هۆڵه‌ندا: بابه‌ته‌کانی ڕۆژی  17-10-2007


کۆمێنتاری کوردستان نێت له‌سه‌ر لێدوانه‌کانی تاڵه‌بانی، ده‌رباره‌ی تورکیا و PKK:  ... دنیایه‌کی سه‌یره‌، تاکو دوێنێ که‌ تاڵه‌بانی له‌ شاخ بوو، شۆڕشی دژی به‌ قه‌ولی خۆی (ڕژێمی ڕه‌فتار فاشی ئێراق) ده‌کرد. له‌ چالاکییه‌کدا که‌ سه‌ربازێکیان ده‌کوشت و کڵاشینکۆفێک و دوو مه‌خزه‌نیان ده‌ست ده‌که‌وت، له‌ ئێزگه‌که‌یه‌وه‌، ده‌یانکرده‌ هه‌را و به‌سه‌رکه‌وتنیان بۆ کورد له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دا. به‌ڵام ئه‌مڕۆ PKK له‌ ناو جه‌رگه‌ی تورکیادا خه‌بات و چالاکی دژی ڕژێمی به‌ هه‌ق فاشی تورکیا ده‌کات و له‌ چاله‌کییه‌کانیدا ده‌یان سه‌ربازی تورك ده‌کوژێت، تاڵه‌بانی ده‌فه‌رموێت، ئه‌وچالاکیانه‌ دژ به‌ نه‌ته‌وه‌ی کورده‌. له‌ڕاستیدا ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی به‌هه‌ق شۆڕشگێر بوایه‌ پاش ئه‌و نیمچه ‌ئازادییه‌ی بۆ باشوور به‌ده‌ست هات، له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی بچێته‌ ئێراق و ببێت به‌ سه‌رۆك کۆمار، ده‌بوو ڕووی له‌ باکوری وڵات بکردایه‌ و له‌گه‌ڵ شۆڕشه‌که‌یان هاوکاری بکردایه‌، وه‌ك چۆن کاتی خۆی گیڤارا وای کرد. ... بۆ بینینی فیلمێکی مێژوویی که‌ تاڵه‌بانی سه‌ردانی ئۆجه‌لان ده‌کات کلیکی ئێره‌ بکه‌.


وزاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان له‌ وه‌ڵامی به‌ڕێز مسته‌فای حه‌سه‌ن گه‌وره‌دا به‌ڵێنی چاكسازی و پاكسازی لیستی شه‌هیدان ده‌ده‌ن: وزاره‌تی كاروباری شه‌هیدان له‌ وه‌ڵامی مسته‌فای حه‌سه‌ن گه‌وره‌ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی چاك و به‌رپرسی كۆمیته‌ی دانمارك و برای دوو شه‌هیدی سه‌ربه‌رز په‌یمانی چاكسازی و پاكسازی لیستی سه‌ربه‌رزانیان داوه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش داواكاری ناوه‌ندی چاك و كاك مسته‌فایه‌، ئێمه‌ هیوادارین ئه‌م به‌ڵێنه‌ بچێته‌ بواری پراتیكه‌وه‌، تاكه‌ زه‌مانه‌تی ئه‌وه‌ش ته‌نها بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌ولیستانه‌یه‌. جارێكی دیكه‌ سوپاسی وه‌ڵامی وزاره‌تی كاروباری شه‌هیدان ده‌كه‌ین و هیوادارین گوفت و به‌ڵێنه‌كه‌یان ببێته‌ ڕاستی و له‌ماوه‌ی نزیكدا لیسته‌كان بخه‌نه‌ به‌رده‌ست جه‌ماوه‌ر.


با... به‌ ناوی كورد و كوردستان رێگه‌ له‌ تۆرانیه‌كان بگرن با خاكی پیرۆزی كوردستان پیس نه‌كه‌ن: بۆئێمه‌ی كورد داگیركه‌ر هه‌ر داگیر كه‌ره‌ و دوژمنیش هه‌ر دوژمن جا چ عه‌ره‌ب بێت یاخود تورك یانیش فارس، گرنگ هه‌ر كه‌سێ بخوازی زیان به‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ باڵاكانی نه‌ته‌وه‌ی كورد بگه‌یه‌نێت ئه‌وا له‌ خانه‌ی دوژمن هه‌ژمار ده‌كرێت و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ش له‌ گه‌ڵیدا ئاسایی و ئاسان ده‌بێت، بۆیه‌ له‌ ساته‌وه‌ختێكی وه‌ها ناسكی ئێمه‌ی كورددا توركیا ده‌خوازێت به‌ پیر بانگهێشتی برا تۆرانیه‌كانیه‌وه‌ بێت، ئه‌وانه‌ی كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌ گوێ و سیخوڕ و داروده‌سته‌یانن، له‌ژێر ناوی راوه‌دونانی برا شه‌رڤانه‌كانی باكوری كوردستان ئه‌م كیان و ئه‌زموونه‌ی باشووری كوردستان له‌بار به‌رێت و پرسی كه‌ركوك له‌بیر هه‌موو لایه‌كیش بباته‌وه‌،


ئه‌وسا و ئێستا ... هاوڕێ باخه‌وان – به‌شی 7ه‌م: * ئێستا ئه‌وانه‌ی كه‌كاتی خۆی بۆ سه‌ددام و قادسیه‌ گۆرانییان ده‌گووت! له‌ كوردستان شاباش ده‌كرێن و خه‌ڵكیش تاده‌مه‌وبه‌یان به‌سه‌مای عه‌ره‌بی پێیان له‌ زه‌وی نابڕێت. ئێستا له‌ هۆڵی ئاهه‌نگه‌كان زۆر شه‌و، ده‌گگه‌ و ره‌قسی عه‌ره‌بی جێگای شێخانی و گاوانی ده‌گرێته‌وه‌. ئه‌ی ئه‌مه‌ ئه‌نفال نییه‌!.


نامه‌یه‌كی كراوه‌ بۆ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: ... فه‌رمانبه‌رێكی ڕه‌سه‌نی كێلگه‌ی نه‌وتی شیواشۆك: ساڵێك و شه‌ش مانگ له‌مه‌وبه‌ر وه‌ك هه‌موومان ده‌زانین له‌ كێڵگه‌ی نه‌وتی ته‌ق ته‌ق به‌ ئاماده‌بوونی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی كوردستان و جێگره‌كه‌ی و چه‌ندین به‌رپرسی تری حزبی و حكومی ده‌ست كرا به‌ هه‌ڵكه‌ندنی یه‌كه‌م بیری نه‌وت له‌ كوردستاندا یا بابڵێین یه‌كه‌م بیری


هه‌ر که‌سه‌ چه‌ ئاوازێ مه‌وانۆ، منیش وه‌ ماچۆ ... فه‌همی کاکه‌یی: ماوه‌یه‌وه‌ن هه‌ر یه‌که‌ و گه‌ره‌کشه‌ن یانه‌ی یۆش جیا که‌رۆوه‌، هه‌تا وێره‌گا وه‌نه‌شان باچه‌ ئی یانه‌ جیاکه‌رده‌وه‌ کارێ خراوه‌ن، یه‌کیانه‌یی په‌ی ئێمه‌ کارێ فره‌ زه‌رووره‌ن که‌س گۆشت وه‌نه‌ نمۆ. ده‌مشان مه‌که‌راوه‌ ماچا: ئیل و بیل مۆ وه‌ زوان یۆمان بوانم. وه‌نه‌شان ماچم: ئێمه‌ کورده‌نمێ مۆ وه‌ کوردی بوانم.


ته‌وه‌رێك بۆ لێدوان.. ئا: ئه‌رسه‌لان مه‌حمود:  زۆرێك له‌وباوه‌ڕه‌دان، وێڕای كه‌م نه‌خشی نواندن له‌بواره‌كانی به‌شداریكردن و گه‌شه‌پێداندا گه‌نجی كورد، زۆرینه‌ی ساته‌وه‌خته‌كانی خۆی له‌دیار سایته‌ سێكسیه‌كان به‌سه‌ر ده‌بات، پێت وانیه‌ ئه‌وه‌ جۆرێك له‌هه‌ڵدێری له‌زه‌ت و ڕاكردن له‌خۆ به‌به‌رپرسیاری زانین بگه‌یه‌نێت، ئایا ئه‌و هۆكارانه‌ی له‌پشت خستنه‌وه‌ی ئه‌و


هه‌رگیز ئازا نه‌بوون به‌زه‌بری کلکیان ئێسکیان ئه‌شکان.. خاڵه‌حه‌مه: کاتێک ده‌هاتنه‌ سه‌رماڵ و منداڵمان وه‌ک شۆڕه‌بی هه‌ڵده‌رزان، کاتێک ده‌هاتن له‌ترسی گیانی پیس و (پۆخڵ) ی خۆیان شکیان له‌داروو به‌رد بوو، هه‌موو جووڵه‌یه‌ک سه‌رنجی ڕاده‌کێشان، له‌هه‌موو ده‌نگێک ده‌سڵه‌مینه‌وه‌، ئه‌و ترسنۆکانه‌ هه‌رگیز ئازانه‌بوون، هه‌میشه‌ به‌زه‌بری کلکیان ئێسکی کوردیان


لێپرسراوی مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ ‌داوای له‌پارتی كرێكارانی نه‌رویژ كرد فشار بخه‌نه‌ سه‌ر ئه‌و لایه‌ن و وڵاتانه‌ی که‌ مه‌به‌ستیانه‌ مادده‌ی 140‌ په‌کبخه‌ن ... زانا گه‌ڵاڵی- نه‌روێژ: دوای ئه‌وه‌ی وه‌فدی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتی مه‌لا به‌ختیار به سه‌ردانێکی ره‌سمی گه‌یشته‌ چه‌ند وڵاتێکی ئه‌وروپاو چه‌ندین دیدارو چاوپێکه‌وتنی سه‌رکه‌وتووی له‌گه‌ڵ


شایلۆغانی مه‌‌ڕان ... د. ناصح قه‌ره‌داخی: ده‌باره‌ی گه‌له‌ی بێ شوان و شوانی نائینسان، ره‌وه‌گورگی برسیی بێ ویژدان و باڕه‌و باعه‌ی مه‌ڕی نیوه‌گیان، فۆلكلۆری مه‌ڕان پڕه‌ له‌ به‌سه‌رهات و ئه‌فسانه‌ی پڕعیبره‌ت و جوان. ده‌گێڕنه‌وه‌ دێرزه‌مان له‌ دۆڵێكدا كه‌ كێوی بڵندی دیوارئاسا موچڕكه‌ی له‌رزی له‌ بناری خۆرنه‌دیودا ده‌خوڵقاند و ئاسمان ئه‌وه‌ندی بۆ بارینی نه‌فره‌تی خوا


وه‌ڵامێك بۆ كوردستان پۆست و خوێنه‌ره‌ نه‌خوێنده‌وارو كوێره‌كانی .. ئه‌و كاته‌ی خه‌ڵك جاش بوو من نه‌مده‌زانی 1و2 ده‌كاته‌ چه‌ند ... گه‌رمیان حه‌مه‌خان: پێم سه‌یره‌ كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ زبڵخانه‌كه‌ی كوردستان پۆست و (نوسه‌رو خوێنه‌ره‌) كوێرو نه‌خویًنده‌واره‌كانی به‌ منیانه‌وه‌ گرتووه‌. چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌و پێش پۆلیسی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی له‌ زبڵًخانه‌كه‌ی كوردستان پۆست تێر قسه‌ی


ده‌وڵه‌تی تورکی کۆلۆنیال... زاگرۆس زه‌رده‌شتی: به‌ هه‌ڵگرتنی دروشمی برایه‌تی و یه‌کسانی له‌پێناوی ئاشتی و ئازادیدا، له‌لایه‌ن گه‌لی کورده‌وه‌، له‌ سه‌رانسه‌ری کوردستان و ده‌روه‌ی کوردستان و ئاوروپادا، ئه‌و راستیانه‌ بۆ دۆست و دوژمنانی ئازادی و سه‌ربه‌خۆی گه‌لی کوردستان رونبۆته‌وه‌، که‌ نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌میشه‌ هه‌وڵی بۆ سه‌قامگیرکردنی ئاشتی و برایه‌تی داوه‌. به‌ڵام


وه‌ڵامێك بۆ هه‌زڤین گه‌رمیانی ... لێزان به‌رزنجی: له سه‌ردان كردنم ئه‌مڕۆ وه‌كو هه‌موو ڕۆژانی ئاسای بۆ سایته‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كوردستان نێت. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانی من بوو كه‌ ناوی (لێزان. نێت) م به‌ دی كرد له‌ گه‌ڵ سایتی هاوڕێی به‌ڕێز كاك جه‌بار شێخانی. پاش ئه‌وه‌ی ده‌ستم كرد به‌ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و نوسراوه‌ دیار بوو به‌ڕیز (هه‌زڤین گه‌رمیانی) وه‌كو نوسه‌رێك


كۆمه‌ڵگای ڕاوه‌ستاو و ده‌سكه‌وته‌كانی!! ... رێبوار ره‌زا چوچانی: هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك له‌ ره‌وڕه‌وه‌ی پێشكه‌وتنه‌ فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا راوه‌ستانی به‌ خۆوه‌ بینی، ده‌بێته‌ لانه‌كه‌یه‌ك بۆ دروستبونی ترس و سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵقوڵینی نادڵنیایی و كارخانه‌یه‌ك بۆ به‌رهه‌مهێنانی ململانێی ناشه‌ریفانه‌ و دورمه‌ودا، كه‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ی دواییان كاریگه‌ری ده‌بێت


کورته وه‌ڵامێک بۆ به‌ڕیز کامه‌ران مه‌حمود! ... نه‌جمه‌دین شێخ بزێنی: سوپاست ئه‌که‌م بۆ ره‌خنه گرتنه‌که‌ت، له‌سه‌ر ئه‌و ‌ووتاره‌ ڕه‌خنه‌گریه‌ی که‌به‌ڵاوم کرده‌وه ده‌رباره‌ی به‌ڕیز مه‌لا سه‌ید ئه‌حمه‌د به‌رزنجی. برای به‌ڕێز هیوادارم که تۆجارێ هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ی که‌ فێری دانانی ڕسته‌ی ووتارو، به‌کار هێنانی ووشه‌ی گونجاو بده‌ی له‌جیگه‌ی خۆیدا، چونکه شێوازی نوسینی ووتار جیایه له‌گه‌ڵ نوسینی

 

به‌رسڤه‌ك ل سه‌ر نڤیسا، ، ئه‌گه‌رمن زانیبا ... حازم سافیا : ئه‌ز حازم سافیا ل باژێروكی بلی، ل ده‌ڤه‌ره‌بارزان رودنم، باب و گه‌له‌ك مروڤێت من هه‌موو ئه‌نفالبونه‌. نوكه‌ ئه‌ز وه‌كه‌ كادره‌كی پارتیاخو (پ. د. ك) ل ڤی ده‌ڤه‌ری كاری سیاسیو ره‌وشه‌نبیریو جڤاكی دكه‌م. من به‌ری نوكه‌ ب ده‌مه‌كی نڤیسا نڤیسكاری كورد به‌رێز بوبی ئه‌سه‌ر دمالپه‌را كوردستان نێت دا


ده‌رنه‌چونی رۆژنامه‌كان له‌رۆژانی جه‌ژندا زیان به‌بزافی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی ده‌گه‌یه‌نێت. ... هاوری رواندزی. : لای هه‌موومان ئاشكرایه‌ هه‌ر كه‌ رۆژی (عالفه‌) واتا رۆژێك پێش جه‌ژن هات رۆژنامه‌كان وێرای پیرۆزبایكردنی خۆیان به‌ناوی ستافی كاری رۆژنامه‌كه‌ داوای لێبوردنیش ده‌كه‌ن كه‌تا دوایی جه‌ژن رۆژنامه‌ ده‌رناچێت، ئه‌وه‌ی من له‌و نوسینه‌مدا ده‌مه‌وی بیخه‌مه‌ روو ئه‌وه‌یه‌


ده‌رده‌ کورد - تابلۆ مووزیکاڵ: ... ح. س. سۆران: نه‌خۆشی دنیا گه‌لێکن، هی هه‌ر نه‌ته‌وه‌ و گه‌لێکن، ناوی هێندێکیان ئه‌مانه‌ن، که‌ ده‌ردی سه‌ختی زه‌مانه‌ن: گرانه‌تێ و شه‌پڵه‌ و هاری، شێرپه‌نجه‌ و گولی و فێداری، تاعوون و سیل و لاڕه‌شه‌، هه‌زار په‌تای دیکه‌ش هه‌شه، که‌ ناسراوی پزیشکانن، زۆریان دڕن و بێ ده‌رمانن، بڕێکیش سووک و ئاسانن، به‌ڵام ده‌ردێک نه‌ناسراوه‌، نه‌


بۆ كۆمه‌ڵه‌ی لاوانی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ره‌قیب هه‌ورامیه‌كانیش برایه‌تی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌ ... ئه‌فراسیاب هه‌ورامی: به‌داخه‌وه‌ دوێنی له‌م ماڵپه‌ڕه‌ ئه‌زیزه‌ی كوردستان نێتدا هاوڕێیه‌ك به‌ناوی (ناسر عه‌زیز هه‌ورامی) باس له‌ نائومێدبوونی خۆی ده‌كات سه‌باره‌ت به‌ ناوهێنانی عه‌ره‌ب به‌ پێپه‌تی و به‌ بیر و هزری لاوه‌كی ده‌زانێت و دژ به‌ بیر و رای راسیستی ده‌وه‌ستێت و له‌


ستراتیژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ... شه‌یدا بڵباس:  له‌هه‌نوکه‌یی سیاسه‌تی جیهاندا، ئه‌مریکا سه‌ره‌ڕای تاک جه‌مسه‌ری له‌ڕۆڵی به‌ڕێوه‌بردن، هێشتا غافڵگیر نیه‌و به‌ووریایێکی ووردبینه‌وه ‌لێکۆڵینه‌وه‌ی ساڵیانه‌ی له‌سه‌ر ستراتیژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، که‌ئه‌نجومه‌نی پیران دوای وتووێژێکی زۆر ده‌خه‌نه‌به‌ر تیشکی گۆڕانکاریه ‌په‌یوه‌ندیه‌کانی سه‌رده‌م٠٠ گۆڕانکاری گونجاوی


کیشه‌ی مه‌ڵبه‌ندی روشنبێری کورد له‌له‌ندن له‌که‌یه‌وه ‌سه‌ری هه‌له‌دا؟؟ پرسیاریکی به‌جێ و وه‌لامێکی ئاسان!!! - به‌شی یه‌که‌م ... م. دێرین: ئه‌ونه‌ی که‌شاره‌زایم له‌رابوردوی ئه‌و مه‌لبه‌نده‌دا هه‌بێت که‌ده‌زانم که‌مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری له‌سا له‌کانی ١٩٩٠ وه ‌بووه ‌به‌شوینی ململانی بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌خه‌ونیان به‌سه‌روکایه‌تیه‌وه‌ده‌بین و شیاوی سه‌روکایه‌تی هیچ شوینکی تر


چه‌ند سه‌رنجێک له‌سه‌ر گله‌ییه‌کانی ڕێزدار (هه‌زڤین گه‌رمیانی) به‌رامبه‌ر هه‌ردوو سایتی جه‌بار شێخانی و لێزان به‌رزنجی!!!! ... باوکی شازاد: من وه‌ک و گوێگرێک وخوێنه‌رێکی زۆربه‌ی سایته‌ کوردیه‌کان دور له‌و شتانه‌ی که‌ تۆ باست کردبوو به‌ نیسبه‌ت بڵاو کردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندان به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی خاوه‌نه‌کانیان، به‌ ڕای من ئه‌و دوو سایته‌ی که‌ جه‌نابتان باستان لێوه‌ کردبوون


چیرۆكێكی واقیعی... پیاوانی چین چۆن نوێژی به‌یانی ده‌كه‌ن؟ ... سایه‌ فارس: بانگخوازه‌كه‌ له‌به‌رده‌م شێخه‌كه‌دا دانیشت تا سه‌رگوزشته‌ی ئه‌زموونی بانگخوازیی یه‌كه‌ی خۆی بگێڕێته‌وه‌، بۆ ئه‌وانه‌ش كه‌ له‌ ده‌ورووبه‌ری بوون كۆمه‌ڵێك له‌ سه‌ربازی ئه‌و كه‌تیبه‌ چینیه‌ی به‌شداریان له‌ شه‌ڕی سێهه‌می كه‌نداو كردبوو... له‌و كاته‌دا كه‌ سه‌رگوزه‌شته‌كه‌ی ده‌گێرایه‌وه‌ شێخ


چه‌ند پێشنیارێك بۆ فریاد هیرانی و كاروان شارباژێڕی وهه‌موو ئه‌و ڕۆنامه‌نووسانه‌ی كه‌ به‌رگری له‌ دكتۆرمحه‌مه‌دخۆشناو ئه‌كه‌ن. ... دلێر محه‌مه‌د مام ڕه‌زا: فریادهیرانی ڕۆژنامه‌نووس و كاروان شارباژێڕی ڕۆژنامه‌نووس له‌ نووسینێكدا له‌م سایته‌كه‌وتونه‌ته‌ مه‌دح و ستایشی دكتۆرمحه‌مه‌دخۆشناو وه‌زیری ته‌ندروستی پێشووی ئیداره‌ی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری ئێستای نه‌خۆشخانه‌ی شۆرش.


وه‌ڵامێك بۆ جه‌بارشێخانی ... هه‌زڤین گه‌رمیانی: به‌رله‌هه‌ر شتێك داوای لێبوردن له‌ كوردستان نێت و خوێنه‌ران ده‌كه‌م، من ته‌نها ره‌خنه‌یه‌ك بو ئاراسته‌ی ئه‌و دوو به‌ڕێزه‌م كرد به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی به‌ماڵپه‌ڕه‌كه‌یاندا بچنه‌وه‌ و بابه‌ته‌كان پۆلێن بكه‌ن و ماندوبونی ئه‌و گۆرانی بێژانه‌ی هونه‌رمه‌ندن به‌فیرۆ نه‌ده‌ن. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ جه‌بار شێخانی وه‌ڵامێكی داوه‌ته‌وه‌ ناچاری


سڵاو له‌ سه‌ركرده‌ی ئاشتی و ئاوه‌دانی نیشتمانه‌كه‌م سڵاو ... فیصڵ چاوشین: سڵاوله‌ شاره‌كه‌م قه‌ڵاو مناره‌ سڵاو زۆرن ئه‌و كه‌ڵه‌ تێكۆشه‌رو فه‌رمانده‌ مه‌یدانیانه‌ی گه‌له‌كه‌مان، خۆشه‌ویسترین كه‌س و جه‌سته‌ی له‌شیان كرده‌ قوربانی بۆ خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌یان. به‌ڵام كه‌من ئه‌وانه‌ی دوای خه‌بات و ماندوو بوون و فیداكاریه‌كی له‌ ئه‌ژمار نه‌هاتوو توانی بێتیان درێژه‌ به‌



هۆنراوه‌

سوتانی باخی جواننیه‌كان ... گه‌شاوه‌ جاف

نیشتیمانم ... به‌کر‌ حه‌بیب

ئه‌وینی من... سه‌هین نوعمان موفتی

شــــــه‌رم ... دڵـشـــــادی عومه‌ر کا کی

به‌هاری من ... ئه‌حمه‌د ده‌شتی

تاکوکه‌ی تۆپ بارانم بکه‌ن؟! ... شێروان بێ دڵ

پرسیاره‌كانی ره‌شه‌با ... ئه‌ركان حه‌سه‌ن


ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و هه‌واڵ


بانگه‌وازی حیزبه‌ کوردستانییه‌کان بۆ بیروڕای گشتی

 

بانگه‌وازی کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه‌ سیاسییه‌کانی کوردی له‌ سوید


تۆپبارانکردنی گونده‌کانی باشووری کوردستان له‌لایه‌ن تورکیاوه‌ ریسوا ده‌که‌ین: کۆمه‌ڵانی هه‌راوی خه‌ڵکی کوردستان! وڵاتپارێزان و سه‌ربه‌خۆخوازان! .... ماوه‌یه‌ک بوو سه‌رانی ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌ لێدوانه‌کانی خۆیان دا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌شکرکێشیان بۆ ‌باشووری کوردستان ده‌کرد، به‌مافی خۆیان ده‌زانی ده‌ست له‌ کاروباری ناوخۆی باشوور و‌ کێشه‌ی که‌رکوک وه‌ربده‌ن، هه‌ندێجاریش


هه‌ڵوێستنامه‌ی (یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان) سه‌باره‌ت به‌هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا: سه‌ره‌ڕای په‌ره‌سه‌ندنه‌ سیاسی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی باشوری كوردستان، وه‌ك پارچه‌یه‌كی ئازادی نیشتمانی نه‌ته‌وه‌ی زوڵملێكراوی كورد، هه‌رجاره‌ی به‌پاساو بیانوی جۆراو جۆره‌وه‌، له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێوه‌ رووبه‌ڕووی گوشار و هه‌ڕه‌شه‌ ده‌بینه‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌كه‌ هه‌ریه‌ك له‌و


به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌كانی ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین:  له‌كاتێكدا ئه‌زموونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕۆژ به‌ڕۆژ ڕوو له‌ گه‌شه‌و پێشكه‌وتنه‌و كێشه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی وه‌ك كه‌ركوك و ناوچه‌ تازه‌ ئازادكراوه‌كان له‌چوارچێوه‌ی ماده‌ی 140 دا به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ده‌چن، ناحه‌زانی ده‌وروبه‌ر چاویان به‌م سه‌ركه‌وتنانه‌ هه‌ڵنایه‌و له‌ژێر بیانوی جۆراوجۆردا له‌هه‌وڵی پیلانگێڕیدان


ئه‌رمه‌نیه‌كان سوپاسی هه‌ڵوێستی ناوه‌ندی چاك ده‌كه‌ن: پاش ئه‌وه‌ی ناوه‌ندی چاك پێشوازی له‌ پێشنیازی كۆمیته‌ی سه‌ر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا له‌ ڕۆژی 10-10-2007 بۆ پێشنیازی به‌ ژینۆسایدناسینی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نییه‌كان كرد، به‌ هه‌ردوو زمانی كوردی و ئینگلیزی به‌ به‌ربڵاوی به‌یانی بڵاوكرده‌وه‌، كۆمیته‌ی یاداوه‌ری


رونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌ لایه‌ن کۆمیته‌ی ڕێکخستنی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه‌وه‌ له‌ سوید : کۆمیته‌ی ڕێکخستنی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له‌ سوید ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 14-10-2007 له‌ ڕیستۆڕانی سه‌فین میوانداریه‌کی سازکرد بۆ به‌شێک له‌ ئه‌ندامان و دۆست و که‌سایه‌تی و چه‌ند مێزێکی دیاری کردبو و، ڕیستۆرانه‌که‌ش کراوه‌ بو بۆ میوانانی تری خۆی و هه‌مو شتێک ئاسایی ده‌ڕۆی به‌ڵام به‌هۆی زۆری


كاروان محه‌مه‌د- روونكردنه‌وه‌یه‌ك: له‌ ڕێكه‌وتی 27-9-2007 بابه‌تێكم به‌ ناونیشانی (رۆژنامه‌ی یه‌كگرتوو، ستافێكی بی سه‌لیقه‌ خوێنده‌وه‌) دیاره‌، براده‌رانێك به‌ نووسینی منی تێگه‌یشتوون، كه‌ له‌ راستیدا ئه‌م ناوه‌ ناناسم، بۆیه‌ ئه‌م روونكردنه‌وه‌م به‌ پێویست زانی. له‌ گه‌ڵ رێزمدا- به‌رپرسی ل. هه‌واڵه‌كانی له‌ رۆژنامه‌ی خه‌بات karwanxebat@yahoo.com


دڵگرانین به‌ کۆچی دووایی کاکه‌ جه‌بار: پڕ به دڵ سه‌ره‌خۆشی خۆمان له‌ که‌سوکار و دۆستان و خۆشه‌ویستانی خوالێخۆشبوو (جه‌بار ئه‌حمه‌د سله‌یمان) ئه‌که‌ین، که‌ به‌نه‌خۆشی یه‌کی کوشنده‌ گیانی له‌ده‌ستدا له‌ به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی 1 شه‌ممه‌ 14/10-2007 له‌ شاری سله‌یمانی. هیوادارین به‌ زووترین کات خوا سه‌بووری هه‌موو لایه‌ک بدا‌ته‌وه. خوا تەمەنی درێژی بۆ جگەرگۆشەكانی بەجێهێشتبێ. ان لله وانا الیه راجعون ... دۆستانی خوالێخۆشبوو

تکایه‌ ته‌نها ئه‌م ئیمایڵه‌ی خواره‌وه‌ به‌کاربهێنن بۆ ناردنی بابه‌ته‌کانتان

ofaziz@hotmail.com 

بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ: 0031641514057

Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net

Copyright © 1999-2007 Kurdistan Nêt، All rights reserved

بۆ خوێندنه‌وه‌ی زۆربه‌ی بابه‌ته‌کان پێویستت به‌ به‌رنامه‌ی Adobe Acrobat هه‌یه‌.کلیکی ئێره‌ بکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی داونلۆدی بکه‌یت 

جگه‌ له‌ هه‌واڵ و ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و ڕوونكردنه‌وه‌، هه‌ربابه‌تێك له‌ ماڵپه‌ڕی تردا له‌ هه‌مان کاتدا، بڵاوكرابێته‌وه‌، له‌ كوردستان نێت بڵاو ناكرێته‌وه‌.تکایه‌ تکایه‌ ئه‌گه‌ر نووسینه‌که‌ت بۆ سایتێکی تر ناردووه‌ بۆ ئێمه‌ی مه‌نێره‌..ك.ن