هۆڵه‌ندا: بابه‌ته‌کانی ڕۆژی  4-10-2007


لێناگه‌ڕێین یه‌ك ئاهه‌نگتان به‌خۆشی به‌ڕێوه‌ بچێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ پاركی هه‌ولێر و ئاهه‌نگی (حسام رسام) و تابڵۆكانی تری ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی وا خه‌ریكن ئاهه‌نگیان بۆ سازده‌ده‌ن و هاتنی شه‌زا حه‌سون و زۆر عه‌ره‌بی تر كه‌ ئێمه‌ وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی لاوانی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ره‌قیب دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌ كۆنسێرت گێڕان بۆ هه‌ر یه‌ك له‌م پێپه‌تیانه‌ نابێت خۆشی له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ ببینرێت و راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆش كۆنسێرته‌كانتان تێكده‌ده‌ین


سوتفه‌كانی ژانی گه‌ لی جه‌ میلی ڕ ۆسته‌ می ... شۆڕش قادر : پێش هه‌موو شتێك قسه‌ كردن له‌ سه‌ ر كارێكی هونه‌ریی هه‌ستكردنه‌ به‌ بوونی ئه‌و كاره‌، هه‌ر له‌ به‌ر ئه‌وه‌شه‌ من به‌ باشم زانی وه‌ك بینه‌رێك ئه‌و فیلمه‌ی ژانی گه‌ل هه‌ڵبسه‌نگێنم. كاتی په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كان یه‌كێك بووم له‌و گه‌نجانه‌ی به‌ دڵ ئه‌و ڕۆمانه‌ی مامۆستا ئیبراهیمم خۆش ئه‌ویست، به‌ڵام


داگیرکه‌ر هه‌ر داگیرکه‌ره‌ ... کاوه‌ ئه‌مین: ئه‌گه‌ر له‌ هه‌موو وتارێکدا په‌یڤه‌کانی ئیسماعیل بێشکچی که‌ له‌سه‌ر کۆلنۆیکردنی کوردستان نوووسیونی دووپات بکه‌ینه‌وه‌، هێشتا که‌مه‌، ئاخر ئه‌و که‌سێکی ئاکادێمی و زانستپه‌روه‌ره‌، خۆ له‌ خۆڕا نه‌یگووتووه‌ "کوردستان کۆڵۆنییه‌کی نێوده‌وڵه‌تییه‌"، کۆلۆنییه‌ک که‌ له‌ جیهاندا وێنه‌ی نییه‌. عیسمه‌ت شه‌ریف وانلییش ده‌ڵێت


هونه‌رمه‌ندان له‌په‌راوێزه‌وه‌ بۆ په‌رته‌وازه‌بوون ... ئه‌رسه‌لان مه‌حمود:  به‌نیازو نیه‌تی پێشخستنی كورده‌واری، به‌ر له‌هه‌رشتێك مومكینه‌ زۆرێكمان، بێگومان ئه‌وانه‌ی خوازیاری داهێنان و گه‌شه‌پێدانی كاری مه‌ده‌نی ڕێكخراوه‌ جۆراوجۆره‌ پیشه‌یی و جه‌ماوه‌ریه‌كانین، له‌گه‌ڵ یه‌كگرتنه‌وه‌و یه‌كڕیزی و جه‌مبوونه‌وه‌ی وزه‌و توانا په‌رش و بڵاوه‌كاندا بووین و پێمان وابووه‌ ئیتر


ستراتیژی و تیرۆری ئازادی رۆژنامه‌نووسان ... به‌ناز كوێستانی: زلهێزو حزبه‌ زلهێزه‌كانی دونیا، كه‌له‌نێوان خۆیاندا رێكه‌وتنێك ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له‌سه‌ر ئاستی زیاتر خزمه‌تكردن و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ چوونی هاوڵاتیان رێك ده‌كه‌ون، چۆن و به‌چی رێگایه‌ك هاوكاری بكه‌ن و نه‌خشه‌و پلان بۆ ئه‌م كاره‌ چۆن ده‌بێت، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر رێكه‌وتنێك ستراتیژی بێت، ئه‌بێت لایه‌نی گرنگی


نامه‌یه‌کی کراوه‌ بۆ سه‌رکردایه‌تی کورد و بۆ گه‌لی کوردستان... سه‌دیق سالح عه‌زیز: به‌لگه ‌و رووداوه‌ یه‌ک له‌ دوای یه‌که‌کانی دنیاو ناوچه‌که‌و عیراق ئه‌وه‌ نیشان ده‌ده‌ن که‌ گۆرانی گه‌وره‌ چاوه‌روانی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راسته‌ و قۆناغێکی بریارده‌ر و یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ش له‌ پێش گه‌لی کورده‌ ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ بروات چیدی به‌ قازانجی گه‌لی کوردستان نیه‌. ئه‌م قۆناغه جێگه‌ی‌‌


دابەشكردنی ئێراق، هەوڵێك بۆ هەژاندنی بێدەنگی ئێراقیەكان ... ئاسۆ عەلی فەرەج:  بەهۆی لاوازی توانای حكوومەتەكەی مالیكی و پلانە یەك لە دوا یەكەكە سەرنەكەوتووەكانی ئەمەریكا لە ئێراق ودەستێوەردانی وڵاتانی دراوسێ لە كاروباری ئێراق و ململانێیە سیاسیەكانی نێوان شیعە و سووننە و بەرفراوانبوونی تۆڕەكانی تیرۆریستی رەوشی سیاسی و ئەمنی ئێراق لە


مێژووی كه‌سایه‌تیه ك‌‌ (هیتله ر) به‌شی سێیه‌م و کۆتایی... هونه ر هه ڵه بجه یی: دوای ئه وه ی كه بریندار بوو نێرا بۆ نه خۆش خانه یه كی سه ربازی له میونخ پایته ختی ویلایه تی با ڤاریا هه ر ئه وكا ته ی كه ئه و له نه خۆشخانه بوو سه ركرده ی پارتی گه لی سه ربه خۆیی شۆسیالست (كورت ئیسنیر) سه ربه خۆیی باڤاریای راگه یاند هیتله ر له دژی ئه مه وه ستاو


کێن ئه‌وانه‌ی دژی بڕیاره‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریکان؟!! ... نه‌جمه‌دین شێخ بزێنی: زۆر به‌داخه‌وه، که‌به‌درێژایی مێژو، له‌گه‌ڵ ئه‌وهه‌مو گۆڕانکاریه ئاینی ومرۆڤایه‌تیانه‌دا له‌سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی ڕوئه‌دات، هیچ گۆڕانکارییک له‌ ئویژدانی دوژمنانی گه‌لی کوردو، کوردستاندا ڕو نا‌دات! به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه، ڕۆژ به‌ڕۆژ زیاتر به‌ره‌و جه‌هاله‌تی بێ ئویژدانی و


گه‌له‌كۆمه‌كییه‌كی تازه‌ دژ به‌ كورد... شه‌ماڵ حه‌وێزی:  ره‌نگه‌ زۆر كه‌سایه‌تی سیایی كورد و غه‌یره‌ كورد هه‌بن، كه‌پێیان وا بێت ئه‌مڕۆ كوردستانی باشوور به‌ ئاقارێكی باش تێده‌په‌رێت ودۆست وپێگه‌ی باشی له‌ دنیادا بۆخۆی ده‌سته‌به‌ر كردووه‌ و مه‌ترسی ده‌ره‌كیی تا راده‌یه‌كی باش له‌ سه‌ر نه‌ماوه‌، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ رووداوه‌كان زۆر جار له‌م خه‌وه‌ خۆشه‌ رامانده‌چڵكێنن


پاشه‌ڕۆژی کوردانی هه‌نده‌ران به‌ کوێ ده‌گات؟! ... هوشیار عوسمان: نامه‌وێت مێژووی کۆچی کوردان بۆ هه‌نده‌ران باس بکه‌م و هۆکاره‌کانی شی بکه‌مه‌وه‌، به‌ڵکو له‌ سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ پێ داده‌گرم که‌ ڕه‌وه‌ندێکی زۆری کورد له‌ ووڵاتانی جیهاندا بڵاو بوونه‌ته‌وه‌و به‌پێی سوننه‌تی ژیان شه‌وو ڕۆژی ته‌مه‌نیان له‌ غوربه‌تدا سه‌رف ده‌که‌ن


خشڵ و ژن وده‌وام ... بۆكان حسین: دیاره‌ پۆشینی جل وبه‌رگی جوان و خشڵ مافێكی ره‌وای ژنانه‌ و به‌ پۆشینیان جۆرێك له‌ ئاسوده‌یی و دڵ خۆشی ده‌به‌خشێته‌ ژنان به‌ڵام له‌ چ كاتێك و له‌ چ شوێنێك ئه‌مه‌یان گرنگه‌و وه‌ له‌مه‌شیان گرنگتر ئه‌م جوانكاریانه‌ له‌ لای ژن وه‌كو شتێكی لاوه‌كی سه‌یر بكری و به‌ هه‌ند هه‌ڵنه‌گیری و به‌ نه‌بونی دڵ ته‌نگ نه‌بێت، چونكه‌ ئاستی


بڕیاری دابه‌شکردنی ئێراق ... شه‌یدا بڵباس:  پڕۆژه‌ی دابه‌شکردنی ئێراق بۆ سه‌ر سێ هه‌رێمی جیاواز، که‌گرمۆله‌ی جۆزێف بایدن بوو، له‌کۆنگرسی ئه‌مریکا به‌رزکرایه‌وه‌بۆ ده‌نگدان و به‌کۆی ٧٥٪ به‌رامبه‌ر ٢٣٪ گره‌وی برده‌وه‌٠ په‌سندکردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌دڵه‌ڕاوکێ و مه‌ترسی دووباره‌ی خسته‌وه‌ناو دڵی ته‌واوی ووڵاته‌ده‌ستکرده‌دواکه‌وتووخوازه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی ناوین


گه‌نده‌لیا جڤاکی .. به‌شا پێنجه‌م ... ئه‌حمه د بالایی: ئه‌گه‌ر بنێرێین‌ چاند وکولتوورا کوردی ژمێژدا خوه‌دی تور و ره‌وشته‌ک پاک وپیروز بوویه‌، گرێدانا وان هه‌رتم ب خوه‌زایێ وانڤه‌‌ هه‌بوویه‌ کو مرۆڤی شانازی ب وێ ژیانا ئازا دکرن، لێ مخابن ئیرۆ چاوان پارت و رێخراوێن مه‌ یێن سیاسی تۆشی شه‌له‌لا سیاسی بوونه‌ دیاردێن دوور ژ کریارێن خه‌بات وتێکۆشینێ د ناڤ


دانیشتنی به‌غدا له‌ نێوان لێكدانه‌وه‌كانی ئێران و ئه‌مه‌ریكا!! ... وه‌رگێڕانی: عه‌بدولله‌تیف ئاوماری: به‌یه‌ك گه‌یشتنی ئه‌مه‌ریكاو ئێران له‌به‌غدا ڕووداوێكی زۆر گرنك بوو ـــ به‌لانی كه‌م یه‌كه‌م دانیشتنه‌ له‌وجۆره‌ كه‌له‌نێوان هه‌ردوو ووڵاتدا له‌سه‌ر ئه‌م ئاسته‌دا بكرێت، له‌وكاته‌وه‌ی كه‌په‌یوه‌ندیه‌كانیان پچڕاوه‌ كه‌ له‌ ساڵی 1980 بوو له‌سه‌ده‌ی ڕابردوو، شتێكی شاراوه‌ نی یه‌


لۆگۆی وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ له‌ ووڵاتی كۆریای باشوور... ئارام ياسين:  ووڵاتی كۆریای باشوور به‌ یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ ده‌ژمێردرێت كه‌ له‌ماوه‌یه‌كی كه‌م، گه‌شه‌سه‌ندنێكی نموونه‌ی به‌ خۆیه‌وه‌ بینیوه‌، دڵسۆزی كۆریه‌كان بۆ ووڵاته‌كه‌یان وای كردووه‌ كه‌ ئاسه‌واری شه‌ری ناوخۆ و ئه‌و كاولكاریه‌ی كه‌ به‌ سه‌ر ووڵاته‌كه‌یان داهاتووه‌ نه‌هێلن و وه‌ بیكه‌نه‌ ووڵاتێكی پێشكه‌وتووی


عێڕاقیه‌کان ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریکاشیان تووشی هه‌ڵه‌ کرد هیوا موحه‌مه‌د: کاتێ که‌ بیکر و هاملتن راپۆرته‌که‌یان نووسی له‌ سه‌ر بارودۆخی عێڕاق، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گرنگییان به‌ کورد نه‌دا بوو، هاوارمان لێ هه‌ستا و خه‌م باری به‌سه‌رماندا نه‌ک باڵ، لاقیشی درێژ کرد، گوایه‌ به‌ ته‌له‌فۆن و ناردنی نوینه‌ر و نامه‌ و ئه‌م شتانه‌ توانیمان ئه‌و دوو دڵییه‌ بڕه‌وێنینه‌وه‌ و به‌ڵێنمان


بۆ ژیان میرانی: ئایا سه‌نته‌ری ته‌رفیهی كۆتایی به‌ ئۆپه‌راسیۆنی دژ به‌ ژنان دێنی؟ ... دایكی مێرخاس به‌رپرسی سه‌نته‌ری مه‌ستوره‌ خانم له‌ سۆران: له‌گه‌ل خوێندنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ مه‌زنه‌كه‌ی خاتوو (ژیان میرانی) له‌ ژماره‌ 242 به‌رواری 24/9/2007، گوایه‌ گه‌وره‌ترین سه‌نته‌ری ته‌رفیهی له‌سه‌ر ئاستی عیراق و ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌راست كه‌وتۆته‌ واری جێبه‌جی كردن. دوای توڕه‌بوونێكی زۆر له‌


فریایی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن بكه‌ون! ... موحسین شوانی : به‌بۆنه‌ی برینداربوونی هاوه‌ڵێكم، كه‌به‌ڕووداوی ئوتومبێڵ په‌نجه‌یه‌كی شكابوو، پشت وسه‌ری زامدارببو! به‌ناچاری رێمكه‌وته‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریكه‌وتنی هه‌ولێر، جی ی باسه‌ ئه‌م رووداوه‌ له‌مه‌خموور رووی دابوو، به‌ڵام شاری مه‌خموور كه‌ هه‌شتا ساڵه‌ قه‌زایه‌ وسی ناحیه‌ی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌و سنوورێكی


له‌نیوان سێكۆچكه‌ی‌ سستی‌ و پڕۆژه‌و ئیجرائاته‌كان ... كوردێكی‌ تر: سستی‌ جێ به‌جێكردنی‌ ئه‌و پڕۆژانه‌ی‌، كه‌له‌سایه‌ی‌ چاوپێكه‌وتنه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ جۆراوجۆره‌كاندا له‌نێوخشته‌ی‌ كاره‌كانی‌ حكومه‌تــی‌ هه‌رێم كه‌ڵه‌كه‌ببون وه‌كو ئه‌و ده‌ستاڕه‌ سحراویه‌ وابوو كه‌له‌یه‌كێك له‌فیلمه‌ كارتۆنیه‌ دۆبلاژكراوه‌كانی‌ كوردیدا، له‌گه‌ڵ هه‌ر بادانێكدا جارێ شلكێنه‌ و جارێ‌


سیناتۆر (جۆزیف بایدن) هه‌مووتانی له‌رزان!!!... بێستون محه‌مه‌د ساڵح مسته‌فا: (داكۆكی كردن و پشتیوانی له‌ پێشوازی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكی وپرۆژه‌ بریاری سیستمی فیدراڵی و پیاده‌كردنی ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی و گه‌یشتنه‌ به‌ هه‌وڵ و خه‌باتی نه‌پساوه‌ی گه‌لی كوردستان.. پێشنیاری لیژنه‌یه‌كی پسپۆر بۆ


فریشته‌یه‌ك به‌ناوی پێشمه‌رگه‌، دڕنده‌یه‌ك به‌ناوی جاش جاشێكی كۆنه‌پێشمه‌رگه‌ و پێشمه‌رگه‌یه‌كی كۆنه‌جاش ... پێشڕه‌و حه‌مید: ئه‌وكاته‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌شاخه‌كانی كوردستان بوون و سه‌نگه‌ری پاراستنی شه‌ره‌فی كوردانیان هه‌ڵبژارد، ڕێك ئه‌وكاتانه‌بوو كه‌ سوپای داگیركه‌رانی كوردستان له‌شاره‌كاندا قۆڵی نامه‌ردیان لی هه‌ڵماڵیی بوو وه‌ به‌ هه‌موشێوه‌یه‌كی نا ئینسانیانه‌ به‌ر


كێشه‌كانی زه‌حمه‌تكێشان قوڵترده‌بێته‌وه‌ ... عه‌دنان پاڵانی: له‌پێنجه‌مین كۆنگره‌ی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، ئاكامی هه‌ڵبژاردنی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزب، به‌حه‌زوئاره‌زوی كاك قادر عه‌زیز ده‌رنه‌چووه‌، هه‌ربۆیه‌ وه‌ك كوێخائاسا شه‌پۆلێك كاردانه‌وه‌ی نابه‌جێ وقسه‌هه‌ڵبه‌ستنی دوور له‌ راستی له‌دژی چه‌ند ئه‌ندامێكی هه‌ڵبژێردراوی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی وكۆمه‌ڵێك


خورماڵ و ئه‌فغانستان، دوو ده‌هۆڵ و یه‌ك نه‌به‌ز گۆران ... موئمین زه‌ڵمی: "ڕازی بوون له‌سه‌ر ئه‌و به‌رگرییه‌ گیلانه‌یه‌ی لێت ئه‌كری به‌شێكه‌ له‌ گێل بوون" وه‌ك خۆ دانه‌ قه‌ره‌ی زۆر بواریتر پاش سه‌فه‌رێكی كه‌ خۆی واته‌نی جیاوازبووه‌ له‌ ڕابردوو نه‌به‌ز گۆرانی نوسه‌ر سه‌فه‌رێكی بۆ خورماڵ كردووه‌ و بابه‌تی ناونیشاندراو به‌ "چووم بۆ ئه‌فغانستان، چووم بۆ خورماڵ" ی له‌


له‌ رۆژی ناتوندوتیژیدا له‌ ووڵاتێكی توندو تیژدا ... جه‌لال هۆرێنی: من له‌ ووڵاتێك ده‌ژیم تا سه‌رئێسقان پڕ له‌توندوتیژی، ووڵاتێك هیچ مرۆڤێَكی كورد ناتوانی له‌كه‌ركووكی خاكی خۆیدا به‌ئاسانی بسۆرێته‌وه‌، له‌ ووڵاتێك هێچ ژنێك ناتوانی به‌ئاسانی داوای مافی خۆی بكات، هیچ منداڵێكیش ناتوانی بڵێت بابه‌ له‌كه‌ركوك بمبه‌ بۆ شاری یاری ئه‌وه‌ باسی به‌غداو


شه‌وی نه‌ورۆز تیڤی ... ئه‌ژده‌ربه‌رزنجی: ئه‌مشه‌و ڕێكه‌وتی 2/10/2007 كاتژمێر (9) شه‌و پڕۆگرامێك ئاماده‌كرابوو به‌ بۆنه‌ی ده‌ست پێكردنی به‌رنامه‌كانی ته‌له‌فزیۆنی نه‌ورۆز له‌ باخچه‌ی ته‌له‌فزیۆن كه‌ كه‌ كۆشكی هونه‌ری جارانه‌ شایه‌نی باسه‌ ئه‌م پڕۆگرامه‌ ڕاسته‌وخۆ له‌ ده‌گوازرایه‌وه‌ و به‌ده‌یان هه‌ڵه‌ی ته‌كنیكی و هونه‌ری تێدابوو پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه‌ش سه‌رۆكی


سه‌ربازانی ئه‌مریكی له‌كوردستان یاسای هاتوچۆ پێشێل ده‌كه‌ن و شوفێری ئۆتۆمبێلێكی هۆندا له‌ شێراوا ده‌كوژن؟! ... محمد سیاسی ئه‌شكه‌نه‌یی: نامه‌یه‌كی كراوه‌ بۆ به‌رچاوی به‌رێزان سه‌رۆكی هه‌رێمی كورستان و سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان! به‌رێزان به‌ پێویستم زانی ئاگادارتان بكه‌مه‌وه‌ كه‌ لێره‌ له‌م وڵاته‌دا ماڵ له‌ ماخۆ حه‌رامه‌ و سه‌ربازه‌ ئه‌مریكییه‌كان به‌رۆژی روناك


ئه‌وحكومه‌ته‌كوردییه‌ی هه‌یه‌ هی من وتۆیه‌؟ ... هه‌ریاد قادر: به‌رله‌هه‌مووشتێكیش من نه‌ پارێزه‌ری كه‌سم و نه‌كه‌سێكی ماستاو چیشم و ئه‌و كه‌سانه‌ی منیش لێره‌دا باسیان ده‌كه‌م و ناویان ده‌هێنم پێویستیان به‌ وه‌نیه‌ نموونه‌یان بۆ بێنم و پاكانه‌یان بۆبكه‌م، به‌هه‌رحاڵ به‌بڕوای من و ته‌وای ئه‌وكه‌سانه‌ش كه‌ڕێز له‌مرۆڤ ده‌گرن و كرده‌وه‌ مه‌زنه‌كانیان له‌به‌رچاوه‌ ئه‌وه‌


لاوان به‌ئاودانی بیری نه‌ته‌وایه‌تیان چاویان له‌ ئاینده‌یه‌كی گه‌شه‌ ... ده‌هام عه‌بدولباقی: گرنگیدان به‌ بوژاندنه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی لاوان یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ركه‌ هه‌ره‌ گرنگ و كاریگه‌ر و پێویسته‌كان كه‌ ده‌بێت هه‌مووكات و سه‌رده‌مێك و له‌هه‌موو قۆناغێك ئه‌و هه‌سته‌ بكرێته‌ داینه‌مۆی بزواندن و ئاراسته‌كردنی ئه‌و توێژه‌ به‌رفراوانه‌، گه‌ر بۆ مێژوو بگه‌ڕێینه‌وه‌ ده‌بینین


هۆنراوه‌

که‌ده‌تبینم! ... شێرکۆجه‌لال

عێراقی ده‌به‌ش کراو ….. ئه‌حمه‌د ده‌شتی

كه‌ شه‌ودی ... سه‌هین نوعمان موفتی

دڵێک بۆمن و گوڵێک بۆ عه‌بدوڵا په‌شێو ... شێروان بێ دڵ

مهڕۆ ... بهکر حهبیب

دووری ... ئازاد سۆرانی

ده‌سته‌ مۆ نابم.... ئارێز سمكۆحوسێن

ڕێی خودا ... موحسین شوانی

قه‌دباریكی سه‌رسوڕماو! ... ئه‌ركان حه‌سه‌ن

یه كه م، خۆشه ویست ... ئا. شێخانی

نائومێدی ... خالد باران

بانگه‌واز ... ئاراز عه‌بدلله‌

کـــــــا زێـــــــــــــــــــوه‌... دڵـــشــــادی عومـه‌ر کاکی

دووانه‌ی هاوخه‌م ... به‌ندی عه‌لی


ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و هه‌واڵ


ئاگاداری... بۆ وه‌ستانه‌وه‌ به‌ دژی كوشتنی مناڵان، به‌شداری ئاكسیۆنی سه‌نته‌ری مناڵان بكه‌ن.. !! ڕۆژی هه‌ینی 5 ی ئۆكتوبه‌ر له‌ ستۆكهۆڵم كات: ڕۆژی هه‌ینی 05\10 كاتژمێر 3 تا 5 ی پاشنیوه‌ڕۆ به‌ كاتی سوید.  شوێن: مینت تۆریه‌ت، به‌رامبه‌ر په‌رله‌مانی سوید – ستۆكهۆڵم. بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌: ته‌له‌فۆن: 073 57 15 449  ئیمه‌یل: santarimnalan@yahoo. com  ... سه‌نته‌ری به‌رگری له‌مافه‌كانی مناڵان

 

ژن و ئافره‌ته‌ قورئانخوێنه‌كانی كوردستان، به‌شداری له‌چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌كه‌ن. ... راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف: له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی ژنه‌ قورئانخوێنه‌كانی كوردستان كه‌ له‌سه‌ر داوای رێكخراوی تواناسازی ئافره‌تان له‌هۆڵی بۆنه‌ ئاینیه‌كانی مزگه‌وتی سه‌واف له‌شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو، نزیكه‌ی (100) ژن و ئافره‌تی قورئانخوێن گوێبیستی ئه‌و رێنماییانه‌بوون كه‌


مه‌سیحیه‌كانی كوردستان تایبه‌تمه‌ندی مانگی ره‌مه‌زان ڕه‌چاو ده‌كه‌ن ... راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف: وه‌ك كاردانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی و گیانی لێبوورده‌یی و ئاشتی له‌لای موسڵمانان و وه‌ك رێزلێنان له‌مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان، مه‌سیحیه‌كانی كوردستان به‌درێژایی رۆژانی ئه‌م مانگه‌ دوكانی فرۆشتنی مه‌ی له‌ناوچه‌كانی خۆیاندا ڕوپۆش كردوه‌ و


گه‌وره‌ترین یاده‌وه‌ری بۆ شاعیری مرۆڤایه‌تی و بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی ته‌سه‌وف (جه‌لاله‌دینی رۆمی) كرایه‌وه‌ ... مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی: رۆژی دووشه‌ممه‌ (1/10/2007) له‌نزیك مه‌زاره‌كه‌ی خۆی له‌باكوری كوردستان، یادی له‌دایكبوونی گه‌وره‌ بیرمه‌ندی رێبازی ته‌سه‌وف و شاعیری گه‌وره‌ی مرۆڤایه‌تی (مه‌ولانا جه‌لاله‌دینی رومی) كرایه‌وه‌، له‌م ئاهه‌نگه‌دا نوێنه‌ری عه‌بدوڵا گویل سه‌رۆك

 

OKT 2007

7 6 5 4 3 2 1
14 13 12 11 10 9 8
21 20 19 18 17 16 15
28 27 26 25 24 23 22
        31 30 29

تکایه‌ ته‌نها ئه‌م ئیمایڵه‌ی خواره‌وه‌ به‌کاربهێنن بۆ ناردنی بابه‌ته‌کانتان

ofaziz@hotmail.com 

بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ: 0031641514057

Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net

Copyright © 1999-2007 Kurdistan Nêt، All rights reserved

بۆ خوێندنه‌وه‌ی زۆربه‌ی بابه‌ته‌کان پێویستت به‌ به‌رنامه‌ی Adobe Acrobat هه‌یه‌.کلیکی ئێره‌ بکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی داونلۆدی بکه‌یت 

جگه‌ له‌ هه‌واڵ و ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و ڕوونكردنه‌وه‌، هه‌ربابه‌تێك له‌ ماڵپه‌ڕی تردا له‌ هه‌مان کاتدا، بڵاوكرابێته‌وه‌، له‌ كوردستان نێت بڵاو ناكرێته‌وه‌.تکایه‌ تکایه‌ ئه‌گه‌ر نووسینه‌که‌ت بۆ سایتێکی تر ناردووه‌ بۆ ئێمه‌ی مه‌نێره‌..ك.ن

وێنه‌ی هه‌ندێ له‌و نووسه‌رانه‌ی به‌ ناو وێنه‌ی خۆیانه‌وه‌ له‌ کوردستان نێت دا ده‌نووسن

ئێمه‌ وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا که‌ ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به‌ به‌ڵگه‌وه‌، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه‌ گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به‌ کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه‌ وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه‌ پارێزراو ده‌بێت. ‌هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه‌ وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا دژی تاکه‌ که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که‌ به‌ ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه‌ بابه‌ت ده‌نووسێت، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه‌، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه‌ به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007

کوردستان نێت نووسینی کۆنه‌ به‌عسیه‌کان و جنێوفرۆشان بڵاوناکاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌ڕابوردوشدا کردبێتمان داوای لێبووردن له‌ خوێنه‌ران ده‌که‌ین.