هۆڵه‌ندا: بابه‌ته‌کانی ڕۆژی  27-10-2007


نا... بۆتوركیا، نا... بۆ شمه‌ك و گه‌شت و گوزار و كۆمپانیای توركی ... نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی / كۆمه‌ڵه‌ی لاوانی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ره‌قیب: له‌ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ی (ناوه‌ندی چاك) بۆ بایكۆتكردنی كه‌ل و په‌ل و شت و مه‌ك و گه‌شت و گوزار و كۆمپانیای توركی له‌ كوردستان، كۆمه‌ڵه‌كه‌مان به‌ هه‌زاران وێنه‌ی لێ چاپ و بڵاوكرده‌وه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری شار و شارۆچكه‌كانی باشووری كوردستان


ئه‌وانه‌ی به‌ خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی كورددی ده‌ڵێن راسیزم و فاشیزم، دوژمنی كورد و كوردایه‌تین: له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه‌كه‌مان و ده‌ست كردنمان به‌ كار و چالاكیه‌كانمان كه‌ هه‌ر جوڵانه‌وه‌یه‌كمان بۆ خزمه‌تی كورد و كوردستان بووه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌ست و ئامانجانه‌ بووه‌ كه‌ هه‌موو تاكێكی كورد له‌ هه‌موو دونیا شانازی پێوه‌ بكات و به‌ هیمه‌تی مه‌ردانه‌ی خۆی بزانێت، ئه‌و چالاكیانه‌ی ئێمه‌


با 2 کاتژمێر له‌گه‌ل پکک بین. ... قادر نادر: : وا بریاره به‌یانی خۆپیشاندانێک له‌ ستۆکهۆلم سازبکرێت دژ به‌ هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا، که‌ یه‌کێک له‌لایه‌نه‌کان پکک ده‌بێت، زۆر که‌س و پارتی سیاسی بیانوی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌و له‌رزۆکانه‌، بۆ به‌ شداری نه‌کردنیان له‌ م خۆپیشاندانه‌ ده‌هێنه‌وه‌. راسته‌ پکک له‌ خۆپیشاندانه‌کاندا هه‌ولی به‌ حزبی کردنی ده‌دات، به‌ڵام له‌ به‌رامبه‌ر فشارێکی


کورد نە شەڕی تەواو دەکا و نە ئاشتی تەواو ... هیشام ئاکرەیی: تاوەکوو کارەکان بە باشی ئەنجام بدرێن پێویستە بە شێوەیەکی جددی و زانستیانە بکرێن. شەڕ و ئاشتی بە قەدەر ئەوەی پەیوەندیان بە هێز و هاوکێشەکانەوە هەیە، پەیوەندیان بە شێوازی جێبەجێکردنیانه‌وه‌ هەیە و زانستێکە ئاڵۆزتر لە هەموو زانستەکانی تر. کەسێکی پسپۆر و شارەزا ئەو کەسەیە کە لە


تورکیا و دنیای ڕه‌شی ڕه‌گه‌زپه‌ر‌ستی ... م. حه‌مید عه‌زیز: سنور به‌زاندنی تورکیا بۆ کوردستان کارێکی نایاسایی یه‌و له‌پێش هه‌موو جیهانه‌وه‌ ده‌بوایه‌ ئه‌م سێ لایه‌نه‌ قسه‌و به‌رگرییان هه‌بوایه‌ له‌سه‌ری به‌ڵام به‌داخه‌وه‌. به‌داخه‌وه‌ ئێمه‌ی کورد زۆر لاوازین و له‌وپه‌ڕی لێپرسراوێتیش بین هه‌میشه‌ نه‌مانتوانیوه‌ بڕیار بده‌ین ده‌نا له‌ عێراقێکدا که‌ ئه‌مڕۆ خیانه‌تمان پێده‌کات زۆر


ئه‌رێ بۆچی ئیسلامیه‌کان بێ ده‌نگن؟! ... ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا: پێویست ناکات باسی هیستریای توورک بکه‌م، که‌ هیچ کاتێک هێنده‌ی ئه‌م جاره‌یان، وه‌حشی تر و دڕنده‌تر نه‌بووه‌. حکومه‌ت و گه‌لی توورکیا (چونکه‌ گه‌لی توورک، له‌ڕێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ ده‌نگی داوه‌ به‌ حکومه‌ت و په‌رله‌مانتاره‌کانی)، هه‌ردوولا سوێندیان خواردووه‌، که‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک دژی گه‌لی کورد ببنه‌وه‌وله‌ناوی


ئه‌وسا و ئێستا ... هاوڕێ باخه‌وان – به‌شی 10ه‌م: ئێستا نزیكه‌ی 80%ی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له‌ كوردستان كارده‌كه‌ن، توركی و تۆرانین. به‌هۆی ئه‌مانه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری میت و سیخووری توركان له‌ كوردستاندایه‌. چۆنایه‌تیی ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه‌ له‌ كوردستاندا دروستی ده‌كه‌ن زۆر نزمه‌ و به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌ پاشه‌ڕۆژێكی نزیكدا كاره‌ساتی گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌! له‌وانه‌ رووخانی ئه‌و پرد


زیادبوونی عه‌ره‌به‌ هه‌ڵهاتووه‌كان و كاریگه‌ریه‌ ترسناكه‌كانی بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی و هه‌نگاوه‌ ئاینده‌یه‌كان بۆ ته‌عریب كردنه‌وه‌ی كوردستان ... هه‌ورامان علی تۆفیق: هێنده‌ی له‌بارودۆخی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان لێك بده‌ینه‌وه‌ هێنده‌زیاتر ده‌توانین باس له‌ كه‌م و كوڕی و هه‌ڵه‌ و گه‌نده‌ڵی و بێ به‌رنامه‌یی و گوێ نه‌دانه‌ ئاینده‌و ته‌نها ڕوانین له‌ ئه‌مڕۆ و هه‌ندێ به‌رژه‌وه‌ندی و


من به‌رده‌وامیم هه‌ڵبژاردووه‌... ئامانج عه‌بدوڵا سوور: رووباره‌كان ده‌گه‌رێنه‌وه‌ بۆ كێوه‌كان به‌ڵام به‌حیكمه‌تی چیاوه‌ (پاولۆ كۆیلۆ له‌ رۆمانی فاڵگیریه‌كان دا) له‌دوای راپه‌رینه‌كه‌ به‌چه‌ند ساڵێك كۆنه‌ ئه‌منێك خێزانه‌كه‌ی له‌به‌غداوه‌ نارده‌وه‌ بۆ كوردستان تا دادگا بگرێت له‌وانه‌ی ماڵه‌كه‌یان داگیركردووه‌!!ئه‌و ره‌نگبی دیوێكی یاسای له‌پشت بوبێـت لی ویژدانی جه‌ماوه‌ریش بۆخۆی


هه‌ڵوێستێكی دره‌نگ وه‌خت قسه‌ی چاك و هه‌ڵوێستی جوان له‌دره‌نگ وه‌ختیشدا جێگای خۆی ده‌گری. .. سووره‌ مه‌رگه‌یی: له‌ژماره‌ (77) ڕۆژی 9/10/2007 له‌ڕۆژنامه‌ی (ڕۆژنامه‌) بابه‌تێكی نوسه‌رو ڕۆژنامه‌ نوس كاك نه‌وشیروان مسته‌فا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، نوسه‌ر له‌ بابه‌ته‌كه‌یدا مادده‌ی (140) و گرفت و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كانی تری كوردستان ده‌خاته‌ به‌ر شه‌ن


ئه‌شێت زۆر به‌ ئاسانیی بیری تۆم بۆ بخڵه‌تێنرێت، به‌ڵا‌م وویژدانی خۆمم بۆ ناخڵه‌تێنرێت ...  نه‌وزاد شێردڵ: زۆر جار که‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی کوردوستاندا نووسینی هه‌ندێك نووسه‌ری هیچ پێ نه‌ماو و زمان لووس و دوو ڕوو ئه‌خوێنینه‌وه گورج ته‌له‌فۆن بۆ یه‌کتر ئه‌که‌ین و وه‌ك هێماو جفره‌یه‌کی نهێنی چه‌ند ساڵه‌ی نێوانمان و بۆ سوعبه ت‌ به‌ یه‌کتر ئه‌ڵێین:- (- تـ.. !! - ه تازه‌که‌ی


لۆبی كوردی، بابه‌تێك بۆ گفتوگۆ ... ئیدریس سابیر: لۆبی ووشه‌یه‌كی ئینگلیزییه‌، به‌مانای هۆڵی چاوه‌ڕوانیی (بۆ نمونه‌ پێش چوونه‌ ژووره‌وه‌‌ی پارله‌مان یان شانۆ) به‌كاردێت، له‌بواری ڕامیاریشدا لۆبی كۆمه‌ڵێك یان ئه‌و كه‌سایه‌تی و گروپ و ڕێكخراوانه‌‌یه‌، كه‌ كاریگه‌رییان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران و سه‌رچاوه‌ی بڕیار، له‌پێناو هاندانیان بۆ پشتگیریكردن له‌ به‌رژه‌وه‌ندی


تێرۆری ده‌وڵه‌تیی له‌خۆرهه‌ڵاتی نێوراستدا. ! تێرۆری ده‌وڵه‌تی له‌ باکووری کوردستان.. ! نووسینی: ئیسمائیل به‌شکچی. ... هێنانه‌ سه‌ر زاراوه‌ی کرمانجی خواروو .. زاگرۆس زه‌رده‌شتی: به‌شی دووه‌م: لێره‌دا ده‌بێت له‌سه‌ر پرس و خه‌سڵه‌تی دۆزی کورد، چه‌ند شتێک بڵێین. له‌ دوای چاره‌که‌ سه‌ده‌ی بیست وه‌ له‌شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی و شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ری 1917 و شه‌ڕی تورک، گرێک. تورک، ئه‌رمه‌ن. شۆڕشی


كۆندالیزا رایس... وانه‌یه‌كی ژیرانه‌... تاڤگه‌ ئه‌حمه‌د میرزا: له‌میانه‌ی یاداشته‌كانیدا له‌ به‌رامبه‌ر كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكادا كۆندالیزا رایس، گله‌یی لی كرا له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه‌، به‌وه‌ی كه‌ ناوی كوردستانی هێناوه‌، زۆر به‌ ئاسانی شه‌فافیه‌تی به‌كارهێناوه‌ له‌ به‌ كارهێنانی ناوی كوردستان له‌ بری باكووری ئێراق به‌مه‌ش گله‌یی كار به‌ده‌ستانی توركیای هاتۆته‌ سه‌ر!!..


شیشیان و، ، ، قوبرس و، ، كوردستانی باشوور ته‌واوكاری یه‌كترن!! ... دلێر محمود سابیر: كاتێ كه‌ شۆڕشی شیشانیه‌كان دوای هه‌ره‌س هێنانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت گه‌ڵاڵه‌ بوو بۆ دروست كردنی كییانێكی سه‌ربه‌خۆ، بووه‌ مایه‌ی نیگه‌رانی ڕووس به‌ تایبه‌تی كه‌ كییانه‌كه‌ ئیسلامی بوو له‌ ناو گۆی مه‌مكه‌كانی یه‌كێتی سۆڤییه‌تی ڕووخاودا هێڵنجی بیری ته‌سكی شیوعیه‌تی ئه‌هێنایه‌وه‌ كه‌ تا


كورد و هه‌ورامی دوو نه‌ته‌وه‌ی جیاواز؟! ... موحسین شوانی: ئه‌م ناونیشانه‌ تووشی شۆكتان نه‌كات، به‌ڕێوه‌یه‌ جودا خوازی، به‌ڕێوه‌یه‌ ماڵوێرانی ودووبه‌ره‌كی! ئه‌م میلله‌ته‌ دابه‌ش وبه‌شخوراوه‌ بۆواده‌كات؟ ڕه‌نگه‌ كاتی ووروژاندنی ئه‌م جۆره‌ بابه‌ت ومه‌ترسیانه‌ نه‌بێت له‌كاتێكدا سووپای تورك له‌ئاماده‌باشی وڕق ئه‌ستووری ته‌واودابن، بۆهێرشكردن وبه‌زاندنی سنووری هه‌رێمی


جووڵه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ پێناو ده‌سكه‌وتێكی سیاسی... پارێزه‌ر: بێستون محه‌مه‌د ساڵح مسته‌فا: یاداشته‌كه‌ی ئۆردوگان له‌ بۆ ڕێگه‌ پێدان و سه‌رپشككردنی سوپای توركیا بۆ چوونه‌ نێو خاكی كوردستان و مانه‌وه‌ی ئه‌م سوپایه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری نه‌كراو... دیاره‌ ئه‌م یاداشته‌ گه‌مه‌یه‌كی سیاسیه‌ بۆ له‌ بیر بردنه‌وه‌ی گفتو گۆكانی نێو كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكی ده‌رباره‌ی جینۆسایدكردن و كوشتارو


ئه‌لمالكی باش بزانه پارتی كرێكارانی كوردستان تیرۆرست نییه، حیزبه‌كه‌ی تۆ تیرۆرسته!! ... یونس حه‌مه‌د: نوری ئه‌لمالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای ووڵاتی ده‌ستكردی ئێڕاق و ئه‌ندام له حیزبی ده‌عوای ئیسلامی به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانی، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌و به‌ر سه‌باره‌ت به ته‌نگه‌ژه‌وهه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی توورك بۆ سه‌ر خاكی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌وه‌ی پارتی كرێكارانی


تکایه‌ک له‌ هاوڕێیانی وه‌رگێڕی (سه‌رمایه‌) ی مارکس ... عامر سابیر: سه‌رمایه‌، نامیلکه‌یه‌کی 110 لاپه‌ڕه‌یی (A5)، که‌ له‌ لایه‌ن هاوڕێیان (سه‌لام عه‌بدوڵا، که‌ژاڵ حه‌مه‌ڕه‌شید، شلێر عه‌زیز) ه‌وه‌ کراوه‌ به‌ کوردی و مه‌کته‌بی بیروهوشیاری (ی. ن. ک) ساڵی 2006 بڵاویکردۆته‌وه‌. هه‌ر خوێنه‌رێکی کورد، ئه‌گه‌ر ته‌نها له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م نامیلکه‌یه‌وه‌ ئاشنا بێت به کتێبی‌ (سه‌رمایه) ‌ی مارکس،


هه‌‌ڵه‌یه‌کی زمانه‌وانی '' کێشه‌ی pkk و تورکیا'' ... کاوه ئاهه‌نگه‌ری : بۆخۆشم که‌مێک پێم سه‌یربوو که ئه‌م سه‌ردێڕم بۆ ئه‌م نووسراوه کورته هه‌ڵبژارد، چوونکی من نه زمانناسم و نه پسپۆڕری باری زمان و وێژه. به‌لام جێی خۆیه‌تی که ئه‌م هه‌ڵه‌ ناڕه‌وا و زۆر جار مه‌ترسیداره ئاشکرا قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێت. مه‌ودایه‌که که تورکیا ده‌یه‌وێ به‌ره‌و هه‌ولێر و چاڵه‌نه‌وته‌کانی که‌رکووک


ده‌سکه‌ گوڵێک بۆ مامۆستا (موحسین جوامێر) ده‌ڵێم جه‌نابت باوه‌ڕ به‌ قسه‌ی هه‌ڤاڵ (مام جه‌لال) ناکه‌یت به‌ڵام باوه‌ڕ به‌ ڕۆژنامه‌ی سه‌باحی تورکی ده‌که‌یت!! ... باوکی شازاد: مامۆستای به‌ڕێز وابزانم هه‌موومان به‌ گویێ خۆمان قسه‌که‌ی هاڤاڵ (مام جه‌لالمان) گوێ لی بوو جا به‌ڕای من پیویست به‌وه‌ ناکات که‌سیکی تورک بۆمان شی بکاته‌وه‌ ئایه‌ چی ووتوه‌و چی نه‌وتووه‌، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ پیاو که‌ مه‌وقیفیک هاته‌


چۆن وتاربێژانی كوردستان شه‌رمیان نه‌كرد خه‌ڵكیان دژی توركیا هاندا! ... مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانی: كوردانی سه‌رگه‌ردان و برایانی موسڵمان، ئه‌و ناونیشانه‌ی هه‌موو كاتێك ئازارمان ده‌دات، له‌و كاته‌ی  گه‌لێكی موسڵمانی وه‌ك كورد له‌ بنده‌ستی دڕنده‌ترین و زاڵمترین دوژمن ده‌چه‌وسێندراوه‌ و، كووچه‌ و كۆڵانه‌كانی خۆیی و شار و دێهات و سه‌یرانگا و كێو و ره‌زگه‌كانی خۆی لی ببوونه‌


په‌لاماری گورگه‌كان و پاراستنی ماڵه‌كانمان ... جه‌لال هۆرێنی:  له‌مێژوه‌ گه‌لی كورد بووه‌ته‌ قوربانی ده‌وڵه‌ته‌كانی درواسی، ئه‌وانیش بۆمه‌رامه‌كانی سیاسی نێوخۆی خۆیان و یان هه‌ندی جار به‌مه‌به‌ستی زیندوبونه‌وه‌ی هێزی سیاسی به‌رامبه‌ر به‌ده‌وڵه‌تان هه‌ره‌شه‌مان لی ده‌كه‌ن و له‌هه‌ڕه‌شه‌كانیشدا هه‌میشه‌ زمانی شه‌ڕ له‌سه‌ر زاریانه‌. بێگومان ئه‌م بیركردنه‌وانه‌ ئه‌نجامی


له‌م وڵاته‌ هێشتا كاتژمێر له‌دایك نه‌بووه‌ ... هه‌ردی شه‌فیق: من كاتژمێرم بۆچیه‌ كه‌ژیانم درۆیه‌كی دووباره‌یه‌، به‌فیڕۆدانێكی دووباره‌یه‌ به‌ده‌م پیاسه‌ی شه‌قامه‌كان ویاری بێسودی نێو چایخانه‌و گازینۆكانه‌وه‌. ئه‌مه‌ قسه‌ی ئه‌وگه‌نجه‌یه‌ كه‌ئیمانی به‌كاتژمێرنیه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ژیانی تراژیدیا یه‌كه‌ به‌رده‌وام دووباره‌ئه‌بێته‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌سێك له‌ئازاره‌كانی تێبگات. له‌فه‌رمانگه‌كاندا


ئه‌گه‌ر توركیا مه‌به‌ستی ئاشتیه‌! ... هێمن میرانی: ئه‌گه‌ر پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) له‌ ساڵی 1978 دامه‌زراوه‌ و له‌ ساڵی 1984 ده‌ستی به‌ چاڵاكی سه‌ربازی و سیاسی كردووه‌، ئه‌وه‌ كێشه‌ی كورد له‌ توركیا بۆ سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی كۆماری توركیا ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌ دوای ئه‌وه‌ی سنووره‌ سیاسیه‌كه‌ی له‌ رێكه‌وتننامه‌ی لۆزان 24 ی ته‌موزی 1923 ده‌ست نیشان كرا، له‌ 29 ی


با هێزا پاراستنا گه‌ل 8 دیله‌كه‌ ته‌سلیم نه‌كه‌ن، تا رێكخراوی ته‌ساموحی جیهانی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ئازادنه‌كات.. گۆڕانه‌كان به‌ره‌و كوێ؟... دانا رزگار: له‌سه‌روبه‌ندی دواین گۆڕانكارییه‌كانی هه‌ڕه‌شه‌ی توركه‌ رۆماكانی وڵاتی نه‌ته‌وه‌په‌رستیی و حه‌ماسیه‌ت و توندوتیژیدا، پێویسته‌ ئه‌و هه‌شت سه‌ربازه‌ داماوه‌ی كه‌ ده‌ستی سه‌ربازه‌ راسته‌قینه‌كانی وڵاتی كوردستان كه‌وتووه‌ ئازادنه‌كرێن تا به‌ڕێز


pkk  تیرۆریسته‌ یان كه‌مالیسته‌كان؟ ... سه‌هین نوعمان موفتی : ئه‌و وێنه‌یه‌ی له‌ ماڵپه‌ری كوردستاننێتی خۆشه‌ویستدا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌ربازێكی خوا ده‌زانێ ژن هێنی داك هینی كه‌مالیستی به‌ خۆشحاڵی و ئازایه‌تییه‌وه‌ له‌ هه‌ردوو ده‌ستی سه‌ری دوو شه‌هیدی پێشمه‌رگه‌ی (پ. ك. ك) ی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێ كه‌ كه‌مالیست و توركسته‌كان نه‌ك هه‌ر ویژدان به‌ڵكو


نامه‌یه‌كی كراوه‌ بۆ خاتوو (ڤیان سامی عه‌بدولره‌حمان) ئه‌ندامی ئه‌منستی ئینته‌رناسیۆناڵ له‌ ئه‌مریكا؟ ... محمد سیاسی ئه‌شكه‌نه‌یی : زۆرن ئه‌وانه‌ی كه‌ بی موقابیل و بی ئه‌وه‌ی كه‌س داوایان لی بكات هاوكاری خه‌ڵك ئه‌كه‌ن، جا هاوكاریه‌كان چ ماددی بن یاخود مرۆڤایه‌تی و ئینسانی، یه‌كێك له‌و كچه‌ دڵسۆزو تێكۆشه‌رانه‌ خاتوو (ڤیان سامی عه‌بدولره‌حمان) ه‌، كه‌ بی ئه‌وه‌ی من بناسی یا كه‌سێك


حه‌مه‌ جه‌زا هونه‌رمه‌ند به‌ره‌نگاری و ده‌نگی به‌ سۆزی كورده‌واری ... باهۆز عبدالواحید : له‌ ڕۆژی 20/10/2007 به‌رێزیك به‌ ناوی رزگار حه‌ساری له‌ مالپه‌ڕی كوردستان نێت به‌ تیرێكی چلكن حه‌مه‌ جه‌زای پێشمه‌رگه‌ و هونه‌رمه‌ندی ره‌سه‌نی سه‌نگه‌ری كردۆته‌ نیشان به‌ بیانوی وه‌لامێكی هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ جه‌زا بۆ گۆڤاری (ئاوێنه‌كان) رزگار ناو به‌ كورت و كرمانجی ده‌یه‌وی به‌ خه‌لك بلی


كورد و عێراق و توركیا و مانگی ده‌ ... سامان که‌ریم: ناوونیشانه‌كه‌ كه‌مێك سه‌یره‌، سه‌یرتریش له‌وه‌، ئه‌و رێككه‌وته‌یه‌ كه‌ له‌ناو ئه‌م مانگه‌دا كورد و توركیا و عێراق ئه‌گه‌یه‌نێته‌ یه‌ك!!. هه‌شتا و حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ هه‌فته‌ی كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ده‌وڵه‌تی عێراق وه‌ك دارده‌سته‌ی ئینگلیز دامه‌زرا و له‌ دوو رۆژی كۆتایی مانگه‌كه‌شدا به‌ڵام هه‌شتا و چوار ساڵی له‌مه‌وپێش


مالكی شه‌ كری شكاند!! ... هاوار بانیخێڵانی: مالكی له‌ خیتا بێكی دا ده‌ ڵی ده‌ بی سه‌ رجه‌ م بنكه‌ و باره‌ گا كانی پارتی كرێكاران له‌ عێراق دابخری و خاكی عێراق به‌ جی بهێڵن چونكه‌ رێكخراوێكی تیرۆریستین، جاری د. مالكی ئه‌ مسالی دكتۆر مالكی گه‌ رتوانیان ئه‌ و بازنه‌ یه‌ ی كه‌ له‌ لایه‌ ن جمهوری ئیسلامی ئێرانه‌ وه‌ بۆ یان كێشراوه‌ خۆیان لی قوتاركردو له‌ ژنی خه‌ ڵكی


ئاگاتان لێیه‌تی قه‌ومی کورد یه‌کگرتووی ئیسلامی بووه‌ته‌ زمان حاڵی که‌ناڵی سه‌باحی تورکی!! ... ئیسماعیل كاکه‌ ڕه‌ش : دوێنێ هه‌ر دوێنێ هه‌واڵێک له‌ سایتی یه‌کگرتوو بڵاوکرایه‌وه‌ باس له‌ وته‌یه‌کی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ده‌کات گویه‌ مام جه‌لال له‌ کاتی دیداره‌که‌ی له‌ گه‌ڵ ئه‌و تورکه‌ له‌ قسه‌که‌ی په‌شیمان بوه‌ته‌وه‌ گوایه‌ نه‌یگوتووه‌ پشیله‌یه‌کیش ته‌سلیم به‌ تورکیا ناکه‌ین. یه‌کگرتووش چوونکه‌


كاك عومه‌ر فه‌تاح ... چیتر مه‌ هێڵه‌ كه‌رامه‌تمان بشكێنن ... ئه‌نوه‌ری حاجی: یه‌كێك له‌ كێشه‌ گه‌وره‌كانی ئیداره‌ی كوردی و حكومه‌تی هه‌رێم، سیستمی دانانی پۆسته‌كانی حكومه‌ت و نه‌زانینه‌ له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی دانانی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ فه‌رمانگاكانی حكومه‌تدا دناده‌نرێن به‌تایبه‌تی پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كانه‌، دانانی ئه‌و پۆستانه‌ له‌سه‌ر حسابی


ڕقی نه‌خۆشی تورک، شوێن و کاتی بۆ نیه‌! ... ته‌ها ئه‌لی: ئه‌م وینه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ نوسراوی سه‌ر دیواری پارکه‌کانی فاتح نیه‌ له‌ ئه‌سته‌نبوڵ، به‌ڵکو نوسراوی سه‌ردیواری پارکێکی سه‌نته‌ری شاری شتوتگاردی ئه‌ڵمانیایه‌، که هه‌ر له‌م پارکه‌دا ئه‌م دوو عاشقه‌ ڕه‌نگاڵه‌ییه‌ی که‌ وینه‌که‌یان له‌ خواره‌وه‌یه‌ ڕاز و خوازی خۆشه‌ویستی خۆیانی تێدا ده‌که‌ن. تورکه‌ "


ده‌نگۆی دروست بوونی حزبێكی كوردی به‌ناوی حزبی (هه‌ورامی) له‌ (هه‌ورامانی كوردستانی عیراق) دا هه‌یه‌ بۆ هه‌موو هه‌ورامی یه‌كانی كوردستانی عیراق و ئێران و جیهان. ... ئه‌حمه‌د هه‌ورامی: كه‌سایه‌تی ناسراوی ئایینی و شێخی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی جه‌نابی شێخ عبدالرحمن كوڕی شێخ احمد كوڕی شێخ محمد كوڕی شێخ حسام الدین كوڕی شێخ بها و الدین كوڕی شێخ سراج الدین كوڕی شێخ عوسمان ی (ته‌وێڵه‌)،


سه‌ركه‌وتنی سوپای تورك به‌سه‌ر چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌دا پیرۆز بێت.. !!! هاوڵاتیه‌ك: ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت له‌ ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند دێڕه‌دا بیخه‌مه‌ ڕوو خوێندنه‌وه‌یه‌كی ئاساییه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی سیاسیانه‌ی بۆ شاره‌زایان جێ ده‌هێڵم و من هه‌ر هێنده‌ ده‌ڵێم نه‌ ئه‌و جۆره‌ سیاسه‌ته‌ی سه‌ركردایه‌تی سیاسی په‌كه‌كه‌ ده‌یكات دروسته‌، به‌وه‌ی كه‌ هه‌ندێ جار كرده‌وه‌كانیان گومان هه‌ڵگرن له‌وه‌ی


نامه‌یه‌کی کراوه‌ بۆ سه‌رۆکایه‌تی حوکومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆکی هه‌رێمی به‌ڕێز. ... نه‌وشیروان . ج: هه‌ڤاڵانی هێژا کاک مه‌سعود سه‌رۆکی هه‌رێمی کردستان و به‌ڕێز کاک نێچیرڤان به‌رزانی له‌ڕێگه‌ی ئه‌م نامه‌ کراوه‌یه‌وه‌ ده‌مه‌وێت داوا له‌ ئێوه‌ی به‌ڕێزوو تێکۆشه‌ر و په‌ڕله‌مانی کوردستان بکه‌م که‌ پێویست ناکات که‌سانێکی وه‌ک ئێوه‌ی ماندوو نه‌ناس چی تر له‌گه‌ڵ تورکیا گفتوگۆ بکه‌ن.


هێشتا دره‌نگ نیه‌.. بێستون به‌رواری: شاراوه‌ نییه که‌ رژیمه‌کانی داگیرکه‌ری کوردستان هه‌رده‌م و به‌هه‌موشێوه‌یه‌ک دژایه‌تی گه‌لی کوردیان کردووه‌ و به‌رده‌وام له‌ پیلاندانن بۆ نه‌هێشتنی هه‌رجوره‌ ئازادی و هه‌بوونی هه‌ر ده‌ستکه‌وتێک له‌ کوردستان دا. ئه‌و دژایه‌تییه‌ش جار به‌ کوشتن و برین و وێرانکردن بووه‌ جار به‌ چه‌وساندنه‌وه‌و بێبه‌شکردن له‌ ساده‌ترین مافه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کان.


ئایا حكومه‌تی هه‌ریم گه‌نده‌له ‌یان خه‌لكی كوردستان!؟ ... دیبه‌ر كه‌مال فه‌ره‌ج: له‌م رودا ده‌می هه‌رتاكیكی كوردی ئه‌كه‌یته‌وه‌ئه‌لی گه‌نده‌لی وده‌ست ده‌كات به‌گله‌یی كردن له‌حكومه‌ت و زوركاتیش به‌جنیوپیایدا ئه‌روات، به‌لا م ئه‌وه‌ی كه‌من ئه‌مه‌ویبیلیم ئه‌وه‌یه‌كه‌بوچیته‌نها باس له‌هه‌له‌كانیحكومه‌ت ده‌كه‌ن وهه‌له‌كانی خوتان وه‌ك تاك له‌بیرده‌كه‌ن؟ ئایاحكومه‌ت له‌كی پیك


تێبینییه‌کانی من بۆ به‌ڕێز بزێنی! ... ئه‌مین: کورد له‌ ڕووخانی ده‌وڵه‌تی ماده‌وه‌ هه‌تا ئێستا له‌ژێر موئامه‌رات و پیلانی ژێر به‌ ژێری ناحه‌زان و دوژمنان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رگیز نه‌توانێت جاریکی تر له‌سه‌ر پێ خۆی ڕابوه‌ستێت و حوکم دارێتی به‌ده‌ست وه‌ربگرێته‌وه‌ ئه‌مه‌ش به‌و شێوه‌یه‌ ئێستا به‌ بۆچوونی خۆم بۆتان ڕوون ئه‌که‌مه‌وه‌ دڵسۆزان.



هۆنراوه‌

هه‌بوو نه‌بوو (نامه‌یه‌ک بۆ زۆرداره‌کان) ... به‌ندی عه‌لی

به‌ره‌و دارستانی عیشق راكه‌ن ... ئاڤان عه‌لی

شه‌وی تۆفان ... دڵـشــادی عومه‌ر کـاکی

یه‌که‌م سوتماکی ئه‌وین ... شێروان بێ دڵ

سه‌و‌ز ‌و ‌زه‌رد ... به‌کر‌ حه‌بیب

سوخمه‌ی ره‌ش ... كاوه‌ كافرۆشی

گه‌ردانه‌ شیعر ... ئاری ره‌فیق

ڕسوایی.... ساڵحی مووسا گه‌ردی

 


ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و هه‌واڵ


رۆژنامه‌ی هاوڵاتی دیالۆگ له‌گه‌ڵ گه‌نجانی رانیه‌دا ده‌كات ... له‌ هێڤاره‌وه‌: له‌ درێژه‌ی ئه‌و نه‌ریته‌ رۆشنبیریه‌ به‌رده‌وامه‌ی كه‌ سه‌نته‌ری چالاكی گه‌نجانی رانیه‌ له‌ رۆژانی پێنج شه‌ممان كۆر و سیمیناری رۆشنبیری ئه‌نجام ده‌دات سه‌رنوسه‌ری تازه‌ی هاوڵاتی مامۆستا (عه‌بد عارف) له‌ ژێر ناوی (هه‌واڵ له‌ رۆژنامه‌ی هاوڵاتی له‌ رابردوو ئێستادا) به‌شداری كۆرێكی رۆشنبیری كرد، كه‌


سه‌نته‌ری چالاكی گه‌نجانی رانیه‌ بروانامه‌ی رێزلێنان به‌ شانزه‌ یاریزانی تۆپی پی ده‌به‌خشێت: به‌مه‌به‌ستی زیاتر هاندانی وه‌رزشكارانی ده‌ڤه‌ری راپه‌رین و رێز گرتن له‌ یاریزانانی تیپی تۆپی پێی لاوانی كێوه‌ره‌شی سه‌نته‌ری چالاكی گه‌نجانی رانیه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندین سه‌ركه‌وتنی به‌ ده‌ست هێنا و نمونه‌ی تیپێكی زۆر باشی نیشان دا سه‌رله‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی


بانگه‌وازێك بۆ هه‌موو كورده‌كانی شاری ئه‌لبۆرگ له‌دانمارك:: كۆمه‌ڵه‌ی كوردی له‌شاری ئه‌لبۆرگ هه‌ڵده‌ستێت به‌سازدانی رێپێوانێك دژ به‌بریاری به‌ناو په‌رله‌مانی توركیا بۆ له‌شكركێشی بۆ ناو خاكی باشووری كوردستان بۆ به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌و وه‌ستاندنی بریاری داگیركه‌رانه‌ی تورك، به‌شداربن له‌و هه‌نگاوه‌نه‌ته‌وه‌یه‌له‌پێناوی گه‌لی كوردو كوردستان شوێنی ده‌سپێكردنی خۆپێشاندان / به‌رامبه‌ر كتێبخانه‌ی گشتی له‌شاری ئه‌لبۆرگ كات ژمێر 11:00 رۆژی شه‌ممه‌/ رێكه‌وتی 07 / 10


بانگه‌وازێك له‌ ڕه‌وه‌ندی کوردی باکوری ڕۆژئاوای به‌ریتانیا: ئێمه‌ به‌ نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م کورده‌کانی باکوری ڕۆژئاوای به‌ریتانیا به‌ توندی دژی هه‌ر جۆره‌ ده‌ستێوه‌ردان و په‌لامارێکی ده‌وڵه‌ته‌ دراوسێکانی کوردستانی عێراقین، جا ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانه و په‌لاماردانه‌ له‌ ژێر هه‌ر په‌رده‌ و بیانویه‌کدا بێت. به‌داخه‌وه‌ ماوه‌یه‌که‌ ده‌وڵه‌تی تورکیا به‌ ئاشکرا له‌ هه‌وڵی له‌باربردنی


ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌ ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسیه‌وه‌: ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی  له‌پێناو بڵاوکردنه‌وه‌ی هۆشیاری ده‌روونی و په‌روه‌رده‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا له‌سه‌ره‌تای مانگی ئابی (2007) دا بووه‌ ده‌سته‌ خوشکی هه‌موو ئه‌و