هۆڵه‌ندا: بابه‌ته‌کانی ڕۆژی 14-12-2007


کوردستان نێت له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا، ته‌نها گرنگی به‌و بابه‌تانه‌ ده‌دات که ‌له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی یاسایی ڕۆژنامه‌گه‌رێتی هه‌رێمی کوردستان ده‌نووسرێت


ناوه‌ندی چاک دژی خنکاندنی ئازادی ده‌ربرین و ڕۆژنامه‌گه‌رییه‌‌ که‌ پارله‌مانی کوردستان په‌سندی کردووه‌: پارله‌مانی کوردستان له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ یاسایه‌کی سه‌باره‌ت به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و وتار له‌ سایت و رۆژنامه‌دا په‌سندکردووه‌، له‌ یاساکه‌دا هاتووه‌، هه‌ر بابه‌تێک وه‌کو هه‌واڵ، وتار یا بابه‌تی له‌مشێوه‌یه‌ که‌ نائارامی دروست بکات، ترس بڵاوبکاته‌وه‌، هانی تیرۆر بدات، ڕه‌خنه‌ی نابه‌جێ له‌ بروای ئایینی بگرێت، گه‌مه‌ به‌ سیمبۆل و که‌سایه‌تی بکات هتد. له‌ سایت یا رۆژنامه‌ بڵاوبکریته‌وه‌ سزای له‌سه‌ره‌. به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ ده‌کرێ رۆژنامه‌نوسێک یا نووسه‌رێک له‌سه‌ر هه‌واڵ یا وتارێک 8. 250 دۆلار



كۆمیته‌ی به‌رگری له‌ ڕۆژنامه‌وانانی كوردستان نیگه‌رانه‌ به‌رامبه‌ر یاسای كاری ڕۆژنامه‌وانی په‌سه‌ند كراو له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ و داوا له‌ ڕۆژنامه‌وان ده‌كه‌ین دژ به‌و یاسایه‌ بوه‌ستن: له‌دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێمی باشووری كوردستان ڕه‌زامه‌ندی خۆی له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زاره‌تی ڕۆشه‌نبیری هه‌رێم و سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌وانانی كوردستان ده‌ربڕی، سه‌باره‌ت یاسای كاری ڕۆژنامه‌وانان له‌ هه‌رێمی كوردستاندا، كۆمیته‌ی به‌رگری له‌ ڕۆژنامه‌وانانی كوردستان وه‌ك ڕاگه‌یاندنێكی سه‌ره‌تایی نیگه‌رانی خۆی ده‌رده‌بڕێت سه‌باره‌ت ئه‌و یاسایه‌ كه‌ مافه‌كانی ڕۆژنامه‌وانان و ئازادیه‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كان و ئازادی هزر و ڕامان پێشێل ده‌كات. په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌وانان ڕێگایان به‌ ڕۆژنامه‌وانانی سه‌ربه‌خۆ نه‌دا ڕای


رۆژنامه‌رگه‌ری ئازاد هه‌وێنی كۆمه‌ڵگای ئازاده‌ رۆژنامه‌نووسانی كوردستان هه‌ولێر: دوای په‌سندكردنی یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ری له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ له‌به‌رواری 11-12-2007 به‌ناوه‌رۆكێكه‌وه‌ كه‌ مه‌ترسیه‌كی جدی ده‌خاته‌ سه‌ر ئازادی راده‌بڕین و رۆژنامه‌گه‌ری له‌ هه‌رێمی كوردستان ئێمه‌ی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ خواره‌وه‌ ئیمزامان كردوه‌ له‌ سۆنگه‌ی به‌رپرسیارێتی مێژووییمانه‌وه‌ ئه‌م خاڵانه‌ی لای خواره‌وه‌ بۆ رای گشتی راده‌گه‌یه‌نین:


یاداشتێكی به‌په‌له‌ به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ... ده‌سته‌یه‌ك له‌ نوێنه‌رانی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان: ئێمه‌ ده‌سته‌یه‌ك له‌ نوێنه‌رانی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان، داوا له‌ به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین، ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایه‌ی كه‌ ڕۆژی 10ی كانوونی یه‌كه‌می2007 له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ له‌سه‌ر "ڕێكخستنی كاری ڕۆژنامه‌گه‌ریی له‌ كوردستاندا" ته‌سدیقكرا، ڕابگرن، چونكه‌ هه‌ندێك به‌ندو بڕگه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا، هه‌ڕه‌شه‌ی دیار بۆ سه‌ر ژیانی مه‌ده‌نیی و سیستمی دیموكراسیی و ئازادیی ڕاده‌ربڕین و ڕۆژنامه‌گه‌ریی دروستده‌كه‌ن، داواكارین به‌رله‌وه‌ی به‌ ئیمزای به‌ڕێزتان بخرێته‌ قاڵبی یاسایه‌كی كارپێكراوه‌وه‌، ده‌رفه‌تێكی زیاتری بۆ گفتوگۆكردن و هه‌مواركردن بۆ بڕه‌خسێنن.


تاساندنی ده‌نگی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری شه‌رمه‌زار ده‌‌که‌ین ... بزوتنه‌وه‌ی ڕابوون - یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان: : گه‌نده‌ڵی له‌ کوردستان گه‌شتۆته‌ لوتکه‌و جامی چاوه‌ڕوانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک لێی ده‌ڕژێت، ڕۆژنامه‌کانی کوردستان ته‌نها په‌نجه‌ره‌یه‌ک بوون که‌ ڕۆژنامه‌وانان و ڕۆشنبیران ڕوناکیان لێوه‌ ده‌گه‌یانده‌ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک. په‌ڕله‌مانی کوردستان که‌ناتوانێت ببێته‌‌ فاکته‌ری به‌ره‌و چاکسازی حکومه‌تی هه‌رێم، به‌ دیوه‌ ئاوه‌ژۆکه‌یدا هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت به‌وه‌ی ده‌نگی ئازادی بتاسێنێت و چیدی زمانه‌کان نه‌یه‌نه‌ گۆ له‌ ئاستی گه‌نده‌ڵیدا. بزوتنه‌وه‌ی ڕابوون له‌گه‌ڵ ده‌ستخۆشی له‌و په‌ڕله‌مانتاره‌ به‌ڕێزانه‌ی دژی یاسای تاساندنی ڕۆژنامه‌گه‌ری بوون، هه‌موو پڕۆژه‌و یاسایه‌کی دژ به‌ ئازادی


په‌رله‌مانی کوردوستان بانگی دیکتاتۆریی ئه‌دات ... حه‌مه‌ره‌شی هه‌ره‌س : ئه‌گه‌ر لایه‌کی خێرا له‌ مێژووی جیهان به‌گشتی و، مێژووی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سه‌باره‌ت به‌ ناپاکی رژێمه‌کان بکه‌ینه‌وه‌، ئه‌گه‌ینه‌ ئه‌و راستییه‌ی هه‌ر کاتێك مه‌ودای دابڕانی نێوان رژێم و کۆمه‌ڵگا له‌ ئه‌نجامی ناپاکی کاربه‌ده‌ستان و ده‌رچوونی کۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵات درێژ بووبێته‌وه و‌، هه‌ناسه‌ی چاکسازی و به‌


ڕۆژنامه‌نوسان تكایه‌ له‌به‌رامبه‌ر جێ‌ به‌جێ‌ كردنی‌ ئه‌و یاسایه‌ قه‌ڵه‌مه‌كانتان بشكێنن ... سارا محمه‌د قادر : له‌دوای ئه‌وه‌ی كه‌ رۆژی‌ سێشممه‌ی‌ رابردوو په‌رله‌مانی‌ كوردستانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له باشووری كوردستان، به‌كۆی‌ زۆرینه‌ی‌ ده‌نگی‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان، له‌ په‌رله‌مان ڕه‌زامه‌ندی خۆیان له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری هه‌رێم و سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌وانانی كوردستان ده‌ربڕی،


ئه‌ندام مزگه‌وت و ڕۆژنامه‌ی تۆقیو ئه‌نفالکردنی وشه‌ یان ته‌ریقبونه‌وه‌ی مێژووی ده‌سه‌ڵاته‌کانی په‌رله‌مان ... مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی: خوێنده‌وار بوینایه‌ په‌نامان بۆ جه‌للاده‌کانی مێژوو نه‌ده‌برد یاسامان بۆ بنوسن و‌ که‌وڵمان بکه‌ن. ئێمه‌ زۆر له‌وه‌ تاوانبارترین که‌ ئێستا په‌رله‌مان گۆشاوگۆش خه‌ریکی سه‌ربڕینمانه‌ که‌چی ئێمه‌ له‌جێی به‌ردبارانکردنیان‌ خه‌ریکی ناڕه‌زایی و که‌مپینگرتنین. گه‌ر


كوردستان پێویستی به‌یاسا نییه‌ قسه‌یه‌ك له‌په‌راوێزی یاسای كاری رۆژنامه‌نووسان ... دڵزارحه‌سه‌ن: ره‌نگه‌ به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چووبین گه‌ر پێمان وابێت هه‌رێمی كوردستان هیچ پێویستیه‌كی به‌ یاسا نییه‌، به‌و به‌ڵگه‌یه‌ی كه‌ كۆی ئه‌و كار و به‌رهه‌مانه‌ی له‌و چه‌ند ساڵه‌ی هاتوونه‌ته‌ بوون جا چ وه‌ك یاسا چ وه‌ك كار و به‌رنامه‌ گشتیان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان بووه‌ نه‌ك هاوڵاتیان، هه‌ر



هۆنراوه‌

 

ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و هه‌واڵ



تکایه‌ ته‌نها ئه‌م ئیمایڵه‌ی خواره‌وه‌ به‌کاربهێنن بۆ ناردنی بابه‌ته‌کانتان

ofaziz@hotmail.com 

بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ: 0031641514057

Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net

Copyright © 1999-2007 Kurdistan Nêt، All rights reserved

بۆ خوێندنه‌وه‌ی زۆربه‌ی بابه‌ته‌کان پێویستت به‌ به‌رنامه‌ی Adobe Acrobat هه‌یه‌.کلیکی ئێره‌ بکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی داونلۆدی بکه‌یت 

جگه‌ له‌ هه‌واڵ و ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و ڕوونكردنه‌وه‌، هه‌ربابه‌تێك له‌ ماڵپه‌ڕی تردا له‌ هه‌مان کاتدا، بڵاوكرابێته‌وه‌، له‌ كوردستان نێت بڵاو ناكرێته‌وه‌.تکایه‌ تکایه‌ ئه‌گه‌ر نووسینه‌که‌ت بۆ سایتێکی تر ناردووه‌ بۆ ئێمه‌ی مه‌نێره‌..ك.ن

وێنه‌ی هه‌ندێ له‌و نووسه‌رانه‌ی به‌ ناو وێنه‌ی خۆیانه‌وه‌ له‌ کوردستان نێت دا ده‌نووسن

ئێمه‌ وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا که‌ ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به‌ به‌ڵگه‌وه‌، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه‌ گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به‌ کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه‌ وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه‌ پارێزراو ده‌بێت. ‌هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه‌ وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا دژی تاکه‌ که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که‌ به‌ ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه‌ بابه‌ت ده‌نووسێت، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه‌، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه‌ به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007

کوردستان نێت نووسینی کۆنه‌ به‌عسیه‌کان و جنێوفرۆشان بڵاوناکاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌ڕابوردوشدا کردبێتمان داوای لێبووردن له‌ خوێنه‌ران ده‌که‌ین.