هۆڵه‌ندا: بابه‌ته‌کانی ڕۆژی 28-11-2007




گه‌ڕه‌لاوژه‌ی فیستیڤاڵه‌كان ... به‌ناز كوێستانی: هه‌موو موناسه‌بات و فیستیڤاڵ و كۆبوونه‌وه‌كان، جۆره‌ به‌رنامه‌و رێساو یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه‌و پێویسته‌ به‌و جۆره‌ به‌رنامه‌ دارێژه‌ری بۆ بكرێت كه‌له‌گه‌ڵ هه‌ل و كات و به‌رنامه‌و ده‌وامی ره‌سمی هاوڵاتیاندا بگونجێت، یان ئه‌گه‌ر هه‌ر هیچ نه‌بێت له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌دا بگونجێت كه‌هه‌وادارو لایه‌نگرو دۆستی



كاك هاوار بانیخێڵانی... هاواری لێ هه‌ڵساوه‌! ... تاڤگه‌ سابیر: له‌ زه‌مه‌نی شێخ مه‌حمودی مه‌لیكی كوردستاندا، له‌ مه‌ندوبی سامی به‌ریتانیا راپۆرتێك به‌رزئه‌كرێته‌وه‌ بۆ پادشای به‌ریتانیا و كه‌ تیایدا ئه‌وه‌ ره‌ت ئه‌كاته‌وه‌ كورد بتوانێ ببێته‌ ده‌وڵه‌ت (دیاره‌ ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ پێشتر لای ئینگلیزه‌كان هه‌بووه‌ كه‌ كورد بكه‌نه‌ ده‌وڵه‌ت) به‌ڵام له‌م راپۆرته‌دا واقعی ئه‌و كاته‌ی كۆمه‌ڵی


كورد گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێ نیشتمانی سه‌ر گۆی زه‌وییه‌!! ... شه‌هلا یارحوسێنی: مێژوو ناسان و دڵسۆزانی کورد نیشان ده‌دن، کوردستان مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ناخی مێژووی هه‌ره‌ کۆن و دێرین!!! له‌ چاخی به‌سته‌ڵه‌کدا که‌ نزیکه‌ی نیو میلیۆن ساڵ پێش ئێستا روویدا و نزیکه‌ی 20. 000 ساڵ پێش له‌ زاین کۆتایی هات، زۆربه‌ی ناوچه‌کانی ئه‌وروپا و ئه‌مریکای باکووریی داپۆشرابوون له‌ سه‌هۆڵ.


ئه‌و ساڵه‌ی بێژه‌ری ده‌نگی کوردوستانبووم .. 1974/1975 - به‌شی سیانزه‌هه‌م ... حه‌مه‌ره‌شی هه‌ره‌س: وه‌ک له‌ به‌شی پێشوودا وتمان ئه‌و رۆژانه‌ی دوای رێکه‌وتنه‌ شوومه‌که‌ی جه‌زایر، فرۆکه‌ بواری نه‌ده‌داین و هه‌میشه‌ بێپشوو به‌سه‌ر سه‌رمانه‌وه‌بوون، چێشتهه‌نگاوێک هه‌رکه‌سه‌و به‌ کارێکه‌وه‌ خه‌ریکبووین، ئه‌وه‌نده‌مان زانی باجه‌رێک و دوو فڕۆکه‌ی میک په‌یدابوون و ده‌ستیانکرد به‌  


ده‌نگ و باس یا هه‌ڵیت و پڵیت؟ ... ح. س. سۆران: هه‌روه‌ک گشتمان ده‌زانین، له‌ جیهانی په‌شێواو و تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵی ئه‌مڕۆ دا، که‌ گۆی کورت به‌ کورتانه‌ ده‌دزن و زۆرتر وێنجه‌ له‌ به‌رده‌م گورگ دانراوه و گوشت له‌به‌رده‌ په‌زدا، به‌ هه‌زاران مانگه‌واڵه‌ (ساتێللایت)، تێلێڤیزیۆن، و رادیو و مێدیای دیکه‌ هه‌یه‌، که‌ به‌ تایبه‌ت له‌ رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست دا، زوربه‌ی ئه‌مانه‌ له‌ ژێر


به‌ڕێزان له‌ کوردستان نێت تکایه‌، چاوێك به‌ نووسه‌ره‌کانتاندا بخشێننه‌وه‌ .. خوێنه‌رێك 


ئایا ته‌نها روناكبیران له‌ كه‌وركوكدا له‌ قه‌یراندان؟... ستارمحه‌مه‌د قادر: ئه‌مڕۆ رێكه‌وتی 26/11/2006 له‌ كه‌ركوك به‌شداری حه‌فته‌ی روناكبیری ده‌زگای خه‌ندانم كرد كه‌ له‌ لایه‌ن روناكبیرو رۆژنامه‌وانی شاری كه‌ركوكه‌وه‌ به‌ڕێز شوان داودی سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی هه‌واڵ كۆڕه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برا، به‌ڕێزیان زۆر ته‌وه‌ری جوانی هێنایه‌ ورووژاندن و باسی له‌و قه‌یرانانه‌ كرد كه‌


چڵ و چۆكه‌ر و خاكساری بوونی ئه‌گه‌ره‌ سه‌وزنه‌بووه‌كان (له‌ ڕوانگه‌ی كۆمه‌ڵی پرسیاری قانونی و سیاسی) محمود ره‌زادا... پارێزه‌ر: بێستون محه‌مه‌د ساڵح مسته‌فا: وتارێكی به‌رێز محمودره‌زا له‌ سایتی سبه‌ی به‌ نێوی (خۆونكردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:كۆمه‌ڵی پرسیاری قانونی و سیاسی) له‌ 27/11/2007بڵاوكراوه‌ته‌وه‌... سه‌ره‌تا به‌ پانۆرامایه‌كی كورتی سایت و رۆژنامه‌كان ده‌چێته‌ نێو ووتاره‌ پرسیار


شارستانی، هه‌ڵوێستی ته‌نهاخۆیه‌تی، یاحکومه‌ته به‌گشتی؟! ... نه‌جمه‌دین شێخ بزێنی: زۆرجاری تریش باسمان له‌وه کردووه، که‌گه‌لی کورد زۆرجارله‌شه‌ڕی چه‌کداریدا براوه بوه، به‌ڵام له‌گه‌مه‌ی ڕامیاری (سیاسی) دا دۆڕاندویه‌تی، دیاره به‌ڵگه‌ی زیندوش زۆره‌و له‌به‌رچاوه. جائه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانی وسه‌رنج ڕاکێشانه بۆ، سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد له‌و هه‌مو نسکو هێنا یانه‌دا


وه‌همی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌ دیدگه‌ی رۆشنبیرانی حیزبه‌وه‌ ... تاڤگه‌ ئه‌حمه‌د میرزا: ئه‌نتۆنیۆ گرامشی ده‌ڵێت: (ئایا رۆشنبیر ان ده‌بنه‌ پێكهاته‌ی چینێكی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ربه‌خۆ... یاخود هه‌ر چینێكی كۆمه‌ڵایه‌تی پۆلێنێك له‌ رۆشنبیریی تایبه‌ت به‌ خۆی هه‌یه‌؟؟) ... بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره‌ی گرامشی ناتوانری وه‌ڵامێكی گشتگیر مه‌زه‌نده‌ بكری به‌ جۆرێك كۆمه‌ڵی بۆچوونی فره‌ ره‌هه‌ندو


کێوی خه‌باتی مسته‌فابارزانی نه‌مر به‌که‌سه‌ خۆفرۆشه‌کانی کورد نه‌وی نابێت ... جه‌مال فه‌تاح: ماوه‌یه‌کی درێژه‌ دوژمنانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌ڕێگای جاش قه‌ڵه‌مو هه‌ندێک که‌سایه‌تی لاوازو ڕووزه‌رده‌وه‌ هه‌وڵ ئه‌ده‌ن سه‌رۆکی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی خوازی کورد مسته‌فابارزانی نه‌مر یان خه‌باتو تێکۆشانی زیاتر له‌نیوسه‌ده‌ی ئه‌وسه‌رکرده‌ قاره‌مانه‌ خه‌باتگێڕه‌ به‌خه‌یاڵی خاویان له‌که‌داربکه‌ن یان


بو به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌کان ... بێستون به‌رواری: به‌ لێکدانه‌وه‌ی قسه‌کانی فه‌رماندارانی تورکیا و ئه‌و که‌ش و هه‌وای ئێستای ده‌ڤه‌ره‌که‌ هێرشه‌ به‌رفراوانه‌که‌ی له‌شکری تورکیا بو سه‌ر کوردستانی باشور هه‌رنه‌بێت تا ماوه‌یه‌کی تر دواده‌خرێت. به‌لام به‌و دواخستنه‌ش وه‌کو جارانی پێشتر ئه‌و مه‌ترسیه‌ هه‌رده‌مێنێت و ئێمه‌ وئه‌وان هه‌ر روژێکمان ده‌بێت بو یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ئه‌و


به‌سه‌رهاتی بی پێیه‌كان ... نه‌جات حه‌مید ئه‌حمه‌د: به‌ سه‌رهاتی بی پێیه‌كان پێشكه‌شه‌ یه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی بڕیاریان له‌ ده‌سته‌و لێپرسراوێتی هه‌موو مرۆڤه‌كانی ئه‌م وولاته‌ ده‌گرنه‌ ده‌ست و بڕیار له‌ چاره‌نووس وكارو بیركردنه‌وه‌و ژیان و گوزه‌ران و په‌روه‌رده‌كردنیان ده‌ده‌ن.. به‌ تۆش ئه‌ی خوێنه‌ر …ئه‌مه‌ داوه‌تێكه‌ بۆ به‌ خۆدا چوونه‌وه‌.. دڵنیاشم خۆت له‌ شوێنێكی ئه‌م


له‌جیهانێکی بێ زمان دا هاتمه‌زمان ... نه‌به‌ز: نوێنه‌ر ئه‌‌حمه‌د له‌سالی 1981 له‌شاری هه‌ڵه‌بجه‌له‌دیک بووه، له‌به‌ر هۆکاری بۆمب باران له‌سالی 1984 ده‌بو هه‌ڵه‌بجه‌به‌جێ بهێلێت، نوێنه‌ر سێ براو یه‌ک خوشکی هه‌ییه، له‌سالی 1999 دا ده‌ستی به‌نوسینی شیئرو هۆنرراوه‌کردوه، هه‌مو شیئرو هۆنرراوه‌ی گۆررانییه‌کانی له‌نوسینی خۆیین، نوێنه‌ر له‌سه‌رده‌می


سه‌ربه‌خۆیی تاکه‌ چاره‌سه‌رێکی گونجاوه‌ بۆ کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌باشوری کوردوستان دا... !!‌ ئاسایش عوسمان دانش : به‌ درێژایی ئه‌و مێژووه‌ درێژه‌ی که‌ باشوری کوردوستان زیاتر له‌ هه‌شتا ساڵه‌ له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌ کۆنالیسته‌کانی (ئینگلیز و ئه‌مه‌ریکا و فه‌ره‌نسا و ئیتالیا و ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که‌ له‌ جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م) دا براوه‌ بوون به‌ زۆر لکێنرا به‌ ده‌وڵه‌تی ئێراقی تازه‌ دروست کراوه‌وه‌ و تێدا


بۆ کاک سه‌لاح دیبه‌گه‌یی ئێمه‌ش وه‌کو مامۆستا به‌کر ده‌ڵێین (کاک کۆسره‌ت برای گه‌وره‌مانه‌) ... باوکی شازاد: ئه‌و برا به‌ڕێزه‌مان به‌بۆچونی من هه‌مان که‌س بوو ماوه‌یه‌ک له‌وه‌ پێش به‌هه‌مان شێوه‌ له‌سه‌ر دکتۆر ئه‌ڕسه‌لان بایزی ده‌نوسی هه‌ر له‌ ماڵپه‌ڕی ئه‌لیکترۆنی کوردستان پۆستی خۆشه‌ویست، به‌ڵام به‌ناوی شوێنێک بو ده‌که‌وێته‌ ته‌نیشت شارۆچکه‌ی دیبه‌گه‌، مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌نیه‌ که‌ له‌سه‌ر کی


بۆ دواجار توركیا هێزه‌كانی ده‌كشێنێته‌وه‌. ... هاوری رواندزی : دوای ئه‌و گرژی و ئاڵۆزیه‌ی كه‌كه‌وته‌ نێوان سنوری هه‌رێمی كوردستان و توركیا به‌هه‌بوونی په‌كه‌كه‌ له‌سنوری هه‌رێمی كوردستان، توركیا هێزێكی زۆری له‌سه‌ر سنوری هه‌رێمی كوردستان جێگیر كرد به‌مه‌به‌ستی لیدانی بنكه‌و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌. له‌و كاته‌وه‌ زۆربه‌مان پێمان وابوو توركیا هیرش ده‌كات و گوی به‌هیچ لایه‌ك


تكاتان لی ئه‌كه‌م شۆڤێنیانه‌ هه‌نگاو مه‌هاوێن ...  تاهیر محه‌ممه‌د : بۆ به‌ڕێزان به‌رپرسانی كوردستان نێت.. سڵاوێكی گه‌رم .. برایانی به‌ڕێز.. بانگه‌وازه‌كه‌تانم خو ێنده‌وه‌ كه‌ ئاراسته‌ی به‌رپرسانی سیاسی كوردتان كردووه‌، هه‌ڵبه‌ته‌ منیش وه‌ك ئێوه‌ خه‌مخۆری پاراستنی ئه‌و نیمچه‌ كیانه‌م كه‌ به‌حه‌بات و قوربانی دانی چه‌ندین ساڵ به‌ده‌ستمان هێناوه‌ پێویسته‌ به‌هه‌مومان داكۆكی


مرۆڤ دۆستی پیشەی دکتۆر و بێویژدانی دکتۆرانی کورد ... سامان فاروق : زۆرن ئەو کەسانەی کە هاوڕا و کۆکن لەبارەی وروژاندنی بابەتێکی لەم جۆرە پێموایە لەسەدا سەد زۆرێک لەهاوڵاتیان لەگەڵ ناوەڕۆک و تایتلی وتارەکەمدان... هیچ بابەتێکیش ناچێتە پۆلێنی کێشە و ژانی گەلەکەمان ئەگەر ئاخ و داخی بۆ هەڵنەکەێشرێت و ڕێکاری پێویستی لەبارەیەوە بۆ نەگیرێتەبەر.


ڕۆژنامه‌ نووسی به‌ سه‌لیقه‌ به‌رگرییه‌کانی تاوانبارێك ناکاته‌ بابه‌تی به‌دوواداچوون. .. ڕۆسته‌م ده‌ربه‌ندی: من نه‌ ڕۆژنامه‌ نوسم و نه‌نووسه‌ریش ته‌نها خوێنه‌رێکم و هه‌میشه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌م داوه‌ که‌ هه‌موو جۆره‌ بابه‌تێك بخوێنمه‌وه‌، به‌ڵام هه‌موو کاتێك به‌رگریم له‌ گه‌له‌که‌م کردۆته‌ ئامانجی خۆم. من خاوه‌نی ئه‌و نوسینه‌م که‌ وه‌ڵامی به‌ڕێز (هاوڕێ کاوه‌) م دایه‌وه‌، به‌ ڕاستی دیاره‌ من زۆر به‌ ڕه‌قی


ئایا شۆڕشه‌کانمان له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی بوون؟ ناسرعه‌زیز هه‌ورامی: ێگومان چۆن له‌ ماتماتیکا ده‌بێژین 1+1=2، شۆڕشیش هه‌ربه‌و شێوه‌ییه‌، بنه‌مایێکی چه‌سپاو ستانده‌رتی هه‌یه‌. ئه‌گه‌ر سه‌یری شۆڕه‌ سه‌رکه‌وتوه‌ کانی دنیا بکه‌یت، که‌ زۆرن و نمونه‌ی زیندوون، له‌ناو دووتوێێی مێژوودا بۆمان ماون وه‌کو:-شۆڕشی چین، شۆڕشی فه‌ره‌نسا، ڤێتنام، 14ته‌مموزله‌عێراق.... هتد.


خۆزگه‌... یه‌کی ڕه‌نگ زه‌رد و ڕامان له‌ گه‌نجی تارواگه‌... !!. ؟ کاروان. ع. حسه‌ین: گه‌لۆی کورد به‌شی له‌ هه‌موو شتێک هه‌س، گه‌ره‌که‌ له‌هه‌رجێیه‌کی ئه‌م دنیا یه‌بین پڕبین له‌به‌سه‌رهات و حیکایه‌ت زۆرجار هزر خاڵی له‌پرسیار و گه لیك جاریش جه‌نجاڵین به‌راده‌یه‌ک شته‌کانمان لێ تێکه‌ڵ ده‌بن ترش و خوێ لێک جوداناکینه‌وه‌، بنواڕن له‌کوێی ئه‌ م سه‌رزه‌میننه ‌نین؟


ستران عه‌بدوڵڵا شین بۆ سوڵتان هاشم ئه‌كات... ئارام موعته‌سه‌م*: زاكیره‌ی كورد به‌تێپه‌ڕبوونی كه‌متر له‌ دوو ده‌یه‌ به‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ به‌جۆرێك زه‌عیف بووه‌ كه‌ تاوانبارانی لێ بووه‌ به‌ شۆڕه‌سواری ئاشتی و ته‌نانه‌ت زۆرینه‌ی رۆشنبیرانیش به‌و هه‌وایه‌ هه‌ڵه‌په‌ڕن كه‌ لای خاوه‌ن خه‌زێنه‌كانه‌وه‌ یه‌ت. یه‌ك له‌وان شۆڕه‌سواری به‌عسیزمی عه‌ره‌بی كه‌ كاكه‌ سوڵتان هاشمی


خۆزگه‌... یه‌کی ڕه‌نگ زه‌رد و ڕامان له‌ گه‌نجی تارواگه‌... !!.؟ ... کاروان. ع. حسه‌ین: گه‌لۆی کورد به‌شی له‌ هه‌موو شتێک هه‌س، گه‌ره‌که‌ له‌هه‌رجێیه‌کی ئه‌م دنیا یه‌بین پربین له‌به‌سه‌رهات و حیکایه‌ت زۆرجار هزر خاڵی له‌پرسیار و گه لیك جاریش جه‌نجاڵین به‌راده‌یه‌ک شته‌کانمان لێ تێکه‌ڵ ده‌بن ترش و خوێ لێک جوداناکینه‌وه‌، بنواڕن له‌کوێی ئه‌ م سه‌رزه‌میننه ‌نین؟له‌ هه‌رلایه‌ک


تكایه‌ك بۆ به‌ڵێنی برای د. به‌رهه‌م و به‌ختیار عبدالقادر و دزسه‌روه‌ری ڕێكخراوی شێڵته‌ری پێش 31 ی ئابی 1996 : قه‌ده‌ر وایكرد كه‌ چه‌ند كارمه‌ندێكی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌وسای ڕێكخراوی شێڵته‌ر مه‌حرووم بن یان مه‌حرووم بكرێن له‌ چانسی چوون بۆ ئه‌مه‌ریكا. وه‌ ئه‌وكات له‌ زاخۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز هه‌موو وه‌عدێكتان دا كه‌ له‌گه‌ڵ گه‌یشتنتان بۆ ئه‌وی كار بۆ بردنی ئێمه‌ش بكه‌ن به‌ڵام ئه‌وه‌


خۆزگه‌ دووربینه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی گه‌رمیانیشی وێنا ده‌کرد! ... مه‌حموود حاجی عومه‌ر: دوای ڕوخانی به‌عس وئازادکردنی عێراق، به‌تایبه‌ت له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا لێره‌و له‌وێ ده‌بیستین و  ده‌بینین وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ویه‌که‌ ته‌ندروستییه‌کان، به ‌ده‌سته‌ ده‌سته (وه‌جبه‌) منداڵانی تووش بوو به‌نه‌خۆشی یه ‌بۆماوه‌کان هه‌واڵه‌ی ئیتالیاو ئه‌رده‌ن ده‌که‌ن


هۆی موسلمان بوونی رۆژئاواییه‌كان چیه‌؟؟؟ ... ئاماده‌كردنی: كاروان دری: موسلمان بووبی خه‌لك به‌ تایبه‌تی له‌ رۆژئاوا به‌رده‌وامه‌ و شایه‌نی باسه‌ ئه‌م موسلمان بوونه‌ له‌ مێژه‌ هه‌یه‌ به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی رابردوو له‌ دوای رووداوی 11 سپتمببر به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زۆربوو كه‌ نزیكه‌ی چوار ئه‌وه‌نده‌ی ساڵانی پیشووتر زیادی كرد كه‌ ده‌تانین بڵێین ژماره‌ی موسلمانان گه‌یشتوته‌ 1، 3 ملیار


عه‌باسه‌، له‌ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری چ باسه‌.... سیروان نه‌جم: گێلێتی مرۆڤ له‌وێدایه‌، کاتێکی که‌م کار بکات و به‌ زۆری بزانێت، ئه‌و په‌ڕی نه‌زانییه‌ ئاده‌میزاد زوو ڕازی بێت به‌و هێنده‌ی که‌ ده‌ستی که‌وتووه و هه‌وڵی چاکتر نه‌دات‌ و وا تێبگات که‌ ئه‌وه‌ ئه‌و په‌ڕی ده‌ستکه‌وته‌کانێتی و له‌وه‌ چاکتری ‌ده‌‌ست ناکه‌وێت. پایزی پار ڕێم که‌وته‌ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری له‌ هه‌ولێر و پرسیاری


گه‌نج و داهێنان ... ئه‌حمه‌د كامه‌ران گه‌ڵاڵی: له‌به‌ر بیرتیژی وتوانا جه‌سته‌ییه‌كه‌ی گه‌نج له‌ هه‌موو سه‌رده‌مێكدا بۆته‌ پیشه‌نگ و سه‌رچاوه‌ی داهێنان له‌ گشت بواره‌كانی ژیان بۆ نمونه‌ له‌ وڵاتێكی تازه‌ پێگه‌یشتوی وه‌ك كوردستان ده‌بێ وره‌ی به‌رزبكرێته‌وه‌ و هانبدرێت ئه‌ویش به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ به‌هره‌كانی له‌لایه‌نی زانستی به‌كردنه‌وه‌ی ده‌زگا و شوێنی


‌هه‌رچی موحسین جوامێر له‌باره‌ی زمانی ئێکگرتی ده‌یڵێت، دروسته‌ ... عه‌لی بریفکانی: ئه‌ز بریفکانیم، بادینیم نه‌ک سۆرانی. ماوه‌یه‌که‌ نووسینه‌کانی سه‌یدا موحسین جوامێر ده‌رباره‌ی زمانی ئێکگرتیی کوردی ده‌خوێنمه‌وه‌. له‌ عه‌ینی کاتدا وه‌ڵامه‌کان ده‌خوێنمه‌وه‌ که‌ هه‌نده‌ک به‌ بۆچوونه‌کانی وی تووڕه‌ ده‌بن و ڕه‌خنه‌ی توندی لێ ده‌گرن. به‌داخه‌وه‌ به‌رسڤه‌کانی له‌ دژی


ئافه‌رین سه‌رۆكی زانكۆی كۆیه‌ بۆ خۆت و بریارت ... رێبوار ته‌قته‌قی: لای هه‌موان ئاشكرایه‌ له‌وڵاتی ئێمه‌ مافێكی ساده‌ی قوتابیانه‌ كه‌ شه‌شی ئاماده‌یی ته‌واو كرد له‌ په‌یمانگا یاخود هه‌ر كۆلیجێك وه‌ر بگیرێت وه‌له‌هه‌رچی زانكۆیه‌ك بێت مافێكی ساده‌ی خۆیه‌تی به‌شی ناوخۆیی و موچه‌ی تایبه‌تی قوتابیان [مخصصات ] یبدرێتی به‌ مه‌رجێك ئه‌و قوتابیه‌له‌ ده‌ره‌وه‌یسنوری


به‌رپرسیاره‌تی به‌رپرس و خۆبه‌زل زانین!! ... دیلان ره‌شاد عه‌بدولڵا: كاتێك كه‌سێك ده‌كرێت به‌ به‌رپرس جا له‌هه‌ر پایه‌ و پێوه‌رێك بێت هه‌ندێك له‌ مرۆڤه‌كان رقیان بۆ دروست ده‌بێت به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵوێسته‌كانی جه‌نابی به‌رپرس، یاخود هه‌ندێك جار وشه‌ی به‌رپرس كه‌مێك هێسك گرانه‌ و قورسه‌ كه‌چی له‌وانه‌یه‌ له‌ ئه‌سڵدا هه‌مووی وانه‌بێ واته‌ مه‌به‌ستم هه‌موو به‌رپرسێك وانه‌



هۆنراوه‌

بۆ واده‌که‌ن.... شه‌نیار خه‌رپانه‌یی

سه‌رفرازی ‌نیشتیمان ... به‌کر‌حه‌بیب‌‌‌

عه‌شقی وون بوو  ... كاوه ره ش


ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و هه‌واڵ


رێكخراوی په‌ره‌پێدانی دیموكراسییه‌ت: كاتژمێر 10ی سه‌ر له‌به‌یانی رێكه‌وتی 26/11/2007 رێكخراوی په‌ره‌پێدانی دیموكراسی DDOوۆرك شۆپێكی به‌ ناونیشانی [هۆشیاركردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤ ودیموكراسی] بۆفه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پلان دانان و به‌دواداچوون سازكرد له‌ وۆرك شۆپه‌كه‌دا باس


رێكخراوی را بۆ پرسه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان: ئێمه‌ وه‌كو ستافی كارای رێكخراوی را بۆ پرسه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، خۆشحاڵ ده‌بین رایبگه‌یه‌نین كه‌ به‌م دواییانه‌ مۆڵه‌تی كاركردنمان له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه‌ و به‌ گیانێكی گه‌نجانه‌ و هه‌ستێكی نه‌ته‌وه‌خوازانه‌وه‌ دێینه‌ گۆڕه‌پانی هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، رێكخراوی را له‌ لایه‌ن كۆمه‌ڵێك


دووه‌مین ڤیستیڤاڵی ئه‌ده‌بی لاوان: له‌ پێناو گرنگیدان به‌ به‌هره‌كانی خوێندكاران و لاوان، لقی زانكۆی سلێمانی رابوونی خوێندكار و لاوانی كوردستان ڤیستیڤالێك بۆ (شعر، چیرۆك، لێكۆلینه‌وه‌) بۆ خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی سلێمانی ساز ده‌كات، له‌ ڤیستیڤاڵه‌كه‌دا یه‌كه‌م و دووه‌م له‌سه‌ر ئاستی (شعر و چیرۆك و لێكۆلینه‌وه‌) خه‌ڵات ده‌كرێت.


سیمیناره‌کانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ ژووری پاڵتۆکی لقی شه‌ش


پرسه‌ی خوالێخۆشبوو خورشیده‌ ڕه‌شید كه‌ ده‌كاته‌ دایكی به‌ڕێزان نیاز سه‌عدواڵله‌ و خاتوو سوداد و خاتوو سوعاد له‌ شاری زۆته‌رمیری هۆڵه‌ندا ڕۆژی شه‌ممه‌ 1-12-2007 داده‌نرێت ... هه‌موو كوردانی هۆڵه‌ندا و هاوڕێ و دۆستانی بنه‌ماڵه‌ی خۆلێخۆشبوو خورشیده‌خان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌، پرسه‌ی خوالێخۆشبوو كه‌ ده‌كاته‌ دایكی هه‌ریه‌كه‌ له‌ كاك نیاز سه‌عدواڵه‌


پرسه‌: که‌رتی ڕێکخستنی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له‌ شاری ئا‌ڵمیره‌ (هۆڵه‌ندا) پرسه‌ی خوا لێخوشبوو (حاجی ئه‌حمه‌د ڕه‌حیم) مامی هه‌ڤاڵان وه‌ستا خه‌بات و هیوا و عه‌باس، حاجی ئه‌حمه‌د له‌ 23-11-2007 له‌ شاری له‌نده‌ن به‌ نه‌خۆشی دڵ کۆچی دوایی کرد


پرسه‌نامه‌: به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو مام ئه‌حمه‌د مه‌حه‌مه‌دی::  مه‌نتك باوكی کاک یوسف مه‌نتك به ‌ناوی سه‌نته‌ری ئه‌رشیف لێكۆلینه‌وه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردستان پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی کاک یوسف و برایه‌كانی و بنه‌ماڵه‌که‌یان ده‌که‌ین خوا سه‌بورییان بدات و کۆتایی هه‌موو ناخۆشیه‌كیان بێت، هیواخوازین خوای مه‌زن رووحه‌كه‌ی به‌ به‌هه‌شت شاد بكات پرسه‌که‌ له‌ مزگه‌وتی مه‌دینه‌ منه‌وه‌ره‌ مزگه‌وتی كوردان له‌ شاری لودڤیگسهافن داده‌نیشن رۆژی یه‌كشه‌مه‌ له‌ رێكه‌وتی ٠٢/١٢/٢٠٠٧ له‌ کاتژمێری١٣-١٧ ی ئێواره‌  سه‌نته‌ری ئارشیف و لێكۆلینه‌وه‌ی ...  رۆژنامه‌گه‌ری كوردستان  -  هانۆڤه‌ر ٢٧/١١/ ٢٠٠٧

تکایه‌ ته‌نها ئه‌م ئیمایڵه‌ی خواره‌وه‌ به‌کاربهێنن بۆ ناردنی بابه‌ته‌کانتان

ofaziz@hotmail.com 

بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ: 0031641514057

Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net

Copyright © 1999-2007 Kurdistan Nêt، All rights reserved

بۆ خوێندنه‌وه‌ی زۆربه‌ی بابه‌ته‌کان پێویستت به‌ به‌رنامه‌ی Adobe Acrobat هه‌یه‌.کلیکی ئێره‌ بکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی داونلۆدی بکه‌یت 

جگه‌ له‌ هه‌واڵ و ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و ڕوونكردنه‌وه‌، هه‌ربابه‌تێك له‌ ماڵپه‌ڕی تردا له‌ هه‌مان کاتدا، بڵاوكرابێته‌وه‌، له‌ كوردستان نێت بڵاو ناكرێته‌وه‌.تکایه‌ تکایه‌ ئه‌گه‌ر نووسینه‌که‌ت بۆ سایتێکی تر ناردووه‌ بۆ ئێمه‌ی مه‌نێره‌..ك.ن

وێنه‌ی هه‌ندێ له‌و نووسه‌رانه‌ی به‌ ناو وێنه‌ی خۆیانه‌وه‌ له‌ کوردستان نێت دا ده‌نووسن

ئێمه‌ وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا که‌ ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به‌ به‌ڵگه‌وه‌، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه‌ گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به‌ کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه‌ وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه‌ پارێزراو ده‌بێت. ‌هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه‌ وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا دژی تاکه‌ که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که‌ به‌ ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه‌ بابه‌ت ده‌نووسێت، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه‌، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه‌ به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007

کوردستان نێت نووسینی کۆنه‌ به‌عسیه‌کان و جنێوفرۆشان بڵاوناکاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌ڕابوردوشدا کردبێتمان داوای لێبووردن له‌ خوێنه‌ران ده‌که‌ین.