هۆڵه‌ندا: بابه‌ته‌کانی ڕۆژی  18-10-2007


کۆمێنتاری کوردستان نێت له‌سه‌ر لێدوانه‌کانی تاڵه‌بانی، ده‌رباره‌ی تورکیا و PKK:  ... دنیایه‌کی سه‌یره‌، تاکو دوێنێ که‌ تاڵه‌بانی له‌ شاخ بوو، شۆڕشی دژی به‌ قه‌ولی خۆی (ڕژێمی ڕه‌فتار فاشی ئێراق) ده‌کرد. له‌ چالاکییه‌کدا که‌ سه‌ربازێکیان ده‌کوشت و کڵاشینکۆفێک و دوو مه‌خزه‌نیان ده‌ست ده‌که‌وت، له‌ ئێزگه‌که‌یه‌وه‌، ده‌یانکرده‌ هه‌را و به‌سه‌رکه‌وتنیان بۆ کورد له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دا. به‌ڵام ئه‌مڕۆ PKK له‌ ناو جه‌رگه‌ی تورکیادا خه‌بات و چالاکی دژی ڕژێمی به‌ هه‌ق فاشی تورکیا ده‌کات و له‌ چالا‌کییه‌کانیدا ده‌یان سه‌ربازی تورك ده‌کوژێت، تاڵه‌بانی ده‌فه‌رموێت، ئه‌وچالاکیانه‌ دژ به‌ نه‌ته‌وه‌ی کورده‌. له‌ڕاستیدا ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی به‌هه‌ق شۆڕشگێر بوایه‌ پاش ئه‌و نیمچه ‌ئازادییه‌ی بۆ باشوور به‌ده‌ست هات، له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی بچێته‌ ئێراق و ببێت به‌ سه‌رۆك کۆمار، ده‌بوو ڕووی له‌ باکوری وڵات بکردایه‌ و له‌گه‌ڵ شۆڕشه‌که‌یان هاوکاری بکردایه‌، وه‌ك چۆن کاتی خۆی گیڤارا وای کرد. ... بۆ بینینی فیلمێکی مێژوویی که‌ تاڵه‌بانی سه‌ردانی ئۆجه‌لان ده‌کات کلیکی ئێره‌ بکه‌.


سبەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دژی بڕیارەكەی پەرلەمانی توركیا هەڵوێست وەردەگرێ:  بەیاننامەیەكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوە كە دوای پەسەندكردنی پرۆژە بڕیاری پەرلەمانی توركیا بۆ لەشكركێشی سەر هەرێمی كوردستان بە فەرمی سبەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان هەڵوێستی خۆی روون دەكاتەوە، لەو بەیاننامەیدا هاتووه‌ پاش پەسندكردنی


په‌رله‌مانی توركیا به‌كۆی ده‌نگ له‌گه‌ڵ قه‌ڵاچۆكردنی كوردان، ئێمه‌ش ده‌بێت به‌كۆی ده‌نگ بڕیاری به‌رگری بده‌ین و هێرشی سه‌ربازی ڕه‌ت بكه‌ینه‌وه‌ ... مالكی داوا ده‌كات سوپای عێراق و توركیا به‌ هاوبه‌شی هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان: ئه‌مڕۆ 17-10-2007له‌ ده‌نگدانێكی ئاسایی له‌ په‌رله‌مانی توركیا، جگه‌ له‌ په‌رله‌مانتارانی ده‌ ته‌ په‌، 507 په‌رله‌مانتاری پارته‌كانی دی، له‌سه‌ر لیسته‌كانی "ئاكه‌په‌، جه‌ هه‌ په‌، دیموكراتی چه‌پ، مه‌هه‌په‌ " ده‌نگیان بۆ له‌شكركێشی بۆسه‌ر كوردستان دا. هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی توركی، نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی پێشنیاری هێرشی هاوبه‌شی سه‌ربازانی عێراق و توركیای كردووه‌ بۆ سه‌ر پارتی كرێكاران، هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌شار ئه‌سه‌دیش پشتگیری خۆی بۆ هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر پارتی كرێكارانی بۆ توركیا ڕاگه‌یاند.


به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی مردندایه‌، باهه‌موومان پێكه‌وه‌ ته‌ندروستی به‌رێزعه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان بپارێزین: به‌هاری رابردوو له‌ رۆژی (1/3/2007) دا پارێزه‌رانی رێبه‌ری كۆما جڤاكی كوردستان به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌ رۆمای پایته‌ختی ئیتالیا رایانگه‌یاند كه‌ له‌ ئه‌نجامی پشكنینی پزیشكییه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ جه‌سته‌ی به‌رێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ژه‌هراوی كراوه‌، ئه‌و ژه‌هراویكردنه‌ش له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كاتدا كاریگه‌ری نێگه‌تیڤ له‌سه‌ر ته‌ندروستی ده‌كات و تووشی نه‌خۆشی درمی ده‌كات و له‌ ئه‌نجامدا ژیانی ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ پارێزه‌ره‌كانی داوایان له‌ داموده‌زگا نێۆ ده‌وڵه‌تییه‌كان كرد، به‌تایبه‌تی رێكخراوی به‌رگریكردن له‌ ئه‌شكه‌نجه‌ كه‌توانای خۆیان بخه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ پاراستنی ژیانی به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، له‌هه‌مانكاتدا داوایان كرد كه‌ هه‌ڵوێستیان سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌


من پاره‌م هه‌یه‌ كه‌واته‌ من هه‌م!! ... ستیڤان شه‌مزینانی: كۆژێتۆكه‌ی فه‌یله‌سووفی مه‌زن (دیكارت) ئه‌وه‌یه‌: (من بیرده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌واته‌ من هه‌م)، دیكارت له‌ئه‌نجامی خوێندنه‌وه‌یه‌كی قووڵی له‌بواری فه‌لسه‌فه‌دا گه‌یشته‌ ئه‌و بڕوایه‌ی مرۆڤ كائینێكه‌ به‌رئه‌نجامی بیركردنه‌وه‌و رامانه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی (ماركس) ه‌وه‌ كه‌وایده‌بینی مرۆڤ به‌رهه‌می كاره‌، پرس و بواری ئه‌وه‌ی مرۆڤ به‌رهه‌می


هێرشه‌كانی توركیا به‌زیانی كوردستان نیه‌... سه‌میر حسین: گومانی تێدانیه‌ كه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جاره‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كی وه‌كو كورد پشتگیریه‌كی گرنگی ڕۆژئاوای هه‌بێت، كه‌ ئه‌مه‌ زۆر كه‌م ڕوی داوه‌ له‌مێژوودا، له‌سه‌رده‌مه‌كانی دیكه‌دا كورده‌كان كاتێك سه‌روكوت ده‌كران ده‌ستێكی زۆر گه‌وره‌ی ئه‌وروپیه‌كانی له‌ پشته‌وه‌ بوو ئه‌گه‌ر ده‌ستی ئه‌وانیش نه‌بووایه‌ ئه‌وا زۆر بێده‌نگ بوون له‌ ئاست


ئه‌وسا و ئێستا... هاوڕێ باخه‌وان – به‌شی 8ه‌م: * ئێستا ئه‌وه‌ی له‌ راپه‌ڕین ده‌ترسێت لێپرسراوانی خۆمانن. ئێستا ئه‌وان ته‌نانه‌ت ترسی ئه‌وه‌یشیان هه‌یه‌ ماڵه‌كانیشیان تاڵانبكرێت. له‌راستیدا ترسی ئه‌وان و خۆشویستنیان بۆ ژیان و پارێزگاریكردنیان یه‌كێكه‌ له‌هۆیه‌ هه‌ره‌ گرنگه‌كانی ئاساییشی كوردستان. ئه‌و ئاساییشه‌ی كوردستان به‌هۆی پاراستنی ژیان و سامانی


ئاو له‌ سروشت دا ... ئه‌ندازیار: فه‌ره‌یدون قازی - پسپۆری ژینگه‌ و ووزه‌: ئاو سه‌رچاوه‌ی ژیانی مرۆڤ و هه‌موو زینده‌وه‌ره‌كانی تره‌ له‌ سروشت دا. بۆ ژیانی مرۆڤ هیچ ئه‌لته‌رناتیڤێك بۆ ئاو نییه‌. ئاو ده‌ستنیشانی شێوه‌ و ئاستی ژیانی مرۆڤ و دامه‌زراندن و سه‌قامگیربوونیكه‌لتووره‌كان ده‌كات.


دڕنده‌کانی تاران چۆن ئه‌توانن رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بێده‌نگ بکه‌ن؟؟؟ ... خاڵه‌حه‌مه: ئه‌وه‌ی سه‌یره‌ ئه‌مدوژمنانه‌ی کورده‌، که‌له‌داواکاریه‌کانمان تێناگه‌ن و خۆیان گێل ئه‌که‌ن و بێهوده‌ و  به‌خۆڕایی خوێنی نه‌وکانی هه‌ردوولامان ئه‌که‌ن به‌قوربان بیری گه‌نده‌ڵ و بۆگه‌نی خۆیان به ‌مه‌رجێک چاک ئه‌زانن که‌ئه‌م‌ نه‌ته‌وه‌یه هه‌رگیز‌ ده‌ست له‌خه‌بات هه‌ڵناگرێت و هه‌میشه‌ خولیای ئازادی و


خه‌نده‌ق لێده‌ن وا عوسمانیه‌كان به‌ ڕێوه‌ن ... دلێر محمود سابیر: بۆ بنیات نانه‌وه‌ی ئه‌و مه‌جده‌ی كه‌ پێش سه‌د ساڵ له‌ ده‌ستیان ده‌رچوو، پاش ئه‌وه‌ی به‌ پیاوه‌  نه‌خۆشه‌كه‌ به‌ سه‌ریاندا شكایه‌وه‌ و ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی لاكه‌وت و پاشه‌ كشه‌ی كرد له‌ هه‌موو كونجێكی دنیا و شكستی خواردو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ شوێنی له‌ دایكه‌ كوێره‌ بووه‌كه‌یان، ساڵانی 1915و دواتر له‌ ڕقی ئه‌و شكستیه‌


تورکیا ده‌بێت یان به ڕێگه چاره دیپلۆماسییه‌کان قایل بێت، یان ده‌بێته فه‌ڵه‌ستین. .. کانی هه‌ڵه‌بجه‌یی: کوردستان هه‌ر له دوای جه‌نگه جیهانیه‌کانه‌وه که دابه‌ش کراوه به‌سه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا هه‌ر دوژمنی هه‌بووه و له زیاد بوندا بووه. وه هه‌ر یه‌که‌یان به پێی ستراتیژی خۆی له‌و پارچه‌یه‌دا هه‌ڵده‌سوڕێ و ده‌ست له ناوچه‌که وه‌رده‌دا و شۆڕشه‌کانی ووڵات سه‌رکوت ده‌کات و


چاوخشاندنێكی خێرا به‌ كتێبی (میر عه‌بدالخانی بدلیس.. بلیمه‌تێكی فه‌رامۆشكراو له‌ مێژووی كورددا) . ... ئه‌ندازیار: نه‌جات حه‌سه‌ن قه‌ره‌داغی: له‌م رۆژانه‌دا كتێبێكی ناوازه‌ كه‌وته‌ به‌رده‌ستم، كه‌ كاتێك له‌ خوێندنه‌وه‌ی بوومه‌وه‌ هه‌ستم كرد زۆر زانیاری شاراوه‌م له‌ مێژووی كورد به‌گیر كه‌وتووه‌، كه‌ پێویسته‌ هه‌ر تاكێكی ئه‌م گه‌له‌ ئاگاداری بێت.. له‌به‌رئه‌وه‌ پێم خۆشبوو بۆ ناساندنی ئه‌و كتێبه‌ و وه‌ك


هاوپه‌یمانی هێزی ده‌وڵه‌تی کۆلۆنیالی تورک و فارس... زاگرۆس زه‌رده‌شتی. : دووای دارماندنی بلۆکی به‌ناو سۆسیالیست، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئیمپراتۆری سۆڤیه‌ت، سه‌ربه‌خۆیی ده‌وڵه‌تانی به‌لکان، جیابوونه‌وه‌ی هه‌ندێک له‌ وڵاتانی که‌وکاس و دیاریکردنی سنووری نه‌ته‌وه‌ییان. له‌ بری ئه‌و بلۆکه‌ سۆسیالیسته‌، بلۆکی تێرۆری ئیسلامی جێگه‌یان گرته‌وه‌، بوونه‌ میراتگرت و له‌ بری شه‌ڕی


جه‌ژنانه‌ی كۆماری توركیا بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ... حوسێن ئیسماعیل خان ده‌لۆ: له‌ دوای بڕانه‌وه‌ی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان و پاش رێكه‌وتنامه‌ی مۆدرس كێشه‌ی باشوری كوردستان كه‌ به‌ كێشه‌ی موسڵ ناوزه‌دكرا یه‌كێك بوو له‌ كێشه‌ گه‌رمو گوڕه‌كانی سه‌رمێزی دانوسان و رێكه‌وتنامه‌كانی نێوان وڵاتانی جیهان، و له‌ 21ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 1925 كێشه‌ی ویلایه‌تی موسڵ


ڕه‌و ڕه‌وه‌ی ژیانی خێزانی خێراتر بكه‌ ... فه‌رهه‌نگ جلال: له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه‌ تێك چوون و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان و جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كان و شێوازی ده‌روونی زیادی كردوه‌و ڕوو له‌ زۆربوونه‌ پێویسته‌ چ ژن یان پیاو زیاتر كاربكه‌ن بۆ پارێزگاری كردن له‌ ژیانی هاوسه‌ریان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته‌ هه‌موو تواناو شاره‌زایی و لێهاتووی خۆیان بخه‌نه‌ گه‌ڕ، من لێره‌دا ئاماژه‌


که‌رکوکی کوردان یان تصمیمی به‌عسیان؟ عزیز مه‌نسوربه‌گ:  گه‌لی کورد زۆر به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ چاوه‌ڕوان بوو له ‌دوای ڕووخانی ڕژێمه‌ مه‌رگ چێنه‌ره‌که‌ی به‌عس زۆرله‌ ئاواته‌کانی بێته ‌دی. بۆنموونه، یه‌ک له‌و ئاواتانه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری گۆڕینی ناوی که‌رکوک به‌ تێمیم، ئه‌و ناوه‌ی که‌ ده‌یانه‌ویست ناوی که‌رکوکی پێ له‌بیر گه‌لی کورد به‌رنه‌وه‌ و به‌یه‌کجاری ئاسه‌واری


به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاك عوسمانی حاجی محمود ... ئازاد عه‌لی حوسین :  جه‌نابی وه‌زیر... وه‌كو هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانین كه‌هه‌ڵوێسته‌كانی به‌ڕێزت به‌رانبه‌ خه‌ڵكی له‌یاسا لاده‌رو پیاو كوژو دزو تیرۆرستان چۆن هه‌ڵوێستێكی جوامیرَانه‌ت هه‌یه‌.  ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا له‌شاری كفری. به‌ڕۆژی نیوه‌ڕۆ له‌ گه‌ڵ بوونی ئارامی وئاسایشی شار. یه‌كێك


سایتی په‌یامنێر و چه‌واشه‌كردنی راستیه‌كان... هیوا ئه‌حمه‌د: پیشه‌ی رۆژنامه‌نووسی گه‌لێ به‌نرخ و پڕبه‌هایه‌ كاتێ به‌ ئه‌ركی راسته‌قینه‌ی خۆی هه‌ستێ و هه‌رچی هه‌واڵ رووداوه‌كان هه‌یه‌ به‌ ئه‌مانه‌ته‌وه‌ بیگه‌یه‌نێته‌ جه‌ماوه‌ر، به‌ڵام كاتێ یاسای رۆژنامه‌وانی بزاند له‌ پێناو رازی كردنی كه‌سانی سه‌روی خۆی و بۆ مه‌رامێكی سیاسیی، ئیتر ئه‌و رۆژنامه‌و سایتانه‌ هیچ مسداقیاتێكی نامێنێت


نه‌فره‌ت له‌و کورده‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌لی کوردستانی مه‌زن ناپارێزێت ... باوکی شازاد: گه‌ر بمانه‌وێت پێناسه‌ کوردستانی پیش 80ساڵ له‌مه‌و به‌ر بکه‌ین له‌گه‌ڵ کوردستانی ئێستا ده‌بینین گۆڕانکاریه‌کی یه‌کجار زۆر هه‌یه‌ له‌ نێوان ئه‌و دوو سه‌رده‌مه‌دا، من ده‌مه‌وێت نه‌خشه‌ی کوردستانتان بۆ بکێشم، به‌ڵام نه‌خشه‌ی من جوگرافی نیه‌ به‌ڵکو وێنه‌یه‌کی فۆتۆگرافیه‌ وه‌کوو چۆن هه‌ر که‌سێکی


ئه‌ی ره‌قیب و شێخ بزێنی و باوكی شازادو كۆمه‌ڵه‌ی لاوانی نه‌ته‌وه‌یی ... رێباز كه‌ركوكی: دیاره‌ ئێمه‌ی لاوانی كورد هه‌موو كات وه‌ك نه‌ریتێكی باو و جوان به‌و په‌ڕی رێزه‌وه‌ گوێ له‌ رێنمایی و ئامۆژگاریه‌كانی باب و باپیرانمان گرتووه‌، ره‌نگه‌ هه‌ندی گه‌نجی نه‌ته‌وه‌كه‌م پێم بڵێن كه‌ ئه‌وان چیان به‌ چ كرد تا ئێمه‌ش رێچكه‌ و رێبازیان بگرین و به‌ گوێیان بكه‌ین، به‌ڵام پێم وایه‌ وا


بارو دۆخی ئه‌مڕۆی كوردستان له‌كارنامه‌ی بارزانی نه‌مردا پَشكه‌شه‌ به‌وانه‌ی له‌كارنامه‌ی ئه‌وگه‌وره‌پیاوه‌ ده‌گه‌ن ... سوره‌ مه‌رگه‌یی : جه‌نابی سه‌ركرده‌و گه‌وره‌ پیاوی مێژووی مرۆڤایه‌تی.. ده‌زانم به‌خته‌وه‌رترین كه‌س تۆی، چونكه‌ به‌درێژایی ته‌مه‌نت شه‌ڕی زوڵم و سته‌مت كرد، به‌گژ نه‌هامه‌تیه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كدا چویته‌وه‌، دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی له‌ خه‌سڵه‌ته‌ به‌رزه‌كانت بوون، زه‌مه‌نێكت خوڵقاند


تراژیدیای دار گوێز و دار مازوو و داری ئازادی... !؟ به‌كر هێرۆیی: ساڵی 1991 كه‌خه‌ڵكی گونده‌كانی كوردستان گه‌ڕانه‌وه‌ سه‌ر زێدی باب و باپیرانیان، یه‌كێ له‌ و ئه‌ركه‌ گرنگانه‌ی ده‌ستیان دایه‌، بنیات نانه‌وه‌ی كێڵگه‌و ڕه‌زو باخه‌كان بوو، ئه‌و ڕۆژانه‌ هه‌موو ئه‌ندێشه‌و خولیاكانی جوتیارانی كوردستان به‌ ئاڕاسته‌ی خه‌ونه‌ دێرینه‌كانیان كه‌وتبوونه‌كارو بیریان له‌به‌رهه‌می ده‌یان


هۆنراوه‌

چوار چوارینه‌ پێشكه‌شه‌ به‌... سه‌هین نوعمان موفتی

كێ ده‌ڵـــــــــــــــــێ... !! خالید شه‌یدا

 متوو ... دارا ئه‌حمه‌د

6 تیلماسكه‌ شیعر  ... حه‌مید قه‌ڵادزه‌یی

گوڵ و دڕک ... به‌ندی عه‌لی

بووکی ئازادی ... ح. س. سۆران

خه‌زانی‌ته‌مه‌ن ... به‌کر‌حه‌بیب


ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و هه‌واڵ


یانه‌ی كوردی "میدیا " له‌ رۆتردام و یه‌كێتیی ژنانی كوردستان له‌ هۆڵه‌ندا كۆڕێك بۆ خاتو ڤینۆس فایه‌ق له‌ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ 28 /10/2007 سازده‌كه‌ن : ئێواره‌كۆڕه‌كه‌ له‌ ژێر ناونیشانی (شه‌ره‌فی ژن... ناونیشانه‌ بۆ شه‌ره‌فی كۆمه‌ڵگا؟) خۆشحاڵین بانگهێشتنتان بكه‌ین بۆ ئه‌و ئێواره‌ كۆڕه‌مان، بابه‌تی كۆڕه‌كه‌ كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌خۆگرتووه‌ كه‌ له‌ ناو كۆمه‌ڵگای كوردیدا چ له‌ ده‌ره‌وه‌ و


فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی، هه‌ر جۆره‌ په‌لاماردان و ده‌ستدرێژی وله‌شكركیشییه‌كی حكومه‌تی توركیا بۆ سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان سه‌ركۆنه‌و  حكوم ده‌كات:  دۆینێ به‌ ناوی پاراستنی توركمانه‌كانی كه‌ركوك و ئه‌مرۆ به‌ ناوی پاراستنی ئه‌منیتی قه‌ومی توركیاوه‌، جارێكی تر كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی سۆڤینستی توركیا به‌به‌هانه‌ی چالاكی په‌كه‌كه‌وه‌ كه‌وتۆته‌ ته‌بلیغاتی جه‌نگی و له‌شكركێشی


ته‌له‌ڤزیۆنی کورد له‌ ناشڤێڵ: داوا له‌ لێژنه‌ی کۆمه‌ڵی کوردی له‌ ناشڤێڵ و مزگه‌وتی سه‌ڵاحه‌ددین له‌ ناشڤێڵ و سه‌رجه‌م ڕه‌وه‌ندی کوردی ده‌کات که‌ به‌ زووترین کات ڕۆژ و کاتێکی شیاو دیاری بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانێک ساز بکرێ دژ به‌ له‌شکر کێشیه‌که‌ی تورکیا بۆ له‌بار بردنی حکومه‌تی کوردی له‌ باشووری کوردستان که‌ ئه‌و ده‌سکه‌وته‌ موڵکی هه‌موانه‌ و تایبه‌ت نییه‌ به‌ گروپ و پارتێک، با له‌م کاته‌ ناسکه‌ی چاره‌نووسی به‌شه‌ دابڕاوه‌کانی تری کوردستان هه‌ڵوێستمان یه‌ک بێت.


جه‌ماوه‌ر و كۆڕو كۆمه‌ڵه‌كان به‌ گه‌رمی پێشێوازی له‌ بانگه‌وازی چاك ده‌كه‌ن دژ به‌ توركیا: پاش بڵاو بونه‌وه‌ی بانگه‌وازه‌كانی ناوه‌ندی چاك دژ به‌ له‌شكركێشی توركیا بۆ سه‌ر كوردستان، له‌ ناوخۆی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی چه‌ندین ده‌سته‌و گروپ وه‌ڵامی ناوه‌ندی چاكیان داوه‌ته‌وه‌ و نامه‌ی ئاماده‌ییان بۆ ئه‌نجامدانی كاری هاوبه‌ش و به‌رگری جه‌ماوه‌ری دژ به‌ داگیركاری ده‌ربڕیوه‌، هاوكات


له‌ شوێنهه‌ڵگرتنی وه‌فیق سامه‌ڕایی هاوکاری ناوه‌ندی چاک بکه‌ن: هه‌روه‌کو به‌ پێی ده‌کومێنته‌کان و گێڕانه‌وه‌کانی ناو دادگا هێمای بۆ کرا تاوانبار وه‌فیق سامه‌ڕائی له‌ کاتی روودانی کاره‌ساته‌ کۆمه‌لکوژیه‌کانی کورد له‌ هێرشه‌کانی ئه‌نفالدا به‌رپرسی شوعبه ی 5 بووه له ئیستخباراتی سه ربازی. به‌مجۆره‌ له‌ تاوانه‌که‌دا به‌شدار بووه‌. له‌وه‌ش زیاتر له ‌گه‌رمه‌ی دادگایی کردنی

 

OKT 2007

7 6 5 4 3 2 1
14 13 12 11 10 9 8
21 20 19 18 17 16 15
28 27 26 25 24 23 22
        31 30 29

تکایه‌ ته‌نها ئه‌م ئیمایڵه‌ی خواره‌وه‌ به‌کاربهێنن بۆ ناردنی بابه‌ته‌کانتان

ofaziz@hotmail.com 

بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ: 0031641514057

Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net

Copyright © 1999-2007 Kurdistan Nêt، All rights reserved

بۆ خوێندنه‌وه‌ی زۆربه‌ی بابه‌ته‌کان پێویستت به‌ به‌رنامه‌ی Adobe Acrobat هه‌یه‌.کلیکی ئێره‌ بکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی داونلۆدی بکه‌یت 

جگه‌ له‌ هه‌واڵ و ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و ڕوونكردنه‌وه‌، هه‌ربابه‌تێك له‌ ماڵپه‌ڕی تردا له‌ هه‌مان کاتدا، بڵاوكرابێته‌وه‌، له‌ كوردستان نێت بڵاو ناكرێته‌وه‌.تکایه‌ تکایه‌ ئه‌گه‌ر نووسینه‌که‌ت بۆ سایتێکی تر ناردووه‌ بۆ ئێمه‌ی مه‌نێره‌..ك.ن

وێنه‌ی هه‌ندێ له‌و نووسه‌رانه‌ی به‌ ناو وێنه‌ی خۆیانه‌وه‌ له‌ کوردستان نێت دا ده‌نووسن

ئێمه‌ وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا که‌ ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به‌ به‌ڵگه‌وه‌، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه‌ گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به‌ کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه‌ وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه‌ پارێزراو ده‌بێت. ‌هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه‌ وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا دژی تاکه‌ که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که‌ به‌ ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه‌ بابه‌ت ده‌نووسێت، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه‌، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه‌ به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007

کوردستان نێت نووسینی کۆنه‌ به‌عسیه‌کان و جنێوفرۆشان بڵاوناکاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌ڕابوردوشدا کردبێتمان داوای لێبووردن له‌ خوێنه‌ران ده‌که‌ین.

  Oneline users :