هۆڵه‌ندا: بابه‌ته‌کانی ڕۆژی 13-12-2007


داوا له‌ هه‌موو نووسه‌ران و ڕۆشنبیران و ڕۆژنامه‌نووسانی کورد ده‌که‌ین، که‌ هه‌ڵوێستی (جدی) له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و به‌ناو (پڕۆژه‌ یاسایه‌یی ڕۆژنامه‌وانی) یه‌ی که‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی کوردستان ه‌وه‌ په‌سه‌ند کراوه‌، ده‌ربڕن. به‌ گوێره‌ی ئه‌و یاسایه‌ بێت، جێگای هه‌موو ئێمه‌ی ئازادی خواز و نه‌ته‌وه‌یی و ڕاستگۆ، ژووره‌ تاریکه‌کانی زیندانه‌کانی کوردستان ده‌بێت. له‌ ژێر ناوی تیرۆر و تاوانی سوکایه‌تی پێکردن، ده‌ممان ده‌گرن و گیرفانی خاڵیمان زیاتر خاڵی ده‌که‌ن... ئێمه‌ش وه‌ك کوردستان نێت چاوه‌ڕوانی هاوپیشه‌کانمانین له‌ کوردستان چی بڕیار بده‌ن به‌ هه‌موو توانامانه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا ده‌بین ...  کوردستان نێت


كوردستان نێت، به‌توندی ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر په‌سه‌ند كردنی یاسای ڕۆژنامه‌نوسی له‌لایه‌ن په‌ڕله‌مان ده‌ر ده‌بڕیێت. : دوای شانزه‌ ساڵ ئه‌زموونی حكومڕانی كوردی له‌باشوری كوردستان، مایه‌ی شه‌ر مه‌زارییه‌ كه‌ له‌لایه‌ن په‌ڕله‌مانی باشوری كوردستانه‌وه‌ پڕۆژه‌یاسایه‌ك په‌سه‌ند بكرێت كه‌ كۆدو و به‌ند بۆ ڕۆژنامه‌نووسان داده‌نێت. كوردستان نێت، ده‌نگی خۆی ده‌خاته‌ پاڵ ده‌نگی ڕۆژنامه‌نوسان و به‌توندی ئیدانه‌ی هه‌ر یاسه‌یه‌ك ده‌كات كه‌ ئازادی ڕۆژنامه‌نووسان له‌كوردستان به‌ر ته‌سك بكاته‌وه‌، وه‌داوه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه‌ وا ژۆ له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه‌ نه‌کا، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر له‌په‌ڕله‌مانی كوردستان ئه‌م یاسایه‌ به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موار بكاَته‌وه‌ كه‌ له‌به‌ر ژه‌وه‌ندی ڕۆژنامه‌نووسان بێت. داواش له‌ ڕۆژنامه‌وانان و نوسه‌ران ده‌كه‌ین كه‌ به‌ توندی ئیدانه‌ی ئه‌م یاسایه‌ بكه‌ن. وه‌ ڕۆژنامه‌ نوسانیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ كوردستا نێت، وه‌ك بڵند گۆیه‌كی ئازاد ئاماده‌ی هه‌موو هاوكارییه‌كی ڕۆژنامه‌ نووسانه‌ دژ به‌م یاسا یه‌ و ڕۆژانی داهاتووی سایته‌که‌مان بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌و کێشه‌یه‌ ته‌رخان ده‌که‌ین. ته‌نانه‌ت ئاماده‌ین مانگرتنی گشتی ڕابگه‌یه‌نین و په‌رده‌ی ڕه‌ش بده‌ین به‌سه‌ر  شاشه‌ی کوردستان نێت داكوردستا نێت.


بۆ به‌رگری له‌ ئازادی‌ ڕۆژنامه‌گه‌ری‌ وه‌رنه‌ مه‌یدان ... ده‌سته‌ی‌ به‌رگری‌ له‌ ئازادی‌ ڕاده‌ربڕین ... ده‌سته‌ی‌ به‌رگری‌ له‌ ئازادی‌ ڕاده‌ربڕین: وه‌ك ئاگادارن په‌ڕله‌مانی‌ كوردستان خه‌ریكی‌ به‌ یاسایكردنی‌ پڕۆژه‌ یاسایه‌كه‌ بۆ كاری‌ ڕۆژنامه‌نووسی هه‌روه‌ك ئاگادارن ئێمه‌ ده‌سته‌ی‌ به‌رگری‌ له‌ ئازادی‌ ڕاده‌ربڕین، به‌و پێیه‌ی‌ پێمانوابوو كه‌ ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایه‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ دواكه‌وتوه‌ و ئازادیی‌ ڕۆژنامه‌گه‌ری‌


حوكمی دادگا به‌سه‌ر ڕێباز ئه‌حمه‌د پرۆتستۆ ده‌كه‌ین و مادده‌ی 10ی یاسای رۆژنامه‌نووسان.. غه‌درێكه‌ لێمان ... رۆژنامه‌نووسه‌‌ ئازاده‌كان له‌شاری كفری: بارودۆخی ئه‌مڕۆی كوردستان به‌بارێكی ناجێگیردا ملده‌نێ و زۆربه‌ی رۆژنامه‌نووسان، ئه‌وانه‌ی له‌ده‌زگا ئازاده‌كاندا كار ده‌كه‌ن هه‌مووجارێ به‌هۆی ئه‌و یاسا بێسه‌روبه‌ره‌ی دادگاو كلتوره‌ كۆتكراوه‌كانی كرمه‌ڵگه‌وه‌ تووشی ده‌مكوتكردن ده‌بن، حكومه‌ت و په‌رله‌مانیش كه‌ دوو ده‌زگان خه‌ریكه‌ مل بۆ ئه‌وه‌ ده‌نێن ببن به‌میزاجی كه‌سه‌كان، هیچكات به‌په‌رۆشه‌وه‌ نه‌بوون بۆ پرسی رۆژنامه‌نووسان


خه‌ته‌نه‌كردنی كچانه‌وه‌ چ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌ له‌شفرۆشیه‌وه‌ هه‌یه‌؟ ... ڤینۆس فایه‌ق: ته‌مه‌نی له‌ پازده‌ ساڵ تێپه‌ڕی نه‌ده‌كرد، بۆی گێڕامه‌وه‌: هه‌رگیز بیرم ناچێته‌وه‌ كه‌ هاتن و هه‌رچوار په‌لیان گرتم و راپێچی به‌رده‌م ژنێكی تووكنی ناشیرینیان كردم، بۆ ئه‌وه‌ی پارچه‌یه‌ك له‌ جه‌سته‌م ببڕن كه‌ خودای پێی به‌خشیوم، به‌ناوی خه‌ته‌نه‌كردنه‌وه‌.. وتیشی: من نه‌مده‌زانی ئه‌مه‌ خه‌ته‌نه‌ كردنه‌، ئه‌و ده‌مه‌ زۆر منداڵبووم، ده‌یانگوت ئه‌گه‌ر بگریت خوا غه‌زه‌بت لێده‌گرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو زۆره‌ملێیه‌ی لێیان كردم كاتی


سارا محه‌مه‌د وه‌ك قاره‌مانی سوید بۆ ساڵی 2007 هه‌ڵبژێردرا. : سارا محه‌مه‌د به‌رپرسی ڕێكخراوی (هه‌رگیز پیلا و فادیمه‌ له‌یادمه‌كه‌ن) له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌ی ئافتۆنبلادێت، كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیونی سێی سوید TV3، به‌شی كۆمپانیایی به‌رهه‌مهێنانی ته‌له‌فیزیونی OTW، وه‌ك قاره‌مانی سوید هه‌ڵبژێردرا.  - سارا محه‌مه‌د ده‌ڵێت، بێئه‌ندازه‌ شانازی ده‌كه‌م و سوپاسگوزارم بۆ ئه‌و خه‌ڵاته‌ی وه‌رمگرتووه‌. له‌ پایزی ئیمساڵدا، ده‌سته‌ی داوه‌ری ڕه‌سمی، كه‌ پێكهاتبوو له‌ كه‌سانی وه‌ك یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك وه‌زیران ماود ئۆڵۆفسۆن، ئاسمانناس كریسته‌ر فوگلسانگ، له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی تر به‌ سه‌رپه‌رشتی مارك لێڤێنگود، هه‌ستان به‌ هه‌ڵبژاردنی ده‌ كه‌س له‌ نێوان چه‌ند هه‌زار كاندیدكراودا.


بۆ سه‌رۆك دیار نه‌ما.. ؟ به‌ناز كوێستانی: سه‌رۆك و سیاسه‌تمه‌دارو هونه‌رمه‌ندو ناوداره‌كانی جیهان، هه‌میشه‌ زوومی كامیرای رۆژنامه‌نووسانیان له‌سه‌ره‌و ناوێرن بجولێنه‌وه‌و پێ بكه‌ن و بگرین و گه‌شت بكه‌ن یان بیانه‌وێت وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی بچنه‌ شوێنێكی گشتی زۆر كه‌مه‌و یه‌ك له‌سه‌ر یه‌ك وێنه‌كانیان بڵاو ده‌كرێته‌وه‌و زیاتر زوومی كامیرامانه‌كان و نهێنی گره‌كان


ئه‌وان له‌ شیراتۆن ئێمه‌ش با له‌ شۆڕش ده‌ستپێبكه‌ین ... عه‌لی مه‌حموود محه‌مه‌د: بڕیار وایه‌ له‌ ڕۆژانی 26-28-1-2008 حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ چاودێری سه‌رۆكی حكوومه‌ت، كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ جیهان ناساندنی جینۆسایدی گه‌لی كوردستان له‌ پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ڕێكبخرێت. من نایه‌مه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ دووری چه‌ند مه‌تری هۆڵی كۆنگره‌كه‌وه‌ چه‌ندین


گه‌ڕانه‌وه ‌بۆ کوێلایه‌تی ... د. که‌مال سه‌ید قادر: کوێلا یه‌تی سیسته‌مێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ئابوری یه، له‌چوارچێوه‌یدا مرۆڤی به‌کوێله‌کراو له‌ئازادی یه ‌بنه‌ڕه‌تی یه‌کانی بێ به‌شکراوه، ناتوانێت بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نوسی خۆی بدات، وه‌کو مولکی که‌سێک یا ده‌وڵه‌تێک یا هه‌ر لایه‌نێکی تر سه‌یر ده‌کرێت. ڕزگار بونیش له‌ده‌ست کوێلا یه‌تی یا له‌ڕێگه‌ی شۆڕشێکه‌وه‌ ده‌بێت وه‌کو ئه‌و شۆڕشه‌ی که‌وا


به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ۆکی کوردستان، په‌رده‌ی درۆ و خیانه‌ت له‌ ڕووی چه‌واشه‌کاران هه‌ڵماڵرا ... ساسان ده‌روێش : هه‌لومه‌رجی ئێستای کوردستان و پێشهاته‌ سیاسیه‌کانی ناوچه‌که‌ و ووردبوونه‌وه‌ له‌ هاوکێشه‌کانی دنیا و زلهێزه‌کانی جیهان وایان کردوه‌ که ‌هه‌مووکات و سات تاکی کورد توشی دڵه‌ڕاوکێ وترسێکی هه‌میشه‌ی ببێ، چونکه‌ هیچ کاتێک هاوپه‌یمانانمان به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان نه‌کردۆته‌


با له‌پێناو ئازادیدا مان بگرین ... نه‌به‌ز گۆران: هه‌ریه‌ك له‌ئێوه‌ ده‌رگایه‌كه‌ بۆقسه‌كردن و ده‌رخستنی ڕاستیه‌ك، هه‌ریه‌ك له‌ئێوه‌ تروسكایه‌كه‌ بۆ هاتنه‌ ژوره‌وه‌ی ئازادی و پیشان دانی عه‌داله‌ت، هه‌مووتان ده‌زانن پڕۆژه‌یاسای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان كلیلێكه‌ بۆقفڵ كردنی ده‌رگاكانی ئێوه‌ و بۆ شكاندنی قه‌له‌مه‌كانی ئێمه‌، ئه‌وان نایانه‌وێت ئازادی بگاته‌ ئاستی ده‌نگ


جیاوازی نێوان هه‌ڵبژاردنه‌کانی دانمارک‌و کوردستان و جیاوازی به‌رپرسێکی ئه‌ڵمانی له‌‌گه‌ڵ به‌رپرسانی کوردستان ... ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی: سه‌رۆک وه‌زیرانی دانمارک (ئه‌نه‌س فۆو راسموسن)، له‌ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ رێکه‌وتی (24. 10. 2007) دا، بڕیاریدا هه‌ڵبژاردنی نوێی په‌رله‌مانی دانمارک که‌ به‌ (فۆلکه‌ تینگت) ناسراوه‌، ‌له‌ڕۆژی سێشه‌ممه‌ (13. 11. 2007) دا، ئه‌نجام بدرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ هێشتا


ئه‌گه‌ر له‌ واده‌ی ڕاپه‌ڕینه‌که‌دا هه‌موو به‌عسییه‌کانمان بکووشتایه‌، ئێستا سه‌ر ژمێری هه‌موو باشوور له‌ نیو ملیۆن کورد تێپه‌ڕی نه‌ ئه‌کرد، ... نه‌وزاد شێردڵ: ئه‌وانه‌ی به‌ ووردیی و به‌ شاره‌زاییه‌کی مه‌یدانیانه‌ ئاگاداری ته‌واوی نهێنییه‌کانی ناو شاره‌کان و فاییله‌ زۆره‌کانی دائیره‌ی ئه‌من و ئیستخبارات و هتد.. ی دوای ڕاپه‌ڕیین بووین ژماره‌یه‌کی ئێجگار که‌م بووین و هه‌ر که‌سێکییش جگه‌ له‌و ژماره‌ که‌مه


شه‌ڕی واته‌وات گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی سه‌رۆك پێكراوه‌!! ... ئامانج عه‌بدوڵا سوور: نامه‌وی له‌م گۆشه‌یه‌دا باس له‌ورده‌كاریه‌كانی شه‌ری واته‌وات بكه‌م هێند نه‌بی ئه‌و شه‌ره‌  به‌لێكدانه‌وه‌ی زۆرێك له‌زاناكان شه‌رێكه‌ قورستر له‌وه‌ی جبه‌خانه‌یه‌ك به‌پشیه‌وه‌یه‌تی له‌م روه‌شه‌وه‌ زۆرێك سه‌رچاوه‌ له‌به‌رده‌ستان وله‌زۆر شوێنیش دا ئێستا ئه‌م شه‌ره‌ ده‌روونیه‌ به‌ شه‌ری تایبه‌ت شوناسی وه‌رگرتووه‌..


پرۆسه‌ی به‌ده‌زگاییكردن له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌راوێزی پێشنیاری سه‌رۆكی كوردستان بۆ مه‌سه‌له‌ی به‌ مووئه‌سه‌ساتكردنی دامووده‌زگاكانی کوردستان ... خه‌سرۆ پیرباڵ: پرسی به‌ده‌زگاییكردنی داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو پرۆژه‌یه‌ك بۆ یه‌كه‌مجار له‌لایه‌ن سه‌رۆكی كوردستانه‌وه‌ باسی لێوه‌ كراو و له‌چه‌ندین بۆنه‌ی جیاجیاوه‌، وه‌كوو پێویستیه‌كی گرینگ باسی لێوه‌كردووه‌، وه‌كوو پێویستیه‌ك


شه‌هرستانی‌ هه‌ڵوێستی ته‌نها‌خۆیه‌تی، یاحکومه‌ته ‌به‌گشتی؟!! ... نه‌جمه‌دین شێخ بزێنی ... (به‌شی حه‌وته‌م و کۆتایی) : ئاشکرایه ‌‌لای‌ خۆێنه‌رانی به‌ڕێز، له‌هه‌رشه‌ش به‌شه‌که‌ی تردا، که‌م یان‌ زۆر ئاماژه‌مان به‌سته‌م لێکراوی و ماف پێ شێلکراوی نه‌ته‌وه‌ی کورد کرد له‌ شاره کوردستانیه‌که‌ی خۆیداو، وه‌به‌ڵگه‌ی زۆریشمان هێنا‌یه‌وه، دژ به‌و پڕوپاگه‌نده هه‌ڵبه‌ستراوانه‌ی باس له‌گومان


ئیسلامیش خراپه‌ نه‌ك ئیسلامی ئه‌گه‌ر دۆگماتستێك به‌دیوه‌كه‌ی تری سه‌یری هه‌قیقه‌ت بكات ... حوسین عومه‌ر سلێمان: بیگومان خراپی به‌رهه‌می عه‌قلێكه‌ كه‌ هه‌رده‌م له‌قه‌راغ رووداوه‌كان خۆی حه‌شارده‌دات و خۆی له‌ جوغزێكی رقگه‌ری به‌ستۆته‌وه‌ وبه‌ كۆمه‌لێك ئه‌ركی له‌پێش دارێژراو، وه‌ك مرۆڤێكی رۆشنبیر به‌ڵام له‌جیاتی به‌رده‌وام گه‌رانی به‌دوایی هه‌قیقه‌ت، ئه‌وا له‌وێوه‌ ده‌ست پیده‌كات


له‌ هونه‌ره‌وه‌ بۆ تیرۆر* ... عومه‌ر جه‌لال : پار ساڵ گروپێكی میوزكی ئه‌مریكی هه‌ستان به‌كلیپ كردنی گۆرانییه‌ك كه‌ هۆنراوه‌ی ئه‌و گۆرانییه‌ هێرشێكی گه‌وره‌ی تێدابوو بۆ دژایه‌تی عه‌ره‌ب وئاماژه‌ی ده‌كرد به‌ كوشتن و له‌ناوبردن به‌ تایبه‌تی دڵدانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكابوو له‌ عێراقدا كه‌ چۆن ئیش لسه‌ر كوشتن و له‌ ناوبردنی هاوڵاتی چه‌كدار و سڤیلی عێراقی بكه‌ن كه‌


مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک بۆ وای لێهات و چۆن چاره‌سه‌ر ده‌کرێت جه‌بهه‌ی دژه‌ تورکمان و عاره‌به‌ ناڕه‌سه‌نه‌کان چه‌قه‌نه‌ی خۆشی لێده‌ده‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی مادده‌ی 140ی ده‌ستوری عێراقی ... باوکی شازاد: کوردستانی ئێمه‌ هه‌ر له‌ کۆنه‌وه‌ جێی ململانێی خه‌ڵکانی ناوچه‌که‌ بوه‌ هه‌رده‌م گه‌لێکی ئازا هه‌بوه‌ به‌ناوی گه‌لی کورد، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رده‌م له‌ خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی بێگانه‌و ده‌سه‌ڵا‌ته‌ ئێقلیمیه‌کاندا


سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی ئاڵا له‌ عێراق ... سه‌باح تاهیر: بوونی ئاڵایه‌ك كه‌ ڕه‌زامه‌ندی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی له‌سه‌ر بێت زۆر گرنگه‌، به‌ پێچه‌وانه‌ش ڕێكنه‌كه‌وتن له‌سه‌ری ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌سته‌مه‌ پێكهاته‌كانی عێراق له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ گرنگو ژیارییه‌كانی تر ڕێكبكه‌ون. له‌ دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عس و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی ئه‌م ڕژێمه‌، كه‌ به‌ حه‌قیقه‌ت


به‌رنامه‌ی ڕێگا ی زاگرۆس تیڤی و گه‌وره‌یی و مه‌زنی شێخه‌كانی هیران!! ... زاگرۆس: له‌م ڕۆژانه‌ی ڕابردوودا به‌رنامه‌ی ڕێگا له‌ كه‌ناڵی ئاسمانی زاگرۆس سه‌ردانی ناحیه‌یی هیرانی له‌ دۆڵی خۆشناوه‌تی كرد، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نزیك شارۆچكه‌ی شه‌قڵاوه‌ كه‌ سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێره‌، له‌و سه‌ردانه‌ مه‌یدانیه‌دا به‌رنامه‌كه‌ تیشكی خسته‌ سه‌ر مێژوو و باس و وورده‌كاری و ڕابردووی شێخه‌ مه‌زنه‌كانی


ده‌بێژمه‌ بێستوونی حه‌مه ‌ساڵح: جارێ خۆت فێری کوردی بکه‌، ئه‌نجا پڕ بده‌ موحسین جوامێر و زمانی ئێکگرتی.! ... عه‌لی بریفکانی: یه‌کێک به‌ناوی بێستوون محه‌مه‌د ساڵح مسته‌فاوه‌، به‌ بابه‌تێک له‌ ژێر ناونیشانی (کاکی بریفکانی... ده‌ستی لێ مه‌ده‌ با خراپتر نه‌بی.. !!) و له‌ ڕۆژی 2007/12/12 دا له‌ ماڵپه‌ڕی کوردستان نێتدا هاتووه‌ته‌ به‌لاڤکرن، وه‌ڵامی بابه‌تێکی منی داوه‌ته‌وه‌ که‌ له‌ باره‌ی


بۆدی گارد بۆ ژنه‌كانتان بگرن ... سمكۆ محه‌مه‌د : به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ بێت كه‌دكتۆرێك له‌كوردستاندا كردویه‌تی و رۆژنامه‌كان بڵاویان كردۆته‌وه‌، راده‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی له‌نێو داموده‌زگاكانی حكومی و مه‌ده‌نی دیارده‌یه‌كی ئه‌وه‌نده‌ ترسناكه‌، ئه‌گه‌ر بڵێم له‌مه‌سه‌له‌ سیاسیه‌ چاره‌نووس سازه‌كان ترسناكتره‌ زێده‌ڕۆیی نیه‌، لێره‌ چه‌ند رێگایه‌كمان له‌به‌رده‌مدایه‌، یان ئه‌وه‌تا چیتر


به‌ڵێنی دوای شكاندنی مانگرتن و رۆلی نیگه‌تیڤانه‌ی ناوه‌ندی حزبی ... ڕه‌وا نامق: مرۆڤ به‌رووی خۆش وقسه‌ی شیرن ده‌توانێت له‌ناو كۆمه‌ڵگادا خۆی خۆشه‌ویست بكات، تاراده‌یه‌كیش  ده‌توانێت قه‌ناعه‌ت به‌ به‌رمبه‌ره‌كه‌ی بێنێت گه‌ر غافل وهیچ نه‌زان بێت له‌دونیادا وده‌م كوتی بكات به‌به‌لێنی خیانه‌ت كارانه‌ بۆمانه‌وه‌ له‌كورسی پیرۆزی بۆكه‌س نه‌ماو. سه‌یرنیه‌گه‌ر بلێین له‌كێشمه‌ كێشمی


گه‌نجی كه‌ركوك نه‌وه‌یه‌كی سه‌رگه‌ردان ... هێمن كامیل: له‌ مێژووی كوردا هیچ كاتێك هێنده‌ی ئێستا باسكردنی نه‌وه‌یه‌ك كه‌ پێی ده‌وترێت گه‌نج نه‌بوه‌ به‌ جێگه‌ی قسه‌له‌ سه‌ركردن وله‌ به‌رامبه‌ردا هیچ كاتێك ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌م قۆناغه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی توێژی گه‌نج بی هیواو تۆراو بێزارنه‌بوه‌. له‌وانه‌یه‌له‌ ڕِابردووی ئێمه‌ی كورد له‌م به‌شه‌ی كورد ستاندا به‌ به‌راود له‌ گه‌ڵ ئێستا زۆر تاریك


بۆ به‌رێز/ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان. ... یوسف مه‌خمووری: هه‌رچه‌نده‌ ناوچه‌ی مه‌خموور له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌رێمی کوردستانه‌وبه‌ره‌سمی له‌سه‌ر پارێزگای موسله‌، به‌لام وه‌زیری دادوتایبه‌تیش به‌ریوه‌به‌رایه‌تی تیبینه‌رایه‌تی تۆمارکردنی خانوبه ره‌ی هه‌ولێربۆ به‌رژه‌وه‌ندی بالای گه‌له‌که‌مان وئاسایی کردنه‌وه‌ی ئه‌م ناوچانه‌وهاوکاری کردنی لێژنه‌ی ماده‌ی (140) ی ده‌ستوری بریاری


ڤایرۆسی پادشایه‌تی كۆماری وا خه‌ریكه‌ ده‌گاته‌ كوردستانیش!! ... هه‌ولێریه‌ك: له‌ زۆربه‌ی ووڵاته‌ عه‌ره‌بی یه‌كان ئه‌وانه‌ی سیستمی كۆماری دیكتاتۆری تۆتالیتی په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن دوای مردنی كه‌سی یه‌كه‌م له‌ ووڵاتدا واته‌ سه‌رۆك كۆمار، سه‌رۆكی ووڵات به‌رله‌وه‌ی بمرێت یان واز له‌ ده‌سه‌ڵات بێنێت له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت جیگره‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات ناگرێته‌ ده‌ست وه‌ بیریش له‌وه‌ ناكاته‌وه‌


وه‌ڵامێك بۆ ئاڤێستا... وچه‌ند راستییه‌ك ... ئاكۆ:  سه‌ره‌تا نه‌م ده‌ویست وه‌ڵامی ئه‌و زوخاوو نوسینه‌ ژه‌هراوییانه‌ت بده‌مه‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر ئیسلامییه‌كان ده‌رت دابوو به‌ڵام كاتی گوریست بچراندو ئیسلامیشت وه‌ك ئایین تۆمه‌ت بار كرد چونكه‌ ده‌شی ئیسلامییه‌كان هه‌ڵه‌ بكه‌ن به‌ڵام نه‌ك ئیسلام وه‌كو خودی به‌رنامه‌كه‌ خۆی. من سه‌ره‌تا به‌تۆو گشت خوێنه‌ران ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر وه‌ك تاكێكی



هۆنراوه‌

بیرچوونه‌وه‌ ... حه‌مید قه‌ڵادزه‌یی

هه‌ناسه‌ی‌‌سوتان ... ‌به‌کر‌حه‌بیب... ‌به‌کر‌حه‌بیب

سه‌فه‌ر  ... به‌ندی عه‌لی

خۆمم به‌ره‌وه‌ ... دیاری فه‌ره‌یدوون


ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و هه‌واڵ


كۆمه‌له‌ی مه‌تره‌ق به‌ هۆی گرتنی كۆلانێك له‌ كۆ مه‌اگای گه‌لاله‌ كۆلانه‌ كه‌ قێر ناكریت وه‌ به‌ داخراوی ده‌مینیته‌وه‌: له‌ كۆمه‌لگای گه‌لاله‌ كه‌ یه‌كه‌ ك له‌ كۆمه‌لگا زووره‌ مللیه‌ كانی سه‌رده‌می رژیمی به‌ عسه‌پاش ئه‌ وه‌ی كه‌ ده‌ستی كرا به‌ تێكه‌ له‌ رێژكرنی ئه‌ م كۆمه‌لگایه‌ئه‌ م شوێنه‌ به‌ داخرای مایه‌ وه‌ وه‌ ته‌ نیا ئه‌ و سه‌رپیچیه‌ كه‌ مانه‌ لا دراون كه‌ هی خه‌ لكی هه‌ ژارن له‌ یه‌ كه‌ ك له‌ كۆلانه‌


وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف جه‌ژنی ئێزیدیه‌كان پیرۆز ده‌كات... راگه‌یاندنی ئاینی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف: به‌بۆنه‌ی رۆژانی به‌رۆژوبوون و هاتنی جه‌ژنی (ئێزی) ئێزیدیه‌كان كه‌ ده‌كاته‌ رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی 14/12/2007، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئێزیدیه‌كان ده‌كه‌ین له‌هه‌رجێگایه‌ك بن، له‌خوای گه‌وره‌ داواكارین جه‌ژنه‌كه‌یان ببێته‌ مایه‌ی چه‌سپاندنی ئاشتی و برایه‌تی له‌سه‌رتاسه‌ری




د. ره‌فیق سابیر: سه‌ره‌تای کوشتنی ئازادیی نه‌ته‌وه‌ به‌ کوشتنی ئازادیی تاکه‌کانی ده‌ست پێده‌کات ... سازدانی: سۆران عه‌زیز


كه‌مال ڕه‌وف: له‌ ڕابردو له‌ئاینده‌شدا هێنده‌ سیاسیه‌كان هه‌ره‌شه‌ بوون و خاوه‌ن فاوڵ بون وده‌بن له‌سه‌ر به‌زاندنی هێڵی سورو زیان گه‌یاندن به‌ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، هیچ كاتێك ڕۆژنامه‌نوسان له‌و بوارو مه‌یدانه‌دا، به‌تۆزی پێی ئه‌واندا نه‌گه‌یشتون و ناگه‌ن. ... ئا: ئاسۆعوسمان








حکومه‌تی سوید ڕێوره‌سمی خه‌ڵاتی ژن پارێزی له‌ کوردستان به‌رز ده‌نرخێنێ


تکایه‌ ته‌نها ئه‌م ئیمایڵه‌ی خواره‌وه‌ به‌کاربهێنن بۆ ناردنی بابه‌ته‌کانتان

ofaziz@hotmail.com 

بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ: 0031641514057

Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net

Copyright © 1999-2007 Kurdistan Nêt، All rights reserved

بۆ خوێندنه‌وه‌ی زۆربه‌ی بابه‌ته‌کان پێویستت به‌ به‌رنامه‌ی Adobe Acrobat هه‌یه‌.کلیکی ئێره‌ بکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی داونلۆدی بکه‌یت 

جگه‌ له‌ هه‌واڵ و ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و ڕوونكردنه‌وه‌، هه‌ربابه‌تێك له‌ ماڵپه‌ڕی تردا له‌ هه‌مان کاتدا، بڵاوكرابێته‌وه‌، له‌ كوردستان نێت بڵاو ناكرێته‌وه‌.تکایه‌ تکایه‌ ئه‌گه‌ر نووسینه‌که‌ت بۆ سایتێکی تر ناردووه‌ بۆ ئێمه‌ی مه‌نێره‌..ك.ن

وێنه‌ی هه‌ندێ له‌و نووسه‌رانه‌ی به‌ ناو وێنه‌ی خۆیانه‌وه‌ له‌ کوردستان نێت دا ده‌نووسن

ئێمه‌ وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا که‌ ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به‌ به‌ڵگه‌وه‌، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه‌ گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به‌ کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه‌ وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه‌ پارێزراو ده‌بێت. ‌هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه‌ وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا دژی تاکه‌ که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که‌ به‌ ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه‌ بابه‌ت ده‌نووسێت، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه‌، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه‌ به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007

کوردستان نێت نووسینی کۆنه‌ به‌عسیه‌کان و جنێوفرۆشان بڵاوناکاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌ڕابوردوشدا کردبێتمان داوای لێبووردن له‌ خوێنه‌ران ده‌که‌ین.