هۆڵه‌ندا: بابه‌ته‌کانی ڕۆژی 15-11-2007


وه‌ك هه‌ڵوێستێك به‌رامبه‌ر کۆمنستی کرێکاری، ده‌ستکردی حیکمه‌ت مه‌نسووری!! (به‌ هه‌موو له‌ته‌کانییه‌وه)‌،که‌ له‌ هه‌ر شوێنێکدا بۆیان هه‌ڵکه‌وتبێت، به‌رده‌وامن به‌ سوکایه‌تی کردن به‌ کورد و مێژووی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌رکرده‌ نه‌مره‌کانمان و ئاڵاکه‌مان. ئێمه‌ وه‌ك کوردستان نێت، که‌ سایتێکی نه‌ته‌وه‌یین، بڕیارماندا، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک له‌مه‌وپاش نووسین و بڵاوکراوه‌ و ڕاگه‌یاندنه‌کانیان بڵاونه‌که‌ینه‌وه‌. چونکه‌ هه‌موو کار و خه‌باتێکیان بۆ تێکدانی یه‌کڕیزی کۆمه‌ڵگا و نه‌ته‌وه‌ی کورده‌ و بۆ ته‌نها جارێکیش بۆ چه‌وساوه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان به‌ردیان نه‌ناوه‌ته‌ سه‌ر به‌ردێك، له‌ گێره‌ شێوێنی به‌ولاوه‌، هیچی تریان نه‌کردووه‌.... کوردستان نێت


ڕاگه‌یه‌نراوی " گروپی ڕاچه‌نین " له‌باره‌ی پڕۆژه‌ی یاسای كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردستان: ئێمه‌ی ڕۆژنامه‌نووسان ساڵانێكی زۆره‌ داوای ده‌رچواندنی یاسایه‌كی كاری ڕۆژنامه‌گه‌ریی له‌ كوردستان ده‌كه‌ین و خواستی ئه‌وه‌مان هه‌بووه‌ كه‌ له‌ ڕێی یاسایی و ده‌ستوورییه‌وه‌ ماف و ئازادییه‌كانمان فه‌راهه‌م بكه‌ین، له‌م پێناوه‌شدا هه‌وڵمان داوه‌ و له‌ گفتوگۆ سه‌ره‌تاییه‌كانی ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ی یاسای كاری ڕۆژنامه‌گه‌ریی كه‌ له‌لایه‌ن سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانه‌وه‌ كاری بۆ ده‌كرا به‌شداربووین و هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ تێبینییه‌كانی خۆمان له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ ڕاگه‌یاند، به‌ڵام سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان هه‌موو ئه‌و تێبینیانه‌ی به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرت و وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێی هه‌موو ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی له‌ سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك بۆ گفتوگۆ له‌مه‌ڕ پڕۆژه‌كه‌


به‌ره‌و كۆنگره‌ی دووه‌می ناوه‌ندی چاك " به‌ كوردستانیكردنی چاك " - به‌شی یه‌كه‌م ... عه‌لی مه‌حموود محه‌مه‌د: ناوه‌ندی چاك ئه‌گه‌ر بڕیار وایه‌ ناوه‌ندێكی دژ به‌ ژینۆسایدی كوردی بێت، به‌ بێ ناسینی سنووره‌ ده‌ستكرده‌كان، له‌ سه‌ر ئاستی جیهانی كار له‌سه‌ر ژینۆسایدی مرۆڤی كورد بكات، بۆ گه‌یشتن به‌م ویسته‌، پێویسته‌ وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و وه‌ك ئارم و ناو سنووری پارچه‌یه‌ك


که‌رکووک هه‌ڕاج مه‌که‌ن ... ڕووناک شوانی : وێڕای ئه‌و هه‌موو قه‌یرانه‌ سیاسی و ئابوورییه‌ و بارودۆخه ئاڵۆزه‌ی كه تو‌رکیای پێدا تێده‌په‌ڕێت، مه‌ترسی درووستبوونی قه‌واره‌یه‌کی ئازاد بۆ کورد له‌ باشووری کوردستان، تورکیای گه‌یانده‌ ڕاده‌یه‌ک له‌ نیگه‌رانی که‌ به‌ ئاشکرا ده‌ستی کرد به‌ هه‌ڕه‌شه‌کردنی ئه‌نجامدانی هێرشی سه‌ر‌بازی بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و


دراوسێ دوژمنه‌كانمان ... به‌ناز كوێستانی: مێژووی دراوسێیه‌تی زۆر كۆنه‌و زۆر په‌ندو به‌سه‌رهاتی له‌سه‌ر وتراوه‌و بیستراوه‌، له‌ناو كورده‌واریدا ده‌ڵێن: دراوسێیه‌كی باش هه‌زار خزم و خوێش دێنێت، گه‌لی كوردیش كلتورێكی دێرینی له‌گه‌ڵ دراوسێدا هه‌بووه‌و هه‌یه‌، هه‌میشه‌ له‌داب و نه‌ریتی گه‌ره‌ك و گوندو شاره‌كاندا، هاوسێكان رێزێكی تایبه‌تی یه‌كتریان گرتووه‌و له‌خه‌می


نووسه‌رو بابه‌ت ویژدان له‌ ڕۆژگاری ئێمه‌دا ... خاڵه‌حه‌مه‌: هه‌رکه‌س که‌مێک خولیای خوێندنه‌وه‌بێت و خوازیاری ئاگاداری رووداوه‌کانی دنیای ده‌ره‌وه‌و ناوخۆی نیشتمانه‌که‌ی خۆی بێت، تایبه‌ت له‌سه‌ر تۆڕی ئه‌نته‌رنێت، زۆر نوسراوی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ ده‌بینێت، نوسراو ده‌بینیت خاوه‌نه‌که‌ی هه‌رچی ویژدان هه‌بێت پێی نه‌ماوه‌و به‌ جوتێ چاوی کزه‌وه‌ شه‌لم کوێرم ناپارێزم پلار


 ئه‌و ساڵه‌ی بێژه‌ری ده‌نگی کوردوستانبووم- 1974/1975 - به‌شی هه‌شته‌م ... حه‌مه‌ ڕه‌شید هه‌ره‌س : ده‌مه‌ده‌می زستانبوو سه‌رچیاکانی ده‌ور و پشتی چۆمان، سه‌کران، گرده‌مه‌ند، هه‌ڵگورد، حه‌ساریرۆست، له‌وبه‌رێشه‌وه‌ چیای کارۆخ به‌فر سپیکردبوون، به‌ڵام دۆڵه‌کان هێشتا به‌فریان لێنه‌باریبوو، ده‌مه‌و رۆژئاوایه‌کی زۆرخۆشبوو، به‌نده‌ و کاک خه‌ڵه‌ف زێباری، کاک دارا سه‌دیق نووریجان،


سنور به‌زاندنی كوردستان له‌به‌رژه‌وه‌ندی كێیه‌؟ ... دیاری فه‌ره‌یدوون : ئه‌م كوردستانه‌ دێرینه‌ له‌مێژه‌وه‌ بۆته‌ جێگای چاوتێبرینی چاو چنۆكانی دراوسێ بۆ داگیر كردنی و بردنی خێرو خێراته‌كه‌ی له‌هه‌ر سه‌رده‌م و كاتێكدا به‌جۆرێك هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ری و داگیر كراوه‌ وه‌ك ماڵی هه‌تیو دابه‌ش كراوه‌ به‌بێ هیچ گوێدانه‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان و پاراستنی مافه‌كانیان


عه‌قید فوئاد ئه‌حمه‌د: هه‌ندێك فه‌رمانبه‌ری ده‌ست پیس و كه‌مته‌ر خه‌م دوور خرانه‌وه‌ له‌عه‌مباری گۆیژه‌و ستافێكی نوی هه‌ر له‌فه‌رمانبه‌رانی عه‌مباره‌كه‌ : ێكهێنرا ... ئا:كاروان جه‌لال: عه‌قید فوئاد ئه‌حمه‌د یه‌كێكه‌ له‌پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان كه‌له‌ساڵی 1981 وه‌ تێكه‌ڵ به‌ڕێكخستنه‌كانی ی. ن. ك بووه‌ به‌شداری چه‌ندین چالاكی و نه‌به‌ردی پێشمه‌رگه‌كانی ی. ن. ك ی كردووه‌ له‌تیپی 23ی سورداش تاساڵی 1987 دواتر


ئاوابوونی ته‌نگژه‌كان ... دڵزارحه‌سه‌ن: ریتمی سیاسیانه‌ی ناوچه‌كه‌ زۆرێك شرۆفه‌ و لێكدانه‌وه‌ی جیاوازی به‌ خۆیه‌وه‌ سه‌رقاڵكرد. تا ئه‌و ئاسته‌ی كه‌سانێك پێیان وابوو ره‌نگه‌ ره‌وتی گرژیه‌كان هێنده‌ به‌ تین بێت ده‌شی دواجار بوار بۆ ئه‌وه‌ نه‌مینێت به‌رگری له‌ سنووره‌كانیش بكه‌ین. هه‌ر یه‌ك له‌م تێڕوانین و تێگه‌یشتنانه‌ كه‌ زیاتر له‌ نێو مه‌نزومه‌یه‌كی ته‌سكی سیاسیانه‌ی رووت


نامەیەکی کراوە بۆ سەرۆک وەزیرانی تورکیا ... ستار محەمەد قادر: من ئەمڕۆ نە تۆ وەکو سەرۆکی باڵاترین یەکەی بەڕێوەبەرایەتی وڵاتێک و نەش وەکو ئەمینداری پارتێکی سیاسیی میانڕەو نابینم، بەڵکو کاراکتەری تۆ، بە کاراکتەری مرۆڤێک دەچێت کە لە ژیانیدا ئەوەی ناوی میانڕەوی بێت، پەی پێی نەبردووبێت، چونکە ئەمڕۆ بەرپرسیارێتییەکی مێژووییی لەسەر شانتانە، تۆ سەرۆک


ئالوزیا توركیا، ئامانجێت خراب و ئه‌نجامێت باش!! ... مبه‌شه‌ر حسن حدو: ماوه‌یه‌كه‌ توركیا ده‌ست ب هه‌لمه‌ته‌كا سیاسی و سه‌ربازی و ڕاگه‌یاندنی كریه‌ دژبه‌ری هه‌رێما كوردستانی و ب هه‌جه‌تا هه‌بوونا شه‌ڕڤانێت (پ، ك، ك) ل باشوری كوردستانی، پشتی كو ژلایی جڤاتا وه‌زیرێت توركیایی ته‌زكه‌ره‌ نامه‌یه‌ك بو ده‌نگدانی ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی توركیایی هاتیه‌ كرن بو گه‌نگه‌شه‌كرن و


ئه‌زمون و مه‌ترسی ... عه‌زیز ڕه‌ئووف: ماوه‌یه‌كه‌ ئه‌زموونی كوردی له‌ كوردستانی عیراق كه‌وتۆته‌ به‌ر مه‌ترسی لێدانی ئۆپراسۆنی توركه‌كانه‌وه‌. هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجار نیه‌ له‌ماوه‌ی 16 ساڵی ڕابردووی ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا كه‌ ئه‌زمونه‌كه‌مان ده‌كه‌وێته‌ به‌رده‌م هه‌ڕه‌شی ده‌وڵه‌تانی دراوسێوه‌، به‌ڵام ناتوانین ئه‌وه‌ بشارینه‌وه‌ كه‌ هیچ كاتێك بارته‌قای ئیستا ئه‌زموونی ئێمه‌


وه‌ڵامێك بۆ وه‌ڵامه‌كه‌ی وته‌ بێژی حكومه‌تی هه‌رێی كوردستان ... سۆران عه‌زیز: سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ بڵێم ده‌بی دره‌نگ یان زوو رۆشنبیر و نوسه‌ران هه‌ڵوێسته‌یه‌ك له‌مه‌ر خه‌باتی چه‌كداری كوردی بكه‌ن، هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بێته‌ مایه‌ی هێنانه‌ ئارایه‌ی خوێندنه‌وه‌ی ره‌خنه‌یانه‌ له‌ خه‌باتی چه‌كداری له‌ئێستا دا و رابردوی كوردا، ره‌نگه‌ شه‌رعه‌یه‌ت به‌وه‌ بدرێت له‌ساڵانی سه‌ده‌ی رابردوو


قسه‌ی زل و به‌ڵێنی كه‌م ... ئه‌نوه‌ر حسێن (بازگر) : شانزه‌ساڵه‌ وه‌عد وبه‌ڵێنی زۆرو زه‌وه‌ندمان له‌حكومه‌تی هه‌رێم گوی لێبو. بیستمان. دوساڵی تر، كێشه‌ی كاره‌با چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی سویسری به‌ستراوه‌ كه‌ له‌هێزی (با) كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه‌چی. فتیله‌ شوێنی كاره‌بای گرته‌وه‌. بیستمان كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی. بریاری داوه‌ دووساڵی تر له‌سه‌ر


چۆن ده‌توانین ببین به‌كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌رهه‌مهێن ... ئا:ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: زۆرجاران گوێبیستی ئه‌وه‌ ده‌بین كه‌ گوایه‌ به‌شی هه‌ره‌ زۆری داهاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌دابینكردنی مووچه‌دا خه‌رجده‌كری، پاساوگه‌لێكیش سه‌باره‌ت به‌و هۆكارانه‌ هه‌ن كه‌گرنگی پێنه‌درانی وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌كردنی ئابووری له‌كوردستان، تا هه‌نوكه‌ش ده‌گوترێنه‌وه‌، به‌بڕوای تۆ ئه‌و ڕێوشوێن و


وه‌لامێك بۆبابه‌تی فایلی هاوری پۆڵا ... شاسوارمحمد: ماوه‌یه‌كه‌ له‌ رۆژنامه‌و سایته‌ كانه‌وه‌ چه‌ندین بابه‌ت بڵاوده‌كرێته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌بونی فایلی (صبحی مهدی) . من لێره‌دا نامه‌وی كه‌داكۆكی له‌ (صبحی مهدی) بكه‌م، ئه‌مه‌وی بڵێم بۆچی كاتی نزیك بونه‌وه‌ی كۆنگره‌ی حزبی شوعی كوردستان ئه‌بی كێشه‌یه‌ك دروست ده‌كه‌ن بۆكه‌سی یان چه‌ند كه‌سانی، ، پێویسته‌ هاورێیان


سووككردنی سزای ئه‌نفالچییان، سووككردنی دۆزی ئه‌نفاله‌ ... دلێر میرزا: ئه‌نفال یه‌كێكه‌ له‌و تاوانه‌ هه‌ره‌ گه‌ورانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌گه‌لی كورد ئه‌نجام دراوه‌ و ده‌چێته‌ قاڵبی پاكتاوی ره‌گه‌زییه‌وه‌، و ئه‌نفال گوزارش له‌دۆزی گه‌لێكی بێ ده‌ره‌تان له‌به‌رامبه‌ر رژێمێكی سه‌ركوتكه‌ر و دیكتاتۆر ده‌كات، گوزارش له‌خوێنی پاكی زیاتر له‌سه‌د هه‌زار كوردی مه‌ده‌نی، له‌ژن و منداڵ و پیر ده‌كات،


چونی وه‌فدی كوردی بۆ توركیا چ مانایه‌ك ده‌به‌خشێت. ... هاوری رواندزی. : دوای ئه‌و گۆرانكاریانه‌ی كه‌له‌نێوان توركیا و په‌كه‌كه‌ رویدا كه‌هێچ كاتێك وه‌ك ئه‌مجاره‌ نه‌بوو، به‌و پێیه‌ی توركیا ده‌لێت: په‌كه‌كه‌ له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر توركیا ره‌نگه‌ له‌به‌ر ئه‌مه‌ش نه‌بێت بۆیه‌ بووه‌ ئه‌وه‌ی كه‌توركیا ره‌ئی یاخود بۆچوونی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بگۆرێَت،


بۆ ڕێزدا (عه‌تا قه‌ره‌داغی) مانگ له‌ چوارده‌بێت پێویست به‌ ئه‌نگوست ناکات، یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانیش میژویه‌کی ڕه‌ونه‌قداری هه‌یه که‌س ناتوانێت : کوڵی لێ بکات!!! ... باوکی شازاد: کاک عه‌تا قه‌ره‌داغی له‌ هه‌فته‌نامه‌ی هاووڵاتی ژماره‌ 370 بابه‌تێکی دورو دریژی باس کردوه‌ که‌ په‌یوه‌ندی به‌ ڕوداوه‌ هه‌نوکه‌ییه‌کانی نێو کوردستان هه‌یه‌و به‌ڕاستی زۆر به‌هێمنانه‌ چۆته‌ ناو مه‌وزوعه‌کان به‌ڵام شتێکی


ده‌رباز بونی كورد له‌ كێشه‌كانی ئه‌مڕۆی... هێور جه‌وده‌ت : كوردستان به‌ده‌ست كێشه‌ی زۆره‌وه‌ ئه‌ناڵێنێت، به‌لام ئه‌وه‌ی كه‌ ره‌ش بینمان ناكات ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خه‌ڵكی دڵسۆزی ناو حكومه‌ت ورۆشنبیران وده‌سه‌ڵاتداران ده‌توانن چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشانه‌ بكه‌ن و بتوانین له‌ قه‌یرانه‌كاندا ده‌رباز بین، من لێره‌دا ئه‌و قه‌یرانانه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌خه‌مه‌ روو


به‌رپرسیاره‌تی به‌رپرس و خۆبه‌زل زانین!! ... دیلان ره‌شاد عه‌بدولڵا: كاتێك كه‌سێك ده‌كرێت به‌ به‌رپرس جا له‌هه‌ر پایه‌ و پێوه‌رێك بێت هه‌ندێك له‌ مرۆڤه‌كان رقیان بۆ دروست ده‌بێت به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵوێسته‌كانی جه‌نابی به‌رپرس، یاخود هه‌ندێك جار وشه‌ی به‌رپرس كه‌مێك هێسك گرانه‌ و قورسه‌ كه‌چی له‌وانه‌یه‌ له‌ ئه‌سڵدا هه‌مووی وانه‌بێ واته‌ مه‌به‌ستم هه‌موو به‌رپرسێك وانه‌


ئاماژه‌كانی حوكمی له‌سێداره‌دانی حه‌سه‌ن پور و بوتیمار ... فه‌ره‌یدوون عه‌بدوڵا زاده‌: ره‌نگه‌ له‌ باسكردنی ئه‌م بابه‌ت دواكه‌وتبم به‌ڵام من هه‌میشه‌ باوه‌رم به‌و په‌نده‌ ئینگلیزییه‌ كه‌ ده‌لێت " دره‌نگ باشتره‌ له‌ نه‌بوون." ئه‌وكاته‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر وشه‌ یان بیرورا راپێچی زیندان ده‌كرێت ئه‌وه‌ ئیتر ئه‌ومرۆڤه‌ له‌ریزی پاڵه‌وانه‌كانه‌ چونكه‌ ئیدی ئه‌وه‌ له‌وه‌ چۆته‌ ده‌رێ كه‌ پاشكۆی ده‌سه‌لات


تاهیر محمدی تازه‌ نوسه‌ر چۆن بیر ده‌کاته‌وه‌؟ ... مه‌سیفی: له‌ سایه‌ی ماندو شه‌ونخونی هه‌ندێک له‌ دلسۆزانی وشه‌ی پیرۆزی کوردیدا، ئه‌مرۆ مالپه‌ره‌کان بونه‌ته‌ سه‌کۆیه‌کی ئازاد که‌ مرۆڤ به‌ر له‌ئێستا له‌هیچ کات وله‌ هیچ شوێنێکدا به‌م که‌شو هه‌وا ئازاده‌ ئاشنا نه‌بوه‌، هه‌مو که‌سێک ده‌رفه‌تی بۆ ره‌خساوه‌ ئه‌وه‌ی له‌ میشکی دا ده‌خولێته‌وه‌ بیخاته‌ به‌ر چاوی خوێنه‌ران، رۆژانه‌


ئاماژه‌كانی حوكمی له‌سێداره‌دانی حه‌سه‌ن پور و بوتیمار ... فه‌ره‌یدوون عه‌بدوڵا زاده‌: ره‌نگه‌ له‌ باسكردنی ئه‌م بابه‌ت دواكه‌وتبم به‌ڵام من هه‌میشه‌ باوه‌رم به‌و په‌نده‌ ئینگلیزییه‌ كه‌ ده‌لێت " دره‌نگ باشتره‌ له‌ نه‌بوون." ئه‌وكاته‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر وشه‌ یان بیرورا راپێچی زیندان ده‌كرێت ئه‌وه‌ ئیتر ئه‌ومرۆڤه‌ له‌ریزی پاڵه‌وانه‌كانه‌ چونكه‌ ئیدی ئه‌وه‌ له‌وه‌ چۆته‌ ده‌رێ كه‌ پاشكۆی ده‌سه‌لات


ئابڵوقه‌ی ده‌سه‌ڵات ونوقڵه‌كانی دایكم... جوتیار ده‌ربه‌ندیخانی : ئێمه‌مناڵبوین، هه‌ستمان به‌ماندوبوونی دایكمان نه‌ده‌كرد، كاتێك ئه‌ركی به‌رێوه‌بردنی ماڵ و به‌خێو كردنی ئێمه‌شی له‌ئه‌ستۆدا بوو، وێنه‌ی گوڵه‌به‌ڕۆژه‌هه‌میشه‌چاومان له‌جوڵه‌ی خۆری دایكمان بوو، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م سۆزی خۆیو هه‌م بژێوی ژیانمان بداتێ٠



هۆنراوه‌

كه‌با هه‌ڵی كرد نامه‌یه‌ك بنێره‌ ... سه‌فین ئیسماعیل

کۆتری ‌‌په‌یامبه‌ر ... به‌کر ‌حه‌بیب‌‌‌‌‌‌

شه‌وێك له‌ژێر سێبه‌ری باران ... به‌شدار خالید

هه‌توانی دڵ ... ئه‌حمه‌د ده‌شتی

 

یاخی ... به‌ندی عه‌لی

 


ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و هه‌واڵ


هاوارنامه‌یه‌ك بۆ سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد له‌ باشووری كوردستان، سه‌باره‌ت به‌ ئه‌رێكردنی بڕیاری له‌ سێداره‌دانی عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور: به‌ پێی وته‌ی به‌ڕێز ساڵحی نیكبه‌خت پارێزه‌ری عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور و هیوا بۆتیمار، بڕیاری له‌سێداره‌دانی ڕۆژنامه‌نووس عه‌دنان بۆتیمار ئه‌رێكراوه‌. له‌ سێداره‌دانی عه‌دنان له‌ سێداره‌دانی مافی قسه‌كردن و نووسینی هاوڵاتیانی كورده‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.


بانگهێشتنامه‌ "توندوتیژی ناوماڵ و جۆره‌كانی" ... مه‌ڵبه‌ندی كلتووری كورد له‌ شاری ده‌نهاخ: باسكردنی بابه‌تی وه‌ك توندوتیژی ناوماڵ وبه‌شوودانی زۆره‌ملی و جۆری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌،تاكو ئێستاش له‌ناو چه‌ند كۆمه‌ڵگا وكلتوورێكدا هه‌ستیاره‌ و باسكردنیشیان ئاسایی نیه‌. لایه‌نه‌كانی پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی بۆ ئه‌م جۆره‌ حاڵه‌تانه‌ یا زۆر دره‌نگ كاریگه‌رییان ده‌بێت یا هیچ ڕۆڵێكیان نیه‌.


 پرسه‌نامه‌ی كۆمیته‌ی سویدی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی سوید: كۆچی ناواده‌ی هاوڕێ و هه‌ڤاڵی تێكۆشه‌ری شاروشاخ ‌وهه‌نده‌ران وسه‌رده‌سته‌و پێشڕه‌وی شانه چه‌كداره‌كانی شارو ڕاپه‌رینه‌كانی ئازاری 1991 (مسته‌فا ئیبراهیم ده‌روێش) ناسراو به‌ (هاوڕێ شاسوار) له‌ته‌مه‌نێكی كورتی پڕ له‌تێكۆشان و دڵسۆزی خه‌ساره‌تێكی گه‌وره بوو له‌كورد و كوردایه‌تی‌و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان. هه‌ر بۆیه‌ش خه‌م و په‌ژاره‌ی خسته دڵی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م تێكۆشه‌ره‌یان ناسیووه.. ئێمه‌ش سه‌ره‌خۆشی له‌خۆمان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌و پێشمه‌رگه‌كانی‌و كه‌س و كاری ده‌كه‌ین و هاوبه‌شی خه‌م و په‌ژاره‌یانین. هیوادارین دواین كۆستی بنه‌ماڵه‌كه‌یان بێت.  كۆمیته‌ی سویدی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستان -  جه‌لال مه‌لا مسته‌فا


رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازانی كوردستانه‌وه‌: ئاشكرایه‌ دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م كێشانه‌یان بۆ دیموكراسیخوازان دروست كرد، ئێمه‌ هه‌رزوو زانیمان ئامانج له‌و كێشانه‌ دورخستنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازانه‌ له‌و ره‌وته‌ی كه‌هه‌یه‌تیو خه‌ریك كردنی كادیران و ئه‌ندامانیه‌تی به‌كێشه‌ی لاوه‌كی بۆیه‌ ئێمه‌ هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه‌ له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌ك رامانگه‌یاند كه‌وه‌ڵامی ئه‌و


بروسکه‌ی ماته‌مینی  : شه‌وی 11/12ـ11/2007 هاورێی تێکۆشه‌رو ماندو نه‌ناس عه‌بدوڵا ابراهیم (عه‌وڵا تاپڕ) ماڵ ئاوایی لێ کردین و کۆچی دوایی کرد. هاورێ عه‌بدوڵا که‌سایه‌تیه‌کی جه‌ماوه‌ری و تێکۆشه‌رێکی شیوعی ناسراو بوو بۆ داکۆکی له‌ حزب و گه‌له‌که‌ی تووشی ده‌ربه‌ده‌ری و گرتن و ئه‌شکه‌نجه‌دان بۆته‌وه‌ و هه‌موو ئه‌مانه‌ سوربوونی هاورێی زیاتر کرد له‌ تێکۆشان و داکۆکی کردن له‌ خه‌ڵکی جووتیارو زه‌حمه‌تکێش هه‌ر بۆیه‌ خێزان و بنه‌ماڵه‌که‌ی فێری خۆڕاگری و گیان به‌ختکردن کرد له‌ پێناو حزب و ڕێبازه‌ مه‌زنه‌که‌ی دا و هاورێ سه‌دیق ناسراو به‌ هاوڕێ (فه‌رهاد) ی جگه‌رگۆشه‌ی پێشکه‌ش به‌ حزب کرد. سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی هاوڕێیان و خێزان و بنه‌ماڵه‌ی هاوڕێ عه‌بدوڵا باوکی شه‌هید فه‌رهاد ده‌که‌ین و هیوادارین دووربن له‌ هه‌موو ناخۆشییه‌ک .. کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی حزبی شیوعی کوردستان - 13/11/2007

تکایه‌ ته‌نها ئه‌م ئیمایڵه‌ی خواره‌وه‌ به‌کاربهێنن بۆ ناردنی بابه‌ته‌کانتان

ofaziz@hotmail.com 

بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ: 0031641514057

Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net

Copyright © 1999-2007 Kurdistan Nêt، All rights reserved

بۆ خوێندنه‌وه‌ی زۆربه‌ی بابه‌ته‌کان پێویستت به‌ به‌رنامه‌ی Adobe Acrobat هه‌یه‌.کلیکی ئێره‌ بکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی داونلۆدی بکه‌یت 

جگه‌ له‌ هه‌واڵ و ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و ڕوونكردنه‌وه‌، هه‌ربابه‌تێك له‌ ماڵپه‌ڕی تردا له‌ هه‌مان کاتدا، بڵاوكرابێته‌وه‌، له‌ كوردستان نێت بڵاو ناكرێته‌وه‌.تکایه‌ تکایه‌ ئه‌گه‌ر نووسینه‌که‌ت بۆ سایتێکی تر ناردووه‌ بۆ ئێمه‌ی مه‌نێره‌..ك.ن

وێنه‌ی هه‌ندێ له‌و نووسه‌رانه‌ی به‌ ناو وێنه‌ی خۆیانه‌وه‌ له‌ کوردستان نێت دا ده‌نووسن

ئێمه‌ وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا که‌ ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به‌ به‌ڵگه‌وه‌، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه‌ گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به‌ کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه‌ وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه‌ پارێزراو ده‌بێت. ‌هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه‌ وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا دژی تاکه‌ که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که‌ به‌ ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه‌ بابه‌ت ده‌نووسێت، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه‌، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه‌ به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007

کوردستان نێت نووسینی کۆنه‌ به‌عسیه‌کان و جنێوفرۆشان بڵاوناکاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌ڕابوردوشدا کردبێتمان داوای لێبووردن له‌ خوێنه‌ران ده‌که‌ین.