هۆڵه‌ندا: بابه‌ته‌کانی ڕۆژی  23-10-2007


به‌رنامه‌ و په‌یره‌وی ناوخۆی ناوه‌ندی چاک [پێشنیار بۆ کۆنگره‌ی دووه‌م] : ئه‌م به‌رنامه‌ و په‌یره‌وه‌ی که‌ له‌ خواره‌وه‌دا هه‌یه‌، پێشنیاره‌ بۆ کۆنگره‌ی دووه‌می ناوه‌ندی چاک. مه‌به‌ست له‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌یه‌، ئێوه‌ به‌ ڕه‌خنه‌ و تێبینیه‌کانتان هاوکاریمان بکه‌ن و یارمه‌تیمان بده‌ن.


پ. ک. ک ئاماده‌یی خۆی بۆ ڕێگه‌چاره‌ی ئاشتیخوازانه‌ ڕاگه‌یاند ... رێژین ئیبراهیم / سلێمانی‌ : سه‌رله‌ئێواره‌ی دوێنی 22/10 جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق سلێمانی به‌جێهێشت‌و به‌ره‌و شاری به‌غدا به‌ڕێكه‌وت، له‌لێدوانێكی كورتی ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ ڕۆژنامه‌نوسان تاڵه‌بانی هه‌واڵی ئاگربه‌ستی نێوان په‌كه‌كه‌و توركیای ڕاگه‌یاندو وتی " په‌كه‌كه‌ هه‌نگاوێكی ژیرانه‌ی ناوه‌ ئه‌ویش ئیعلان كردنی ئاگربه‌سته‌و ئه‌مڕۆ بڵاویده‌كاته‌وه‌ كه‌ئیتر شه‌ڕ ناكات‌و هه‌موو مه‌فره‌كانی ده‌كشێته‌وه‌ له‌و شوێنانه‌ی كه‌جێگای ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌.  ئه‌م لێدوانه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ شاری‌ سلێمانی پێش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ به‌غدا ئه‌م هه‌واڵه‌ی به‌میدیاكان راگه‌یاند، دوابه‌دوای‌ ئه‌و لێدوانه‌ تاڵه‌بانی‌ هیچ ورده‌كارییه‌كی تری ئاشكرانه‌كرد بۆ رۆژنامه‌نوسان


راگه‌یاندنی ژماره‌ دووی کۆمه‌ڵه‌که‌مان بۆ هه‌موو خه‌ڵکی کوردستانی کۆڵنه‌ده‌ر... کوردستانیانی تێکۆشه‌ر، له‌هه‌رکات وساتێکدا ده‌ستکه‌وته‌ سیاسی : ئابووریه‌کانی میله‌ته‌که‌مان پاراستنیان به‌ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رشانی خۆمان ئه‌زانین، وه‌پێشتریش ڕامان گه‌یاندووه‌ هه‌رکاتێک تورکه‌کان سنووری کوردستان ببه‌زێنن وه‌هێرش بکه‌نه‌ سه‌رمان، ئێمه‌ش له‌گڕی ئاگره‌که‌ی باوه‌گوڕگوڕ دۆزه‌خێک سـاز ئه‌ده‌ین بۆ لاشه‌ی گڵاوی تۆرانێکان، وائه‌مرۆش جارێکی تڕ دووپاتی ئه‌که‌ینه‌وه‌ هه‌رده‌ست دڕێژییه‌ک له‌م


له‌به‌رده‌م زریانه‌که‌دا ... سلێمان عه‌بدوڵڵا یونس: ئه‌وه‌ی له‌ کوردستانی عێراق بنیاتنراوه‌ مه‌سه‌له‌یه‌کی موقه‌ده‌سه‌. موقه‌ده‌سه‌ چونکه‌ بۆ یه‌که‌مین جاره‌ له‌مێژووی دوورو نزیکماندا ده‌سه‌ڵاتێکی کوردی له‌م ناوچه‌یه‌ی ڕۆژهه‌‌ڵاتی نێوه‌ڕاست ده‌بێته‌ دیفاکتۆیه‌کی سیاسی و مێژوویی و ده‌توانی ده‌یه‌ونیوێک له‌ سه‌ده‌یه‌کی هه‌ستیاری پڕ کێشمه‌کێشم و قه‌یرانی زه‌وه‌ندی جیهانی تێپه‌ڕ بکات


تورکیا چی له‌ کورد ده‌وێت؟ ... کاوه‌ ئه‌مین: وه‌کو چاوه‌ڕوان ده‌کرا په‌رله‌مانی تورکیا داخوازی حکوومه‌تی ئه‌ردۆگان و جه‌نڕاڵه‌کانی به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ند کرد. په‌ژراندنی بڕیاری شه‌ڕ له‌ دژی نه‌ته‌وه‌ی کورد جارێکی دیکه‌ ئه‌و ڕاستییه‌ی سه‌لماند که‌ تورکیا له‌سه‌ر سیاسه‌تی نکۆڵیکردنی کورد پێداده‌گرێت و جگه‌ له‌ شه‌ڕ هیچ ڕێگایه‌کی دیکه‌ی له‌به‌رده‌م کورد دا نه‌هێشتۆته‌وه‌، ئه‌وه‌


ده‌رباره‌ی سوڵتان هاشم ... به‌هێز حوسێن: ماوه‌یه‌كه‌ و پاش كۆتایهاتنی ڕێَوڕه‌سمی دادگایی كردنی تاوانبارانی ئه‌نفال و ده‌رچوون و پاشان : ه‌سه‌ندنكردنی كۆتایی بڕیاره‌كه‌كانی ئه‌و دادگایه‌ كه‌ له‌سێداره‌دانی (سوڵتان هاشم ئه‌حمه‌د) ی وه‌زیری به‌رگری ڕژێمی پێشووشی تێدایه‌، كه‌ سه‌رده‌می ئه‌نفال سه‌ركرده‌ی فه‌یله‌قی پێنجی سوپای عێراق و سه‌رپه‌رشتیاری قۆناغی دووه‌می


ئه‌و ئه‌قڵه‌ی هه‌میشه‌ مه‌حه‌ك نییه‌!! ... به‌هزاد حه‌وێزی:  ئه‌و ده‌رده‌سه‌رییه‌ی ئه‌قڵ به‌سه‌ر ئاده‌میزادی داهێناوه‌ چ چه‌مكێكی دیكه‌ ئاوها ترسناكانه‌ی دانه‌هێناوه‌، ئه‌قڵێك سه‌رچاوه‌ی گشته‌ وخۆیشی (فۆبیا) یه‌كه‌ بۆخۆی به‌ڵایه‌كه‌ وهه‌ر ده‌شبێت خۆتی لێبده‌ی، چ چاره‌یه‌كی دیكه‌ت نییه‌، له‌وه‌ش كاره‌ساتتر ئه‌وانه‌ی خۆ به‌ئه‌هلی ئه‌قڵ له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، ئه‌وانه‌ن سه‌رتۆپی گه‌نده‌ڵیی ئه‌قڵ.


ئایا هه‌موو گه‌لی تورك وه‌ك زۆرینه‌ی سیاسییه شه‌ڕانگێزه‌‌کانیان بیر ئه‌که‌نه‌وه‌؟!... نه‌وزاد شێردڵ: بێ گومان نه‌خێر و بگره‌ ئه‌مه‌ کوفرێکی ئاسمانیی و وویژدانییشه‌ ئه‌گه‌ر به‌ یه‌ك چاوی شه‌ڕ خوازانه‌ سه‌یری هه‌ر میلله‌تێکی سه‌ر ئه‌م که‌وکه‌به‌ بکه‌ین، چوونکه‌ منییش وه‌ك زۆربه‌تان و له‌ ڕێی تێکه‌ڵاویی زۆرمه‌وه‌ و میلله‌تی تورکییش یه‌ك له‌و تێکه‌ڵاوانه‌ و وه‌ك هه‌ر که‌سێکی تر زۆرینه‌ی ڕۆشنبیره‌


(507) ژه‌ندرمه‌ ده‌نگ بۆ پێشێل كردنی سه‌روه‌ری ئه‌ده‌ن و به‌شارئه‌سه‌دیش وا ئه‌زانی جۆلان له‌ كوردستانا داگیركراوه‌!! ... بێستون محه‌مه‌د ساڵح سته‌فا: زۆرن ئه‌وانه‌ی بۆ یه‌ك پارچه‌یی خاكی ئێراق مردوون و لێیان ده‌چۆڕی!! چه‌ندڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر جۆزیف بایدن هه‌ڵگری پرۆژه‌ی فیدراڵی بۆ ئێراق له‌ ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكی بریارێكی پی ده‌رچوو گه‌ر چی مولزه‌میش نه‌بوو بۆ ئیراقیه‌كان، لی


تورک چ نازێک ده‌کات به‌سه‌ر (یوئێن) دا وا له‌روویدا بێده‌نگن‌.. !! خاڵه‌حه‌مه: مێژوو شاده‌یه‌که‌ که‌تورک له‌و ناوچه‌یه‌ی ئێستا تیائه‌ژی خاکی باووباپیری خۆی نییه‌و داگیری کردوه‌.. به‌درێژی ئه‌و مێژووه‌ش له‌کوشتارو تاڵانکردن به‌ولاوه‌ کاریکیان نه‌کردووه‌ که‌مرۆڤێک له‌ ناوچه‌که‌دا دانی خێریان پیابنێت، ئه‌م نامرۆڤانه‌ به‌ناوی ئیسلامه‌وه‌ چه‌ند سه‌ده‌یه‌ک له‌ژێر ئاڵای پیاوه‌نه‌خۆشه‌که‌دا


مڕۆڤه‌ ساده‌ و به‌ته‌مه‌نه‌کان ژیرتر بوون!! ... گه‌لاوێژ بابان : له‌ بیرمه‌ ڕۆژێکیان ده‌مه‌ و ئێواره‌ بوو، ده‌نگی هه‌ل هه‌له‌ و چه‌پڵه‌ ڕێزان به‌رز بووه‌وه‌، ئه‌و کاته‌ من له پۆلی چواری سه‌ره‌تایی بووم. چوومه‌ به‌ر ده‌رگا و حه‌زم ئه‌کرد بزانم ئه‌و شایی و لۆغانه چی یه‌!؟ بینیم کۆمه‌ڵێک پیاو و هه‌رزه‌کار له ماڵێکی دووره دراوسێمان ئه‌هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ و هه‌ر یه‌که‌یان باوه‌شێک که‌ل و په‌لی


دیارده ‌دزێو ودواکه‌وتووه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری ئێستا زیاتر که‌ڵکی لێوه‌رده‌گیرێ!!! ... گه‌لاوێژ موحه‌مه‌دی: کۆمه‌ڵگای کورده‌واریش وه‌کوو سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگاکانی تری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، تاکوو ئێستاش  له‌کۆلتوری خۆیدا به‌سه‌دان دیارده‌ی دواکه‌وتو ودزێوی کۆمه‌ڵایه‌تی تێدایه‌ که‌بوونه‌ته‌ کێشه‌یه‌ک له‌به‌رده‌م پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی، فکری و کۆلتوری ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌.


له‌شكركێشی توركیاو هه‌ڵوێستی كوردستان. ... بڵند نه‌وره‌س : كوردستان له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ جێگای مه‌رام و خواستی داگیركه‌رانی بووه‌ به‌ جیاوازی كات و لایه‌نه‌كان، چونكه‌ هه‌رده‌م كورد میله‌تێكی سه‌ربه‌رز و چاونه‌ترس و جه‌ربه‌زه‌ بووه‌ و هه‌رگیز ملی بۆ هیچ ده‌وڵه‌ت و لایه‌ن و كه‌سێك شۆرنه‌كردووه‌، مێژووی كوردیش سه‌رجه‌م په‌ڕه‌كانی شاهیدحاڵی ئه‌م راستیه‌ن، هه‌موو كات و


کێشه‌ی کورد و تورک له‌هاوسه‌نگی نوێی ئه‌مریکا ... شه‌یدا بڵباس: چۆن ئاو و ئاگر به‌مردنی یه‌کتری ده‌ژین، بوونی کوردیش وه‌ک کیهانێکی سه‌ربه‌به‌خۆ به‌مه‌رگه‌ساتی تورک ده‌ست پێده‌کات. له‌وه‌ته‌ی تورک دیواری چین به‌جێدێڵێ، وه‌ک دوو تیره‌ی ئاق قۆینلۆ و قه‌ره‌قۆینلۆ واته‌مه‌ڕی سپی و ڕه‌ش، به‌ره‌و خۆرهه‌ڵاتی ناویین هه‌نگاوی ناو لێی گیرسایه‌وه. ئه‌م دوو تیره‌دڕنده‌یه‌ده‌ست


ئه‌مڕۆ بێ یان سبه‌ی توركیا هه‌ر دێت ئه‌مڕۆ بێت باشتره‌ ... سه‌لاح گه‌رمیانی: ده‌نگۆی هاتنی له‌شكری جه‌ندرمه‌ی توركیا بۆ باشووری كوردستان و په‌لاماردانی ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان بۆ ئێمه‌ی كورد شتێكی نوێ نییه‌، به‌ڵكو دهۆڵێكه‌و ماوه‌ ماوه‌ له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌ باڵاكانی توركه‌وه‌ لێئه‌درێ و هه‌موو جارێكیش به‌یه‌ك ئاواز لێئه‌درێ كه‌ ئه‌ویش"لێدانی په‌كه‌كه‌"یه‌.. له‌ سوپای "تورك" وایه‌


پاڵنه‌ره‌كانی جه‌نگ له‌ نامه‌كه‌ی (ئانشتاین و فرۆید) دا ترسنۆكه‌كان نه‌ شكستده‌خۆن و نه‌ سه‌رده‌كه‌ون پائۆلۆ كۆیلیۆ... عومه‌ر كه‌ریم به‌رزنجی: ده‌شی مرۆڤ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای درووست بوونیه‌وه‌ كائینێكی جه‌نگاوه‌ر بووبێت، ره‌نگه‌ سرووشت و ده‌ورووبه‌ریش كردبێتییه‌ كه‌سێكی جه‌نگاوه‌ر، ئه‌گه‌رچی به‌پێی زانستی ده‌روون ناسی ویستی خێروو شه‌ڕ، جه‌نگ و ئاشتی له‌ ناخی هه‌موو مرۆڤێكدا هه‌یه‌


هێزی رژێمی فاشیستی توركیای داگیركه‌ر، ده‌بێت له‌ كودرستان بچێته‌ ده‌ر.. !! سه‌نته‌ری به‌رگری له‌ مافه‌كانی مناڵان: له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردودا و له‌ژێر چه‌ندین بیانووی جۆراوجۆردا، توركیا وه‌ك ڕژێمكی فاشیست و داگیركه‌ر، چه‌ندین جارو به‌بێ گوێدانه‌ هیچ یاساو پره‌نسیپێكی ئینسانی و نێوده‌وڵه‌تی خۆی به‌كوردستاندا ده‌كات و ناوچه‌ سنوریه‌ه‌كانی كوردستان تۆپپاران ده‌كات، وه‌ به‌


به‌رێوه‌چوونی ئاهه‌نگێك له‌ لایه‌ن ناوه‌ندی كه‌لتوری پاڤیلۆن له‌ شاری هانۆڤه‌ر ... خالید شه‌یدا: به‌ بۆنه‌ی (٣٠) ی ساڵ تێپه‌ربوون به‌ سه‌ر دامه‌زراندنی ڕێكخراوی كه‌لتوری نێو نه‌ته‌وه‌یی (پاڤیلۆن) ئاهه‌نگێكی قه‌شه‌نگ و ڕازاوه‌یان له‌ شه‌وی ١٨ ی ئه‌م مانگه‌ ڕێكخست، كۆمه‌لێك ڕێكخراوی ئه‌لمانی كوردی به‌شداریان له‌م ئاهه‌نگه‌ كرد. یه‌كێك له‌م ڕێكخراوه‌ سه‌نته‌ری ئارشیڤ و


ئه‌میر ته‌ها: له‌به‌ر خۆشه‌ویستیی زنجیره‌ درامای (بێ سه‌رپه‌رشتان) زۆربه‌ی خێزانه‌كان ناو له‌ منداڵه‌كانیان ده‌نێن (ئارام) ... دیمانه‌/ كارزان گلی:  ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك له‌ ئێمه‌ گوێی له‌ داستانی ئه‌سمه‌ر و مامه‌ر گه‌رتبێت به‌ده‌نگه‌ خۆشه‌كه‌ی حه‌سه‌ن سیساوا و تام و چێژی لێوه‌رگرتبێت، ئه‌وا بیگومان ئه‌و كلیپه‌ جوانه‌ی كه‌ ده‌رهێنه‌ر ئه‌میر ته‌ها بۆ ئه‌و داستانه‌ی كردووه‌ زیاتر په‌یوه‌ندی ئه‌و دوو


له‌جیاتی هه‌ڕه‌شه‌کردن له‌ یه‌کتر بزانین چۆن گه‌لی کورد له‌و قه‌یرانه‌ ڕزگار بکه‌ین به‌ که‌مترین زه‌ره‌ر!!! ... باوکی شازاد: سه‌رکرده‌ سیاسیه‌کانی هه‌ر ووڵاتێک به‌ر پرسن به‌رامبه‌ر به‌ هاووڵاتیه‌کانی خۆیان به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌نگاوێکی باش یان خراپ که‌ دووچاری گه‌له‌که‌یان ده‌بێته‌وه، هه‌ر ئه‌وانن ده‌توانن به‌ره‌و ئاسۆیه‌کی ڕونیان ببه‌ن، یاخود تووشی سه‌رگه‌ردانیان بکه‌ن و نه‌یه‌لن خێرو خۆشی


ده‌وڵه‌مه‌ندی و به‌دبه‌ختی ... خه‌ڵه‌ف غه‌فور: له‌كوردستاندا ژماره‌یه‌كی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندمان هه‌س كه‌ره‌نگه‌ خۆشیان وه‌ك ئێمه‌ی به‌دبه‌خت كه‌هیچ په‌یوه‌ندییه‌كمان به‌ماڵ و سامانه‌كه‌یانه‌وه‌ نییه‌ سود له‌پاره‌كانیان وه‌ربگرن و له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا نه‌توانن ویژدانی خۆیان ئاسوده‌ بكه‌ن، ئه‌مه‌ چۆن و بۆچی؟ براده‌رێكی تازه‌ گه‌ڕاوه‌ له‌ئه‌وروپای پڕ له‌ ناز و نیعمه‌ت بۆی گێڕامه‌وه‌ و


توركیا و هێرش بۆ كوردستان ... ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئابڵاخی*: هێشتا حكومه‌تی كوردستان و ئه‌زمونه‌ نوێكه‌ی له‌دوای هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی كوردستانه‌وه‌ پێی نه‌نابووه‌ ساڵی دووه‌مه‌وه‌، هه‌ر سێ وڵاتی سێ لای كوردستان (ئێران و سوریا و توركیا) كۆبونه‌وه‌یه‌كی باڵایان ئه‌نجامدا سه‌باره‌ت به‌كوردستان، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وان له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا سه‌د ده‌ر سه‌د بڕیاری ئه‌وه‌یاندا


ئه‌وسا و ئێستا ... هاوڕێ باخه‌وان :: ئێستا: سه‌دان كادر و ئه‌ندامانی ئه‌و دوو حیزبه‌ و ئه‌وانی تر لای ئێمه‌ تیرۆركران. ئه‌وه‌یه‌ : به‌رمه‌زاری!. به‌پێی هه‌ندێك ئامار ژماره‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی حدكا و كۆمه‌ڵه‌ كه‌ له‌ دیوی كوردستانی "ئازاد" تیرۆركراون خۆیان له‌ سه‌روو 300 كه‌س ده‌ده‌ن. تاوه‌كو ئێستا بكوژی هیچ كامێك له‌وانه‌ ده‌ستنیشان و دادگایی نه‌كراوه‌. كه‌سیشیان


كۆتایی هاتن به‌ كێشه‌ سنوریه‌كان پابه‌نده‌ به‌چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ كێشه‌ی كورد له‌ باكوری كوردستان ... هه‌ورامان علی تۆفیق: كێشه‌ی سنورو خۆسوركردنه‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌ و به‌ڵێنه‌كان بۆ په‌لامارو یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان زه‌مه‌نێكی زۆره‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌ و ئه‌مه‌ش نه‌ك ته‌نها له‌گه‌ڵ توركیا به‌ڵكو ئێرانیش، به‌ڵام ئه‌م ووڵاته‌ به‌ شێوازێك و سیسته‌مێكی دیبلۆماسیانه‌ تر مامه‌ڵه‌ده‌كات و


ئاكار و ئادگاری سوڵتانه‌كانی عوسمانی له‌ نێو یه‌كیه‌تی ئه‌وروپادا؟؟!! ... بوار نوره‌دین: مێژووی دوور و درێژی گه‌لی كورد له‌گه‌ڵ توركدا پڕه‌ له‌ نه‌هامه‌تی و ده‌رده‌سه‌ری، كه‌ پێوست ناكات لێره‌دا لاپه‌ڕه‌كانی هه‌ڵبده‌ینه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌مه‌وێ باسی بكه‌م، ئه‌م بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی توركیایه‌، كه‌ پاش ئه‌و هه‌موو گۆڕانكارییانه‌ی به‌سه‌ر جیهاندا هاتووه‌ و ته‌نانه‌ت خۆیشیان كه‌ وه‌ك گه‌ل


بۆچی پیاوانی ده‌ سه‌ڵاتداری شاری سلیمانی به‌ربه‌ ست بوون له‌به‌ر ده‌م ڕێپێواندا؟؟ ... ڕێباز هه‌ورامی : وابڕیار بوو ڕۆژی یه ك ‌شه‌مه‌ دانیشتوانی شاری هه‌ڵمه‌توو قوربانی بڕژێنه‌ سه‌ر شۆسته‌ شه‌قامه‌کانی. له‌به‌ر ئه‌وی نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌ هه‌موو ڕه‌ نگه‌ جیاوازه‌ کانی وسه‌رجه‌م چین وتوێژه‌ کانیه‌وه‌ هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی جه‌ندرمه‌ی تورکی بۆ ناو خاکی پیرۆز کوردستان له‌ شاره‌ کانی تری


هه‌تا په‌تی سێداره‌ش له‌ عه‌لی كیمیاوی زیڕه‌ی كردووه‌!! ... دلێر محمود سابیر: به‌ سه‌ر چوو ڕێ و ڕه‌سمی دادگایی جه‌للادانی ئه‌نفالی به‌دناو به‌ له‌ سێداره‌ دانی تاوانباران به‌ بڕیارێكی دڵخۆشكه‌رانه‌ بۆ گه‌لی كورد و له‌ سێداره‌ دانی ئه‌و چه‌ند گورگه‌ لاشه‌ خۆر و دڕنده‌یه‌، وا زیاتر له‌ مانگ و نیوێكه‌ هیچ كه‌س له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌رته‌ختی به‌غدا جورئه‌تی پێ نیه‌ بڕیار له‌ سه‌ر جێ


ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌نوێنه‌ری خۆم نازانم ... قوتابیه‌كی كۆلیژی یاسا: من وه‌كو ئه‌ندامێك له‌ كۆمه‌ڵگای كوردی و وڵات و خاكی كوردستان زۆر به‌ ئه‌مه‌ك و گه‌شبینم كه‌ ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ متمانه‌م به‌ره‌و زیادبوون بێت سه‌باره‌ت به‌ كۆك بونی ده‌سه‌ڵات و لایه‌نه‌كان و ئه‌و سیستمه‌ سیاسیه‌ی كه‌ وڵات به‌ڕێوه‌ده‌بات، به‌ڵام جێگای داخه‌ ئێمه‌ ناتوانین هه‌موو كات ئه‌و شتانه‌ ببینین كه‌ پێویستن،


هه‌ڤاڵ كاك كۆسره‌ت و بابه‌ته‌كه‌ی كاك دلێر سه‌لیم ... كاكۆ عه‌بدولڵا: چه‌ند ڕۆژیك له‌مه‌و به‌ر بابه‌تێكی ڕه‌خنه‌ ئامێز له‌ ماڵپه‌ڕی كوردستان پۆست له‌ لایه‌ن كاك دلێر سه‌لیم له‌سه‌ر هه‌ڤاڵی به‌ڕێز كاك كۆسره‌ت بڵاو كرایه‌وه‌. منیش وه‌كو ڕۆله‌یه‌كی ئه‌م گه‌له‌ و به‌هۆی ماوه‌یه‌ك كاركردنم له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كاك كۆسره‌ت و له‌نزیكه‌وه‌ ناسینم، لێره‌ ویژدانم ده‌مجولێنی بۆ وه‌ڵامێكی


بێ ترش و خوێ (چه‌ند ڕاستیه‌ک ده‌رباره‌ی کۆنفرانسی مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری کورد له‌له‌نده‌ن) ... ره‌نجبه‌ر:  کورته‌یه‌ک له‌و ڕووداوه‌ی ڕۆژی 07\10\2007 ی پێش مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری کورد له‌له‌نده‌ن. کۆنفرانسی مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری کورد له‌له‌نده‌ن ئه‌نجام دراو زیاتر له‌ (70) ئه‌ندام ئاماده‌بوون و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاردرا نۆ (9) ئه‌ندام بۆ به‌ڕێوه‌بردنی مه‌ڵبه‌نده‌که‌ هه‌ڵبژێردرێن،


دووباره‌ بوونه‌وه‌ی مێژوو – گه‌نده‌ڵی – خیانه‌ت و عیلمانی بوونی یه‌كگرتوو... یان... ئاڤێستا كه‌ریم: پاش خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند بابه‌تێك له‌ یه‌ك دوو ماڵپه‌ردا كه‌ باس له‌ عیلمانی بوون یان نه‌بوونی یه‌كگرتووی ئسلامی ده‌كه‌ن پێش هه‌مووشتێك ئه‌و په‌نده‌م هاته‌ پێش چاو كه‌ ده‌ڵێت " a snake lurks in the grass"  مارێك خۆی حه‌شارداوه‌ (مۆڵ) داوه‌ له‌م گیایه‌دا. بێگومان مار خۆی حه‌شار نادات بۆ


كه‌مال نوری وكه‌ناڵی جیهانی سه‌حه‌ر!! ... هاوار بانیخێڵانی: لام سه‌یرنه‌بو كه‌تاكی كورد له‌ڕابوردودا جاشایه‌تیان به‌پیشه‌یه‌كی شه‌ره‌ف مه‌ندانه‌ده‌زانی بۆ دژایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان و ده‌ست له‌سه‌رسنگ له‌به‌رده‌م سه‌یدیدا ده‌وه‌ستاو چاوه‌روانی فه‌رمانی بڕیاربه‌ده‌سته‌كانی ڕژێمیان ده‌كرد بۆئه‌وه‌ی به‌شانازییه‌وه‌جی به‌جی ی بكه‌ن ئیتر خوا بۆ خۆی ده‌یزانی كی


وه‌ڵامێکی پێویست بۆ جه‌نابی شێخ نه‌جمه‌دین بزه‌ینی ... کامه‌ران مه‌حموود: له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو دوو وتارم پێش چاو که‌وت له‌سه‌ر نووسینێکی من بڵاوکرابوونه‌وه، یه‌که‌میان له‌لایه‌ن کاک هاوار بانیخێڵانی ؛که‌هه‌رچه‌نده‌زمانێکی زبری دوور له‌نه‌رێتی ڕۆژنامه‌گه‌ریی به‌رانبه‌ر من به‌کارهێنا بوو، زۆر هه‌ڵه‌شه‌یی و په‌له‌کردنیشی پێوه‌دیار بوو به‌ڵام من وه‌ڵامی ناده‌مه‌وه‌و خۆشم ئه‌وێت


هه‌ڕه‌شه‌کانی ده‌سته‌لاتدارانی تورکیا و هه‌لوێستی کوردان له‌ نێوان باکوور و باشوور‌. ... (هیوا موحه‌مه‌د) :  نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌ کوردستانی باکوور خاوه‌نی مێژوویه‌کی دێرینی پڕ له‌ خه‌بات و ڕوو به‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌ و نوێترینیان ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ سه‌ره‌تای هه‌شتاکانه‌وه‌ ده‌ستی پێ کردوه‌ و ناوی شۆڕشی ڕێکخراوی له‌ خۆ گرتووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌ چه‌ند قووتابخانه‌یه‌کدا تێ په‌ڕی (له‌ مارکسی و


کورته‌ وه‌ڵامێک بۆ تێبینییه‌کانی نجم الدین شێخ بزێنی ده‌رباره‌ی هه‌ڵویستی (کۆمه‌ڵه‌ی لاوانی ئه‌ی ره‌قیب و کۆمه‌ڵه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی که‌رکوک) ... : گۆران ستار ... برام کوته‌ک ئه‌زانێ قـۆناغ له‌ کوێیه‌... کاتێ ووتاره‌که‌تم خوێنده‌ وه‌ له‌سایتی کوردستاننێتدا وامزانی پاش ده‌ستخۆشی کردن له‌کۆمه‌ڵه‌ی لاوانی ئه‌ی ره‌قـیب و کۆمه‌ڵه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کوردانی گیان له‌سه‌رده‌ ستی شاری که‌رکوک، ده‌ست



هۆنراوه‌

پاسه‌وان ... موحسین شوانی.

‌‌هئیڵی سوره‌ سنووره‌که‌م ... شوانی

گــه‌ڕان بـه‌دوای هه‌نـاسه‌كـانی دایـكـدا ... حه‌مید قه‌ڵادزه‌یی

یه‌کگرن ... به‌کر‌ حه‌بیب

بۆ هه‌ولێر ... ئا. شێخانی

 


ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و هه‌واڵ


بانگه‌وازێك له‌ سه‌نته‌ری راگه‌یاندنی ژنان... رێگه‌ مه‌ده‌ن بكوژێكی تری به‌ناز كه‌ئێستا له‌كوردستانه‌ ئازاد بكرێت: وه‌ك ئاگادارن له‌ساڵی 2006كچێك به‌ناوی (به‌ناز مه‌حمود محه‌مه‌د) له‌به‌ریتانیا له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه‌ به‌بیانوی شه‌ره‌ف كوژرا، دوو بكوژی به‌ناز له‌به‌ریتانیا حوكم دراون وسیانه‌كه‌ی دی هه‌ڵاتون، یه‌كێك له‌وسیانه‌ هه‌ڵاتوه‌ كه‌ناوی (محه‌مه‌د ساڵح عه‌لی) براكه‌شی


ڕۆژی شه‌ممه‌ خۆپیشاندانه‌ له‌ ستۆکهۆلم: وه‌ک پێشوو رامان گه‌یاند که‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوو ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه‌ له‌کات وشوێنی خۆپیشاندانی ستۆکهۆلم، بۆیه‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ل چه‌ندین پارت وڕێکخراوی کوردی په‌یوه‌ندیمان گرت، بریار درا ڕۆژی شه‌ممه‌ کات 13 خۆپیشاندان له‌ sergels torg به‌ره‌و سه‌فه‌ره‌تی تورکیا بچین.


به‌یاننامه‌ی كۆمیته‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی ناوه‌ندی چاك له‌مه‌ڕ دواین گۆرانكاریه‌كانی ئه‌گه‌ری هیرشكردنی ئه‌رته‌شی توركی بۆسه‌رخاكی كوردستان و، ڕاگرتنی خۆپیشاندانی ناره‌زایی جه‌ماوه‌ری كوردستان: به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ ئه‌یبینین و ئه‌یبیستین له‌مه‌ڕ له‌شكركێشی سوپای ئه‌رته‌شی توركیا بۆ سه‌رخاكی كوردستان و به‌زاندنی سنوری كوردستانی باشوور، به‌جاریك هه‌موومانی نیگه‌رانكردووه‌، هاوڵاتیانی ئه‌م


دیالۆگ چاره‌سه‌ره‌، نه‌ك له‌شکرکێشی ... ڕێکخراوی فریاکه‌وتنی مرۆیی خانه‌قی


تکایه‌ ته‌نها ئه‌م ئیمایڵه‌ی خواره‌وه‌ به‌کاربهێنن بۆ ناردنی بابه‌ته‌کانتان

ofaziz@hotmail.com 

بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ: 0031641514057

Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net

Copyright © 1999-2007 Kurdistan Nêt، All rights reserved

بۆ خوێندنه‌وه‌ی زۆربه‌ی بابه‌ته‌کان پێویستت به‌ به‌رنامه‌ی Adobe Acrobat هه‌یه‌.کلیکی ئێره‌ بکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی داونلۆدی بکه‌یت 

جگه‌ له‌ هه‌واڵ و ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و ڕوونكردنه‌وه‌، هه‌ربابه‌تێك له‌ ماڵپه‌ڕی تردا له‌ هه‌مان کاتدا، بڵاوكرابێته‌وه‌، له‌ كوردستان نێت بڵاو ناكرێته‌وه‌.تکایه‌ تکایه‌ ئه‌گه‌ر نووسینه‌که‌ت بۆ سایتێکی تر ناردووه‌ بۆ ئێمه‌ی مه‌نێره‌..ك.ن

وێنه‌ی هه‌ندێ له‌و نووسه‌رانه‌ی به‌ ناو وێنه‌ی خۆیانه‌وه‌ له‌ کوردستان نێت دا ده‌نووسن

ئێمه‌ وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا که‌ ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به‌ به‌ڵگه‌وه‌، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه‌ گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به‌ کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه‌ وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه‌ پارێزراو ده‌بێت. ‌هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه‌ وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا دژی تاکه‌ که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که‌ به‌ ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه‌ بابه‌ت ده‌نووسێت، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه‌، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه‌ به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007

کوردستان نێت نووسینی کۆنه‌ به‌عسیه‌کان و جنێوفرۆشان بڵاوناکاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌ڕابوردوشدا کردبێتمان داوای لێبووردن له‌ خوێنه‌ران ده‌که‌ین.