|
ده‌بێت د. كه‌ماڵ
سه‌ید قادر
به‌شێوه‌یه‌کی یاسایی
هه‌ڵسوکه‌وتی
له‌گه‌ڵدا بکرێت و
ده‌ستبه‌جێ
ئازادیکه‌ن:
هه‌رچه‌نده ئێمه
وه‌ك كوردستان نێت
له گه‌ڵ زمانی
نووسینه‌كانی د.
كه‌ماڵ سه‌ید قادر دا
نیین، و
له‌وباوه‌ڕه‌داین
ئه‌و شێوه
نووسینانه خزمه‌ت
به ڕه‌وڕه‌وه‌ی
به‌ره‌وپێشچوونی
میلله‌ته‌که‌مان
ناکات، به‌ڵام ئه‌مه
ئه‌وه‌ناگه‌یه‌نێ که
ئێمه بێده‌نگی پشان
بده‌ین، بۆیه
له‌هه‌مان کاتدا
ناڕه‌زایه‌تی توندی
خۆمان ده‌رده‌بڕین
له به‌رامبه‌ر گرتنی
به‌ڕێزی له پای
نووسینه‌كانی، ئه‌مه
پێشێلكردنی
سه‌ره‌تایترین مافی
ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری
و نووسینه.
هه‌رگرتنێ یاسایی
بێت ده‌بێت له
ڕێگای بڕیاری
دادوه‌ره‌وه بێت و
تاوانبارکراو،
به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی
ته‌نها بۆ
لێکۆڵینه‌وه بانگ
بکرێت، و پاش
لێکۆڵینه‌وه
ده‌ستبه‌جێ ئازاد
بکرێت. هه‌ر
كێشه‌یه‌ك هه‌یه
ده‌بێت له ڕێگه‌ی
دادگاوه یه‌كلا
بكرێته‌وه. گرتنی
هه‌ڕه‌مه‌كی و بێسه‌ر
و شوێنكردن كاری
سسیسته‌مه
دیكتاتۆره‌كانه و
سه‌رده‌میان به‌سه‌ر
چووه. ئه‌و
هه‌واڵه‌ی بڵاویشمان
کردۆته‌وه،
هه‌واڵێکی
ڕۆژنامه‌گه‌رێتییه‌و
و چۆن به‌ده‌ستمان
گه‌شتووه وابڵاومان
کردۆته‌وه. مانای
ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت
که ئێمه له‌گه‌ڵ
گرتنی به‌ڕێزیاندا
بین. هیواداریشین
ئه‌م کێشه‌یه
نه‌بێته ئه‌وه‌ی که
هه‌ندێ که‌س
ده‌یانه‌وێت نان و
پیازی پێوه بخۆن و
کوردایه‌تی به‌سه‌ر
خه‌ڵکدا بفرۆشن.
عومه‌ر فارس به‌رپرسی
كوردستان نێت
بانگه‌وازێك بۆ ئیمزا
كۆكردنه‌وه دژی
گرتنی د. که‌مال
سه‌ید قادر |