هۆڵه‌ندا: بابه‌ته‌کانی ڕۆژی 23-12-2007


هه‌واڵ؛ سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 23-12-2007  له‌ سه‌رچنار، نووسه‌ر و ڕۆشنبیر و پێشمه‌رگه‌ی دێرین ئومێد سه‌عید گه‌وهه‌ر، ناسراو به‌ حاجی ئومێد، له‌ سه‌ر چنار له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌رخۆشێکدا تووشی کێشه‌ ده‌بێت و سه‌رخۆشه‌کان، به‌ هه‌موویان هێرشی بۆ ده‌هێنن و ئه‌میش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ته‌نیا ده‌بێت و بۆ به‌رگری له‌ خۆکردن ده‌مانچه‌که‌ی ده‌رده‌هێنێت و سێ فیشه‌ك ده‌ته‌قێنێ. به‌داخێکی گرانه‌وه‌ یه‌کێك له‌ فیشه‌که‌کان به‌ر سه‌رخۆشێکیان ده‌که‌وێت و گیان له‌ده‌ست ده‌دات. ئێستا ئومێد له‌ بنکه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه‌. جێی ئاماژه‌یه‌ ئومێدی سه‌عید گه‌وهه‌ر به‌ که‌سێکی ڕۆح سوك و هێمن له‌سه‌رخۆ ناسراوه، بۆیه‌ جێگه‌ی داخه‌ بۆ هه‌موو هاوڕێکانی.  ‌... کوردستان نێت


له‌ ناوه‌ندی (چاك) وه‌ بۆ هه‌موو كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یه‌ندان له‌ كوردستان: با ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 25-12 ڕۆژی یه‌ك ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن بێت دژ به‌ په‌لاماردانی كوردستان له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ وه‌ك پڕۆتێستێكی شارستانی گونجاو له‌ دژی بۆردومانكردنی كوردستان له‌لایه‌ن رژێمی توركیا به‌ هاوكاری حكومه‌تی ئه‌مریكی، داوا له‌ گشت ماڵپه‌ڕه‌ كوردیه‌كان، كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیون و رۆژنامه‌و رادیوكان ده‌ كه‌ین، بۆ رۆژی سیشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 25/12/2007، كاره‌كانیان رابگرن یاخود به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بۆیان ده‌گونجێ ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن دژ به‌ په‌لاماردانی كوردستان له‌ لایه‌ن سوپای توركیاوه‌. نا بۆ كوشتنی كوردستانیان


تارق هاشمی له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌، چه‌قی تاوان، گه‌وره‌ترین سوكایه‌تی به‌ كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌نفال ده‌كات و سزادانی سوڵتان هاشم به‌ هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ ناو ده‌بات ... عه‌لی مه‌حموود محه‌مه‌د: تاریق هاشمی گه‌یشته‌ هه‌ڵه‌بجه‌، وه‌ڵامی كۆمه‌ڵێك داواكاری ڕه‌وای خه‌ڵكی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ و كۆمه‌ڵه‌ی  قوربانیانی دایه‌وه‌، كه‌ هه‌موو داوای ڕه‌وان ده‌بوایه‌ پێشتر ده‌سه‌ڵاتی كوردی جێبه‌جێیانی بكردایه‌ به‌ بێ ئه‌وه‌ی


‌سه‌رۆکه‌کان ئێمه‌ش هه‌ست و مافمان هه‌یه‌؟ ... قادر نادر: له‌ کوردستانی باشوردا 16ساڵه‌ ده‌ستکه‌وتێکی سیاسی و ئیداری هاتۆته‌ ئاراوه‌، که‌ باجی به‌ده‌ستهێنانی ‌گه‌ل داویه‌تی، که‌ به‌ لافاوی خوێن، نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌ ئێسک پروسک، هه‌رێمیک له‌ کیمیاباران، ده‌یان ساڵه‌ی ترس و ئه‌شکه‌نجه‌دانی هاوڵاتیانی کورد له‌به‌رامبه‌ر فاشسترین ڕژێمی کۆتایی سه‌ده‌ی بیستا به‌ده‌ست هاتووه‌، که‌چی


به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان )هه‌ستانه‌وه‌ و گۆران(: نیو سه‌ده‌زیاتره‌، له‌خه‌بات و كۆڵنه‌دان و ململانێی داگیركه‌ران ئه‌م سه‌رده‌مه‌ نیمچه‌ ئازاده‌ی هێنایه‌ به‌رهه‌م ئه‌وه‌تا ئێستا هه‌لومه‌رجی سیاسی كوردستان به‌قۆناغێكی گه‌لێك ئاڵۆزدا گوزه‌ر ده‌كات دوژمنانی ئازادی و داگیركه‌ران، له‌گه‌رمه‌ی گه‌مه‌ی دیموكراسیدا دانه‌ جیره‌مان لێده‌كه‌ن، بۆیه‌ له‌سۆنگه‌ی ئه‌م دۆخه‌نێگه‌تیڤه‌وه‌.


كاتێك په‌تی درۆ كورت ده‌بێت – درۆكانی سامان هه‌ڵه‌بجه‌یی و روونكردنه‌وه‌یه‌ك ... هێرش عبدالره‌حمان: له‌ژێر ناوی (جێگری قوباد تاڵه‌بانی: من نه‌وشیروانی دوارۆژم بۆ یه‌كێتی و كورد) و له‌ئینشایه‌كی ئاست نزمی بێ سه‌روبه‌ردا سامان هه‌ڵه‌بجه‌یی ناوێكی خوازراو كاڵفامانه‌ هه‌ندێك قسه‌ی بێ ناوه‌رۆك و نابه‌جێی كردووه‌ و په‌لاماری هه‌ندێك بابه‌تی داوه‌ كه‌ به‌ پێویستم زانی چه‌ند


هه‌ڵوێسته‌که‌ی بارزانی هاوکێشه‌کان ده‌گۆڕێت ... عه‌بدولقادر سه‌عید: مه‌سعود بارزانی ئه‌گه‌ر چی له‌ سیمایدا پیاوێکی هێمن و هه‌ندێ جار شه‌رمن ده‌رده‌که‌وێت. به‌ڵام له‌ ناوه‌رۆکدا پیاوێکی توڕه‌ و به‌ ئاگا هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێت. ئه‌مه‌ مه‌دح نیه‌ بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم به‌ڵکو وه‌سفێکی گشتی ئه‌و پیاوه‌یه‌ وه‌ک سه‌رۆکی حیزب و سه‌رۆکی هه‌رێم له‌ بڕیارداندا. هاتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا


په‌یامی ح. س. سۆران به‌ بۆنه‌ی هێرشی تورکیاوه‌ بۆ هه‌رێمی کوردستان. ... ح. س. سۆران: ده‌سته‌ڵات دارانی "پۆست فاشیستی" تورکیا، ‌سه‌ر له‌ نوێ ده‌ست یان کردوه‌ته‌وه‌ به‌ هێرش کردنه‌ سه‌ر و بۆمبارانی ده‌ڤه‌ری قه‌ندیل و ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و به‌ داخه‌وه‌، زۆر که‌س له‌و‌ رووداوه‌ تاڵه‌ دا کوژراو، بریندار، ئاواره‌ و ماڵ وێران بوه‌. ره‌نگه‌ بیستبێتتان، هه‌ر‌ ئه‌م جیرانه‌ شه‌ڕفرۆشانه‌، له‌


هێرشی توركیا ونەبوونی كاردانەوەیەكی بەهێزی سیاسەتمەدارانی كورد ... خەبات لاوباخ: لە دوای وونبونی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و پاشەكشێی هێزی پێشمەرگە لەسەر سنور ی توركیاو چۆڵكردنی بارەگاكانیان، نیشاندانی بەزاندنی سنوری كوردستان لە لایەن سوپای داگیركاری تورك لە كەناڵەكانی توركیاوە، بێ دەنگی میدیای كوردستان لەو هێرشە و شاردنەوەیان لە


به‌رگرییه‌ك له‌ په‌رله‌مان! ... به‌شدار عه‌لی: به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌رله‌مانی كوردستان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر یاسای رۆژنامه‌گه‌ری ده‌ربڕی كه‌ له‌لایه‌ن سه‌ندیكای رۆژنامه‌ نووسانی كوردستانه‌وه‌ ئاماده‌ كرابوو بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وشی رۆژنامه‌گه‌ری له‌ كوردستاندا (رێك بخری) !، به‌دوای په‌سندكردنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستان نوسه‌ران و رۆژنامه‌نوسان و ده‌زگاكانی به‌ ناو ئه‌هلی و


سه‌رکردایه‌تی کورد زۆر دره‌نگ به‌ ئاگا هاته‌وه‌ به‌ڵام هێشتا کاتمان به‌ده‌سته‌وه‌ ماوه‌ بۆ یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکیه‌کان وحکومه‌تی عێراق ... باوکی شازاد: زۆر له‌مێژه‌ خه‌ڵکی کورد بانگ له‌سه‌رکرده‌کان ده‌کات بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی توند وه‌ر بگرن به‌رامبه‌ر به و خه‌مساردیه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریکاو حکومه‌ته‌ یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی ئێراق، ئێمه‌ زۆر نه‌فه‌سمان درێژ بوو به‌رامبه‌ر


وه‌ڵامێک بۆ که‌سێک به‌ ناوی قوبادی شه‌فه‌کۆیی له‌ ماڵپه‌ڕی کوردستان پۆستی خۆشه‌ویستمان که‌ وێنه‌یه‌کی ده‌ستکاری کراوی د. ئه‌رسه‌لانتان کردبو به‌ دیاری خوێنه‌ران ... ئه‌ندامێکی یه‌کێتی: مه‌ته‌ڵێکتان هه‌ڵدابو کێ ئه‌و زاته‌ ئه‌ناسێت، ئه‌و زاته‌ی ئیوه‌باسی ئه‌که‌ن ئه‌وه‌ ڕێزدار د ئه‌رسه‌لان بایزه‌، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیه‌و لێپرسراوی مه‌کته‌بی ڕێکخستنه‌، کادیرێکی کۆڵنه‌ده‌ری ساڵانی حه‌فتاکانی کۆمه‌ڵه‌ی


ئه‌وه‌ی سووره‌ له‌سه‌ر دوو دیالێکت... با کوردایه‌تیی خۆی هه‌ڵپه‌سێرێت ... موحسین جوامێر: که‌ زه‌ینی خۆمی ده‌ده‌مێ، ده‌بینم هێندێ کوردگه‌ل ـ له‌گه‌ڵ ڕێزمدا بۆ هه‌مووان ـ به‌سۆزن بۆ مه‌سه‌له‌ی کورده‌واری، دڵسۆزن بۆ خاک و هه‌وای کوردان هه‌ر له‌ ناکۆرنۆقه‌ره‌باغ هه‌تا وان و هه‌کاری، لێبه‌لێ ده‌رکی ڕاستییان ناکه‌ن و داهاتووی میلله‌ت و زمانه‌که‌ی ناخوێننه‌وه‌ به‌هۆشیاری، ئه‌وانیش


ئازادیا رۆژنامه‌ڤانی ... ئه‌حمه‌د بالایی: ده‌ما ده‌ستهه‌لاته‌ک باسێ دیموکراسیێ وفدرالیێ وبیرورامانێن ئازا بکه‌ت، پێویسته نه‌بنه‌ کوسپه‌ و رێگر ل هه‌مبه‌ر کار وخه‌باتا رۆژنامه‌ڤان وره‌خنه‌گر وره‌وشه‌نبیران دا ئه‌و ده‌ستهه‌لات ره‌نگێ دیموکراتیه‌تێ بده‌ت وبێهنا ئازادیێ ژێ بهێت، کو هه‌ر که‌س لگوری یاسایێ راگه‌یاندنێ بیرو رامانێن خوه‌ بێ ترس وپرس بینته‌ زمان، چونکه‌


په‌یوه‌ندی کورد و ئه‌مریکاو هه‌ر لایه‌کیتر به‌چی ئاراسته‌یه‌ک؟ ... جه‌مال فه‌تاح: له‌مێژوی سه‌رده‌مدا ئه‌مریکا ئه‌مه‌ دووه‌مین جاره‌ پشت له‌کورد بکات، دیاره‌ ئه‌مریکا وڵاتێکه‌ سسته‌می سه‌رمایه‌داری به‌ڕێوه‌ی ئه‌بات وه‌له‌مێژوی زیاتر له‌دووسه‌د ساڵی دروستبوونی وڵاتی ئه‌مریکادا به‌وڵاتێکی سه‌رمایه‌داری مشه‌خۆر ناسراوه‌ یان به‌وته‌ی کۆمۆنیسته‌کان وڵاتێکی ئیمپریالیستییه‌، له‌م


 گونده‌كان چیان بۆ كرا تا جارێكی تر خاپوربكرێنه‌وه‌؟! ... ئیبراهیم بالیسانی:  گونده‌كانی كوردستان به‌تایبه‌ت سنوری باڵه‌كایه‌تی پێگه‌وبنه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ بوونه‌ له‌ رابردوودا. دانیشتوانی ناوچه‌ به‌ تێكرا، جگه‌ له‌وه‌ی ماڵه‌كانیان شوێنی حه‌وانه‌وه‌و داڵده‌دانی پێشمه‌رگه‌بوونه‌. له‌ هه‌مان كاتیشدا ئه‌وان خۆیان به‌شێكی دیارو دینه‌مۆی شۆرشه‌كان بوون. خه‌لكی ئه‌و ناوچانه‌


تێكه‌ڵاوی له‌ قوتابخانه‌ پێشكه‌وتنه‌ شتێك بۆ زانست.. شتێك بۆ گاڵته‌جاڕی فازڵ قه‌ره‌داغی: هه‌روه‌كو هه‌موو شتێكی تر، كوردستان له‌دواوه‌ ده‌مێنێته‌وه‌‌و ئه‌وه‌ی پێش ده‌یان ساڵ باس كراوه‌ تازه‌ ده‌گاته‌ ئێره‌، ئه‌و ئه‌فسانه‌یه‌ش كه‌ هه‌ره‌سی هێناوه‌ تازه‌ به‌تازه‌ له‌ كوردستاندا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت.  ئه‌فسانه‌كان تایبه‌ت نین به‌ سه‌رده‌مه‌ كۆنه‌كان. ئه‌فسانه‌ له‌ناو دڵ‌و مێشكی مرۆڤی


هه‌لۆ... ئه‌مه‌ سه‌رۆکی ئیسلانده‌! ... و: سه‌رکه‌ش: (ڤیفیل ئه‌تله‌سۆن) لاوی ته‌مه‌ن 16ساله‌ی ئیسلاندی، به‌ناوی سه‌رۆکی ئیسلاند ته‌له‌فۆنی کۆشکی سپی ده‌کا، هه‌روا ده‌کارێ بۆ دیدار و جڤین له‌گه‌ل جۆرج بۆش سه‌رۆکی وولاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا کاتێک دیاریکا، به‌رله‌وه‌ی پۆلیس له‌ده‌رگای بده‌ن ولێی وه‌ژوورکه‌ون.  (ئه‌تله‌سۆن) به‌ (ڕۆیتر) ی ڕاگه‌یاند چه‌ند جارێک


خۆ بچوككردنه‌وه‌ له‌پێناو گه‌وره‌كردنی سه‌رۆكدا ... وریا حه‌مه‌ تاهیر: رۆژی سێ شه‌ممه‌ 12/12 په‌رله‌مانی كوردستان، یاسای كاری رۆژنامه‌نوسی په‌سه‌ندكرد كه‌ سه‌ندیكای  رۆژنامه‌نوسان له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه‌وه‌ دابویه‌ په‌رله‌مان و په‌رله‌مانیش گورجوگۆڵانه‌ دوای چه‌ند دانیشتنێك دوای خراپتركردنی پرۆژه‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد. په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌ یاساكه‌ رۆژێك دوای


سه‌رکرده‌ی کورد گره‌و له‌سه‌ر ئه‌سپی دۆڕاو ده‌کات ... زاگرۆس زه‌رده‌شتی: سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌م دوواییه‌ی سه‌ره‌کشالیارانی تورک ئه‌ردوگان بۆ ئامریکا و دانوساندنه‌کانی له‌گه‌ل سه‌رۆکۆکی ئامریکادا. ناوزه‌دکرنی (پ. ک. ک) به‌ دووژنی ئامریکا له‌لایه‌ن سه‌رۆکی ئامریکاوه‌، ده‌سپێکی ستراتیژیه‌کی نوێی ئامریکایه‌ له‌ ناوچه‌که‌دا. به‌ داگیرکردنی ئێراق ساڵی 2003 و له‌نێوبردنی رژێمی


سه‌رکه‌وتن هه‌ر بۆ گه‌لی کورده‌ ... ئه‌حمه‌د ده‌شتی: له‌وه‌تی که‌ داگیرکه‌رانی کوردستان خاکی کوردستانیان داگیر کردووه‌و به‌ زۆری زۆر داریان هاتوونه‌ته‌ سه‌ر‌ خاکی کوردو دڕندانه‌ گه‌لی کورد ده‌چه‌وسێننه‌وه‌ و سه‌روه‌ت وسامانی نه‌ته‌وایه‌تی کورد تاڵان ده‌که‌ن، هه‌میشه‌ وایان بیر کردۆته‌وه‌ که‌ دکارن به‌ زۆری زۆرداریانه‌وه‌ گه‌لی کورد له‌ ناو به‌رن و خۆیان بۆ هه‌تایه‌ بکه‌ن به‌ ئاغای


سه‌رۆك له‌ژێر ئاڵای كوردوستان دا و به‌زه‌رده‌خه‌نه‌ی سه‌ر لێوی سه‌یری كام بسته‌ خاكی كوردوستان ئه‌كات وه‌چ بریارێك ئه‌دات ... باوكی هه‌لۆگه‌رمیانی: زۆر ده‌مێك بوو چاوه‌روانی كاتێكی وابووم له‌كوردوستان دا ئاڵامان شه‌كاوه‌بێ و سه‌رۆك مان كوردبێ؟ گه‌رچی پاش ته‌مه‌نێكی زۆر ئه‌وئاواته‌م هاته‌دی كورد ڕاپه‌ری و له‌باشوری كوردوستان هێزی به‌عسی ده‌رپۆقان، هه‌لبژاردن كرا په‌رله‌مان دامه‌زرا


هێرشه‌که‌ی تورکیا ده‌لێت ... شوان کۆژه‌ : چۆن له‌باشور و ناوه‌راستی ئێراق هیچ مانایه‌کی نیه‌ حکومه‌ت و ده‌سه‌لات ته‌نها وه‌ک سه‌لمێنراوه‌ که‌ مه‌رجعه‌ شیعه‌کان هه‌موو شتێکن وبه‌لام ده‌سه‌لاتیان نیه‌ به‌رامبه‌ر به‌ کرده‌وه‌کانی سه‌ر سنووره‌کان و ته‌نها بۆ وێزه‌ی هه‌ژارو بێ که‌سه‌کانی ناوه‌وه‌ ده‌سه‌لاتن، چۆن له‌کاتی به‌عسدا ده‌یان ووت شمال العراق ئێستاش هه‌مان ووته‌یه‌


سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌خودای زۆره‌ نانا نامانه‌وی ... هاوژین حه‌مه‌ره‌شید:  سه‌رۆكی حكوومه‌تی ئه‌م هه‌رێمه‌ زۆر ژندۆسته‌ له‌ ساڵی 2000 ه‌وه‌ چه‌ندی وتار ده‌خوێنێته‌وه‌، وتارێكی بی وجودی ناوی ئافره‌ت و مافی ئافره‌ت نه‌بوو، پۆلیس و ئاسایشه‌كانیشی نایه‌ڵن له‌بازگه‌كان ئافره‌ت بی عائیله‌و مه‌حره‌م ره‌تبێت، ئه‌وه‌ له‌ بۆنه‌ تایبه‌تییه‌كان به‌ ژناندا، كه‌ ژنانی به‌ناو فیمێنسته‌كانی


وڵامێک له‌ جه‌بار شێخانی بۆ ماڵپه‌ری ده‌روون نه‌ناسی: سه‌ره‌تا ئه‌مه‌وێت ئه‌وه‌ بڵێم که‌ جه‌نابتان یه‌که‌م که‌س نین و دوا که‌سیش نابن به‌م جۆره‌ قسه‌ جوانانه‌تان هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر جه‌بار شێخانی، جه‌نابتان هه‌م سه‌رتان له‌ خۆتان و هه‌م له‌ میوانه‌کانی کوردستان نێتی به‌ڕێزیش تێک داوه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی:

 

وه‌لامێك بۆ چه‌واشه‌كارییه‌كانی د. دانامێرگه‌سوری له‌ په‌نای پیرۆزی نوسیندا ... محه‌ممه‌د مێرگه‌سۆری: سه‌ره‌تامن كه‌ مێرگه‌سۆریم وله‌وی داده‌نیشم نه‌مبیستووه‌ به‌ ناویش د. دانا مێرگه‌سۆرییه‌كمان هه‌بێت، بۆیه‌ من به‌ گومانم له‌ راستی وبوونی كه‌سێك به‌و ناوه‌و به‌ یه‌قینم كه‌به‌رده‌مامكی خۆی داوه‌و كه‌سێكی قین له‌دڵ وكۆنه‌ په‌ره‌سته‌و و هه‌ر كه‌سێك كه‌مێكیش خوێندن ونوسین بزانیو بابه‌ته‌ كرچ



هۆنراوه‌

قـه‌نـدیـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــل ئیبراهیم مه‌لازاده

بۆ كه‌ركوك ... شێوه

باوه‌ش! ... شێرکۆ جه‌لال

سێبه‌ر ... كاوه ره‌ش

حهرفهكانی ناوت ... هیوا طه

باخچه‌یه‌ك له‌و دیو تاریكیه‌وه‌ ... حه‌مه‌ سه‌عید كه‌لاری


ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و هه‌واڵ



ڕاگه‌یه‌ندراو سه‌باره‌ت به‌ هێرشی سوپای تورکیه‌ بۆسه‌ر خاکی کوردستان ... رێکخراوی خه‌بات، ی شۆڕشگێڕی کوردستان: وه‌ک هه‌موو لایه‌ک ئاگادارن، وا جارێکیش تریش سوپای رژیمی تورکیه‌ له‌ژێر ناوی له‌ناوبردنی "تیرۆریزم" و لێدانی بنکه‌ و باره‌گاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان، به‌ هێزێکی زۆری سه‌ربازییه‌وه‌ هێرشی زه‌مینیی و ئاسمانیی کرده‌ سه‌ر خاکی باشووری کوردستان. له‌ ئه‌نجامی


سه‌ردانی نوێنه‌رانی چاک بۆ لای مانگرتوانی شاری زویریخ له‌ سویسرا: له‌ چوارچێوه‌ی به‌رگریکردن له‌ مافه‌کانی مرۆڤ، ڕۆژی 20ی ئه‌م مانگه‌ وه‌فدێکی چاک له‌ سویسرا که‌ پێکهاتبوو له‌ (هیوا ناسیح و سه‌لاح موحه‌مه‌د) سه‌ردانی په‌ناخوازانی مانگرتوو له‌ جه‌رگه‌ی شاری زویریخ کرد، که‌ پێکهاتونه‌ له‌ ده‌یان که‌س له‌ په‌ناخوازانی باشوری کوردستان و ئێرانی. شایانی باسه‌ ئه‌ندامانی


کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیای چاک: شه‌وی ‏21‏/12‏/2007 کۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیای ڕێکخراوی چاک، به‌ئاماده‌بوونی کۆمه‌ڵێک دۆست و ئه‌ندام، کۆبوونه‌وه‌ی خۆی به‌ست. له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا کۆمه‌ڵێک باسی گرنگ و پێشنیاری جوان باسکران. کۆبوونه‌وه‌که‌ش به‌ چه‌ند بڕیاڕێک کۆتایی پێهات.


ڕه‌گه‌یاندراوی هه‌ڤکاری پارت و رێکخراوه‌ سیاسیه‌کانی کوردستانی له‌ هۆڵه‌ندا سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌کانی ده‌وله‌تی تورک بۆ باشوری کوردستان. : خوێنی گه‌لی کورد هه‌رزان نیه: چه‌ند رۆژێکه‌ جارێکی ترله شكری توركیا به‌هه‌موو توانای سه‌ربازی وه‌ چه‌که‌کانیان هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر خاکی باشوری کوردستان، وه‌ بۆته‌ هۆی زه‌ره‌رو زیانێکی گیانی و مادی گه‌وره‌ بۆ خه‌لکی کوردی


نامه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لی كوردستان بۆ: سه‌رۆك وزیرانی سوید به‌رێز فرێدریك رێنفێلت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ به‌ڕێز کارد بیلد، به‌رێزان ئه‌ندام په‌رله‌مانانی سوید: كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لی كوردستان له‌ سوید ئه‌یه‌وێ سه‌رنجتان رابكێشێ بۆ له‌شكركێشی توركیا له‌ رێكه‌وتی ١٨/١٢/٢٠٠٧ بۆ سه‌ر كوردستانی عێراق هاوكات به‌ به‌رده‌وامی فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانیان ناوچه‌كه بۆمبه‌باران ده‌كه‌ن. له‌ ئه‌نجامدا به‌ده‌یان


ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی‌ یه‌كیه‌تیی‌ لاوان له‌ ناوچه‌ی‌ گه‌رمیان، رۆژی‌ 26ی‌ سه‌رماوه‌ز و شه‌وی‌ یه‌ڵدا، رۆژی‌ له‌دایكبوونی‌ ‏دوكتر عبدالرحمن قاسملوو له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌ت دا پیروز كرد: ‏ رۆژی‌ هه‌ینی‌ رێكه‌وتی‌ 30/9/1386ی‌ هه‌تاوی‌، كۆمیته‌ی‌ یه‌كیه‌تیی‌ لاوان له‌ ناوچه‌ی‌ كه‌لار، باوه‌نوور، ئه‌حمه‌دئاوا و ‏شێره‌وه‌ن و مێرخاس له‌ ناوچه‌ی‌ گه‌رمیان، رێوره‌سمێكی‌ به‌شكۆیان به‌به‌شداری‌ سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و




"فرۆكه‌كانی‌ توركیا ماڵی‌ خواشیان وێران كرد" ... ڕێژین ئیبراهیم


جیاوازی نیوان عه‌مید چه‌تۆ ووه‌ستا حه‌سه‌نی ئاسایش.. بۆئه‌و چاودێرره‌ ڕاستی نه‌دیوه‌.. هاوڕی عه‌لی


سه‌ته‌لایتی نه‌ورۆز، زه‌ره‌ری 10000 دۆلار، له‌ فیلمه‌که‌ی ده‌رهینه‌ر به‌ختیار کوردی ده‌ده‌ن...به‌ناوی 77 به‌شداربوی فیلمی په‌رته‌وازه‌


ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین: هەموو یەکێک لەکۆمەڵگەی کوردیدا داوای شەڕێک لەڕۆشنبیر دەکات کەخۆی نایکات!. دەیانەوێت ئێمە هەموو ئەو شەڕانەیان بۆ بکەین کەخۆیان لەبەر هەر هۆیەک بێت نایەوێت بیکەن ... دیمانه‌: ستیڤان شه‌مزینانی


هه‌فته‌ی که‌لتووری کوردی له‌ کۆبنهاگن، ئامرازێک بۆ نزیکبوونه‌وه‌له‌ که‌لتوور، پرۆژه‌یه‌ک بۆ ئاینده‌ ... گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی


تکایه‌ ته‌نها ئه‌م ئیمایڵه‌ی خواره‌وه‌ به‌کاربهێنن بۆ ناردنی بابه‌ته‌کانتان

ofaziz@hotmail.com 

بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ: 0031641514057

Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net

Copyright © 1999-2007 Kurdistan Nêt، All rights reserved

بۆ خوێندنه‌وه‌ی زۆربه‌ی بابه‌ته‌کان پێویستت به‌ به‌رنامه‌ی Adobe Acrobat هه‌یه‌.کلیکی ئێره‌ بکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی داونلۆدی بکه‌یت 

جگه‌ له‌ هه‌واڵ و ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و ڕوونكردنه‌وه‌، هه‌ربابه‌تێك له‌ ماڵپه‌ڕی تردا له‌ هه‌مان کاتدا، بڵاوكرابێته‌وه‌، له‌ كوردستان نێت بڵاو ناكرێته‌وه‌.تکایه‌ تکایه‌ ئه‌گه‌ر نووسینه‌که‌ت بۆ سایتێکی تر ناردووه‌ بۆ ئێمه‌ی مه‌نێره‌..ك.ن

وێنه‌ی هه‌ندێ له‌و نووسه‌رانه‌ی به‌ ناو وێنه‌ی خۆیانه‌وه‌ له‌ کوردستان نێت دا ده‌نووسن

ئێمه‌ وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا که‌ ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به‌ به‌ڵگه‌وه‌، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه‌ گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به‌ کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه‌ وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه‌ پارێزراو ده‌بێت. ‌هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه‌ وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا دژی تاکه‌ که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که‌ به‌ ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه‌ بابه‌ت ده‌نووسێت، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه‌، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه‌ به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007

کوردستان نێت نووسینی کۆنه‌ به‌عسیه‌کان و جنێوفرۆشان بڵاوناکاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌ڕابوردوشدا کردبێتمان داوای لێبووردن له‌ خوێنه‌ران ده‌که‌ین.