هۆڵه‌ندا: بابه‌ته‌کانی ڕۆژی 11-12-2007


پێشانگای چالاكی قوتابخانه‌كان یان كڵاو له‌سه‌رنانی من (2) ... ته‌رزه‌ جاف: ئه‌گه‌رچی من له‌ گه‌ڵ وانه‌گوتنه‌وه‌ ی هونه‌ر دا ته‌واو ئیندیماجم كردبوو به‌ڵام هێشتا شتی تر به‌ڕێوه‌ بوو. پێشانگای چالاكی قوتابخانه‌كان هاته‌ پێش و قوتابخانه‌ی ئێمه‌ش به‌شداری كردبوو به‌ پێشانگایه‌كی هونه‌ری ده‌ستكرد.  من كه‌ ده‌مویست كاره‌كان به‌ راستی به‌ رێوه‌ ببه‌م پێم سه‌یر بوو چۆن به‌ 1 هه‌فته‌


گه‌نج و ئینته‌رنێت ... مه‌ریه‌م به‌گزاده‌: هه‌روه‌ك زانراوه‌ پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیاو گه‌یشتنی كه‌مێك له‌و پێشكه‌وتنانه‌ به‌ هه‌رێمی كوردستان، سوودێكی یه‌كجار باشی بۆ كۆمه‌ڵگاكه‌مان ده‌بێت، به‌تایبه‌ت گه‌ربێت و ئه‌و زانسته‌ بتوانرێت به‌شێوه‌یه‌كی لێهاتووانه‌و پێویستیانه‌ به‌كاربهێنرێت و كاری باشی پێ بكرێت.


هه‌ڕه‌شه‌ی تورکییه‌، چرا سه‌وزی ئه‌مریکا و هه‌ڵوێستی حکومه‌تی هه‌رێم ... که‌ریم دانشیار: ده‌وڵه‌ت له‌ژێر کۆنترۆلی حکومه‌تی عه‌سکه‌ری دایه‌ و ده‌وڵه‌تییه‌کان نووزه‌یان لێ نایه‌ته‌ ده‌ر. ده‌زگای په‌رله‌مانه‌که‌یان به‌بێ ئیزن وئیجازه‌ی ژه‌نه‌ڕاڵه‌کان ناتوانی هیچ بڕیارێکی سیاسی ـ نیزامی و ته‌نانه‌ت جڤاکی بگرێته‌ به‌ر، که‌ به‌ند بێت به‌ ئه‌تمۆسفه‌ری سیاسیی تورکییه‌. شه‌هێنی ته‌رازوی ده‌زگای


دیبلۆماسییه‌تی كورد له‌ هاوكێشه‌ سیاسییه‌كاندا ... سیروان ناشاد : له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی گه‌لانی عێراق و رووخانی حوكمی سی و پێنج ساڵه‌ی به‌عس، عێراق و كوردستان و ناوچه‌كه‌ش له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك ئه‌گه‌ر و گریمانه‌و هاوكێشه‌ی سیاسیدان و تا هه‌نووكه‌ش ئاینده‌ی ناوچه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رژه‌وه‌ندی و ماف و سیسته‌مه‌كانی دیكتاتۆری و دیموكراسی یه‌كلانه‌بۆته‌وه‌و


خۆشه‌ویستی له‌ناو تاكسی ... جه‌لال ئه‌حمه‌د به‌رزنجی: چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ براده‌رێكی خۆم كه‌ له‌ ده‌سته‌ی نوسه‌رانی گۆڤاره‌كه‌یه‌ له‌ چاپخانه‌ی  (كاروان) له‌ شاری هه‌ولێر، خه‌ریكی وه‌رگرتنه‌وه‌ی گۆڤاره‌كه‌بووم، ئه‌مه‌و دوای ئه‌وه‌ی گۆڤاره‌كه‌مان وه‌رگرته‌وه‌، چووین بۆ سه‌ر شه‌قامه‌كه‌و له‌وێ ده‌ستمان بۆ تاكسیه‌ك راگرت، تاكسیه‌كه‌ گوتی: بو كوێ ده‌چن،


کێ ئه‌توانێ له‌دوای مه‌رگی (قاله‌مه‌ڕه‌) فوو به‌شمشاڵه‌که‌یدا بکات؟؟ ... خاڵه‌حه‌مه: کاتێک مرۆڤ بیرله‌ژیانی هونه‌رمه‌ندێک ده‌کاته‌وه‌، مووچڕکه‌یه‌ک سه‌رتاپای له‌شی دائه‌گرێت و ڕه‌نگی سوور دائه‌گه‌رێت، بگره‌ شه‌ره‌مه‌زاری ئه‌کێشێت و بێزی له‌پاره‌دارو خاوه‌ن سه‌رمایه‌و ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ وخودی خۆیشی ده‌کاته‌وه‌‌، به‌تایبه‌ت ئه‌وهونه‌رمه‌نده‌ی‌ کۆچی دوایی کردبێت، یاخود جاڕی


ورچه‌ سپیه‌كه‌ی ڕووسی خه‌ریكه‌ له‌و خه‌ونه‌ درێژه‌ی به‌ ئاگا دێته‌وه ... مه‌هدی كاوانی: ڕۆژی ٠٢/١٢/٢٠٠٧ زیاتر له‌ ١٠٠ملیۆن هاوڵاتی ڕووسی، ڕوویان له‌ سندوقه‌كانی ده‌نگدان كرد.  له‌و ڕۆژه‌دا ٩٦هه‌زارسندوقی ده‌نگدان له‌ هه‌موو شوێنه‌ جۆراوجۆره‌كانی ئه‌و وڵاته‌ پێشوازی له‌ ده‌نگدانی هاوڵاتیان كردو به‌ گوێره‌ی ناوه‌ندی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی كرنی هه‌ڵبژاردن ١٠٨ملیۆن هاوڵاتی ناویان


شه‌‌هرستانی ‌ته‌نها ‌هه‌ڵوێستی ‌خۆیه‌تی، یاحکومه‌ته‌ به‌گشتی؟!! ... نه‌جمه‌دین شێخ بزێنی - (به‌شی شه‌شه‌م) : دیاره‌ئێمه‌ له‌به‌شی پێنجه‌مدا، تاڕاده‌ێێک ئاماژه‌مان به‌چونیه‌تی بارودۆخی‌سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی شاری که‌رکوک کردو، هه‌ڵوێسته‌ێێکمان کردله‌سه‌رهه‌ڵوێستو بۆچونه‌کانی لایه‌نی عه‌ره‌بی و ئه‌مریکی، له‌سه‌رکێشه‌هه‌ڵواسراوو دواخراوه‌کاندا. دیاره له‌کۆتایی ووتاره‌که‌شدا، ئاماژه‌مان


كورده‌ بۆره‌ و چاكه‌ته‌ بۆره‌ ... دڵزارحه‌سه‌ن: ئه‌م دوو زاراوه‌یه‌ په‌یوه‌ندیه‌كی جه‌وهه‌ری و راسته‌وخۆ به‌یه‌كه‌وه‌یان ده‌به‌ستێته‌وه‌، به‌ ئه‌ندازه‌یه‌ك له‌ كاتی خوێندنه‌وه‌ و ناسینیاندا هه‌ردوو چه‌مك ماناكانیان یه‌ك روو وه‌رده‌گری و له‌ سیاقی جومله‌شدا یه‌ك دال و مه‌دلول به‌ خۆیانه‌وه‌ سه‌رقاڵده‌كه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ردووكیان له‌ فۆرم و ناوه‌ڕۆكدا دواجار ده‌بنه‌وه‌ به‌یه‌ك جه‌سته‌


دیسانه‌وه‌ بێحورمه‌تیکردن به‌ژنان ... کاوه‌ حه‌سه‌ن : ڕۆژ نییه‌ گوێبیستی هه‌واڵی به‌ستنی کۆنفرانسێک، یاخوود لێدوانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆکی کوردستان، یان سه‌رۆک کۆماری عێراقی "فیدراڵ" دژ به‌توندو تیژیی به‌رامبه‌ر به‌ژنان نه‌بین. دیاره‌ هه‌ر هه‌وڵێک بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی مه‌ینه‌تییه‌کانی مێینه‌ له‌ مه‌مله‌که‌تی ئێمه‌دا پێویسته‌ به‌هه‌ند وه‌ربگیردرێت، به‌ڵام


رۆژنامەی روانین، وەرچەرخانێكی رێكخراوەیی، بەڵام ... ئاسۆ عەلی فەرەج: ئه‌گەرچی یەكێتی قوتابیانی كوردستان لە زۆر بواردا لە كاری رێكخراوەیی و لە بازنەیی كاركردنیدا لە سەر توێژی قوتابیان خودان دەیان وەرچەرخانن لە قۆناغە جیاجیاكانی تەمەنیدا، بەڵام 2002/10/30 رۆژێكی دیكە و هەنگاوێكی دیكەی ئەو رێكخراوە بوو بۆ نێو پرۆسەیەك كە جێگای پرسیار بوو بۆ ئەو كات و


رێزی خۆتان بگرن ... خالید عبدالله‌ مه‌رگه‌یی : یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستان، له‌ناو خه‌ڵكی رانیه‌دا مێژوویه‌كی جوانی هه‌یه‌، هه‌میشه‌ ئه‌و خه‌ڵكه‌ ده‌نگیان داوه‌ به‌ یه‌كیه‌تی ولێشی په‌شیمان نه‌بونه‌ته‌وه‌، وه‌ زۆریش له‌م باره‌یه‌وه‌ هه‌ناسه‌ درێژیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا بردۆته‌ سه‌ر... به‌لام ماوه‌ی چوار ساڵه‌ یان راستتر بڵێم له‌وه‌ته‌ی به‌عس روخاوه‌، ئه‌مریكا هاتووه‌، ئه‌م حزبه‌


(كوردستان پۆست... هه‌واڵه‌كه‌تان درۆ و سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌لامه‌ت بوو) ... هیوا كۆیی: درۆزنی هه‌ركات پێی بڵێن درۆزن له‌دڵی گرانه‌و پێی ناخۆشه‌، كوردستان پۆستیش دوای سوكایه‌تی به‌رده‌وامو جنێودانی بێ شومار، ئه‌وه‌ بۆچه‌ندین جار هه‌واڵی به‌بێ به‌ڵگه‌ و چه‌واشه‌كاری بڵاو ده‌كاته‌وه‌، كاتێكیش له‌نوسینێكدا به‌جنێوفرۆش یا نوسین پیس ناوی ده‌هێنرێدووچاری هه‌ڵچون ده‌بن.


ته‌كیه‌ مۆدێرنه‌كان و قوتابخانه‌ كاولاشه‌كان ... ئه‌نوه‌ر حسێن (بازگر) : له‌ژماره‌كانی پێشوی رۆژنامه‌ی (میدیا) دا ئه‌ولیست و پارانه‌مان به‌رچاوكه‌وت، كه‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به‌ناوی گۆرانی و كلیپ دابویه‌ (گۆرانیبێژان) و دواتریش هه‌ندێك له‌وانه‌، بی ئاگایی خۆیان له‌ وه‌رگرتنی ئه‌و پارانه‌ راگه‌یاند؛ (واتا پاره‌كه‌ خورابوو). هه‌رچه‌نده‌ بۆ خۆم به‌شێكی زۆر له‌وانه‌ ناونانێم


سه‌ر له‌قاندن و كوشتنی تواناكان ... ئه‌یوب جه‌لال ماوانـــــــــــی: تازه‌ هه‌نگاوه‌كانم تیژ ده‌بوون و رێگای قوتابخانه‌یان ده‌بڕی، به‌بیرم دی له‌ گه‌ڵ وه‌رگرتنی كتێبه‌كانی پۆلی یه‌كه‌می سه‌ره‌تایی له‌ كه‌یف خۆشیان هه‌موویانم خسته‌ بن هه‌نگڵم و لنگه‌و غار هاتمه‌وه‌ ماڵی كه‌ ئه‌مه‌یان لی بینیم باوك و دایكم كه‌وتنه‌ دوعاو نزاو خوێندنی ویردی چاوو زار بۆم هه‌زار جار خۆزگه‌یان ده‌خواست


هاتنه‌وه‌ی سه‌رۆكی كوردستان به‌ سه‌رفه‌رازی و شه‌رمه‌زاری بۆ دوژمنان و ناحه‌زانی كورد ... هـه‌لــۆ مێـرگـه‌سـۆری: سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وولات سه‌ردانێكی تایبه‌تی بوو. ئه‌مه‌ش مافی هه‌موو كه‌سێكه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كی بۆ خۆی و كاروباری تایبه‌تی خۆی هه‌بێت. هه‌روه‌ها له‌ رووی دابونه‌ریتی وولاتان له‌ كاتی سه‌ردانی تایبه‌ت، ده‌كرێت دوور بێت له‌ چاوی كامیراكان و مافی خۆیه‌تی


سه‌ر چاوه‌ی خیانه‌ت كردن له‌ ژیانی هاوسه‌ری له‌ چییه‌وه‌ هه‌ڵده‌قوڵێت ... فه‌رهه‌نگ جلال: ژیانی هاوسه‌رێتی بریتییه‌ له‌ پێكه‌وه‌ ژیان و ڕێز و وه‌فاداری و ڕاستگۆیی له‌گه‌ڵ یه‌كتری، به‌ڵام هه‌ندێكجار ئه‌م ڕێز و خۆشه‌ویستییه‌ تووشی له‌نگ و لادان ده‌بێت له‌ ڕه‌وتی ڕاستی خۆی واته‌ ژنه‌كه‌ یان پیاوه‌كه‌ تووشی خیانه‌ت كردن ده‌بن له‌ یه‌كتری، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ كۆمه‌ڵێك هۆكاری هه‌یه‌، كه‌ من


وه‌ڵامێك بۆ بابه‌تی: سه‌رۆکی حکومه‌ت فریای کیڵگه‌ی شیواشۆک بکه‌وه‌ ... ره‌شید خۆشناو: ڕۆژی 6/11/2007 بابه‌تێک به‌و ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه‌ له‌ سایتی كوردستان پۆستدا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌ زۆر بێ سه‌روبه‌ر و بێ بنه‌مایه‌ و چه‌نده‌ها بوختانی شاخدار و ناوزڕاندنی تێدایه‌، بۆیه‌ حه‌زمکرد چه‌ند خاڵێک بۆ خوێنه‌رانی به‌ڕێز ڕوونبکه‌مه‌وه‌، تا به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چن. ئه‌گه‌ر ئه‌و


تورکیا. ئه‌وه‌ی دوێنێ بۆی نه‌کرا ئه‌مڕۆ له‌ ڕوانگه‌ی ئیسلامه‌وه‌ ده‌یکات ... عه‌بدول قه‌ره‌گۆلی: به‌داخه‌وه‌ ئه‌و کاره‌سات و ڕوداوانه‌ی که‌ له‌ مێژووی کوردا ڕوی داوه‌ ده‌مانگه‌یه‌نێته‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی بڵێین تاکی کورد (سۆزی زاڵه‌ به‌سه‌ر هه‌ستیدا) سۆز، بۆ ئاینه‌ سه‌ماویه‌کان جا چ ئیسلام بێت یان... هه‌ست، له‌ بۆ ڕزگاری نیشتیمانی و نه‌ته‌وایه‌تی  تورک و فارس و عه‌ره‌ب له‌ هه‌رکات ویستبێتیان


بۆ راستكرنه‌وه‌ی بی ئه‌ده‌بیه‌ك داوا له‌ یه‌كێتی نیشتمانی ده‌كه‌م به‌ ئه‌ركی خۆی هه‌ڵسێت ... رزگار حه‌مه‌فه‌ره‌ج: چه‌ند رۆژێك له‌مه‌و به‌ر بابه‌تێك له‌ ماڵپه‌ری كوردستان پۆست بڵاوكرایه‌وه‌ به‌ناونیشانی (ئه‌ری مامۆستا سه‌لاحه‌دین پێویست بوو بچی بۆ توركیا) له‌ نوسینی كه‌سێك به‌ناوی ئاسۆ عه‌بدوله‌تیف، كه‌ له‌لایه‌ن كه‌سێك وه‌ڵام درایه‌وه‌ به‌ناوی حسه‌ین عومه‌ر له‌ژێر ناونیشانی (ئاسۆ له‌تیف



هۆنراوه‌

ده‌ستاڕی‌‌ زه‌مه‌ن ... به‌کر‌حه‌بیب‌‌‌‌‌‌

چه‌پکه‌ خه‌مێ بۆ سه‌ر ژانه‌کان ... عومه‌ری حاجی/ ده‌ربه‌ندی


ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و هه‌واڵ


سوپاسنامه‌: به‌ناوی خۆم و هه‌موو بنه‌ماڵه‌که‌مانه‌وه‌ پڕ به‌دڵ سوپاسی هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ ده‌که‌م که‌ به‌ بۆنه‌ی پرسه‌ی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوی دایکمه‌وه‌ به‌شداری پرسه‌و ماته‌مینی ئێمه‌ بوون له‌ بلاکبێرن، یان به‌ ته‌له‌فون، نامه‌و ئیمه‌یڵ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆیان ده‌ربڕیوه‌ چ له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه‌ یان له‌ ناوه‌وه‌ی وڵاته‌وه‌. هه‌روه‌ها پڕ به‌دڵ سوپاسی هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ش ده‌که‌م که‌ له‌ به‌خاکسپاردن و پرسه‌و ماته‌مینی خوالێخۆشبوودا به‌شداریان کردووه‌ له‌ ناوه‌وه‌ی وڵات. عه‌تا مه‌لا که‌ریم - به‌ریتانیا- بلاکبێرن .. 9/12/2007


سوپاس و پێ زانین: : به‌ناوی بنه‌ماڵه‌ی حاجی عوسمان ڕه‌حیم سوپاس و پێ زانینی زۆرمان بۆکه‌رتی ڕێکخستنی فلیفۆلاند له‌ هۆله‌ندا وکۆمیته‌ی ڕێکخستنی به‌نه‌لۆکس وناوچه‌ی هۆله‌ندای پارتی دیموکراتی کوردستان که‌ له‌ پرسه‌ی خوالێخۆشبووحاجی ئه‌حمه‌د ڕه‌حیم ئاماده‌بوون،هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و ڕێکخراوو که‌سایه‌تی یانه‌ی که‌به‌ته‌له‌فۆن یان فاکس ئێمه‌یان به‌سه‌رکرده‌وه‌، سوپاسی زۆرمان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ی هاوکارمان بوون له‌ناردنه‌وه‌ی ته‌رمی خوالێخۆشبوو بۆ کوردستان، ئه‌و به‌ڕێزانه‌ش که‌ به‌شداریان کرد له‌پرسه‌که‌یدا له‌ ووڵاتی ئینگلتراو هۆڵنداو ئه‌ڵمانیا،هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی ئه‌رکیان کێشا له‌به‌خاک سپاردنی داو به‌سه‌ریان کردینه‌وه‌، دووباره‌ ڕێزو پێ زانینی زۆرمان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی ئاماده‌بوون و سه‌بوری و ته‌سه‌لای زۆری به‌ خانه‌واده‌که‌مان دا .... بنه‌ماڵه‌ی حاجی عوسمان ڕه‌حیم و براکانی





عه‌بدوڵای موهته‌دی: چاره‌نووسی ئێمه‌ له‌ چاره‌نووسی كوردستانی باشوور جیا نییه‌، ئێمه‌ به‌لێكدانه‌وه‌ و به‌دڵ بڕوامان وایه‌ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و ئه‌زموونه‌ سه‌ركه‌وتنی هه‌موومانه‌، تێكشكانیشی تێكشكانی هه‌موومانه‌، ده‌بێ به‌هه‌مووشمان بیپارێزین ... ئا: ئاسۆ


جه‌زای ساز: كۆمه‌ڵگای كوردی نه‌گه‌یشتۆته‌ ئه‌و ئاسته‌ی جه‌سووری و بوێری ژنان به‌وڕاده‌یه‌بێت به‌ئاشكرا بتوانێت گۆرانی به‌سه‌ر پیاواندا بڵێت ... دیمانه‌ی: عومه‌ر كه‌ریم به‌رزنجی


رۆژنامه‌نووس (رابه‌ر ره‌شید) له‌لایه‌ن هه‌ندێ له‌ ته‌جاوزچییه‌كانی (شارۆچكه‌ی پردێ) وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌كرێت ... لێژنه‌ی راگه‌یاندنی سه‌نته‌ری رۆشنبیری پردێ


تکایه‌ ته‌نها ئه‌م ئیمایڵه‌ی خواره‌وه‌ به‌کاربهێنن بۆ ناردنی بابه‌ته‌کانتان

ofaziz@hotmail.com 

بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ: 0031641514057

Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net

Copyright © 1999-2007 Kurdistan Nêt، All rights reserved

بۆ خوێندنه‌وه‌ی زۆربه‌ی بابه‌ته‌کان پێویستت به‌ به‌رنامه‌ی Adobe Acrobat هه‌یه‌.کلیکی ئێره‌ بکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی داونلۆدی بکه‌یت 

جگه‌ له‌ هه‌واڵ و ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و ڕوونكردنه‌وه‌، هه‌ربابه‌تێك له‌ ماڵپه‌ڕی تردا له‌ هه‌مان کاتدا، بڵاوكرابێته‌وه‌، له‌ كوردستان نێت بڵاو ناكرێته‌وه‌.تکایه‌ تکایه‌ ئه‌گه‌ر نووسینه‌که‌ت بۆ سایتێکی تر ناردووه‌ بۆ ئێمه‌ی مه‌نێره‌..ك.ن

وێنه‌ی هه‌ندێ له‌و نووسه‌رانه‌ی به‌ ناو وێنه‌ی خۆیانه‌وه‌ له‌ کوردستان نێت دا ده‌نووسن

ئێمه‌ وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا که‌ ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به‌ به‌ڵگه‌وه‌، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه‌ گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به‌ کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه‌ وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه‌ پارێزراو ده‌بێت. ‌هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه‌ وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا دژی تاکه‌ که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که‌ به‌ ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه‌ بابه‌ت ده‌نووسێت، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه‌، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه‌ به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007

کوردستان نێت نووسینی کۆنه‌ به‌عسیه‌کان و جنێوفرۆشان بڵاوناکاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌ڕابوردوشدا کردبێتمان داوای لێبووردن له‌ خوێنه‌ران ده‌که‌ین.