هۆڵه‌ندا: بابه‌ته‌کانی ڕۆژی 12-12-2007


نه‌فره‌ت له‌ كۆمۆنیزم! (ده‌روازه‌یه‌ك بۆ كه‌مبۆدیا).. هاوڕێ باخه‌وان: پۆل پۆت یه‌كێكه‌ له‌ دیكتاتۆره‌ به‌ناوبانگه‌كانی جیهان و به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌ڕیزی دیكتاتۆره‌كانی تری وه‌ك لینین، ستالین، ماوتسی تۆنگ، هێتله‌ر، ڤیدڵ كاسترۆ و سه‌ددام حسێن و هتد.. دایه‌. پۆل پۆت ناوی (سالوس سار) ه‌ له‌ 19ی مایی 1925 له‌ ناوچه‌ی (كامپۆنگ توم) ی باكووری نۆم پێن له‌دایكبووه‌. ناوی پۆل پۆت ناوی نهێنیی بووه‌ و به‌زمانی خمێر واته‌ برای ژماره‌ یه‌ك، یان یه‌كه‌م برا. له‌ ساڵی 1931 له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا ده‌گوێزنه‌وه‌ بۆ شاری نۆم پێن. ساڵی 1946 په‌یوه‌ندیی كردووه‌ به‌ڕیزه‌كانی پارتی كۆمۆنیستی هیندوچینه‌وه‌. ساڵی 1949 ده‌چێته‌ پاریس بۆ خوێندنی ئه‌له‌كترۆنیكا، به‌ڵام ته‌واوی نه‌كردووه‌. ساڵی 1951 پارتی كۆمۆنیستی هیندوچین ده‌بێته‌ سێ یه‌كه‌، له‌وانه‌ ڤێتنام و لاوس و كه‌مبۆدیا.


شازی دیموکراتی ... کاوه‌ ئه‌مین: باشووری کوردستان بووه‌ته‌ وڵاتی کاخه‌ز و ڕۆژنامه‌ و گۆڤار، چۆن له‌ سه‌رده‌می شه‌ڕیی ناوخۆدا ده‌یان پارتی گچکه‌ به‌هه‌مان ناو و به‌هه‌مان پرۆگرامه‌وه‌ له‌ سلێمانی و هه‌ولێر دامه‌زران، گۆڤار و ڕۆژنامه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌رده‌چن، ڕاستییه‌که‌ی ئه‌و پارتانه‌ زۆربه‌یان پارتی و یه‌کێتی له‌ پشتیانه‌وه‌ بوون و هاوکاری مادیی و مه‌عنه‌وییان ده‌کردن


عیراق، مێژوویه‌ك له‌ خوێنڕشتن رامانێك له‌مه‌ڕ كتێبی (له‌ فه‌یسه‌ڵه‌وه‌ تا تاڵه‌بانی) ... ئارام سدیق: یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی جیهانی سێیه‌م كه‌ شایانی وردبوونه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی جۆراو جۆره‌ (عیراق) ه‌. ئه‌و وڵاتانه‌ی خاوه‌نی مێژوویه‌كه‌ له‌ مرۆڤكوژی و خوێنڕشتن. وڵاتێك كه‌ نه‌وه‌كانی له‌سه‌ر خوێنڕشتن و كوشتن و كوشتار گۆشكراون. ئه‌وه‌ی مێژووی عیراق له‌ مێژووی هه‌موو وڵاتانی دنیا


ته‌زكیه‌.. له‌ ئه‌زموونی حیزبه‌وه‌ بۆ حیزبی ئه‌زموون ... عه‌بدولره‌حمان سدیق: به‌ئه‌زمونی كه‌می خۆم له‌ژیاندا زانیم كه‌ حیزب ـ هه‌ر حیزبێك ـ به‌ پێكهاته‌ی خۆی و، به‌و ئامانج و داخوازییانه‌ی كه‌ ساڵانێكی زۆر له‌ پێناویاندا تێده‌كۆشێن و، به‌و هۆكاره‌ جۆراوجۆره‌ی كه‌ ده‌یانگرێته‌به‌ر، سه‌رئه‌نجام ده‌گاته‌ ده‌سه‌ڵات. به‌ گه‌یشتنی هه‌ر حیزبێك به‌ ده‌سه‌ڵات گرفتی راسته‌قینه‌ و، كێشه‌ی


کۆشکی پادشای گه‌وره‌ی کوردم چۆن دی ؟ ... ح. س. سۆران: له‌م رێبازه‌دا و به‌م بۆچوونه‌وه‌،  هه‌میشه‌ به‌رنامه‌ی رێزلێنان و وه‌بیر خسته‌وه‌ی  ئه‌و مرۆڤه‌ مه‌زنانه‌م له‌ ژیاندا هه‌یه‌، که‌ خزمه‌تیان به‌ مرۆڤایه‌تی و نه‌ته‌وه‌ی خۆیان کرده‌وه‌ و جێگه‌ی شانازی و سه‌ربه‌رزین . دیاره‌ ئه‌م روانگه‌یه‌،  به‌ فرسه‌ق له‌ له‌گه‌ڵ دابی دزێوی مردو په‌ره‌ستی توفیری هه‌یه‌ ‌، چون من به‌ زیندوویی


گه‌ردنتان ئازا نه‌بێ گه‌ر ره‌خنه‌ نه‌گرن ... سیروان ناشاد: ته‌نیا ته‌شهیری شه‌خسی نا، بۆ ئه‌وانی تر گه‌ردنتان ئازا نه‌بێ گه‌ر ره‌خنه‌مان لێنه‌گرن، من زۆر سودم له‌ راپۆرت و نووسینه‌ ره‌خنه‌ییه‌كانی ئێوه‌ بینیوه‌، ئێوه‌ زۆر هاوكاری منتان كردووه‌ له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرفت و گه‌نده‌ڵییه‌كان.... ئه‌م قسانه‌ سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان، "نێچیرڤان بارزانی" له‌ دیدارێكی تایبه‌تدا له‌ به‌رده‌م


كۆمه‌ڵگه‌ی لاوان و گیرفانی لاوان ... جه‌لال ئه‌حمه‌د به‌رزنجی: دوای ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی دروست كردنی خانوو بۆ لاوان له‌لایه‌ن رێكخراوی"یه‌كێتی لاوانی دیوكراتی كوردستان" و كۆمپانیای (Happy Land) ه‌وه‌ كه‌ كۆمپانیایه‌كی كوردییه‌و نزیكه‌ی (1150) خانوو دروست ده‌كرێت كه‌ (500) خانووش له‌وانه‌ بۆ لاوانه‌، به‌ تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه‌ ژیانی هاوسه‌رێتییان پێك هێناوه‌.


له‌یه‌کچونی شه‌ری کوڕانی گه‌ڕه‌کی جاران و شه‌ڕه‌ جنێوی ناو سایته‌کانی ئینته‌رنێتی ئێستا. ... باوکی شازاد: جاران دیارده‌یه‌کی زۆر دواکه‌وتو و ناشیرین هه‌بوو له‌ گه‌ڕه‌که‌ میلیه‌کانی شاره‌کان ئه‌ویش شه‌ڕی نێوان کوڕه‌ هه‌رزه‌کاره‌کان بوو، له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ خه‌ڵکی ئه‌و گه‌ڕه‌کانه‌ که‌ من خۆم په‌روه‌رده‌ی یه‌کێکم له‌و گه‌ڕه‌کانه‌ ئه‌ویش گه‌ڕه‌کی کورانی هه‌ولێر بوو، به‌ڕاستی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌کاتی


ئینگلیزێک بیه‌وێت فێری کوردی بێ، چۆن بقووقێنێت. ؟ ... موحسین جوامێر ـ هه‌ولێر: ئه‌و ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه‌، من دامنه‌هیناوه‌، هی سایتێکی گه‌نجانه‌یه‌ به‌ناوی (نوێنه‌ر) که‌ له‌ پاڵ بابه‌تێکی زمانه‌وانیی به‌نده‌ و له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌کی کاریکاتێری ساتیرئامێزدا، نووسرابوو.. هاوڕی له‌گه‌ڵ ناونیشانه‌که‌شدا، نوسرابوو: دبێژم، ئێژم، ده‌ڵێم و ده‌رێم، به‌و مانایه‌ی داخوه‌ ـ بۆ نموونه‌ ـ


عبدالوهاب ئه‌ترووشی فه‌رمانده‌ی هێزی خه‌بات بوو ... ناسرعه‌زیز هه‌ورامی:  ره‌حمه‌تی عه‌بدلوهاب ئه‌تروشی، پیاوێکی تێکسمراوی سووروسپی بوو، گشتکات جگه‌ره‌یێک به‌لا لێویه‌وه‌بوو. مۆن وبه‌سام بوو، که‌ئه‌هات بچێت بۆ مه‌قه‌ری هێز، سه‌ری دائه‌نه‌واند سه‌یری هیچ لایێکی نه‌ئه‌کرد. ته‌نانه‌ت حمایه‌کانیخۆیشی زۆری لێ ئه‌ترسان، حمایه‌کانی، عه‌لی حه‌موش، جه‌زای عه‌لی کاتب، له‌تیفه‌


عومه‌ر دزه‌یی ده‌نگێك بۆ هه‌میشه ...سه‌ردار عه‌بدوڵلا:  عومه‌ر دزه‌یی، ده‌نگێکی ساڵه‌کانی حه‌فتای سه‌دده‌ی رابردووه‌ که‌ تاکو ئێستاش وه‌ک زێڕێکی ته‌واو عه‌یار له‌ ره‌ونه‌ق و ئه‌وپه‌ڕی جوانی خۆیدایه‌، ئه‌م ده‌نگه‌ رازێنه‌روه‌ی رۆژانی خۆشی و شه‌وانی سه‌رمه‌ستی زۆرێک له‌ کۆڕ و کۆمه‌ڵه‌کان به‌تایبه‌ت گه‌نجان و قوتابیان بوو. ده‌نگێک که‌ کاریگه‌ریه‌ رۆحییه‌کانی له‌ سه‌ر


چاره‌نووسی یاسا ... دڵزارحه‌سه‌ن: گرفتی گه‌وره‌ی ئێمه‌ ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ خاوه‌نی یاسایه‌كی مه‌ده‌نی و سه‌رده‌میانه‌ نیین، به‌ڵكو كێشه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ جه‌هلمان هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ تێگه‌یشتن و جۆری مامه‌ڵه‌كردنمان له‌گه‌ڵ رۆحی یاساكان. نه‌خوێنده‌وارین به‌و مانایه‌ی كه‌ هێشتا یاسا وه‌ك مه‌نزومه‌یه‌ك سه‌یر ناكه‌ین بۆ رێكخستنی ژیانمان، هه‌ست ناكه‌ین كه‌ بی


كاكی بریفكانی.... ده‌ستی لی مه‌ده‌ با خرابتر نه‌بی!!!.... بێستون محه‌مه‌دساڵح مسته‌فا: ئه‌نگۆ چی بكه‌ین حه‌یاتم، ئه‌تۆ یه‌كسه‌ر خۆ جودا خوازی ده‌سكه‌نه‌ كردو شه‌رحی خۆت خسته‌ نێو سێگۆشه‌ی به‌رمۆداوه‌ ده‌نووسی (ئه‌ز بریفكانیم و بادینیم و سۆرانی نیم) ... حه‌یاتم.. كه‌ نوسینه‌كانی ئه‌و زاته‌ ده‌خوێنیته‌وه‌ له‌ته‌ك وه‌ڵامی وه‌ڵامده‌ران.. بۆمان ده‌نووسی كه‌ گوایه‌ وه‌ڵامه‌كان عاتیفه‌ن و


جنێو كه‌لتوری سه‌رده‌م!! هاواربانیخێڵانی: له‌ دنیا ی پێشكه‌وتوی ئه‌ مڕۆدا شتی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ زۆر ده‌بینین، كه‌ یه‌ك له‌ وانه‌ جنێو فرۆشتن و سوكایه‌ تی كردنه‌ به‌ ڕه‌ مزه‌ كان و پیرۆزییه‌ كانی كوردستان، كه‌ جنێو له‌ م بارودۆخه‌ نوێباوه‌ دا، بوه‌ به‌ كلتورله‌ به‌ رئه‌ وه‌ ی جنێو فرۆشان پاداشت ده‌ كرێن، هه‌ روه‌ ك چۆن جاشایه‌ تی له‌ سه‌ رده‌ می ڕژێمدا ببو به‌ كلتورێكی ڕه‌ سه‌ ن،


ره‌فتاری ده‌وله‌تی عێراق و چه‌ند سه‌رنجێك ... هه‌لــۆ مێرگه‌سـۆری: سه‌رده‌مانێكه‌ ئێمه‌ی كورد له‌گه‌ل عه‌ره‌بی عێراق له‌ یه‌ك وولات ده‌ژین به‌ ناوی عێراق. ئه‌م وولاته‌ چ به‌ یاسایی بیت یان به‌ پێی رووبه‌ری زه‌وی بیت مولكی هه‌ردوو لایه‌ واتا كورد و عه‌ره‌ب. به‌لام هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ده‌سه‌لاتی مه‌ركه‌زی عێراق به‌ چاوی كرێچی سه‌یری ئێمه‌ ده‌كات. كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئێمه‌ش له‌گه‌ل ئه‌وان



هۆنراوه‌

سه‌فه‌رێك به‌ئاڕاسته‌ی زاكیره‌ی ( (با) ) ... ! سه‌روه‌ر كه‌ریم

ده‌ستاڕی‌‌ زه‌مه‌ن ... به‌کر‌حه‌بیب‌‌‌‌‌‌


ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و هه‌واڵ


کۆنگره‌ی ساڵانه‌ی کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه‌سیاسیه‌کانی کوردی و کوردستانی له‌سوید به‌ سه‌رکه‌وتوانه‌ ئه‌نجام درا:  ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه، به‌رواری 9/12/2007، له‌ ستۆکهۆڵم، کۆنگره‌ی ساڵانه‌ی (کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه‌ سیاسیه‌کانی کوردی و کوردستانی له‌ سوید) به‌سه‌ر که‌وتوانه‌ ئه‌نجام درا. ده‌ستپێکی کۆنگره‌، به‌رپرسی کۆمیته‌، به‌خوله‌کێک وه‌ستان بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردوکوردستان


سیمیناره‌کانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ ژووری پاڵتۆکی لقی شه‌ش

1- شه‌وی چوار شه‌ممه‌ به‌رواری 12/12/2007 کاتژمێر (20. 00) به‌ کاتی ناوه‌ندی ئه‌وروپا سیمینارێک ساز ده‌درێت بۆ به‌ڕێز (دلێر حمه‌ شریف) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان، سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی کوردستان و جێ به‌جێ کردنی مادده‌ی (140)، له‌ ژووری پاڵتۆکی لقی شه‌شی پارتی دیموکراتی کوردستان. به‌ هاوکاری مه‌کته‌بی ڕاگه‌یاندنی لقی 2 ی پارتی دیموکراتی کوردستان.

2- شه‌وی پێنج شه‌ممه‌ به‌رواری 13/12/2007 کاتژمێر (20. 00) به‌کاتی ناوه‌ندی ئه‌وروپا سیمینارێک ساز ده‌درێت بۆ هه‌ڤاڵی به‌ڕێز (نه‌جات حسن) به‌رپرسی لقی 3 ی پارتی دیموکراتی کوردستان، سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی که‌رکوک و جێ به‌جێ کردنی مادده‌ی 140. له‌ ژووری پاڵتۆکی لقی شه‌شی پارتی دیموکراتی کوردستان. به‌ هاوکاری مه‌کته‌بی راگه‌یاندنی لقی 2 ی پارتی دیموکراتی کوردستان. ناونیشان: Pal talk: Ethnic Gropes: Kurdish: Kurdistan Democratic Party Lqi 6




عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم: هاوپه‌یمانێتی كورد و شیعه‌ له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی پته‌و بونیاد نراوه‌ ... مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی


كامه‌ران ئیسحاق په‌ری: دیبلۆماسیه‌تی كوردیی گه‌ر هیچیشی پێنه‌كرابێت، توانی له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، كار له‌سه‌ر ئه‌و چه‌ند هه‌زار ڕه‌وه‌نده‌ی كورد بكات ... ئاماده‌كردنی ته‌وه‌ره‌: ئاسۆعوسمان


 جه‌ماوه‌ری ته‌له‌فزیۆنه‌ كوردییه‌كان له‌ دابه‌زیندایه‌ ... بینه‌رێك: مه‌زاجم نه‌ماوه‌ چیتر سه‌یری كه‌ناڵه‌ كوردییه‌كان بكه‌م چونكه‌ هه‌موو به‌رنامه‌كانیان دووباره‌یه‌ ... راپۆرت: ستیڤان شه‌مزینانی


تکایه‌ ته‌نها ئه‌م ئیمایڵه‌ی خواره‌وه‌ به‌کاربهێنن بۆ ناردنی بابه‌ته‌کانتان

ofaziz@hotmail.com 

بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ: 0031641514057

Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net

Copyright © 1999-2007 Kurdistan Nêt، All rights reserved

بۆ خوێندنه‌وه‌ی زۆربه‌ی بابه‌ته‌کان پێویستت به‌ به‌رنامه‌ی Adobe Acrobat هه‌یه‌.کلیکی ئێره‌ بکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی داونلۆدی بکه‌یت 

جگه‌ له‌ هه‌واڵ و ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و ڕوونكردنه‌وه‌، هه‌ربابه‌تێك له‌ ماڵپه‌ڕی تردا له‌ هه‌مان کاتدا، بڵاوكرابێته‌وه‌، له‌ كوردستان نێت بڵاو ناكرێته‌وه‌.تکایه‌ تکایه‌ ئه‌گه‌ر نووسینه‌که‌ت بۆ سایتێکی تر ناردووه‌ بۆ ئێمه‌ی مه‌نێره‌..ك.ن

وێنه‌ی هه‌ندێ له‌و نووسه‌رانه‌ی به‌ ناو وێنه‌ی خۆیانه‌وه‌ له‌ کوردستان نێت دا ده‌نووسن

ئێمه‌ وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا که‌ ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به‌ به‌ڵگه‌وه‌، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه‌ گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به‌ کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه‌ وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه‌ پارێزراو ده‌بێت. ‌هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه‌ وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا دژی تاکه‌ که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که‌ به‌ ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه‌ بابه‌ت ده‌نووسێت، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه‌، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه‌ به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007

کوردستان نێت نووسینی کۆنه‌ به‌عسیه‌کان و جنێوفرۆشان بڵاوناکاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌ڕابوردوشدا کردبێتمان داوای لێبووردن له‌ خوێنه‌ران ده‌که‌ین.