هۆڵه‌ندا: بابه‌ته‌کانی ڕۆژی 9-11-2007
خۆپیشاندانی کوردستانیان له ستۆکهۆڵم (سوید) دژی ڕژێمی ترك
خۆپشاندانی کوردستانیانی کورد له به‌رده‌م کۆشکی سپی له واشنتۆن، دژی ڕژێمی ترك
گورگه بۆره‌کان له شاری مانهایمی ئه‌ڵمانیا دژی کورد ده‌لورێنن
وینه‌ی خۆپیشاندانی کوردستانیانی ده‌ڤه‌ری شتوتگارت/ئه‌لمانیا دژی رژێمی ترك
له نه‌رویج کورده‌کان له خۆپیشاندانێکدا ڕژانه سه‌ر شه‌قام بۆ دژ به له‌شکرکێشی تورکیا
ژنی كورد سه‌رکوتکراوه گه‌ر که‌سایه‌تی هۆشیاری نموونه‌ی سیمۆنا بۆڤواریشمان له‌ناو ژنی کورددا بوێت، ئه‌وا که‌سایه‌تی نموونه‌ی سارته‌ریشمان له‌ناو پیاوی کورددا پێویسته! ... بێریڤان جه‌مال حه‌مه سه‌عید: له دنیای ئه‌مڕۆماندا هێرشێكی زۆر ده‌كرێته سه‌ر ژنی كورد، جا هێرشكردنی جه‌سته‌یی، رۆحی، سێكسی یان سایكۆلۆژی بێ، له ژیانی ساده‌ی ڕۆژانه‌ماندا و له په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتوری و ڕۆشنبیریه‌کاندا، ڕه‌نگیان داوه‌ته‌وه
دوژمنه‌کانی خۆت بناسه! ... مه‌هاباد قه‌ره‌داغی: ئه‌وه‌ی ده‌یڵێم له چوارچێوه‌ی ده‌روونناسی ژیانی ڕۆژانه‌دایه و زانیاری سه‌ره‌تاییه به‌ڵام پڕ بایه‌خه و په‌یوه‌ندیداره به ڕۆحی هه‌رتاکه‌که‌سێکمانه‌وه و هه‌وڵێکه بۆ گه‌یشتن به ئاسووده‌یی ده‌روون و پرۆژه‌یه‌که بۆ سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر دوژمنه‌کانمان. هه‌ر تاکه‌که‌سێ به کۆمه‌ڵێ دوژمنی سه‌رسه‌خت ده‌وره دراوه و ئه‌و دوژمنانه‌ن ناهێڵن
تورك كێن؟ ئەتا تورك كێییە؟ چۆن بێ خاك و ووڵات، توركیا دروست بوو؟ ... خەبات لاوباخ: تا سەدەی یانزەهەمینی (1071) زایینی نەتەوەیەك بە ناوی (تورك) ەوە لە ئاسیای بچوك (توركیای ئێستا) بوونی نەبوو، تا ئەو سەردەمە تەنها كورد و ئەرمەنی و یۆنانی و لاز و چەند نەتەوەیەكی تر، كەئێستا تواونەتەوە ژیاون و لەلایەن چەند دەسەڵاتێكی جیاوازەوە بەڕێوەچووە وەك ئەرمەنی،
قه‌ندیل پێته‌ختی کوردستانی سه‌ربه‌ست و گه‌وره‌یه؟ ... ح. س. سۆران: بێ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی رێکخراوه‌یی و سیستێماتیکم له گه‌ڵ هیچ حیزب و ده‌سته یه‌ک دا ببێ، که یه‌کێک له‌وانه خودی پ. ک. ک یه، ئه‌رکی سه‌رشانمه، وه‌ک رزگاری خواز و خزمه‌تگوزارێکی کورد و نووسه‌رێکی بێ سنوور، ئه‌م راڤه‌یه‌تان پێشکه‌ش بکه‌م:
ئه‌و ساڵه‌ی بێژه‌ری ده‌نگی کوردوستانبووم 1974/1975 - به‌شی چواره‌م - حه‌مه‌ره‌شی هه‌ره‌س: خوێنه‌ری به‌رێز، شه‌وێکیان من و مه‌هدی ئومێد به‌یه‌که‌وه هه‌واڵه‌کانی نه‌به‌ردی پێشمه‌رگه‌مان ئه‌خوێنده‌وه و، برا خوالێخۆشبووه‌که‌ی کاک ئه‌حمه‌د ده‌شتی له‌سه‌ر کۆنترۆڵبوو، نێوان ئێمه و کۆنترۆڵ شووشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی دوو توێبوو، له کاتی خوێندنه‌وه‌ی راسته‌وخۆدا مارێکی ژه‌هراوی
ڕیکلامی تورکی و ڕیکلامی کوردی ... کاوه ئه‌مین: له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوبیرێکدا باسی ئه‌وه‌مان کرد که ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه ستایشی هه‌ڵوێسته‌کانی سه‌رۆک بارزانی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر باشووری کوردستان بکرێت، هه‌ڵوێستێک که دڵی کوردی خۆشکرد به‌ڵام هه‌مانکات تورکه‌کانی کرده ئه‌و گا شێتانه‌ی که چۆن به بینینی په‌ڕۆیه‌کی سوور خۆیان ده‌کێشن
وریابن مه‌بن به سوپای حه‌میدیه، خۆپیشاندانتان له دژ ده‌که‌ین ... قادر نادر : دوای ئه‌وه‌ی هه‌ره‌شه‌کانی ئه‌م جاره‌ی سوپا‌و حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌ردۆگان به‌ره‌و فشاری زیاتر و هه‌ره‌شه‌ی هێرشکردن چوو، له‌سه‌ره‌تادا زۆرینه‌ی به‌رپرسانی ده‌سه‌لاتی کوردی هه‌لوێستیێکی بوێرانه‌یان نواند، به‌تایبه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێم، ئه‌م دو هه‌لویسته له (هه‌ره‌شه‌ی تورکیا و یه‌کڕه‌نگی و بوێری
ئه‌و خه‌وه‌ی مرۆڤ ئه‌خاته شک و گومانه‌وه.. !!! خاڵه‌حه‌مه: ئێمه‌ی کورد له‌وه‌ده‌چێت نه‌فره‌تلێکراوبین، چونکه له‌دینی خۆمان هه‌ڵگه‌ڕاوینه‌وه، یاخود له‌وه‌ئه‌چێت بۆ نۆکه‌ری و پاسه‌وانی دروست بووبین و شتێکیترمان پێ قایل نه‌بێت، ده‌نا بۆ به‌درێژێ مێژوو ژێرده‌سته‌ی ئه‌و میلله‌تانه ئه‌بین که به‌درۆ بانگه‌شه‌ی ئازادی و خواپه‌رستی ده‌که‌ن، ده‌نا بۆ له‌خه‌وی خه‌فڵه‌ت به
توركی توندره‌و تیرۆرسته یان كورد؟ ... نادر روستی: پکاکا نوێنه‌رایه‌تی كورد ده‌كات، بۆیه من ناوی كورد ده‌هێنم. ولاته داگیركه‌ره‌كانی كوردستان به ئاره‌زوی خۆیان ناویان له كورد ناوه و ناتۆره‌یان بۆ دروست كردوه، چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یه‌كی به‌شخوراوی وه‌ك كورد به ئاره‌زوی ئه‌وان گه‌مه‌ی پێكراوه، ره‌فتاری ولاته خۆسه‌پێنه‌ره‌كانی كوردستان ته‌نیا له ره‌فتاری دڕنده چووه، هه‌موو
ئه‌وسا و ئێستا ... هاوڕێ باخه‌وانبه‌شی 12یه‌م: ئێستا ئه‌گه‌ر شمه‌كی بازاڕ سێ چاره‌كی توركی نه‌بێت، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه نیوه‌ی توركییه! ئه‌گه‌ر تورك ده‌رگای سنوورمان لێدابخات! ئه‌وا ده‌كه‌وینه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌وه، چونكه ئێمه باشترین به‌كارهێنی كه‌ره‌سته توركییه‌كانین.. ئه‌وانیش ئه‌وه‌ی له بازاڕه‌كانی خۆیاندا نه‌ڕوات و خراپ بێت! بۆ ئێمه‌ی ده‌كه‌ن به‌مدیوودا.
دیاری قه‌ره‌داغی... مانیفێستی جه‌نگێكی به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵ ژیاندا ... ڕێبوار ڕه‌زا چوچانی: هونه‌ر تاكه په‌یامی ڕاستگۆیی مرۆڤه له به‌رانبه‌ر هه‌موو جوانیه‌كانی ژیاندا، ئه‌وه هونه‌ره به ئاسانی باڵده‌كێشێت به‌سه‌ر ئیحساسه‌كانی مرۆڤ و ئیمپراتۆریایه‌ك له ئیستاتیكا له ناو خه‌یاڵ و رۆحی مرۆڤدا داده‌مه‌زرێنێت و له‌و عه‌رشه‌دا عیشق و خۆشه‌ویستی و ڕاستگۆی و به‌رزڕاگرتنی
چاکبوونه‌وه‌ی به‌خشنده‌یی... چه‌ند په‌یڤێک بۆ کاک کۆسره‌ت له‌هه‌رکوێیه‌ک بێت. ... سلێمان عه‌بدوڵڵا یونس: له‌پێناو ئازادی و ئاینده‌ی ئه‌م هه‌رێمه خه‌مپۆشه‌ی دوای ئه‌نفال بوو که تۆ به‌شان و شه‌وکه‌تی زامێکی قوڵ و سه‌رێکی پڕ له‌برینه‌وه‌وه هه‌میشه ڕۆژان وه‌کوو هه‌تاو شه‌وانیش چوون مانگی چوارده به‌سه‌ر سه‌ری نیشتیمانه‌وه له ده‌ریای ئه‌وینی ئێمه‌دا ده‌له‌رایته‌وه. له‌رینه‌وه‌ت شکۆی شۆڕش
تورکیا و هاوکێشه سیاسیه‌کان و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌زاندنی سنوور... م. عه‌ونی خۆشناو: ماوه‌یه‌که باس وخواسی هاتنه ناوه‌وه‌ی سوپای تورکیا بۆ ناو خاکی هه‌رێمی کوردستان بۆته مانشێت و سه‌رنوچه‌ی میدیاکان. ووڵاتانی ئه‌قلیمی ونێوده‌وڵه‌تی به خۆیانه‌وه خه‌ریک کردووه، بۆیه ناکرێت نادیده بگیرێ. له‌دوای ڕوخانی ڕژێمی دیکتاتوری سه‌دام حسێن وهاتنه ناوه‌وه‌ی هێزه‌کانی
ئه‌میش زنجیره‌یه! ... هه‌ردی شه‌فیق: ئه‌م ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌و پرسیاره بووكه باوكم له‌شیرینی خه‌ودا به‌ده‌نگی ته‌له‌فیزۆنه‌كه خه‌به‌ری بووه‌و كردی، ئاخر هه‌ركه ڕه‌مه‌زان دێت زنجیره‌ی ته‌له‌فیزۆن به‌وی ترده‌ڵێت خێرت ده‌گات جێم كه‌ره‌وه به‌بی ئه‌وه‌ی به‌هه‌ر هه‌موویان به‌قه‌د زنجیره‌یه‌كی بیانی سه‌رنج ڕاكێشبن، تابتوانن هه‌م بینه‌ری كوردی بگه‌ڕێننه‌وه
بۆ دام‌و ده‌زگاکانی هه‌رێمی کوردوستان.. بۆ ناوه‌ندی چاک.. ئاگاداری سیخۆره کورده‌کانی هه‌نده‌ران بن ... ئازاد تاله‌بانی: به پێویستمان زانی که هه‌ندێ زانیاریتان پێ ڕابگه‌یه‌نین ده‌رباره‌ی ئه‌و کوه‌دانه‌ی هه‌نده‌ران که په‌یوه‌ندیان هه‌یه به ده‌زگا سیخۆریه‌کانی وڵاتانی بیانه. زۆر گرنگه که دام‌و ده‌سگاکانی کوردوستان وه هه‌وه‌ها ناوه‌ندی چاک له‌م که‌سانه وه دۆسێکانیان بکۆڵننه‌وه وه هه‌روه‌ها
جیهاد ئینشقاقێكی دیكه‌شی كرد، خه‌رمان به‌ره‌كه‌ت ... خۆیشكێكی گه‌رمیانی: پار ساڵ له به‌رواری 8-10-2006 له كۆبونه‌وه‌ی سمیناری دیالۆگی كورده په‌ناهه‌نده‌كان وه‌ك خۆیشكێكی گه‌رمیانی دانیشتووی مه‌مله‌كه‌تی نه‌رویج و چالاك له‌گه‌ڵ بڕێ له كه‌نیشك و براله كورد په‌روه‌ره‌كانم به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه‌م كرد، كه به ده‌ستپێشخه‌ری كۆمیته‌ی حیزبه كوردستانییه‌كان له نه‌رویج خوا
توركیا خۆی كورد ده‌كات به‌ده‌وڵه‌ت... !!! ... كه‌وگه‌ز چۆمانی : له‌وه‌ته‌ی تورك هه‌یه كوردی كوشتوه، له‌وه‌ته‌ی تورك هه‌یه قبولی كوردی نه‌كردووه له ده‌وڵه‌تی عوسمانی تا كه‌مالی و ره‌جه‌بی، پارتی كرێكارانی كوردستان وه‌ك نوێنه‌ری 25 ملیۆن كوردی باكوری كوردستان به چالاكی سیاسی و عه‌سكه‌ری بونی هه‌یه، بۆداكۆكی كردن له مافه ره‌واكانی گه لی كورد له باكوری كوردستان،
كۆمه‌ڵگه‌ی لاوان یان گاڵته‌جاڕی عه‌قلی گه‌نجان ... هێمن مه‌لازاده: پێش ئه‌وه‌ی له ژماره 55ی بڵاوكراوه‌ی پرس هه‌واڵی دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی لاوان بخوێنمه‌وه، هاوڕێیه‌كانم باسیان كردبوو... سێ رۆژ بوو له خه‌یاڵێكی یه‌كجار سه‌یردا ده‌ژیام، خه‌یاڵێك زۆر له خه‌یاڵی ئه‌كته‌ره‌كه‌ی رۆمانی (شاری مۆسیقاڕه سپیه‌كان) ی مامۆستا به‌ختیار عه‌لی قوڵتر، بیرم ده‌كرده‌وه، ئاخۆ كێ
چه‌ند ڕاستیێکی تاڵ و شیرین له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری له‌شکرکێشیه‌که‌ی تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان ـ ئێراق ... هه‌ریری: باکوریه‌کان نایانه‌وێت ده‌نگ بده‌ن به پارتی کوردی و ده‌یانه‌وێت که تورکیا هێرش بۆ سه‌ر باشوری کوردستان بکات: تاڵترین شت ئه‌وه‌بوو که له‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیادا پارتی داد بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌کرد گه‌ر له هه‌ڵبژاردن ده‌ربچن ئه‌وا هێرش بۆ سه‌ر به‌قه‌ولی
باخچه و په‌روه‌رده‌ی مه‌خموور ... دیمانه: موحسین شوانی: له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنی ساڵی تازه‌ی خۆێندن و سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان، گرفت وكێشه‌كانی قوتابی وپه‌روه‌رده وفێركردنیش ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه، به‌تایبه‌تیش له‌وناوچه‌دابڕاوانه‌ی كوردستان كه‌تاپرۆسه‌ی ئازادی له‌ژێر چه‌پۆكی رژێمی رووخاودابوو، یه‌كێك له‌وناوچانه‌ش قه‌زای مه‌خموره، ئه‌گه‌ر چی
دوژمنه‌کان ڕاستگۆن، به‌ڵام‌کوردلێیان تێناگات!!! ... نه‌جمه‌دین شێخ بزێنی: ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌یری ڕوداوو، کاره‌کانی ڕۆژگار بکه‌ین ئه‌بینین، ئه‌و هۆکارانه‌ی که مرۆڤ توشی گه‌وره ترین زیانوماڵوێرانی ئه‌که‌ن، به‌هه‌ڵه تێگه‌یشتن ونه‌زانینه. دیاره مه‌به‌ستی ئێمه لێره‌دا، هه‌ڵوێستی ڕابردوی سه‌دان ساڵه‌ی گه‌له‌که‌مانه له‌گۆڕانکاریه کانی کۆمه‌ڵگادا، له‌ڕوی نه‌ته‌وایه‌تیه‌وه، که‌هه‌رده‌م
به‌رێزان: سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان: ئێمه كۆمه‌لێك (عقید) ین پله‌و مووچه‌مان راگیراوه له به‌ر (بروانامه) یاسا ده‌لێت (ئه‌ستێره) (مرسوم) ی ده‌وێت بۆجی له ناو هێزی پێشمه‌رگه هه‌موویان پله‌یان به‌رز كراوه‌ته‌وه وه هه‌ندێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به (واسته) پله‌یان به‌رز كراوه‌ته‌وه؟. به داخه‌وه هه‌ندی له‌و ئه‌فسه‌ره پله به‌رزانه‌ی كه ئێستا (راوێژكار) و لێپرسراوی به‌رزن له
كه یاداشته‌كانی (بول بریمه‌ر)م خوێنده‌وه، له‌به‌رده‌وامی یاداشته‌كانی كاك (نه‌وشیروان مسته‌فا) دا... پارێزه‌ر: بێستون محه‌مه‌د ساڵح مسته‌فا: یاداشته‌كانی بریمه‌ر رامان ده‌گوێزی بۆ پشت ده‌رگا كڵۆم دراوه‌كانی به‌غدا، له سات و كاتی دانوسان له‌ته‌ك سه‌ركرده ئێراقیه‌كان كه له هه‌وڵی دامه‌زراندن و ته‌شكیلكردنی دام و ده‌زگا دیموكراسیه زیندووه‌كانن بۆ ئاینده‌ی ئێراقی خوازراو. كۆبوونه‌وه
بۆ به‌ر ده‌م سه‌رۆكی هه‌ریم، سه‌رۆكی حكومه‌ت نیچیروان بارزانی، پاریزگای هه ولێر ... خه‌مزۆرێك: به رێزان، به رپرسی به شی كارگێری قائمقامییه‌تی سۆران (وریا كمال حمه شه‌ریف) له خزمه كانی نیزیكی قائممقامیه‌تی سۆرانه، یه كه ك له ئه و كه سانه یه‌كه له سه‌رده‌می رژێمی به‌عس له ئه م بۆسته ده‌وام ده كات هه تاوه‌كو ئیستا وه ئه گه‌ر ته نیا قائمقامه كانی پاش
مه‌ریوان سه‌فادین!! ده‌نگێکی ره‌سه‌نی کوردی ... ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د : زۆرن ئه‌وانه‌ی به کوردی گۆرانی ده‌چڕن، به‌ڵام ئه‌توانم بڵێم که‌من ئه‌وانه‌ی که ده‌نگیان ڕه‌سه‌نه... یا ڕون تر بڵێم هونه‌ره‌که‌یان ره‌سه‌نه، ئێمه‌ی کورد فۆلکلۆرێکی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندمان هه‌یه که هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی دراوسێشمان سوودیان له فۆلکلۆری کوردی وه‌رگرتوه‌و بگره به تاڵانیان بردوه. ئێمه بۆ پاراستنی ئه‌و
به‌قوربانی ئه‌و گوله‌یه‌بم توركێك ده‌كوژی ... بێستون هه‌ورامی : هه‌رچه‌نده ئێمه‌ی كورد كۆنترین كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی نیشته‌جی بووین له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا به‌پیی ده‌ركه‌وته‌ی سه‌رچاوه مێژوویه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مڕۆ زۆرترین نه‌ته‌وه‌ی بی قه‌واره‌ی سیاسین هه‌ر له‌هه‌مان ناوچه‌دا به‌و مه‌رجه‌ی خاوه‌نی به‌پیترین پێكهاته‌ی جوگرافیاین له‌ڕووی ئابوورییه‌وه و، له‌مێژووی
په‌شیمانم له‌وه‌ی به‌شداری خۆپیشاندانه‌که‌ی کوردانی به‌رلینم له دژی له‌شکرکێشی تورکیا کرد ... ڕزگار گوڵه‌باخ : تاکی مرۆڤ له تاراوگه‌دا په‌یوه‌ندیدارێتی (انتما و ) ی بۆ خاک و نیشتمانی زیاد ده‌بێت، به تایبه‌ت ئه‌و کاته‌ی بزانێت که خه‌ته‌رناکی داگیرکردن دێته ئاراوه، له ڕوانگه‌یه‌کی زۆر ساده و ساکاره‌وه، که ئه‌ویش هه‌ست کردن به بوونی ئه‌رکێکه له سه‌ری، له به‌رانبه‌ر خاک،
توند‌و تیژی له‌كولتوری به‌عس دا (به‌شییه‌كه‌م) ... مته‌لیب سه‌عید عومه‌ر: له‌هه‌موو كات و سه‌رده‌مێكدا له‌هه‌ربارو دوخێكی سیاسی وناهه‌مواری ئابووری وته‌نگه‌ژه‌ی ناوخویی، زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا رووبه‌رویجه‌نگ و پێكادان و كاولكاری بونه‌ته‌وه، هه‌ر پێكادا ن و رووبه‌رووبونه‌وه‌یه‌كیش خواستی گورینی ده‌سه‌ڵاتێكی توتالیتاریزمی یان ره‌تدانه‌وه یده‌سه‌لاتی، ره گه‌زپه‌رستی
وه‌ڵامێكی زۆر كورت بۆ ڕاپۆرته‌كه‌ی به‌ڕێز (ستیڤان شه‌مزینانی) ده‌رباره‌ی په‌رله‌مان ... باوكی هه‌لۆ گه‌رمیانی: برای به‌ڕێزم ده‌ست خۆشیت لێ ئه‌كه‌م له‌ماندوو بوونت وه‌گه‌ران به‌ناو كۆمه‌لگای كوردی دا وه ووتوو وێژكردن له‌گه‌ل جه‌ماوه‌ردا له‌زۆر كات دا بۆچاره سه‌ركردنی گرفته‌كانی كۆمه‌ل تێروانینی هاوڵاتیان له‌بۆ په‌رله‌مان ودام و ده‌زگاكانی هه‌رێم...
فێڵ له جه‌ماوه‌ر یان خۆشاردنه‌وه له پشت ده‌مامکه‌وه؟!! (سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی سویسرا) ... به‌شدار‌بوویه‌کی خۆپیشاندانه‌که: ڕۆژی دووشه‌م 29 ی ئۆکتۆبه‌ر خۆپیشاندانێکی جه‌ماوه‌ری بۆ به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئه‌مریکا دژ به له‌شکرکێشی ئه‌مریکا له بێرن (پایته‌ختی سویسرا) ڕێکخرا، که جه‌ماوه‌رێکی به‌رچاو ئاماده بوو. دیاره له‌م ڕه‌وشه‌ی ئێستای کوردستاندا و
له شه‌تره‌نجی سیاسه‌تدا وچان گه‌لێك گورچك بڕه! له دوا یاریدا حکومه‌تی هه‌رێم سه‌ربازێکی خورا! ... هیوا به‌کر: شوبهاندنی سیاسه‌ت به گه‌مه‌ی شه‌تره‌نج شتێکی تازه نییه و هه‌ر له مێژه سیاسیه‌کانی جیهان له پێش شه‌ڕکردندا به‌ختی خۆیان به‌شه‌تره‌نج تاقی کردۆته‌وه و جار جاره‌ش بڕیاری شه‌ڕ و ئاشتیان به دۆڕان یان بردنه‌وه‌ی یاریه‌ك داوه. ئه‌وه‌ی ئێستاش له ئێراق و کوردستان
ده‌بێ حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان سود له ئه‌زمونه‌کان وه‌ر بگرێت و له‌بیریان نه‌کات و پاش گرژیه‌کان به‌سیاسه‌تی پێشوی خۆیدا بچێته‌وه!! ... باوکی ئازاد: ئه‌وه‌ی له‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابوردوو دیمان له جموجۆڵی کوردستانیانی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی ووڵات کارێکی باش و کوردانه بوو، ئه‌ونده‌ی که توانیبمان بۆ خزمه‌تی دۆزی گه‌له‌که‌مان کردومانه‌و هه‌ر به‌رده‌وامیش ده‌بین له ڕاژه‌ی خه‌ڵکی خۆمان دا ده‌بین
قودس و دڵی کوردستان ... ستارکوڵه جۆیی : ئه م دوو سلۆگانه دوو سه ر کرده ی کورد له سه ر گرنگی و په یوه ست بوونی چاره نووسی گه لی کورد به که رکوکه وه به ستاویانه ته وه. دیاره ئه همیه تی که رکوک بۆ نه ته وه ی کورد هاشا هه ڵ نه گه ره، هه موو تاکێکی کورد گرنگی کرکوک وه کو خاک وبڕبڕه ی ئابووری نه ته وه یی کورد سه یر ئه که ن. ئه زانن چه نده نه
هه‌لوه‌سته‌كانی توركیا به‌رامبه‌ر به‌كورد ده‌رچون له‌پڕه‌نسیپه‌كانی دراوسێیه‌تی و ئێره‌یی بردن به بونی كورد ... ملاحسن قادیانه‌یی: بێگومان گه‌لی كورد‌و ناوچه خواپێداوه‌كه‌ی كه‌وتونه‌ته نێوان چوارچێوه‌یه‌كی وا كه هه‌میشه ئه‌وگه‌له سته‌م دیده‌یه نه‌ی توانیوه به‌درێژایی مێژو ته‌نها بۆساتێكیش چاوه زڕاوه‌كانی بخاته خه‌وی شیرین له‌پالیدا هه‌ست به‌مه‌ترسی دراوسێكانی نه‌كات. ته‌نها بۆساتێك
مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری کوردی له له‌نده‌ن... وه‌ڵامێک بۆ عه‌زیز خدر عه‌بدوڵا ... ئه‌ده‌بی كورد : ماوه‌ێكه ئه‌م به‌ڕێزه له ژێر ئه‌م ناوه‌دا كه‌وتووته باس كردنی مه‌ڵبه‌ند له بریتانیا. بۆیه نوسینه‌كانت جێگای شك وگومانی هه‌موو كوردێكی دڵسۆزه كه ئه‌یخوێنێته‌وه وله جێگای خۆیدا نیه به داخه‌وه.
كه‌مبوونه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری ... ئیدریس شه‌یداهۆ: یه‌كێكه له‌گرفته گه‌وره‌كانی ئه‌مڕۆ، ئه‌م كێشه‌یه‌ش پرسیار زۆر هه‌ڵده‌گرێ، به‌پێی ئامارێكی ره‌سمی له‌رۆژنامه‌یه‌كدا خوێندمه‌وه، كه‌له‌چاو چه‌ند ساڵی رابردوودا، له‌م دوو ساڵه‌ی دوایی رێژه‌كه زۆر كه‌می كردۆته‌وه.. گه‌ر سه‌یربكه‌ین، ساڵانه چه‌ندین نه‌وه‌ی تازه به‌شه‌هاده‌یه‌كی جوانه‌وه له‌زانكۆكان ده‌رده‌چن، كه‌چی به‌نائومێدی
توركیا – ئه‌مه‌ریكا كۆتایی مانگی هه‌نگوینی ... سه‌باح تاهیر: دوای ئه‌وه‌ی توركیا له‌كاتی هێرشی سه‌ربازی ووڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ڕژێمی عێراق سنوره‌كانی له‌به‌رده‌م هێزه‌كانی ئه‌و ووڵاته داخست ئیتر مانگی هه‌نگوینی په‌یوندیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا- توركیا كۆتایی پێهات و قۆناغێكی نوێ ی په‌یوه‌ندی له نێوان ئه‌و دوو، ووڵاته ده‌ستی پێكرد. دوای نه‌مانی جه‌نگی
په‌روه‌رده‌ی كفری له نێوان سیسته‌می سویدی وته‌كه‌تول وفیتنه‌ی برایم ستار ... مامۆستا ئاری : له دوای كۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌ی كه ئه‌مساڵ له شاری هه‌ولێر به‌سترا وتیایدا بڕیار درا كه سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی سویدی بكرێته یه‌كێك له سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌كانی په‌روه‌رده له كوردستاندا بۆ خۆی جێگای خۆشحاڵی بوو كه میلله‌تێكی ژێر ده‌سته‌ی غه‌دری مێژوو هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه بنێت وهه‌وڵ
هه‌رگیز هێزی ئاسایشم خۆش نه‌ویستووه.... به‌ڵام!!! سه‌هین نو‌عمان موفتی : بڕوایتان هه‌بێت ئه‌وه‌ته‌ی من فام ده‌كه‌م و دوا به‌دوای به ئاوات گه‌یشتنی گه‌لی سته‌ملێكراوی كورد‌و بزاڤی ڕزگاریخوازی، له ده‌سه‌ڵاتی فاشیستی به‌غداد كه كورد له كیانێكی سه‌ربه‌خۆو ئه‌وتۆدا ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست دواتر ده‌ستی به ساز كردنی په‌رله‌مان و حكومه‌ت و زۆر شتی تر كرد یه‌كێك له‌وانه ڕێكخستن
هه‌ڤالانی دلسووز، له رۆژانی ره‌ش دا ده‌رده‌که‌ون ... سیامه‌ند هاریکی: سه‌رۆک وه‌زیری عیراق نۆری ئه‌لمالکی، ئیمرۆ له کۆنگره‌یی سته‌نبۆل دا ئاماده‌بوو، که به کرده‌وه، تایبه‌ت بوو به‌و کێشه‌یه‌ی که ده‌سه‌لاتی تۆرکیا له‌سه‌ر سنووره‌کانی باشووری کۆردستان خوولقاندووه، به بیانویی بۆنی چه‌کداره‌کانی په‌که‌که له هه‌رێمی باشووری کۆردستان دا، به‌لام به‌ناو له‌سه‌ر كێشه‌و ره‌وشی
هۆی موسلمان بوونی رۆژئاواییه‌كان چیه؟؟ ... ئاماده‌كردنی: كاروان دری: موسلمان بووبی خه‌لك به تایبه‌تی له رۆژئاوا به‌رده‌وامه و شایه‌نی باسه ئه‌م موسلمان بوونه له مێژه هه‌یه به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی رابردوو له دوای رووداوی 11 سپتمببر به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زۆربوو كه نزیكه‌ی چوار ئه‌وه‌نده‌ی ساڵانی پیشووتر زیادی كرد كه ده‌تانین بڵێین ژماره‌ی موسلمانان گه‌یشتوته 1، 3 ملیار
سه‌د خۆزگه‌مان به كفن دز بۆ ئه‌م وه‌زیره ته‌ندروستیه؟ ... لاوین سه‌نگاوی: ساڵێك له‌مه‌وپێش له سنوری سلێمانیدا د. محمد خوه‌شناو كه وه‌زیر بوو زۆر ئیشی كرد چ له رووی هێنانی ده‌رمانه‌وه چ له رووی هێنانی ئامێری پزیشكیه‌وه چ له رووی كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی ته‌ندروستی یه‌وه، ئه‌وكاته ئێمه نه‌مانده‌زانی كه‌وا فێڵی ئه‌م وه‌زیره له كۆێدایه، ده‌مانووت هه‌ر به‌راستی وه‌زیره، پاشان
من له‌جیاتی وه‌زیر: ده‌ست خۆشیه‌ك بۆ شاره‌وانی كفری ... كرێكارێكی شاری كفری: به‌ڕێزێك پیێشنیاری ئه‌وه‌ی كردوه ده‌ست خۆشی له شاره‌وانی كفری بكه‌ین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته زۆریشی به پیویست ده‌زانی و هاوار بۆ وه‌زیری شاره‌وانی ده‌كات و په‌له بكات فریای ده‌ست خۆشی بكه‌وی له سه‌رۆك شاروانیه‌كه‌ی كفری، بۆچی؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌نابی ده‌وام زۆر ده‌كات، دڵسۆزه، چاوی جوانه، له‌خۆی
هۆنراوه
ژوانێک له‌بۆسه‌مای لێوه‌کانمان! ... شێرکۆ جه‌لال
فیدرالی ... موحسین شوانی
پایز ئه‌مشه‌و دۆستی منه ... سه‌رهه‌نگ خامۆش
پێنج وانه ... به‌کر‌حه‌بیب
گه‌ریلای شـۆخ ... دڵشادی عومه‌ر کـاکی
گومان ... به‌ندی عه‌لی
سیاسه‌ت .. موحسین شوانی
ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و هه‌واڵ
ده‌زگای مین یه‌كه‌مین خولی مینلابه‌ری بنچینه‌یی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه: له‌چوارچێوه‌ی پلانی سالانه‌ی ده‌زگای گشتی كاروباری مین و بۆ ڕاهێنانی كارمه‌ندی نوێی مینلابه‌ری بۆ ناوچه‌كانی سیده‌كان و ئامێدی، له ڕێكه‌وتی 6/11/2007 له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی جێبه‌جێكردنی سۆران خولێكی مینلابه‌ری بنچینه‌یی بۆ 46 كارمه‌ند كرایه‌وه، ئه‌م خوله بۆ ماوه‌ی مانگێك
دکتۆر جه‌میل شه‌ره‌ف .. بیره‌وه‌ریه‌کانی خۆی ده‌گێڕێته‌وه: پێخۆشحاڵین بفەرموون بۆ سمینارێک، که بۆ به‌ڕێز دکتۆر جه‌میل شه‌ره‌ف سازدەکرێت، ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 10/11/2007 کاژێر 19،00 تا 22،00 (حه‌وتی ئێواره تا ده‌ی شه‌و) له هۆڵی یانه‌ی "میدیـــا" له ئه‌مستردام. به‌ڕێزی له‌و سمیناره دا ڕووبه‌ڕوو، چه‌رده‌یه‌ک له بیره‌وه‌ریه‌کانی خۆیمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه و باسێک
بانگه‌واز بۆ کوردستانیانی مالمۆ و ده‌ورووبه‌ر
بانگه‌واز بۆ کوردانی دانیشتوانی نارویژ
پێشانگای شێوه‌کاری له وڵاتی ئه‌لمانیا: کاڵێ له‌وڵاتی ئه‌لمانیا به‌شداری ئه‌کات له پێشانگایه‌کی هاوبه‌شی سالانه‌ی هونه‌ری شێوه‌کاری دا له ژێر ناوی واته دووباره یه‌کتربینینه‌وه، BEGEGNUNG له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک له هونه‌رمه‌ندانی وڵاتانی بیانی دا، بۆ هونه‌ردۆستانی هونه‌ری شێوه‌کاری شوێنی کردنه‌وه‌ی پێشانگاله‌م ناوونیشانه‌ی لای خواره‌وه‌یه/ رۆژی هه‌ینی له به‌رواری
داخستنی باره‌گاكانی پارتی چاره‌سه‌ری دیمكراتی كوردستان به تووندی ئیدانه ده‌كه‌ین! ... سكرتارێتی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی: به‌پێ ی هه‌واڵه‌كانی ده‌زگانی ڕاگه‌یاندن له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا، له به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌شی نیوان پارتی ویه‌كیه‌تی له شاره‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك باره‌گاكانی پارتی چاره‌سه‌ره‌ی دیمكراتی كوردستان داخران.
بلاك وۆته‌ری كوردستان بناسن (Kurdistan Black Water) : هه‌روه‌ك هه‌موومان ده‌زانین كه ڕۆژی (16-9-2007) له به‌غد