاتووچۆی زەحمەت كردووە بەڕادەیەكی زۆر كەمیش، نەك بەو شێوەیەی خەڵكی گازندەی لێدەكەن. ماوەیەكە لە نێو پاس و تاكسیەكانی شاری هەولێردا گوێبستی وشەیەكی ناشیاو و دوور لە هەستكردن بە بەرپرسیاریەتی دەبین، كە


كۆمه‌له‌ی مه‌تره‌ق ده‌ستی به‌ كار كرد -بانگه‌ واز و ئاگاداری: كۆمه‌له‌ی مه‌تره‌قی سۆران بۆبه‌ره‌نگار بونه‌وه‌ دژی گه‌ نده‌ لی له‌ سۆران به‌ ئاماده‌ بوونی گشت ئه‌ ندامه‌ كانی كۆمه‌له‌ی خۆی راگه‌یاند. هه‌ر وه‌ كو ده‌زانین گه‌ نده‌لی له‌ به‌رز ترین پله‌ی خوی دایه‌ وه‌ به‌ هییچ شیوه‌ یه‌ك لیپیچێنه‌ وه‌ له‌ گه‌ ل هێچ كه‌ سێك ناكریت به‌ تایبه‌تی ئه‌گه‌ر گه‌نده‌لی و گه‌ نده‌ل كاری له‌ لایه‌ن به‌


ئاستی زانستی زانكۆیه‌كانی حكومی (دون الێفر) ه‌ ... مامۆستایه‌كی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین: ڕۆژی دووشه‌مه‌ی 26/11/2007 سعات 11ی به‌یانی كۆمه‌ڵێك له‌ مامۆستایانی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین له‌ كۆلیژه‌ جیاجیاكان به‌ نیازی خۆپیشاندانێكی هێمنانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی مه‌دنیانه‌ ئه‌نجامدا بۆ به‌ر ده‌م سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌نیازی داواكاری پێدانی پارچه‌ زه‌وی بۆ ئه‌و


هاوارنامه‌ ... ئازاد ئه‌حمه‌د: خوێندنگا ناوه‌ندێكه‌ پیرۆزی خۆی هه‌یه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ به‌هۆی ده‌سڵاتی حیزبییه‌وه‌ جێگاو شوێن و ناوه‌نده‌ گشتییه‌كان حیزبێنراون. حیزب و رێكخراوه‌ پاشكۆكانی ده‌سڵات ته‌واوی ناوه‌نده‌كانی خوێندنیان بۆبه‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حیزبی خۆیان قۆخكردووه‌، ئه‌م ده‌ستێوه‌ردانی راسته‌وخۆی حیزبه‌ له‌كاروباری


په‌كه‌كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ده‌رهاوێشته‌كانی كێشه‌ی كورد ... كامیل مه‌حمود: كێشه‌ی كورد یه‌كێكه‌ له‌ كێشه‌ گه‌وره‌و مێژووییه‌كانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ده‌رهاوێشته‌ نه‌خوازراوه‌كانی له‌سه‌ر بارودۆخی ناوچه‌كه‌ كه‌متر نییه‌ له‌ده‌رهاوێشته‌ سیاسی و ئه‌منییه‌كانی كێشه‌ی فه‌له‌ستین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرێی ئه‌م دۆزه‌ی ئاڵۆزتر كردووه‌و رێگره‌ له‌به‌رده‌م كرانه‌وه‌یدا بریتییه‌ له‌و چاوداخستنه‌ی


بایه‌خ و ئیشكالیه‌تی ئۆرگانه‌ مه‌ده‌نیه‌كانی كوردستان له‌به‌رده‌م ریفۆرمی كۆمه‌ڵایه‌تیدا. ئاری ره‌فیق: دوابه‌دوای به‌كۆتاهاتنی پرۆسه‌ی ئازاد كردنی به‌شێكی گرنگ له‌ناوچه‌و ده‌ڤه‌ره‌كانی كوردستانی باشوورو به‌تایبه‌تیش دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق جۆرێك له‌ گۆڕانكاری فره‌لایه‌ن و گشتگیر هاته‌كایه‌وه‌ كه‌ خۆی له‌ بیناكردنی ئه‌زمونێكی سیاسی نوی و ده‌سه‌ڵاتی خۆبه‌ڕێوه‌بردندا بینیه‌وه‌،


كتێبی (له‌ پێناوی ده‌سه‌لاتدا) په‌رده‌ له‌ سه‌ر بیری بۆگه‌نی خۆسه‌پاندن لاده‌دات! ... ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب: بیگومان مێژووی كورد مێژوویه‌كی خویناوییه‌و پره‌ له‌ كاره‌سات و دوژمنان بۆ سه‌ركوتكردنی رۆڵه‌كانی قه‌ت دریغیان نه‌كردووه‌و، له‌و سونگه‌یه‌وه‌ بووه‌ته‌ یه‌كێك له‌ كاره‌ساتنامه‌ گه‌وره‌كانی دونیاو رۆژهه‌لات و، ته‌نها لكاندنی به‌ ولاته‌ داگیره‌كانی سوریاو عێراق و ئێران و توركیا وبردنی


په‌یڤێك... بۆ به‌سته‌ڵه‌كی په‌نجه‌ مه‌یوه‌كان... له‌ هه‌ركوێن... تاڤگه‌ ئه‌حمه‌د میرزا: ده‌یان چیرۆك و سه‌رگوزشته‌ی دروستكراو شه‌رماوی له‌ ئه‌نجامی نوسینێكتا گوی بیست ده‌بیت.. چه‌قۆو چه‌كی سپی و ژه‌هراوی وه‌ك ئه‌هریمه‌ن له‌به‌رامبه‌را خۆیان ئه‌نوێنن.. گه‌لۆ بانگی موحه‌مه‌د به‌ئاشكرا خۆشه‌، نه‌هاتومه‌ ڕاپۆرت و بی ویژدانی له‌به‌رامبه‌ر هیچ كه‌سێكا بگوزه‌رێنم و ژێراو ژێر و چپه‌ و


له‌ گه‌رمیان توندوتیژی دژی ژنان به‌ هۆكاری جیاجیا له‌ هه‌ڵكشان و داكشاندایه‌ .. نوسینگه‌ی گه‌رمیان: سه‌باح عه‌لی جاف، گوڵباخ حه‌سه‌ن: له‌ گه‌رمیان ئه‌مساڵ كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان روو له‌ زیاد بوونه‌ به‌ تایبه‌ت گرفته‌كانی نێوان ژن و مێرد و خێزان و به‌ پێی ووته‌ی شارازایان و به‌رپرسه‌كانی رێكخراوه‌كان توندوتیژی دژی ژنان روو له‌ هه‌ڵكشانه‌


دا ستانی خواكوڕك خه‌ با تی كوردی گوا سته‌ وه‌ به‌ ره‌ و ئا سۆیه‌ كی ڕوناك: ... هاواربانیخێڵانی: دا ستانی خواكوڕك، ئه‌ وداستانه‌ مه‌ زنه‌ بوو له‌ مانگی 7/1988دوا ی كیماباران و ئه‌ نفا لی كوردوستان تۆما ركرا له‌ شۆڕشی گووڵانی هێما ی كۆڵنه‌ دان، ئه‌ وگووڵانه‌ ی، زه‌ نگی كۆڵنه‌ دا نی ڕێبازی كوردایه‌ تی بوو. داستا نی خواكورك، ئه‌ و پێشمه‌ رگانه‌ تۆماریان كرد كه‌ وه‌ ك نه‌ وه‌ ی نوێی ئه‌


کاتێک گوێبیستی شیعره‌ به‌ نرخه‌که‌ی کاک ڕه‌زا حه‌مه‌ بوم، نه‌متوانی بێده‌نگ بم، بۆیه‌ ده‌موێت زۆر سوپاسی بکه‌م ... ئاسۆ حه‌مه‌ ساڵح : سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌رانی کوردستان نێتیش بکه‌م که‌ جاروبار بانگی شیعری جوانو ناسک ده‌ده‌ن به‌ گوێماندا. شایانی وتنه‌ که‌ بڵێم له‌ کاتی خوێندنه‌وه‌ی شیعره‌که‌ به‌ ده‌نگی کاک ڕه‌زا، هه‌مو گیانوجه‌سته‌م ته‌زو و موچڕکه‌ی پێداهاتو دڵم پڕبو له‌ قوڵپه‌ی


رێکخه‌ری رێکخراوی کۆمه‌ک له‌مه‌خمور سوکایه‌تی به‌پیرۆزیه‌کانی موسڵمانان ده‌کات ... موحسین شوانی: ماوه‌یه‌که‌رێکخراوی کۆمه‌ک له‌قه‌زای مه‌خمورکۆمه‌ڵێ کاروچالاکی به‌هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی وه‌رزش ولاوان وهاوکاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی مه‌خمور ئه‌نجام داوه‌ ؛وه‌ک هێنانی کۆمپیوته‌روکردنه‌وه‌ی ده‌زگاێکی ئاسنگه‌ری بۆلاوان له‌بنکه‌ی فێرکردنی پیشه‌یی به‌نموونه‌یی وهاوچه‌رخ


پێویسته‌ له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لایه‌ك له‌ گه‌نجان بكاته‌وه‌ ... شه‌پۆل فه‌ریق : ئێمه‌ گه‌نج هه‌ر له‌ مێژوه‌ وه‌ هه‌ر ده‌م زیانێكی گه‌ورومان به‌ركه‌وتووه‌ هه‌مێشه‌ وه‌ك كه‌رتێكی زیان لێكه‌وتوو له‌ سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و رۆشنبیری گه‌لانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست خۆمان دۆزیوه‌ته‌وه‌، نه‌ك وه‌ك توێژێكی خاوه‌ن هێزی فكری و جه‌سته‌یی، ئیستاش له‌م سه‌رده‌می



هۆنراوه‌

تامی هۆنراوه‌... ‌شێروان بێ دڵ

خۆشه ویستی ... ئازاد سۆرانی

مه‌رگی ئه‌وین هێرۆ مه‌ولودی

ئێواره یه ك بۆ كه ناری ده ریای غه م.... ڕێبوار

هاوڕێیان ... به‌کر‌حه‌بیب

به‌ر له‌ مه‌غریب ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ لات ... سه‌رهه‌نگ خامۆش

ئه‌مشه‌و دووربێ له‌تۆ ئه‌مرم ... سالارجه‌وهه‌ر


ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و هه‌واڵ


راگه‌یاندنی كۆنگره‌ی جیهانی جینۆساید له‌كوردستان: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر دروشمی به‌جیهانی كردنی جینۆسایدی نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌چاودێری به‌رێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆنگره‌ی جیهانی جینۆساید له‌رۆژانی 26-28 كانونی دووه‌می 2008 له‌هه‌ولێری پایته‌خت له‌هۆڵی بۆنه‌كانی شه‌هید مامۆستا سعد سازده‌كات.


مەشقی کاری خۆبەخش پڕۆژەی هه‌زار و یه‌ک توانا بۆ ژنانی کورد له‌ شاری ڕۆته‌ردام و ده‌وروبه‌ر ڕاگه‌یاندنی  ... ڕاگه‌یاندنی یانه‌ی كوردی "میدیـــا": زنجیرەی سێهەمی چالاکییەکانی وەرزی نوێی یانه‌ی کوردی "میدیـــا" له‌ هۆڵه‌نده‌، تایبەت بە ژنانی کورد له‌ شاری ڕۆته‌ردام و ده‌وروبه‌ری، به‌ هاوکاری و هه‌مئاهه‌نگی یەکێتیی ژنانی کوردستان له‌ هۆڵه‌نده‌، ڕۆژانی 24،25 نۆڤەمبەری 2007 لە هۆتێلی


ڕاپۆرتی چالاکی ... ڕاگه‌یاندی کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لی کوردستان له‌ سوید: له‌ درێژه‌ی ئه‌و کار و چالاکیانه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی گه‌ڵی کوردستان له‌ سوید ئه‌نجامیان ده‌دات بۆ کوردستانیانی دانێشتووی شاری ستۆکهۆڵم، ڕۆژی چوار شه‌مه‌ 28-11-2007 کۆڕێکی بۆ شاندێکی سویدی سازکرد که پێكهاتبون له‌ خه‌ڵکانی سیاسی و رۆژنامه‌نووس و چاوده‌رێری کۆمه‌ڵایه‌تی که‌ له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ له‌


یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی كارگێڕی بۆ كۆمه‌ڵه‌ی فریا، ئه‌نجامدرا: له‌ كه‌ش و هه‌وایه‌كی دیموكراتیانه‌دا و له‌ ژێر درووشمی " له‌ پێناو به‌ كارهێنانی گشت تواناكان بۆ بوژاندنه‌وه‌ و گه‌شه‌پێدانی كوردستان " به‌ ئاماده‌بوونی دادوه‌ری دادگا و نوێنه‌ری پارێزگای هه‌ولێر، له‌ ڕێكه‌وتی 29/11/2007 كاتژمێر 4 ئێواره‌ له‌ هۆلی رێكخراوه‌ جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌كانی هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونی


كۆنفرانسی شانۆی كوردی له‌ سلێمانی: به‌چاودێری به‌ڕێز (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، شانۆی سالار (كۆنفرانسی شانۆی كوردی) به‌ دروشمی (له‌پێناوی ئه‌و شانۆ گه‌شه‌ی خۆزگه‌ی شانۆكارانه‌) له‌ رۆژانی 4 بۆ 6/12/2007 له‌ هۆڵی ئۆتێلی سلێمانی پاڵاس سازده‌كات. له‌م كۆنفڕانسه‌دا به‌رنامه‌یه‌كی چڕوپڕ به‌ڕێوه‌ ده‌چی و به‌مجۆره‌:


(ئاگاداری): گروپی وێنه‌ی بزاوی كوردی به‌ هاوكاری گه‌له‌ری ئارام وۆركشۆپێك بۆ ده‌رهێنانی فیلم به‌ هه‌ردوئاستی (تیوری – پراكتیكی) سازده‌كات. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوا له‌ ئاره‌زومه‌ندانی ئه‌و بواره‌ له‌ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز ده‌كات له‌ ڕۆژانی (5 تا 11 / 12 / 2007) وه‌ سه‌ردانی گه‌له‌ری ئارام بكه‌ن بۆ خۆناونوسكردن و پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی به‌شداری. شوێن: گه‌له‌ری ئارام. سلێمانی. گه‌ڕه‌كی ئاشتی – خوار ئه‌منه‌سوره‌كه‌ - رۆژانه‌ كاتژمێر (2 تا 5) ی پاشنیوه‌ڕۆ ده‌توانرێت فۆرم وه‌ربگیرێت


به‌ڕێوه‌چوونی‌ چالاكیی‌ ته‌بلیغی‌ له‌ لایه‌ن لاوانی‌ شاری‌ شنۆوه‌: به‌ پێی‌ هه‌واڵی‌ ناوه‌ندی‌ خه‌به‌ریی‌ PDKI، رۆژانی‌ پێنج‌شه‌ممه‌‌و هه‌ینی‌، رێكه‌وتی‌ 8‌و9ی‌ سه‌رماوه‌زی‌ 1386ی‌ هه‌تاوی‌، ئه‌ندامانی‌ نهێنیی‌ یه‌كیه‌تیی‌ لاوان له‌ شاری‌ شنۆ، به‌ بۆنه‌ی‌ دژایه‌تی‌كردن له‌گه‌ڵ‌ رۆژی‌ به‌سیج‌و سه‌ركوتی‌ رێژیم له‌ كوردستان، كۆمه‌ڵێك چالاكیی‌ ته‌بلیغییان له‌ شوێنه‌كانی‌: قوتابخانه‌ی‌ حه‌سه‌ن ئامین، قوتابخانه‌ی‌ دانش‌قه‌ده‌م، قوتابخانه‌ی‌ فه‌رهه‌نگ‌قه‌ده‌م، قوتابخانه‌ی‌ حه‌ق ناسر ئه‌مین، مزگه‌وتی‌ بازاڕ، مزگه‌وتی‌ حه‌زره‌تی‌ فاڕووق‌و مه‌یدانی‌ بیمارستان به‌ڕێوه‌ برد. شایانی‌ باسه‌ لاوانی‌ شۆڕشگێڕ‌و به‌هه‌ستی‌ شاری‌ شنۆ به‌ سووتاندنی‌ گوته‌كانی‌ ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد له‌سه‌ر دیواره‌كان، بێزاری‌‌و نفره‌تی‌ خۆیان له‌ رێژیمی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ده‌ربڕی‌.


ڕاگه‌یاندنی پارتی چاکسازی کوردستان:  دوای پاشکه وتنی میلله تی کورد له کوردستانی باشوور و ناڵاندنی به چه نده ها ده ردی کوشنده وه. له هه مووی گرنگتر و کاریگه رتر هه ردوو میکرۆبی یه کێتی و پارتی و سه رانیانن، که بوونه ته دوژمنی جه ماوه رو زوڵم و نادادپه روه رییان گه شتووه ته لوتکه. وا بۆ 17 ساڵه چاوه ڕوان ئه که ین و به هیچ جۆرێک چاوه ڕوانی

تکایه‌ ته‌نها ئه‌م ئیمایڵه‌ی خواره‌وه‌ به‌کاربهێنن بۆ ناردنی بابه‌ته‌کانتان

ofaziz@hotmail.com 

بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ: 0031641514057

Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net

Copyright © 1999-2007 Kurdistan Nêt، All rights reserved

بۆ خوێندنه‌وه‌ی زۆربه‌ی بابه‌ته‌کان پێویستت به‌ به‌رنامه‌ی Adobe Acrobat هه‌یه‌.کلیکی ئێره‌ بکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی داونلۆدی بکه‌یت 

جگه‌ له‌ هه‌واڵ و ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و ڕوونكردنه‌وه‌، هه‌ربابه‌تێك له‌ ماڵپه‌ڕی تردا له‌ هه‌مان کاتدا، بڵاوكرابێته‌وه‌، له‌ كوردستان نێت بڵاو ناكرێته‌وه‌.تکایه‌ تکایه‌ ئه‌گه‌ر نووسینه‌که‌ت بۆ سایتێکی تر ناردووه‌ بۆ ئێمه‌ی مه‌نێره‌..ك.ن

وێنه‌ی هه‌ندێ له‌و نووسه‌رانه‌ی به‌ ناو وێنه‌ی خۆیانه‌وه‌ له‌ کوردستان نێت دا ده‌نووسن

ئێمه‌ وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا که‌ ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به‌ به‌ڵگه‌وه‌، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه‌ گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به‌ کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه‌ وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه‌ پارێزراو ده‌بێت. ‌هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه‌ وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا دژی تاکه‌ که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که‌ به‌ ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه‌ بابه‌ت ده‌نووسێت، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه‌، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه‌ به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007

کوردستان نێت نووسینی کۆنه‌ به‌عسیه‌کان و جنێوفرۆشان بڵاوناکاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌ڕابوردوشدا کردبێتمان داوای لێبووردن له‌ خوێنه‌ران ده‌که‌ین.