هۆڵه‌ندا: بابه‌ته‌کانی ڕۆژی 17-12-2007


به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، بڕیاریدا پڕۆژه‌یی یاسایی ڕۆژنامه‌گه‌رێتی واژۆ نه‌کات و وه‌ك خۆیی بۆ په‌رله‌مانی کوردستان ڕه‌وانه‌ی بکاته‌وه‌، بۆ پیاداچوونه‌وه‌ی (جدی) له‌سه‌ری

راگه‌یه‌نراوێكی رۆژنامه‌نووسی: ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا داوای له‌به‌ڕێزیان كرد كه‌ ده‌سه‌ڵاتی یاسایی خۆی به‌كاربهێنی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی یاساكه‌ بۆ په‌رله‌مانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆی زیاتری له‌سه‌ر بكات بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ یاسایه‌ك كه‌ له‌گه‌ڵ ئاستی خواست و ویستی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان بێت، ئه‌وه‌بوو به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌ڕای پشتگیری كردنی ته‌واوی خۆی بۆ ئازادی رۆژنامه‌نووسی، به‌ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكاشی راگه‌یاند كه‌ ئیمزا له‌سه‌ر یاساكه‌ ناكات و جارێكی دیكه‌ ده‌ینێرێته‌وه‌ بۆ په‌رله‌مانی كوردستان.. ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای - رۆژنامه‌نووسانی كوردستان .. هه‌ولێر: 17/12/2007


دوا ڕۆژه‌كانی له‌ ده‌ست دانی كه‌ركووك، بانگه‌وازێك بۆ ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی چاڵه‌ نه‌وته‌كانی باوه‌گوڕ گوڕ ... عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د: به‌ دوعا بڕیاری 58، به‌ دوعا بڕیاری 140، زۆر ببورن به‌ دوعا سیاسییه‌ درۆزنه‌كانی كورد " سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆك كۆماری عێراق، سه‌رۆكی وه‌زیارنی كوردستان، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، تۆش درۆزنه‌ گه‌وره‌كه‌ی كه‌ركووك جێگیری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، وه‌زیری بڕیاری 140، نوێنه‌ره‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ كه‌ركووك "، به‌ دوعا به‌رپرسه‌ بازرگانه‌كانی كه‌ركووك، به‌رهه‌مهێنه‌رانی زبڵدان و گه‌نده‌ڵی، به‌ دوعا شه‌ریكه‌ به‌شه‌كانی وه‌فیق سامه‌ڕائی، ئه‌وه‌ی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید پێی ته‌واو نه‌كرا ئێوه‌ كردتان به‌م شاره‌. كه‌ركووكییه‌كان تكاتان لێده‌كه‌م خۆتان به‌ هیچ ژماره‌ و بڕیارێكه‌وه‌ خه‌ریك مه‌كه‌ن، بڕیاری 140 له‌ ژێر پێی ڕیشه‌، ئه‌رپه‌، مه‌حمود به‌سێ و شێخ مارف بنێژن، تا چاوه‌ڕوانی درۆ بن شار هه‌ر زبڵدانه‌، نیشتمان هه‌ر عه‌ره‌بستانه‌، بۆیه‌ یه‌كگرتووانه‌ بانگ بكه‌ن نه‌وتی خۆمان بۆ خۆمان.



په‌رله‌مان و سه‌ندیكاو، یاسای به‌ كۆیله‌كردنی رۆژنامه‌نووسان! ... تاڤگه‌ سابیر: باش بوو هه‌ندێ ده‌نگی ناڕه‌زایی هه‌بوو له‌ ناو لیستی سه‌وز، به‌ڵام لیستی زه‌رد هه‌ر نوقه‌ی لێوه‌ نه‌هاتووه‌و باوه‌ڕیش ناكه‌م نوقه‌یان لێوه‌ بێت!جوانترین هه‌ڵوێستی ئازادیخوازانه‌ش هه‌ڵوێسته‌كه‌ی خوشكی به‌ڕێز (سۆزانی خاڵه‌ شه‌هاب) بوو كه‌ هۆڵی په‌رله‌مانی بۆ دیكتاتۆرخوازه‌كان به‌ جێهێشت، ئه‌م


ئایا سه‌رۆکی کوردستان له‌ هه‌مبه‌ر یاسای ڕۆژنامه‌وانیدا بێده‌نگ ده‌بێت؟ ... مه‌هاباد قه‌ره‌داغی: پێناسه‌ هه‌ره‌ ساده‌ و کلاسیکیه‌که‌ی دیموکراسی که‌ بیست و چوار سه‌ده‌ پێش ئه‌مڕۆ له‌ گریکستان سه‌ری هه‌ڵدا و په‌رله‌مانی لێکه‌وته‌وه‌، بریتییه‌ له‌ "حوکمی خه‌ڵک" له‌ وڵاتدا. ناچارین ئه‌م پێناسه‌ ساده‌ و دێرین و بێڕتووشه‌ زوو زوو بیری په‌رله‌مانه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بخه‌ینه‌وه‌ و به‌


پێشکه‌وتنی ژن له‌ هزردایه‌! له‌ جل و به‌رگدا نییه‌،... ڕووخۆش پاڵانی، : کاتێک چاو به‌ به‌رهه‌می نووسه‌رانی ئوروپای و به‌ تایبه‌ت ژنانی سویدی ده‌خشێنین، ده‌بینین زۆربه‌ی ئه‌و نووسه‌رانه‌ی که‌ خاوه‌نی ناسناون هیچیان به‌وه‌ ناسناویان ده‌ر نه‌کردوه‌ که‌ خانمێکی شیک پۆش بوون، به‌ڵام ده‌بینین به‌رهه‌مه‌کانیان بووه‌ته‌ شاکاری نووسه‌رانی جیهانی، ده‌کرێت بڵێێن به‌ داخه‌وه‌


گه‌ر ئازادی زیندان بکرێ، دیموکراسی کوجا مه‌رحه‌با؟ ... کانی هه‌ڵه‌بجه‌یی: له گشت ووڵاتانی دونیا ده‌بینین ڕۆژ له دوای ڕۆژ ده‌رگا ئاسنینه‌کان له‌سه‌ر ڕۆحی ئازادی ده‌کرێنه‌وه و هه‌نگاو به‌ره‌ و به‌رفراوان کردنی ڕاو بۆچونه ئازاده‌کان ده‌نرێ. به‌ڵام مه‌خابن... له ووڵاته پارچه پارچه بێ نازه‌که‌ی ئێمه‌دا تازه به تازه ئازادی ته‌سک ده‌کرێته‌وه و زیندانی ده‌کرێت.


دابینكردنی نان و ئازادی بۆ رۆژنامه‌نوسان؟! ... په‌یمان عزه‌دین: جارێكی تر پارله‌مانی كوردستان ده‌مانخاته‌وه‌ به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك نیشانه‌ی پرسیارو گومانه‌كانمان له‌پارله‌مان و ته‌واوی دام و ده‌زگا فه‌رمییه‌كان تۆخ ده‌كاته‌وه‌. ده‌نگدانی پارله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر پرۆژه‌ی یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ری له‌كوردستاندا به‌ته‌واوی پارله‌مانی خسته‌ به‌ره‌ی داكۆكیكردن له‌ سنورداركردنی ئازادی و


کوشتنی خامه‌ی ئازاد، کوشتنی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگایه!!... نه‌جمه‌دین شێخ بزێنی: دیاره که‌شتێکی سروشتیه ئه‌گه‌ر هه‌رناوه‌ندێکی ده‌سه‌ڵاتداری بڕیارده‌ر، که‌له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی داپڵۆسێنه‌ره‌وه بێته‌کایه‌وه، هه‌رجۆره بڕیارێێک ده‌ربکات، به‌تایبه‌ت‌دژی ڕۆشنبیری‌ و ئازادی خامه‌و، مافه‌سه‌ربه‌ستیه‌کانی مرۆڤ بێت، له‌کۆمه‌ڵگادا، جێگه‌ی لۆمه‌و گازه‌نده لێکردن نابێت. چونکه هیچ کاتێێک


جۆڕنالیستی پسپۆڕ کلیلی ده‌رگای نێوان ده‌سه‌ڵات و جه‌ماوه‌ره‌، نه‌ك په‌یژه‌ی دیواری نێوانیان، ... نه‌وزاد شێردڵ: له‌ غافڵه‌ بڕیارێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراودا و له‌ ژێر درووشمێکی سه‌مه‌ره‌ و ئێجگار چاوه‌ڕوان نه‌کراو تردا به‌ ناوی - یاسای ئازادیی ڕۆژنامه‌ گه‌ریی!! -، که‌ بووه‌ مایه‌ی شۆك و لووتکه‌ی سه‌ر سووڕمانی هه‌ره‌ زۆریینه‌ی ڕۆشنفیکران و ڕۆژنامه‌ نووسانی جدیی، ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ - پێنجی


له‌م هه‌ویره‌، هه‌ر ئه‌بێ چاوه‌ڕێی ئه‌م نانه‌ بین! په‌رله‌مان له‌ حكومه‌ت حكومه‌تتره‌، سه‌ندیكاش موغازه‌له‌یكرد! ... فریاد هیرانی:  ئه‌م راستییه‌ روون و ئاشكرایه‌، كه‌ هه‌م سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، هه‌م په‌رله‌مانی كوردستانیش، له‌لایه‌ن هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار كۆنتڕۆڵ كراون، مه‌به‌ستیش له‌ كۆنتڕۆڵكردن ئه‌وه‌یه‌: زۆربه‌ی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا، كادیروئه‌ندامی هه‌ردوو حزبه‌كه‌ن و


سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان خۆی نه‌خشه‌ سازی خنكاندنی ئازادیه‌ ... ده‌سته‌ی به‌رگری له‌ ئازادی ڕاده‌ربڕین: سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان دوای ئه‌وه‌ی كه‌ پڕۆژه‌یاسایه‌كی دواكه‌وتوانه‌ و دژی ئازادی و مودافع له‌ بیروباوه‌ڕی عه‌شیره‌تگه‌ری خسته‌ به‌رده‌م په‌ڕله‌مانی كوردستان، وه‌ په‌رله‌مانیش به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ڕیخۆشكه‌ریانه‌ی كه‌ "سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان " به‌پڕۆژه‌كه‌ی بۆی


رای ئازاد، گوناهێكی گه‌وره‌ ... عه‌تا حه‌مه‌ساڵح: هه‌رچی رۆژنامه‌نوس و هونه‌رمه‌ندو رۆشنبیری ئه‌م وڵاته‌ هه‌یه‌ هێنده‌ دڵپاك بووین به‌رانبه‌ر ئه‌و رسته‌و په‌یڤه‌ سیاسیانه‌ی له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمدا كه‌ ده‌یانگوت نان و ئازادی بۆ هونه‌رمه‌ندان و رۆژنامه‌نوسان و رۆشنبیران، ئه‌وه‌بوو هه‌ر له‌ په‌نای ئه‌م دروشمه‌و دروشمه‌كانی تردابوو چه‌ندین رۆژنامه‌و


به‌یاننامه‌ی ناڕه‌زایی ڕۆژنامه‌نووسانی چه‌مچه‌ماڵ: ئێمه‌ وه‌كو ڕۆژنامه‌نووسانی چه‌مچه‌ماڵ به‌توندی ناڕه‌زایی خۆمان ده‌رده‌بڕین، به‌رامبه‌ر به‌و پڕۆژه‌ یاساییه‌ی كه‌ له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌لایه‌ن پارله‌مانی كوردستانه‌وه‌ په‌سه‌ندكرا. به‌بۆچونی ئێمه‌ ئه‌و یاساییه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌راوێزی ئازادییه‌ی كه‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ كوردستاندا به‌رجه‌سته‌یه‌.


سكاڵایه‌ك بۆ به‌رده‌م به‌ڕێز پارێزگاری سلێمانی ... كۆمه‌ڵێك كارمه‌ندی هاتوچۆی سلێمانی : به‌ڕێزم ئێمه‌ كۆمه‌ڵێك كارمه‌ندی هاتوچۆی سلێمانین ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ به‌ ماندوو بوون و شه‌ونخونی له‌به‌ر باران و سه‌رماو و خۆری گه‌رمی هاوین خزمه‌تمان كردووه‌ و حه‌زمان كردووه‌ شاره‌كه‌مان سیمای قه‌شه‌نگی سیسته‌می هاتوچۆی پێوه‌ دیاربی، زۆر جار گله‌یمان كردووه‌ له‌ هه‌ندی شۆفێری


عومه‌ری کوڕی خه‌تاب و زمانی یه‌کگرتووی کوردی ... موحسین جوامێر: جارێکیان یه‌کێک لێی پرسیم، ئاخۆ ئه‌و ده‌نگۆیه‌ تا چ راده‌یه‌ک ڕاسته‌ که‌ ده‌ڵێ له‌ کتێباندا هاتووه‌ گوایه‌ کاتی خۆی عومه‌ری کوڕی خه‌تاب تووک و دوعای له‌ کوردان کردووه‌ که‌ هه‌رگیزاوهه‌رگیز نه‌بن به‌ خودان ده‌وڵت و هه‌ر بنده‌ست بن. ؟! ئه‌لحه‌ق، بڕوا ناکه‌م به‌نده‌ ژێده‌رێکی گرنگی ئیسلامی هه‌بێت؛ پێیدا


پێویسته‌ رۆژنامه‌نوسان دواقسه‌ی خۆیان بكه‌ن ... محمد چیــا: دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان پرۆژه‌ی یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ریی په‌سه‌ندكرد، پێم وایه‌ پێویسته‌ ئیدی رۆژنامه‌نوسان دواقسه‌ی خۆیان بكه‌ن و بێده‌نگ نه‌بن، وه‌گه‌رنا وه‌ك ده‌ڵێت (با بۆ هه‌میشه‌ بێده‌نگ بن)، چونكه‌ ئه‌م پرۆژه‌ یاسایه‌، كه‌ته‌نها ئیمزایه‌كی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی ماوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی


فره‌یی رۆژنامه‌ی ئازاد و مه‌رگی رۆژنامه‌ی حیزب ... عومه‌ر جه‌لال: ئه‌و جه‌نگه‌ی پارله‌مان به‌نیازه‌ به‌رانبه‌ر رۆژنامه‌ و یاسای كاری رۆژنامه‌نووسان پراكتیزه‌ی بكات هیچی كه‌متر نییه‌ له‌و شێوازه‌ ستۆك وتۆتالیتاره‌ی كه‌له‌ ئێرانی هه‌نووكه‌ و ده‌سه‌ڵاتی به‌عسیزم ده‌بینرا به‌رانبه‌ر پرۆتیستۆی ده‌نگ و قه‌ڵه‌می ئازاد، هه‌موومان ئه‌وه‌ ده‌زانین كه‌ پارله‌مان ئه‌ندامی حیزبه‌كانی


ئازادی و قه‌ڵه‌م ... ناڵه‌ حه‌سه‌ن : كۆشك و سه‌راكان هه‌میشه‌ جێگه‌ی ئه‌و مرۆڤانه‌ بووه‌ كه‌ كۆیله‌ی ده‌سه‌لاتن. له‌ دنیایه‌كی جیاواز له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا ده‌ژین. خه‌ون و خه‌یاڵ و بیركردنه‌وه‌ و ئومێده‌كانیشیان جیاوازه‌. بۆیه‌ بڕیار و یاسا و ڕاگه‌یاندنه‌كانیشیان جیاواز ده‌بێت. له‌و ڕۆژانه‌ مرۆڤه‌ كۆیله‌كانی نێو كۆشك و سه‌راكانی لای خۆمان (كه‌ به‌ كۆیله‌كانی نێو چایخانه‌ كۆنه‌كه‌ی


دانیێل میتێڕان، دوستی دڵسۆزی کورد باشتر بناسین. ... ح. س. سۆران: خاتو دانیێل میتێڕان، که‌ ناوی کجێنی (پێش شوکردنی) " دانیێل ئیزابێل گا‌وز" بو‌، له‌ رۆژی 29 مانگی ئۆکتۆبری 1924 دا، له‌ " ڤێدرۆم "، له‌ " ناوچه‌ی " مێوز " له‌ فه‌ڕانسه‌ هاته‌ دنیاوه‌. ئه‌و خاتونه‌ ‌ژنی بیست و یه‌که‌مه‌ین سه‌رۆک کۆماری وڵاتی فه‌ڕانسه‌، رێزدار فرانسوا میتێڕانه‌، که‌ له‌ رۆژی 21 ی مانگی مه‌ی


كۆنفرانسی جیهانی خوێندنی باڵا.. ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ئاینده‌! ... بڵند نه‌وره‌س: وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی كه‌ له‌ كابینه‌ی پێنجهه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا  دامه‌زرا یه‌كێكه‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌ سه‌روه‌رێكانی حكومه‌ت شان به‌شان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی وه‌ك دارایی و ناوخۆ... تد. ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ له‌ سه‌ره‌تای كاركردنێوه‌ زۆر شاره‌زایانه‌و لێزانانه‌ ریتمی كاری خۆی


كوردستان له‌ هه‌ساره‌یه‌كی دیكه‌یه‌!‌! ... هێمن عومه‌ر: په‌سه‌ندكردنی یاسایه‌كی به‌م شێوه‌یه‌ به‌ ناوی ڕێكخستنی كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌ كوردستان هه‌روه‌كو  ئه‌وه‌ وایه‌ كوردستان له‌ هه‌ساره‌یه‌كی دیكه‌ بێت و هیچ له‌ باره‌ی به‌جیهان بوونه‌وه‌ نه‌زانێت، زۆر سه‌یره‌ له‌ سه‌رده‌مێك دا كه‌ مرۆڤ له‌ جیاتی دووگوێ 4 گوێ و له‌ بری چاوێك 10 چاوی هه‌یه‌ تۆ بێت یاسا بۆ چۆنیه‌تی


كۆنگره‌ی پایـــز ... وه‌رگێڕانی: عه‌بدولله‌تیف ئاوماری: ووڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان و ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌له‌ستینیش له‌گه‌ڵیا.. مافی خۆیانه‌ كه‌به‌گومانن  له‌خۆئاماده‌كردن بۆ كۆنگره‌ی پایز كه‌ واشنتۆن بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات له‌پێناوی پرۆسه‌ی ئاشتی، كاره‌كه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ ده‌ستی پی كرد بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك و دواتر داواكاریه‌كه‌ ڕاگه‌یه‌نرا، وه‌كو ئه‌وه‌ی واشنتۆن به‌ردێكی خستبێته‌


په‌رله‌مان به‌باڵای ئاينده‌ی کوردوستان نيــه‌ ... دڵشــادی عومه‌رکاکی : له‌گۆڕنانی ڕژێمی ئاگرو ئاسن ڕژێمی به‌عسی دژبه‌ماف وئازادی گه‌لی کورد، حه‌تمیه‌تێکی مێژویی بوو به‌ ئیراده‌وخه‌باتی کورد به‌ ئه‌نجام گه‌یشت. هه‌ڵبژاردنی پارت وحیزب وڕێکخراوه‌ نیشتمانپه‌روه‌ره‌کان متمانه‌پێکردنیان بۆڕابه‌رایه‌تی کردن ودابه‌شکردنی ئه‌رك وفه‌رمانه‌کان کۆمه‌ڵانی نیشتمانپه‌روه‌ریان  


رێكه‌وتنی ستراتیژی نێوان یه‌كێتی و پارتی رێكخراوی خوێندكاران و قوتابیان ته‌مبێده‌كات.!! .. كه‌وگه‌زچۆمانی : له‌دوای ساڵی 1991 كه‌ده‌كاته‌ 16 ساڵ زیاتر له‌ 12 رێكخراوی خوێندكاری و قوتابی له‌ هه‌ریمی كوردستان بوونی هه‌یه‌، كه‌ سروشتی كارو هه‌نگاوی هه‌رهه‌موویان له‌ژێر ره‌حمه‌ت و بریاره‌كانی حیزبه‌كانیانه‌وه‌ ن، شتیكی زۆر سروشته‌ حیزب، رێكخراوی پیشه‌یی هه‌بێت جا


دیارده‌ی ماستاوی به‌ر ده‌م لێپرسراوان ... كاكۆ عه‌بدولڵا: له‌ ڕوی پێكهاته‌ییه‌وه‌ ته‌نانه‌ت یه‌ك جیاوازیش چیه‌ له‌ نێوان مرۆڤێكه‌وه‌ بۆ مرۆڤێكی تر نیه‌، به‌ڵام له‌ ڕوی كار و گوزه‌ران هه‌ندێك جیاوازی له‌نێوان مرۆڤدا هه‌یه‌. بێگومان كه‌لتور و كۆمه‌ڵگا ڕۆلی به‌رچاویان هه‌یه‌ له‌ دروستكردنی كه‌سایه‌تی مرۆڤ، لێره‌ مه‌به‌سته‌كه‌م ده‌خه‌مه‌ ڕوو، باس له‌ كه‌سایه‌تیه‌كی لاوزی ناو


به‌كاڵابوون و بازرگانی كردن به‌ ژنان و منداڵانه‌وه‌ ... شێركۆ ئه‌حمه‌د كه‌ریم: بازرگانی كردن به‌ ژنان و مناڵان له‌ جیهاندا به‌رده‌وام له‌ په‌ره‌سه‌ندندایه‌و له‌م رێگه‌یه‌دا تۆڕه‌كانی مافیا قازانجێكی زۆر به‌ده‌ست ده‌هێنن، ئه‌م بازرگانی كردنه‌ له‌ زۆربه‌ی وڵاتاندا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، گواتیمالا یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر منداڵ ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كات به‌شێوه‌یه‌ك له‌دوای


ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مانی کوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پڕۆفیشناڵ و کارامه‌نین له‌ کاره‌کانیان بۆیه‌ یاسای به‌و شێوه‌ ڕه‌فتار فا‌شستانه‌ په‌سه‌ند ده‌که‌ن پێشینان گوتویانه‌ (نه‌دی وبدی کوڕێکیان بوو له‌ جیاتی... گونیان بڕی) . ... باوکی شازاد: جاران له‌ کوردستان به‌ناو مه‌جلیسێکی ته‌شریعی کارتۆنی هه‌بوو جاری واهه‌بوو هه‌ندی پێشنیاریان ده‌نارد بۆ مه‌جلیسی وه‌ته‌نی ئێراقی بۆ چۆنیه‌تی کاول کردنی کوردستان و ئاواراه‌کردنی


كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ گۆرانی كه‌ش ... ئه‌ندازیار فه‌ره‌یدون قازی : له‌ نێوان (3- 14) دیسه‌مبه‌ری 2007 له‌ دورگه‌ی گه‌شتوگوزاریی بالی له‌ ئه‌ندونیسیا سیانزه‌هه‌مین كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ گۆڕانی كه‌ش سازكرا. له‌م كۆنفرانسه‌دا شاندی فه‌رمی 180 ده‌وڵه‌ت به‌شداری ده‌كه‌ن له‌پاڵ به‌شداری سه‌دان پسپۆر و شاره‌زای بواری كه‌ش و ژینگه‌.


ده‌رئه‌نجامه‌كانی كۆنگره‌ی ئه‌ناپۆلس: ڕێگاكان بۆ سوریا مافوور ڕێژ كراوه‌، ماوه‌ته‌وه‌ ئایا ده‌توانێ به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕێ؟ ... مه‌هدی كاوانی: ناچمه‌ ناو باسی نێوانی فه‌له‌ستینیه‌كان و ئیسڕایل و مه‌ودای ڕێكه‌وتنه‌كانی نێوانیان. به‌ڵام ئه‌و كۆنگره‌یه‌ به‌ به‌شداری فراوانی وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌ سوریاشه‌وه‌و ونبوونی ئێران و نیگه‌رانی له‌ به‌شداری سوریا، بمانه‌وێ نه‌مانه‌وێ مه‌دلولاتی خۆی هه‌یه‌. من


بیری نه‌ته‌وه‌یی وئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و یاسای رۆژنامه‌نووسان ... خالد ده‌ربه‌ندی : كاتی باس له‌ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كری پێویسته‌ باسكار دوو خاڵی زۆرگرنگ له‌بیر نه‌كات، یه‌كه‌میان: خودی خۆی مرۆڤێكی لێوان لێو نه‌نته‌وه‌یی بێت به‌ هزرو بیرو كردار. دووه‌میان:شاره‌زایی ته‌واوی زانستیانه‌ی له‌ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بێت و به‌ پێی گرنگیان پۆلینیان بكات، دوای


پیشه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری، ده‌سه‌لات، وه‌ك دیاری نه‌ی به‌خشیوه‌!! ... هاواربانیخێڵانی:: هه‌موكه‌س له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه‌كه‌سحافه‌له‌خزمه‌تی میله‌ت و نه‌ته‌وه‌ی خۆیدا پێنو سه‌كه‌ی به‌كاربهێنی، نه‌ك له‌پاڵ كاری ڕۆژنامه‌گه‌ریدا خنجه‌ری ژه‌هراووی بوه‌شێنێت، گه‌رپه‌ڕله‌مانیش له‌ڕه‌ش نوسی ئه‌ویا سایه‌دا نه‌شی كاته‌به‌رنامه‌ی كاری خۆی، ئه‌وا ڕۆشنبیران و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست و خوێنه‌رانی ڕۆژنامه‌و


به‌راورد له‌نێوان عه‌دنان موفتی و سه‌عدون حه‌مادی! ... هه‌ولێریه‌ك: كێ هه‌یه‌ له‌ ئێمه‌ ناوی سه‌عدون حه‌مادی نه‌بیسبێت كه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی (كارتۆنی) عێراق بوو له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دامدا، كه‌ چۆن ئه‌و مرۆڤه‌و گشت ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی عێراقی ئه‌وسا وه‌كو كارتۆنێك و بوكێكی منلان سه‌دام داینابوون و یاری پێ ئه‌كردن، ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌


سه‌ڕۆك و جێ گری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردوستان ... باوكی هه‌لۆ گه‌رمیانی : سه‌ڕۆك و جێ گری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردوستان ئه‌و دوو به‌ڕێزه‌ی بوون په‌تی سێداره‌یان بۆ ئازادی ڕۆژنامه‌ نوسان و یاسایی ڕۆژنامه‌گه‌رێتی به‌رزكرده‌وه‌و له‌نوێنه‌رایه‌تی هه‌ردوو پارتی سه‌ركرده‌وه‌ و ئه‌و پارتانه‌ی تریش بۆ له‌ده‌ست نه‌دانی متمانه‌ی خۆیان بۆ ده‌سه‌ڵاتی كوردوستان به‌گۆچانه‌وه‌ به‌بێ


جیهان به‌ره‌و پێشه‌وه‌، که‌چی کورد به‌ره‌و دواوه‌ ده‌چێت ... ئاسۆ حه‌مه‌ ساڵح: ده‌مه‌وێت زۆر به‌ کورت و کۆنکرێتی بڵێم ئه‌و دو په‌ره‌گرافه‌ی یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری (ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وپیرۆزیه‌کانی کۆمه‌ڵگه/ هێنده ‌مه‌تاتی.. لاستیکین، ڕه‌نگه‌ پارێزه‌ری ووریاو زیره‌ک پاڵپشت به‌و دو به‌نده‌ بتوانێت سزای ڕۆژنامه‌و میدیای ده‌سه‌ڵاتیش بدات، هاوکات ئه‌مه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و بیئه‌ دیکتاتۆریه‌ی


ئه‌وها نابن به‌... ! سه‌ر ڕوتی ئافره‌تان نیشانه‌ی پێشكه‌وتن نیه‌! باڵاپۆشیشیان نیشانه‌ی به‌ئه‌خلاق بوونیان نیه‌! به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌خلاق به‌ره‌گه‌زی مێینه‌وه‌ : یمای كۆمه‌ڵگایه‌كی پیاوسالاری دواكه‌وتووه‌. ... ئه‌حمه‌د ئاڵتان .. وه‌رگێڕانی: هۆشیار: ئه‌گه‌ر له‌من ده‌پرسن وبه‌ده‌ستی من بێت دیمه‌نی پۆشاكی ئافره‌ت، گه‌ر بكرێ كراوه‌ بن جوانتره‌، زۆر حه‌زیش به‌دیمه‌نی ئافره‌ت وبینینان ده‌كه‌م، حه‌زده‌كه‌م ئاسایی بن نه‌ پێچراوه‌و


ناودارانی جیهان له‌ سه‌ر پێغمه‌به‌رو ئیسلام چی ده‌ڵێن: .. سه‌دار خالید : ئه‌وه‌ی به‌رده‌ستتان ووته‌ی کۆمه‌لێک بیریارو ناودارو رۆژهه‌ڵاتناسانه‌ له‌باره‌ی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامان که‌ بۆ مێژوو تۆماریان کردووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی موسوڵمانیش نه‌بوون. مه‌هاتما غاندی: ویستم شاره‌زایی په‌یدا بکه‌م له‌باره‌ی خووره‌وشت وسیفاتی ئه‌وه‌ی دڵی ملیۆنان که‌سی بۆلای خۆی


ئه‌مه‌ یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری نییه‌ كپكردنی ڕاو داواكاری خه‌ڵكه‌... هیوا كۆیی: گه‌رمیلله‌ت له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات بێت و له‌كاره‌كانی ڕازیبێت، كه‌س گوێ به‌ نووسینی بێمانا و سووكایه‌تی پێكردنی ده‌سه‌ڵات نادات و به‌كاریكاتێره‌كانیش پێناكه‌نێت، هه‌ر هۆیه‌ك وایكردبێ یاسایه‌كی به‌م شێوه‌یه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری له‌كور دستان بێته‌ كایه‌وه‌، كه‌مته‌رخه‌می ده‌سه‌ڵاتی كورد خۆیه‌تی.


بۆ دڵسۆزه‌كه‌ی مام جه‌لال ... مه‌لا ئه‌حمه‌د دسكه‌ره‌: له‌ رۆژی 12|12|2007 له‌ سایتی (كوردستاننیت) دا بابه‌تی (نامه‌یه‌كی كراوه‌ بۆ به‌ڕێز هه‌ڤاڵ مام جه‌لال) م خوێنده‌وه‌ كه‌ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی له‌سه‌ر من نووسراوه‌.. من ئه‌زانم نووسه‌ری ئه‌م نامه‌یه‌ كێیه‌ كه‌ به‌ راست و ناڕاست قسه‌ی هه‌ڵڕشتووه‌ بی ئه‌وه‌ی باكی به‌ ویژدان و ره‌وشت هه‌بی یان په‌یوه‌ست بی به‌ پره‌نسیپه‌كانی


وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و گه‌نده‌ڵیه‌كانی... فه‌له‌ك بێبه‌خته‌ فه‌له‌ك ... هه‌رسین بێباس: سه‌یره‌وه‌زاره‌تێك به‌ناوی رۆشنبیریه‌وه‌ بێت و جگه‌ له‌ رۆشنبیری هه‌موو شتێكی دیكه‌ بێت!! من له‌خۆمه‌وه‌ شت نانوسم و لێی نادوێم، ره‌نگه‌ براده‌رانێك هه‌بن ئه‌و نوسینه‌ی منیان زۆر پێناخۆش بێت ئه‌گه‌رچی من یه‌كه‌م كه‌س نیم كه‌شفی ئه‌سراری ئه‌و براده‌رانه‌ بكه‌م، چونكه‌ له‌ رۆژنامه‌كان به‌ مانشێتی



هۆنراوه‌

ئاهێکی پڕڕ ‌سۆز بۆ نیشتمانێکی بێکه‌س.. !! خاڵه‌حه‌مه

کێ پێی وتی ... سالار جه‌وهه‌ر


ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و هه‌واڵ


 

 

تکایه‌ ته‌نها ئه‌م ئیمایڵه‌ی خواره‌وه‌ به‌کاربهێنن بۆ ناردنی بابه‌ته‌کانتان

ofaziz@hotmail.com 

بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ: 0031641514057

Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net

Copyright © 1999-2007 Kurdistan Nêt، All rights reserved

بۆ خوێندنه‌وه‌ی زۆربه‌ی بابه‌ته‌کان پێویستت به‌ به‌رنامه‌ی Adobe Acrobat هه‌یه‌.کلیکی ئێره‌ بکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی داونلۆدی بکه‌یت 

جگه‌ له‌ هه‌واڵ و ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و ڕوونكردنه‌وه‌، هه‌ربابه‌تێك له‌ ماڵپه‌ڕی تردا له‌ هه‌مان کاتدا، بڵاوكرابێته‌وه‌، له‌ كوردستان نێت بڵاو ناكرێته‌وه‌.تکایه‌ تکایه‌ ئه‌گه‌ر نووسینه‌که‌ت بۆ سایتێکی تر ناردووه‌ بۆ ئێمه‌ی مه‌نێره‌..ك.ن

وێنه‌ی هه‌ندێ له‌و نووسه‌رانه‌ی به‌ ناو وێنه‌ی خۆیانه‌وه‌ له‌ کوردستان نێت دا ده‌نووسن

ئێمه‌ وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا که‌ ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به‌ به‌ڵگه‌وه‌، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه‌ گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به‌ کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه‌ وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه‌ پارێزراو ده‌بێت. ‌هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه‌ وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا دژی تاکه‌ که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که‌ به‌ ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه‌ بابه‌ت ده‌نووسێت، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه‌، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه‌ به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007

کوردستان نێت نووسینی کۆنه‌ به‌عسیه‌کان و جنێوفرۆشان بڵاوناکاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌ڕابوردوشدا کردبێتمان داوای لێبووردن له‌ خوێنه‌ران ده‌که‌ین.