هۆڵه‌ندا: بابه‌ته‌کانی ڕۆژی  2-10-2007


کوردستان نێت سونبولی میدیای کوردی یه‌... ساسان ده‌روێش: له‌ ڕۆژی (18 / 9 / 2007) پێشنیارێکی به‌ په‌له‌ی ئاراسته‌ی ڕێزدار کاک (نێچرڤان بارزانی) سه‌رۆکی حکومه‌تی کوردستان کرد، ده‌رباره‌ی بڕینی مینحه‌ی ڕۆژنامه‌ ئازاده‌کان، له ‌ناوه‌ڕۆکی نامه‌که‌ی دا باس له ‌مه‌ترسیه‌کانی بڕین و که‌م کردنه‌وه‌ی میحنه‌ی ڕۆژنامه‌ ئه‌هلی وئازاده‌کان ده‌کات له‌لایه‌ن حکومه‌تی


سه‌ر هه‌ڵدانی په‌تای كولێرا له‌هه‌رێمی كوردستاند، :ڕای گشتی كوردیی توڕه‌ترده‌كات ... ئا: ئاسۆ:  په‌تای كولێرا یه‌كێكه‌ له‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه‌ئێستا له‌زۆًر به‌ی وڵاتانی جیهاندا بنه‌بڕكراوه‌، په‌پێی ڕاپۆرته‌ ته‌ندرووستیه‌ جیهانیه‌كان ئه‌م نه‌خۆشیه‌ ئێستا له‌نیو وڵاته‌دواكه‌وتوو هه‌ژاره‌كاندا هه‌یه‌ وه‌ك وڵاته‌كانی سۆماڵ، به‌نگلادیش، ئه‌سیوبیا كوردستان و چه‌نده‌وڵاتێكی


هیچ هه‌نگاوێك نه‌نراوه‌ بۆ لێپرسینه‌وه‌ له‌فایلداره‌كان... پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرین: به‌رپرسه‌ فایلداره‌كان به‌قه‌د عه‌لی كیمیایی تاوانبارن وهه‌قوایه‌ له‌ سێداره‌ بدرێن ... راپۆرت: ستیڤان شه‌مزینانی: چوارساڵ و نیوی ته‌واو تێپه‌ڕیووه‌ به‌سه‌ر روخانی ریژێمی به‌عس له‌ عێراق و ئاشكرابوونی چه‌ندان فایلی نهێنی ئاڵۆز كه‌ تائه‌و مێژووه‌ به‌ په‌نهانی له‌ ئه‌رشیفی ده‌زگای هه‌واڵگریی ریژێمی


شوناس و پێگه‌ی گه‌نج له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا ... ڕێبوار ڕه‌زا چوچانی: ئه‌م وتاره‌ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌و كێشه‌ ئاڵۆزانه‌ی كه‌ رووبه‌ڕووی گه‌نج ده‌بنه‌وه‌. تێرامانه‌ له‌و ره‌وشه‌ خه‌ته‌رناكانه‌ی كه‌ به‌های ئینسانبوون و گه‌نجبوونیان كردۆته‌ قوربانیی باڵاده‌ستبوونی ترادسیۆنه‌ خێڵه‌كیه‌كان، تێرامانه‌ له‌ واقیعی گه‌نجبوون و خه‌ون و خولیاكانیان له‌ناو ئه‌و قه‌یرانه‌ ئاڵۆزانه‌ی


چەتۆ نەورۆز: سرودی ئەی رەقیبم نوێ كردۆتەوە ... ئاسۆ عەلی فەرەج: سبەی لە شاری هەولێری پایتەخت بە بۆنەی رۆژی جیهانی موزیكەوە بەرێوەبەرایەتی مۆزیكی سەر بە وەزارەتی رۆشنیری و ئۆكسترای كوردستان ئەم رۆژە پیرۆز دەكەن سەبارەت بە وردەكاری ئەم رۆژەی و چالاكیەكانی بەڕیۆبەرایەتی ناوبراو هەروەها مەسەلەی نوێ


هونه‌رمه‌ندانی سه‌رشه‌قام و گۆڕه‌پانه‌کانی ئه‌ورووپا و کڕینی ئه‌لبوومه ‌ئۆریژیناله‌کانیان! ... شێرکۆ جه‌لال: ئه‌وه‌ی ئیمڕۆ جێگای داخوو حه‌سره‌ته‌. گــــه‌لۆ گله‌یی و گازه‌نده‌ی ده‌نگ خۆشانی گه‌له‌که‌مه‌له‌کاتی دیمانه‌و چاو پێ که‌و تنه‌کانیان له‌ ته‌له‌فزیۆنه ‌کوردیه‌کاندا به‌ش به‌حاڵی خۆم ئـه‌گه‌ر له‌گشت مه‌ینه‌تیه‌کانیان نه‌گه‌م ئه‌وه‌له‌به‌شێکی زۆریان


چه‌پکێ له‌ بیره‌وه‌رییه‌ سوریالی یه‌کانم... به‌شی شه‌شه‌م، ... نه‌وزاد شێردڵ: سه‌ره‌تای ساڵی - هه‌شتاو سێ - که‌ تازه‌ ده‌بوومه‌ بیست ساڵان به‌ نیازی چاپ کردنی کتێبێك بووم سه‌باره‌ت به‌ ژیانی ڕۆژانه‌ و هونه‌ریانه‌ی هونه‌رمه‌نده‌ گۆرانی بێژه‌کانی ئه‌و ده‌می باشووری کوردوستان، کتێبه‌که‌ش که‌ له‌ ڕێگای چاوپێکه‌وتنی ڕاسته‌و خۆی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌وه‌ و به‌ بێ په‌نا


كاتێك راگه‌یاندنی كوردی شكست به‌ هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی دێنی!!!.. مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی: هێشتنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بڕیارێكی سه‌رپێی نه‌بووه‌ به‌ڵكو ده‌بی دوای هه‌ڵسه‌نگاندن و شیكردنه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان و ئیجابیه‌ت و سلبیه‌تی كاری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بوبێت و ره‌نگه‌ بڵێم ئه‌م بڕیاره‌ی سه‌ركردایه‌تی كورد یه‌كێك


ئه‌رێ ئه‌م مه‌لایه شێته، یاکرێگرته‌یه؟؟!! ... نه‌جمه‌دین شێخ بزێنی: به‌مێژوی 26- 9- 2007- ماڵپه‌ڕی په‌یام نێر، هه‌واڵێکی به‌ڵاو کرده‌وه، له‌ژێر ناونیشانی (مه‌لا عه‌بدولخالق: پێغه‌مبه‌ر (د. خ) دێته هه‌ولیر) ئاماژه به‌وه‌ ئه‌کات، که‌مه‌لاعه‌بدولخالق پێشنوێژو، ووتار خوێنی مزگه‌وتی ڕوناکی بانگه‌شه‌ ئه‌کات، که ‌پێغه‌مبه‌ر موحه‌مه‌د (د. خ) به‌ره‌و هه‌ولێر


چه‌ند ده‌یه‌یه‌كی پێشتری ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی ... كاكۆ عه‌بدوللا: كه‌س ناتوانی نكۆڵی له‌وه‌بكات كه‌ له‌ زۆربه‌ی ڕوه‌كانه‌وه‌ گۆڕانكاری جۆراو جۆر به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تیدا هاتوه‌، وه‌زۆربه‌ی گۆڕانكاریه‌كانیش پۆزه‌تیفانه‌و به‌ره‌و پێش چوونه‌، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتیشدا هه‌ندێك شتی جوان وون بوه‌، لێره‌ ده‌مه‌وی به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی باس له‌ هه‌ندێك له‌و شته‌ باشانه‌ بكه‌م


ده‌می پیره‌ هه‌ولێر گه‌نج دبیته‌ڤه‌ ... رێكاری مزویری: یی ره‌وشه‌نبیری كۆره‌ك بۆ رۆژنامه‌ نڤیس و ره‌وشه‌نبیرێن باژێری هه‌ولێری پێشكێشكر. دڤی كوری دا جه‌نابی پارێزگاری كورتیه‌ك ل سه‌ر ره‌وشا پێشڤه‌چوونا هه‌لێری ئینا زمان گۆتن.. رژێما هه‌رفتی هه‌می رێك گرتبوونه‌ به‌ر ژبوكو هه‌ولێر گه‌شه‌ی نه‌كه‌ت و به‌ره‌ف پێشڤه‌ نه‌چیت. ژلایه‌كیڤه‌ ده‌واجن بوون لایی دی


بێكه‌س و حیزبچێتی و به‌جێمان له‌خۆی.. ئه‌رسه‌لان مه‌حمود:  به‌وپێوه‌ره‌ی مرۆڤ، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاو كرۆكی دروست بوونیه‌وه‌، له‌سه‌ر ناكۆكی پێكهاتووه‌و هه‌ركاتێكیش ناكۆكیه‌كی حه‌قیقی نه‌بووبی، هاتووه‌ له‌ڕێگه‌ی خوڵقاندنی دنیاو كه‌شی خه‌یاڵاته‌وه‌ ناكۆكیه‌كی بۆخۆی دروست كردووه‌و به‌وه‌ش شتێكی بۆ خۆ خه‌ریك كردن له‌ده‌ریای ژیان هه‌ڵێنجاوه‌


بازاڕی ئازاد ‌ناوه‌ندی چالاکیه‌ ئابووریه‌کان بێت یان که‌رتی ده‌وڵه‌ت ... مه‌هدی کاوانی: ڕاسته‌ ناوه‌نده‌ چالاکیه‌ ئابووریه‌کان له‌ وڵاتانی سه‌رمایه‌داری په‌ره‌سه‌ندوو که‌ به‌ زۆری ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریکاو یابان ده‌گرێته‌وه‌ له‌ سه‌ر بناغه‌ی بازاڕی ئازاده‌و له‌و نێوه‌نده‌دا له‌ لایه‌که‌وه‌ بازاڕی ئازاد ئه‌و ڕه‌وشه‌ی وه‌رگرتووه‌ که‌ هیچ ته‌گه‌ره‌یه‌کی ده‌وڵه‌ت له‌ به‌رده‌میا نابینرێ و به‌شی


دروستبوونی رای گشتی ... ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئابڵاخی: یه‌كێك له‌ئه‌ركه‌ گرنگه‌كانی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن هه‌ر به‌ڕۆژنامه‌و گۆڤارو رادیۆو ته‌له‌فزیۆن و هه‌موو ئامرازه‌كانی تر، دروستكردنی رای گشتییه‌، رای گشتی به‌رامبه‌ر دوو رێچكه‌ی جیاواز یه‌كێكیان له‌كاتی بوونی شۆڕشه‌ نیشتمانیه‌كان و راپه‌ڕینه‌ شۆڕشگێڕییه‌كان و چاكسازیه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و مه‌ده‌نیه‌ت و كاری


ئه‌نفال وجینۆسایدو ئاهه‌نگێڕان ... هێمن كامیل: هیچ گه‌لێك نیه‌ هێنده‌ی كورد مێژوه‌كه‌ی پڕ بێت له‌ كاره‌سات وخاك داگیركردن وقوربانی دان و چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی. له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ نه‌ته‌وه‌و گه‌لێك نیه‌ وه‌كو كورد زوو ڕابردووی خۆی له‌ بیربكات، ئه‌گه‌ر سه‌یری كه‌ناڵه‌ ته‌له‌فزیۆنیه‌كان بكه‌یت وا هه‌ست ده‌كه‌یت كورد گه‌لێكه‌ جگه‌ له‌ هه‌ڵپه‌ركی وئاهه‌نگێڕان


ماڵپه‌ڕی ڕابونیش وه‌کوو مه‌لا (عه‌بدولخالق) خه‌ونی جڕناو فرنا ده‌بینێت!! ... باوکی شازاد: خوێنه‌ری به‌ڕێز دیاره‌ له‌و ڕۆژانه‌ دیسان گه‌ڕاوینه‌ته‌وه‌ بۆکاتی چه‌رخه‌کانیی ناوه‌ڕاست ئا ئه‌وه‌ته‌ مه‌لا خه‌ونی کابرای عاره‌بمان بۆ ده‌گێریته‌وه‌و سایتی ڕابونیش خه‌ونی براده‌رێکی ڕیفۆرم خوازمان بۆ ده‌گیرێته‌وه‌، به‌ڵام زۆر جیاوازی هه‌یه‌ له‌نێوان ئه‌و دوو خه‌ونه‌ بێ سه‌روبه‌ره‌، له‌به‌ر


شه‌ڕه‌زمانی موحسین جوامێر له‌نێوان سۆرانیزم وبادینیزم دا ... موحسین شوانی : كه‌ی كوردستان گه‌یشته‌ ئه‌و ئاسته‌ی پێنووسێكی داروپایسكلێكی سی تایه‌ دروست بكات، یاخود ماستی خۆماڵی ده‌شتی هه‌ولێر بخاته‌ قووتیه‌وه‌ وكارگه‌یه‌كی هێلكه‌ بكاته‌وه‌!ئه‌وسا ده‌رگای گفتووگۆ له‌مه‌ڕ دروستكردنی زمانێكی ستاندارد ویه‌كگرتوو ده‌كه‌ینه‌وه‌، ئه‌وانه‌ی داكۆكی موحسین جوامێر


سوڵحی عه‌شایه‌ری ... هه‌ردی شه‌فیق: من له‌گه‌ڵئه‌وه‌ دانیم سوڵحی عه‌شایه‌ری له‌هه‌موكاتێكدا خراپ بێت. به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌رلایه‌نی و یژدانی و مرۆیی تێدا ڕه‌چاو بكرێت. سوڵحی عه‌شایه‌ری خۆی بۆخۆی له‌ ده‌ست وپی سپی بوونی ده‌سه‌ڵاتی یاسا دێته‌ئاراوه‌. له‌چاره‌ سه‌ركردنی كێشه‌كاندا. له‌زۆر كاتدا ئه‌مجۆره‌ ئاشته‌واییه‌ كه‌به‌ (سوڵحی عه‌شایه‌ری) ناو ده‌برێت


دایكم ده‌یگوت "ره‌مه‌زان رزقی خۆی له‌گه‌ڵ خۆیدایه‌تی" ... غه‌فور هیرانی: جاران هه‌ركه‌ یه‌كه‌م ئێواره‌ی رۆژو شكاندن ده‌هات و سفره‌ی خواردن ده‌ڕازایه‌وه‌، دایكم پێی ده‌گوتین: رۆڵه‌كانم ته‌ماشاكه‌ن، ره‌مه‌زان رزقی خۆی له‌گه‌ڵ خۆیدایه‌تی، ئه‌ها به‌یانی نه‌مده‌زانی ئێواره‌ چی لێبنێم، ئێستا سفره‌ چۆن رازاوه‌ته‌وه‌. ئه‌وكات گه‌یشتبوومه‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه‌ئه‌گه‌ر به‌رۆژوو


خۆشمان بێ تاوان نین!!! ... ئه‌سعه‌د قه‌یدی : گه‌ڵانی بن ده‌ست له‌ رێگای سه‌ربه‌خۆی و ئازادی خۆیاندا له‌ قوربانیدان و گیان به‌ختکردن سڵێان نه‌کردۆته‌وه‌. گه‌لی کوردیش یه‌کێک له‌و گه‌لانه‌ بووه‌ که‌ له‌ درێژایی مێژوو دا هه‌رده‌م له‌ پێناو سه‌ربه‌ستی و ئازادی خۆیدا به‌ لێشاو گیانی رۆله‌کانی کردۆته‌ قوربانی و له‌ هیچ به‌رخۆدانێک دریغی نه‌کردووه‌. هه‌ر بۆیه‌ش سیاسه‌تی


ئایا كوردستان له‌ به‌رده‌م جه‌نگێكی بایالۆژیدایه‌؟؟ ... نه‌جات حه‌مید ئه‌حمه‌د: بڵاو بوونه‌وه‌ی په‌تای كولێرا له‌ شاره‌كانی كوردستان كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆری له‌ سه‌ر میدیای په‌ك كه‌وته‌ی كوردیدا هه‌بوو.. بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ سی هه‌فته‌ ئه‌و میدیایه‌ ئه‌وه‌نده‌ی خۆی به‌ تاوانبار كرنی حكومه‌تی كوردستانه‌وه‌ خه‌ریك كرد به‌وه‌ی كه‌م ته‌رخه‌م و بی توانابوو به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌تایه‌ له‌ سه‌دا


ئه‌و ڕوداوه‌تیژپه‌ڕانه‌ی بونه‌هۆی ڕو خانی ڕوخانی ڕژێمی حوكمی كۆمۆنیسته‌كان. !!! ... هاوار بانیخێڵانی : له‌ووڵاتا نی ئه‌وروپایی ویه‌كیه‌تی سۆفیه‌ت و سه‌رجه‌م بزوتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی جیهان كه‌وته‌گێژاوی نسكۆیه‌كی قوڵ و ڕا سته‌قینه‌وه‌كه‌تێشكانی بزوتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی ڕا ستیه‌كه‌مشتو مڕ هه‌ڵناگری. جیهانی ئه‌مڕۆش له‌هی دوێنی ناچی و هاو سه‌نگی هێزه‌كانی


وه‌ڵامێك بۆ خه‌بات لاوباخ!؟ ... محمد سیاسی ئه‌شكه‌نه‌یی : رونكردنه‌وه‌ی بی به‌ڵگه‌كار له‌گۆڕان ناكات، نێچیرڤان بارزانی وه‌ك چاومان ده‌پارێزین!! كاتێك ئه‌مه‌وی مرۆڤێك باس له‌ ئازادی بیرو ڕا بكات كه‌ ژیاننامه‌ی خۆیشی بڵی تاكو بزانین ئه‌و تاچه‌ند ئازادی داوه‌ به‌ ماڵ و كه‌سی نزیكی خۆی ئه‌وكات خۆیشی بتوانی مه‌وداكانی ئازادی شی 


دكتۆر نوریم چۆن له‌ سلێمانی بینی!؟ ... اوه‌ند قادر: كێشه‌و گرفنه‌كانی وڵاته‌كه‌ی من هێنده‌ زۆره‌ مرۆڤ تیایدا گومڕا ده‌بێت و سه‌ریلێده‌شێوێت، له‌ كێَشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌ بگره‌ تا ده‌گات به‌ كێشه‌ی ئابووری و سیاسی و كه‌لتوری و فه‌رهه‌نگی... ئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌و كێشه‌ و گرفتانه‌ی قوڵتر كردۆته‌وه‌ و خوڵكی كوردستانی دووچاری نیگه‌رانی كردووه‌، كه‌می


هۆنراوه‌

دوانامه‌ ... حه‌مید قه‌ڵادزه‌یی

چاوی ڕه‌ش ... ڕزگار گوڵه‌باخ

ئه‌وه‌ی ببینێ ... ئازاد سۆرانی

قه‌دباریكی سه‌رسوڕماو! ... ئه‌ركان حه‌سه‌ن

یۆهین... ئارام یاسین

ده‌روێشی ... به‌کر ‌حه‌بیب

ئه‌نفال ... به‌ندی عه‌لی


ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و هه‌واڵ


شه‌وی چوار شه‌ممه‌ به‌رواری 05/10/2007 کاتژمێر (21:00) به‌ کاتی ناوه‌ندی ئه‌وروپا هه‌ڤاڵی به‌ڕێز (جعفر ئیبراهیم ئیمینکی) ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموکراتی کوردستان و به‌رپرسی ده‌زگای گشتی هه‌ڵبژاردن له‌ کوردستان سیمیناره‌ک ساز ده‌دات سه‌باره‌ت به‌ نه‌ته‌وه‌خوازی و بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌خوازی کوردی، له‌ ژووری لقی شه‌ش له‌ پاڵتۆک شوێنی پێشکه‌ش کردن: Paltalk: Ethnic Groups: Kurdish: Kurdistan Dimocratic Party Lqi 6


کۆڕێك بۆ مه‌لا به‌ختیار له‌ نه‌مسا

تکایه‌ ته‌نها ئه‌م ئیمایڵه‌ی خواره‌وه‌ به‌کاربهێنن بۆ ناردنی بابه‌ته‌کانتان

ofaziz@hotmail.com 

بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ: 0031641514057

Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net

Copyright © 1999-2007 Kurdistan Nêt، All rights reserved

بۆ خوێندنه‌وه‌ی زۆربه‌ی بابه‌ته‌کان پێویستت به‌ به‌رنامه‌ی Adobe Acrobat هه‌یه‌.کلیکی ئێره‌ بکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی داونلۆدی بکه‌یت 

جگه‌ له‌ هه‌واڵ و ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و ڕوونكردنه‌وه‌، هه‌ربابه‌تێك له‌ ماڵپه‌ڕی تردا له‌ هه‌مان کاتدا، بڵاوكرابێته‌وه‌، له‌ كوردستان نێت بڵاو ناكرێته‌وه‌.تکایه‌ تکایه‌ ئه‌گه‌ر نووسینه‌که‌ت بۆ سایتێکی تر ناردووه‌ بۆ ئێمه‌ی مه‌نێره‌..ك.ن

وێنه‌ی هه‌ندێ له‌و نووسه‌رانه‌ی به‌ ناو وێنه‌ی خۆیانه‌وه‌ له‌ کوردستان نێت دا ده‌نووسن

ئێمه‌ وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا که‌ ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به‌ به‌ڵگه‌وه‌، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه‌ گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به‌ کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه‌ وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه‌ پارێزراو ده‌بێت. ‌هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه‌ وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا دژی تاکه‌ که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که‌ به‌ ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه‌ بابه‌ت ده‌نووسێت، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه‌، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه‌ به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007

کوردستان نێت نووسینی کۆنه‌ به‌عسیه‌کان و جنێوفرۆشان بڵاوناکاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌ڕابوردوشدا کردبێتمان داوای لێبووردن له‌ خوێنه‌ران ده‌که‌ین.